د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - د ژباړو فهرست (لړلیک)


د معناګانو ژباړه سورت: الشعراء   آیت:

سورەتی الشعراء

د سورت د مقصدونو څخه:
بيان آيات الله في تأييد المرسلين وإهلاك المكذبين.
ڕوونکردنەوەى ئایەت و نیشانەکانى خواى گەورە لە یارمەتیدانى پێغەمبەران و لەناوبردنی بێباوەڕان -بەدرۆخەرەوان-.

طسٓمٓ
(طسٓمٓ) پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة).
عربي تفسیرونه:
تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ
ئەمە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزە ڕوونکەرەوەی ھەق و ڕاستییە لە باتڵ و ناھەق.
عربي تفسیرونه:
لَعَلَّكَ بَٰخِعٞ نَّفۡسَكَ أَلَّا يَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ
- ئەی پێغەمبەر - لەبەر ئەوەی زۆر سووریت لەسەر ھیدایەتدانیان لەوانەیە لە داخ و خەفەتدا خۆت بکوژیت و خۆت لەناو بەریت.
عربي تفسیرونه:
إِن نَّشَأۡ نُنَزِّلۡ عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ءَايَةٗ فَظَلَّتۡ أَعۡنَٰقُهُمۡ لَهَا خَٰضِعِينَ
ئەگەر ئێمە بمانەوێت لە ئاسمانەوە ئایەت و موعجیزەیەکیان بۆ دابەزێنین ئەوا دامان دەبەزاند بۆ سەریان، ئەو کاتە بەردەوام گەردنیان کەچ دەبێت بۆی، بەڵام ئەوەمان نەویست تاوەکو تاقیکردنەوە بێت بۆیان ئایا باوەڕ دەھێنن بە غەیب و شتە نادیارەکان ؟
عربي تفسیرونه:
وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن ذِكۡرٖ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ مُحۡدَثٍ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهُ مُعۡرِضِينَ
ئەو بتپەرست و موشریکانە ھەر وەبیر خستنەوەیەکی تازە و نوێی قورئانیان لەلایەن خوای میھرەبانەوە بۆ بێت کە بەڵگە بێت لەسەر یەکخواپەرستی و ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکەی، لەبەرامبەریەوە ڕوو وەردەگێڕن لە بیستن و باوەڕ پێھێنانی.
عربي تفسیرونه:
فَقَدۡ كَذَّبُواْ فَسَيَأۡتِيهِمۡ أَنۢبَٰٓؤُاْ مَا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
بێگومان ئەوەی پێغەمبەرەکەیان بۆی ھێنابوون بەدرۆیان زانی و باوەڕیان پێی نەکرد، جا بە زوویی ڕاستی ھەواڵی ئەو سزایەیان پێدەگات کە گاڵتە و لاقرتێیان پێ دەکرد، وە سزای اللە تەعالا دەیانگرێتەوە.
عربي تفسیرونه:
أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ كَمۡ أَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجٖ كَرِيمٍ
ئەوانەی لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان سووربوون تەماشای زەویان نەکرد و لێی ورد نەبوونەوە کە چەند ڕووەک و گژوگیایی جۆراو جۆر و دیمەنی جوانی بەسوودمان تێیدا ڕواندووە؟!
عربي تفسیرونه:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
بەڕاستی لەسەوزکردنی زەوی بە جۆرەھا ڕووەک و گژوگیای بەسوود بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا ھەیە لەسەر ئەوەی ئەو زاتەی دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە ئەو ڕووەک و گژوگیایە سەوز بکات دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە مردووەکان جارێکی تر زیندوو بکاتەوە، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەیان باوەڕ ناھێنن.
عربي تفسیرونه:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر- بێگومان پەروەردگارت دەسەڵاتدار و زاڵە بەسەر ھەموو شتێکدا و ھیچ کەسێک بەسەر ئەودا زاڵ نابێت، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان.
عربي تفسیرونه:
وَإِذۡ نَادَىٰ رَبُّكَ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱئۡتِ ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو کاتە بکە کاتێک پەروەردگارت بانگی موسای کرد و فەرمانی پێکرد کە بڕوات بۆ لای ئەو گەلە ستەمکارە، ئەو گەلەی ستەمیان لە خۆیان کرد و باوەڕیان بە اللە تەعالا نەھێنا و ستەمیان لەگەلەکەی موساش کرد کە کردنیان بە کۆیلە و بەندەی خۆیان.
عربي تفسیرونه:
قَوۡمَ فِرۡعَوۡنَۚ أَلَا يَتَّقُونَ
ئەویش گەل و ھۆزی فیرعەونە، لەسەرخۆ و بەنەرم و نیانی فەرمانیان پێ بکات بە تەقوای اللە تەعالا، ئەویش بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی.
عربي تفسیرونه:
قَالَ رَبِّ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ
موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان من دەترسم بەدرۆم بخەنەوە و باوەڕم پێ نەکەن ئەوەی تۆ فەرمانت پێم کردووە پێیان بگەیەنم.
عربي تفسیرونه:
وَيَضِيقُ صَدۡرِي وَلَا يَنطَلِقُ لِسَانِي فَأَرۡسِلۡ إِلَىٰ هَٰرُونَ
ئەو کاتە سنگم تەنگ بێت و خەفەت بخۆم بە ھۆی ئەوەی باوەڕم پێ ناکەن، وە زمانیشم چاک گۆ نەکات بۆ ڕاگەیاندنی پەیامەکەم، جا جوبرەئیل (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بنێرە بۆ لای ھارونی برام و بيكه بە پێغەمبەر تاوەكو یارمەتیم بدات لە گەیاندنی ئەرکی سەرشانم.
عربي تفسیرونه:
وَلَهُمۡ عَلَيَّ ذَنۢبٞ فَأَخَافُ أَن يَقۡتُلُونِ
گەلەکەی فیرعەون تاوانی کوشتنی قیبطیەکیان لەسەرمە، جا دەترسم لە تۆڵەی ئەودا بمکوژنەوە.
عربي تفسیرونه:
قَالَ كَلَّاۖ فَٱذۡهَبَا بِـَٔايَٰتِنَآۖ إِنَّا مَعَكُم مُّسۡتَمِعُونَ
اللە تەعالا فەرمووی بە موسا (سەلامی الله تعالای لێ بێت) : نەخێر ، ھەرگیز ناتوانن بتکوژن، خۆت و ھارونی برات بە بەڵگە و نیشانە و موعجیزەکانمانەوە کە نیشانەی ڕاستگۆیی ئێوەن بڕۆن بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی، وە بێگومان ئێمەیش لەگەڵتانین بەسەرخستن و یارمەتیدان، وە گوێبیستی ھەموو قسە و گوفتارێکتانین ، وە ھەرچیش لەبارەی ئێوەوە دەیڵێن، ھیچ شتێکمان لەدەست دەرناچێت.
عربي تفسیرونه:
فَأۡتِيَا فِرۡعَوۡنَ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
بڕۆن بۆ لای فیرعەون و پێی بڵێن: ئێمە ھەردووکمان پێغەمبەرین و لەلایەن پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکانەوە نێرراوین بۆ لای تۆ.
عربي تفسیرونه:
أَنۡ أَرۡسِلۡ مَعَنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
نێرراوین کە تۆ بەنوئیسرائیل لەگەڵماندا بنێریت و ڕێگریان لێ نەکەیت.
عربي تفسیرونه:
قَالَ أَلَمۡ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدٗا وَلَبِثۡتَ فِينَا مِنۡ عُمُرِكَ سِنِينَ
فیرعەون بە موسای وت (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت): ئایا ئێمە بە مناڵی تۆمان پەروەردە نەکرد و گەورەمان نەکردیت، دوای ئەوەیش چەند ساڵێک لەتەمەنت لەناوماندا بەسەر نەبرد، ئیتر چی شتێک وای لێ کردوویت ئێستا بانگەشەی پێغەمبەرایەتی بکەیت؟
عربي تفسیرونه:
وَفَعَلۡتَ فَعۡلَتَكَ ٱلَّتِي فَعَلۡتَ وَأَنتَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
وە تاوانێکی گەورەیشت کرد کاتێک لەبەر خاتری سەرخستنی بەنو ئیسرائیلیەکە کابرای قبطیت کوشت و ھەڵھاتیت، کەچی تۆ لەپاداشتی ئەو ھەمووە چاکەدا لە ڕیزی ئەوانەدا بوویت نکۆڵیت کرد لەو ھەمووە نیعمەت و بەخششەی بەسەرتەوە بوو.
عربي تفسیرونه:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• حرص الرسول صلى الله عليه وسلم على هداية الناس.
سووربوونی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەسەر ڕێنمایی و ھیدایەتدانی خەڵکی.

• إثبات صفة العزة والرحمة لله.
جێگیرکردن و چەسپاندنی سیفەتی عیزەت و ڕەحمەت بۆ پەروەردگار.

• أهمية سعة الصدر والفصاحة للداعية.
گرنگی سینە فراوانی و ڕەوانبێژی کەسی بانگخواز .

• دعوات الأنبياء تحرير من العبودية لغير الله.
بانگەوازی پێغەمبەران بۆ ئازادکردنی خەڵکی بووە لە کۆیلایەتی و پەرستنی غەیری اللە تەعالا.

• احتج فرعون على رسالة موسى بوقوع القتل منه عليه السلام فأقر موسى بالفعلة، مما يشعر بأنها ليست حجة لفرعون بالتكذيب.
فیرعەون بەرەنگاری پەیامەکەی موسا بوویەوە بەوەی کەسێکی کوشتووە و دوایش ھەڵھاتووە، موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) دانینا بە تاوانەکەیدا، تاوەکو نەبێتە بەڵگەیەک بەدەست فیرعەونەوە کە باوەڕی پێ نەکات و بەدرۆی بزانێت .

