Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Índice de tradução


Tradução dos significados Surah: Suratu Al-Baqarah   Versículo:

سورەتی البقرة

Dos propósitos do capítulo:
الأمر بتحقيق الخلافة في الأرض بإقامة الإسلام، والاستسلام لله، والتحذير من حال بني إسرائيل.
فەرمانکردن بۆ هێنانەدی جێنشینی لەسەر زەوی ئەمیش بە پەیڕەوکردنی ئاینی ئیسلام و ملکەچبوون بۆ خواى گەورە و ئاگاداربوون لە حاڵی بەنی ئیسرائیل.

الٓمٓ
(الم) ئەم پیتانە لەو پیتانەیە کە ھەندێک لە سورەتەکانی قورئانی پیرۆزی پێ دەست پێدەکات، پیتەکانی زمانی عەرەبین، و بۆ خۆیان ھیچ مانایەکیان نیە ئەگەر بە تەنھا ھاتن، وەک: (أ، ب، ت، ھتد) دەست پێکردنی ئەم سورەتانە بەم پیتانە حیکمەت وناوەڕۆک مەبەستێکی تێدایە، چونکە ھیچ شتێک نیە لە قورئاندا ھاتبێت وحیکمەتێكی تێدا نەبێت، گرنگترین حیکمەتەکانی ئەوەیە: قورئان دەمکوتی ھەموو خەڵکی دەکات، بەوەی ھەر ئەو پیتانەی کە قسەی پێدەکەن ھەمان ئەو پیتانەن کە قورئانیان لێ پێک ھاتووە، بۆیە دەبینین زۆربەی جار دوای ئەو پیتانە باسی قورئانی پیرۆز دێت، وەک لەم سورەتەدا ھاتووە.
Os Tafssir em língua árabe:
ذَٰلِكَ ٱلۡكِتَٰبُ لَا رَيۡبَۛ فِيهِۛ هُدٗى لِّلۡمُتَّقِينَ
ئەو قورئانە بەرزو پیرۆزە ھیچ گومانێکی تێدا نیە کە لە لایەن خوای گەورەوە ھاتووە، نە لە لایەنی ئەو کەسەی کە دابەزیوە لایەوە، نە لە لایەنی گوفتار و لەفەز وماناوە، بێگومان کەلام وگوفتاری خوای گەورەیە، کە ڕێنومایی باوەڕدارانی پارێزکارانی خواناس دەکات بۆ سەر ئەو ڕێگایەی کە دەیانگەیەنێت بەخۆی.
Os Tafssir em língua árabe:
ٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡغَيۡبِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ
4-3 - ئەوانەی باوەڕیان بە ھەموو شتە نادیار وپەنھانەکان ھەیە، ئەوانەی کە بە ھەستەکان دەرک ناکرێن ونادیارە لایان، ئەو شتە نادیارانەی کە خوای گەورە خۆی ھەواڵی لێداون، یان پێغەمبەرەکەی باسی کردووە، وەک ڕۆژی دوایی، وە ئەو باوەڕدارانەی کە نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن بەو شێوەی کە شەریعەتی ئیسلام داوای کردووە ومەرج وئەرکان وواجبات وسوننەتەکانی بۆ دەست نیشان کردووە، ئەوانەی لەوەی خوای گەورە ڕزق وڕۆزی داون لە پێناو خوادا دەبەخشن، ئەویش بەوەی زەکاتی واجبی ماڵ وسامانیان دەردەکەن، یان ئەگەر واجبیش نەبێت، وەک خێر وخێراتی سوننەت، بە ئومێدی ئەوەی پاداشت لای خوای گەورە وەربگرن، ئەوانەی کە باوەڕیان ھەیە بەو وەحی ونیگایەی کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆت -ئەی پێغەمبەری خوا- وە ئەوەش کە دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرانی پێش تۆیش بەبێ جیاوازی، ئەوانە ئەو کەسانەن باوەڕی تەواویان ھەیە بە ڕۆژی دوایی وئەوەش لەڕۆژی دواییدا ڕوو دەدات لە پاداشت وسزا وتۆڵە سەندنەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبۡلِكَ وَبِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ يُوقِنُونَ
4-3 - ئەوانەی باوەڕیان بە ھەموو شتە نادیار و پەنھانەکان ھەیە، ئەوانەی کە بە ھەستەکان دەرک ناکرێن ونادیارە لایان، ئەو شتە نادیارانەی کە خوای گەورە خۆی ھەواڵی لێداون، یان پێغەمبەرەکەی باسی کردووە، وەک ڕۆژی دوایی، وە ئەو باوەڕدارانەی کە نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن بەو شێوەی کە شەریعەتی ئیسلام داوای کردووە ومەرج و ئەرکان و واجبات و سوننەتەکانی بۆ دەست نیشان کردووە، ئەوانەی لەوەی خوای گەورە ڕزق وڕۆزی داون لە پێناو خوادا دەبەخشن، ئەویش بەوەی زەکاتی واجبی ماڵ وسامانیان دەردەکەن، یان ئەگەر واجبیش نەبێت، وەک خێر وخێراتی سوننەت، بە ئومێدی ئەوەی پاداشت لای خوای گەورە وەربگرن، ئەوانەی کە باوەڕیان ھەیە بەو وەحی ونیگایەی کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆت -ئەی پێغەمبەری خوا- وە ئەوەش کە دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرانی پێش تۆیش بەبێ جیاوازی، ئەوانە ئەو کەسانەن باوەڕی تەواویان ھەیە بە ڕۆژی دوایی وئەوەش لەڕۆژی دواییدا ڕوو دەدات لە پاداشت وسزا وتۆڵە سەندنەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
أُوْلَٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدٗى مِّن رَّبِّهِمۡۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
ئەوانەی کە بەو جۆرە باسکران لەسەر ئەو ڕێگا ورێبازەن کە لەلایەن پەروەردگارەوە ڕێنومایی کراون بۆی ولەسەر ڕێگای ھیدایەتن، ئەوانە سەرکەوتوو سەرفرازی دونیا و دواڕۆژن، بەوەی ئەوەی کە ئومێدیان ھەیە پێیان بدرێت لە لایەن خواوە وبەدەستی بھێنن، وە ڕزگاریان ببێت لەوەی لێی دەترسان لە سزای دۆزەخ وناخۆشیەکانی ڕۆژی دوایی.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• الثقة المطلقة في نفي الرَّيب دليل على أنه من عند الله؛ إذ لا يمكن لمخلوق أن يدعي ذلك في كلامه.
متمانەی ڕەھا لە نەبووونی گومان ودوو دڵى، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو قورئانە لە لایەن خوای گەورەوە دابەزیووە، چونکە کەسێک لە مەخلوقەکانی خوای گەورە ناتوانێت بانگەشەیەکی بەو شێوەیە بکات لە قسە وگوفتاریدا.

• لا ينتفع بما في القرآن الكريم من الهدايات العظيمة إلا المتقون لله تعالى المعظِّمون له.
ئەوەی لە ھیدایەت وڕێنومایی گەورە ومەزن لە قورئانی پیرۆزدا ھاتووە جگە لەکەسانێکی خواناس و پارێزکار وکەسانێک کە زاتی ھەق تەعالای اللە بە گەورە دادەنێن سوودی لێ نابینن.

• من أعظم مراتب الإيمانِ الإيمانُ بالغيب؛ لأنه يتضمن التسليم لله تعالى في كل ما تفرد بعلمه من الغيب، ولرسوله بما أخبر عنه سبحانه.
گەورەترین پلەی باوەڕ، باوەڕ بوونە بە شتە نادیارەکان، چونکە خۆ تەسلیم بوون بەخوای گەورە لەخۆ دەگرێت لە تەواوی ئەو شتانەی کە تەنھا خۆی دەیانزانێت لە شتە نادیار وغەیبەکان، وە ئەو شتانەش کە پێغەمبەرەکەی لەبارەی خوای گەورەوە باسی کردووون.

• كثيرًا ما يقرن الله تعالى بين الصلاة والزكاة؛ لأنَّ الصلاة إخلاص للمعبود، والزكاة إحسان للعبيد، وهما عنوان السعادة والنجاة.
زۆربەی جار خوای گەورە نوێژ وزەکات پێکەوە باس دەکات، چونکە نوێژ دڵسۆزی وئیخلاصە بۆ خوای گەورە، وە زەکاتیش ئیحسان وچاکەکاریە بۆ بەندەکانی، ھەردووکیشیان ناونیشانی بەختەوەری وڕزگارین.

• الإيمان بالله تعالى وعمل الصالحات يورثان الهداية والتوفيق في الدنيا، والفوز والفلاح في الأُخرى.
باوەڕ بەخوای گەورە وباڵادەست، وکار وکردەوە باشەکان، ڕێنومایی وسەرکەوتن وسەرفرازی لەدونیادا دەستەبەر دەکەن، لەگەل سەرکەوتن وسەرفرازی دواڕۆژیش.

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡهِمۡ ءَأَنذَرۡتَهُمۡ أَمۡ لَمۡ تُنذِرۡهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ
ئەوانەى بڕیاردادەى وشەی خواى گەورە لەسەریان چەسپا بەوەى ئیمان نەهێنن بەردەوامن لەسەر گومڕایی و سەرکەشیان بۆیە ئاگادارکردنەوە و هەڕەشەکردنت لێیان و نەکردنی وەکو یەک وایە.
Os Tafssir em língua árabe:
خَتَمَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ وَعَلَىٰ سَمۡعِهِمۡۖ وَعَلَىٰٓ أَبۡصَٰرِهِمۡ غِشَٰوَةٞۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ
چونکە ئەوانە خوای گەورە مۆری ناوە بەسەر دڵەکانیاندا ودایخستوون، بەھۆی ئەو بێباوەڕی وناھەقیەی کە ئاخندویانەتە ناویەوە، وە مۆری ناوە بەسەر گوێکانیاندا وھەق وڕاستی نابیستن وگوێڕایەڵی نابن، وە مۆری ناوە بەسەر چاوەکانیشیاندا وپەردەی ھێناوە بەسەریاندا بەشێوەیەک ھەق وڕاستی کە چەندێک ڕوونیشە نایبینن، ئا ئەوانە سزای زۆر گەورەیان بۆ ھەیە لەڕۆژی دواییدا.
Os Tafssir em língua árabe:
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَمَا هُم بِمُؤۡمِنِينَ
لە نێو خەڵکیدا کۆمەڵیک ھەن وا گومان دەبەن و وا دادەنێن کە باوەڕدارن، ئەمە بە زمان دەڵین لەترسی ئەوەی کە ماڵ وسامان وخوێنیان پارێزراو بێت ونەکوژرێن، بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە لە ناوەڕۆک وناخی خۆیاندا بێباوەڕن- چونکە تەنھا بەزار دەڵێن بڕوادارین ئەگینا بیباوەڕن.
Os Tafssir em língua árabe:
يُخَٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَمَا يَخۡدَعُونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمۡ وَمَا يَشۡعُرُونَ
بە نەزانی و بێ ئاگایی خۆیان وا گومان دەبەن کە خوای گەورە و باوەڕداران دەخەڵەتێنن، ئەویش بەوەی باوەڕی خۆیان نیشان دەدەن و کوفر و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە تەنھا خۆیان دەخەڵەتێنن، بەڵام بەخۆیان نازانن، چونکە خوای گەورە ئاگادارە بە ھەموو نھێنیەکانیان و ئەوەی دەیشارنەوە، بێگومان خوای گەورە باوەڕدارانی لەم دووڕووانە ئاگادار کردووەتەوە، بەوەی سیفەت و حاڵیانی بۆ باوەڕداران باسکردووە لە قورئاندا.
Os Tafssir em língua árabe:
فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ فَزَادَهُمُ ٱللَّهُ مَرَضٗاۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمُۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡذِبُونَ
ھۆکاری ئەمەش لەبەر ئەوەی لە دڵ ودەرونیاندا گومان ھەیە، بۆیە خوای گەورەش گومانی بەسەر گومان ودوو دڵیەکەیاندا بۆ زیاد کردن، چونکە پاداشت لە جۆری کردەوەیە، ئا ئەوانە سزای زۆر بە ئازاریان بۆ ھەیە لە ژێری ژێرەوەی ئاگری دۆزەخ، بەھۆی ئەوەی درۆیان کرد لەگەل خوای گەورە وخەڵکیشدا، وە ئەوەش کە بۆ موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھاتووە بە درۆی دەزانن وباوەڕی پێ ناھێنن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ لَا تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ قَالُوٓاْ إِنَّمَا نَحۡنُ مُصۡلِحُونَ
ئا ئەوانە ئەگەر ڕێگریان لێ بکرێت لە ئەنجامدانی خراپە وبێباوەڕی وگوناھو تاوان وزۆر شتی تریش لە سەر زەویدا (وپێیان بوترێت خراپە ئەنجام مەدەن لەووڵاتدا) نکوڵی لێدەکەن ودەڵێن بێگومان ئێمە خەڵکی چاکەخواز و چاکسازین.
Os Tafssir em língua árabe:
أَلَآ إِنَّهُمۡ هُمُ ٱلۡمُفۡسِدُونَ وَلَٰكِن لَّا يَشۡعُرُونَ
لەڕاستیدا ئا ئەو دووڕاونە بێگومان کەسانێکن کە ھەمیشە خەریکی خراپەکاری وبێباوەڕین، بەڵام بەخۆشیان نازانن، وە نایشزانن کاروکردەوەیان خۆی لەخۆیدا ھەمووی خراپە وگەندەڵییە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ ءَامِنُواْ كَمَآ ءَامَنَ ٱلنَّاسُ قَالُوٓاْ أَنُؤۡمِنُ كَمَآ ءَامَنَ ٱلسُّفَهَآءُۗ أَلَآ إِنَّهُمۡ هُمُ ٱلسُّفَهَآءُ وَلَٰكِن لَّا يَعۡلَمُونَ
وە کاتێکیش فەرمانیان پێ بکرێت کە باوەڕ بھێنن وەک چۆن ھاوەڵانی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) باوەڕیان ھێناوە، لە وەڵامدا بەشێوەی ئینکاری وگاڵتەجاڕیەوە دەڵین: چۆن ئێمە باوەڕ بھێنین وەک ئەو گێل ونەفامانەی باوەڕیان ھێناوە؟ لە ڕاستیدا ئەوانە ھەر خۆیان گێل ونەفامن، بەڵام نازانن بەو حاڵەی خۆیانی تێکەوتووە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذَا لَقُواْ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَوۡاْ إِلَىٰ شَيَٰطِينِهِمۡ قَالُوٓاْ إِنَّا مَعَكُمۡ إِنَّمَا نَحۡنُ مُسۡتَهۡزِءُونَ
ئەو دوو ڕووانە کاتێک بگەشتنایە بە باوەڕداران دەیانووت: ئێمە ئەوەی ئێوە باوەڕتان پێ ھێناوە بەڕاستمان داناوە وباوەڕی پێ دەکەین، ئەوەش لەترسی ئەوەی کە ماڵوسامان وگیانیان پارێزراو بێت لە لایەن باوەڕدارانەوە، وە کاتێکیش لای باوەڕدارانیان بەجێ بھێشتایە وبگەڕانایەتەوە لای سەرکردەو گەورەکانیان وبەتەنھا بونایە لەگەڵیاندا دامەزراوی وشوێنکەوتەی خۆیانیان بۆ دووپات دەکردنەوە ودەیانووت: ئێمە لەسەر ڕێگا وڕێبازی ئێوەین، بەڵام ڕەزامەندی خۆمان بە ڕواڵەت بۆ باوەڕداران دەردەبڕین چونکە ئێمە گاڵتە وقەشمەریان پێدەکەین.
Os Tafssir em língua árabe:
ٱللَّهُ يَسۡتَهۡزِئُ بِهِمۡ وَيَمُدُّهُمۡ فِي طُغۡيَٰنِهِمۡ يَعۡمَهُونَ
خوای گەورە گاڵتە بەوان دەکات لەبەرامبەر ئەو گاڵتەجاڕیەی ئەوان بە باوەڕدارانی دەکەن، ئەوەش وەک سزایەک لەجۆری کردەوەکانی خۆیان، لەبەر ئەوە لە دونیادا حوکمی موسڵمانانیان بەسەردا جێ بەجێ دەکرێت، بەڵام لە دواڕۆژدا سزای بێباوەڕی ودووڕوویان وەردەگرنەوە، بۆیە خوای گەورە ماوەیەک مۆڵەتیان دەدات بۆ ئەوەی بە تەواوی لەناو گومڕایی وسەرکەشی خۆیاندا ڕۆبچن، جا دواتر ھەمیشە لەسەر لێشێواوی ودوو دڵی ودڵەڕاوکیدا دەبن.
Os Tafssir em língua árabe:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشۡتَرَوُاْ ٱلضَّلَٰلَةَ بِٱلۡهُدَىٰ فَمَا رَبِحَت تِّجَٰرَتُهُمۡ وَمَا كَانُواْ مُهۡتَدِينَ
ئەو دووڕووانەی كە ئەوە وەصفیانە ئەوانەن باوەڕیان گۆڕیەوە بە کوفر و بێباوەڕی، جا بۆیە بازرگانی و کارەکەیان قازانجی نەکرد، چونکە زیانی ئەوەیان کرد کە باوەڕیان بەخوا نەھێنا، وە لەسەر ڕێنموێنی و ڕێبازی ھەقیش نەبوون.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• أن من طبع الله على قلوبهم بسبب عنادهم وتكذيبهم لا تنفع معهم الآيات وإن عظمت.
ئەو کەسانەی کە خوای گەورە مۆری نابێت بەسەر دڵیاندا بەھۆی سەرسەختی وبەڕاست دانەنانی قورئانەوە، بێگومان ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز ھیچ سودێکی نابێت بۆیان ھەرچەند گەورە ومەزنیش بێت.

• أن إمهال الله تعالى للظالمين المكذبين لم يكن عن غفلة أو عجز عنهم، بل ليزدادوا إثمًا، فتكون عقوبتهم أعظم.
بێگومان مۆڵەتدانی خوای گەورە بۆ ستەمکارانی درۆزن، مانای ئەوە نیە کە خوای گەورە بێ ئاگا یان بێدەسەڵات بێت بەرامبەریان، نەخێر بەڵکو بۆ ئەوەیە گوناھو تاوانی زیاتر بکەن، بەوەش سزاکەیان گەورەتر دەبێت.

مَثَلُهُمۡ كَمَثَلِ ٱلَّذِي ٱسۡتَوۡقَدَ نَارٗا فَلَمَّآ أَضَآءَتۡ مَا حَوۡلَهُۥ ذَهَبَ ٱللَّهُ بِنُورِهِمۡ وَتَرَكَهُمۡ فِي ظُلُمَٰتٖ لَّا يُبۡصِرُونَ
خوای گەورە دوو نمونە دەھێنێتەوە بۆ دووڕوان: نمونەیەکی ئاگری، ونمونەیەکی ئاوی، نمونە ئاگریەکەیان ئەوەیە، نمونەی ئەوان وەک ئەو کەسەیە کە ئاگرێکی کردبێتەوە بۆ ئەوەی دەوروبەری پێ ڕوناک بکاتەوە، جا کاتێک ڕوناکیەکەی بەرز دەبێتەوە وا گومان دەبات کە سودی دەبێت بۆی، بەڵام پاشتر دەکوژێتەوە و دادەمرکێتەوە، ڕوناکیەکەی دەڕوات ونامێنێت، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنھا ھێزی گڕوتینەکەیەتی کە سوتێنەرە، بۆیە کەسانی دەوروبەری لە تاریکیدا دەمێننەوە وھیچ نابینن وڕێنوماییش ناکرێت بۆ سەر ڕێگای ڕاست.
Os Tafssir em língua árabe:
صُمُّۢ بُكۡمٌ عُمۡيٞ فَهُمۡ لَا يَرۡجِعُونَ
ئا ئاوانە کەڕن، ھیچ ھەق وڕاستیەک نابیستن، وە لاڵن ھیچ ڕاستیەک ناڵین ونایەت بە زمانیاندا، وە کوێرن لەئاست ھەق وڕاستیەکاندا، بۆیە بەھیچ شێوەیەک لە گومڕاییەکەیان ناگەڕێننەوە دواوە ووپەشیمان نابنەوە لێی.
Os Tafssir em língua árabe:
أَوۡ كَصَيِّبٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فِيهِ ظُلُمَٰتٞ وَرَعۡدٞ وَبَرۡقٞ يَجۡعَلُونَ أَصَٰبِعَهُمۡ فِيٓ ءَاذَانِهِم مِّنَ ٱلصَّوَٰعِقِ حَذَرَ ٱلۡمَوۡتِۚ وَٱللَّهُ مُحِيطُۢ بِٱلۡكَٰفِرِينَ
نمونە ئاویەکەشیان ئەوەیە: نمونەی ئەوان وەک کەسانێک لە (دەشتێکدا) بارانێکی زۆر بەخوڕ لێیان داکات کە تاریکیەکی زۆر وھەورە تریشقە وبروسکەی لەگەڵدا بێت، بۆیە لەترس وبیم لە دەنگی ھەور وھەڵا وھەورە تریشقە ولەترسی مردن پەنجەکانیان دەکەن بە گوێکانیاندا (بۆ ئەوەی گوێیان لەھیچ نەبێت)، بەڵام با بزانن خوای گەورە بە ھەموو شێوەیەک دەوری بێ بڕوایانی داوە وناتوانن ڕزگاریان ببێت لەدەستی.
Os Tafssir em língua árabe:
يَكَادُ ٱلۡبَرۡقُ يَخۡطَفُ أَبۡصَٰرَهُمۡۖ كُلَّمَآ أَضَآءَ لَهُم مَّشَوۡاْ فِيهِ وَإِذَآ أَظۡلَمَ عَلَيۡهِمۡ قَامُواْۚ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمۡعِهِمۡ وَأَبۡصَٰرِهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
نزیکە ئەو ھەورە بریسکەیە لەتاو توندی بریسکە وبەرزبوونەوەی ڕوناکی چاوەکانیان بەرێت ونەیھڵێت، وە کاتێکیش ھەورە بریسکەکە ڕوناکیەکەی دەداتەوە وڕێگا ڕۆشن دەبێتەوە دەیانەوێت ھەنگاو ھەڵگرن وپێشکەون، وە کاتێکیش ھەورە بروسکەکە ڕوناکیەکەی نەما لەشوێنی خۆیان لەناو تاریکیدا دەمێننەوە وناتوانن بجوڵێن وھەنگاو ھەڵگرن، جا ئەگەر خوای گەورە بیەوێت ئەوا بەدەسەڵات وگەورەیی خۆی بەسەر ھەموو شتێکدا گوێ وچاوەکانیان لێ دەسێنێتەوە، وبەھیچ شێوەیەکیش بۆیان ناگەڕێتەوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی کە ئەوان پشتیان کردە ھەق وڕاستی، جا نمونەی ئەو بارانە وەک نمونەی قورئان وایە، وە دەنگی ھەورە تریشقەکە وەک ئەو سەرکۆنە وسەرزەنشتانە وایە کە خوای گەورە لە قورئاندا ڕوو بەڕویان دەکاتەوە، وە نمونەی بریسکەکەش وەک دەرکەوتنی ھەق وایە کە ھەندێک جار بۆیان دەردەکەوێت، وە داخستنی گوێکانیشیان لە تاو توندی ھەورە تریشقەکە، وەک نمونەی خۆیان وایە کاتێک گوێ بیستی ھەق وڕاستی دەبن کەچی گوێی پێ نادەن ووەڵامی نادەنەوە، بۆیە خاڵی لێکچووی نێوان دووڕووەکان و ئەو دوو نمونەیە ئەوەیە کە ھیچ سودێک بەدەست نایەت، لە نمونە ئاگریەکەدا: کاتێک ئاگرەکە بڵێسەی سەند وداگیرسا ئەو دووڕوانە تەنھا تاریکی وسوتێنەری ئاگرەکەیان بۆ مایەوە، وە لە نمونە ئاویەکەشدا: ئەوانەی بارانەکەیان بەسەردا باری ھیچ سودێکیان لەو بارانە نەبینی جگە لە ترس وبیم نەبێت کە دووچاریان بوو بەھۆی ھەورە تریشقە وبروسکەکەیەوە، بە ھەمان شێوە دووڕوەکانیش تەنھا شتێک لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ھەستی پێدەکەن بەر چاویان دەکەوێت توند وتیژیەکەیەتی (ئیتر ئەو ھەمووە ڕەحمەت وسۆز ومیھرەبانیەی کە خوای گەورە باسی دەکات بۆ نەوەکانی ئادەم ھیچی نابینن و ھەستی پێ ناکەن).
Os Tafssir em língua árabe:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱعۡبُدُواْ رَبَّكُمُ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ وَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ
ئەی خەڵکینە پەروەردگاری خۆتان بە تاک وتەنھایی بپەرستن ھیچ کەسێکی تر مەکەن بە ھاوەڵێ، چونکە ھەر ئەوە کە ئێوە وھەموو گەلانی پێش ئێوەشی دروستکردووە، بە ئومێدی ئەوەی ئەو یەکخواپەرستیە ببێتە ھۆی پاراستنتان لە ئاگری دۆزەخ، ئەویش بەھۆی ئەوەی کوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن، ودوور بکەونەوە لەو شتانەی کە قەدەغەی کردوون.
Os Tafssir em língua árabe:
ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ فِرَٰشٗا وَٱلسَّمَآءَ بِنَآءٗ وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَخۡرَجَ بِهِۦ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ رِزۡقٗا لَّكُمۡۖ فَلَا تَجۡعَلُواْ لِلَّهِ أَندَادٗا وَأَنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
ئەو خوایەی زەوی بۆ ڕاخستوون وبۆی کردوون بە لانکەیەکی ئارام، وە ئاسمانیشی لەسەرەوە بۆ گێراون بە کوشکێکی توند وتۆڵ، ئەو خوایەی بە ڕەحم ونیعمەتی فراوانی بارانی بۆ باراندون، وھەموو جۆرە بەروبومێکی پێ سەوز دەکات بۆتان، تاوەکو زڕق وڕۆزی ئێوەی پێ بدات، جا ئێوەش (سپڵە ونمەک نەناس مەبن) ھاوەڵ وشەریک وھاوشێوەی بۆ دامەنێن، چونکە ئێوە دەزانن جگە ئەو ھیچ خالق ودروستکەرێکی تر نیە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِن كُنتُمۡ فِي رَيۡبٖ مِّمَّا نَزَّلۡنَا عَلَىٰ عَبۡدِنَا فَأۡتُواْ بِسُورَةٖ مِّن مِّثۡلِهِۦ وَٱدۡعُواْ شُهَدَآءَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
جا خەڵکینە ئەگەر ئێوە بەگومانن لەو قورئانەی کە دابەزیووە بۆ سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەوە ئێمە دەمکوتان دەکەین وپێتان دەڵێین دەی ئەگەر دەتوانن ڕوو بەڕووی ببنەوە سورەتێکی وەک ئەو بھێنن، ئەگەر کورترین سورەتیش بێت (وەک سورەتی العصر) وە بانگی ھاودید وھاوڕێباز وھاوکارەکانیشتان بکەن کە یارمەتیتان بدەن بۆ ئەو کارە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن.
Os Tafssir em língua árabe:
فَإِن لَّمۡ تَفۡعَلُواْ وَلَن تَفۡعَلُواْ فَٱتَّقُواْ ٱلنَّارَ ٱلَّتِي وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلۡحِجَارَةُۖ أُعِدَّتۡ لِلۡكَٰفِرِينَ
وە ئەگەر ئەوەتان نەتوانی -کە ھەرگیز ناشتوان ئەنجامی بدەن- کەوابوو خۆتان بپارێزن لەو ئاگرەی کە سوتەمەنیەکەی کەسانێکە کە شایانی سزای ئاگرن، لەگەڵ ھەموو جۆرە بەردێک لەو بەردانە وغەیری ئەویش کە وەک بتێک لە دونیادا دەیانپەرستن، ئەو ئاگرە خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ ھەموو کەسانێکی بێباوەر وله خوا دوور.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• أن الله تعالى يخذل المنافقين في أشد أحوالهم حاجة وأكثرها شدة؛ جزاء نفاقهم وإعراضهم عن الهدى.
بێگومان خوای گەورە دووڕوەکان لەو کاتانەی کە زۆر تەنگانەیە وزۆر پێویستیان ھەیە، سووک وڕسوا دەکات، لەپاداشتی دووڕوەیەکەیان وپشتھەڵکردنیان لە ڕێنومایی وھیدایەتی خوای گەورە.

• من أعظم الأدلة على وجوب إفراد الله بالعبادة أنه تعالى هو الذي خلق لنا ما في الكون وجعله مسخَّرًا لنا.
یەکێک لە گەورەترین بەڵگەکان لەسەر واجب بوونی ئەوەی کە خوای گەورە بە تاک وبەتەنھایی بپەرسترێت ئەوەیە زاتی پیرۆزی اللە دروستی کردوین وئەوەش لە گەردوندا ھەیە خستویەتیە خزمەتمانەوە.

• عجز الخلق عن الإتيان بمثل سورة من القرآن الكريم يدل على أنه تنزيل من حكيم عليم.
دەسەوسانی دروستکراوەکانی خوای گەورە لەوەی ھاوشێوەی سورەتێکی قورئانی پیرۆز بھێنن، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو قورئانە لە لایەن خوای دانا وزانا ھاتوەتە خوارەوە.

وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ كُلَّمَا رُزِقُواْ مِنۡهَا مِن ثَمَرَةٖ رِّزۡقٗا قَالُواْ هَٰذَا ٱلَّذِي رُزِقۡنَا مِن قَبۡلُۖ وَأُتُواْ بِهِۦ مُتَشَٰبِهٗاۖ وَلَهُمۡ فِيهَآ أَزۡوَٰجٞ مُّطَهَّرَةٞۖ وَهُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ
ئەگەر بێتو ئەو ھەڕەشە وگوڕەشانەی پێشوو بۆ بێباوەڕان بووبێت، ئەوا ئەی پێغەمبەر موژدە بدە بەوانەی کە باوەڕیان بەخوای گەورە ھێناوە وکاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن بەوە دڵیان خۆش بێت بە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک وتەلار ودرەختەکانیاندا دەڕۆن، ھەرکاتێک بەروبومە پاک وخاوێنەکان دەرخواردیان دەدرێت، لەتاو ئەوەی لە بەروبومەکانی دونیا دەچن، دەڵێن: ئەمە ئەو بەروبومانەیە کە پێشتر لە دونیادا پێماندرا، چونکە بەروبومی ھاوشێوە لە ڕواڵەت وناوەکانیان پێشکەشیان دەکرێت تاوەکو بەرەو ڕووی برۆن چونکە پێشتر ئاشنا بوون پێی، بەڵام جیاوازن لە خواردن وتام ولەزەتیاندا، وە لەبەھەشتدا ھاوسەرانی پاکیزەیان بۆ ئامادە کراوە، ھاوسەرانێک کە پاکوخاوێنن لە ھەموو ئەو شتانەی کە دڵ ودەرون پێیان ناخۆشە، وخەڵکی دونیا قێزیان لێی دەبێتەوە، ئەوانە لە ناز ونیعمەتی ھەمیشەیی وبەردەوامدان کە ھەرگیز کۆتایی نایەت، پێچەوانەی ناز ونیعمەتە وخۆشیەکانی دونیا کە کۆتاییان دێت.
Os Tafssir em língua árabe:
۞ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَسۡتَحۡيِۦٓ أَن يَضۡرِبَ مَثَلٗا مَّا بَعُوضَةٗ فَمَا فَوۡقَهَاۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ فَيَعۡلَمُونَ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّهِمۡۖ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَيَقُولُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلٗاۘ يُضِلُّ بِهِۦ كَثِيرٗا وَيَهۡدِي بِهِۦ كَثِيرٗاۚ وَمَا يُضِلُّ بِهِۦٓ إِلَّا ٱلۡفَٰسِقِينَ
بێگومان خوای گەورە شەرم ناکات (پۆ تێگەیاندنی خەڵکی) نمونە بەھەر شتێک بھێنێتەوە کە خۆی دەیەوێت، نمونە بە مێشوولە وگەورەترە لە مێشوولە یان بچوکتر لە مێشوولە دەھێنێتەوە، خەڵکیش لەبەرامبەر ئەمەدا دوو جۆرن، باوەڕداران وبێباوەڕان، باوەڕداران باوەڕی پێدەکەن ودەزانن کە لە پشت ئەو نمونە ھێنانەوە حیکمەت ودانایی خوای گەورە ھەیە، بەڵام بێباوەڕان بە گاڵتە جاڕیەوە لە ھۆکاری ئەوە دەپرسن کە بۆچی خوای گەورە نمونەی بەم دروستکراوە قێزەونانە ھێناوەتەوە، وەک مێشوولە ومێش وجاڵجاڵۆکە وھەندێک شتی تریش، خوای گەورەش وەڵامیان دەداتەوە، لەم نمونە ھێنانەوانەدا ڕێنمونی وڕێنمایی کردن وتاقیکردنەوەی خەڵکی تێدایە، ھەندێک لەوانە خوای گەورە بەھۆی پشتھەڵکردن لە بیرکردنەوە لێیان گومڕایان دەکات، ئەوانەش کەسانێکی زۆرن، وە ھەندێک کەسی تر بەھۆی ئەوەی کە وانە وپەند وئامۆژگاری لێوەردەگرن خوای گەورە ھیدایەتی داون، ئەوانەش دیسان کەسانێکی زۆرن، ئەوەش بزانە ئەوەی شایانی گومڕا کردن نەبێت خوای گەورە گوڕمڕای ناکات، ئەوانەش ئەو کەسانەن کە لە گوێڕایەڵێ خوای گەورە دەرچوون، وەک دووڕوەکان.
Os Tafssir em língua árabe:
ٱلَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهۡدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مِيثَٰقِهِۦ وَيَقۡطَعُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ
ئەوانەی کە پەیمانی خوای گەورە دەشکێنن و نایبەنە سەر، بەوەی کە خوای گەورە پەیمانی لێوەرگرتن کە بەتاک و تەنھا ئەو بپەرستن و شوێن پێغەمبەرەکەی بکەون، ئەو پێغەمبەرەی کە پێغەمبەرانی پێشووتر ھەواڵیان دابوو بە ھاتنی، ئەوانەی کە پەیمانی خوای گەورە دەشکێنن ھەر ئەوانەن کاتێک خوای گەورە فەرمانیان پێدەکات کە خزمایەتی و سیلەی ڕەحم بگەیەنن کەچی ئەوان جێبەجێی ناکەن و دەیپچڕێنن، وە ھەمیشە لە ھەوڵی ئەوەدان کە خراپەکاری و تاوان و گوناهـ لە سەر زەویدا بڵاو بکەنەوە، ئەوانە ھەر ئەوانەن کە لە دونیا و دواڕۆژدا بێبەش و بێ بەخت و چارە ڕەشن.
Os Tafssir em língua árabe:
كَيۡفَ تَكۡفُرُونَ بِٱللَّهِ وَكُنتُمۡ أَمۡوَٰتٗا فَأَحۡيَٰكُمۡۖ ثُمَّ يُمِيتُكُمۡ ثُمَّ يُحۡيِيكُمۡ ثُمَّ إِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
ئەی بێباوەڕان بەڕاستی ئێوە کارتان زۆر سەیرە، چۆن بێباوەڕ دەبن بەخوای گەورە لە کاتێکدا ئێوە بەچاوی خۆتان بەڵگەی گەورەیی دەسەڵاتی خوای گەورە لە دەرون وجەستەی خۆتاندا دەبینن، لەکاتێکدا ئێوە پێشتر ھەر نەبوون، بەڵام دواتر خوای گەورە لاشە ولاری ڕێکخستن وھێناینە بوون وگیانی کردن بەبەردا، پاشان ھەر ئەو جارێکی تر دەتانمرێنێت، وە پاشان جارێکی تر زیندووتان دەکاتەوە، ودەتانگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی تاوەکو لەسەر ئەو کاروکردەوانەی کە پێش خۆتان خستن لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکات.
Os Tafssir em língua árabe:
هُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ لَكُم مَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَسَوَّىٰهُنَّ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖۚ وَهُوَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ
خوای گەورە و تاک و تەنھا ھەرچی ھەیە لە سەر زەوی لە ڕووبار و دار و درەخت و تەواوی نیعمەتەکانی تر کە لەژمارە نایەن و ئێوە سوودی لێ دەبینن و تام و چێژی لێوەردەگرن، دروستی کردووە بۆتان تاوەکو لە خزمەتی ئێوەدا بن، پاشان ئەو زاتە پیرۆزە دەستی كرد بە دروست كردنی ئاسمان، و ھەر حەوت چینەکەی ئاسمانی بەڕێک و پێکی دروستکرد، بێگومان ئەو زاتە ئاگادارە بە ھەموو شتێک.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• من كمال النعيم في الجنة أن ملذاتها لا يكدرها أي نوع من التنغيص، ولا يخالطها أي أذى.
یەکێک لە تەواوی وکامڵی ناز ونیعمەتەکانی بەھەشت ئەوەیە کە تام وچێژەکانی ھیچ شتێک نایانگۆڕێت وخراپیان ناکات، وە ھیچ پیسیەکیش تێکەڵاویان نابێت.

• الأمثال التي يضربها الله تعالى لا ينتفع بها إلا المؤمنون؛ لأنهم هم الذين يريدون الهداية بصدق، ويطلبونها بحق.
ئەو نموونانەی کە خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسیان دەکات تەنھا باوەڕداران سوودی لێ دەبینن، چونکە ھەر ئەوان بەھەق وبەڕاستی بەشوێن ھیدایەت ورێنمونیەوەن، وداوای دەکەن.

• من أبرز صفات الفاسقين نقضُ عهودهم مع الله ومع الخلق، وقطعُهُم لما أمر الله بوصله، وسعيُهُم بالفساد في الأرض.
دیاریترین سیفەتی فاسق ولەسنوور دەرچوان ئەوەیە پەیمان وبەڵێنەکانیان لەگەڵ خوای گەورە وکەسانی تریش دەشکێنن، وە ئەوەشی کە خوای گەورە فەرمانی پێکردوون بەجێی بھێنن لە سیلەی ڕەحم جێ بەجێی ناکەن ودەیبچڕێنن، وە ھەمیشە ھەوڵی بڵاوکردنەوەی خراپە وخراپەکاری دەدەن لەسەر زەویدا.

• الأصل في الأشياء الإباحة والطهارة؛ لأن الله تعالى امتنَّ على عباده بأن خلق لهم كل ما في الأرض.
ئەصڵ وبنەما لە ئیسلامدا ئەوەیە ھەموو شتێک ڕێگا پێدراو وپاکوخاوێنە، چونکە خوای گەورە منەت دەکات بەسەر بەندەکانیدا بەوەی ھەرچی لەسەر زەویە بۆ خزمەتی ئەوانی دروستکردووە.

وَإِذۡ قَالَ رَبُّكَ لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٞ فِي ٱلۡأَرۡضِ خَلِيفَةٗۖ قَالُوٓاْ أَتَجۡعَلُ فِيهَا مَن يُفۡسِدُ فِيهَا وَيَسۡفِكُ ٱلدِّمَآءَ وَنَحۡنُ نُسَبِّحُ بِحَمۡدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَۖ قَالَ إِنِّيٓ أَعۡلَمُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ
خوای گەورە (لەم ئایەتەدا) باسی ئەوەمان بۆ دەکات بە فریشتەکانی فەرمووە: کە دەیەوێت مرۆڤ بخاتە سەر زەوی تاوەکو ھەندێکیان ببن بە جێنشینی ھەندێکی تریان، تاوەکو زەوی ئاوەدان بکەنەوە لەسەر گوێڕایهڵی خوای گەورە، فریشتەکانیش لەخوای گەورەیان پرسی، (پرسیاری ڕێنومایی وبێ ئاگایی) لە حیکمەتی ئەوەی خوای گەورە بۆچی نەوەکانی ئادەم دەکات بە جێنشین لەسەر زەوی؟ لەکاتێکدا ئەوان خراپەکاری تێدا بڵاو دەکەنەوە وبەزوڵم وزۆرداری خوێنی تێدا دەڕێژن، وە ووتیان لەکاتێکدا ئێمە ئەھلی طاعەت وگوێڕایەڵی وسوپاسگوزاری تۆین، وە تۆ بەگەورە ومەزن وتەواو دەزانین وھیچ کاتێکیش ماندوو نابین لێی، خوای گەورەش وەڵامی پرسیارەکەی دانەوە وپێی فەرموون: ئەوەی من دەیزانم لە گەورەی حیکمەتی دروستکردنی ئەوان ومەبەستی مەزنی جێنشینیان ئێوە نایزانن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَعَلَّمَ ءَادَمَ ٱلۡأَسۡمَآءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمۡ عَلَى ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ فَقَالَ أَنۢبِـُٔونِي بِأَسۡمَآءِ هَٰٓؤُلَآءِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
بۆ ڕوونکردنەوەی پلە و پایەی ئادەم (سەلامی خوای لێ بێت) خوای گەورە ناوی ھەموو گیاندار و بێ گیانەکانی ھەموی فێری ئادەم کرد، بێژە -لەفز- و ماناکانیان، پاشان تەواوی ئەو شتانەی خستە بەردەم فریشتەکان و پێی فەرموون: ئادەی ناوی ئەو شتانەم پێ بڵێن ئەگەر ڕاست دەکەن لەوەی کە دەیڵێن: گوایە ئێوە بەڕێزتر و باشترن لەم دروستکراوەی خوای گەورە کە ناوی ئادەمە.
Os Tafssir em língua árabe:
قَالُواْ سُبۡحَٰنَكَ لَا عِلۡمَ لَنَآ إِلَّا مَا عَلَّمۡتَنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡحَكِيمُ
دانیان نا بە فەزڵی خوای گەورە بەسەریانەوە وبەنوقسانی خۆیاندا وبەخۆیان چوونەوە ووتیان:پاکوبێگەردی وگەورەیی بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان لەوەی پەڵپ لە حوکم وشەرع وبڕیارەکانی تۆ بگرین، ئێمە ھچ شتێک نازانین جگە ئەوەی تۆ فێرت کردبین، بێگومان تۆ زانایت وە ھیچ شتێک شاراوە نیە لای تۆ، وە دانایت و ھەموو شتێک بە ئەندازە وشەرعی خۆت لەجێگای شیاوی خۆی دادەنێێت.
Os Tafssir em língua árabe:
قَالَ يَٰٓـَٔادَمُ أَنۢبِئۡهُم بِأَسۡمَآئِهِمۡۖ فَلَمَّآ أَنۢبَأَهُم بِأَسۡمَآئِهِمۡ قَالَ أَلَمۡ أَقُل لَّكُمۡ إِنِّيٓ أَعۡلَمُ غَيۡبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَأَعۡلَمُ مَا تُبۡدُونَ وَمَا كُنتُمۡ تَكۡتُمُونَ
لەو کاتەدا خوای گەورە بە ئادەمی فەرموو: ئادەی ئادەم ناوی ئەو شتانەیان پێ بڵێ: جا کاتێک ئادەم ناوی شتەکانی پێووتن بەو شێوەیەی کە خوای گەورە فێری کردبوو، خوای گەورە بە فریشتەکانی فەرموو: من پێم نەوتن ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە وشاراوەیە من دەیزانم، وە ئەوەش دەزانم کە ئێوە لە حاڵی خۆتان ئاشکرای دەکەن وئەوەش کە لەگەڵ دەرونی خۆتان باسی دەکەن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ أَبَىٰ وَٱسۡتَكۡبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
خوای گەورە ڕوونی دەکاتەوە کە فەرمانی کرد بە فریشتەکان کە سوژدە بەرن بۆ ئادەم سوژدەی ڕێز وپێزانین، ئەوانیش لە پێناو بەجێھێنانی فەرمانی خوا خێرا سوژدەیان برد بۆ ئادەم، جگە لە شەیتان نەبێت کە لەجنۆکەکان بوو، سوژدەی نەبرد وپەڵپی گرت لە فەرمانەکەی خوای گەورە وخۆی بەگەورەتر زانی بەسەر ئادەمدا، بەمەش شەیتان ڕۆشتە ڕیزی بێباوەڕان بەخوای گەورە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَقُلۡنَا يَٰٓـَٔادَمُ ٱسۡكُنۡ أَنتَ وَزَوۡجُكَ ٱلۡجَنَّةَ وَكُلَا مِنۡهَا رَغَدًا حَيۡثُ شِئۡتُمَا وَلَا تَقۡرَبَا هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ
ووتمان: ئەی ئادەم خۆت وھاوسەرەکەت (حەوا) لە بەھەشتدا جێگیربن، وە لەبەروبوم وبەرھەمەکانی بەھەشت لەھەر جێگایەکەوە بێت بەتێروتەسەلی وفراوانی بخۆن وھیچ ڕێگریەک نابینن، بەڵام ئاگاداربن لە بەروبومی ئەو درەختە مەخۆن کە قەدەغەم کردووە لەسەرتان، چونکە ئەگەر لەبەروبومی ئەو درەختە بخۆن ئەوا بەسەرپێچی کردنی ئەوەی فەرمانتان پێکراوە دەچنە ڕێزی ستەمکارانەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
فَأَزَلَّهُمَا ٱلشَّيۡطَٰنُ عَنۡهَا فَأَخۡرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِۖ وَقُلۡنَا ٱهۡبِطُواْ بَعۡضُكُمۡ لِبَعۡضٍ عَدُوّٞۖ وَلَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُسۡتَقَرّٞ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٖ
بەردەوام شەیتان خەریکی دروستکردنی وەسوەسە بوو لە دڵ ودەروونی ئادەم وھاوسەرەکەی، تاوەکو خستینیە ناو ئەو ھەڵە وتاوانەوە بەوەی وایلێکردن کە لە بەروبومی درەختەکەیان خوارد کە خوای گەورە لێی قەدەغە کردبوون، ئەوە بوو سزای ئەو کارەشیان کە کردیان خوای گەورە لەو بەھەشتە دەری کردن کە تێیدا بوون، پاشان خوای گەورە بەوان وبە شەیتانیشی فەرموو: دابەزنە سەر زەوی، وە ھەندێکیتان دەبن بەدوژمنی ھەندێکی ترتان، وە ئێوە لەو زەویەدا دەمێننەوە وجێگیر دەبن، وە تام ولەزەت وەربگرن لەو خێر وخێراتەی تێیدایە، تا ئەو کاتەی کە ماوەکەتان کۆتایی دێت وڕۆژی دوایی ھەڵدەسێت.
Os Tafssir em língua árabe:
فَتَلَقَّىٰٓ ءَادَمُ مِن رَّبِّهِۦ كَلِمَٰتٖ فَتَابَ عَلَيۡهِۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ
ئەمجا ئادەم لەلایەن پەروەردگاریەوه بەئیلهام چەند وشەو وتەیەكی پێگەیشت و گوتیان: ﴿قَالاَ رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ [الأعراف: ٢٣]، واته: [هەردووکیان وتیان ئەی پەروەردگارمان ئێمه ستەممان له خۆمان کرد جا ئەگەر لێمان نەبوری و میهرەبانیمان لەگەڵ نەکەیت سوێند بەخوا بێگومان ئێمه لەزیانباران دەبین]، وه خوایش تەوبەی لێ وەرگرت و لێی خۆش بوو، چونكه بەراستیی هەر خۆیەتی زۆر زوو نزاوپاڕانەوه له تەوبەكەران وەردەگریت، زۆریش میهرەبان و دڵاوایه پێیان.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• الواجب على المؤمن إذا خفيت عليه حكمة الله في بعض خلقه وأَمْرِهِ أن يسلِّم لله في خلقه وأَمْرِهِ.
واجبە لەسەر مرۆڤی موسڵمان ئەگەر ھاتوو حیکمەتی فەرمانێکی خوای گەورەی نەزانی سەبارەت بەھەندێک دروستکراوی خوای گەورە و لێ ئاگادار نەبوو، ئەوا تەسلیمی فەرمانی خوا ببێت وزۆر لەسەر شت نەکۆڵێتەوە.

• رَفَعَ القرآن الكريم منزلة العلم، وجعله سببًا للتفضيل بين الخلق.
قورئانی پیرۆز پلە وپایەی زانست وزانیاری بەرز کردوەتەوە، بەوەی کردویەتی بەھۆکارێک بۆ بوونی فەزڵ وگەورەیی لە نێوان دروستکراوەکاندا.

• الكِبْرُ هو رأس المعاصي، وأساس كل بلاء ينزل بالخلق، وهو أول معصية عُصِيَ الله بها.
خۆبەزڵ زانین بنەما وسەرچاوەی تاوانەکانه، وە بنەمای ھەموو بەڵا وموسیبەتێکە دادەبەزیتە سەر دروستکراوەکانی خوای گەورە، وە یەکەم گوناھو تاوانێکیش بوو کە بێ فەرمانی خوای گەورەی پێکرا.

قُلۡنَا ٱهۡبِطُواْ مِنۡهَا جَمِيعٗاۖ فَإِمَّا يَأۡتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدٗى فَمَن تَبِعَ هُدَايَ فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ
پێمان ووتن: ھەمووتان لە بەھەشتەوە دابەزن بۆ سەر زەوی، خۆ ئەگەر ھیدایەت وڕێنومایتان بۆ ھات لەسەر دەستی پێغەمبەرەکانی من، ھەرکەسێک شوێنی کەوت وبڕوای ھێنا بە پێغەمبەرەکانم ئەوا لە دواڕۆژدا ھیچ ترسێکیان نیە، وە ھیچ دڵگران وخەفەت باریش نابن لەوەی لەدەستیان چووە لە دونیادا.
Os Tafssir em língua árabe:
وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ
ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون و بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی، ئا ئەوانە ھاوەڵانی ئاگرن و تێیدا دەمێننەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتِيَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتُ عَلَيۡكُمۡ وَأَوۡفُواْ بِعَهۡدِيٓ أُوفِ بِعَهۡدِكُمۡ وَإِيَّٰيَ فَٱرۡهَبُونِ
ئەی نەوەکانی پێغەمبەر یەعقوب ناز ونیعمەتە یەک لەدوای یەکەکانی خوای گەورە بھێننەوە بیر خۆتان کە بەسەرتانەوەیە وە لەبەرامبەریدا شوکری ئەو بکەن، وە پابەندی پەیمان وبەڵێنەکانم بن کە پێم داون لە باوەڕھێنان بەخۆم و بە پێغەمبەرەکانم، وە کارکردن به شەریعەتەکانم، ئەگەر ھاتوو ئێوە وەفاتان ھەبوو بەڵێنەکانی منتان بەجێھێنا ئەوا منیش ئەو پەیمانەی کە پێم داون بەجێی دەھێنم، لە بەخشینی ژیانێکی ئاسوودە لە دونیا، وپاداشتێکی چاک لە ڕۆژی دواییدا، کەوابوو تەنھا لەمن بترسن وپەیمانەکانم مەشکێنن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَءَامِنُواْ بِمَآ أَنزَلۡتُ مُصَدِّقٗا لِّمَا مَعَكُمۡ وَلَا تَكُونُوٓاْ أَوَّلَ كَافِرِۭ بِهِۦۖ وَلَا تَشۡتَرُواْ بِـَٔايَٰتِي ثَمَنٗا قَلِيلٗا وَإِيَّٰيَ فَٱتَّقُونِ
وە باوەڕ بھێنن بەو قورئانەی کە دامبەزاندووە بۆ سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) کە ھاوتایە وھاومانایە لەوەی کە لە تەوراتدا ھاتووه لەبارەی یهکخواپەرستی وپێغەمبەرایەتی موحەمەدەوە (صلی اللە علیە وسلم)، پێش ئەوەی دەستکاری بکرێت وماناکانی پشێوێنرێت، وە ئاگاداربن لەوەی یەکەم دەستە وتاقم بن کە باوەڕی پێ نەھێنن، وە ئەو ئایەتانەی کە دامبەزاندووە ھەروا مەیگۆڕێننهوە بە نرخێکی کەم لە پلە وپایە ودەسەڵات، وە خۆتان بپارێزن لە توڕەیی وسزای من.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَا تَلۡبِسُواْ ٱلۡحَقَّ بِٱلۡبَٰطِلِ وَتَكۡتُمُواْ ٱلۡحَقَّ وَأَنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
وە ھەروەھا ھەق وڕاستی -لەوەی کە دامبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکانم- تێکەڵاو مەکەن بە ناڕەوا ودرۆ وبوھتانی خۆتان، وە ھەق وڕاستی مەشارنەوە لەوەی کە لە پەڕاو وپەرتووکەکانی خۆتاندا ھاتووە لەبارەی سیفەتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) وە، لەگەڵ ئەوەی خۆتان باش دەزانن کە ئەو پێغەمبەری خوایە وزۆریش دڵنیان لە ڕاستی ودروستی پەیامەکەی.
Os Tafssir em língua árabe:
وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱرۡكَعُواْ مَعَ ٱلرَّٰكِعِينَ
وە نوێژەکان بە تەواوی وبەھەموو ئەرکان وواجبات وسونەتەکانیەوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵوسامانتان کە خوای گەورە خستویەتیە ژێر دەستان وپێی بەخشیون دەربکەن، وە گەردنکەچ بن لەگەل گەردنکەچەکاندا لە ئومەتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم).
Os Tafssir em língua árabe:
۞ أَتَأۡمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلۡبِرِّ وَتَنسَوۡنَ أَنفُسَكُمۡ وَأَنتُمۡ تَتۡلُونَ ٱلۡكِتَٰبَۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
چەند ناشرینە فەرمان بە خەڵکی تر بکەن بە باوەڕھێنان وکار وکردەوەی چاکە، بەڵام پشتی لێھەڵکەن وخۆتان لەبیر بچێتەوە، ئێوە تەورات دەخوێننەوە وزانان بەوەی تێیدا ھاتووە لە فەرمان کردن بە شوێنکەوتنی ئاینی خوای گەورە، وە باوەڕھێنان بە پێغەمبەرەکانی، ئایا ئێوە سوود نابینن لە ژیری وعەقڵتان؟!
Os Tafssir em língua árabe:
وَٱسۡتَعِينُواْ بِٱلصَّبۡرِ وَٱلصَّلَوٰةِۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى ٱلۡخَٰشِعِينَ
داوای یارمەتی وکۆمەکی لەخوای گەورە بکەن لەھەموو کاروبارێکی دونیایی ودینیتاندا بەوەی ئارام بگرن لەسەر ناڕەحەتیەکان ونوێژەکانتان ئەنجام بدەن، کە لە خوای گەورەتان نزیک دەکاتەوە وپەیوەستان دەکات پێوەی، لەبەرامبەریشدا خوای گەورە یارمەتیتان دەدات ودەتانپارێزێت وئەوەی زەرەر وزیانیشە لەسەرتان لادەبات، بێگومان نوێژکردن قورس وگرانە لەسەر کەسانێک نەبێت کە گەردنکەچی فەرمانەکانی خوای گەورەن.
Os Tafssir em língua árabe:
ٱلَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَٰقُواْ رَبِّهِمۡ وَأَنَّهُمۡ إِلَيۡهِ رَٰجِعُونَ
چونکە ئەوان دڵنیان لەوەی کە دەگەن بە پەروەردگاریان لە ڕۆژی دواییدا، وە دیسان دڵنیان لەوەی دەگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە تاوەکو پاداشت وسزای کاروکردەوەکانیان بداتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتِيَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتُ عَلَيۡكُمۡ وَأَنِّي فَضَّلۡتُكُمۡ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئەی نەوهکانی یەعقوب پێغەمبەر باسی ئەو ناز ونیعمەتە دینی ودونیاییه بکەن کە پێم بەخشین -وشوكری بكهن-، وە باسی ئەوەش بکەن کە من فەزڵی ئێوەم دا بەسەر خەڵکانی سەردەمی خۆتان بەوەی پێغەمبەرایەتی وپلە وپایە ودەسەڵات وموڵکم پێبەخشین.
Os Tafssir em língua árabe:
وَٱتَّقُواْ يَوۡمٗا لَّا تَجۡزِي نَفۡسٌ عَن نَّفۡسٖ شَيۡـٔٗا وَلَا يُقۡبَلُ مِنۡهَا شَفَٰعَةٞ وَلَا يُؤۡخَذُ مِنۡهَا عَدۡلٞ وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ
وە خۆتان بپارێزن لە سزاکانی ڕۆژی دوایی، بەوەی فەرمانەکانی خوای گەورە جێ بەجێ بکەن ودوور بکەونەوە لە قەدەغە کراوەکانی، ئەو ڕۆژەی کە ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیچ شتێک بکات بۆ کەسێکی تر وسودێکی پێ بگەیەنێت، وە ھیچ تکا وڕەجایەک لەھیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت بۆ ئەوەی سوودێکی پێ بگهیەنێت یان زیانێکی لێ دوور بخاتەوە، مەگەر بە مۆڵەتی خوای گەورە نەبێت، وە ھیچ بریتیەکیش لەھیچ کەسێک وەرناگیرێت ئەگەر پڕ بە زەوی زێڕیش بێت، وە لەو ڕۆژەدا ھیچ سەرخەر ویارمەتیدەرێکیان بۆ نیە، جا ئەگەر تکاکار وبریتی دان سوودی نەبێت وکەسیش یارمەتیدەری نەبێت ئایا ھانا بۆ کوێ بەرین وچارمان چیە ئەی پەروەردگار؟!
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• من أعظم الخذلان أن يأمر الإنسان غيره بالبر، وينسى نفسه.
گەورەترین سەرشۆڕی وسووکی ئەوەیە کە مرۆڤ بەخەڵکی تر بڵێ چاکە بکەن، بەڵام خۆی ئەنجامی نەدات وخۆی لەبیر بچێتەوە.

• الصبر والصلاة من أعظم ما يعين العبد في شؤونه كلها.
ئارامگرتن ونوێژ کردن گەورەترین کاروکردەوهن کە یارمەتیدەری بەندەن لە ھەموو کاروبارەکانیدا.

• في يوم القيامة لا يَدْفَعُ العذابَ عن المرء الشفعاءُ ولا الفداءُ، ولا ينفعه إلا عمله الصالح.
لەڕۆژی دواییدا ھیچ تکاکار وبریتی وفدیەیەک ناتوانێت سزا لەسەر ھیچ کەسێک ھەڵگرێت ولایببات وسودی پێ بگەیەنێت جگە کاروکردەوەی چاکی خۆی نەبێت.

