ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ( ߛߏ߬) ߜߛߊ߬ ߞߍ߬ߟߊ ߟߎ߬ ߝߐߘߊ   ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫:

سورەتی العادیات

وَٱلۡعَٰدِيَٰتِ ضَبۡحٗا
سوورەتی (عادیات) (واتە: ئەسپەكان كە غار دەدەن) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (عادیات) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (عادیات) (١١) ئایەتە. ٣- سورەتى (عادیات) زنجیرەى ژمارە سەدە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (عادیات) لە دواى سورەتى (عەسر) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسەكانى ئەم سورەتە زیاتر باسى لایەنە خراپ و لاوازەكانى مرۆڤ دەكات، وەك كوفرانەكردنى بەرامبەر خواى گەورە لەگەڵ ئەو هەموو نیعمەتانەى خواى گەورە بەسەریەوە، وە نكۆڵی كردنى لەبەرامبەر نازو نیعمەتەكان جا بە زمان بێت یان بە كردار. پاشان خواى گەورە كۆتایی بە سورەتەكە دەهێنێت بە روونكردنەوەى سروشتى مرۆڤ بەوەى كە زۆر حەزى بە كۆكردنەوەى ماڵ و سامان هەیەو هەوڵی زۆری بۆ دەدات، وە لەبەرامبەریشدا لاوازە لە سوپاسگوزارى بۆ خواى گەورەو عیبادەت بۆ كردنیدا. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالْعَادِيَاتِ ضَبْحًا (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بە (عادیات) كە دوو تەفسیری هەیە: تەفسیرێكیان بریتین لەو حوشترانەی كە حاجیەكان لە عەرەفەوە ئەبەن بۆ موزدەلیفەو لە موزدەلیفەوە بۆ مینا, تەفسیرێكی تریان خوای گەورە سوێند ئەخوات بەو ئەسپ و ماینانەی كە موجاهیدەكان ئەبەن بەرەو دوژمنانی خوای گەورەو هەڵمەت ئەبەن و هێرشیان بۆ ئەبەن (ضَبْحًا) واتە: ئەو دەنگەی كە لەو ئەسپ و ماینانەوە دەرئەچێ لە كاتی غارداندا, خوای گەورە سوێندی پێ ئەخوات .
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَٱلۡمُورِيَٰتِ قَدۡحٗا
[ فَالْمُورِيَاتِ قَدْحًا (٢) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بە ناڵی ئەسپەكان كاتێك كە بە بەردا ئەداو پریشكی ئاگر فڕێ ئەدا .
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَٱلۡمُغِيرَٰتِ صُبۡحٗا
[ فَالْمُغِيرَاتِ صُبْحًا (٣) ] ئەگەر مەبەست پێی حوشترەكان بێ ئەوە كاتێك كە بەیانیان لە موزدەلیفەوە بۆ مینا ئەڕۆن, ئەگەر ئەسپەكانیش بێ بە بەیانیان كاتێك كە غارە ئەكەن و ئەدەن بەسەر دوژمناندا، كە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم عادەتی وابووە ئەگەر هێرشی بكردایە بە بەیانیان ئەیدا بەسەر دوژمندا وە گوێی لە بانگ ئەگرت ئەگەر گوێی لە بانگ بوایەو بیزانیایە موسڵمانن و بانگ ئەدەن و نوێژ ئەكەن ئەوە هێرشی نەئەكرد ئەگەر نا ئەوە هێرشی ئەكرد .
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَأَثَرۡنَ بِهِۦ نَقۡعٗا
[ فَأَثَرْنَ بِهِ نَقْعًا (٤) ] وە لە كاتی ڕۆیشتندا تەپ و تۆز ئەكەن .
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَوَسَطۡنَ بِهِۦ جَمۡعًا
[ فَوَسَطْنَ بِهِ جَمْعًا (٥) ] هەموویان كۆئەبنەوە لە شوێنێكدا وە بەیەك ئەگەن یاخود ئەسپ و ماینەكان ئەگەنە ناوەڕاستی دوژمن لە كاتی هێرش كردندا.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لِرَبِّهِۦ لَكَنُودٞ
مرۆڤـ بێ ئەمەكە [ إِنَّ الْإِنْسَانَ لِرَبِّهِ لَكَنُودٌ (٦) ] ئەمە وەڵامی سوێند خواردنەكەیە كە مرۆڤ زۆر كوفرانەی نیعمەتەكانی خوای گەورە ئەكات بەسەریەوە، واتە: شوكرانەبژێری خوای گەورە ناكات یاخود ئەو كەسەی كە هەر بەڵاو موسیبەتی بەسەردا بێ ئەیژمێرێ وام بەسەرهات وام بەسەرهات بەڵام نیعمەتە زۆرەكانی خوای گەورە لە یاد ئەكات .
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَإِنَّهُۥ عَلَىٰ ذَٰلِكَ لَشَهِيدٞ
[ وَإِنَّهُ عَلَى ذَلِكَ لَشَهِيدٌ (٧) ] وتراوە: مەبەست (إِنَّهُ) خوای گەورەیە شایەتە بەسەر مرۆڤەوە، یاخود مەبەست ئینسانە خۆی شایەتە بەسەر خۆیەوە لە ڕۆژی قیامەتدا كە شایەتی ئەدات كە شوكرانەی نیعمەتەكانی خوای گەورەی نەكردووە كوفرانەی نیعمەتەكانی خوای گەورەی كردووە .
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَإِنَّهُۥ لِحُبِّ ٱلۡخَيۡرِ لَشَدِيدٌ
[ وَإِنَّهُ لِحُبِّ الْخَيْرِ لَشَدِيدٌ (٨) ] وە مرۆڤ زۆر خۆشەویستی بۆ ماڵ هەیەو ئەم خۆشەویستییە بۆ ماڵ وای كردووە كە ڕەزیل و چروك بێت .
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
۞ أَفَلَا يَعۡلَمُ إِذَا بُعۡثِرَ مَا فِي ٱلۡقُبُورِ
[ أَفَلَا يَعْلَمُ إِذَا بُعْثِرَ مَا فِي الْقُبُورِ (٩) ] ئایا نازانێ كاتێك كە لەناو قەبرەكان دەرئەكرێن و زیندوو ئەكرێنەوە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَحُصِّلَ مَا فِي ٱلصُّدُورِ
[ وَحُصِّلَ مَا فِي الصُّدُورِ (١٠) ] وە ئەوەی لەناو سینگدایەو شاردراوەتەوە لە نەفس و دڵدا هەمووی دەرئەكەوێ و ئاشكرا ئەكرێ .
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِنَّ رَبَّهُم بِهِمۡ يَوۡمَئِذٖ لَّخَبِيرُۢ
[ إِنَّ رَبَّهُمْ بِهِمْ يَوْمَئِذٍ لَخَبِيرٌ (١١) ] هەموو كاتێك بەتایبەتی لەو ڕۆژەدا خوای گەورە زانست و زانیارییەكی زۆر وردەكاری هەیە بەرامبەر مرۆڤ وە هیچ شتێك لە خوای گەورە ناشاردرێتەوە، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (عادیات) والحمد لله.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ( ߛߏ߬) ߜߛߊ߬ ߞߍ߬ߟߊ ߟߎ߬ ߝߐߘߊ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ߫ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߣߍ߲ ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߐ߫߸ ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