قَالَ فَعَلۡتُهَآ إِذٗا وَأَنَا۠ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ
موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) دانینا بەتاوانەکەیدا و بە فیرعەونی وت: من ئەو پیاوەم بە نەزانی کوشت، پێش ئەوەی وەحیم بۆ بێت و ببم بە پێغەمبەر.
عربي تفسیرونه:
فَفَرَرۡتُ مِنكُمۡ لَمَّا خِفۡتُكُمۡ فَوَهَبَ لِي رَبِّي حُكۡمٗا وَجَعَلَنِي مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
لە دوای کوشتنی ئەو پیاوە لە ئێوە ڕامکرد و ڕۆیشتم بۆ مەدیەن، کاتێک ترسام لێتان کە لە بری ئەو بمکوژنەوە، ئیتر ئەوە بوو پەروەردگارم عیلم و دانایی پێبەخشیم و کردمی بە یەکێک لە پێغەمبەرانی کە ڕەوانەیان دەکات بۆ لای خەڵکی.
عربي تفسیرونه:
وَتِلۡكَ نِعۡمَةٞ تَمُنُّهَا عَلَيَّ أَنۡ عَبَّدتَّ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
ئەو بەخێوکردنەیشم کە دەیکەیت بە منەت بە سەرمەوە بەبێ ئەوەی وەک بەنوئیسرائیل بمکەیت بە کۆیلە، بەڕاستی نیعمەت و بەخششێکە بەسەرمەوە، بەڵام ئەوە ڕێگری ئەوەم لێ ناکات کە بانگەوازت بکەم بۆ یەکخواپەرستی.
عربي تفسیرونه:
قَالَ فِرۡعَوۡنُ وَمَا رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
فیرعەون بە موسای وت (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان کامەیە کە تۆ پێت وایە پێغەمبەری ئەویت؟
عربي تفسیرونه:
قَالَ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ
موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وەڵامی فیرعەونی دایەوە و وتی: پەروەردگاری مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، ھەر ئەو پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشە لە نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوە دڵنیان کە بێگومان ئەو پەروەردگاریانە کەواتە بەتاک و تەنھایی ھەر ئەو بپەرستن.
عربي تفسیرونه:
قَالَ لِمَنۡ حَوۡلَهُۥٓ أَلَا تَسۡتَمِعُونَ
فیرعەون بە گەورە پیاوانی گەلەکەی وت - ئەوانەی لە دەوروبەری بوون - : ئایا گوێتان لە وەڵامەکەی موسا بوو چی دەڵێت؟ وەچی گومان و درۆیەکی تێدایە ؟
عربي تفسیرونه:
قَالَ رَبُّكُمۡ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ
موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پێی وتن: اللە پەروەردگاری ئێوە و پەروەردگاری باوباپیرانی پێشینتانە.
عربي تفسیرونه:
قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ ٱلَّذِيٓ أُرۡسِلَ إِلَيۡكُمۡ لَمَجۡنُونٞ
فیرعەون وتی: ئەو کەسەی وادەزانێت پێغەمبەرەو بۆ لای ئێوە نێرراوە شێتە، ئاگای لە خۆی نییە چۆن وەڵام ئەداتەوە، شتێک دەڵێت کە ژیری مرۆڤدا وەری ناگرێت.
عربي تفسیرونه:
قَالَ رَبُّ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُمۡ تَعۡقِلُونَ
موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: ئەو اللە یەی من ئێوەی بۆ لا بانگ دەکەم پەروەردگاری ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا و ئەوەیشە لە نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوە ژیرن و ژیری خۆتان دەخەنە کار.
عربي تفسیرونه:
قَالَ لَئِنِ ٱتَّخَذۡتَ إِلَٰهًا غَيۡرِي لَأَجۡعَلَنَّكَ مِنَ ٱلۡمَسۡجُونِينَ
کاتێک فیرعەون دەستەوسان بوو وە ھیچی پێ نەما لە بەڵگە ھێنانەوە لەبەرامبەر موسادا پێی وت: ئەگەر جگە لەمن کەسێکی تر بپەرستیت و بیکەیت بە خوای خۆت ئەوا دەتخەمە ڕیزی زیندانی کراوەکانەوە.
عربي تفسیرونه:
قَالَ أَوَلَوۡ جِئۡتُكَ بِشَيۡءٖ مُّبِينٖ
موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە فیرعەونی وت: ھەر زیندانیم دەکەیت ئەگەر لەلایەن اللە وە بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایشت بۆ بھێنم کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستی ئەوەی دەیڵێم؟
عربي تفسیرونه:
قَالَ فَأۡتِ بِهِۦٓ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
فیرعەون وتی: ئەوەی باسی دەکەیت گوایە بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی خۆت بیھێنە ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانیت.
عربي تفسیرونه:
فَأَلۡقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعۡبَانٞ مُّبِينٞ
موسا گۆچانەکەی فڕێدایە سەر زەوی، دەست بەجێ بوو بە ئەژدیھایەکی گەورە و دیار و ئاشکرا بە بەرچاوی خەڵکیەوە.
عربي تفسیرونه:
وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِيَ بَيۡضَآءُ لِلنَّٰظِرِينَ
وە دەستی خستە بنھەنگڵی بەبێ ئەوەی سپی بێت، کاتێک ھێنایە دەرەوە کتوپڕ لەبەر چاوی خەڵکی سپی و نورانی بوو، نەک سپی بەڵەک بوون، ھەموو ئەوانەی لەوێ بوون ئەوەیان بینی بەچاوی خۆیان.
عربي تفسیرونه:
قَالَ لِلۡمَلَإِ حَوۡلَهُۥٓ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌ عَلِيمٞ
فیرعەون بە گەورە و ناودارانی دەوروبەری وت: بێگومان ئەم پیاوە جادوگەرێکی زۆر زانایە.
عربي تفسیرونه:
يُرِيدُ أَن يُخۡرِجَكُم مِّنۡ أَرۡضِكُم بِسِحۡرِهِۦ فَمَاذَا تَأۡمُرُونَ
ئەیەوێت بە جادووەکەی لە خاک و وڵاتی خۆتان دەرتان کات، ڕاتان چییە و چی بکەین بەرامبەری ؟
عربي تفسیرونه:
قَالُوٓاْ أَرۡجِهۡ وَأَخَاهُ وَٱبۡعَثۡ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ
پێیان وت: جارێک موسا و ھارونی برای واز لێ بھێنە و دەست پێشخەری مەکە لە سزادانیان، سەربازەکانت بنێرە بە ھەموو شارەکانی میسردا تاوەکو ھەرچی جادووگەر ھەیە کۆی بکەنەوە بۆت.
عربي تفسیرونه:
يَأۡتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٖ
ھەرچی جادووگەرێکی زۆر زانا و لێزان ھەیە با بیھێنن بۆت.
عربي تفسیرونه:
فَجُمِعَ ٱلسَّحَرَةُ لِمِيقَٰتِ يَوۡمٖ مَّعۡلُومٖ
ئەوە بوو فیرعەون ھەرچی جادووگەری ھەبوو لە کات و شوێنی دیاریکراودا ھەمووی کۆکردنەوە بۆ ململانێ موسا.
عربي تفسیرونه:
وَقِيلَ لِلنَّاسِ هَلۡ أَنتُم مُّجۡتَمِعُونَ
وە وترا بە خەڵکیش: ئایا ئێوەیش کۆ دەبنەوە، تاوەک ببینن کێ سەردەکەوێت و زاڵ دەبێت بەسەر ئەوی تردا، موسا یان جادووگەرەکان ؟
عربي تفسیرونه:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• أخطاء الداعية السابقة والنعم التي عليه لا تعني عدم دعوته لمن أخطأ بحقه أو أنعم عليه.
ھەڵەی پێشووتر و ئەو نیعمەت و بەخششانەی بەسەر بانگخوازانەوە ھەیە، مانای ئەوە نییە کە بانگی ئەو کەسە نەکەیت کە ھەڵەت کردووە بەرامبەری یان باشە و چاکەیەکی ھەیە بەسەرتەوە.

• اتخاذ الأسباب للحماية من العدو لا ينافي الإيمان والتوكل على الله.
گرتنە بەری ھۆکارەکان بۆ خۆپاراستن لە دوژمن دژ و پێچەوانەی باوەڕ و پشت بەستن بە اللە نییە.

• دلالة مخلوقات الله على ربوبيته ووحدانيته.
مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانی اللە تەعالا بەڵگە و نیشانەی ڕوونن لەسەر پەروەردگاریەتی و یەکخواپەرستی ئەو زاتە پیرۆزە.

• ضعف الحجة سبب من أسباب ممارسة العنف.
لاوازی بەڵگە ھۆکارێکە لە ھۆکارەکانی مومارەسەکردنی توند و تیژی.

• إثارة العامة ضد أهل الدين أسلوب الطغاة.
وروژاندنی ڕای گشتی خەڵکی دژ بە ئاینی پێغەمبەران شێوازێکە لە شێوازی ملھوڕان و لە خوا یاخیان.