وَإِذۡ نَجَّيۡنَٰكُم مِّنۡ ءَالِ فِرۡعَوۡنَ يَسُومُونَكُمۡ سُوٓءَ ٱلۡعَذَابِ يُذَبِّحُونَ أَبۡنَآءَكُمۡ وَيَسۡتَحۡيُونَ نِسَآءَكُمۡۚ وَفِي ذَٰلِكُم بَلَآءٞ مِّن رَّبِّكُمۡ عَظِيمٞ
ئەی نەوەکانی ئیسرائیل بیر لەوە بکەنەوە کاتێک ڕزگارمان کردن لە دەستەو تاقمەکەی فیرعەون، ئەوانەی کە چهندان سزای سەختیان پێچەشتن، لە کوڕ ونەوە کوشتن وسەربڕینیان، تاوەکو ھیچ کەسێکیتان لێ بەجێ نەمێنێت، وە کچەکانتانیان واز لێدەھێنان تاوەکو ببنە خزمەتکاریان، ئەوەش بۆ ئەوەی زیاتر زەلیل وسەرشۆڕتان بکەن، بۆیە ڕزگارکردنتان لە سزای سەختی فیرعەون وشوێنکەوتوانی تاقیکردنەوەیەکی گەورەی پەروەردگارە بۆ ئێوە تاوەکو سوپاس وشوکری بکەن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذۡ فَرَقۡنَا بِكُمُ ٱلۡبَحۡرَ فَأَنجَيۡنَٰكُمۡ وَأَغۡرَقۡنَآ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ وَأَنتُمۡ تَنظُرُونَ
یادی یەکێکی تر لەو نیعمەتانەی ئێمە بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک دەریامان بۆ شەق کردن وکردمان بە ڕێگایەکی ووشکانی تاوەکو پێیدا تێپەڕ بن، ئەوە بوو ڕزگارمان کردن، وە دوژمنهکەیشتان کە فیرعەون وشوێنکەوتوانی بوو نوقمی دەریا کرد، لەکاتێکدا ئێوە بەچاوی خۆتان بینیتان وتەماشاتان دەکردن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذۡ وَٰعَدۡنَا مُوسَىٰٓ أَرۡبَعِينَ لَيۡلَةٗ ثُمَّ ٱتَّخَذۡتُمُ ٱلۡعِجۡلَ مِنۢ بَعۡدِهِۦ وَأَنتُمۡ ظَٰلِمُونَ
یادی ئەو نیعمەتەی تریش بکەنەوە کاتێک چل شەو وادەمان دانا بۆ موسی تاوەکو تەورات ھەمووی دابەزێت کە ببێتە مایەی نور وڕێنومایی بۆتان، کەچی کاتێک ئەو ھات بەدەم وادەکەیەوە ئێوە دەستان کرد بە گوێرەکە پەرستن، بەم کارەشتان ئێوە بوونە ستەمکار وسنوری پەروەردگارتان بەزاند.
Os Tafssir em língua árabe:
ثُمَّ عَفَوۡنَا عَنكُم مِّنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
دوای تەوبەکردن وگەڕانەوەتان چاوپۆشیمان لە تاوانەکانتان کرد وسزامان نەدان، تاوەکو شوکر وسوپاسی خوا بکەن بەوەی بەجوانترین شێوە بەندایەتی وگوێڕایەڵی ئەو بکەن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡفُرۡقَانَ لَعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ
وە یادی نیعمەتێکی تریش بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک تەوراتمان نارد بۆ موسی (سەلامی خوای لێ بێت) کە جیاکەرەوەی ھەق وڕاستیە لە ناھەق وباتڵ، وە جیاکەرەوەی ھیدایەت وگومڕاییە لەیەکتر، بۆ ئەوەی بەھۆیەوە بەختەوەر بن وڕێگای ڕاستی پێ بدۆزنەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ إِنَّكُمۡ ظَلَمۡتُمۡ أَنفُسَكُم بِٱتِّخَاذِكُمُ ٱلۡعِجۡلَ فَتُوبُوٓاْ إِلَىٰ بَارِئِكُمۡ فَٱقۡتُلُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ عِندَ بَارِئِكُمۡ فَتَابَ عَلَيۡكُمۡۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ
وە یادی یەکێکی تر لە نیعمەتەکان بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کەخوای گەورە سەرکەوتووی کردن کە تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە لە پەرستنی گوێرەکە، وە کاتێک موسی (سەلامی خوای لێ بێت) پێی ووتن: ئێوە ستەمتان کرد لەخۆتان بەوەی گوێرەکەیەکتان کرد بەپەرستراوی خۆتان، بۆیە تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خالیق وردوستکەرتان، بەوەی ھەندێکتان ھەنێکی ترتان بکوژن، تەوبە بەم شێوەیە باشترە لەوەی بەردەوام بن لەسەر کوفر وبێباوەڕی کە ببێتە مایەی مانەوەی ھەمیشەیتان لە دۆزەخدا، ئەوە بوو بە یارمەتی خوای گەورە ھەستان بەو کارە، خوای گەورەش تەوبەی لێوەرگرتن، چونکە بێگومان ئەو زۆر تەوبە لە بەندەکانی وەردەگرێت وبەمیھرەبانە بەرامبەریان.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذۡ قُلۡتُمۡ يَٰمُوسَىٰ لَن نُّؤۡمِنَ لَكَ حَتَّىٰ نَرَى ٱللَّهَ جَهۡرَةٗ فَأَخَذَتۡكُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ وَأَنتُمۡ تَنظُرُونَ
بیر بکەنەوە کاتێک باوباپیرانتان بەڕاشکاوی بە موسایان ووت (سەلامی خوای لێ بێت) باوەڕت پێ ناھێنین تاوەکو بێ ھیچ پێچ وپەنایەک بەچاوی خۆمان خوای گەورە نەبینین، ئەوە بوو ھەورە تریشقە بە ئاگری بەتینی خۆی گرتنی وھەندێکتانی کوشت، لەکاتێکدا ھەندێکتان تەماشای ھەندێکی ترتان دەکرد.
Os Tafssir em língua árabe:
ثُمَّ بَعَثۡنَٰكُم مِّنۢ بَعۡدِ مَوۡتِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
پاشان دوای ئەو مردنەتان زیندومان کردنەوە، تاوەکو سوپاسی نیعمەتەکانی خوای گەورە بکەن کە بەسەرتانەوەیە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَظَلَّلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡغَمَامَ وَأَنزَلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَنَّ وَٱلسَّلۡوَىٰۖ كُلُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقۡنَٰكُمۡۚ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ
یەکێکی تر لە نیعمەتەکانی ئێمە بەسەرتانەوە ئەوەیە کە ھەورمان بۆ کردن بە سێبەر تاوەکو لە گەرما وتینی خۆر بتانپارێزێت کاتێک دەگەڕان بەزەویدا، وە ھەروەھا نیعمەتێکی ترمان بەسەردا باراندن کە بریتی بوو لە شەرابێکی شیرینی وەک ھەنگوین، لەگەڵ باڵندەیەکی بچوکی گۆشت خۆش، کە بە پۆڕ دەچێت، پاشان پێمان ووتن: دەسا لەو ڕزق وڕۆزیەی کە پێمان داون بخۆن وبخۆنەوە، کەچی سوپاسگوزاری خوا نەبوون، لەگەڵ ئەوەشدا بەو ناسوپاسگوزاری وسپڵەییەیان نعیمەتەکانی خۆمان لێ نەگرتنەوە، بەڵام خۆیان ستەمیان لەخۆیان کرد بەوەی پاداشتیان کەمی کرد کاتێک ناسوپاس گوزار بوون، بەوەش خۆیان دووچاری سزای سەختی پەروەردگار کرد.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• عِظَمُ نعم الله وكثرتها على بني إسرائيل، ومع هذا لم تزدهم إلا تكبُّرًا وعنادًا.
گەورەی وزۆری نیعەمەتەکانی خوای گەورە بەسەر نەوەکانی ئیسرائیلەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نەبووە ھۆی ھیچ شتێک جگە لە خۆبایی بوون وسەرسەختیان نەبێت لەبەرامبەر فەرمانی خوای گەورەدا.

• سَعَةُ حِلم الله تعالى ورحمته بعباده، وإن عظمت ذنوبهم.
فراوانی ئارام وصەبر ومیھرەبانی خوای گەورە وباڵادەست بۆ بەندەکانی، ھەرچەند تاوانەکانیشیان گەورە وخراپ بن.

• الوحي هو الفَيْصَلُ بين الحق والباطل.
وەحی خوای گەور ومیھرەبان جیاکەرەوەی ھەق وناھەقە لەیەکتر.

وَإِذۡ قُلۡنَا ٱدۡخُلُواْ هَٰذِهِ ٱلۡقَرۡيَةَ فَكُلُواْ مِنۡهَا حَيۡثُ شِئۡتُمۡ رَغَدٗا وَٱدۡخُلُواْ ٱلۡبَابَ سُجَّدٗا وَقُولُواْ حِطَّةٞ نَّغۡفِرۡ لَكُمۡ خَطَٰيَٰكُمۡۚ وَسَنَزِيدُ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
وە یادی ئەو نیعمەتەی تری پەروەردگار بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک پێمان ووتن: بچنە ناو (بیت المقدس) ەوە، وە حەز لەھەر شتێکی پاکوخاوێن دەکەن زۆر وفراوانە لێی بخۆن، وە پێمان ووتیشن ھەر لەکاتی چوونە ژوورەوە بە کڕنوش وملکەچیەوە بچنە ژوورەوە، وە داوا لەخوای گەورە بکەن وبڵێن: ئەی پەروەردگارمان لە تاوان وگوناھەکانمان خۆشبە، ئەو کاتە ئێمەش لێتان خۆش دەبین ونزاکەتان گیرا دەکەین، سەرەڕای ئەوەش پاداشتی چاکەکاران زۆر بە زیادەوە دەدەینەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ قَوۡلًا غَيۡرَ ٱلَّذِي قِيلَ لَهُمۡ فَأَنزَلۡنَا عَلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ رِجۡزٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُواْ يَفۡسُقُونَ
کەچی ستەمکارانیان ئەوەی پێیان ووترابوو بیکەن وبیڵێن، گۆڕیان ولەمانای خۆی لایاندا، ئەوە بوو بە پشتدا چوونە ژورەوە، ولەبری ئەوەی بڵێن (حطة، لێمان خۆشبە) بە گاڵتە کردن بەفەرمانەکەی خوای گەورە ووتیان (حبة فی شعیرة، دەنکە جۆیەک) لە بەرامبەریشدا سزای خوای گەورە لە ئاسمانەوە دابەزیە سەر ستەمکارەکانیان بەھۆی ئەوەی لە سنوری شەرع چوونە دەرەوە وسەرپێچی فەرمانی خوای گەورەیان کرد.
Os Tafssir em língua árabe:
۞ وَإِذِ ٱسۡتَسۡقَىٰ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦ فَقُلۡنَا ٱضۡرِب بِّعَصَاكَ ٱلۡحَجَرَۖ فَٱنفَجَرَتۡ مِنۡهُ ٱثۡنَتَا عَشۡرَةَ عَيۡنٗاۖ قَدۡ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٖ مَّشۡرَبَهُمۡۖ كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ مِن رِّزۡقِ ٱللَّهِ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ
وە یادی ئەو نیعمەتەی تری خوای گەورە بکەنەوە کە بەسەرتانەوەبوو کاتێک وێڵ وسەرگەردان بوون، ودووچاری تینویەتیەکی زۆر بوون، موسی (سەلامی خوای لێ بێت) زۆر بەکزۆڵی وگەردنکەچیەوە داوای لەخوای گەورە کرد کە بارانتان بۆ ببارێنێت، ئەوە بوو ئێمەش فەرمانمان پێکرد کە بە گۆچانەکەی بدات لەو بەردە، جا کاتێک لەبەردەکەی دا، بەژمارەی تیرە وتایفەکانتان خوای گەورە دوازدە کانی بۆ ھەڵقوڵاند و لە ھەر ھەموویشیانەوە ئاوی سازگار دەھاتە دەرەوە، وە جێگای ئاوخواردنی ھەر تیرە وتایفەیەکیشمان دیاری کرد، بۆ ئەوەی ناکۆکی لە نێوانیاندا دروست نەبێت، وە پاشان پێمان ووتن: بخۆن وبخۆنەوە لەو ڕزق وڕۆزیەی کە خوای گەورە بەبێ ماندوو بوون وھەوڵ وتێکۆشان بۆی ناردوون، وە خراپەکاریش لە سەر زەویدا بڵاو مەکەنەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذۡ قُلۡتُمۡ يَٰمُوسَىٰ لَن نَّصۡبِرَ عَلَىٰ طَعَامٖ وَٰحِدٖ فَٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ يُخۡرِجۡ لَنَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلۡأَرۡضُ مِنۢ بَقۡلِهَا وَقِثَّآئِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَاۖ قَالَ أَتَسۡتَبۡدِلُونَ ٱلَّذِي هُوَ أَدۡنَىٰ بِٱلَّذِي هُوَ خَيۡرٌۚ ٱهۡبِطُواْ مِصۡرٗا فَإِنَّ لَكُم مَّا سَأَلۡتُمۡۗ وَضُرِبَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلذِّلَّةُ وَٱلۡمَسۡكَنَةُ وَبَآءُو بِغَضَبٖ مِّنَ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَانُواْ يَكۡفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقۡتُلُونَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَواْ وَّكَانُواْ يَعۡتَدُونَ
وە بیری ئەوەش بکەنەوە سپڵە و پێ نەزان بوون بەرامبەر بە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان، کاتێک بێ تاقەت بوون لە خواردنی ئەوەی خوای گەورە بۆی دابەزاندن لە گەزۆ و خواردنی گۆشتی بەڵندەی (سەلوا) کەچی ئێوە و وتتان: ئێمە ئارام ناگرین لەسەر یەک جۆر خواردن کە ھەموو ڕۆژێک ھەر یەک جۆر خواردنە و ناگۆڕێت، داواتان کرد لە موسا (سەلامی خوای لێ بێت) کە داوا بکات لە خوای گەورە ڕووەکی زەویتان بۆ دەربهێنێت لە پاقلە و سەوزە و ترۆزی و دانەوێڵە و نیسک و پیاز، موسایش (سەلامی خوای لێ بێت) بە سەرسوڕمانەوە فەرمووی: ئایا ئێوە شتێک داوا دەکەن کە زۆر کەمترە لەوەی کە خوای گەورە پێی داون کە گەزۆ و گۆشتی باڵندەی سەلوایە، کە زۆر باشتر و بەڕێزترە لەوانە؟ ئەوانەی ئێوە داوای دەکەن دەتوانن بەبێ ماندوو بوون و ھەوڵ و تێکۆشان دەستی بخەن، لەم شار و ناوچەیە بچنە دەرەوە ھەموو ئەوەی داوای دەکەن لە کێڵگە و بازاڕەکانیان دەستان دەکەون ، بەڵام بەھۆی ئەوەى شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان کەوتن و چەند جار پشتیان ھەڵکرد لەوەی خوای گەورە بۆی دیاری کردبوون، خوای گەورە ھەژاری و ڕسوایی و نا ئومێدی کردە بەشیان، وە تەنھا توڕەیی خوای گەورەیان بۆ مایەوە، چونکە پشتیان کردە ئاینەکەی خوای گەورە و بێباوەڕ بوون بە ئایەت و نیشانەکانی، وە پێغەمبەر کوشتنیان بە ستەم و ناھەقی کردە پیشەی خۆیان، ھەموو ئەمانە بەھۆی ئەوەی سەرپێچی خوای گەورەیان کرد و سنورەکانیان بەزاند.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• كل من يتلاعب بنصوص الشرع ويحرّفها فيه شَبَهٌ من اليهود، وهو مُتوعَّد بعقوبة الله تعالى.
ھەر کەسێک یاری بە دەقەکانی شەرع بکات و ماناکانی بگۆڕێت، ئەوە بێگومان کارەکەی لەکاری جولەکە دەچێت، و دووچاری ھەڕەشە وسزای خوای گەورە دەبێتەوە.

• عِظَمُ فضل الله تعالى على بني إسرائيل، وفي مقابل ذلك شدة جحودهم وعنادهم وإعراضهم عن الله وشرعه.
گەورەی فەزڵی خوای گەورە بەسەر بەنی ئیسرائیلەوە، لە بەرامبەر ئەوەشدا بێباوەڕی وسەرسەختی وپشتھەڵکردنی جولەکە لەخوای گەورە وئاین ودینەکەی.

• أن من شؤم المعاصي وتجاوز حدود الله تعالى ما ينزل بالمرء من الذل والهوان، وتسلط الأعداء عليه.
یەکێک لە خراپی تاوان وبەزاندنی سنورەکانی خوای گەورە ئەوەیە کە مرۆڤ سەرشۆڕ وسووک وڕسوا دەکات، وە دوژمنەکانیشیان بەسەردا زاڵ دەکات.

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱلَّذِينَ هَادُواْ وَٱلنَّصَٰرَىٰ وَٱلصَّٰبِـِٔينَ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَلَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ
ھەرکەسێک لەم ئومەتە، و لە ئومەتانی پێشوتریش، پێش موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) لە جولەکە وگاور وصائبە (صائبة: دەستەیەکن لە شوێنکەوتوانی ھەندێک لە پێغەمبەران، کە باوەڕیان بەخوای گەورە وڕۆژی دوایی ھەبووە) ئەوا پاداشتیان لای خوای گەورەیە، وە ھیچ ترس وبیمێکیان نیە لەوەی چاوەڕوانی دەکەن لە ڕۆژی دواییدا، وە ھیچ دڵگرانیش نابن لەوەی لەدەستیان چووە لە دونیادا.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَكُمۡ وَرَفَعۡنَا فَوۡقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُواْ مَآ ءَاتَيۡنَٰكُم بِقُوَّةٖ وَٱذۡكُرُواْ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ
ئەی بەنی ئیسرائیل بیری ئەوەش بکەنەوە کە ئێمە پەیمان وبەڵێنی تەواومان لە ئێوە وەرگرت، بەوەی باوەڕ بەخوای گەورە وپیغەمبەرەکانی بھێنن، وە کێوی طوریشمان بەسەرتانەوە بەزر کردەوە تاوەکو بترسن وئاگاداربن لەوەی نەوەک بەڵێنەکەتان نەبەنەسەر وکاری پێ نەکەن، وە فەرمانمان پێکردن کە توند دەست بگرن بەوەی لە تەوراتدا بۆتان دابەزیوە بەبێ تەمەڵی وتەوەزەلی نواندان، وە ئەوەی تێیدا ھاتووە بیپارێزن وگرنگی پێ بدەن.
Os Tafssir em língua árabe:
ثُمَّ تَوَلَّيۡتُم مِّنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَۖ فَلَوۡلَا فَضۡلُ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَرَحۡمَتُهُۥ لَكُنتُم مِّنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ
کەچی لەبری ئەوەی پەیمانەکە ببەنەسەر پشتان ھەڵکرد وسەرپێچیتان کرد لەو پەیمان وبەڵینە گرنگەی کە خوای گەورە لێی وەرگرتبوون، ئەگەر بھاتایە فەزڵ وبەخشندەی خوای گەورە نەبوایە بەوەی چاوپۆشی لێکردن وتەوبەی لێ وەرگرتن، ئەوا بیگومان لە خەسارۆمەندان دەبوون بەھۆی ئەو پشتھەڵکردن وسەرپێچیەی کە کردتان.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَقَدۡ عَلِمۡتُمُ ٱلَّذِينَ ٱعۡتَدَوۡاْ مِنكُمۡ فِي ٱلسَّبۡتِ فَقُلۡنَا لَهُمۡ كُونُواْ قِرَدَةً خَٰسِـِٔينَ
بێگومان ئێوە چاک ئاگاداری ھەواڵی پێشینانی خۆتان بوون، کە (خوای گەورە چی پێکردن) پاش ئەوەی خوای گەورە قەدەغەی کرد لەسەریان کە لەڕۆژی شەممەدا ڕاوە ماسی بکەن، کەچی ئەوان ھاتن پێش ڕۆژی شەممە تۆڕەکانیان دادەنا وڕۆژی یەک شەممە ھەڵیان دەگرتەوە، بۆیە خوای گەورە سزای ئەو فڕوفێڵەکەرانەی دا بەوەی کردنی بە مەیمونی قێزەون.
Os Tafssir em língua árabe:
فَجَعَلۡنَٰهَا نَكَٰلٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهَا وَمَا خَلۡفَهَا وَمَوۡعِظَةٗ لِّلۡمُتَّقِينَ
دانیشتوانی ئەو گوندەی کە سەرپێچی فەرمانی خوایان کرد وسنوریان بەزاند، کردمانن بە پەند وعیبرەت بۆ تەواوی گوندەکانی دەوروبەری خۆیان، وئەوانەش دوای ئەوان دێن بەشوێنیاندا، تاوەکو ئەوەی ئەوان کردیان لێی دوور بکەونەوە، نەوەک دووچاری ھەمان سزای ئەوان ببن، وە کردمان بە مایەی ئەوەی کەسانی خواناسیش پەند وئامۆژگاری لێوەربگرن، ئەوانەی کە دەترسن لە سزا وتۆڵەی خوای گەورە لەو کەسانەی کە سنورەکانی پەروەرگار دەبەزێنن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَأۡمُرُكُمۡ أَن تَذۡبَحُواْ بَقَرَةٗۖ قَالُوٓاْ أَتَتَّخِذُنَا هُزُوٗاۖ قَالَ أَعُوذُ بِٱللَّهِ أَنۡ أَكُونَ مِنَ ٱلۡجَٰهِلِينَ
وە بیری ئەوەش بکەنەوە کە چی ڕوویدا لەنێوان پێشینانی خۆتان موسی (سەلامی خوای لێ بێت) کاتێک پێی ڕاگەیاندن کە خوای گەورە فەرمانی پێکردوون کە مانگایەک (ھەر مانگایەک بێت) سەرببڕن، کەچی لەبری ئەوەی خێرا فەرمانەکەی خوای گەورە جێ بەجێ بکەن، دەستیان کرده سەرسەختی وبەتانەوە ووتیان: ئایا ئەی موسی گاڵتەمان پێدەکەیت؟ موسی یش (سەلامی خوای لێ بێت) ووتی: پەنا دەگرم بەخوای گەورە بەوەی لەو کەسانە بم درۆ بەدەم خواوە بکەم، و گاڵتە بەخەڵکی بکەم.
Os Tafssir em língua árabe:
قَالُواْ ٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِيَۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٞ لَّا فَارِضٞ وَلَا بِكۡرٌ عَوَانُۢ بَيۡنَ ذَٰلِكَۖ فَٱفۡعَلُواْ مَا تُؤۡمَرُونَ
ووتیان بە موسی: داوا لەپەروەردگارت بکە کە بۆمان ڕوون بکاتەوە کە سیفەتی ئەو مانگایە چۆنە کە فەرمانی پێکردووین سەری ببڕین، موسی پێی ووتن: خوای گەورە ئەفەرموێت: دەبێت مانگایەک نەبێت کە تەمەنی زۆر کردبێت وە مانگایەکیش نەبیت کە تەمەنی کەم بێت، بەڵکو لەنێوان ئەو دووانەدا بێت، بۆیە زوو بکەن فەرمانەکەی پەروەردگارتان جێ بەجێ بکەن.
Os Tafssir em língua árabe:
قَالُواْ ٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا لَوۡنُهَاۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٞ صَفۡرَآءُ فَاقِعٞ لَّوۡنُهَا تَسُرُّ ٱلنَّٰظِرِينَ
بەنی ئیسرائیل لەبری ئەوەی فەرمانەکەی خوای گەورە جێ بەجێ بکەن، بەردەوام بوون لەسەر دەمەقاڵێ وسەرسەختی لەگەڵ پێغەمبەرەکەیان، بە موسی (سەلامی خوای لێ بێت) یان ووت: داوا بکە لە پەروەردگارت بۆمان ڕوون بکاتەوە ئەو مانگا ڕەنگی چۆن بێت؟ موسی پێی ووتن: بێگومان خوای گەورە دەفەموێت: دەبێت ئەو مانگایە مانگایەکی ڕەنگ زەردی تۆخ بێت، بەشێوەیەک بێت ھەرکەسێک تەماشای کرد سەری لێی سوور بمێنێت ودڵخۆشی بکات.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• الحُكم المذكور في الآية الأولى لِمَا قبل بعثة النبي صلى الله عليه وسلم، وأما بعد بعثته فإن الدين المَرْضِيَّ عند الله هو الإسلام، لا يقبل غيره، كما قال الله تعالى: ﴿ وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْه ﴾ (آل عمران: 85).
ئەو حوکمەی کە لە ئایەتی یەکەمدا باسکرا، بۆ پێش ھاتنی پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ە، بەڵام دوای ھاتنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) تەنھا ئاینێک کە خوای گەورە پێی ڕازی بێت تەنھا ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، وە بەھیچ ئاینێکی تر ڕازی نابێت، ھەروەک فەرموویەتی: {ومَنْ يبْتَغِ غَیْرَ الْإِسْلا مِ دِینًا فَلنْ یُقْبَل مِنْەُ} [آل عمران: ٨٥].واتا: ھەرکەسێک جگە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ھەر ئاینێکی تر ھەڵبژێرێت ئەوا خوای گەورە لێی وەرناگرێت.

• قد يُعَجِّلُ الله العقوبة على بعض المعاصي في الدنيا قبل الآخرة؛ لتكون تذكرة يتعظ بها الناس فيحذروا مخالفة أمر الله تعالى.
ھەندێک جار خوای گەورە سزای ھەندێک تاوان لە دونیادا دەدات پێش ھاتنی ڕۆژی دوایی، بۆ ئەوەی ببێت بە پەند وئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی کە ئامۆژگاری وەردەگرن ودەترسن لە سەرپێچی کردنی فەرمانی خوای گەورە.

• أنّ من ضيَّق على نفسه وشدّد عليها فيما ورد موسَّعًا في الشريعة، قد يُعاقَبُ بالتشديد عليه.
بێگومان ھەرکەسێک ئەوەی شەریعەتی ئیسلام ئاسانی کردبێت قورس وگرانی بکات لەسەر خۆی، ئەوا خوای گەورە سزای دەدات ولەسەری توند دەکات.

