Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salah al-Din * - Index van vertaling


Vertaling van de betekenissen Vers: (18) Surah: Soerat Aal-Imraan ( Het Huis van Imraan )
شَهِدَ ٱللَّهُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَأُوْلُواْ ٱلۡعِلۡمِ قَآئِمَۢا بِٱلۡقِسۡطِۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
[ شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] خوای گه‌وره‌ خۆی شایه‌تی ئه‌دات كه‌ هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله [ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ ] وه‌ مه‌لائیكه‌ت و زانایانیش ئه‌م شایه‌تییه‌ ئه‌ده‌ن كه‌ شایه‌تیه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌یه‌ [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (١٨) ] هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ ئیلا زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ كه‌ خوایه‌كی زۆر باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه‌، ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین شایه‌تییه‌ كه‌ له‌ دونیادا درابێت له‌به‌ر گه‌وره‌یی شایه‌ته‌كان كه‌ خوای گه‌وره‌ و مه‌لائیكه‌ته‌كان و زانایانن كه‌ پێغه‌مبه‌رانیش ئه‌گرێته‌وه‌، وه‌ له‌به‌ر گه‌وره‌یی شایه‌تیدانه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌یه‌، وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ وه‌سفی شایه‌تیه‌كه‌شیانی كردووه‌ كه‌ شایه‌تییه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌یه‌، (وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ فه‌زڵى زانایانى تێدایه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ شایه‌ت دایانى ناوه‌و به‌ شایه‌تیه‌كه‌یشیان رازیه‌و وه‌سفى ده‌كات).
Arabische uitleg van de Qur'an:
 
Vertaling van de betekenissen Vers: (18) Surah: Soerat Aal-Imraan ( Het Huis van Imraan )
Surah's Index Pagina nummer
 
Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salah al-Din - Index van vertaling

Vertaling van de betekenissen van de Heilige Koran naar het Koerdisch, vertaald door Salah al-Din Abdul Kareem

Sluit