لَعَلَّنَا نَتَّبِعُ ٱلسَّحَرَةَ إِن كَانُواْ هُمُ ٱلۡغَٰلِبِينَ
بە ئومێدی ئەوەی شوێن ئاینی جادووگەرەکان بکەوین ئەگەر ھاتوو سەرکەوتن بەسەر موسادا.
عربي تفسیرونه:
فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالُواْ لِفِرۡعَوۡنَ أَئِنَّ لَنَا لَأَجۡرًا إِن كُنَّا نَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبِينَ
جا کاتێک جادووگەرەکان ھاتن بۆ لای فیرعەون بۆ ئەوەی سەرکەون بەسەر موسادا، بە فیرعەونیان وت: ئایا ھیچ پاداشتێکی مادی و مەعنەویمان دەکەیت ئەگەر ھاتوو سەرکەوتین بەسەر موسادا ؟
عربي تفسیرونه:
قَالَ نَعَمۡ وَإِنَّكُمۡ إِذٗا لَّمِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ
فیرعەونیش پێی وتن: بەڵێ پاداشتان دەکەم، ئەگەر ھاتوو ئێوە سەرکەوتن بەسەر موسادا ئەوا ئێوە لە نزیکەکانی من دەبن، پلە و پایە و پۆستی بەرزتان پێ دەبەخشم.
عربي تفسیرونه:
قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلۡقُواْ مَآ أَنتُم مُّلۡقُونَ
موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بەو پەڕی متمانە بوون بەسەرکەوتنی اللە و ڕوونی ئەوەی بە ئەو دراوە لە لایەن ئەو زاتە پیرۆزەوە جادوو نییە، بە جادووگەرەکانی وت: ئەوەی دەتانەوێت فڕێی بدەن لەپەت و گوریس و گۆچانی دەستان فڕێی بدەن.
عربي تفسیرونه:
فَأَلۡقَوۡاْ حِبَالَهُمۡ وَعِصِيَّهُمۡ وَقَالُواْ بِعِزَّةِ فِرۡعَوۡنَ إِنَّا لَنَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبُونَ
ئەوانیش پەت و گوریس و گۆچانەکانیان فڕێدا، لە کاتی فڕێدانیشدا وتیان: سوێند بە گەورەیی و مەزنی فیرعەون بە دڵنیاییەوە ئێمە سەردەکەوین بەسەر موسادا
عربي تفسیرونه:
فَأَلۡقَىٰ مُوسَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ تَلۡقَفُ مَا يَأۡفِكُونَ
ئەمجا دوای ئەوان موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) گۆچانەکەی دەستی فڕێدا و دەست بەجێ بوو مارێکی گەورە، وە ھەرچی جادووی جادووگەرەکان ھەبوو کە چاوبەستیان پێکردبوو لە خەڵکی ھەمووی ھەڵلوشی و خواردنی.
عربي تفسیرونه:
فَأُلۡقِيَ ٱلسَّحَرَةُ سَٰجِدِينَ
جا کاتێک جادووگەرەکان بینیان گۆچانەکەی موسا ھەموو جادووەکانی ئەوانی ھەڵلوشی بەسوژدە بردنەوە کەوتن بەڕوودا.
عربي تفسیرونه:
قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وتیان: باوەڕمان ھێنا بە پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان.
عربي تفسیرونه:
رَبِّ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ
به پەروەردگاری موسا و ھارون (سەلامی اللە تەعالایان لێ بێت)
عربي تفسیرونه:
قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَ فَلَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَۚ لَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٖ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ أَجۡمَعِينَ
فیرعەون بە نکۆڵی کردنەوە لە باوەڕھێنانی جادووگەرەکان پێی وتن: ئایا باوەڕتان ھێنا بە موسا پێش ئەوەی من مۆڵەتان بدەم بە وەھا کارێک؟ بێگومان موسا کە جادووگەرە گەورەکەتانە فێری جادووی کردوون، ھەمووتان پیلانی ئەوەتان گێراوە خەڵکی میسر لە خاک و جێگا و ڕێگای خۆیان دەرکەن، بە دڵنیاییەوە لەمەودا دەزانن چی سزایەکتان دەدەم، بێگومان دەست و قاچتان ڕاست و چەپ دەبڕم، قاچی ڕاست و دەستی چەپ، یان بەپێچەوانەوە، پاشان بە دڵنیاییەوە ھەڵتان دەواسم بە قەدی دار خورمادا، ھیچ کەسێکتان ناھێڵمەوە وای لێ نەکەم.
عربي تفسیرونه:
قَالُواْ لَا ضَيۡرَۖ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ
جادووگەرەکان کە باوەڕیان ھێنابوو، وتیان بە فیرعەون: ئەوەی ھەڕەشەی پێدەکەیت لە دەست و قاچ بڕین و ھەڵواسین لە دونیادا ھیچ زیانی نییە بۆمان، سزادانمان دەڕوات و نامێنێت، چونکە بەڕاستی ئێمە بۆ لای پەروەردگاری خۆمان دەگەڕێینەوە و دواتریش دەمانخاتە ڕەحمەت و میھرەبانی ھەمیشەیی خۆیەوە.
عربي تفسیرونه:
إِنَّا نَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لَنَا رَبُّنَا خَطَٰيَٰنَآ أَن كُنَّآ أَوَّلَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
بەدڵنیاییەوە ئێمە ئومێدمان وایە کە اللە تەعالا گوناھەکانی پێشووترمان بسڕێتەوە و لێمان خۆش بێت، چونکە ئێمە یەکەم کەسین باوەڕمان بە موسا ھێنا و بەڕاستمان زانی.
عربي تفسیرونه:
۞ وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَسۡرِ بِعِبَادِيٓ إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ
اللە دەفەرموێت: وەحیمان کرد بۆ موسا و فەرمانمان پێکرد بە شەو بەندە باوەڕدارەکانم لە بنو ئیسرائیل ببە و میسر جێ بھێڵن، چونکە فیرعەون و دەست و پێوەندەکەی دواتان دەکەون تا بتانگێڕنەوە و بتانکوژن.
عربي تفسیرونه:
فَأَرۡسَلَ فِرۡعَوۡنُ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ
فیرعەون کاتێک ھەواڵی پێگەیشت کە موسا و بەنو ئیسرائیل بە شەو لە میسر دەرچوون ھەندێک لە سەربازەکانی بڵاو کردەوە بەناو شار و گوندەکاندا بۆ ئەوەی سوپایەک کۆبکەنەوە و شوێنی موسا و بەنوئیسرائیل بکەون، تاوەکو بیانگێڕنەوە بۆ میسر.
عربي تفسیرونه:
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَشِرۡذِمَةٞ قَلِيلُونَ
فیرعەون بۆ ئەوەی سەرباز و سوپاکەی ھەڵنێت و لە پلەوپایەی بەنوئیسرائیل کەم بکاتەوە پێی وتن: ئەوانە دەستە و کۆمەڵێکی کەم و بێ نرخن (مەترسن و شوێنیان بکەون).
عربي تفسیرونه:
وَإِنَّهُمۡ لَنَا لَغَآئِظُونَ
بێگومان ئەوانە کارێکیان کرد ئێمەیان تووڕە و قەڵس کرد.
عربي تفسیرونه:
وَإِنَّا لَجَمِيعٌ حَٰذِرُونَ
وە بە دڵنیاییەوە ئێمەیش کۆمەڵێکی وریا و بە ئاگاین (ناھێڵین ئەم کارەی کردیان ھەروا بە ئاسانی بەسەریاندا تێپەڕێت).
عربي تفسیرونه:
فَأَخۡرَجۡنَٰهُم مِّن جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ
اللە دەفەرموێت: فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەیمان لە خاکی میسر کە پڕی بوو لە باخ و بێستان و ڕووبار و کانیاو دەرکرد.
عربي تفسیرونه:
وَكُنُوزٖ وَمَقَامٖ كَرِيمٖ
وە دەرمانکردن لەو گشت خەزێنە پڕ لە پارە و پوڵ و زێڕ و زیووە ، وە لەناو ئەو گشت کۆشک و تەلار و ماڵە ڕازاوانە.
عربي تفسیرونه:
كَذَٰلِكَۖ وَأَوۡرَثۡنَٰهَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
ھەروەک فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەیمان لەناو ئەو ھەموو ناز و نیعمەت و بەخششە وەدەرنا، دەسەڵات و ماڵ و سامانەکەیشیانمان کردە میرات و موڵکی بەنوئیسرائیل لە وڵاتی شام.
عربي تفسیرونه:
فَأَتۡبَعُوهُم مُّشۡرِقِينَ
فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەی لەگەڵ ھەڵھاتنی ڕۆژدا شوێن موسا و بەنوئیسرائیل کەوتن.
عربي تفسیرونه:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• العلاقة بين أهل الباطل هي المصالح المادية.
پەیوەندی لە نێوان خەڵکانێک لەسەر بیروباوەڕی پڕوپوچ کۆبونەتەوە تەنھا بەرژەوەندی مادی دونیایە.

• ثقة موسى بالنصر على السحرة تصديقًا لوعد ربه.
متمانەی موسا بە سەرکەوتن بەسەر جادووگەرەکاندا لەوەوە سەرچاوەی گرتبوو کە باوەڕی تەواوی ھەبوو بە بەڵێنی پەروەردگاری.

• إيمان السحرة برهان على أن الله هو مُصَرِّف القلوب يصرفها كيف يشاء.
باوەڕھێنانی جادووگەرەکان بەڵگەی تەواوە لەسەر ئەوەی اللە تەعالا ھەر خۆی دڵەکان ئەم دیوو دیوو پێدەکات، ھەرچۆنێکی ویست بەو شێوە دەیانگۆڕێت.

• الطغيان والظلم من أسباب زوال الملك.
یاخی بوون و ستەمکردن یەکێکە لە ھۆکارەکانی نەمانی دەسەڵات و موڵک و سەروەت و سامان .

فَلَمَّا تَرَٰٓءَا ٱلۡجَمۡعَانِ قَالَ أَصۡحَٰبُ مُوسَىٰٓ إِنَّا لَمُدۡرَكُونَ
جا کاتێک فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەی ڕووبەڕووی موسا و گەلەکەی بوونەوە، بەشێوەیەک ھەرلایەکەیان ئەوی تری دەبینی، لەم کاتەدا ھاوەڵانی موسا وتیان: بێگومان فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەی پێمان دەگەن و ھیچ چاریشمان نییە.
عربي تفسیرونه:
قَالَ كَلَّآۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهۡدِينِ
موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە گەلەکەی وت: نەخێر وانییە کە ئێوە بۆی دەچن ، بە دڵنیاییەوە پەروەردگارم لە گەڵدایە، پشتگیرمە و سەرم دەخات، ڕێنماییم دەکات و ڕێگای ڕزگاری و سەرفرازیم نیشان دەدات.
عربي تفسیرونه:
فَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱضۡرِب بِّعَصَاكَ ٱلۡبَحۡرَۖ فَٱنفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرۡقٖ كَٱلطَّوۡدِ ٱلۡعَظِيمِ
اللە دەفەرموێت: وەحیمان کرد بۆ موسا و فەرمانمان پێکرد بە گۆچانەکەت بدە لە دەریاکە، موسایش فەرمانی اللەی جێ بەجێکرد و دەست بەجێ دەریاكە لەت بوو، دوازدە ڕێگای لێ بوویەوە بەژمارەی ھۆزەکانی بەنوئیسرائیل، ھەر بەشێکیش لە دەریاکە کاتێک لەت بوو وەک شاخێکی گەورە وابوو لە گەورەیی و چەسپاویدا، بەشێوەیەک بەری گرت لە ئاوی دەریاکەی بەسەریدا نەدەڕۆیشت.
عربي تفسیرونه:
وَأَزۡلَفۡنَا ثَمَّ ٱلۡأٓخَرِينَ
ئەمجا فیرعەون و گەل و دەست و پێوەندەکەیمان نزیک کردەوە، تاچوون بە شوێن ئەواندا و ڕۆیشتنە ناو دەریاکەوە، وایانزانی ڕێگاکان بۆ ئەوانیش کراوەیە.
عربي تفسیرونه:
وَأَنجَيۡنَا مُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ
موسا و ئەو باوەڕدارانەی لە گەڵیدا بوون لە بەنوئیسرائیل ھەموومان ڕزگار کردن، تاکە کەسێکیشیان تیانەچوون.
عربي تفسیرونه:
ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ
پاشان فیرعەن و گەل و دەست و پێوەندەکەیمان نوقمی ناو دەریا کرد.
عربي تفسیرونه:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
بێگومان لەوەدا کەباسکرا، لە لەتبوونی دەریا بۆ موسا و باوەڕداران و ڕزگار بوونیان ، وە لە تیاچوونی فیرعەون و گەلەکەی بەڵگە و نیشانەی گەورە ھەن لەسەر ڕاستگۆیی موسا و پەیامەکەی، بەڵام لەگەڵ بینینی ئەو نیشانانەیشدا زۆربەی ئەوانەی لەگەڵ فیرعەوندا بوون باوەڕیان نەھێنا و نەگەڕانەوە.
عربي تفسیرونه:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ و بەدەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
عربي تفسیرونه:
وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ إِبۡرَٰهِيمَ
- ئەی پێغەمبەر - چیرۆک و بەسەرھاتی ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بۆ گەلەکەت بخوێنەرەوە.
عربي تفسیرونه:
إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَا تَعۡبُدُونَ
کاتێک بە ئازەری باوکی و گەلەکەی وت: ئێوە چی شتێک دەپەرستن جگە لە اللە تەعالا ؟
عربي تفسیرونه:
قَالُواْ نَعۡبُدُ أَصۡنَامٗا فَنَظَلُّ لَهَا عَٰكِفِينَ
گەلەکەی بە شانازیەوە پێیان وت: بت ئەپەرستین، وە بەردەوامیش بە دیاریانەوە دەمێنینەوە و لە پەرستنیان جیا نابینەوە.
عربي تفسیرونه:
قَالَ هَلۡ يَسۡمَعُونَكُمۡ إِذۡ تَدۡعُونَ
ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پێی وتن: ئایا ئەو بتانە کاتێک لێیان دەپاڕێنەوە و داوایان لێدەکەن گوێیان لە پاڕانەوە و داواکانی ئێوەیە؟
عربي تفسیرونه:
أَوۡ يَنفَعُونَكُمۡ أَوۡ يَضُرُّونَ
یان ئەگەر تاعەت و گوێڕایەڵیتان کردن سوودتان پێدەگەیەنن، یان ئەگەر سەرپێچیتان کردن زیانیان دەبێت بۆتان؟
عربي تفسیرونه:
قَالُواْ بَلۡ وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا كَذَٰلِكَ يَفۡعَلُونَ
وتیان: کاتێک داوامان لێکردن گوێیان لێ نابێت، وە ئەگەر گوێڕایەڵیان بووین سوودیان نابێت بۆمان، وە زیانیشمان لێنادەن ئەگەر سەرپێچیان بکەین، بەڵکو ھێندە ھەیە ئێمە باوباپیرانی خۆمانمان بینیوە ئەم بتانەیان پەرستووەو وایان کردووە، ئێمەیش چاو لەوان دەکەین.
عربي تفسیرونه:
قَالَ أَفَرَءَيۡتُم مَّا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ
ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پێی وتن: ئایا بیرتان کردوەتەوە و خۆتان دیوە چی بتگەلێک جگە لە اللە دەپەرستن؟
عربي تفسیرونه:
أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُمُ ٱلۡأَقۡدَمُونَ
ئەوەی ئێوە و باوباپیرانی پێشویشتان دەیپەرستن .
عربي تفسیرونه:
فَإِنَّهُمۡ عَدُوّٞ لِّيٓ إِلَّا رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
بە دڵنیاییەوە ھەموو ئەو بتانە دوژمنی منن، چونکە گشتیان ناھەق و باتڵ و پڕوپوچن، اللەی پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بە دیھێنراوەکان نەبێت.
عربي تفسیرونه:
ٱلَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهۡدِينِ
ئەو پەروەردگارەی کە منی بەدیھێناوە و پاشانیش ڕێنومایی کردووم بۆ خێر و چاکەی دونیا و دواڕۆژ.
عربي تفسیرونه:
وَٱلَّذِي هُوَ يُطۡعِمُنِي وَيَسۡقِينِ
ھەر تەنھا ئەو پەروەردگارەیە کاتێک برسیم دەبێت خواردنم پێدەدات و تێرم دەکات، وە کاتێکیش تینوم دەبێت تێرئاوم دەکات و تینوێتیم دەشکێنێت.
عربي تفسیرونه:
وَإِذَا مَرِضۡتُ فَهُوَ يَشۡفِينِ
وە کاتێکیش نەخۆش دەکەوم ھەر تەنھا ئەوە شیفام دەدات و چاکم دەکاتەوە، چونکە شیفادەر تەنھا اللە یە.
عربي تفسیرونه:
وَٱلَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحۡيِينِ
وە تەنھا ئەویشە کاتێک ئەجەلم ھات دەممرێنێت، وە پاش مردنیش زیندووم دەکاتەوە.
عربي تفسیرونه:
وَٱلَّذِيٓ أَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لِي خَطِيٓـَٔتِي يَوۡمَ ٱلدِّينِ
وە ئومێدیشم تەنھا بە ئەوە لە ڕۆژی پاداشت دانەوەدا لە گوناھ و تاوان و ھەڵە و کەموکورتیەکانم ببورێت.
عربي تفسیرونه:
رَبِّ هَبۡ لِي حُكۡمٗا وَأَلۡحِقۡنِي بِٱلصَّٰلِحِينَ
ئیبراھیم لە اللە پاڕایەوە و داوای لێکرد و فەرمووی: ئەی پەروەردگارم شارەزام بکە لە ئاینەکەت، وە بمگەیەنە بە چاکەکاران لە پێغەمبەرانی پێش خۆم، بەوەی لەگەڵ ئەواندا بمخەیتە بەھەشتەوە.
عربي تفسیرونه:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• الله مع عباده المؤمنين بالنصر والتأييد والإنجاء من الشدائد.
اللە تەعالا لەگەڵ بەندە باوەڕدارەکانیدایە بە سەرخستن و پشتگیری و ڕزگارکردن لە نەھامەتی و کاتە ناخۆشەکاندا.

