Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salah al-Din * - Index van vertaling


Vertaling van de betekenissen Vers: (232) Surah: Soerat Albaqarah (De Koe)
وَإِذَا طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغۡنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعۡضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحۡنَ أَزۡوَٰجَهُنَّ إِذَا تَرَٰضَوۡاْ بَيۡنَهُم بِٱلۡمَعۡرُوفِۗ ذَٰلِكَ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ مِنكُمۡ يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۗ ذَٰلِكُمۡ أَزۡكَىٰ لَكُمۡ وَأَطۡهَرُۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ
[ وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعْضُلُوهُنَّ أَنْ يَنْكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو خێزانی خۆتان ته‌ڵاقدا وه‌ كاتی عیدده‌یان ته‌واو بوو ئه‌وه‌ ڕێگریان لێ مه‌كه‌ن كه‌ بۆ خۆیان شوو بكه‌نه‌وه‌، هه‌یه‌ كه‌ ژنه‌كه‌شی ته‌ڵاق دا دواتر نایه‌لێت شوو بكاته‌وه‌، حه‌رامه‌و وازی لێ بێنه‌و ڕێگری لێ مه‌كه‌ با بۆ خۆی شوو بكاته‌وه‌، یاخود ته‌ڵاقه‌كه‌ ڕه‌جعی یه‌ باوكی ئافره‌ته‌كه‌ یاخود براكانی نه‌یه‌لن بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای مێرده‌كه‌ی خۆی حه‌رامه‌و تاوانبار ده‌بن، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (مه‌عقیلی كوڕی یه‌سار) دابه‌زی كه‌ خوشكه‌كه‌ی ته‌ڵاق دراو عیدده‌ی ته‌واو بوو رازی نه‌بوو بیداته‌وه‌ به‌ مێرده‌كه‌ی، به‌ڵام كه‌ ئایه‌ته‌كه‌ دابه‌زی رازی بوو [ إِذَا تَرَاضَوْا بَيْنَهُمْ بِالْمَعْرُوفِ ] كه‌ ئه‌وان به‌ ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردووكیان به‌یه‌كتری ڕازی بوون به‌چاكه‌ [ ذَلِكَ يُوعَظُ بِهِ ] خوای گه‌وره‌ ئامۆژگاریتان ئه‌كات وه‌فه‌رمانتان پێ ده‌كات به‌مه‌ [ مَنْ كَانَ مِنْكُمْ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ كه‌ ئیمانی به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌بێت [ ذَلِكُمْ أَزْكَى لَكُمْ وَأَطْهَرُ ] ئه‌مه‌ بۆتان باشترو پاكتره‌ [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (٢٣٢) ] خوای گه‌وره‌ خۆی باشتر ئه‌زانێ كه‌ چی بۆ ئێوه‌ باشه‌ وه‌ ئێوه‌ نایزانن
Arabische uitleg van de Qur'an:
 
Vertaling van de betekenissen Vers: (232) Surah: Soerat Albaqarah (De Koe)
Surah's Index Pagina nummer
 
Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salah al-Din - Index van vertaling

Vertaling van de betekenissen van de Heilige Koran naar het Koerdisch, vertaald door Salah al-Din Abdul Kareem

Sluit