पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - कुर्दिश अनुवाद : सलाहुद्दीन । * - अनुवादहरूको सूची


अर्थको अनुवाद श्लोक: (27) सूरः: सूरतुल् अअराफ
يَٰبَنِيٓ ءَادَمَ لَا يَفۡتِنَنَّكُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ كَمَآ أَخۡرَجَ أَبَوَيۡكُم مِّنَ ٱلۡجَنَّةِ يَنزِعُ عَنۡهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوۡءَٰتِهِمَآۚ إِنَّهُۥ يَرَىٰكُمۡ هُوَ وَقَبِيلُهُۥ مِنۡ حَيۡثُ لَا تَرَوۡنَهُمۡۗ إِنَّا جَعَلۡنَا ٱلشَّيَٰطِينَ أَوۡلِيَآءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ
[ يَا بَنِي آدَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ ] ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌م شه‌یتان فێڵتان لێ نه‌كات و نه‌تانخه‌ڵه‌تێنێ [ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُمْ مِنَ الْجَنَّةِ ] هه‌روه‌كو فێڵی له‌ دایك و باوكتان كردو له‌ به‌هه‌شت ده‌ری كردن به‌وه‌ی كه‌ تووشی ئه‌و سه‌رپێچى و تاوانه‌ی كردن [ يَنْزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا ] كه‌ به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌وه‌ پۆشاكیان له‌به‌ر نه‌ماو عه‌وره‌تیان ده‌ركه‌وت [ إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ ] خۆتان بپارێزن و عه‌وره‌تتان داپۆشن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان واته‌: جنی و شه‌یتانه‌كان ئێوه‌ ئه‌بینن به‌ شێوازێك كه‌ ئێوه‌ له‌ دونیادا ئه‌وان نابینن، به‌ڵام كه‌ پۆشاكتان دانا بسم الله بكه‌ن ئه‌وا ئه‌وان ناتوانن عه‌وره‌تتان ببینن، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (په‌رده‌ له‌ نێوان چاوى جنى و عه‌وره‌تى مرۆڤـ كه‌ پۆشاك داده‌كه‌نێت ئه‌وه‌یه‌ بڵێت: بسم الله ئیتر پارێزراو ده‌بێت و نایبینن) [ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ (٢٧) ] ئێمه‌ شه‌یتانه‌كانمان داناوه‌ كه‌ دۆست و یارمه‌تیده‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ بن كه‌ ئیمانیان نیه‌ و بێ ئیمانن.
अरबी व्याख्याहरू:
 
अर्थको अनुवाद श्लोक: (27) सूरः: सूरतुल् अअराफ
अध्यायहरूको (सूरःहरूको) सूची رقم الصفحة
 
पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - कुर्दिश अनुवाद : सलाहुद्दीन । - अनुवादहरूको सूची

पवित्र कुर्आनको अर्थको कुर्दिश भाषामा अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम ।

बन्द गर्नुस्