قَالُواْ ٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِيَ إِنَّ ٱلۡبَقَرَ تَشَٰبَهَ عَلَيۡنَا وَإِنَّآ إِن شَآءَ ٱللَّهُ لَمُهۡتَدُونَ
پاشان زیاتر ڕۆچوون لە سەرسەختی خۆیان و ووتیان: ئەی موسی داوا لە پەروەردگارت بکە زیاتر شێواز وچۆنیەتی ئەو مانگایەمان بۆ ڕوون بکاتەوە، چونکە بەڕاستی ئەو مانگایەی کە خوا بەو شێوە وسیفەتانە داوای کردووە زۆرە وناتوانین دەسنیشانی بکەین، بێگومان ئەگەر خوای گەورە بیەوێت ڕێنوماییمان دەکات وئەو مانگایە دەدۆزینەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٞ لَّا ذَلُولٞ تُثِيرُ ٱلۡأَرۡضَ وَلَا تَسۡقِي ٱلۡحَرۡثَ مُسَلَّمَةٞ لَّا شِيَةَ فِيهَاۚ قَالُواْ ٱلۡـَٰٔنَ جِئۡتَ بِٱلۡحَقِّۚ فَذَبَحُوهَا وَمَا كَادُواْ يَفۡعَلُونَ
ئەمجا موسی پێی ووتن: بێگومان خوای گەورە دەفەرموێت: ئەو مانگایە دەبێت مانگایەک بێت کە ڕام نەھێنرابێت لەسەر جووت وزەوی کێڵان، وە ڕامیش نەھێنرابێت لەسەر کشتوکاڵ وزەوی ئاودان، دەبێت بێ عەیب بێت لە ھەموو کەمو کورتیەک، نابێت نیشانەی ھیچ ڕەنگێکی تری جگە ڕەنگی زەرد تێدا بێت، جا ئەو کاتە ووتیان: ئا ئێستا وەسف وشێوازی مانگاکەت بە تێر وتەسەلی بۆ ھێناین، جا ئەمجا مانگاکەیان دیتەوە وسەریان بڕی، لەگەڵ ئەوەشدا بەھۆی سەرسەختی و دەمەقاڵێ و زۆر بڵێی وپرسیار کردنیانەوە خەریک بوو سەریشی نەبڕن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذۡ قَتَلۡتُمۡ نَفۡسٗا فَٱدَّٰرَٰءۡتُمۡ فِيهَاۖ وَٱللَّهُ مُخۡرِجٞ مَّا كُنتُمۡ تَكۡتُمُونَ
ئەو کاتەتان بیر دێت کە یەکێکتان لەخۆتان کوشت، وە بووە ناکۆکی لەنێوانتاندا وھەرکەس دەیویست گومانی کوشتنەکە لەسەر خۆی لاببات، وبیخاتە سەر کەسێکی تر، ئەوە بوو خوای گەورە ئەوەی ئێوە دەتانشاردەوە ئاشکرای کرد، کە کێ ئەو کەسە بێ تاوانەی کوشت بوو.
Os Tafssir em língua árabe:
فَقُلۡنَا ٱضۡرِبُوهُ بِبَعۡضِهَاۚ كَذَٰلِكَ يُحۡيِ ٱللَّهُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَيُرِيكُمۡ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ
ووتمان پێیان: بەشێک لە گۆشتی ئەو ماناگایەی کە فەرمانتان پێکرابوو سەری ببڕن بدەن به مردووەکە، ئەو کاتە بێگومان خوای گەورە زیندووی دەکاتەوە و پێیتان دەڵێت چی کەسێک بکوژەکەیە، ئەوە بوو ئەوەیان کرد کە خوای گەورە فەرمانی پێکردن، مردووەکە پێی ووتن چی کەسێک بکوژەکەیە، ھەر بەو شێوەیەی کە خوای گەورە ئەم مردووەی زیندوو کردەوە ھەموو مردووەکانی تریش لە ڕۆژی دواییدا زیندوو دەکاتەوە، وە تەواوی بەلگە ونیشانەکانی گەورەی دەسەڵاتی خۆیتان پیشان دەدات، تاوەکو بەڵکو ژیر ببن و باوەڕی ڕاستی بێھێنن بە خوای گەورەی باڵادەست.
Os Tafssir em língua árabe:
ثُمَّ قَسَتۡ قُلُوبُكُم مِّنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ فَهِيَ كَٱلۡحِجَارَةِ أَوۡ أَشَدُّ قَسۡوَةٗۚ وَإِنَّ مِنَ ٱلۡحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنۡهُ ٱلۡأَنۡهَٰرُۚ وَإِنَّ مِنۡهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخۡرُجُ مِنۡهُ ٱلۡمَآءُۚ وَإِنَّ مِنۡهَا لَمَا يَهۡبِطُ مِنۡ خَشۡيَةِ ٱللَّهِۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ
کەچی پاش ئەو ھەمووە بەڵگە وئامۆژگاری و موعجیزە گەورانە دڵەکانتان وەک بەرد ڕەق بوو، بگرە لە بەردیش ڕەقتر بوو، ھەرگیز ناگۆڕێن وباوەڕ ناھێنن، کەچی بەرد دەگۆڕێت وگۆڕانکاری بەسەردا دێت، چونکە ھەندێک تاشەبەرد ھەیە ئاو جۆگەڵەی بەخوڕی لێ ھەڵدەقوڵێت، وە ھەندێکیشیان لەت لەت دەبن وئاویان لێ دێتە دەرەوە، وە ھەندێکشیان لەترسی خوای گەورە لە لوتکەی شاخەکانەوە بەر دەبنەوە، بەڵام دڵی ئێوە بەو شێوەیە نیە، لەگەڵ ئەوەشدا خوای گەورە بێ ئاگا نیە لەوەی کە ئێوە ئەنجامی دەدەن، بەڵکو زانایە بەھەموو کارێک کە دەیکەن، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
۞ أَفَتَطۡمَعُونَ أَن يُؤۡمِنُواْ لَكُمۡ وَقَدۡ كَانَ فَرِيقٞ مِّنۡهُمۡ يَسۡمَعُونَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُۥ مِنۢ بَعۡدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ
ئایا ئەی باوەڕداران دوای ئەوەی زانیتان کە جولهکە چی مۆرڤێکن وە چەندێک سەرسەختن! ئێوە چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەکەن کە باوەڕ بھێنن و وەڵامی بانگەوازەکەتان بدەنەوە؟! لە کاتێکدا کۆمەڵێک لە زاناکانیان گوێبیستی کەلامی خوای گەورە بوون لە تەورات کە بۆیان دابەزیوە، پاشان دوای ئەوەی کە تێدەگەیشتن لە مانا ومەبەستەکانیانی دێن دەستەواژە وماناکانیان دەگۆڕین، بێگومان ئەوان دەزانن چی گوناھو تاوانێکی گەورەیان ئەنجامداوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذَا لَقُواْ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَا بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٖ قَالُوٓاْ أَتُحَدِّثُونَهُم بِمَا فَتَحَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمۡ لِيُحَآجُّوكُم بِهِۦ عِندَ رَبِّكُمۡۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
یەکێک لە دژە باو و فڕوفێڵەکانی جولەکە ئەوەیە کاتێک ئەگەر ھەندێکیان بگەن بە باوەڕداران داندەنێن بەوەی کە بەڕاستی باوەڕیان بە پێغەمبەرایەتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) و ڕاستی پەیامەکەی ھەیە، کە تەوراتیش ئەو شاھیدیە دەدات، بەڵام کاتێک جولەکە لەگەڵ یەکتر دەبن سەرکۆنە و سەرزەنشتی یەکتر دەکەن لەسەر ئەو دان پێدانانە، ودەڵێن چۆن دەبێت ئێوە ئەوەی لەبارەی موحەمەدەوە لە تەوراتدا ھاتووە باسی بکەن بۆ موسڵمانەکان، چونکە موسڵمانەکان ئەوە دەکەنە بەڵگە لای پەروەردگارتان و لە دواڕۆژیشدا زاڵ دەبن بەسەرتاندا، ئایا ئێوە تا کەی ژیر نابن.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• أن بعض قلوب العباد أشد قسوة من الحجارة الصلبة؛ فلا تلين لموعظة، ولا تَرِقُّ لذكرى.
بێگومان دڵی ھەندێک لە بەندەکان لە تاشە بەردیش ڕەقترە، بەھچ ئامۆژگاریەک نەرم نابێت، وە بەھیچ بیرخستنەوەیەکیش ناسک نابێت.

• أن الدلائل والبينات - وإن عظمت - لا تنفع إن لم يكن القلب مستسلمًا خاشعًا لله.
بێگومان بەڵگە ونیشانەکان ھەرچەند گەورە ومەزنیش بن، دڵەکان ھیچ سودێکیان لێ نابینن مادامێک بە زەلیلی وخشوعەوە تەسلیم بە خوای گەورە نەبن.

• كشفت الآيات حقيقة ما انطوت عليه أنفس اليهود، حيث توارثوا الرعونة والخداع والتلاعب بالدين.
ئەم ئایەتانە ڕاستی وھەقیقەتی ئەوەی جولەکەکان لەناخی خۆیاندا شاردبویانەوە دەرخست، کە چۆن ھەر لە دێر زەمانەوە لەسەر فڕوفێل وتەڵەکەبازی ویاری کردن به ئایین ڕاھاتوون.

أَوَلَا يَعۡلَمُونَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعۡلِنُونَ
ئەو جولەکانە ئەو ڕێگا زۆر خراپەیان گرتووەتەبەر، وەک ئەوەی بێئاگابن لەوەی کە خوای گەورە ئاگادارە بەھەموو کاروکردەوە و گوفتارێکیان ئەوەی کە دەیشارنەوە و ئەوەیشی ئاشکرای دەکەن، بێگومان خوای گەورە نھێنیەکانیان بۆ بەندەکانی ئاشکرا دەکات و ڕسوایان دەکات.
Os Tafssir em língua árabe:
وَمِنۡهُمۡ أُمِّيُّونَ لَا يَعۡلَمُونَ ٱلۡكِتَٰبَ إِلَّآ أَمَانِيَّ وَإِنۡ هُمۡ إِلَّا يَظُنُّونَ
دەستەیەک لە جولەکەکان ھیچ لە تەورات نازانن خوێندنەوە نەبێت، وە ھیچ لە مانا ومەبەستەکانی ناگەن، ئەوە نەبێت کە تەنھا کۆمەڵە درۆ ودلەسەیەکیان لە گەورەکانیانەوە وەرگرتووە، وە وادەزانن ئەوە ئەو تەوراتەیە کە خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە (بۆ موسی).
Os Tafssir em língua árabe:
فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ يَكۡتُبُونَ ٱلۡكِتَٰبَ بِأَيۡدِيهِمۡ ثُمَّ يَقُولُونَ هَٰذَا مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ لِيَشۡتَرُواْ بِهِۦ ثَمَنٗا قَلِيلٗاۖ فَوَيۡلٞ لَّهُم مِّمَّا كَتَبَتۡ أَيۡدِيهِمۡ وَوَيۡلٞ لَّهُم مِّمَّا يَكۡسِبُونَ
تیاچوون وسزای سەخت چاوەڕوانی ئەو کەسانەیە کە پەرتووکەکە (تەورات) بەدەستی خۆیان دەنوسنەوە وپاشان بەدرۆ ودەلەسە دەڵێن: ئەمە ئەو پەرتووکەیە کە لە لایەن خوای گەورە دابەزیووە، بۆ ئەوەی ھەق وڕاستی وھیدایەت بفرۆشن بە نرخێکی کەم و ماڵ وپلە وپایەی دونیای پێ بەدەست بھێنن، دیسان تیاچوون وسزای سەخت بۆ ئەوانە کە تەوراتیان بەدەستی خۆیان نوسیوەو و درۆیان بەدەم خوای گەورەوە کرد، ھەروەھا تیاچوون وسزای سەخت بۆیان چەند کەسابەتێکی خراپ ئەنجام دەدەن لە پێناو بەدەستھێنانی ماڵوسامان وپله وپایەی دونیایی.
Os Tafssir em língua árabe:
وَقَالُواْ لَن تَمَسَّنَا ٱلنَّارُ إِلَّآ أَيَّامٗا مَّعۡدُودَةٗۚ قُلۡ أَتَّخَذۡتُمۡ عِندَ ٱللَّهِ عَهۡدٗا فَلَن يُخۡلِفَ ٱللَّهُ عَهۡدَهُۥٓۖ أَمۡ تَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ
بە درۆ ودەلەسەوە و لەخۆبایی بوونەوە جولەکەکان ووتیان: ئاگرمان لێناکەوێت وناچینە ناوەیەوە چەند ڕۆژێکی کەم نەبێت، ئەی پێغەمبەر تۆیش بەوانە بڵێ: ئایا بۆ ئەو مەبەستە ھیچ بەڵێنێکی تەواوتان لەخوای گەورە وەرگرتووە کە چەند ڕۆژێکی کەم لە ئاگردا دەمێننەوە؟ ئەگەر وابوو، ئەوا خوای گەورە پەیمان وبەڵێن شکێنی ناکات، یان ئەوەتانێ ئێوە درۆ ودەلەسە وبوھتان بەدەم خوای گەورەوە ھەڵدەبەستن وبێ ئاگان.
Os Tafssir em língua árabe:
بَلَىٰۚ مَن كَسَبَ سَيِّئَةٗ وَأَحَٰطَتۡ بِهِۦ خَطِيٓـَٔتُهُۥ فَأُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ
کارەکە بەو شێوەیە نیە کە ئەوانە گومان دەبەن، بەڵکو ھەرکەسێک کوفر وتاوان ئەنجام بدات وکاروکردەوە خراپەکانی دەوریان دابێت ئەوە خوای گەورە سزای دەدات و پاداشتی بە چوونە ناو ئاگر دەداتەوە، وبۆ ھەمیشەیی تێیدا دەمێنێتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ
ئەوانەشی باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی، و کاروکردەوەی باشیان ئەنجامداوە، پاداشتیان لای خوای گەورە چوونە بەھەشتی ھەتا ھەتایی دەبێت.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ لَا تَعۡبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَانٗا وَذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَقُولُواْ لِلنَّاسِ حُسۡنٗا وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ ثُمَّ تَوَلَّيۡتُمۡ إِلَّا قَلِيلٗا مِّنكُمۡ وَأَنتُم مُّعۡرِضُونَ
بیرتانە ئەی نەوەکانی ئیسرائیل کاتێک پەیمانی بەھێزمان لێوەرگرتن، کەخواى گەورە بەیەکتایی بپەرستن و ھیچ ھاوەڵێکی بۆ دانەنێن، وە لەگەڵ دایک و باوک و خزمان و ھەتیوان و ھەژاران و نەداران چاکە بکەن، وە لەگەڵ ھەموو خەڵکدا بە گوفتاری جوان قسە بکەن، وە فەرمان بکەن بە چاکە و ڕێگری بکەن لەخراپە بە بێ توند و تیژی و توڕەیی، وە نوێژەکان بە تەواوی و بەو شێوەیەی کە فەرمانتان پێکراوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان بدەن بەکەسانی شایستە تاوەکو دەرونتانی پێ پاک بکەنەوە، بەڵام پاش ئەوە کەمێکتان نەبێت پشتان لەو پەیمان و بەڵێنە کرد و وەفاتان نەبوو بۆی.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• بعض أهل الكتاب يدّعي العلم بما أنزل الله، والحقيقة أن لا علم له بما أنزل الله، وإنما هو الوهم والجهل.
ھەندێک لە خاوەن کتێبەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە گوایە ئاگاداری ئەوەن کە لەلایەن خوای گەورە ودابەزیووە، بەڵام لەڕاستیدا زۆر بێ ئاگا بوون لەوەی خوای گەورە دایبەزاند بوو، بەڵکو ئەوەی بانگەشەیان دەکرد تەنھا وەھم ونەزانین و بێ ئاگایی بوو.

• من أعظم الناس إثمًا من يكذب على الله تعالى ورسله ؛ فينسب إليهم ما لم يكن منهم.
گەورەتین تاوان، تاوانی ئەو کەسەیە کە درۆ ودەلەسە بەدەم خوای گەورە وپێغەمبەرەکانیەوە دەکات، وە پاشانیش دەیداتە پاڵیان لەکاتێکدا ھیچ پەیوەندی بەوانیشەوە نیە.

• مع عظم المواثيق التي أخذها الله تعالى على اليهود وشدة التأكيد عليها، لم يزدهم ذلك إلا إعراضًا عنها ورفضًا لها.
لەگەڵ گەورەیی ئەو پەیمان وبەڵێنانەی کە خوای گەورە لە جولەکەکانی وەرگرتبوو و وە زۆریش تەئکیدی کردبووە لێیان، کەچی زیاتر سەرسەخت بوون و پشتیان تێکرد و گوێیان پێ نەدا.

وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَكُمۡ لَا تَسۡفِكُونَ دِمَآءَكُمۡ وَلَا تُخۡرِجُونَ أَنفُسَكُم مِّن دِيَٰرِكُمۡ ثُمَّ أَقۡرَرۡتُمۡ وَأَنتُمۡ تَشۡهَدُونَ
وە بیرتانە لە تەوراتدا پەیمان وبەڵێنی بتەومان لێوەرگرتن، کە حەرامە خوێنی یەکتر بەناھەق بڕێژن، وە یەکتر لە ووڵات وشوێن وخانە ولانەتان دەربکەن، پاشان دانتان نا بەو بەڵێنەی کە لێتان وەرگیرا بوو، وە خۆیشتان شاھید بوون لەسەر ڕاستی ودروستی ئەو بەڵێن وپەیمانە.
Os Tafssir em língua árabe:
ثُمَّ أَنتُمۡ هَٰٓؤُلَآءِ تَقۡتُلُونَ أَنفُسَكُمۡ وَتُخۡرِجُونَ فَرِيقٗا مِّنكُم مِّن دِيَٰرِهِمۡ تَظَٰهَرُونَ عَلَيۡهِم بِٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِ وَإِن يَأۡتُوكُمۡ أُسَٰرَىٰ تُفَٰدُوهُمۡ وَهُوَ مُحَرَّمٌ عَلَيۡكُمۡ إِخۡرَاجُهُمۡۚ أَفَتُؤۡمِنُونَ بِبَعۡضِ ٱلۡكِتَٰبِ وَتَكۡفُرُونَ بِبَعۡضٖۚ فَمَا جَزَآءُ مَن يَفۡعَلُ ذَٰلِكَ مِنكُمۡ إِلَّا خِزۡيٞ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يُرَدُّونَ إِلَىٰٓ أَشَدِّ ٱلۡعَذَابِۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ
بەڵام پاشان ئێوە سەرپێچی ئەو پەیمان وبەڵێنەتان کرد، دەستان کرد بەیەکتر کوشتن، ودەرکردنی یەکتر لە ووڵات وشوێنی خۆتان بە پاڵپشتی دوژمنەکانتان بەزوڵم وزۆر ودەست درێژی، وە کاتێکیش دیل وئەسیرێکتان لێگیرا ھەمووتان ھەوڵ دەدەن فدیەی بۆ کۆبکەنەوە و ڕزگاری بکەن لە دیلیەتی، لە کاتێکدا وەدەرنان ودەرکردنی ئەوان لەسەرتان حەرام وقەدەغە کرابوو، کەوا بوو چۆن ئێوە باوەڕتان بە ھەندێک لە تەورات ھەیە کە واجبی کردووە لەسەرتان فدیەی دیلەکان بدەن، وە بێباوەڕیشن بە ھەندێکی تری تەورات کە داوای لێکردوون پارێزگاری لەسەر گیان وماڵو سامانی یەکتر بکەن وقەدەغەی کردوون کە یەکتری لە شوێن وجێگا وڕێگای یەکتر دەربکەن، پاداشتی کەسێک ئا بەو شێوەیە بێت سەر شۆڕێ وڕسوای دونیا و سزای سەختی ڕۆژی دواییە، وە بێگومان خوای گەورە بێ ئاگا نیە لەو کارو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن، بەڵکو ئاگاداری ھەموویەتی و لەسەر ھەموویشی لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکات وپاداشتان دەداتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشۡتَرَوُاْ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا بِٱلۡأٓخِرَةِۖ فَلَا يُخَفَّفُ عَنۡهُمُ ٱلۡعَذَابُ وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ
جا ئەوانەی کە ژیانی دونیایان گۆڕیەوە بە ژیانی دواڕۆژ، فەزڵی ژیانێکی تیاچووی و بەکۆتایان دا بەسەر ژیانێکی ھەمیشەیی بێ کۆتادا، ئەوا بێگومان لە دواڕۆژدا سزایان لەسەر سووک نابێت، وە ھیچ کەسێکیش ناتوانێت یارمەتیان بدات وسەریان بخات لەو ڕۆژەدا.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ وَقَفَّيۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِۦ بِٱلرُّسُلِۖ وَءَاتَيۡنَا عِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَأَيَّدۡنَٰهُ بِرُوحِ ٱلۡقُدُسِۗ أَفَكُلَّمَا جَآءَكُمۡ رَسُولُۢ بِمَا لَا تَهۡوَىٰٓ أَنفُسُكُمُ ٱسۡتَكۡبَرۡتُمۡ فَفَرِيقٗا كَذَّبۡتُمۡ وَفَرِيقٗا تَقۡتُلُونَ
سوێند بێت بەخوا ئێمە تەوراتمان دا بە موسا (سەلامی خوای لێ بێت)، وە پاش ئەویش یەک لەدوای یەک پێغەمبەرانی ترمان نارد، چەند بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکراماندا بە عیسای کوڕی مەریەم کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی پەیامەکەی، وەک زیندوو کردنەوەی مردوو، وە چاک کردنەوەی کوێری زگماک و بەڵەکی، وە بە فریشتەی نیگایش (جبریل) سەلامی خوای لێ بێت، پشتیوانیمان لێکرد، ئایا ئەی نەوەکانی ئیسرائیل کەی ڕاست و ڕەوایە ھەرکاتێک پێغەمبەرێکتان لە لایەن خوای گەورەوە بۆ ھاتبێت و پەیامەکەی لەگەڵ ھەوا و ئارەزووی ئێوەدا نەگونجا بێت، ئێوە خێرا دژایەتیتان کردووە و گوێرایەڵێ نەبوون و خۆتان بە گەورە بەسەر ھەق و ڕاستی و پێغەمبەرەکانی خوادا زانیوە، کۆمەڵێکتان لەو پێغەمبەرانە بەدرۆزانی، وە کۆمەڵێکی تریشتان لێ کوشتن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَقَالُواْ قُلُوبُنَا غُلۡفُۢۚ بَل لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفۡرِهِمۡ فَقَلِيلٗا مَّا يُؤۡمِنُونَ
بەڵگەی جولەکەکان لەوەی کە شوێن پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) نەکەوتن، ئەوە بوو دەیانووت: دڵەکانمان قوفڵیان لێدراوە، وە لەوەی کە دەیڵێیت ھیچ شتێکیان پێ ناگات، وە لێی تێ ناگات، بەڵام بەو شێوەیە نەبوو کە بانگەشەیان بۆ دەکرد، بەڵکو ھۆکەی ئەوە بوو خوای گەورە ئەو جولەکانەی لە ڕەحم و میھرەبانی خۆی وەدەرنا، لەبەرامبەر ئەو بێباوەڕییەی کە دەستیان دابوو پێی، چونکە ئەوان باوەڕیان بەوە نەبوو کە لە لایەن خوای گەورەوە دابەزی بوو، جگە کەمێکی نەبێت.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• من أعظم الكفر: الإيمان ببعض ما أنزل الله والكفر ببعضه؛ لأن فاعل ذلك قد جعل إلهه هواه.
گەورەترین بێباوەڕی ئەوەیە: مرۆڤ باوەڕ بە ھەندێک بکات لەوەی خوای گەورە دایبەزاندووە، وە بێباوەڕیش بێت بەھەندێکی تری، چونکە ئەو کەسە ھەوا وئارەزووی خۆی کردووە بە خوا وپەرستراوی خۆی.

• عِظَم ما بلغه اليهود من العناد، واتباع الهوى، والتلاعب بما أنزل الله تعالى.
گەورەی تاوانی جولەکەکان ئەوە بوو: زۆر سەرسەخت بوون، وە شوێن ھەواو وئارەزووی خۆیان دەکەوتن، لەگەڵ ساختەکاری وگەمە کردن بەوەی کە لەلایەن خوای گەورەوە دابەزی بوو.

• فضل الله تعالى ورحمته بخلقه، حيث تابع عليهم إرسال الرسل وإنزال الكتب لهدايتهم للرشاد.
فەزڵ وڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە بەرامبەر بە دروستکراوەکانی: بەوەی کە پەیتا پەیتا ویەک لەدوای یەک پێغەمبەرانی بە پەیام وپەڕاوە بۆ ناردوون، تاوەکو ببێتە ھۆی ھیدایەت وڕێنومایی کردنیان.

• أن الله يعاقب المعرضين عن الهدى المعاندين لأوامره بالطبع على قلوبهم وطردهم من رحمته؛ فلا يهتدون إلى الحق، ولا يعملون به.
بێگومان خوای گەورە سزای ئەوانە دەدات کە پشت لە ھیدایەت وڕێنوماییەکانی دەکەن، وسەرپێچی فەرمانەکانی دەکەن، بەوەی مۆر دەنێت بە دڵەکانیاندا و لە ڕەحمەت ومیھرەبانی خۆی دەریان دەکات.

وَلَمَّا جَآءَهُمۡ كِتَٰبٞ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٞ لِّمَا مَعَهُمۡ وَكَانُواْ مِن قَبۡلُ يَسۡتَفۡتِحُونَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَلَمَّا جَآءَهُم مَّا عَرَفُواْ كَفَرُواْ بِهِۦۚ فَلَعۡنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ
کاتێک قورئانی پیرۆزیان لەلایەن خوای گەورەوە بۆھات، کە ھاوتا بوو لەوەی لە تەورات وئینجیلدا ھاتووە لەبنەما گشتی ڕاست ودروستەکان، چونکە ئەوان پێش ئەوەی قورئان دابەزێت موژدەیان دەدا بەخەڵکی ودەیانووت: ئێمە سەردەکەوین بەسەر موشریکەکاندا ودەست دەگرین بەسەریاندا کاتێک پێغەمبەرێک ڕەوانە دەکرێت جا ئەو کاتە ئێمە باوەڕی پی دەھێنین وشوێنی دەکەوین، بەڵام کاتێک قورئانیان بۆھات وخوای گەورە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ی لەسەر ئەو شێوە وسیفەتانە ڕەوانە کرد کە ئەوان شارەزای بوون ودەیانناسی، وە ئاگاداری ئەو ڕاستیەش بوون کە پێان ووترا بوو، کەچی باوەڕیان پێنەھێنا، خوای گەورەش نەفرینی لەوان ولە ھەموو بێباوەڕێکی تریش کرد.
Os Tafssir em língua árabe:
بِئۡسَمَا ٱشۡتَرَوۡاْ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمۡ أَن يَكۡفُرُواْ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بَغۡيًا أَن يُنَزِّلَ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦۖ فَبَآءُو بِغَضَبٍ عَلَىٰ غَضَبٖۚ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٞ مُّهِينٞ
ئای بەچی نرخێکی کەم بەختی خۆیان لە باوەڕ بەخوای گەورە و پێغەمبەرەکەی فرۆشت، بێباوەڕ بوون بەوەی کە خوای گەورە دایبەزاندبوو، وە بێباوەڕیش بوون بە پێغەمبەرەکەی وبەدرۆیان خستەوە، چونکە حەسوودیان پێ دەبرد لەبەر ئەوەی پێغەمبەرێتی وقورئان دابەزیە سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، جا بۆیە شایانی چەند قات تووڕەی و خەشم وقینی خوای گەورە بوون، بەھۆی ئەوەی بێباوەڕ بوون بە پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) وە بەھۆی ئەوەش کە پێشتر دەستکاری تەوراتیان کرد و ماناکانیان گۆڕی، بێگومان بۆ ئەو بێباوەڕانە سزای ڕسواکەر ھەیە لەڕۆژی دواییدا.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ ءَامِنُواْ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُواْ نُؤۡمِنُ بِمَآ أُنزِلَ عَلَيۡنَا وَيَكۡفُرُونَ بِمَا وَرَآءَهُۥ وَهُوَ ٱلۡحَقُّ مُصَدِّقٗا لِّمَا مَعَهُمۡۗ قُلۡ فَلِمَ تَقۡتُلُونَ أَنۢبِيَآءَ ٱللَّهِ مِن قَبۡلُ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
کاتێک بەو جولەکانە بوترێت: باوەڕ بەو ھەق وھیدایەتە بھێنن کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی، دەیانووت: ئێمە باوەڕ دەھێنین بەوەی دابەزیووە بۆ سەر پیغەمبەرەکانمان، وە بێباوەڕیشین بەوەی کە دابەزیووە بۆ سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، لەگەڵ ئەوەدا ئەوەی لە قورئاندا ھاتووە ھاوتا وھاوڕایە لەگەڵ ئەوەی لەلایەن خوای گەورەوە بۆیان نێررابوو، بێگومان ئەگەر بەھەق باوەڕیان بھێنایە بەوەی کە دابەزیوو بوو بۆیان ئەوا باوەڕیان دەھێنا بە قورئان، جا ئەی پێغەمبەر لەوەڵامی ئەوانەدا بڵێ: باشە بۆچی پێشتر پێغەمبەرانی خواتان دەکوشت، ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕتان ھێناوە بەوەی بۆتان ھاتووە لە ھەق وڕاستی؟!
Os Tafssir em língua árabe:
۞ وَلَقَدۡ جَآءَكُم مُّوسَىٰ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ ثُمَّ ٱتَّخَذۡتُمُ ٱلۡعِجۡلَ مِنۢ بَعۡدِهِۦ وَأَنتُمۡ ظَٰلِمُونَ
سوێند بێت بەخوا پێغەمبەرەکەتان کە (موسی) بوو (سەلامی خوای لێ بێت) بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرای بۆ ھێنان کە بەڵگە بوو لەسەر ڕاستگۆی خۆی وپەیامەکەی، بەڵام پاش ئەوەی کە بە بانگھێشتی خوای گەورە چوو بۆ کێوی طور لەو کاتەی کە بۆی دانابوو، ئێوە دەستان کرد بە گوێرەکە پەرستن وکردتان بەخوای خۆتان، بەم کارەشتان ستەم وزوڵمتان لەخۆتان کرد کە ھاوەڵ وشەریکتان بۆ دانا، لەکاتێکدا تەنھا ھەر ئەو شایستەی پەرستنە، وھیچ کەسێکی تر شایانی ئەوە نیە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَكُمۡ وَرَفَعۡنَا فَوۡقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُواْ مَآ ءَاتَيۡنَٰكُم بِقُوَّةٖ وَٱسۡمَعُواْۖ قَالُواْ سَمِعۡنَا وَعَصَيۡنَا وَأُشۡرِبُواْ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلۡعِجۡلَ بِكُفۡرِهِمۡۚ قُلۡ بِئۡسَمَا يَأۡمُرُكُم بِهِۦٓ إِيمَٰنُكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
لەبیرتانە کە پەیمان وبەڵێنێکی بەھێز وبتەومان لێوەگرتن کە شوێن موسی بکەون (سەلامی خوای لێ بێت)، وە ئەوەی لە لایەن خوای گەورەوە ھێناویەتی وەری بگرن، وە کێوی طوریشمان بەسەرتاندا بەزر کردەوە تاوەکو بتانترسێنین، وە پێشتریش پێمان ووتن: ئەوەی بۆمان ناردوون لە تەوراتدا بە جیدی وبە کۆششێکی زۆرەوە وەری بگرن، وە چاک گوێبگرن، گوێگرتنی ڕازی بوون وگەردن کەچی، وە گەر نا ئەوا کێوی طورتان بەسەردا دەڕوخێنین، ئێوەش ووتتان: بەگوێکانمان بیستمان وبە کاروکردەوەشمان سەرپێچیمان کرد، وە بەھۆی بێباوەڕیتانەوە پەرستنی گوێرەکەکەش لەدڵ ودەروتاندا ڕەگی داکوتا، جا ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئەگەر باوەڕداربن بێگومان باوەڕەکەتان تووشی شتی زۆر خراپی کردوون، چونکە باوەڕی ڕاست ودروست ھەرگیز لەگەڵ بێباوەڕیدا کۆنابنەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• اليهود أعظم الناس حسدًا؛ إذ حملهم حسدهم على الكفر بالله وردِّ ما أنزل، بسبب أن الرسول صلى الله عليه وسلم لم يكن منهم.
جولەکە دڵ پڕ کینەتر وحەسودترین خەڵکن، بەھۆی ئەو حەسودیانەوە بێباوەڕ بوون بەخوای گەورە و ئەوەی بۆیان دابەزی بوو لەپەیامی خوا ڕەدیان کردەوە، بەھۆی ئەوەی پیغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لەوان نەبوو.

• أن الإيمان الحق بالله تعالى يوجب التصديق بكل ما أَنزل من كتب، وبجميع ما أَرسل من رسل.
باوەڕی ڕاست ودروست بەخوای گەورە وبەرز وبڵند ئەوە دەخوازێت کە باوەڕ بە تەواوی ئەو پەڕاو پەرتووکانە بکەیت کە خوای گەورە دایبەزاندوون بۆ پیغەمبەرەکانی، وە باوەڕیش بکەیت بە ھەموو پێغەمبەران.