• ثبوت صفتي العزة والرحمة لله تعالى.
جێگیرکردن و سەلماندنی سیفەتی عیزەت و ڕەحمەت بۆ اللە تەعالا.

• خطر التقليد الأعمى.
مەترسی چاولێکەری کوێرانەی کەسانی تر.

• أمل المؤمن في ربه عظيم.
باوەڕداران ھەمیشە ئومێدی گەورەیان هەیە بە پەروەردگاریان.

وَٱجۡعَل لِّي لِسَانَ صِدۡقٖ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ
زیکر و یادێکی جوان و سوپاس و ستایشێکی نایابم لەناو گەلانی داھاتوودا پێ ببەخشە.
عربي تفسیرونه:
وَٱجۡعَلۡنِي مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ ٱلنَّعِيمِ
وە بمگێرە لە میراتگرانی جێگا و شوێنەکانی بەھەشت کە بەندە باوەڕدارەکانت تێیدا ئاسوودە و خۆشبەخت دەبن و لەوێ نیشتەجێم بکە.
عربي تفسیرونه:
وَٱغۡفِرۡ لِأَبِيٓ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ
وە لە گوناھەکانی باوکم خۆشبە، بێگومان ئەو لەوانە بوو لەسەر ڕاستەڕێی ھەق گومڕابوو بە ھۆی ئەوەی ھاوەڵی بۆ تۆ دانا، ئەم نزا و پاڕانەوەی ئیبراھیمە بۆ باوکی پێش ئەوە بوو کە بۆی ڕوون بێتەوە کە باوکی لە دۆزەخیەکانە، جا کاتێک بۆی ڕوون بوویەوە ئیتر خۆی لێ بەری کرد و بۆی نەپاڕایەوە.
عربي تفسیرونه:
وَلَا تُخۡزِنِي يَوۡمَ يُبۡعَثُونَ
وە شەرمەزار و سووک و ڕیسوام مەکە لە ڕۆژێکدا خەڵکی زیندوو دەکرێنەوە بۆ حیساب و لێپرسینەوە.
عربي تفسیرونه:
يَوۡمَ لَا يَنفَعُ مَالٞ وَلَا بَنُونَ
ئەو ڕۆژەی نە ئەو ماڵ و سەروەت و سامانەی مرۆڤ لە دونیایدا کۆی کردوەتەوە، وە نە ئەو کوڕ و کاڵ و نەوەیەی کە خۆی پێوە ھەڵدەکێشا سوودی دەبێت بۆی.
عربي تفسیرونه:
إِلَّا مَنۡ أَتَى ٱللَّهَ بِقَلۡبٖ سَلِيمٖ
جگە ئەو کەسە نەبێت کە بە دڵێکی ساغ و دروستەوە دەگاتەوە لای اللە تەعالا، دڵێک نە شیرک و ھاوبەش پەیداکردنی تێدایە، وە نە نیفاق و دووڕوویی و ڕوپامایی و بەخۆ موعجیب بوون، ئەو کەسە سوود لەو ماڵ و سامانەی دەبینێت کە لە ڕێگای اللە تەعالادا خەرجی کردووە، وە لەو مناڵانەیشی کە لە پاش خۆی نزای خێری بۆ دەکەن.
عربي تفسیرونه:
وَأُزۡلِفَتِ ٱلۡجَنَّةُ لِلۡمُتَّقِينَ
لەو ڕۆژەدا بەھەشت نزیک دەکرێتەوە لە پارێزکاران و لە خواترسان، ئەوانەی فەرمانەکانی ئەو زاتە پیرۆزە جێ بەجێ دەکەن و لە ڕێگریەکانی دوور دەکەونەوە.
عربي تفسیرونه:
وَبُرِّزَتِ ٱلۡجَحِيمُ لِلۡغَاوِينَ
وە ئاگری دۆزەخیش لە ڕۆژی کۆبوونەوەدا دەردەخرێت بۆ گومڕاکان، ئەوانەی لە ئاینی ھەق و ڕاستی لایاندا و گومڕابوون.
عربي تفسیرونه:
وَقِيلَ لَهُمۡ أَيۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ
بەسەرزەنشتێکەوە پێان دەوترێت: کوان ئەو بتانەی ئێوە دەتانپەرستن؟
عربي تفسیرونه:
مِن دُونِ ٱللَّهِ هَلۡ يَنصُرُونَكُمۡ أَوۡ يَنتَصِرُونَ
ئەو بتانەی لەبری اللە تەعالا دەتانپەرستن؟ ئایا یارمەتیتان دەدەن، ئەتوانن ڕێگری لە سزای اللە بکەن لەسەرتان، یان ئەوان دەتوانن یارمەتی خۆیان بدەن ؟
عربي تفسیرونه:
فَكُبۡكِبُواْ فِيهَا هُمۡ وَٱلۡغَاوُۥنَ
ھەندێکیان فڕێ دەدرێن بەسەر ھەندێکی تریان لە دۆزەخدا، ئەوان و ئەوانەیش کە ئەوانیان گومڕا کرد لە دونیادا.
عربي تفسیرونه:
وَجُنُودُ إِبۡلِيسَ أَجۡمَعُونَ
ھەروەھا ھەموو سەربازان و یاریدەرەکانی شەیتان فڕێ دەدرێنە ناو دۆزەخەوە، ھیچ کەسێکیان لێ جوودا ناکرێتەوە.
عربي تفسیرونه:
قَالُواْ وَهُمۡ فِيهَا يَخۡتَصِمُونَ
ئەمجا ئەو موشریک و بتپەرستانەی جگە لە اللە خوای تریان دەپەرست، وە دەیانکردن بە ھاوەڵ و شەریکی ئەو، دەکەونە دەمەقاڵێ و شەڕەقسە لەگەڵ ئەوانەی دەیانپەرستن و دەڵێن:
عربي تفسیرونه:
تَٱللَّهِ إِن كُنَّا لَفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ
سوێند بە اللە بێگومان لە دونیا ئێمە لە گومڕاییەکی ڕوون و دیار بووين و لە ھەق و ڕاستی لاماندا.
عربي تفسیرونه:
إِذۡ نُسَوِّيكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئێمە ئێوەمان ھاوتای پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان کرد، چۆن ئەومان دەپەرست ئاوایش ئێوەمان دەپەرست.
عربي تفسیرونه:
وَمَآ أَضَلَّنَآ إِلَّا ٱلۡمُجۡرِمُونَ
ھیچ کەس ئێمەی گومڕا نەکرد لەسەر ڕێی ھەق و ڕاستی جگە ئەو تاوانبارانە نەبێت کە بانگەوازی ئێمەیان دەکرد کە لەبری اللە ئەوان بپەرستین.
عربي تفسیرونه:
فَمَا لَنَا مِن شَٰفِعِينَ
ئێستاش ھیچ کەسێک نیيە لای اللە تەعالا تکاکارمان بێت و تکامان بۆ بکات تاوەکو ڕزگارمان بێت لەسزای ئەو.
عربي تفسیرونه:
وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٖ
وە ھاوەڵێکی خۆشەویست و دڵسۆزیشمان نەبوو بەرگریمان لێ بکات و تکامان بۆ بکات.
عربي تفسیرونه:
فَلَوۡ أَنَّ لَنَا كَرَّةٗ فَنَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
خۆزگه جارێكی تر ئەگەڕێنراینەوه بۆ دونیا ئەوسا لە باوەڕداران دەبوین.
عربي تفسیرونه:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
بێگومان لەم چیرۆک و بەسەرھاتەی ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) کە باسکرا، وە سەرەنجامی بێباوەڕان پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک پەندی لێ وەربگرن، بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕدار نین.
عربي تفسیرونه:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ و بە دەسەڵاتە و تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
عربي تفسیرونه:
كَذَّبَتۡ قَوۡمُ نُوحٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
گەلی نوح پێغەمبەرانیان بە درۆ زانی و باوەڕیان پێ نەکردن، کاتێک باوەڕیان بە نوح (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) نەکرد و بە درۆیان زانی.
عربي تفسیرونه:
إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ
کاتێک نوحی برایان پێی وتن (مەبەست پێی برای نەسەبە): ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لە ئەو.
عربي تفسیرونه:
إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
بە دڵنیاییەوە من پێغەمبەرم، وە اللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە من پێغەمبەرێکی ئەمین و دەستپاکم، ھیچ شتێک کەم و زیاد ناکەم لەوەی ئەو وەحی بۆ کردووم.
عربي تفسیرونه:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
کەوابوو لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێ دەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێ دەکەم.
عربي تفسیرونه:
وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وە لەبەرامبەر گەیاندی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێ ناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر.
عربي تفسیرونه:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
کەوابوو پارێزکار بن و لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێ دەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێ دەکەم.
عربي تفسیرونه:
۞ قَالُوٓاْ أَنُؤۡمِنُ لَكَ وَٱتَّبَعَكَ ٱلۡأَرۡذَلُونَ
گەلەکەی پێیان وت: - ئەی نوح - ئایا چۆن باوەڕت پێ بھێنین و شوێن ئەو پەیامە بکەوین تۆ ھێناوتە و کاری پێ بکەین، لەکاتێکدا ئەوانەی شوێن تۆ کەوتوون گێل و گەمژەکانی ناو خەڵکن، کەسێکی گەورە وناوداریان تێدا نییە؟!
عربي تفسیرونه:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• أهمية سلامة القلب من الأمراض كالحسد والرياء والعُجب.
گرنگی ساغ و سەلامەتی دڵ لە نەخۆشییەکانی وەک حەسوودی و ڕوپامایی و ڕیا و خۆبەشت زانین و عوجب و غروری و لەخۆبایی بوون.

