ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (15) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߞߏߟߊߒߞߘߐߢߐ߲߯ߦߊ ߝߐߘߊ
فَلِذَٰلِكَ فَٱدۡعُۖ وَٱسۡتَقِمۡ كَمَآ أُمِرۡتَۖ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَهُمۡۖ وَقُلۡ ءَامَنتُ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِن كِتَٰبٖۖ وَأُمِرۡتُ لِأَعۡدِلَ بَيۡنَكُمُۖ ٱللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمۡۖ لَنَآ أَعۡمَٰلُنَا وَلَكُمۡ أَعۡمَٰلُكُمۡۖ لَا حُجَّةَ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُۖ ٱللَّهُ يَجۡمَعُ بَيۡنَنَاۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ
[ فَلِذَلِكَ فَادْعُ وَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ده‌عوه‌و بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه‌ بۆ ئه‌م دینه‌ پاكه‌، وه‌ خۆت دامه‌زراو به‌ له‌سه‌ر دینه‌كه‌ به‌و شێوازه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێ كردوویت [ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ ] وه‌ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی كافران مه‌كه‌وه‌ [ وَقُلْ آمَنْتُ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنْ كِتَابٍ ] وه‌ پێیان بلێ: من ئیمانم هێناوه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی دابه‌زاندووه‌ [ وَأُمِرْتُ لِأَعْدِلَ بَيْنَكُمُ ] وه‌ فه‌رمانم پێكراوه‌ كه‌ له‌ نێوان ئێوه‌شدا دادپه‌روه‌ر بم و سته‌م له‌ كه‌ستان نه‌كه‌م [ اللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ ] هه‌ر (الله)یه‌ په‌روه‌ردگاری ئێمه‌و ئێوه‌یه‌ [ لَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ ] ئێمه‌ كرده‌وه‌ی خۆمان بۆ هه‌یه‌و ئێوه‌یش كرده‌وه‌ی خۆتان بۆ هه‌یه‌ تایبه‌ت به‌خۆتان و ئێمه‌ به‌رین له‌ كرده‌وه‌ی ئێوه‌ كه‌ شه‌ریك دانانه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ [ لَا حُجَّةَ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ ] هیچ مشتومڕێك له‌ نێوان ئێمه‌و ئێوه‌دا نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ق ئاشكرا بووه‌و ده‌ركه‌وتووه‌و ئێستا ئه‌یزانن [ اللَّهُ يَجْمَعُ بَيْنَنَا وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ (١٥) ] له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره‌ خۆی كۆمان ئه‌كاته‌وه‌، وه‌ سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌ له‌وێ هه‌موو شتێك یه‌كلا ئه‌بێته‌وه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (15) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߞߏߟߊߒߞߘߐߢߐ߲߯ߦߊ ߝߐߘߊ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ߫ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߣߍ߲ ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߐ߫߸ ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