• من أعظم الظلم الإعراض عن الحق والهدى بعد معرفته وقيام الأدلة عليه.
گەورەترین زوڵم وستەم ئەوەیە مرۆڤ پشت لە ھەق وڕاستی وھیدایەت بکات، دوای ئەوەی چاک ناسی و بەڵگە ونیشانەکانی بۆ روون کرایەوە.

• من عادة اليهود نقض العهود والمواثيق، وهذا ديدنهم إلى اليوم.
خووی جولەکە ھەمیشە وابووە بەڵێن وپەیمان شکێنن بوون، ئەمەش دین وئاینی ئەوانە ھەتا ئەم ڕۆژگارەی خۆیشمان.

قُلۡ إِن كَانَتۡ لَكُمُ ٱلدَّارُ ٱلۡأٓخِرَةُ عِندَ ٱللَّهِ خَالِصَةٗ مِّن دُونِ ٱلنَّاسِ فَتَمَنَّوُاْ ٱلۡمَوۡتَ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
ئەی پێغەمبەر بڵێ: ئەی جولەکە ئەگەر بەھەشت لە دواڕۆژدا تایبەتە بە ئێوەوە و کەسی تری تێناچێت جگە لە ئێوە، دەی ئەگەر ڕاست دەکەن وایە ئاواتی مردن بخوازن وداوا بکەن کە بمرن، بۆ ئەوەی زۆر خێرا بگەنە ئەو پلە وپایە مەزنە، و پشوو بدەن لە نارەحەتیەکانی دونیا وتەنگ وچەڵەمەکانی، ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن لەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَن يَتَمَنَّوۡهُ أَبَدَۢا بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ
ئەو جولەکانە ھەرگیز ئاواتی مردن ناخوازن، بەھۆی ئەو کارە نەگریسانەی کە پێش خۆیان خستووە لە ژیانی دونیادا لە بێباوەڕیان بەخوای گەورە وبەدرۆزانینی پێغەمبەر و دەستکاری کردنی کتێبەکانیانەوە، خوای گەورەش زانایە بەوان وغەیری ئەوانیش، وە پاداشتی ھەموو کەسێکیش دەداتەوە بەوەی کە کردویەتی.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَتَجِدَنَّهُمۡ أَحۡرَصَ ٱلنَّاسِ عَلَىٰ حَيَوٰةٖ وَمِنَ ٱلَّذِينَ أَشۡرَكُواْۚ يَوَدُّ أَحَدُهُمۡ لَوۡ يُعَمَّرُ أَلۡفَ سَنَةٖ وَمَا هُوَ بِمُزَحۡزِحِهِۦ مِنَ ٱلۡعَذَابِ أَن يُعَمَّرَۗ وَٱللَّهُ بَصِيرُۢ بِمَا يَعۡمَلُونَ
سوێند بێت ئەی پێغەمبەر ئەو (جوولەکانە) دەبینیت لەھەموو کەس زیاتر حەز لەژیان دەکەن ھەرچەند دونیا سوک وبێبایەخیش بێت، بەڵکو زیاتر لەوانەش کە ھاوبەش بۆ خوای گەورە پەیدا دەکەن وباوەڕیان نیە بە زیندوو بوونەوە ولێپرسینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان خاوەنی کتێبی ئاسمانین و بە حسابی خۆیان باوەڕیان بە زیندوو بوونەوە ولێپرسینەوە ھەیە، بێگومان کەسێک لەوان ھێندە حەزی لە ژیانی دونیایە حەز دەکات ھەزار ساڵ تەمەن بکات وبژی، لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنی ھەرچەند درێژ بێت وھەرچیش بکات نایپارێزێت لە سزای خوای گەورە، بێگومان خوای گەورە ئاگادارە بە کاروکردەوەیان و دەیانبینێت، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت وشاراوە نیە لای.
Os Tafssir em língua árabe:
قُلۡ مَن كَانَ عَدُوّٗا لِّـجِبۡرِيلَ فَإِنَّهُۥ نَزَّلَهُۥ عَلَىٰ قَلۡبِكَ بِإِذۡنِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ وَهُدٗى وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُؤۡمِنِينَ
ئەی پێغەمبەر بڵێ بەو جولەکانەی کە وتبویان: «جوبرەئیل لەناو فریشتەکاندا دوژمنی ئێمەیە»، جا کێ دوژمنی جوبرەئیلە ئەوا با لە خەم وخەفەتدا بمرێت چونکە بێگومان ھەر ئەوە بە فەرمانی خوا قورئانی دابەزاندووە بۆ سەر دڵ ودەروونی تۆ، کە بەڕاست دانەری ھەمووە ئەو کتێب وپەرتووکانەیە خوای گەورە پێشتر دایبەزاندوون، وەک تەورات وئینجیل، وە ھەر ئەو قورئانە ڕێنیشاندەری خێر وچاکەیە، وە موژدە پێدەری باوەڕدارانە بەوەی کە بۆی ئامادە کردووون لە ناز ونیعمەت وخۆشیەکانی بەھەشت، ھەرکەسێک دوژمنی کەسێک بێت ئەمە سیفەتەکانی بێت بێگومان لە گومڕایانە.
Os Tafssir em língua árabe:
مَن كَانَ عَدُوّٗا لِّلَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَجِبۡرِيلَ وَمِيكَىٰلَ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَدُوّٞ لِّلۡكَٰفِرِينَ
ھەر کەسێک دژایەتی خوای گەورە وفریشتە و پێغەمبەرەکانی وە دژایەتی ھەردوو فریشتە زۆر نزیکەکەی خوای گەورە جوبەرئیل ومیکائیل بکات، ئەوا بێگومان خوای گەورە دوژمنی بێباوەڕانە لە ئێوە و غەیری ئێوەش، وە ھەرکەسیش خوا دوژمنی بێت بێگومان خەسارۆمەندی ئاشکرا ھەر ئەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَقَدۡ أَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٖۖ وَمَا يَكۡفُرُ بِهَآ إِلَّا ٱلۡفَٰسِقُونَ
بێگومان ئەی پێغەمبەر نیشانە وبەڵگەی ڕوون وئاشکرامان دابەزاندووە بۆت کە بەڵگەن لەسەر ڕاستگۆی ئەوەی ھێناوتە لە پێغەمبەرایەتی و وەحی ونیگا، وە ھیچ کەسێک بێباوەڕ نابێت بەم بەڵگە ونیشانە ڕوون وئاشکرایانە کەسانێکی دەرچوو نەبێت لە دینی خوا.
Os Tafssir em língua árabe:
أَوَكُلَّمَا عَٰهَدُواْ عَهۡدٗا نَّبَذَهُۥ فَرِيقٞ مِّنۡهُمۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ
خراپی حاڵی جولەکەکان ئەوە بووە ھەرکاتێک پەیمان وبەڵێنێکیان لەسەر خۆیان دانابێت، لەنێوانیاندا باوەڕ وئیمان بە پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) کە تەوراتەکەی خۆیان بەڵگەیە لەسەری، خێرا کۆمەڵێکیان ئەو پەیمان وبەڵێنەیان شکاندووە، بگرە زۆربەی ئەو جولەکانە باوەڕیان نیە بە حەقیقەتی ئەوەی خوای گەورە دایبەزاندووە، چونکە باوەڕ وەفا بە بەڵین و پیەمانەکان لەخۆ دەگرێت و داکۆکیان لەسەر دەکات.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَمَّا جَآءَهُمۡ رَسُولٞ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٞ لِّمَا مَعَهُمۡ نَبَذَ فَرِيقٞ مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ كِتَٰبَ ٱللَّهِ وَرَآءَ ظُهُورِهِمۡ كَأَنَّهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
جا کاتێک موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) بە پێغەمبەرێتی لە لایەن خوای گەورەوە ڕەوانە کرا بۆلایان، کە ھاوتای ئەو سیفەتانە بوو لە تەوراتەکەی لای خۆیان ھەبوو کۆمەڵێکیان پشتیان کردە ئەوەی کە تەورات باسی کردبوو، وە خستیانە پشتی خۆیانەوە و تۆزێکیش دەبارز نەبوون وگوێیان پێ نەدا، ھەروەک ئەو کەسە نەزان و جاھیلانەی کە ھیچ سوودێک لە ھەق وھیدایەتی قورئان نابینن، و گوێی پێ نادەن.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• المؤمن الحق يرجو ما عند الله من النعيم المقيم، ولهذا يفرح بلقاء الله ولا يخشى الموت.
باوەڕداری ڕاستەقینە ئومێدی ھەیە بەوەی خوای گەورە ئامادەی کردووە لە ناز ونیعمەت بۆ باوەڕداران، بۆیە دڵخۆشە بە گەیشتن بەخودا، وە لەمردنیش ناترسێت.

• حِرص اليهود على الحياة الدنيا حتى لو كانت حياة حقيرة مهينة غير كريمة.
جولەکە زۆر سوورن لەسەر ژیانی دونیا وحەزیان لێیەتی ئەگەر ژیانێکی بێ ڕێزی وسووک وڕسوایش بێت.

• أنّ من عادى أولياء الله المقربين منه فقد عادى الله تعالى.
ھەرکەسێک دژایەتی دۆستە نزیکەکانی خوای گەورە بکات ئەوا بێگومان دژایەتی خوای گەورەی بەرزو باڵای کردووە.

• إعراض اليهود عن نبوة محمد صلى الله عليه وسلم بعدما عرفوا تصديقه لما في أيديهم من التوراة.
پشتکردنی جولەکە لە پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) دوای ئەوەی زانیان ڕاستگۆیە و چاک ناسیان بەھۆی ئەو تەوراتەى لەبەردەستیاندا بوو.

• أنَّ من لم ينتفع بعلمه صح أن يوصف بالجهل؛ لأنه شابه الجاهل في جهله.
بێگومان ھەرکەسێک سوود لە زانست وزانیاریەکەی نەبینی ئەوا دروستە بە نەزان و جاھل وەصف بکرێت، چونکە لە نەزان و جاھل دەچێت لە نەزانیەکەیدا.

وَٱتَّبَعُواْ مَا تَتۡلُواْ ٱلشَّيَٰطِينُ عَلَىٰ مُلۡكِ سُلَيۡمَٰنَۖ وَمَا كَفَرَ سُلَيۡمَٰنُ وَلَٰكِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ كَفَرُواْ يُعَلِّمُونَ ٱلنَّاسَ ٱلسِّحۡرَ وَمَآ أُنزِلَ عَلَى ٱلۡمَلَكَيۡنِ بِبَابِلَ هَٰرُوتَ وَمَٰرُوتَۚ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنۡ أَحَدٍ حَتَّىٰ يَقُولَآ إِنَّمَا نَحۡنُ فِتۡنَةٞ فَلَا تَكۡفُرۡۖ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنۡهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِۦ بَيۡنَ ٱلۡمَرۡءِ وَزَوۡجِهِۦۚ وَمَا هُم بِضَآرِّينَ بِهِۦ مِنۡ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمۡ وَلَا يَنفَعُهُمۡۚ وَلَقَدۡ عَلِمُواْ لَمَنِ ٱشۡتَرَىٰهُ مَا لَهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنۡ خَلَٰقٖۚ وَلَبِئۡسَ مَا شَرَوۡاْ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمۡۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ
جا کاتێک جولەکە وازیان لە ئاینی خوای گەورە ھێنا، لەبری ئەوە شوێن ئەو ووتە وجادوانە کەوتن کە شەیتانەکان بە درۆ ودەلەسە دەیانخوێندەوە بۆ خەڵکی لە سەردەمی پێغەمبەر سولەیماندا (سەلامی خوای لێ بێت) کەوایان دەزانی کە گوایە سولەیمان بە جادوو موڵک وپادشایەتیەکەی جێگیر کردووە وبەدەستی ھێناوە، بێگومان سولەیمان بێباوەڕ نەبوو بەوەی گوایە فێری جادوو بووبێت، وەک جولەکەکان وایان دەزانی، بەڵکو ئەوە شەیتانەکان بوون بێباوەڕ بوون، بەوەی خەڵکیان فێری جادوو کرد، وە فێری ئەو جادووەیان کردن کە دابەزی بوو بۆ سەر ھەردوو فریشتەکە کە ناویان (ھاروت وماروت) بوو، لە شاری بابلی عێراق، ئەویش بۆ تاقیکردنەوە وھەڵسەنگاندنی خەڵکی بوو، چونکە ئەو دوو فریشتەیە ھیچ کەسێکیان فێری جادوو نەدەکرد تا جوان بۆیان ڕوون دەکردەوە وتێیان دەگەیاندن کەوا ئەوان خوای گەورە ناردونی کە خەڵکی تاقی بکەنەوە (پێیان دەوتن کە موعجیزەی پیغەمبەران و جادوو دوو شتی لێک جودان) تاوەکو بەھۆی فێربوونی جادووەوە بێباوەڕ نەبن، جا ھەرکەسێک ئامۆژگاریەکانی ئەوانی وەرنەگرتایە ئەوا لەوانەوە فێری جادوو دەبوو، ھەر بەو ھۆیەوە جیاوزایان دەخستە نێوان پیاو وژنەکەیەوە، کە ڕق وکینەیان لە نێواندا دروست دەکردن، بەڵام ئەو جادووگەرانە نەیاندەتوانی زیان بەھیچ کەسێک بگەیەنن ئەگەر بڕیاری خوای گەورەی لەسەر نەبوایە، ئەوانە فێری جادوویەک دەبوون کە زیانیان پێ بگەیەنێت نەک سوود وقازانج، جا ئەو جولەکانە دەیانزانی ھەرکەسێک پەرتووکەکەی خوای گەورە بگۆڕێتەوە بە جادوو ئەوا لەڕۆژی دواییدا ھیچ بەش وبەختێکی نابێت لە ناز ونیعمەتەکانی بەھەشت، بەڕاستی زۆر خراپە ئەو شتەی خۆیانیان پێ فرۆشت، کاتێک نیگا و وەحی وشەرعی پەروەردگاریان گۆڕیەوە بە جادووی پوچ وبەتاڵ، جا ئەگەر بیانزانيایە چی شتێک سوودی ھەیە بۆیان ھەرگیز دەستیان نەئەدایە ئەو کار وخووە نەگریس و پر لە گومڕاییە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَوۡ أَنَّهُمۡ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَمَثُوبَةٞ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِ خَيۡرٞۚ لَّوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ
بێگومان ئەگەر ئەو جولەکانە بەڕاستی باوەڕیان بھێنایە بەخوای گەورە، وە پارێزکار بوونایە و لێی بترسانایە بە گوێرایەڵێ کردن و دوور کەوتنەوە لە سەرپێچی کردنی، ئەوا بێگومان پاداشتی خوای گەورە زۆر باشتر بوو بۆیان لەوەی کە لەسەری بوون، ئەگەر بەڕاستی بیانزانیایە چی شتێک سوود وقازانجی ھەیە بۆیان.
Os Tafssir em língua árabe:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقُولُواْ رَٰعِنَا وَقُولُواْ ٱنظُرۡنَا وَٱسۡمَعُواْۗ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٞ
خوای گەورە باوەڕداران فێر دەکات کە ووشەی جوان بەکار بھێنن لەکاتی ئاخاوتن وقسە کردنیاندا، وپێیان دەڵێت: ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە مەڵین: (راعنا) واتا: ئاگات لە حاڵمان بێت وگوێ بیستمانبە، چونکە جولەکە ئەو ووشەیەیان گۆڕی بوو وە پێغەمبەریان (صلی اللە علیە وسلم) پێ بانگ دەکرد، وە مەبەستیان مانایەکی خراپ بوو کە لە زمانی ئەواندا بە مانای بەدکار وساویلکە دەھات، بۆیە خوای گەورە ڕێگری کرد لە باوەڕداران ئەو ووشەیە بەکار بھێنن لەگەڵ پێغەمبەری خوادا (صلی اللە علیە وسلم) تاوەکو ئەو دەرگایە دابخات وکەس نەتوانێت بە مەبەستی خراپ بەکاری بھێنێت، لەبری ئەوە فەرمانی کرد ووشەی تەماشامان بکە تاوەکو لێت تێبگەین چی دەڵێیت، چونکە ئەو ووشەیە ھەمان مەبەست و واتا دەدات بەدەستەوە بەبێ ئەوەی تووشی ھیچ حەرامیەک ببن، وە بێگومان بۆ بێباوەڕانیش سزای بە سۆ وبە ئازار ھەیە.
Os Tafssir em língua árabe:
مَّا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ وَلَا ٱلۡمُشۡرِكِينَ أَن يُنَزَّلَ عَلَيۡكُم مِّنۡ خَيۡرٖ مِّن رَّبِّكُمۡۚ وَٱللَّهُ يَخۡتَصُّ بِرَحۡمَتِهِۦ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلۡفَضۡلِ ٱلۡعَظِيمِ
بێباوەڕان ھەرجۆرێک بن، خاوەن کتێبەکان بن یان موشریک وھاوەڵ بڕیار دەرەکان بن، پێیان خۆش نیە ھیچ خێر وچاکەیەک لە لایەن خواوە دابەزێت بۆ سەرتان، کەم بێت یان زۆر، بێگومان خوای گەورە خۆی بەسۆز ومیھرەبانی خۆی پێغەمبەرێتی و وەحی ونیگا وباوەڕ تایبەت دەکات بەو کەسانەوە لە بەندەکانی کە خۆی دەیەوێت، خوای گەورە خاوەنی فەزڵی گەورەیە، ھیچ خێر وخۆشی وچاکەیەک تووشی ھیچ دروستکراوێکی نابێت مەگەر ئەو بیەوێت، یەکێکیش لە فەزڵ و چاکەکانی ناردنی پێغەمبەرەکەی و دابەزینی قورئان بوو بۆی.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• سوء أدب اليهود مع أنبياء الله حيث نسبوا إلى سليمان عليه السلام تعاطي السحر، فبرّأه الله منه، وأَكْذَبَهم في زعمهم.
بێ ئەدەبی جولەکە لەگەڵ پێغەمبەرانی خوای گەورە، کاتێک فێر بوون وئالودە بوونی جادوویان دایە پاڵ پێغەمبەر سولەیمان (سەلامی خوای لێ بێت)، خوای گەورەش ئەستۆ پاکی ئەوی ڕاگەیاند، وە بەدرۆی خستنەوە لەوەی باوەڕیان پێی بوو.

• أن السحر له حقيقة وتأثير في العقول والأبدان، والساحر كافر، وحكمه القتل.
بێگومان جادوو ھەقیقەت وکاریگەری خۆی ھەیە لەسەر ژیری وجەستەی مرۆڤەکان، جادووگەر بێباوەڕە، وە حوکمەکەیشی کوشتنە.

• لا يقع في ملك الله تعالى شيء من الخير والشر إلا بإذنه وعلمه تعالى.
+ھیچ شتێک لە موڵکی خوای گەورەدا لە خێر و زیان روو نادات ئەگەر خوای گەورە بڕیاری لەسەر نەبێت و بە ئاگاداری ئەو نەبێت.

• سد الذرائع من مقاصد الشريعة، فكل قول أو فعل يوهم أمورًا فاسدة يجب تجنبه والبعد عنه.
داخستنی دەرگایەک کە خراپەی لێوە ڕوو بدات یەکێکە لە مەبەستەکانی شەریعەت، جا ھەر کوفتارێک یان کردارێک ئەنجامدانی مەبەستی خراپیان لە پشتەوە بێت واجبە لێی دوور بکەوینەوە و نزیکی نەکەوینەوە.

• أن الفضل بيد الله تعالى وهو الذي يختص به من يشاء برحمته وحكمته.
بێگومان فەزڵ وخێر وچاکە ھەمووی بەدەستی خوای گەورەیە، وە ھەر ئەویش بە میھرەبانی و دانای خۆی تایبەتە بە پێدانی خێر وچاکە بۆ ھەر کەسێک کە بیەوێت.

۞ مَا نَنسَخۡ مِنۡ ءَايَةٍ أَوۡ نُنسِهَا نَأۡتِ بِخَيۡرٖ مِّنۡهَآ أَوۡ مِثۡلِهَآۗ أَلَمۡ تَعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ
خوای گەورە بەرز وبڵند ڕوونی دەکاتەوه ھەرکاتێک حوکمی ئایەتێکی لە قورئانی پیرۆز ھەڵگرتبێت، یان لەفزەکەی سڕیبێتەوە و خەڵکی لەبیریان چووبێتەوە، ئەوا خوای گەورە بەعیلم وحیکمەتی خۆی لە ئێستا یان لەداھاتوودا لەوە بەسوودتر یان ھاوشێوەی خۆیانیان بۆ دەھێنێت، وە تۆیش دەزانیت ئەی پێغەمبەر کە بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵات وبەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھەرچیەکی بوێت دەیکات، وە ھەموو بڕیار وحوکمیش دەدات ھەرکاتێک بیەوێت.
Os Tafssir em língua árabe:
أَلَمۡ تَعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٍ
ئەی پێغەمبەر تۆ دەزانیت کە بێگومان خوای گەورە خاوەنی ئاسمانەکان وزەویە، ھەر کارێکی بوێت ئەنجامی دەدات، ھەرچۆنێک بیەوێت فەرمان دەکات بە بەندەکانی، وە ڕێگریشیان لێ دەکات لەوەی کە دەیەوێت، وە ئەوەی لە ئەحکامەکانی شەرعە بڕیاری لەسەر دەدات، وە ئەوەشی بیەوێت دەیانسرێتەوە، وە بیشزانە جگە خوای گەورە ھیچ پشت وپەنا وکەسێکتان نیە کە کاروبارەکانتان بەڕێوە ببات، وە ھیچ یار وکۆمەکێکتان نیە کە زیانتان لێ دوور بخاتەوە، بەڵکو تەنھا خوای گەورەیە پشت وپەنا ویار وکۆمەکتان، بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا.
Os Tafssir em língua árabe:
أَمۡ تُرِيدُونَ أَن تَسۡـَٔلُواْ رَسُولَكُمۡ كَمَا سُئِلَ مُوسَىٰ مِن قَبۡلُۗ وَمَن يَتَبَدَّلِ ٱلۡكُفۡرَ بِٱلۡإِيمَٰنِ فَقَدۡ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ
ئەی باوەڕداران کاری ئێوە نیە داوا لە پێغەمبەرەکەتان بکەن -داوا کردنی سەرکەشی وپشتھەڵکردن- ھەروەک چۆن گەلەکەی موسی پێشتر داوایان لە موسی کرد کە خوامان پیشان بدە، جا ھەر کەسێک باوەڕ بگۆڕێتەوە بە بێباوەڕی ئەوا بێگومان لەڕێگای مامناوەند ودادگەری کە ڕێگای ڕاستە لایداوە وگومڕا بووە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَدَّ كَثِيرٞ مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَوۡ يَرُدُّونَكُم مِّنۢ بَعۡدِ إِيمَٰنِكُمۡ كُفَّارًا حَسَدٗا مِّنۡ عِندِ أَنفُسِهِم مِّنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلۡحَقُّۖ فَٱعۡفُواْ وَٱصۡفَحُواْ حَتَّىٰ يَأۡتِيَ ٱللَّهُ بِأَمۡرِهِۦٓۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
زۆرێک لە جولەکە و گاورەکان لەبەر حەسوودی ونەگریسیان پێان خۆشە و ئاواتی ئەوە دەخوزان کە پاش باوەڕھێنانتان بێباوەڕتان بکەنەوە وھەڵتان بگەڕێنەوە لە ئاینەکەتان، ھەروەک ئەو کاتانەی کە بتتان دەپەرست، پاش ئەوەی ئەو جولەکە وگاورانە ھەق وڕاستیان بۆ ڕوون بوویەوە وزانیان ئەوەی کە بۆ پێغەمبەر ھاتووە لە لایەن خواوەیە، جا ئەی باوەڕداران ئێوە لێیان ببورن و چاوپۆشی لە نەزانین و جەھل و دەروونی خراپیان بکەن، تا ئەو کاتەی کە فەرمان و بڕیاری خوا لەبارەیانەوە دێت، بێگومان فەرمان وبڕیاری خوا لەم بارەیەوە ھات، ئەویش ئەوە بوو کە بێباوەڕان سەرپشک بکرێن لە نێوان ئیسلام یان پێدانی جزیە یان جەنگ کردن، بێگومان خوای گەورە بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە و ھیچ شتێک دەستەوسانی ناکات.
Os Tafssir em língua árabe:
وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَۚ وَمَا تُقَدِّمُواْ لِأَنفُسِكُم مِّنۡ خَيۡرٖ تَجِدُوهُ عِندَ ٱللَّهِۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ
نوێژەکانتان بە تەواوی و بە ئەرکان و واجبات وسوننەتەکانیەوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان دەربکەن وبیدەن بەو کەسانەی شایستەی زەکات پێدانن، وە ھەرچەند کاروکردەوەی چاک بکەن لە ژیانتاندا و پێش خۆتانی بخەن پێش مردن ئەوا دەبێتە توێشوو بۆتان، وە لەلای خوای گەورە لەڕۆژی دواییدا پاداشتەکەی دەبیننەوە و لەسەری پاداشتان دەداتەوە، بێگومان خوای گەورە بینایە بەھەموو کار وکردەوەکانتان، وە پاداشتی ھەموو کەس دەداتەوە لەسەر کار وکردەوەکانیان.
Os Tafssir em língua árabe:
وَقَالُواْ لَن يَدۡخُلَ ٱلۡجَنَّةَ إِلَّا مَن كَانَ هُودًا أَوۡ نَصَٰرَىٰۗ تِلۡكَ أَمَانِيُّهُمۡۗ قُلۡ هَاتُواْ بُرۡهَٰنَكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
ھەموو دەستە وتاقمێک لە جولەکە وگاورەکان ووتیان: گوایە بەھەشت تایبەتە بەوانەوە، جولەکەکان: ووتیان: ھەرکەسێک جولەکە نەبێت ناچێتە بەھەشتەوە، وە گاورەکانیش ووتیان: ئەوەی گاور نەبێت ناچێتە بەھەشتەوە، ھەموو ئەمانە ئومێد و خەیاڵ پڵاوی بەتاڵ ونابەجێی وخراپی خۆیانە، جا ئەی پێغەمبەر وەڵامیان بدەرەوە وپێیان بڵێ: ئەگەر ڕاست دەکەن لە بانگەشە وبۆچونەکانتان بەڵگەکانتان بھێنن لەسەر ئەو گومانانەی کە دەیبەن.
Os Tafssir em língua árabe:
بَلَىٰۚ مَنۡ أَسۡلَمَ وَجۡهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحۡسِنٞ فَلَهُۥٓ أَجۡرُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ
بەڵێ ڕاستی ودروستیەکەی ئەمەیە ھەرکەسێک دڵسۆز بێت بۆ خوای گەورە وبەئیخلاصەوەش ڕووی کردبێتە خوای گەورە - لە ھەمان کاتدا لەگەڵ دڵسۆزی وئیخلاصیەکەی بۆ خوای گەورە- چاکەکار بێت وچاکە خوازیش بێت لە بەندایەتی کردنی بەو شێوەیەی کە شوێنکەوتەی ئەوە بێت کە پێغەمبەری خوا ھێناوێتی، بەڕاستی ئەو کەسەی ئاوابێت لەھەر دەستە وتاقمێک بێت دەچێتە بەھەشتەوە، وە پاداشتی لای خوای گەورەیە، وە ھیچ ترسێکی نابێت لە دواڕۆژدا، وە ھیچ دڵتەنگیش نابن لەوەی لەدەستیان چووە لە دونیادا، ھەموو ئەمانە ئەو سیفەتانەن کە پاش ھاتنی پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) نایەنە دی لە موسڵماناندا نەبێت.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• أن الأمر كله لله، فيبدل ما يشاء من أحكامه وشرائعه، ويبقي ما يشاء منها، وكل ذلك بعلمه وحكمته.
بەڕاستی ھەموو فەرمان وبڕیارێک ھەر بۆ خوای گەورەیە، ھەرچیەکی بوێت لە ئەحکام و شەریعەتەکانی دەیانگۆڕێت، وھەرچیەکیشی بوێت لەو حوکم وشەریعەتانە دەیانھێڵێتەوە و نایانگۆڕێت، ھەموو ئەمانەش بە عیلم وزانیاری و حیکمەتی خۆیەتی.

• حَسَدُ كثيرٍ من أهل الكتاب هذه الأمة، لما خصَّها الله من الإيمان واتباع الرسول، حتى تمنوا رجوعها إلى الكفر كما كانت.
زۆرێک لە خاوەن کتێبەکان (لەجولەکە وگاورەکان) حەسوودی دەبەن بە ئومەتی ئیسلام لەسەر ئەوەی خوای گەورە باوەڕ و شوێنکەوتەی پێغەمبەری تایبەت کردووە بەوانەوە، تا کار گەیشتە ئەوەی کە ھیوا خواز بوون باوەڕداران بگەڕێنەوە سەر بێباوەڕی وبت پەرستیەكەی جارانی خۆیان.