• تعليق المسؤولية عن الضلال على المضلين لا تنفع الضالين.
لێپرسراوییەتی گومڕایی و خستە ئەستۆی کەسانی گومڕاکەر ھیچ سودێک بە گەمڕابووەکان ناگەیەنێت.

• التكذيب برسول الله تكذيب بجميع الرسل.
باوەڕ نەکردن بە یەکێک لە پێغەمبەران، باوەڕ نەکردنە بەسەرجەم پێغەمبەرانی تریش.

• حُسن التخلص في قصة إبراهيم من الاستطراد في ذكر القيامة ثم الرجوع إلى خاتمة القصة.
کۆتایی ھاتنێکی چاک لە چیرۆک و بەسەرھاتی ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) کاتێک باسی ڕۆژی قیامەت ھاتە پێشەوە، پاشان گەڕانەوە بۆ کۆتایی چیرۆکەکەی ئیبراھیم.

قَالَ وَمَا عِلۡمِي بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
نوح (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە ئەوانی وت : من چوزانم ئەو باوەڕدارانە چی کارێک دەکەن. من چاودێر نیم بەسەریانەوە تاوەکو کردەوەکانیان بژمێرم.
عربي تفسیرونه:
إِنۡ حِسَابُهُمۡ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّيۖ لَوۡ تَشۡعُرُونَ
حساب و لێپرسینەوەیان تەنھا لەسەر اللە تەعالایە کە ئاگاداری دیوی نھێنی و ئاشکرایانە، حساب و لێپرسینەوەیان لەسەر من نییە، ئەگەر ئێوە ھەستتان بەوە بکردایە پێم وتن ئەو قسەیەتان نەدەکرد.
عربي تفسیرونه:
وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
من لەبەر داواکاری ئێوە باوەڕداران لە کۆڕ و کۆبوونەوە و دانیشتنەکانم دەرناکەم بۆ ئەوەی ئێوە باوەڕ بھێنن.
عربي تفسیرونه:
إِنۡ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٞ مُّبِينٞ
من تەنھا ترسێنەرێکی ڕوون و ئاشکرام، بە سزای اللە دەتانترسێنم.
عربي تفسیرونه:
قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰنُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمَرۡجُومِينَ
گەلەکەی بە نوحیان وت: ئەگەر دەست ھەڵنەگریت لە بانگەوازەکەت و ئەوەی بانگمان دەکەیت بۆی، ئەوا دەکەویتە بەر جوێن و تانە وتەشەرمان، وە لەوانە دەبیت بە بەردباران کردن دەتکوژین.
عربي تفسیرونه:
قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوۡمِي كَذَّبُونِ
نوح لە پەروەردگاری پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم گەلەکەم بە درۆیان دانام و باوەڕیان نەکرد بەوەی لەلایەن تۆوە بۆم ھاتووە.
عربي تفسیرونه:
فَٱفۡتَحۡ بَيۡنِي وَبَيۡنَهُمۡ فَتۡحٗا وَنَجِّنِي وَمَن مَّعِيَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
بڕیار بدە لە نێوان من و ئەواندا و لەبەر سووربوونیان لەسەر ناھەقی و باوەڕی پڕوپوچیان لە ناویان ببە، وە من و ئەو باوەڕدارانەیشی لە گەڵمدان ڕزگار بکە لەو سزا و بەڵا و موسیبەتەی ئەوانی پێ لەناو دەبەیت.
عربي تفسیرونه:
فَأَنجَيۡنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِي ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ
اللە دەفەرموێت: نزا و پاڕانەوەکەی نوحمان گیرا کرد، خۆی و ئەو باوەڕدارانەیشی لە گەڵیدا بوون ڕزگارمان کردن لە خنکان لەو کەشتییەی پڕ کرابوو لە خەڵک و ھەموو جۆرە گیاندارێک.
عربي تفسیرونه:
ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا بَعۡدُ ٱلۡبَاقِينَ
پاشان دوای ڕزگار کردنی نوح و باوەڕدارانی گەلەکەی ئەوەی مایەوە ھەر ھەموویمان نوقمی ناو ئاو کرد.
عربي تفسیرونه:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
بێگومان لەوەی باسکرا لە چیرۆک و بەسەرھاتی نوح و گەلەکەی، وە ڕزگارکردنی خۆی و ئەو باوەڕدارانەی لە گەڵی بوون، وە تیاچوونی ئەوانەی بێباوەڕبوون لە گەلەکەی پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک بیری لێ بکەنەوە و لێی ڕامێنن، بەڵام زۆرێک لە خەڵکی باوەڕ ناھێنن.
عربي تفسیرونه:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت زۆر زاڵ و بە دەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانیشە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
عربي تفسیرونه:
كَذَّبَتۡ عَادٌ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
گەلی عادیش پێغەمبەرانی اللە یان بە درۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، کاتێک باوەڕیان بە ھودی پێغەمبەریان نەکرد (سەلامی اللە ی لێ بێت).
عربي تفسیرونه:
إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ هُودٌ أَلَا تَتَّقُونَ
بۆیان باس بکە کاتێک هودی برایان پێی وتن (مەبەست پێی برای نەسەبە) : ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لە ئەو.
عربي تفسیرونه:
إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
بە دڵنیاییەوە من پێغەمبەرم، واللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە من پێغەمبەرێکی ئەمین و دەستپاکم، ھیچ شتێک کەم و زیاد ناکەم لەوەی ئەو وەحی بۆ کردووم.
عربي تفسیرونه:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
کەوابوو پارێزکار بن و لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم.
عربي تفسیرونه:
وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وە لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر.
عربي تفسیرونه:
أَتَبۡنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ ءَايَةٗ تَعۡبَثُونَ
ئایا ئێوە لە ھەموو جێگایەکی بەرز و بڵند کۆشک و تەلاری بەرز و دیار بەبێ ھوودە دروست دەکەن، بەبێ ئەوەی لە دونیا یان لە دواڕۆژدا ھیچ سوودێکی ھەبێت بۆتان ؟
عربي تفسیرونه:
وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمۡ تَخۡلُدُونَ
وە قەڵا و کۆشک و شورای بەرز دروست دەکەن، وەک ئەوەی لە دونیا بەھەمیشەیی بمێننەوە و نەمرن و نەیگوێزنەوە بۆ جێگایەکی تر؟!
عربي تفسیرونه:
وَإِذَا بَطَشۡتُم بَطَشۡتُمۡ جَبَّارِينَ
وە ئەگەر دەستان لە یەکێک وەشاند بە کوشتن یان بە لێدان، ئەوا زۆر خراپ لێی دەدەن و ھیچ بەزەیی و سۆزتان نییە بەرامبەری.
عربي تفسیرونه:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
کەوابوو پارێزکار بن و لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم.
عربي تفسیرونه:
وَٱتَّقُواْ ٱلَّذِيٓ أَمَدَّكُم بِمَا تَعۡلَمُونَ
وە بترسن لە سزا و خەشم و توڕەیی اللە، کە زۆریک لە ناز و نیعمەت و بەخششەکانی خۆی پێ بەخشیوون کە خۆتان دەزانن چی پێ بەخشیون.
عربي تفسیرونه:
أَمَدَّكُم بِأَنۡعَٰمٖ وَبَنِينَ
مەڕ و ماڵات و وشتر و ڕەشەوڵاخی زۆری پێ بەخشیون، لەگەل کوڕ و کاڵ و مناڵی زۆر.
عربي تفسیرونه:
وَجَنَّٰتٖ وَعُيُونٍ
باخ و بێستان و کانیاوی لەبەر ڕۆیشتووی پێ بەخشیون.
عربي تفسیرونه:
إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ
- ئەی گەلەکەم - بێگومان من دەترسم لە سزای ڕۆژێکی زۆر گەورە كە توشتان بێت ، ئەویش سزای ڕۆژی قیامەتە.
عربي تفسیرونه:
قَالُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡنَآ أَوَعَظۡتَ أَمۡ لَمۡ تَكُن مِّنَ ٱلۡوَٰعِظِينَ
گەلەکەی بە ھودیان وت: لای ئێمە وەک یەک وایە، وە بیرمان بھێنیتەوە و ئامۆژگاریمان بکەیت، یان نەیکەیت، ھەر باوەڕت پێ ناھێنین، وە ناگەڕێینەوە لەوەی ئێمە لەسەرین.
عربي تفسیرونه:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• أفضلية أهل السبق للإيمان حتى لو كانوا فقراء أو ضعفاء.
ئەفزەڵیەتی ئەو باوەڕدارانەی کە زووتر باوەر دەھێنن، تەنانەت ئەگەر ھەژار و لاوازیش بن .

• إهلاك الظالمين، وإنجاء المؤمنين سُنَّة إلهية.
لەناوچوونی ستەمکاران و ڕزگاربوونی باوەڕداران سوننەتێکی خواییە.

• خطر الركونِ إلى الدنيا.
مەترسی دڵخۆش بوون بە دونیا و پاڵدان پێوەی.

• تعنت أهل الباطل، وإصرارهم عليه.
سەرسەختی خەڵکی ناھەق و باتڵ، وە سووربوونیان لەسەر بیروباوەڕی پوچیان.

إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا خُلُقُ ٱلۡأَوَّلِينَ
ئەمەی تۆ ھێناوتە جگە لە ئاین و درۆ و دەلەسە و نەریت و ڕەوشتی پێشینان ھیچ شتێکی تر نییە.
عربي تفسیرونه:
وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ
وە ئێمەیش ھەرگیز سزا نادرێین.
عربي تفسیرونه:
فَكَذَّبُوهُ فَأَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
بەردەوام بوون لەسەر باوەڕنەکردن و بەدرۆدانانی ھودی پێغەمبەریان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، بەھۆی ئەو باوەڕ نەکردن و بەدرۆدانانەوە بەڕەشەبایەکی زۆر ساردی کوشندە لەناومان بردن، بێگومان لەم سزادان و لەناوچوونەیشدا بەڵگە و نیشانە و پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک پەند و ئامۆژگاری وەربگرن، بەڵام زۆربەیان باوەڕیان نەھێنا.
عربي تفسیرونه:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ و بە دەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
عربي تفسیرونه:
كَذَّبَتۡ ثَمُودُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
گەلی سەموود باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەران و بەدرۆیان دانان، ئەویش بەوەی باوەڕیان نەھێنا بە صاڵحی پێغەمبەریان و بەدرۆیان زانی (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت).
عربي تفسیرونه:
إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ صَٰلِحٌ أَلَا تَتَّقُونَ
کاتێک صاڵحی برایان پێی وتن (مەبەست پێی برای نەسەبە) : ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لەو.
عربي تفسیرونه:
إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
بە دڵنیاییەوە من پێغەمبەرم اللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە ئەمین و دەست پاکم، ئەوەی اللە فەرمانی پێکردوم بیگەیەنم پێتان ھیچی لێ زیاد و کەم ناکەم.
عربي تفسیرونه:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
کەوابوو پارێزکار بن و لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم.
عربي تفسیرونه:
وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وە لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر.
عربي تفسیرونه:
أَتُتۡرَكُونَ فِي مَا هَٰهُنَآ ءَامِنِينَ
ئایا حەزدەکەن ھەروا وازتان لێبھێنرێت لەو ھەمووە خێر و بێر و ناز و نیعمەت و بەخششەدا بەھێمنی و بێ ترس بمێننەوە بژین؟!
عربي تفسیرونه:
فِي جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ
لەناو باخ و بێستان و کانیاوی ڕۆیشتوو.
عربي تفسیرونه:
وَزُرُوعٖ وَنَخۡلٖ طَلۡعُهَا هَضِيمٞ
لەناو کشتوکاڵ و باخە خورمای تەڕ و پێگەیشتوو بمێننەوە.
عربي تفسیرونه:
وَتَنۡحِتُونَ مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُيُوتٗا فَٰرِهِينَ
وە بە زیرەکی و وریایی لەناو شاخەکاندا ماڵ و خانوو دادەتاشن بۆ ئەوەی نیشتەجێ بن تێیدا.
عربي تفسیرونه:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
کەوابوو پارێزکار بن و لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم.
عربي تفسیرونه:
وَلَا تُطِيعُوٓاْ أَمۡرَ ٱلۡمُسۡرِفِينَ
گوێڕایەڵی زیادەڕۆیان مەکەن، ئەوانەی بە گوناھ و تاوان کردن زیادەڕۆییان کردووە بەرامبەر دەروونی خۆیان، وە وایان کردووە شایستەی سزای اللە تەعالا بن.
عربي تفسیرونه:
ٱلَّذِينَ يُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا يُصۡلِحُونَ
ئەوانەی خراپەکاری لەسەر زەوی دەکەن، بەوەی گوناھ و تاوانی تێدا بڵاو دەکەنەوە، وە خۆشیان چاک ناکەن و کردەوەی باش ئەنجام نادەن بەوەی پابەند نابن بەتاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالاوە.
عربي تفسیرونه:
قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلۡمُسَحَّرِينَ
گەلەکەی پێیان وت: ئەی صاڵح بەدڵنیاییەوە تۆ جادووی زۆرت لێکراوە، ھەتا وای لێھاتووە جادووەکە زاڵ بووە بەسەر عەقڵ و ژیریتدا.
عربي تفسیرونه:
مَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا فَأۡتِ بِـَٔايَةٍ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
تۆیش وەک ئێمە تەنھا مرۆڤێکیت و ھیچ شتێکت لە ئێمە زیاد نییە تاوەکو ببیت بە پێغەمبەر، ئەگەر ڕاست دەکەیت و بانگەشەی ئەوە دەکەیت کە پێغەمبەریت بەڵگە و نیشانەیەکمان بۆ بھێنە تاوەکو سەلمێنەری ئەوە بێت تۆ پێغەمبەریت.
عربي تفسیرونه:
قَالَ هَٰذِهِۦ نَاقَةٞ لَّهَا شِرۡبٞ وَلَكُمۡ شِرۡبُ يَوۡمٖ مَّعۡلُومٖ
صاڵح - ئەو کاتەی کە اللە تەعالا نیشانەیەکی پێدا، لە تاشە بەردێک وشترێکی ڕێک و پێکی بۆ دەرھێنان - : پێی وتن: ئەمە وشترێکە بەچاو دەبینرێت و دەستیشی لێدەدرێت، بەشە ئاوی خۆی ھەیە، ئێوەیش بەشە ئاوی خۆتان ھەیە، ئەو ڕۆژەی سەرەی ئێوەیە وشترەکە ئاو لە بیرەکە ناخواتەوە، وە ئەو ڕۆژەیشی سەرەی ئەوە نابێت ئێوە ئاوی لێ بخۆنەوە.
عربي تفسیرونه:
وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٖ فَيَأۡخُذَكُمۡ عَذَابُ يَوۡمٍ عَظِيمٖ
بەخراپ دەستی بۆ مەبەن، سەری ببڕن یان لێی بدەن، ئەگەر واتان کرد ئەوا دووچاری سزای اللە تەعالا دەبنەوە، وە لە ڕۆژێکی زۆر گەورەدا بەڵا و ناڕەحەتیەکی سەختان بۆ دادەبەزێنێت.
عربي تفسیرونه:
فَعَقَرُوهَا فَأَصۡبَحُواْ نَٰدِمِينَ
بەڵام گەلەکەی سەرپێچی فەرمانەکەی صاڵح یان کرد و ڕێکكەوتن لەسەر سەربڕینی وشترەکە، ئەوە بوو خراپترین و گومڕاترین کەسیان وشترەکەی سەربڕی، دوایش پەشیمان بوونەوە لەو کارەی کردیان کاتێک دڵنیابوون کەسزای سەختی پەروەردگاریان دادەبەزێت بۆ سەریان و ھیچ شتێکیش نایگێڕێتەوە، بەڵام پەشیمانی کاتی بینینی سزای پەروەردگار ھیچ سوودێکی نییە.
عربي تفسیرونه:
فَأَخَذَهُمُ ٱلۡعَذَابُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
ئەو سزایەی ھەڕەشەیان پێ لێکرابوو دابەزی بۆ سەریان و گرتنی، کە بریتی بوو لە بوومەلەرزە و دەنگ و شریخەیەکی زۆر بەھێز، لەو بەسەرھاتەی باسکرا لە چیرۆکی صاڵح و گەلەکەی پەند و ئامۆژگاری زۆر ھەیە بۆ کەسانێکی خاوەن بیر و ھۆش کە پەندی لێوەردەگرن، بەڵام زۆربەیان باوەڕیان نەھێنا.
عربي تفسیرونه:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر- بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ و بەدەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
عربي تفسیرونه:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• توالي النعم مع الكفر استدراج للهلاك.
خێر و بێر و نیعمەت و بەخششی لە دوای یەک، لەگەڵ کوفر و بێباوەڕی خاوەنەکەی تەنھا بۆ ڕاکێشان و پەلکێشکردنیەتی بۆ تیاچوون و لەناو بردنی.

• التذكير بالنعم يُرتجى منه الإيمان والعودة إلى الله من العبد.
بیرخستنەوەی نیعمەت و بەخششەکانی پەروەردگار، ئومێدی باوەڕھێنان و گەڕانەوەی بەندەی لێ دەکرێت بۆ لای اللە تەعالا.

• المعاصي هي سبب الفساد في الأرض.
گوناھ و تاوان ھۆکاری خراپ بوون و تێکچوونی زەوییە.

كَذَّبَتۡ قَوۡمُ لُوطٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
گەلی لوط باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەران و بەدرۆیان دانان، ئەوەیش بەوەی باوەڕیان نەھێنا بە لوطى پێغەمبەریان و بەدرۆیان زانی (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت).
عربي تفسیرونه:
إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ
کاتێک لوطی برایان پێی وتن (مەبەست پێی برای نەسەبە): ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لە ئەو.
عربي تفسیرونه:
إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
بەدڵنیاییەوە من پێغەمبەرم اللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە ئەمین و دەست پاکم، ئەوەی اللە فەرمانی پێکردوم بیگەیەنم پێتان ھیچی لێ زیاد و کەم ناکەم.
عربي تفسیرونه:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
کەوابوو لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم.
عربي تفسیرونه:
وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وە لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر.
عربي تفسیرونه:
أَتَأۡتُونَ ٱلذُّكۡرَانَ مِنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئایا لەناو ئەو ھەموو خەڵکەدا ھەر ئێوەن لە دواوه دەچنە لای نێرەکان؟! (واتا: ھەر بەتەنھا ئێوە خەریکی کاری قێزەونی نێربازین)؟!
عربي تفسیرونه:
وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُمۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٌ عَادُونَ
وە وازدەھێنن لە ھاوسەرەکانتان کە اللە تەعالا بۆی بەدیھێناون تاوەکو چێژیان لێوەربگرن و ئارەزووەکانی خۆتانی تێدا جێ بەجێ بکەن؟! نەخێر بەڵکو ئێوە بەم کارە خراپە نامۆیەتان سنوورەکانی اللە دەبەزێنن.
عربي تفسیرونه:
قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰلُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُخۡرَجِينَ
گەلەکەی پێیان وت: ئەی لوط ئەگەر واز نەھێنیت لەم قسانە و ڕێگری و قەدەغەمان بکەیت لەم کارە ئەوا خۆت و ئەوانەیش لەگەڵتدان شار بەدەرتان دەکەین.
عربي تفسیرونه:
قَالَ إِنِّي لِعَمَلِكُم مِّنَ ٱلۡقَالِينَ
لوط پێی وتن: بێگومان من زۆر بێزارم لەو کارەی دەیکەن و ڕقم لێی دەبێتەوە (لە نێر بازی)
عربي تفسیرونه:
رَبِّ نَجِّنِي وَأَهۡلِي مِمَّا يَعۡمَلُونَ
لوط لە پەروەردگاری پاڕایەوە وتی: ئەی پەروەردگارم خۆم و کەسوکارەكەم لەو سزا و بەڵایە ڕزگار بکە دووچاری ئەمانە دەبێت بە ھۆی کاری خراپیانەوە.
عربي تفسیرونه:
فَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ
نزا و پاڕانەوەکەیمان گیرا کرد، وە خۆی و کەسوکارەکەیمان ھەموو ڕزگار کرد.
عربي تفسیرونه:
إِلَّا عَجُوزٗا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ
جگە لە ژنەکەی نەبێت کە بێباوەڕ بوو، ئەو لەوانە بوو کە بەسزاکەی اللە تەعالا تیاچوو.
عربي تفسیرونه:
ثُمَّ دَمَّرۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ
دوای ئەوەی لوط و کەسوکارەکەی لە گوندی (سەدوم) چوونە دەرەوە، گەلەکەیمان بەخراپترین شێوە لەناو برد.
عربي تفسیرونه:
وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِم مَّطَرٗاۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلۡمُنذَرِينَ
بەردمان لە ئاسمانەوە وەک باران بەسەریاندا باراند، بێگومان ئەوە خراپترین بارانی ئەو کەسانەیە کە لوط لەسزای اللە تەعالا ترساندنی و ئاگاداری کردنەوە، چونکە ئەوان بەردەوام بوون لەسەر ئەو کارە قێزەون و خراپەی لەسەری بوون.
عربي تفسیرونه:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
بێگومان لەوەی باسکرا لەو سزایەی دابەزییە سەر گەلی لوط بە ھۆی کاری نێربازی و داوێن پیسیانەوە پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک پەند و ئامۆژگاری وەربگرن، بەڵام زۆربەیان باوەڕیان نەھێنا.
عربي تفسیرونه:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر- بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ و بەدەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
عربي تفسیرونه:
كَذَّبَ أَصۡحَٰبُ لۡـَٔيۡكَةِ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
خاوەنی ئەو گوندەی باخ و باخات و دار و درەختی چڕوپڕ و لێک ئاڵاویان ھەبوو ھەموویان پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، کاتێک باوەڕیان نەکرد بە شوعەیبی پێغەمبەریان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت).
عربي تفسیرونه:
إِذۡ قَالَ لَهُمۡ شُعَيۡبٌ أَلَا تَتَّقُونَ
کاتێک شوعەیبى پێغەمبەريان پێی وتن: ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لەو؟!
عربي تفسیرونه:
إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ
بە دڵنیاییەوە من پێغەمبەرم اللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە ئەمین و دەست پاکم، ئەوەی اللە فەرمانی پێکردوم بیگەیەنم پێتان ھیچی لێ زیاد و کەم ناکەم.
عربي تفسیرونه:
فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
کەوابوو پارێزکار بن و لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم.
عربي تفسیرونه:
وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وە لە بەرامبەر گەیاندنی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر.
عربي تفسیرونه:
۞ أَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ وَلَا تَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُخۡسِرِينَ
کاتێک شتێک دەفرۆشن بە خەڵکی ڕێک و ڕاست پێوانەیان بۆ بکەن، لەوانە مەبن کاتێک شتێک دەفرۆشن بەخەڵکی کەمیان بۆ دەپێون.
عربي تفسیرونه:
وَزِنُواْ بِٱلۡقِسۡطَاسِ ٱلۡمُسۡتَقِيمِ
ئەگەر ھاتوو شتتان بۆ خەڵکی کێشا بە تەرازووی ڕاست و ڕێک بۆیان بکێشن مافی خۆیان بەتەواوی پێ بدەن.
عربي تفسیرونه:
وَلَا تَبۡخَسُواْ ٱلنَّاسَ أَشۡيَآءَهُمۡ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ
کەم و کوڕی مەکەن لە پێدانی مافی خەڵکیدا، بە گوناھ و تاوان کردن خراپە و گێرەشێوێنی لەسەر زەویدا بڵاو مەکەنەوە.
عربي تفسیرونه:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• اللواط شذوذ عن الفطرة ومنكر عظيم.
نێربازی کارێکی نامۆی دووره لە فیترەتی پاکی مرۆڤەکان و گوناھێکی گەورەیە.

