ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (33) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߛߎߘߐߛߣߍߡߊ ߝߐߘߊ
وَلَا تَقۡتُلُواْ ٱلنَّفۡسَ ٱلَّتِي حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۗ وَمَن قُتِلَ مَظۡلُومٗا فَقَدۡ جَعَلۡنَا لِوَلِيِّهِۦ سُلۡطَٰنٗا فَلَا يُسۡرِف فِّي ٱلۡقَتۡلِۖ إِنَّهُۥ كَانَ مَنصُورٗا
{خوێن نه‌رشتن به‌ناحه‌ق} [ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ] وه‌ ئه‌و نه‌فسه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌ بیكوژن ئێوه‌ مه‌یكوژن ئیلا به‌ حه‌ق نه‌بێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌ دین هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌، یان كه‌سێك به‌ ناحه‌ق بكوژێ، یان له‌ دوای زه‌واجێكی شه‌رعی زینا بكات، ئه‌مه‌ حاكمی موسڵمان بۆی هه‌یه‌ بیانكوژێته‌وه‌ نه‌ك خه‌ڵكى [ وَمَنْ قُتِلَ مَظْلُومًا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك به‌ سته‌ملێكراوی بكوژرێ [ فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِ سُلْطَانًا ] ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتمان به‌ كه‌سوكاری ئه‌و كوژراوه‌ به‌خشیوه‌ به‌سه‌ر بكوژه‌كه‌داو ئه‌توانێ داواى كوشتنه‌وه‌ى له‌ حاكم بكات و بڵێ بیكوژه‌وه‌، یان ئه‌توانێ لێی ببورێ، یان ئه‌توانێ پاره‌ی لێ وه‌ربگرێ [ فَلَا يُسْرِفْ فِي الْقَتْلِ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوشتیشیه‌وه‌ با زیادڕه‌وی نه‌كات له‌ كوشتندا به‌وه‌ی كه‌ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا بیكوژێ، یاخود گوێ و لووتى ببڕێت و لاشه‌ى بشێوێنێت، یاخود كه‌سوكاره‌كه‌ی بكوژێته‌وه‌ با وا نه‌كه‌ن [ إِنَّهُ كَانَ مَنْصُورًا (٣٣) ] ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ سه‌ری ئه‌خات وه‌ پشتیوانێتی.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (33) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߛߎߘߐߛߣߍߡߊ ߝߐߘߊ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ߫ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߣߍ߲ ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߐ߫߸ ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