وَقَالَتِ ٱلۡيَهُودُ لَيۡسَتِ ٱلنَّصَٰرَىٰ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَقَالَتِ ٱلنَّصَٰرَىٰ لَيۡسَتِ ٱلۡيَهُودُ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَهُمۡ يَتۡلُونَ ٱلۡكِتَٰبَۗ كَذَٰلِكَ قَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَ مِثۡلَ قَوۡلِهِمۡۚ فَٱللَّهُ يَحۡكُمُ بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ
جولەکەکان وتیان: گاورەکان لەسەر ئاینی ڕاست و دروست نین، وە گاورەکانیش وتیان: جولەکەکان لەسەر ئاینی ڕاست و دروست نین، ھەموو ئەوان ئەو پەڕاو و پەرتووکانە دەخوێننەوە کە خوای گەورە بۆیانی دابەزاندووە، وە ئەوەش دەخوێننەوە کە فەرمانیان پێکراوە کە باوەڕ بھێنن بە سەرجەم پێغەمبەران بەبێ جیاوازی، کاروکردەوەی ئەم جولەکە و گاورانە لە وتەی ئەو کەسانە دەکات لە موشریکەکان کە ھیچ نازانن کاتێک هەموو پێغەمبەرانیان بەدرۆ زانی و ھەموو ئەو پەڕاو و پەرتووکانەشیان بەدرۆ زانی کە بۆیان دابەزیووە، لەبەر ئەوە خوای گەورە لە ڕۆژی دواییدا دادوەری دەکات لە نێوان تەواوی بیروباوەڕ جیاوازەکاندا بەو شێوەیە کە ھەواڵی داوە بە بەندەکانی، بەوەی سەرکەوتن و سەرفرازی ھەمیشەیی نییە بۆ ئەو کەسانە نەبێت باوەڕیان ھەیە بە تەواوی ئەوەی خوای گەورە دایبەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکانی.
Os Tafssir em língua árabe:
وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ أَن يُذۡكَرَ فِيهَا ٱسۡمُهُۥ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَآۚ أُوْلَٰٓئِكَ مَا كَانَ لَهُمۡ أَن يَدۡخُلُوهَآ إِلَّا خَآئِفِينَۚ لَهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا خِزۡيٞ وَلَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٞ
ھیچ کەس وەک ئەو کەسە ستەمکار نیە کە ڕێگری دەکات لە ذیکر ویادی خوا لەناو مزگەوتەکانیدا، وە ڕێگری دەکات لە نوێژ ویادی خوا و خوێندنی قورئان تێیاندا، وە ھەوڵی ئەوەش دەدات کەخاپور وخراپیان بکات، بە تێکدان وڕێگری کردن لە بەجێھێنانی پەرستن تێیاندا، ئەو کەسانەی کە ھەمیشە لە ھەوڵدان بۆ خراپ وخاپور کردنی مزگەوتەکان نابێت بێنە ناویەوە مەگەر بە ترس ودڵە لەرزەوە نەبێت، چونکە ئەوانە بێباوەڕن وڕێگریان کردووە لە مزگەوتەکانی خوا، ئەوانە لە ژیانی دونیادا سەرشۆڕی وسوک وڕسوایی بەشیان دەبێت لەسەر دەستی موسڵماناندا، وە لەڕۆژی دواییشدا بەھۆی ئەوەی بوبونە ڕێگری خەڵکی لە چوونە مزگەوت و یادی کردنی خوا، سزای گەورەیان بۆ ھەیە لە لایەن خوای گەورەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلِلَّهِ ٱلۡمَشۡرِقُ وَٱلۡمَغۡرِبُۚ فَأَيۡنَمَا تُوَلُّواْ فَثَمَّ وَجۡهُ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ
موڵک وخاوەندارێتی ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوا وئەوەشی لە نێوانیاندایە ھەر بۆ خوای گەورەیە، ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە فەرمان بە بەندەکانی دەکات، جا ئێوە ڕوو لە ھەر شوێن وجێگایەک بکەن ئەوا ڕووتان لەخوای گەورە کردووە، جا فەرمانی خوای گەورە بە ڕوو وەرگێڕانتان بەرەو (بیت المقدس) یان بەرەو کەعبە، یان ھەڵەتان کرد لە ڕوو کردنە قیبلە، یان لەسەرتان گران وقورس بوو ڕوو بکەنه قیبلە، ئەوا ھیچ گرفت نیە وگوناھتان ناگات کە چۆن ڕوو دەکەن، چونکە ھەموو ڕووەکان ھەموویان ھەر ھی خوای گەورەن، بێگومان خوای گەورە بەڕەحم ومیھرەبانی فراوانی ھەموو دروستکراوەکانی گرتووەتەوە، وە بەزانست وزانیاریشی ئاگادارە بە نیەت وکار وکردەوەکانیان.
Os Tafssir em língua árabe:
وَقَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدٗاۗ سُبۡحَٰنَهُۥۖ بَل لَّهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ كُلّٞ لَّهُۥ قَٰنِتُونَ
جولەکە وگاور وھاوەڵدانەران ووتیان: خوای گەورە مناڵی بۆ خۆی داناوە! پاک وبێگەردی بۆ خوای گەورە لەوەی دەیدەنە پاڵی، ئەو زاتە بێ باکە لە دروستکراوەکانی وھیچ پێویستی بەوان نیە، بەڵکو ئەو کەسە مناڵ بڕیار دەدات بۆ خۆی کە پێویستیەتی، خوای گەورە وبەرز وبڵند خاوەنی ھەموو ئەو شتانەیە کە لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە، ھەموو دروستکراوەکانی بەندە وملکەچی ئەون، ھەرچۆنیەکی بوێت بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.
Os Tafssir em língua árabe:
بَدِيعُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَإِذَا قَضَىٰٓ أَمۡرٗا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ
خوای گەورە دروستکەر وبەدیھێنەری ئاسمانەکان وزەوی وئەوەشی لە ناویاندایە کە پێشتر نمونەیان نەبووە، جا ھەرکاتێک بڕیاری لەسەر کارێکدا، یان وویستی ئەنجامی بدات ئەوا تەنھا دەڵێت ببە، ئەوا خێرا بەو شێوەیە دەبێت کە خوای گەورە دەیەوێت، وە ھیچ شتێکیش نیە بڕیار وفەرمان وقەزای خوا ڕەد بکاتەوە وببێتە ڕێگر لەبەردەمیدا.
Os Tafssir em língua árabe:
وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَ لَوۡلَا يُكَلِّمُنَا ٱللَّهُ أَوۡ تَأۡتِينَآ ءَايَةٞۗ كَذَٰلِكَ قَالَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِم مِّثۡلَ قَوۡلِهِمۡۘ تَشَٰبَهَتۡ قُلُوبُهُمۡۗ قَدۡ بَيَّنَّا ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يُوقِنُونَ
ئەوانەی کە بێئاگا و نەزان بوون لە خاوەن پەرتووک و موشریکەکان، لەبەر سەرکەشیان لەھەق و ڕاستی دەیانووت: باشە بۆچی خوای گەورە بەبێ ناوەندگیری پێغەمبەرەکانی وە بەڕاستەوخۆ گفتوگۆمان لەگەڵ ناکات؟ یان نیشانەیەکی تایبەت بەخۆمان بۆ نانێرێت کە بڵێت تۆ پێغەمبەریت؟ ھاوشێوەی وتەی ئەمانەیش گەلان و ئوممەتانی تریش کە پێغەمبەرەکانی خۆیان بەدرۆ زانی ھەمان شتیان دەوتەوە، ھەرچەند کات و شوێن و جێگاشیان جیاوازە بەڵام دڵیان هاوشێوەی ئەوانەى پێشووە لە کوفر و بێباوەڕی و سەرکەشی و فيز و سنوور تێپەڕاندن لە تاوان، بێگومان بەڵگە و نیشانەکانی خۆمان ڕوون کردەوە بۆ ئەوانەی يەقین و باوەڕیان ھەیە بەھەق و ڕاستی ئەگەر بۆیان ئاشکرا بێت، ھیچ شتێک نییە تووشی گومانیان بکات، وە سەرسەختیش نین و ڕێگر نابن لە ڕازی بوون بە ھەق و ڕاستی.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ بَشِيرٗا وَنَذِيرٗاۖ وَلَا تُسۡـَٔلُ عَنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلۡجَحِيمِ
ئەی پێغەمبەر ئێمە تۆمان ڕەوانە کرد بە ئاینێکی ڕاست ودروست کە ھیچ گومان ودوو دڵیەکی تێدا نیە، بۆ ئەوەی موژدە بدەیت بە باوەڕداران بە بەھەشت، وە بێباوەڕانیش بترسێنێت بە ئاگری دۆزەخ، وە ئەوەش بزانە ھیچت لەسەر نیە تەنھا ئەوە نەبێت بەڕوونی پەیامی خوای گەورە بگەیەنیت، وە خوای گەورە لێپرسینەوەت لەگەڵدا ناکات لەسەر ئەوانەی باوەڕت پێ ناھێنن لە ھاوەڵانی ئاگری دۆزەخ.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• الكفر ملة واحدة وإن اختلفت أجناس أهله وأماكنهم، فهم يتشابهون في كفرهم وقولهم على الله بغير علم.
بێباوەڕان ھەموویان یەک ئومەت ویەک ئاینن، ئەگەر چی ڕەگەزی خەڵکەکەیان وشوێنەکانیان جیاواز بن، ئەوان لە بێباوەڕی وتۆمەت وبوھتان و ووتەی نا بەجێی نازانستیانەوە لەسەر خوای گەورە لەیەک دەچن و وەک یەک وان.

• أعظم الناس جُرْمًا وأشدهم إثمًا من يصد عن سبيل الله، ويمنع من أراد فعل الخير.
گەورەترین تاوان وگوناھـ ئەوەیە کەسانێک ڕێگری بکەن لە ڕێگای ڕاستی خوای گەورە، وە ببنە ڕێگر لەبەردەم ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کاری خێر وچاکە بکەن.

• تنزّه الله تعالى عن الصاحبة والولد، فهو سبحانه لا يحتاج لخلقه.
خوای گەورە پاکو بێگەردە لە ھاوەڵ ومناڵ بڕیاردان بۆ خۆی، ئەو زاتە پیرۆزە ھیچ پێویستیەکی نیە بە دروستکراوەکانی خۆی.

وَلَن تَرۡضَىٰ عَنكَ ٱلۡيَهُودُ وَلَا ٱلنَّصَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمۡۗ قُلۡ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلۡهُدَىٰۗ وَلَئِنِ ٱتَّبَعۡتَ أَهۡوَآءَهُم بَعۡدَ ٱلَّذِي جَآءَكَ مِنَ ٱلۡعِلۡمِ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٍ
خوای گەورە لەگەڵ پێغەمبەرەکەیدا قسەدەكات و پێی ڕادەگەیەنێت و دەیترسێنێت و پێی دەڵێت: جولەکە و گاورەکان ھەرگیز ڕازی نابن لە تۆ ھەتاوەکو واز لە ئیسلام دەھێنیت و شوێن ئەو ئاینە دەکەویت کە ئەوانی لەسەرە، بڵێ: بە راستی تەنها كتێبەكەی خوای گەورە و رونكردنەوەی ئەو رێنوێنیكارە نەك ئەوەی ئەوان لەسەرین لە ناڕەوایی و باتڵ، جا ئەگەر تۆ یان ھەر شوێنکەوتەیەکی تۆ لە موسڵمانان شتێکی وابکەن پاش ئەوەی ئاینی ڕاست و ھەقتان بۆ ھات و بۆتان ڕوونکرایەوە، ئەوا ھیچ یارمەتی و کۆمەکیەکتان لای خوای گەورەوە نابینن، ئەمەش لە چوار چێوەی ڕوونکردنەوەی مەترسی جێھێشتنی ھەق و ڕاستی و شوێنکەوتنی ئەھلی ناھەق دێت.
Os Tafssir em língua árabe:
ٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يَتۡلُونَهُۥ حَقَّ تِلَاوَتِهِۦٓ أُوْلَٰٓئِكَ يُؤۡمِنُونَ بِهِۦۗ وَمَن يَكۡفُرۡ بِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ
قورئانی پیرۆز باسی دەستە وتاقمێک دەکات لە خاوەن پەرتووکەکان (جولەکە وگاورەکان) کە کار بەو ڕێنوماییانە دەکەن کە لەو پەرتووکانەدا ھاتووە وبۆیان دابەزیووە، وە بە ھەق وڕاستی شوێنی دەکەون، ئەوانە لەو پەرتوکانەدا (لە تەوراتو لە ئینجیل) بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرا دەبینن کە بەڵگەن لەسەر ڕاستی پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، ھەر بۆیە پەلەیان کرد لە باوەڕھێنان پێی، بەڵام دەستە وتاقمێکی تریان سوور بوون لەسەر بێباوەڕی خۆیان، ھەر بۆیە خەسارۆمەندی بەشیان دەبێت.
Os Tafssir em língua árabe:
يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتِيَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتُ عَلَيۡكُمۡ وَأَنِّي فَضَّلۡتُكُمۡ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئەی بەنی ئیسرائیل (نەوهکانی یەعقوب پێغەمبەر) باسی ئەو ناز ونیعمەتە دونیایی ودینیانە بکەن کە پێم بەخشین -وشوکری بکەن-، وە باسی ئەوەش بکەن کە من فەزڵی ئێوەم دا بەسەر خەڵکانی سەردەمی خۆتان بەوەی پێغەمبەرایەتی وپلە وپایە ودەسەڵات وموڵکم پێبەخشین.
Os Tafssir em língua árabe:
وَٱتَّقُواْ يَوۡمٗا لَّا تَجۡزِي نَفۡسٌ عَن نَّفۡسٖ شَيۡـٔٗا وَلَا يُقۡبَلُ مِنۡهَا عَدۡلٞ وَلَا تَنفَعُهَا شَفَٰعَةٞ وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ
خۆتان بپارێزن لەسزای ڕۆژی دوایی، ئەویش بەوەی شوێن ئەو فەرمانانە بکەون کە خوای گەورە فەرمانی پێکردووە، وە دوور بکەونەوە لە قەدەغەکراوەکانی، چونکە لەو ڕۆژەدا کەس ناتوانێت ھیچ شتێک بکات بۆ ھیچ کەسێکی تر، وە ھیچ بارمتە وبرتیتیەکیش ھەرچەند گەورەش بێت لە ھیچ کەسێک وەرناگیرێت بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات لە سزای سەختی دۆزەخ، وە ھیچ شەفاعەت وتکایەکیش لەکەس وەرناگیرێت بۆ ھیچ کەسێکی تر ھەرچەند پلە وپایە و مەقامیشی گەورە بێت، وە ھیچ سەرخەر وکۆمەکیکارێکیش بەدی ناکات جگە خوای گەورە.
Os Tafssir em língua árabe:
۞ وَإِذِ ٱبۡتَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِـۧمَ رَبُّهُۥ بِكَلِمَٰتٖ فَأَتَمَّهُنَّۖ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامٗاۖ قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِيۖ قَالَ لَا يَنَالُ عَهۡدِي ٱلظَّٰلِمِينَ
بیری ئەو کاتە بکەرەوە کاتێک خوای گەورە ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) تاقی کردەوە، ئەویش بەوەی کە فەرمانی پێکرد بەچەند حوکم وتەکلیفێک، ئەوە بوو ئیبراھیم ھەموو فەرمانەکانی بە چاکترین شێوە جێ بەجێکرد، خوای گەورەش بە ئیراھیمی پێغەمبەری فەرموو: من تۆ دەکەم بە سەرمەشقی خەڵکی بۆ ئەوەی لە کاروکردەوەتدا چاوت لێبکەن وبتکەن بە سەرمەشقی خۆیان، ئیبراھیمیش ووتی: ئەی خوای گەورە نەوەکانیشم بکە بە پێشەوای خەڵکی بۆ ئەوەی ببن بەسەرمەشقی خەڵکی، خوای گەورەش وەڵامی ئیبراھمی دایەوە وفەرمووی: پێغەمبەرێتی وپەیام وپەیمانی من ھەرگیز بەخەڵکانی بێباوەڕ وستەمکاری نەوەکانی تۆ نادرێت.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذۡ جَعَلۡنَا ٱلۡبَيۡتَ مَثَابَةٗ لِّلنَّاسِ وَأَمۡنٗا وَٱتَّخِذُواْ مِن مَّقَامِ إِبۡرَٰهِـۧمَ مُصَلّٗىۖ وَعَهِدۡنَآ إِلَىٰٓ إِبۡرَٰهِـۧمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ أَن طَهِّرَا بَيۡتِيَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلۡعَٰكِفِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ
ئەوەش بەبیری خۆت بھێنەرەوە کاتێک خوای گەورە کەعبەی کردە پەناگا وشوێنی ئارامی وئاسایش وھێمنی وکۆبونەوەی گشت خەڵکی، کە دڵیانی پەیوەست کرد پێوەی، بەشێوەیەک ھەرکاتێک لەوێ ھەڵکەنران جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆلای، وە کردی بە مایەی ئاسایش بۆیان، کە ھیچ کەسێک لەوێ دەست درێژی نەکرێتە سەریان، وە فەرمووی بەخەڵکی: ئەی خەڵکینە (حیجری ئیسماعیل) ئەو جێگایەی کە ئیبراھیم لەسەری دەوەستا کاتێک کەعبەی دروستکرد، بکەنە جیگا نوێژی خۆتان، پاشان وەسیەتمان کرد بۆ ئیبراھیم وئیسماعیل وڕاماسپاردن کە ماڵەکەم (کەعبە) پاک بکەنەوە لەپیسی وبتپەرستی بۆ ئەوانەی دەیانەوێت خواپەرستی بکەن بەتەواف و ئیعتیکافکردن و (نوێژکردن) وکڕنوش بردن وسوژدە بردن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِـۧمُ رَبِّ ٱجۡعَلۡ هَٰذَا بَلَدًا ءَامِنٗا وَٱرۡزُقۡ أَهۡلَهُۥ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ مَنۡ ءَامَنَ مِنۡهُم بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۚ قَالَ وَمَن كَفَرَ فَأُمَتِّعُهُۥ قَلِيلٗا ثُمَّ أَضۡطَرُّهُۥٓ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلنَّارِۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ
ئەی پێغەمبەر ئەوە بیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک ئیبراھیم لەخوای گەورە پاڕایەوە وووتی: ئەی پەروەردگارم ئەم شارە (مەککە) بکە بەشارێکی ھێمن وپڕ لە ئارامی وئاسایش، بەشێوەیەک کەس بەخراپی ڕێگری لێ نەکرێت، وە ڕزق وڕۆزی خەڵکەکەی بدە بە ھەموو بەروبومێکی پاک ونایاب، وە ڕزق وڕۆزیەک تایبەت بکە بەوانەی کە باوەڕیان بەخوای گەورە وڕۆژی دوایی ھەیە، خوای گەورەش فەرمووی: ئەوانەشیان کە بێباوەڕن لە دونیادا ماوەیەکی کەم ڕزق وڕۆزیان دەدەم، بەڵام لە ڕۆژی دواییدا بەناچاری پەلکێشی سزای ئاگریان دەکەم، ئای چەند خراپە ئەو جێگایەی کە دەگەڕێنەوە بۆی لە رۆژی دواییدا.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• أن المسلمين مهما فعلوا من خير لليهود والنصارى؛ فلن يرضوا حتى يُخرجوهم من دينهم، ويتابعوهم على ضلالهم.
بێگومان موسڵمانان ھەرچەند کاری چاک وباش ئەنجام بدەن لەگەڵ جولەکە وگاورەکاندا، ھەرگیز ئەوان لێیان ڕازی نابن ودانی خێریان پێدا ناھێنن، تا ئەو کاتەی کە موسڵمانان واز لە ئاینەکەیان دەھێنن و شوێن گومڕاییەکەی ئەوان دەکەون.

• الإمامة في الدين لا تُنَال إلا بصحة اليقين والصبر على القيام بأمر الله تعالى.
پێشەوایەتی لە ئایندا بەدەست نایەت بە یەقینی تەواو وئارامگرتن لەسەر فەرمانەکانی خوای گەورە نەبێت.

• بركة دعوة إبراهيم عليه السلام للبلد الحرام، حيث جعله الله مكانًا آمنًا للناس، وتفضّل على أهله بأنواع الأرزاق.
بەرەکەتی نزا وپاڕانەوەکەی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بۆ بەلەدی حەرام (شاری مەککە) کە خوای گەورە ئەو شارەی کرد بە شارێکی ھێمن وئارامی پڕ ئاسایش بۆ خەڵکی، وە فەزڵیدا بەسەر خەڵکەکەیدا بەوەی لە ھەموو چەشن وجۆرێک ڕزق وڕۆزی پێ بەخشین.

وَإِذۡ يَرۡفَعُ إِبۡرَٰهِـۧمُ ٱلۡقَوَاعِدَ مِنَ ٱلۡبَيۡتِ وَإِسۡمَٰعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلۡ مِنَّآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ
ئەی پێغەمبەر بیری ئەو کاتە بکەرەوە کاتێک ئیبراھیم و ئیسماعیل بناغەی کەعبەیان بەرز کردەوە، ھەر بەدەم کارکردنەوە بە گەردنکەچی و زەلیلیەوە زیکریان دەکرد و دەیانوت: ئەی پەروەردگارمان کارەكانمان لێوەربگرە، لەناو ئەوانەیشدا دروستکردنی ئەم ماڵەی خۆتە، بەڕاستی ھەر تۆی وەڵامدەری نزاکانی ئێمەیت، وە هەر تۆیش زانای بە نیەت و نیازی دڵ و کاروکردەوەمان.
Os Tafssir em língua árabe:
رَبَّنَا وَٱجۡعَلۡنَا مُسۡلِمَيۡنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَآ أُمَّةٗ مُّسۡلِمَةٗ لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبۡ عَلَيۡنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ
ئەی پەروەردگارمان ھەردووکمان بکە بەگوێڕایەڵ وملکەچی فەرمەکانی خۆت، تا بتوانین ھیچ شتێک نەکەینە ھاوەڵ وھاوبەشی تۆ، وە لەناو وەچە و نەوەکانماندا ئومەت وگەلێک بکە بە فەرمانبەردار وملکەچی خۆت، وە ڕێنمونیمان بکە کە چۆن عیبادەت وپەرستنی تۆ بکەین، وە لەگوناھەکانمان ببورە، وچاوپۆشی بکە لە کەموکورتی پەرستنەکانمان، چونکە بەڕاستی تەنھا ھەر تۆی تەوبە وەرگر لە بەندەکانت، وەزۆریش بە ڕەحم ومیھرەبانی لەگەڵیاندا.
Os Tafssir em língua árabe:
رَبَّنَا وَٱبۡعَثۡ فِيهِمۡ رَسُولٗا مِّنۡهُمۡ يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَيُزَكِّيهِمۡۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
ئەی پەروەردگارمان لەناو نەوەکانی ئیسماعیلدا پێغەمبەرێک لەخۆیان بنێرە، کە ئایەتەکانی تۆیان بەسەردا بخوێنێت، وە فێری قورئان وسوننەتیان بکات، وە پاکیان بکاتەوە لە ھاوەڵ بڕیاردان و ئاکاری خراپ وناپەسەند، بێگومان ھەر تۆ خوایەکی بەھێز وزاڵ وبەدەسەڵات وکار جوان ودانایت له كردەوه وئەحكامەكانت.
Os Tafssir em língua árabe:
وَمَن يَرۡغَبُ عَن مِّلَّةِ إِبۡرَٰهِـۧمَ إِلَّا مَن سَفِهَ نَفۡسَهُۥۚ وَلَقَدِ ٱصۡطَفَيۡنَٰهُ فِي ٱلدُّنۡيَاۖ وَإِنَّهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
ھیچ کەس لە ئاینی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) خۆی ھەڵاناویرێت و پشتی تێ ناکات وبچێتە سەر ئاینێکی تر، مەگەر کەسێک نەبێت بە گێل وگەمژەیی ونەفامی ستەم لەخۆی بکات وئاینی ھەق وڕاستی واز لێ بھێنێت وگومڕا ببێت، وڕازی بێت بە سوکی وڕسوایی، بێگومان ئێمە لە دونیادا ئیبراھیممان ھەڵبژارد وکردمان بە پێغەمبەر وخۆشەویستی خۆمان، وە ھەر ئەو لە دواڕۆژیشدا لەڕیزی ئەو چاکەکارانەدایە کە فەرمانەکانی خوای گەورەیان جێ بەجێ کردوووە، ھەر بەو ھۆیەوە بەرزترین پلەیان بەدەستھێناوە.
Os Tafssir em língua árabe:
إِذۡ قَالَ لَهُۥ رَبُّهُۥٓ أَسۡلِمۡۖ قَالَ أَسۡلَمۡتُ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئەو کاتەی کە خوای گەورە (ئیبراھیم) ی ھەڵیبژارد وپێی فەرموو: دەبێت لە پەرستنەکاندا دڵسۆز وموخلیس بیت، وملکەچی فەرمانەکانی من بیت، ئەویش لەوەڵامی پەروەردگاردا ووتی: ئەوا من خۆم دایە دەست پەروەردگاری جیھانیان کەدروستکەر و ڕۆزیدەر وڕێکخەری کاروباری بەندەکانە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَوَصَّىٰ بِهَآ إِبۡرَٰهِـۧمُ بَنِيهِ وَيَعۡقُوبُ يَٰبَنِيَّ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصۡطَفَىٰ لَكُمُ ٱلدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسۡلِمُونَ
ئەمجا ئیبراھیم ئامۆژگاری کوڕەکانی کرد بەو بەڵێنەی کە دای بە پەروەردگاری کە خۆی تەسلیم بە پەروەردگاری جیھانیان بکات، ھەروەھا یەعقوبیش ھەمان ئامۆژگاری بۆ کوڕەکانی کرد، وە ووتیان پێیان: بێگومان خوای گەورە ئاینی ئیسلام ویەکخواپەرستی بۆ ھەڵبژاردون، جا ئێوەش چاک دەستی پێوە بگرن ولەسەری بەردەوام بن تا ئەو کاتەی مردن یەخەتان دەگرێت، وە ئێوە ناوەڕۆک وڕواڵەتیشتان تەسلیم بە خوای گەورە بکەن.
Os Tafssir em língua árabe:
أَمۡ كُنتُمۡ شُهَدَآءَ إِذۡ حَضَرَ يَعۡقُوبَ ٱلۡمَوۡتُ إِذۡ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعۡبُدُونَ مِنۢ بَعۡدِيۖ قَالُواْ نَعۡبُدُ إِلَٰهَكَ وَإِلَٰهَ ءَابَآئِكَ إِبۡرَٰهِـۧمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَ إِلَٰهٗا وَٰحِدٗا وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ
ئایا ئێوە ئامادەی ھەواڵی یەعقوب بوون، کاتێک لەسەرەمەرگدا لە کوڕەکانی پرسی وپێی ووتن: ئایا ئێوە پاش مردنی من چی دەپەرستن؟ ئەوانیش لەوەڵامیدا ھەر ھەموویان ووتیان: ئێمەش ھەر خواکەی تۆ و خوای باوباپیرانی تۆ (ئیبراھیم وئیسماعیل وئیسحاق) دەپەرستین، خوایەکی تاک و تەنھا کە ھیچ ھاوەڵ وشەریکێکی نیە، وە ئێمەش ھەموومان تەنھا بۆ ئەو تەسلیم وملکەچین.
Os Tafssir em língua árabe:
تِلۡكَ أُمَّةٞ قَدۡ خَلَتۡۖ لَهَا مَا كَسَبَتۡ وَلَكُم مَّا كَسَبۡتُمۡۖ وَلَا تُسۡـَٔلُونَ عَمَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
ئەوانە ئوممەت وگەلێک بوون کە تێپەڕین وتەواو بوون وڕۆیشتن، وە ھەر شتێکیان کردبێت لە کاری چاک وکاری خراپ بێگومان ھەر بۆ خۆیانە، وە ئەوەشی ئێوە کردووتانە ھەر بۆ خۆتانە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ئێوە پرسیاری کار وکردەوەی ئەوانتان لێ ناکرێت، وە ئەوانیش پرسیاری کار وکردەوەی ئێوەیان لێ ناکرێت، وە ھیچ کەسێک بەگوناھی کەسێکی تر سزا نادرێت، بەڵکو ھەموو کەسێک پاداشتی ئەو کارانەی دەدرێتەوە کە پێش خۆی خستبوون، بۆیە کار وکردەوەی ئەوانەی پێش خۆتان سەرقاڵتان نەکەن، بەشێوەیەک کار وکردەوەی خۆتان لەبیر بچیتەوە، چونکە ھیچ کەسێک غەیری کار وکردەوەی خۆی و ڕەحم ومیھرەبانی پەروەردگاری نەبێت ناگاتە فریای وسوودی پێ ناگەیەنێت.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• المؤمن المتقي لا يغتر بأعماله الصالحة، بل يخاف أن ترد عليه، ولا تقبل منه، ولهذا يُكْثِرُ سؤالَ الله قَبولها.
باوەڕداری خواناس بە کار وکردەوە چاکەکانی لەخۆی بایی نابێت، بەڵکو لەوە دەترسێت کەخوای گەوره بیداتەوە بەسەریدا ولێی وەرنەگرێت، ھەر بۆیە زۆر لەخوای گەورە دەپاڕێتەوە کە کاروکردەوە چاکەکانی لێ وەربگرێت.

• بركة دعوة أبي الأنبياء إبراهيم عليه السلام، حيث أجاب الله دعاءه وجعل خاتم أنبيائه وأفضل رسله من أهل مكة.
بەرەکەتی نزا وپاڕانەوەکەی باوکی پێغەمبەران ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) کاتێک کە خوای گەورە نزاکەی گیرا کرد، وە کۆتا پێغەمبەر و باشترینیانی لە خەڵکی مەککە ڕەوانە کرد.

• دين إبراهيم عليه السلام هو الملة الحنيفية الموافقة للفطرة، لا يرغب عنها ولا يزهد فيها إلا الجاهل المخالف لفطرته.
ئاینی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) ئەو ئاینە پاک وبێگەردەیە کە ھاوتای فیترەتی مرۆڤەکانە، ھیچ کەسێک خۆی لێ ھەڵاناوێرێت وپشتی تێ ناکات کەسێکی نەزانی گەمژە نەبێت کە پێچەوانەی فیترەتی پاکی خۆی بێت.