• من الابتلاء للداعية أن يكون أهل بيته من أصحاب الكفر أو المعاصي.
یەکێک لە تاقیکردنەوەکانی بانگخواز ئەوەیە کەسوکارەکەی خۆی کەسانی بێباوەڕ و سەرپێچیكاربن.

• العلاقات الأرضية ما لم يصحبها الإيمان، لا تنفع صاحبها إذا نزل العذاب.
پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی ژیانی دونیا و سەر زەوی ئەگەر ھاتوو باوەڕ و ئیمانی لەگەڵدا نەبێت، ئەوە سوود بە خاوەنەکەی ناگەیەنێت ئەگەر ھاتوو سزای اللە تەعالا دابەزی.

• وجوب وفاء الكيل وحرمة التَّطْفِيف.
پێویستە لەسەر باوەڕداران کێشانەو پێوانەیان ڕاست و دروست بێت، وە حەرامیشە کە تەرازوو بازی بکەن و مافی خەڵکی بەتەواوی نەدەن.

وَٱتَّقُواْ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ وَٱلۡجِبِلَّةَ ٱلۡأَوَّلِينَ
بترسن لەو زاتەی بەدیھێناون، وە ھەموو ئوممەت و گەلانی تری پێشویشی بەدیھێناوە، بترسن لێی کە سزا و تۆڵەی خۆیتان بەسەردا دابەزێنێت.
عربي تفسیرونه:
قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلۡمُسَحَّرِينَ
گەلەکەی شوعەیب بە شوعەیبیان وت: بە دڵنیاییەوە تۆ جادووی زۆرت لێکراوە، ھەتا وای لێھاتووە جادووەکە زاڵ بووە بەسەر عەقڵ و ژیریتدا.
عربي تفسیرونه:
وَمَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا وَإِن نَّظُنُّكَ لَمِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ
تۆیش وەک ئێمە تەنھا مرۆڤێکیت و ھیچ شتێکت لە ئێمە زیاد نییە ئیتر چۆن دەکرێت پێغەمبەر بیت؟ وە گومانی ھیچت پێ نابەین ئەوە نەبێت کە درۆزنێکی تەواوی لەوەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکەیت.
عربي تفسیرونه:
فَأَسۡقِطۡ عَلَيۡنَا كِسَفٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
دەی ئەگەر ڕاست دەکەیت پێغەمبەریت چەند پارچەیەک لە ئاسمانمان بەسەردا بخەرە خوارەوە.
عربي تفسیرونه:
قَالَ رَبِّيٓ أَعۡلَمُ بِمَا تَعۡمَلُونَ
شوعەیب پێی وتن: پەروەردگارم باش ئاگادارە چی کارێک ئەنجام دەدەن لە شیرک و ھاوەڵدانان و گوناھ و تاوان، ھیچ شتێکی لەکار و کردەوەتان لا شاراوە و نھێنی نییە.
عربي تفسیرونه:
فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمۡ عَذَابُ يَوۡمِ ٱلظُّلَّةِۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٍ
ھیچ گوێیان بە ئامۆژگاریەکانی شوعەیب نەدا و بەردەوام بوون لەسەر بێباوەڕی و بەدرۆ دانانی پێغەمبەرەکەیان، بەو ھۆیەوە سزایەکی گەورە دووچاریان بوو، ئەوە بوو لە دوای ڕۆژێکی زۆر گەرم اللە تەعالا ھەورێکی بۆ ناردن سێبەری بۆ کردن، ئەوانیش لەبەر گەرماکە چوونە ژێر سێبەری ھەورەکەوە، دوای ئەوە اللە تەعالا لەو ھەورەوە ئاگری بۆ ناردن و ھەموویانی سوتاند، بەڕاستی ڕۆژی تیاچوونیان ڕۆژێکی زۆر گەورە و ناڕەحەت بوو.
عربي تفسیرونه:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
بێگومان لەوەی باسکرا لەو سزایەی دابەزییە سەر گەلی شوعەیب بە ھۆی گوناھ و تاوانی ھاوەڵ بڕیاردان و ترازوبازییەوە، پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک پەند و ئامۆژگاری وەربگرن، بەڵام زۆربەیان باوەڕیان نەھێنا.
عربي تفسیرونه:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ و بەدەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
عربي تفسیرونه:
وَإِنَّهُۥ لَتَنزِيلُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وە ئەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لە لایەن پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانەوە دابەزیووە.
عربي تفسیرونه:
نَزَلَ بِهِ ٱلرُّوحُ ٱلۡأَمِينُ
جوبرەئیلی دەست پاک و ئەمین (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) ھێنایە خوارەوە.
عربي تفسیرونه:
عَلَىٰ قَلۡبِكَ لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُنذِرِينَ
ھێنایە خوارەوە بۆ سەر دڵی تۆ - ئەی پێغەمبەر- ، بۆ ئەوەی لەو پێغەمبەرانە بیت کە خەڵکی دەترسێنیت بە ئاگری دۆزەخ و سزای اللە تەعالا.
عربي تفسیرونه:
بِلِسَانٍ عَرَبِيّٖ مُّبِينٖ
بە زمانێکی عەرەبی ڕوون و پاراو بۆ سەر تۆی دابەزاندووە.
عربي تفسیرونه:
وَإِنَّهُۥ لَفِي زُبُرِ ٱلۡأَوَّلِينَ
وە بێگومان ئەم قورئانەی باسکرا لە پەڕاو و کتێبە پێشووەکاندا ھەیە، لەو کتێبە ئاسمانیانەی بۆ پێغەمبەرانی پێشووتر دابەزیووە.
عربي تفسیرونه:
أَوَلَمۡ يَكُن لَّهُمۡ ءَايَةً أَن يَعۡلَمَهُۥ عُلَمَٰٓؤُاْ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
ئایا ئەوانەی باوەڕیان پێنەکردیت و بەدرۆیان دانایت نیشانە و بەڵگەیەکی ڕوونیان لا نییە لەسەر ڕاستی و ھەقیقەتی تۆ، کە زانایانی بەنو ئیسرائیلی وەک عەبدوڵای کوڕی سەلام دەیزانن و ئاگادارن لە تەورات و ئینجیلدا باسی پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) و دابەزینی قورئان کراوە.
عربي تفسیرونه:
وَلَوۡ نَزَّلۡنَٰهُ عَلَىٰ بَعۡضِ ٱلۡأَعۡجَمِينَ
ئەگەر بھاتایە ئێمە ئەم قورئانەمان بناردایەتە خوارەوە بۆ سەر ھەندێک عەجەم (گەلانی غەیری عەرەب) کە بەزمانی عەرەبی قسە ناکەن.
عربي تفسیرونه:
فَقَرَأَهُۥ عَلَيۡهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ مُؤۡمِنِينَ
ئەمجا ئەو عەجەمە ئەو قورئانەی بخوێندایەتەوە بەسەر بێباوەڕانی مەککەدا، باوەڕیان پێ نەدەھێنا، چونکە ئەو کاتە ئەیانووت: ئێمە لێی تێناگەین، بۆیە سوپاسی اللە بکەن کە قورئانی بە زمانی خۆیان دابەزاند.
عربي تفسیرونه:
كَذَٰلِكَ سَلَكۡنَٰهُ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ
ئا بەو شێوەیە بە درۆزانین و بێباوەڕی و کوفرمان خستە دڵی تاوانبارانەوە.
عربي تفسیرونه:
لَا يُؤۡمِنُونَ بِهِۦ حَتَّىٰ يَرَوُاْ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ
ئەوان ھەر لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان دەمێننەوە ھیچ ناگۆڕێن، وە باوەڕیش ناھێنن تاوەکو سزای سەخت بە ئازار بەچاوی خۆیان نەبینن.
عربي تفسیرونه:
فَيَأۡتِيَهُم بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ
ئەو سزایە لەپر بۆیان دێت، ئەوان نازانن چی کاتێک دێت بۆیان تاوەکو لەپر یەخەیان دەگرێت.
عربي تفسیرونه:
فَيَقُولُواْ هَلۡ نَحۡنُ مُنظَرُونَ
ئەو کاتەی لەپڕ سزاکەیان بۆ دادەبەزێت لەداخ و خەم و حەسرەتدا دەڵێن: ئایا مۆڵەتمان پێدەدرێت تاوەکو باوەڕ بھێنین و تەوبە بکەین و بگەڕێینەوە بۆ لای اللە تەعالا.
عربي تفسیرونه:
أَفَبِعَذَابِنَا يَسۡتَعۡجِلُونَ
اللە دەفەرموێت: دەی ئایا ئەو بێباوەڕانە پەلەی سزای ئێمەیانە، کاتێک دەڵێن: باوەڕت پێ ناھێنین ھەتاوەکو ئاسمان بە پارچە پارچەیی بەسەرماندا دەڕوخێنیت وەک بانگەشەت بۆ دەکرد.
عربي تفسیرونه:
أَفَرَءَيۡتَ إِن مَّتَّعۡنَٰهُمۡ سِنِينَ
- ئەی پێغەمبەر - تۆ پێم بڵێ ئەو بێباوەڕانەی پشت ھەڵدەکەن لە ئیمان ھێنان بەوەی ھێناوتە، ئەگەر چەند ساڵێکی تریش بە ناز و نیعمەت و بەخشینی خۆمان بیانژێنین، وە تەمەنیان درێژ بکەین، ئایا پێت وایە باوەڕ بھێنن؟
عربي تفسیرونه:
ثُمَّ جَآءَهُم مَّا كَانُواْ يُوعَدُونَ
پاش ئەو ساڵانەی کە لە ناز و نیعمەتی اللە دا ژیان، ئەو ھەڕەشە و سزایەی بەڵێنیان پێدرابوو دابەزییە سەریان.
عربي تفسیرونه:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• كلما تعمَّق المسلم في اللغة العربية، كان أقدر على فهم القرآن.
ھەرچەند مرۆڤی موسڵمان قووڵ بێتەوە لە زمانی عەرەبی و فێری ببێت، ھێندەیش توانای تێگەیشتنی مانا و مەبەستەکانی قورئانی زیاتر دەبێت.