• مشروعية الوصية للذرية باتباع الهدى، وأخذ العهد عليهم بالتمسك بالحق والثبات عليه.
مەشروعیەتی وەسیەت وئامۆژگاری کردنی وەچە ونەوە، بەوەی شوێن ھیدایەت وڕێنمونی بکەون، وە پەیمان وبەڵێن لێوەرگرتنیان بەوەی کە دەست بگرن بە ھەق وڕاستی ودامەزراو بن لەسەری.

وَقَالُواْ كُونُواْ هُودًا أَوۡ نَصَٰرَىٰ تَهۡتَدُواْۗ قُلۡ بَلۡ مِلَّةَ إِبۡرَٰهِـۧمَ حَنِيفٗاۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
جولەکە وگاورەکان ووتیان بەم ئومەتە (بە موسڵمانان): ببن بە جولەکە یان گاور ئەوسا دەکەونە سەر ڕێگای ڕاست وھیدایەت، جا ئەی پێغەمبەر تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: نەخێر ئێمە شوێن ئاینی ئیبراھیم دەکەوین وپەیڕەوی لەو دەکەین، چونکە لە ھەموو ئاینێکی خوار وخێچ لایداوە، وە ھیچ کاتێک ھیچ کەسێکیشی نەکردووە بە ھاوبەش بۆ خوای گەورە.
Os Tafssir em língua árabe:
قُولُوٓاْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡنَا وَمَآ أُنزِلَ إِلَىٰٓ إِبۡرَٰهِـۧمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ وَٱلۡأَسۡبَاطِ وَمَآ أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَآ أُوتِيَ ٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمۡ لَا نُفَرِّقُ بَيۡنَ أَحَدٖ مِّنۡهُمۡ وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ
ئەی باوەڕداران ئێوەش بە بانگەشەکەرانی ئەم بانەگەوازە ناھەقە لە جولەکە وگاورەکان بڵێن: باوەڕمان ھەیە بە خوای گەورە و قورئانی پیرۆز کە دابەزیووە بۆمان، وە باوەڕمان ھەیە بەوەی دابەزی بۆ سەر ئیبراھیم و نەوەکانی (ئیسماعیل وئیسحاق ویەعقوب) وە باوەڕمان ھەیە بە ئینجیل کە خوای گەورە ناردی بۆ عیسی، وە باوەڕمان ھەیە بەھەموو ئەو پەرتووکانەی کە خوای گەورە ناردوونی بۆ سەرجەم پێغەمبەران، وە ھیچ جیاوازیەکیش ناکەین لە نێوانیاندا، بەوەی باوەڕمان ھەبێت بە ھەندێکیان و بێباوەڕیش بین بە ھەندێکی تریان، وە بەتەنھاش ملکەچ وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەوین.
Os Tafssir em língua árabe:
فَإِنۡ ءَامَنُواْ بِمِثۡلِ مَآ ءَامَنتُم بِهِۦ فَقَدِ ٱهۡتَدَواْۖ وَّإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنَّمَا هُمۡ فِي شِقَاقٖۖ فَسَيَكۡفِيكَهُمُ ٱللَّهُۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ
جا ئەگەر جولەکە وگاورەکان وجگە ئەوانیش لە بێباوەڕان وەک ئێوە باوەڕیان ھێنا: ئەوا مانای وایە بەڕاست وڕێکی شوێن ئەو ڕاستە ڕێ کەوتوون کە خوای گەورە پێی ڕازیە، وە ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکردو باوەڕیان نەھێنا، بەوەی ھەموو پێغەمبەران یان ھەندێکیانیان بەدرۆ خستەوە وباوەڕیان پێ نەھێنان، دیارە لەڕاستی لایانداوە لەناکۆکی ودژایەتی کردندان، جا ئەی پێغەمبەر تۆ دڵگران مەبە، چونکە تۆ ھەر خوات بەسە، و لە ئازار وخراپەیان دەتپارێزێت، وسەرت دەخات بەسەریاندا، وه زۆریش بیسەرە بەگوفتارەکانیان، وە زۆریش زانایە بە نیەت وکار وکردەوەیان.
Os Tafssir em língua árabe:
صِبۡغَةَ ٱللَّهِ وَمَنۡ أَحۡسَنُ مِنَ ٱللَّهِ صِبۡغَةٗۖ وَنَحۡنُ لَهُۥ عَٰبِدُونَ
پابەندبن بە ئاینی خوای گەورەوە، لە ئاشکرا ونێھێنیتان، ئەو ئاینەی کە دروستی کردوون لەسەری، وە بزانە ھیچ ئاین وبەرنامەیەک باشتر وچاکتر نیە لە ئاین وبەرنامەی خوای گەورە، چونکە ھاوتا وھاوڕایە لەگەڵ فیترەتی پاکی مرۆڤدا، ھەرچی بەرژەوەندی بێت دەستەبەری دەکات بۆ مرۆڤەکان وھەرچیش خراپەیە دووریان دەخاتەوە لێیان، وە بڵێن: ئێمە تەنھا خوای گەورە دەپەرستین و ھیچ شتێک ناکەین بەھاوەڵی.
Os Tafssir em língua árabe:
قُلۡ أَتُحَآجُّونَنَا فِي ٱللَّهِ وَهُوَ رَبُّنَا وَرَبُّكُمۡ وَلَنَآ أَعۡمَٰلُنَا وَلَكُمۡ أَعۡمَٰلُكُمۡ وَنَحۡنُ لَهُۥ مُخۡلِصُونَ
ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئایا ئەی خاوەن نامەکان ئێوە دەمەقاڵێی ئەوەمان لەگەڵدا دەکەن، گوایە ئێوە لە پێشترن بە خوای گەورە وئاینەکەی، چونکە ئاینەکەی ئێوە کۆنترە و پەرتووکەکەتان پێشتر دابەزیووە، ئەوە بزانن کە ئەوانە ھیچ سودێکی نیە بۆتان، خوای گەورە (اللە) (جل جلالە) پەروەردگاری ھەموومانە وتایبەت نیە تەنھا بە ئێوەوە، کاروکردەوەکانمان بۆ خۆمان وئێوە ھیچ بەرپرس نین لێی، وە کاروکردەوەکانی ئێوەش بۆ خۆتان وئێمە ھیچ بەرپرس نین لێی، وە ھەموو کەس پاداشتی کاروکردەوەی خۆی وەردەگرێتەوە، وە ئێمەش دڵسۆز وموخلیصین بۆ خوای گەورە لە بەندایەتی کردن وگوێڕایەڵی کردنی، وە ھیچ شتێکیش ناکەین بە ھاوبەش وھاوەڵی.
Os Tafssir em língua árabe:
أَمۡ تَقُولُونَ إِنَّ إِبۡرَٰهِـۧمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ وَٱلۡأَسۡبَاطَ كَانُواْ هُودًا أَوۡ نَصَٰرَىٰۗ قُلۡ ءَأَنتُمۡ أَعۡلَمُ أَمِ ٱللَّهُۗ وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن كَتَمَ شَهَٰدَةً عِندَهُۥ مِنَ ٱللَّهِۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ
وە یان ئەی خاوەن نامەکان ئێوە پێتان وایە: ئیبراھیم و ئیسماعیل وئیسحاق ویەعقوب، وئەو پێغەمبەرانەیش لە نەوەکانی یەعقوب ھاتوون ھەموویان لەسەر ئاینی جولەکە یان گاور بوون، دەی ئەی پێغەمبەر تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: ئایا ئێوە لە خوای گەورە زاناترن؟ ئەو باشتر دەزانێت یان ئێوە؟ جا ئەگەر وایانزانی ئەو پێغەمبەرانە لەسەر ئاینی ئەوانن، ئەوا بێگومان درۆیان کردووە، چونکە ڕەوانە کردن ومردنی ئەوان پێش ھاتنی تەورات و ئینجیل بووە، بەمەشدا دەزانرێت ئەوەی کە دەیڵێن درۆیە بەدەم خوا و پێغەمبەرەکانیەوە ھەڵیدەبەستن، چونکە بێگومان ئەوان ئەو ھەق وڕاستیەی کە دابەزی بۆیان ھەموویان شاردەوە، وە ھیچ کەسیش لەو کەسە ستەمکارتر نیە کە شاھیدێکی جێگیری لابێت کە لە خواوە فێری بووبێت و بیشارێتەوە، وەک ئەوەی کە خاوەن نامەکان ئەنجامی دەدەن، وە بێگومان خوای گەورە بێ ئاگا نیە لە کاروکردەوەیان، وە لەسەر ھەموویشیی پاداشت وسزایان دەداتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
تِلۡكَ أُمَّةٞ قَدۡ خَلَتۡۖ لَهَا مَا كَسَبَتۡ وَلَكُم مَّا كَسَبۡتُمۡۖ وَلَا تُسۡـَٔلُونَ عَمَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
ئەو پێغەمبەرانە و ئومەتەکانیان، ئومەت وکۆمەڵێک بوون مردن وڕۆشتن بەڕێی خۆیانەوە وتێپەڕین، وە ھەر کار وکردەوەیەکیشیان کردبێت پاداشتەکەی ھەر بۆ خۆیانە، وە ئێوەیش ھەر کار وکردەوەیەکتان کردبێت ھەر بۆ خۆتانە، ئێوە ھیچ بەرپرس نین لە کاروکردەوەی ئەوان و لێپرسینەوەتان لەگەڵدا ناکرێت لەسەری، وە ئەوانیش بەرپرسن نین لە کاروکردەوەی ئێوە ولێپرسینەوەیان لەگەڵدا ناکرێت لەسەری، ھیچ کەسێک لەسەر تاوانی کەسی تر دادگایی ناکرێت، وە کار وکردەوەی کەسی تریش ھیچ سودێکی نابێت بۆی، بەڵکو ھەموو کەسێک لەسەر ئەوەی پێش خۆی خستووە پاداشتی دەدرێتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• أن دعوى أهل الكتاب أنهم على الحق لا تنفعهم وهم يكفرون بما أنزل الله على نبيه محمد صلى الله عليه وسلم.
بەڕاستی بانگەشەی خاوەن کتێبەکان (جولەکە وگاورەکان) بەوەی لەسەر ھەق وڕاستین ھیچ سودێکی نابێت بۆیان لەکاتێکدا ئەوان بێباوەڕن بەوەی کە دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم).

• سُمِّي الدين صبغة لظهور أعماله وسَمْته على المسلم كما يظهر أثر الصبغ في الثوب.
ئاین بە (ڕەنگ ونەخشە) ناوبراوە، چونکە کاروکردەوەکانی ھەمووی لەسەر کەسی موسڵمان دەردەکەوێت، ھەروەک چۆن کاریگەری ڕەنگ لەسەر جلوبەرگ دەردەکەوێت.

• أن الله تعالى قد رَكَزَ في فطرةِ خلقه جميعًا الإقرارَ بربوبيته وألوهيته، وإنما يضلهم عنها الشيطان وأعوانه.
بەڕاستی خوای گەورە لە فیطرەتی دروستکراوەکانیدا داننانی بە پەروەردگارێتی وپەرستراوێتی خۆی نەخشاندووە، بەڵام شەیتان وھاوکارەکانی گومڕایان دەکەن.

۞ سَيَقُولُ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَ ٱلنَّاسِ مَا وَلَّىٰهُمۡ عَن قِبۡلَتِهِمُ ٱلَّتِي كَانُواْ عَلَيۡهَاۚ قُل لِّلَّهِ ٱلۡمَشۡرِقُ وَٱلۡمَغۡرِبُۚ يَهۡدِي مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
خەڵکانێکی گێل ونەفام لە جولەکە وھاوشێوەکانیان لە دوو ڕووەکان، دەڵێن: ئەوە چی شتێک وایکرد لە موسڵمانەکان پشتھەڵکەن لەڕووکردنە قیبلەی (بیت المقدس) کە پێشتر ڕوویان تێدەکرد و قیبلەیان بووە؟ جا تۆیش ئەی پێغەمبەر لە وەڵامدا پێیان بڵێ: ڕوژھەڵات وڕۆژئاوا وبگرە ھەموو لایەکی جیھان بەتەنھا موڵکی خوای گەورەیە، چۆنی بوێت بەو شێوەیە بەندەکانی ئاڕاستە دەکات کە ڕوو لەکوێ بکەن، ھەر ئەو زاتە پیرۆزەیش ڕێنمونی ھەرکەسێک دەکات لە بەندەکانی بۆ سەر ڕیگای ڕاست کە بیەوێت، ئەو ڕێگایەی کە ھیچ خوار وخێچی ولاریەکی تێدا نیە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَٰكُمۡ أُمَّةٗ وَسَطٗا لِّتَكُونُواْ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ وَيَكُونَ ٱلرَّسُولُ عَلَيۡكُمۡ شَهِيدٗاۗ وَمَا جَعَلۡنَا ٱلۡقِبۡلَةَ ٱلَّتِي كُنتَ عَلَيۡهَآ إِلَّا لِنَعۡلَمَ مَن يَتَّبِعُ ٱلرَّسُولَ مِمَّن يَنقَلِبُ عَلَىٰ عَقِبَيۡهِۚ وَإِن كَانَتۡ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَٰنَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٞ رَّحِيمٞ
ھەروەک چۆنێک خوای گەورە قیبلەیەکی بۆ دیاری کردن و ڕازی بوو کە ڕووگەتان بێت، ھەر بەو شێوەیە کردونی بە ئومەتێکی باش ودادگەر، بەشێوەیەک مامناوەند بن لەنێوان ھەموو ئومەتەکانی تردا، لە بیروباوەڕ و پەرستن ومامەڵەکردنیش، بۆ ئەوەی ڕۆژی دوایی ببن بە شاھید بۆ پێغەمبەرانی خوا بەوەی کە ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردبوون گەیاندیان بە ئومەتەکانیان، وە بۆ ئەوەش پێغەمبەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ببێت بە شاھید بەسەر ئێوەوە، ئەوەی بۆی دابەزی لە پەیامی خوا پێی گەیاندن، ئەو قیبلە گۆڕینەیش کە پێشووتر ڕووتان تێدەکرد (بیت المقدس) تەنھا بۆ ئەوە بوو بزانین ئایا کێ ڕازیە بەو شەریعەتەی کە خوای گەورە دیاری کردووە، و گوێرایەڵە بۆی، وشوێن پێغەمبەر دەکەوێت، وە کێیش لە ئاینەکەی وەردەگرێت وشوێن ھەواو وھەوەس وئارەزووی دەکەوێت، وگوێڕاڵ وملکەچی شەرعی خوا نابێت، بێگومان فەرمانی گۆڕینی قیبلەی یەکەم قورس وگران بوو لەسەر دڵی کەسانێک نەبێت کە خوای گەورە یارمەتیدان و موەفەقی کردن کە باوەڕی پێی بھێنن، بەوەی ئەو شتەی کە خوای گەورە کردویەتی بە شەریعەت بۆ بەندەکانی بێگومان لەبەر حیکمەتێکی گەورەیە، ئەوەش بزانن کە خوای گەورە باوەڕتان پێی زایە ناکات، لە نێویشیاندا ئەو نوێژانەی کە پێش ڕوو وەرگێڕان لە قیبلەی یەکەم کردوتانن، بەڕاستی خوای گەورە بەارمبەر بەخەڵکی زۆر میھرەبان ودڵاواو بە بەزەییە، ھیچ شتێکیان لەسەر گران وقورس ناکات، وە پاداشتی کاروکردەوەکانیشیان زایە ناکات.
Os Tafssir em língua árabe:
قَدۡ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجۡهِكَ فِي ٱلسَّمَآءِۖ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبۡلَةٗ تَرۡضَىٰهَاۚ فَوَلِّ وَجۡهَكَ شَطۡرَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَحَيۡثُ مَا كُنتُمۡ فَوَلُّواْ وُجُوهَكُمۡ شَطۡرَهُۥۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ لَيَعۡلَمُونَ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّهِمۡۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا يَعۡمَلُونَ
بێگومان ئەی پێغەمبەر بینیمان کە چاو دەگێڕێت بەرەو ئاسمان وڕوو دەگێڕێت ودەڕوانیت وچاوەڕیی ئەوەیت کە وەحی دابەزێت لەسەر قیبلە وگۆڕێنی بۆ ئەو جێگایەی کە حەزت پێیەتی، جا بۆیە دڵنیابە ئێمەیش ڕووت وەردەگێڕین بۆ ئەو رووگە وقیبلەیەی کە پێت خۆشە وڕازیت پێی، ئەویش ڕووکردنە کەعبە وماڵی خوایە لەبری (بیت المقدس) کە ئێستا ڕووی تێدەکەیت، جا کەوابێت ڕووت وەربگێڕە بەرەو ماڵی خوای گەورە لە مەککەی پیرۆز، وە ئێوەش ئەی باوەڕداران لەھەر جێگایەک بوون لەکاتی نوێژەکانتاندا ڕووی تێبکەن، وە با ئەوانەیش لە خاوەن نامەکان لە جولەکە وگاورەکان بزانن کە گۆڕینی قیبلە کارێکی ھەق وڕاستە و لەلایەن دروستکەری باڵادەست وبەرێوەبەری فەرمانەکانیانەوە کە (اللە تعالی) یە دابەزیوە، چونکە لە پەرتووکەکەی ئەواندا ھاتووە وجێگیر بووە، وە خوای گەورەش غافڵ وبێ ئاگا نیە لەو کارانەی ئەوانە ئەنجامی دەدەن کە پشت لە بەرنامە ڕاستەکەی خوا دەکەن، بەڵکو خوای گەورە زانایە بە ھەمووی، وە لەسەر ھەموویشی سزایان دەدات.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَئِنۡ أَتَيۡتَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ بِكُلِّ ءَايَةٖ مَّا تَبِعُواْ قِبۡلَتَكَۚ وَمَآ أَنتَ بِتَابِعٖ قِبۡلَتَهُمۡۚ وَمَا بَعۡضُهُم بِتَابِعٖ قِبۡلَةَ بَعۡضٖۚ وَلَئِنِ ٱتَّبَعۡتَ أَهۡوَآءَهُم مِّنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلۡعِلۡمِ إِنَّكَ إِذٗا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ
سوێند بێت بەخوا ئەی پێغەمبەر ئەگەر بێتو تۆ ھەر نیشانە وبەڵگەیەک بھێنێت وپیشانی خاوەن نامەکانی بدەیت لە جولەکە وگاورەکان لەسەر ئەوەی گۆڕینی قیبلە کارێکی ڕاست ودروست بووە، ئەوان لەبەر سەرسەختی خۆیان لەبەرامبەر ئەوەی تۆ ھێناوتە، وە لەبەر خۆبەگەورە زانین لەشوێنکەوتنی ھەق، ھەرگیز ڕوو ناکەنه ئەو قیبلەیەی تۆ ڕووی تێدەکەیت، وە تۆیش دوای ئەوەی خوای گەورە ڕووی وەرگێڕایت لەو قیبلەیەی کە پێشوتر ڕووت تێدەکرد، جارێکی تر روو ناکەیتەوە قیبلەکەی ئەوان، وە ھیچ کەسێکیش لە ئەوان ڕوو ناکەنە قیبلەی یەکتر، چونکە ھەر دەستە وتاقمێکیان ئەوی تریان بێباوەڕ وکافر دەکات، ئەگەر بێتو تۆ شوێن ھەواو ئارەزووی ئەوانە بکەویت لەبارەی ڕوو کردنە قیبلە وغەیری ئەوەیش لە شەریعەت وئەحکامەکانی تر، دوای ئەوەی کە زانستی ڕاست ودروستت لای خوای گەورەوە بۆ ھات کە ھیچ گومان ودوو دڵی تێدا نیە، ئەوا ئەو کاتە بە پشتھەڵکردنە ھیدایەت تۆ لە ستەمکاران دەبیت، وشوێن ھەواو وئارەزووت دەکەویت، ئەم ووتارە بۆ پێغەبمەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بەم شێوەیە بەڵگەیە لەسەر خراپی شوێنکەوتنی ئەوان، وە ئیلا خوای گەورە پیغەمبەرەکەی پاراستوە لەوەھا کارێک، وە دیسان ترساندنی ئومەتەکەشییەتی لەدوای خۆی.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• أن الاعتراض على أحكام الله وشرعه والتغافل عن مقاصدها دليل على السَّفَه وقلَّة العقل.
بێگومان پشتھەڵکردنە ئەحکام وشەریعەتی خوای گەورە وخۆ گیڵ کردن لە مانا ومەبەستەکانی بەڵگەیە لەسەر گێلیەتی وکاڵفامی.

• فضلُ هذه الأمة وشرفها، حيث أثنى عليها الله ووصفها بالوسطية بين سائر الأمم.
فەزڵی ئەم ئومەتە وشەرەفی بەرزی، بەوەی خوای گەورە ستایشی کردووە و بە ئومەتێکی مامناوەند ودادگەر ناوزەدی کردووە لە نێو ھەموو ئومەتەکانی تردا.

• التحذير من متابعة أهل الكتاب في أهوائهم؛ لأنهم أعرضوا عن الحق بعد معرفته.
ئاگادار کردنەوە ومەترسی شوێنکەوتنی ھەواو وئارەزووی خاوەن نامەکان (جولەکە وگاورەکان) چونکە بێگومان ئەوان لەپاش ئەوەی ھەق وڕاستیان ناسی پشتیان تێکرد.

• جواز نَسْخِ الأحكام الشرعية في الإسلام زمن نزول الوحي، حيث نُسِخَ التوجه إلى بيت المقدس، وصار إلى المسجد الحرام.
دروستە سڕینەوەی ئەحکامە شەرعیەکان لە ئیسلامدا لەکاتی ھاتنە خوارەوەی وەحیدا، بەوەی کە خوای گەورە ڕووکردنە (بیت المقدس) لە نوێژەکاندا گۆڕی بۆ مزگەوتی حەرام.

ٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يَعۡرِفُونَهُۥ كَمَا يَعۡرِفُونَ أَبۡنَآءَهُمۡۖ وَإِنَّ فَرِيقٗا مِّنۡهُمۡ لَيَكۡتُمُونَ ٱلۡحَقَّ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ
ئەوانەی پەروتوکەکانمان بۆ ناردن لە زانایانی جولەکە وگاورەکان، چاک دەزانن فەرمانی گۆڕینی قیبلە یەکێکە لە نیشانەکانی پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) لای ئەوان، ھەروەک چۆن مناڵی خۆیان دەناسنەوە وجیای دەکەنەوە لە مناڵی تر، لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا کۆمەڵێک لەوان لەبەر حەسوودی وڕژدی وپیسی دەرونیان ئەو ڕاستیە دەشارنەوە کە موحەمەد ھێناویەتی، وە چاکیش دەزانن کە ئەو لەسەر ڕاستی وئاینی ھەقە.
Os Tafssir em língua árabe:
ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُمۡتَرِينَ
ئا ئەو ھەق وڕاستیە لە پەروەردگارتەوەیە، دەسا تۆیش ئەی پێغەمبەر لەو کەسانە مەبە کە گومان و دوو دڵی ھەیە لە ڕاستی ودروستی.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلِكُلّٖ وِجۡهَةٌ هُوَ مُوَلِّيهَاۖ فَٱسۡتَبِقُواْ ٱلۡخَيۡرَٰتِۚ أَيۡنَ مَا تَكُونُواْ يَأۡتِ بِكُمُ ٱللَّهُ جَمِيعًاۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
ھەموو ئومەت وگەلێک ڕووگە وقیبلەی خۆی ھەیە بە بەرجەستەیی یان بە مەعنەوی ڕووی تێ دەکات، ھەر لەوێشەوە گەل وئومەتەکان جیاوازیان تێکەوت لەسەر قیبلە وڕووگەکانیان ولەسەر ئەوەش کە خوای گەورە بۆی دەستنیشان کردبوون، جا جیاوازی بۆچوونەکانیان ھیچ زیاینێکی نیە ئەگەر بێتو بەفەرمان وشەرعی خوا بووبێت، ئێوەش ئەی باوەڕداران پێشبرێکی بکەن لەسەر ئەنجامدانی ئەو کارە چاکانەی کە فەرمانتان پێکراوە ئەنجامی بدەن، بێگومان خوای گەورە لە ھەر جێگا وشوێنێک بن لە ڕۆژی دواییدا کۆتان دەکاتەوە، بۆ ئەوەی پاداشتی کارەکانتان بداتەوە، بەڕاستی خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە خوای گەورە دەستەوسان نیە لە کۆکردنەوە و لێپرسینەوەتان.
Os Tafssir em língua árabe:
وَمِنۡ حَيۡثُ خَرَجۡتَ فَوَلِّ وَجۡهَكَ شَطۡرَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۖ وَإِنَّهُۥ لَلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ
ئەی پێغەمبەر خۆت و شوێنکەوتوانت لەھەر جێگایەک دەرچوون و ھاتنە دەرەوە، وە وویستان نوێژ بکەن ئەوا دەبێت ھە ڕوو لە مزگەوتی حەرام (کەعبە) بکەن، چونکە ئەوە ئەو ھەق وڕاستیەیە کە لە لایەن پەروەردگارتەوە نیگای بۆ کراوە، وە خوای گەورە بێ ئاگا نیە لەوەی ئەنجامی دەدەن، بەڵکو ئاگادارە بە ھەمووی و لەسەر ھەموویشی لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکات.
Os Tafssir em língua árabe:
وَمِنۡ حَيۡثُ خَرَجۡتَ فَوَلِّ وَجۡهَكَ شَطۡرَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَحَيۡثُ مَا كُنتُمۡ فَوَلُّواْ وُجُوهَكُمۡ شَطۡرَهُۥ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَيۡكُمۡ حُجَّةٌ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡهُمۡ فَلَا تَخۡشَوۡهُمۡ وَٱخۡشَوۡنِي وَلِأُتِمَّ نِعۡمَتِي عَلَيۡكُمۡ وَلَعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ
ئەی پێغەمبەر لەھەر جێگایەک دەرچوویت و لەھەر کوێیەک بوویت، وە ویستت نوێژ بکەیت، ئەوا ڕوو لە مزگەوتی حەرام (کەعبە) بکە، وە ئێوەش ئەی باوەڕداران لە ھەر جێگایەک بوون، وە ویستان نوێژ بکەن ئەوا ڕوو لەو قیبلەیە بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکانی تر لە (جولەکە و گاورەکان) ھیچ بەڵگەیەکیان لە دژی ئێوە بەدەستەوە نەبێت، ئەوانەیان نەبێت کە لاسار و ستەمکارن کە ھەر بڕوبیانویان دەمێنێت و لەسەر سەرسەختی خۆیان بەردەوام دەبن، و بە بەڵگەی ھیچ و بێھوودە ڕوو بەڕووتان دەبنەوە، جا ئێوەش ھیچ لە پیلانی ئەو ستەمکارانە مەترسن، وە تەنھا لە پەروەردگارتان بترسن، ئەویش بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکانى، بێگومان خوای گەورە ڕووکردنە کەعبەی بۆ بەڕەوا زانیون تاوەکو نیعمەتەکانی خۆیتان بۆ تەواو بکات، بەوەی جیای کردوونەتەوە لە تەواوی ئوممەتەکانی تر، وە ھیدایەت و ڕێنمونی کردوون بۆ ڕووکردنە بەڕێزترین قیبلەی خەڵکی.
Os Tafssir em língua árabe:
كَمَآ أَرۡسَلۡنَا فِيكُمۡ رَسُولٗا مِّنكُمۡ يَتۡلُواْ عَلَيۡكُمۡ ءَايَٰتِنَا وَيُزَكِّيكُمۡ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَيُعَلِّمُكُم مَّا لَمۡ تَكُونُواْ تَعۡلَمُونَ
ھەروەک چۆن نیعمەتێکی تریشمان پێ بەخشین، کاتێک لەناو خۆتان پێغەمبەرێکمان بۆ ڕەوانە کردن، بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خۆمانتان بەسەردا دەخوێنێتەوە، وە بەشتە چاک وباشەکانیش کە فەرمانمان پێکردووە پاکتان دەکاتەوە لە ژەنگ وژاری بت پەرستی، وە ڕێگریتان لێدەکات لە ئاکارە ناپەسەند و خووە خراپەکان، وە قورئانی پیرۆز وسوننەتان فێر دەکات، وە ئەو شتانەتان فێر دەکات لە کاروباری ئاین ودونیاتان کە نەتاندەزانین و شارەزای نەبوو بوون.
Os Tafssir em língua árabe:
فَٱذۡكُرُونِيٓ أَذۡكُرۡكُمۡ وَٱشۡكُرُواْ لِي وَلَا تَكۡفُرُونِ
بەدڵ ودەروون وگشت ئەندامەکانی جەستەتان یاد وزیکری من بکەن، منیش بە ستایش وپارێزگاری لێکردنتان یاد وزیکرتان دەکەم، چونکە پاداشتی ھەموو کارێک لە ھاوشێوەی خۆیەتی، وە شوکری ناز ونیعمەتەکانی من بکەن کە ڕژاندومە بەسەرتاندا، وە سپڵە مەبن و ناشکوری من مەکەن بەوەی ئینکاری ئەو ناز ونیعمەتانە بکەن، یان لەکاری خراپ و حەرامدا بەکاری بھێنن.
Os Tafssir em língua árabe:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱسۡتَعِينُواْ بِٱلصَّبۡرِ وَٱلصَّلَوٰةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە پەنا بەرنە بەر ئارامگرتن ونوێژکردن لە پێناو گوێڕایەڵێ من و تەسلیم بوون بە فەرمانەکانم، بێگومان خوای گەورە لەگەڵ کەسانی ئارامگردایە، وە سەرکەوتوویان دەکات و یارمەتیان دەدات.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• إطالة الحديث في شأن تحويل القبلة؛ لما فيه من الدلالة على نبوة محمد صلى الله عليه وسلم.
درێژەدان بە باسی گۆڕێنی قیبلە، بەڵگەیە لەسەر پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم).