• الاحتجاج على المشركين بما عند المُنْصِفين من أهل الكتاب من الإقرار بأن القرآن من عند الله.
بەڵگە ھێنانەوە لەسەر موشریک و بت پەرستەکان بەھەندێک کەسی بە ویژدانی ئەھلی کیتاب، بەوەی دان دەنێن قورئانی پیرۆز لەلایەن اللە تەعالاوە دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد.

• ما يناله الكفار من نعم الدنيا استدراج لا كرامة.
ئەوەی بێباوەڕان بە دەستی دەھێنن لە ناز و نیعمەتی دونیا، تەنھا پەلکێش و کەمەنکێش کردنیانە بۆ زیاتر ڕۆچوون لە بێباوەڕیدا، نەک پێدانی ئەو ناز و نیعمەتانە ڕیزی اللە تەعالا بێت بۆ ئەوان.

مَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يُمَتَّعُونَ
ئەو ھەموو ناز و نیعمەتەی تێدا بوون لە دونیا سوودی چی پێگەیاندن؟! ئەوەتانێ ھەموو ئەو نیعمەت و بەخششانە کۆتایی ھاتن و ھیچ شتێکت بەدی نەکرا.
عربي تفسیرونه:
وَمَآ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةٍ إِلَّا لَهَا مُنذِرُونَ
ھیچ گەل و نەتەوەیەکمان لەناو نەبردووە، دوای ئەوە نەبێت ھیچ بڕوبیانویان بۆ نەمایەوە، ئەویش بە ناردنی پێغەمبەران و ناردنی کتێب و پەرتوکەكان.
عربي تفسیرونه:
ذِكۡرَىٰ وَمَا كُنَّا ظَٰلِمِينَ
بۆ ئەوەی بیربکەنەوە لێی، وە ئێمە ستەمکار نەبووین لە سزادانیان دوای نەمانی بیانوویان بە ناردنی پێغەمبەر و دابەزاندنی کتێب بۆیان.
عربي تفسیرونه:
وَمَا تَنَزَّلَتۡ بِهِ ٱلشَّيَٰطِينُ
ئەم قورئانە شەیتانەکان نەیانھێناوەتە خوارەوە بۆ سەر دڵی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم).
عربي تفسیرونه:
وَمَا يَنۢبَغِي لَهُمۡ وَمَا يَسۡتَطِيعُونَ
ئەو شەیتانانە شیاوی ئەو کارە نین قورئان دابەزێننە سەر دڵی ئەو، وە ھەرگیز نایشتوانن.
عربي تفسیرونه:
إِنَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّمۡعِ لَمَعۡزُولُونَ
ناتوانن ئەو کارە بکەن چونکە ئەوان بەرکەنار خراون لەشوێن و جێگای قورئان لە ئاسمان، ئیتر چۆن دەتوانن بگەن پێی و دایبەزێنن بۆ پێغەمبەر؟!
عربي تفسیرونه:
فَلَا تَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُعَذَّبِينَ
لەگەڵ اللە ھیچ پەرستراوێکی تر مەپەرستە و مەیکە بە ھاوەڵ و شەریکی، ئەگینا لەسزادراوان دەبیت.
عربي تفسیرونه:
وَأَنذِرۡ عَشِيرَتَكَ ٱلۡأَقۡرَبِينَ
- ئەی پێغەمبەر- کەسانی نزیک و نزیکتر لە عەشیرەت و ھۆزەکەت بترسینە تاوەکو دووچاری سزای اللە تەعالا نەبن ئەگەر ھاتوو لەسەر شیرک و بتپەرستی بمێننەوە.
عربي تفسیرونه:
وَٱخۡفِضۡ جَنَاحَكَ لِمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
گوفتار و کردارت نەرم و نیان بێت لەگەڵ ئەو باوەڕدارانەی شوێنت کەوتوون و پەیڕەویت لێدەکەن، وە بەڕەحم و بەزەیی و نەرم و نیانبە لە گەڵیاندا.
عربي تفسیرونه:
فَإِنۡ عَصَوۡكَ فَقُلۡ إِنِّي بَرِيٓءٞ مِّمَّا تَعۡمَلُونَ
ئەگەر ھاتوو سەرپێچیان کردیت، وە نەھاتن بەدەم بانگەوازەکەتەوە بۆ یەکخواپەرستی و تەوحید و گوێڕایەڵی کردنت، ئەوا پێیان بڵێ: من بەریم لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوانتان.
عربي تفسیرونه:
وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱلۡعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ
لەھەموو کار و بارێکتدا پشت بەو کەسە ببسەتە کە زاڵ و بەدەسەڵاتە و تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە زۆریش بە بەزەیی و میھرەبانە لەگەڵ بەندە تەوبەکارەکانیدا.
عربي تفسیرونه:
ٱلَّذِي يَرَىٰكَ حِينَ تَقُومُ
ئەو زاتەی کاتیک ھەڵدەسیت بۆ نوێژ کردن دەتبینێت.
عربي تفسیرونه:
وَتَقَلُّبَكَ فِي ٱلسَّٰجِدِينَ
وە ھەڵسوکەوتت لەناو ڕیزی نوێژخوێناندا دەبینێت، ئەوەی دەیکەیت لای ئەو نھێنی شاراوە نییە، وە ئەوەیشی کەسانی تر پێی ھەڵدەسن.
عربي تفسیرونه:
إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ
بەدڵنیاییەوە ئەو زاتە قورئان خوێندن و زیکری ناو نوێژەکانت دەبیسێت، وە زۆریش ئاگاداری نیەتی ناو دڵتە.
عربي تفسیرونه:
هَلۡ أُنَبِّئُكُمۡ عَلَىٰ مَن تَنَزَّلُ ٱلشَّيَٰطِينُ
ئایا پێتان بڵێم شەیتانەکان دادەبەزنە سەر کێ؟ چونکە ئێوە واتان دەزانی ئەوان قورئان دەھێننە خوارەوە ؟
عربي تفسیرونه:
تَنَزَّلُ عَلَىٰ كُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٖ
شەیتانەکان دادەبەزنە سەر ھەموو کەسێکی زۆر درۆزنی زۆر تاوانبار لە کاھین و فاڵچییەکان.
عربي تفسیرونه:
يُلۡقُونَ ٱلسَّمۡعَ وَأَكۡثَرُهُمۡ كَٰذِبُونَ
شەیتانەکان گوێ ھەڵدەخەن لە فریشتە بەرزەکان، دوای دێن دەیدەن بە گوێی خۆشەویست و پشتیوانەکانیان لە فاڵچی و کاھینە زۆر درۆزنەکان، ئەگەر یەکجار ڕاست بکەن سەد جاریش درۆ دەکەن.
عربي تفسیرونه:
وَٱلشُّعَرَآءُ يَتَّبِعُهُمُ ٱلۡغَاوُۥنَ
ئێوە واتان دەزانی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) شاعیرە و لەوانە (وا نییە موحەممەد شاعیر نییە)، بەڵکو شاعیرەکان ئەوانەن گومڕاکانی ڕێگای ھیدایەت و ڕاستی شوێنیان دەکەون، ئەوەی لە شیعر دەیڵێن ئەوە دەگێڕنەوە و دەما و دەمی پێدەکەن.
عربي تفسیرونه:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّهُمۡ فِي كُلِّ وَادٖ يَهِيمُونَ
- ئەی پێغەمبەر - ئایا نازانیت یەکێک لە نیشانەی سەرگەردانیان ئەوەیە وێڵی ھەموو شیو و دۆڵێک بوون، ھەندێک جار لە مەدح و سەنادا ڕۆدەچن، وە ھەندێک جاریش لە زەم و خراپ باسکردندا، وە ھەندێک جاریش ڕۆدەچن لە بابەتی تری غەیری مەدح و زەمدا.
عربي تفسیرونه:
وَأَنَّهُمۡ يَقُولُونَ مَا لَا يَفۡعَلُونَ
بەدڵنیاییەوە ئەو شاعیرانە درۆ دەکەن، دەڵێن: فڵان کارمان کردووە، کەچی دەبینیت درۆ دەکەن و نەیانکردووە.
عربي تفسیرونه:
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَذَكَرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا وَٱنتَصَرُواْ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْۗ وَسَيَعۡلَمُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ أَيَّ مُنقَلَبٖ يَنقَلِبُونَ
جگە لە ئەو شاعیرانە نەبێت باوەڕیان ھێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، وە زۆریش یادی اللە تەعالا دەکەن، وە بەو توانای ھەیانە پشتگیری لە باوەڕداران دەکەن دژ بە دوژمنانی اللە تەعالا دوای ئەوەی ستەمیان لێکردن، وەک حەسانی کوڕی ثابت ( اللەی لێ ڕازی بێت)، وە لەمەودوا ئەوانەی ستەمیان کردووە بە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و دەست درێژی کردنە سەر بەندەکانی، باش دەزانن کە چۆن گەڕانەوەیەک دەگەڕێنەوە بۆ لای اللە دوای مردن، بێگومان دەگەڕێنەوە بۆ وێستگەیەکی زۆر گەورە و لێپرسینەوەیەکی زۆر وردیش.
عربي تفسیرونه:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• إثبات العدل لله، ونفي الظلم عنه.
چەسپاندن و جێگیر کردنی سیفەتی عەدل و دادپەروەری بۆ زاتی (اللە) ، وە دوور خستنەوە و نەفی کردنی سیفەتی زوڵم و ستەم لێی.

• تنزيه القرآن عن قرب الشياطين منه.
پاک ڕاگرتنی قورئانی پیرۆز لەوەی شەیتانەکان توانیبێتیان نزیکی کەوتبنەوە.

• أهمية اللين والرفق للدعاة إلى الله.
گرنگی نەرم و نیانی و لەسەرخۆیی بۆ ئەوانەی بانگەواز بۆ لای اللە تەعالا دەکەن.

• الشعر حَسَنُهُ حَسَن، وقبيحه قبيح.
شیعر و ھۆنراوە، چاکەکەی چاکە و خراپەکەیشی خراپە.

 
د معناګانو ژباړه سورت: الشعراء
د سورتونو فهرست (لړلیک) د مخ نمبر
 
د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - د ژباړو فهرست (لړلیک)

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

بندول