• ترك الجدال والاشتغالُ بالطاعات والمسارعة إلى الله أنفع للمؤمن عند ربه يوم القيامة.
وازھێنان لە دەمەقاڵێ و خۆ خەریک کردن بە بەندایەتی وپەرستنی خوای گەورە، وپێشبڕکێ کردن لەسەر خوا لەخۆ ڕازی کردن باشترە بۆ باوەڕداران لە ڕۆژی دواییدا.

• أن الأعمال الصالحة الموصلة إلى الله متنوعة ومتعددة، وينبغي للمؤمن أن يسابق إلى فعلها؛ طلبًا للأجر من الله تعالى.
ئەو کردەوانەى بەندە دەگەیەنن بە خواى گەورە جیاواز و زۆرن و پێویستە بەندە کێبڕکێ بکات لە ئەنجامدانیان بۆ ئەوەى خواى گەورە پاداشتی بداتەوە.

• عظم شأن ذكر الله -جلّ وعلا- حيث يكون ثوابه ذكر العبد في الملأ الأعلى.
گەورەی یادی وزیکری خوای گەورە وباڵادەست، پاداشتەکەی ئەوەیە کە خوای گەورەش لەناو فریشتە بەرێزەکانی خۆی باسی بەندەکەی دەکات.

وَلَا تَقُولُواْ لِمَن يُقۡتَلُ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمۡوَٰتُۢۚ بَلۡ أَحۡيَآءٞ وَلَٰكِن لَّا تَشۡعُرُونَ
ئەی باوەڕداران ئەوکەسانەی کە لە پێناو خوای گەورەدا دەکوژرێن پێیان مەڵێن مردوون، وەک کەسانی تر کە چۆن دەمرن، بەڵکو ئەوان لای پەروەردگاریان زیندوون، بەڵام ئێوە ھەست ناکەن بە چۆنیەتی ژیانیان، چونکە ژیانێکی تایبەت بەخۆیان ھەیە و ھیچ ڕێگایەک نیە بۆ چۆنیەتی زانینی مەگەر وەحی ونیگای خوا نەبێت.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَنَبۡلُوَنَّكُم بِشَيۡءٖ مِّنَ ٱلۡخَوۡفِ وَٱلۡجُوعِ وَنَقۡصٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَنفُسِ وَٱلثَّمَرَٰتِۗ وَبَشِّرِ ٱلصَّٰبِرِينَ
بەچەندان ناڕەحەتی وبەڵا وموصیبەت ئێمە ئێوە تاقی دەکەینەوە، بە شتێک لە ترس لە دوژمنەکانتان، وە بە بە برسیەتی وکەم بوونەوەی خواردن، وە بەکەمبوونەوەی ماڵ وسامانتان بە لەدەستدانی یان بە ناڕحەت بوون بە پەیداکردنیەوە، وە بە زیانی گیانی بەھۆی کارەسات ولەناوچوونەوە، یان بە مردن لە پێناو خوادا، وە یان بە کەمبوونەوەی ئەو بەروبومانەی کە لە زەویدا دەڕوێن، جا ئەی پێغەمبەر تۆ موژدە بدە بەو کەسانەی کە ئارامگرن لەسەر ئەو بەڵا وموصیبەتانە، بەوەی خوای گەورە لە دونیا و دواڕۆژدا دڵیان خۆش دەکات.
Os Tafssir em língua árabe:
ٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَٰبَتۡهُم مُّصِيبَةٞ قَالُوٓاْ إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّآ إِلَيۡهِ رَٰجِعُونَ
ئەو کەسانەی کاتێک یەکێک لەو بەڵا وموصیبەتانەی بەسەردا دێت و ئارام دەگرێت و بەدڵێکی ڕازیەوە بە تەسلیم بوون به قەدەری خوا دەڵێت: ئێمە ھەمومان موڵکی خوای گەورەین ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە مامەڵەمان لەگەڵ دەکات، و ئێمە ھەموویشمان ھەر بۆلای ئەو دەگەڕێینەوە لە ڕۆژی دواییدا، ھەر ئەو دروستی کردوین و ھەر ئەویش جۆرە ناز ونیعمەتی بەسەردا ڕشتوین، وە لەکۆتاییشەوە سەرەنجامی ھەموو کارێکمان ھەر بۆلای ئەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
أُوْلَٰٓئِكَ عَلَيۡهِمۡ صَلَوَٰتٞ مِّن رَّبِّهِمۡ وَرَحۡمَةٞۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُهۡتَدُونَ
ئا ئەوانەی خاوەن ئەو سیفەتە جوانانە بوون، خوای گەورە وەصف وثەنایان دەکات لە نێو کۆڕی فریشتە بەرزەکاندا، وە ڕەحم ومیھرەبانیان بەسەردا دەرژێت، وە ھەر ئەوانەش ڕێنمونی کراون بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی.
Os Tafssir em língua árabe:
۞ إِنَّ ٱلصَّفَا وَٱلۡمَرۡوَةَ مِن شَعَآئِرِ ٱللَّهِۖ فَمَنۡ حَجَّ ٱلۡبَيۡتَ أَوِ ٱعۡتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡهِ أَن يَطَّوَّفَ بِهِمَاۚ وَمَن تَطَوَّعَ خَيۡرٗا فَإِنَّ ٱللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ
ئەو دوو کێوەی بە صەفا ومەروە ناسراون کە لەنزیک کەعبەوەن، یەکێکن لە مەشخەڵ ودروشمەکانی شەریعەتی ڕوونی ئیسلام، جا ھەر کەسێک نیەتی ھێنا بچێت بۆ ماڵی خوا بە مەبەستی حەج یان عومرە، ئەوا ھیچ گوناھێکی ناگات ھاتووچۆی نێوان ھەردووکیان بکات، لێرەدا کە دەڵێت ھیچ گوناھێکی ناگات، دڵنیا کردنەوەی باوەڕدارانە لەوەی ھیچ ئیحراج نەبن بەوەی وابزانن ھاتۆچۆی نێوان صەفا ومەروە کارێکی سەردەمی جاھیلیە، خوای گەورە ڕوونی کردەوتەوە کە ئەوە یەکێکە لە مەناسیک وئەرکەکانی حەج وعومرە، جا ھەر کەسێک کردەوەیەکی چاکە بکات بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە بۆ خوای گەورە، بێگومان خوای گەورەش پاداشتی چاکەکەی دەداتەوە و وەری دەگرێت لێی، ھەر ئەو زانایە بەوانەی کە کاری چاکە دەکەن و شایستەی پاداشتن.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكۡتُمُونَ مَآ أَنزَلۡنَا مِنَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلۡهُدَىٰ مِنۢ بَعۡدِ مَا بَيَّنَّٰهُ لِلنَّاسِ فِي ٱلۡكِتَٰبِ أُوْلَٰٓئِكَ يَلۡعَنُهُمُ ٱللَّهُ وَيَلۡعَنُهُمُ ٱللَّٰعِنُونَ
بێگومان ئەوانەی ئەو بەڵگە ونیشانانە دەشارنەوە کە دامانبەزاندووە لەسەر ڕاستیەتی پێغەمبەرێتی موحەمەد و ئەوەشی ھێناویەتی، لە جولەکە وگاورەکان و جگە ئەوانیش، لە دوای ئەوەی لە پەرتووەکەکانیاندا ڕوونمان کردەوە و ئاشکرامان کردن، ئەوانە خوای گەورە لە میھرەبانی خۆی دەریان دەکات، وە فریشتەکان و پێغەمبەران و ھەموو خەڵکیش نزایان لێ دەکەن بەوەی خوا لە ڕەحم ومیھرەبانی خۆی دەریان بکات.
Os Tafssir em língua árabe:
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُواْ وَأَصۡلَحُواْ وَبَيَّنُواْ فَأُوْلَٰٓئِكَ أَتُوبُ عَلَيۡهِمۡ وَأَنَا ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ
ئەوانەیان نەبێت تەوبەیان کرد و گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە، وە پەشیمان بوون لەوەی کە ئەو بەڵگە ونیشانە ڕوون وئاشکرایانەیان شاردەوە، وە پاشان کاروکردەوە ڕواڵەتی وپەنهانیەكانیشان باش کرد، وە ئەوەش کە شاردبویانەوە لە ھەق وڕاستی و ھیدایەتی ڕوونیان کردەوە، ئا ئەوانە تەوبە وگەڕانەوە بۆ لای گوێرایەڵی خۆمیان لێوەردەگرم، بێگومان ھەر منیش تەوبەی تەوبەکاران وەردەگرم، وە بە ڕەحم ومیھرەبانیشم لەگەڵیاندا.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَمَاتُواْ وَهُمۡ كُفَّارٌ أُوْلَٰٓئِكَ عَلَيۡهِمۡ لَعۡنَةُ ٱللَّهِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلنَّاسِ أَجۡمَعِينَ
ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون و لەسەر ئەو بێباوەڕیەش مردن، پێش ئەوەی تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە، ئەوانە نەفرینی خوایان لێ بێت، وە دووربن لە ڕەحمەت ومیھرەبانی ئەو، وە دەکەونە بەر نەفرینی فریشتەکان وھەموو خەڵکییش بەوەی دووربن لە ڕەحم و میھرەبانی پەروەردگار.
Os Tafssir em língua árabe:
خَٰلِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنۡهُمُ ٱلۡعَذَابُ وَلَا هُمۡ يُنظَرُونَ
لەو سزا ونەفرینەشدا دووچارن و دەمێننەوە، وە ھیچ سزایان لەسەر سووک ناکرێت، ئەگەر بۆ تەنھا ڕۆژێکیش بێت، وە لەڕۆژی دواییدا ھیچ مۆڵەتیان نادرێت، چونکە ڕۆژی دوایی جێگای پاداشت وەرگرتنەوەیە نەک کارکردن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۖ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلرَّحۡمَٰنُ ٱلرَّحِيمُ
ئەی خەڵکینە پەرستراوی بەھەقی ئێوە یەک خوایە کە یەکە لە زات وصیفاتیدا، وه ھاوتاو ھاوشێوەی نیە، وە ھیچ پەرستراوێکی بەھەقی تر جگە لەو نیە، ئەو خاوەنی ڕەحم ومیھرەبانیەکی فراوانە، میھرەبانە لەگەڵ بەندەکانیدا، بەوەی چەندان ناز ونیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتون کە لە ژمارە نایەن.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• الابتلاء سُنَّة الله تعالى في عباده، وقد وعد الصابرين على ذلك بأعظم الجزاء وأكرم المنازل.
تاقیکردنەوە سونەتێکی خوای بەرز وبڵندە بۆ بەندەکانی، بەڵێنی داوە بە بەندە خۆڕاگرەکانی کە پاداشتی گەورەیان بداتەوە وبیانخاتە خۆشترین جێگا، وپلە وپایەی بەرزیشیان بداتێ.

• مشروعية السعي بين الصفا والمروة لمن حج البيت أو اعتمر.
مەشروعیەت ودروستی ھاتوچۆ لەنێوان صەفە ومەروەدا، بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت حەج یان عومرە بکەن.

• من أعظم الآثام وأشدها عقوبة كتمان الحق الذي أنزله الله، والتلبيس على الناس، وإضلالهم عن الهدى الذي جاءت به الرسل.
گەورەترین گوناە کە قورسترین سزاشی بۆ دانرابێت، شاردنەوەی ئەو ھەق وڕاستیەیە کە خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە، وە بەرگی ھەق بکەیت بەبەر ناھەقدا، وە گومڕایان بکەیت لەسەر ئەو ھیدایەت وڕاستیەی کە پێغەمبەران پێی ھاتوون.

إِنَّ فِي خَلۡقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱخۡتِلَٰفِ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱلۡفُلۡكِ ٱلَّتِي تَجۡرِي فِي ٱلۡبَحۡرِ بِمَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن مَّآءٖ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٖ وَتَصۡرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ وَٱلسَّحَابِ ٱلۡمُسَخَّرِ بَيۡنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ
بێگومان لە دروستکردنی ئاسمانەکان وزەوی وئەو ھەمووە دروستکراوە سەر سوڕێھنەرانەوە لە (ئەستێرە و کەھکەشانەکان)، وە لە بەدواھاتنی شەو وڕۆژ، وە لەو کەشتی گەلەی کە بەناو دەریاکاندا بەخۆیان وبارەکانیانەوە ھاتوچۆ دەکەن لە خواردن و جلوبەرگ وجگە ئەوانەیش کە مرۆڤ سودمەندە لێیان، وە لەو بارانەی کە خوای گەورە لە ئاسمانەوە دەیبارێنێت وزەوی مردووی پێ زیندوو دەکاتەوە بە ڕواندنی کشتوکاڵ وگژ وگیا، وە لەو ھەموو گیانلەبەرانەی تێیدا بڵاوی کردونەتەوە، وە لە جوڵانەوە وھاتوچۆ پێکردنی بایەکان، کە ھەر جارەی بەجۆرێک ولەجێگایەکەوە ھەڵدەکەن، وە لەو ھەورانەش وا لەنێوان ئاسمان وزەویدا ڕاگیراون وملکەچ کراون، لە ھەموو ئەمانەی باسمانکردن بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرا ھەن لەسەر تاک وتەنھای پەروەردگاری پاکوبێگەرد، بۆ کەسانێک بیر لە بەڵگە ونیشانەکان بکەنەوە وژیری خۆیان بخەنە کار و لێی تێبگەن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادٗا يُحِبُّونَهُمۡ كَحُبِّ ٱللَّهِۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَشَدُّ حُبّٗا لِّلَّهِۗ وَلَوۡ يَرَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ إِذۡ يَرَوۡنَ ٱلۡعَذَابَ أَنَّ ٱلۡقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعٗا وَأَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعَذَابِ
لەگەڵ ئەو ھەمووە بەڵگە ونیشانانە لەسەر گەورەی دەسەڵاتی پەروەردگار، کەچی ھەندێک لەخەڵکی ھێشتا ھاوەڵ وشەریک بۆ خوای گەورە بڕیار دەدەن ولەگەڵ ئەودا پەرستراوێکی تری وەک خوا بۆ خۆیان دادەنێن و وەک خوایش خۆشیان دەوێن، بەڵام ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە خوای گەورەیان لەھەموو شتێک زیاتر خۆش دەوێت، چونکە ئەوان ھیچ کەسێک ناکەنه ھاوەڵ بۆ خوای گەورە، ئەوان پەروەردگاریان لە خۆش وناخۆشیدا ھەر خۆش دەوێت، بەڵام ئەو ھاوەڵ بڕیاردەرانە تەنھا لەکاتی خۆشیدا خواکانی خۆیان خۆش دەوێت، وە لەکاتی تەنگا و پێویستشدا ھاوار دەکەنه (اللە) وھانای بۆ دەبەن، ئەگەر بھاتایە ئەو ستەمکارانەی کە ھاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن وتاوان وگوناە ئەنجام دەدەن ئەو ڕۆژە سەخت و سزایەیان ببینیایە کە دووچاریان دەبێت لە قیامەتدا، بۆیان دەردەکەوێت کە ھەرچی ھێز وتوانا ھەیە ھەر ھەمووی ھی خوای گەورەیە، وە سزای سەخت وقورسە بۆ ئەوانەی سەرپێچیان کردووە، ئەگەر ئەوەیان ببینیایە ھەرگیز ھیچ کەسێکیان نەدەکردە ھاوەڵ بۆ خوای گەورە.
Os Tafssir em língua árabe:
إِذۡ تَبَرَّأَ ٱلَّذِينَ ٱتُّبِعُواْ مِنَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُواْ وَرَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَ وَتَقَطَّعَتۡ بِهِمُ ٱلۡأَسۡبَابُ
ئەو کاتە کە سەرۆک وبەرپرسەکان لە شوێنکەوتوانی لاواز وبێ نەوای خۆیان حاشا دەکەن وخۆیانی لێ بەری دەکەن، کاتێک کە بەچاوی خۆیان ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی دوایی وسەخەتیەکانی دەبینن، ھەموو پەیوەندی وھۆیەکانی ڕزگار بوونی نێوانیان بچڕا ولێکترازا.
Os Tafssir em língua árabe:
وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُواْ لَوۡ أَنَّ لَنَا كَرَّةٗ فَنَتَبَرَّأَ مِنۡهُمۡ كَمَا تَبَرَّءُواْ مِنَّاۗ كَذَٰلِكَ يُرِيهِمُ ٱللَّهُ أَعۡمَٰلَهُمۡ حَسَرَٰتٍ عَلَيۡهِمۡۖ وَمَا هُم بِخَٰرِجِينَ مِنَ ٱلنَّارِ
لاواز و شوێنکەوتوەکانیش دەڵێن: خۆزگە دەگەڕاینەوە بۆ دونیا تاوەکو خۆمان بەری بکردایە لە سەرۆک و پێشەواکانمان ھەروەک چۆن ئەوان حاشایان کرد لە ئێمە وخۆیان بەری کرد لێمان، ھەر بەو شێوەیە خوای گەورە سەرەنجامی کارو وکردەوەی خۆیان نیشاندەدات کە سزای سەختی ڕۆژی دواییە، کە لەئەنجامی شوێنکەوتنی ئەو سەرۆکانە بە بەتاڵ و بە ناھەق بوو بە بەشیان، کە دەبێتە مایەی پەشیمانی و داخ وخەفەت بۆیان، ھەرگیز لەو ئاگرەیش ھاتنە دەرەوەیان نیە.
Os Tafssir em língua árabe:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ كُلُواْ مِمَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ حَلَٰلٗا طَيِّبٗا وَلَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٌ
ئەی خەڵکینە لەڕزق وڕۆزی سەر زەوی بخۆن لە بەروبومی ئاژەڵەکان ودار ودرەخت، لەو بەروبومانەی کە بەدەستھێنانیان حەڵاڵ وپاکوخاوێنە و پیس وپۆخڵ نیە، وە ھەرگیز شوێن ئەو ھەنگاوانەی شەیتان نەکەون کە پەلکێشتان دەکات بۆلای خۆی، چونکە بێگومان شەیتان دوژمنی ڕوون وئاشکرای ئێوەیە، بۆیە دروست نیە مرۆڤی ژیر شوێن دوژمنەکەی بکەوێت کە سوورە لەسەر ئازاردان وگومڕاکردنی!
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّمَا يَأۡمُرُكُم بِٱلسُّوٓءِ وَٱلۡفَحۡشَآءِ وَأَن تَقُولُواْ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ
شەیتان فەرمانتان پێدەکات بە کاری خراپ وگوناھی گەورە، وە ھانیشتان دهدات کە شتێک بڵێن بەدەم خواوە لە بیروباوەڕ و ئەحکامەکانی شەریعەت بەبێ ھیچ زانیاریەک کە لایەن خوای گەورە یان پیغەمبەرەکەیەوە ھاتبێت.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• المؤمنون بالله حقًّا هم أعظم الخلق محبة لله؛ لأنهم يطيعونه على كل حال في السراء والضراء، ولا يشركون معه أحدًا.
باوەڕداری ڕاستەقینە ئەو باوەڕدارەیە کە خوای گەورەی لە ھەموو کەس خۆشتر بوێت، چونکە ئەوان لە ھەموو بار ودۆخێکدا، لە خۆش وناخۆشیدا گوێڕایەڵی خوا دەکەن، وە ھیچ کەسیش ناکەنه ھاوەڵ وھاوبەشی.

• في يوم القيامة تنقطع كل الروابط، ويَبْرَأُ كل خليل من خليله، ولا يبقى إلا ما كان خالصًا لله تعالى.
لەڕۆژی دواییدا ھەرچی پەیوەندی ھەیە دەبچڕێت ونامێنێت، وە ھەموو دۆست وخۆشەویستێک حاشا لە دۆست وخۆشەویستەکەی دەکات وخۆی لێ بەری دەکات، وە ھیچ شتێک نامێنێت ئەوە نەبێت کە بە موخلیصی و دڵسۆزی بۆ خوای گەورە وباڵادەست کرابێت.

• التحذير من كيد الشيطان لتنوع أساليبه وخفائها وقربها من مشتهيات النفس.
ئاگادار بوون لە فڕوفێڵەکانی شەیتان، چونکە ھۆکارەکانی جۆرا وجۆر و شاراوەن، وە زۆریش نزیکن لە ئارەزووەکانی مرۆڤەوە.

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُواْ بَلۡ نَتَّبِعُ مَآ أَلۡفَيۡنَا عَلَيۡهِ ءَابَآءَنَآۚ أَوَلَوۡ كَانَ ءَابَآؤُهُمۡ لَا يَعۡقِلُونَ شَيۡـٔٗا وَلَا يَهۡتَدُونَ
ئەگەر بەو بێباوەڕانە بوترێت: شوێن ئەوە بکەون کە خوای گەورە دایبەزاندووە لە ھیدایەت وڕێنمونی ونور وڕوناکی ئیسلام، بەسەرسەختیەوە دەڵێن: بەڵکو ئێمە شوێن ئەو بیروباوەڕ و داب ونەریتانە دەکەوین کە باوباپیرانمانمانیان لەسەر بووە ولێمان دیون، ئایا ئەوان شوێن باوباپیرانیان دەکەون ئەگەرچی ئەوان ھیچیان لەسەر ڕاستەڕی وڕێنمونی ونور نەبوون، وە ڕێنمونیش نەکراون بۆ ئەو ڕاستیەی کە خوای گەورە پێی ڕازیە؟!
Os Tafssir em língua árabe:
وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ كَمَثَلِ ٱلَّذِي يَنۡعِقُ بِمَا لَا يَسۡمَعُ إِلَّا دُعَآءٗ وَنِدَآءٗۚ صُمُّۢ بُكۡمٌ عُمۡيٞ فَهُمۡ لَا يَعۡقِلُونَ
نمونەی ئەو بێباوەڕانە لەشوێنکەوتنی باوباپیرانیان، وەک نموونەی ئەو شوانە وایە کە بانگ لە مەڕ وبزنەکانی دەکات ودەقیڕێنێت بۆیان، ئەوان دەنگی شوانەکە دەبیستن بەڵام ھیچی لێ تێناگەن، ئەوان کەڕن لە بیستنی ھەق بیستنێک کە سوودی ھەبێت بۆیان، وە لاڵن لە ووتنی ھەق، وە کوێرن، ھەق وڕاستی نابینن، ھەر بۆیە تێناگەن لەو ھیدایەت وڕێنمونیەی کە ئەوانی بۆ بانگ دەکرێت.
Os Tafssir em língua árabe:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُلُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقۡنَٰكُمۡ وَٱشۡكُرُواْ لِلَّهِ إِن كُنتُمۡ إِيَّاهُ تَعۡبُدُونَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وپێغەمبەرەکەی لەو نازونعمەتە پاکوخاوێنانە بخۆن کە ڕۆزیمان داون و خواردنیانمان حەڵاڵ کردووە بۆتان، وە پاشان بەڕواڵەت وبە ناڕواڵەتیش سوپاس وشوکری ئەو بکەن لەسەر ئەو ناز ونیعمەتانەی کە پێی بەخشیون، جۆرێکیش لە سوپاس ئەوەیە کاربکەن بە فەرمانەکانی وگوێڕایەڵی بن، وە دوور بکەونەوە لە سەرپێچیەکانی، ئەگەر ئێوە بەڕاستی ھەر تەنھا ئەو دەپەرستن و ھاوەڵی بۆ بڕیار نادەن.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَيۡتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحۡمَ ٱلۡخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ بِهِۦ لِغَيۡرِ ٱللَّهِۖ فَمَنِ ٱضۡطُرَّ غَيۡرَ بَاغٖ وَلَا عَادٖ فَلَآ إِثۡمَ عَلَيۡهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ
خوای گەورە تەنھا لە خواردن گۆشتی مردارەوە بوو کە مردبێت و سەر نەبڕابێت، لەگەڵ خوێنی ڕژاوی ڕۆشتوو، وە گۆشتی بەراز، وە ھەر ئاژەڵ و گیاندارێکیش لەکاتی سەربڕیندا ناوی جگە لەخوای لێھێنرابێت، لەسەری حەرام کردوون، جا ئەگەر مرۆڤ ناچار بوو شتێک لەمانە بخوات، بەو مەرجەی ستەم وزیادەڕۆی نەکات وزیاد لە پێویستیان لێ نەخوات، ھیچ گرفت نیە وگوناھبار نابێت و سزایشی نیە، بێگومان خوای گەورە لێخۆش بووە لەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگڕێنەوە بۆلای، وە بەڕەحم ومیھرەبانیشە لەگەڵیاندا، یەکێکیش لەڕەحمەتەکانی ئەوەیە چاوپۆشی دەکات لە خواردنی ئەو حەرامکراوانە لەکاتی پێویستی وناچاریدا.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكۡتُمُونَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَيَشۡتَرُونَ بِهِۦ ثَمَنٗا قَلِيلًا أُوْلَٰٓئِكَ مَا يَأۡكُلُونَ فِي بُطُونِهِمۡ إِلَّا ٱلنَّارَ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ
بێگومان ئەوانەی خوای گەورە لە پەرتووکەکاندا ناردونیەتیە خوارەوە ودەیشارنەوە، لەو بەڵگە ونیشانانەی کە بەڵگەن لەسەر ھەق وپێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، وەک ئەوەی جولەکە وگاورەکان دەیکەن، وە بەو شاردنەوەیش دەستکەوتێکی دونیای پێ دەکڕن وەک پلە وپایە وماڵوسامان، ئەوان بەوەی بەدەستی دەھێنن ودەیخۆن خواردن نیە بەڵکو ھۆکارێکە بۆ سزادانیان بە ئاگری دۆزەخ، وە خوای گەورەیش لەڕۆژی دواییدا بەو شێوەیەی پێیان خۆشە لەگەڵیاندا نادوێت، بەڵکو بەخراپترین شێوە لەگەڵیاندا دەدوێت، وە پاکیشان ناکاتەوە لە گوناھو تاوان و لێیان خۆش نابێت، بەڵکو سزای سەختی بە ئازاریان بۆ ھەیە.
Os Tafssir em língua árabe:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشۡتَرَوُاْ ٱلضَّلَٰلَةَ بِٱلۡهُدَىٰ وَٱلۡعَذَابَ بِٱلۡمَغۡفِرَةِۚ فَمَآ أَصۡبَرَهُمۡ عَلَى ٱلنَّارِ
ئەوانەی وەصف کران بە شاردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە خەڵکی پێویستیان پێی ھەیە، ئەوانە ھەر ئەوانەن کە ھیدایەت و ڕێنمونیان گۆڕیەوە بە گومڕایی وسەر لێشێواوی، کاتێک زانیاری ھەق وڕاستیان شاردەوە لەخەڵکی، وە لێخۆش بوونی خوای گەورەیان گۆڕیەوە بە سزای سەختی دۆزەخ، دەبێت چۆن بتوانن لەسەر کردنی ئەو کارانە خۆڕاگربن کە دەبێتە ھۆی چوونە دۆزەخهیانەوە؟ وەک ئەوەی ھیچ گوێ نەدەن بە سزای ئەو کارانەی کە دەیکەن، گوایە بەلای خۆیانەوە وا گومان دەبن کە بتوانن خۆڕاگربن لەبەرامبەر سزای دۆزەخدا.
Os Tafssir em língua árabe:
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ نَزَّلَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ ٱخۡتَلَفُواْ فِي ٱلۡكِتَٰبِ لَفِي شِقَاقِۭ بَعِيدٖ
ئەو سزایە لەبەرامبەر شاردنەوەی ئەو زانیاری وڕێنمونیانەیە کە بەھۆیەوە ھەقیقەت وڕاستیەکان ودەرخستنی سیفەت وڕەوشتەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)یان شاردەوە، کە خوای گەورە لەو پەرتووکانەدا بۆی ناردبوون بۆی ڕوون کردبوونەوە، بۆیە ئەمەش ئەوە دەخوازێت کە مرۆڤی باوەڕدار زانست وزانیاری لەکەس نەشارێتەوە، وە ئەوانەش لەسەر ئەم پەرتووکانە جیاوازیان تێکەوت، بەشێوەیەک باوەڕیان بەھەندێکی ھێنا وھەندێکی تریشیان شاردەوە، بێگومان لە دژایەتی ودووبەرەکی ناجۆر و دوور ودرێژدان کە ناتوانن ھەرگیز ھەق بدۆزنەوە وھەمیشە دوورن لێی.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• أكثر ضلال الخلق بسبب تعطيل العقل، ومتابعة من سبقهم في ضلالهم، وتقليدهم بغير وعي.
زۆرترین گومڕایی خەڵکی بەھۆی لەکارخستنی عەقڵ وژیری وشوێنکەوتنی ئەو کەسانەیە کە لەسەر گومڕایی بوون، وە چاولێکردنی کوێرانە ودوور لە ئاگایی وھۆش وبیر.

• عدم انتفاع المرء بما وهبه الله من نعمة العقل والسمع والبصر، يجعله مثل من فقد هذه النعم.
سوود وەرنەگرتنی مرۆڤ لە ناز ونیعمەتی عەقڵ وگوێ وچاو، وەک ئەو کەسەی لێدەکات کە ھیچ لەم نیعمەتانەی نەبێت.

• من أشد الناس عقوبة يوم القيامة من يكتم العلم الذي أنزله الله، والهدى الذي جاءت به رسله تعالى.
سەخترین سزا لە ڕۆژی دواییدا بۆ ئەو کەسانەیە کە ئەو زانست وزانیاریانەیان شاردووەتەوە کە خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە، لەگەڵ شاردنەوەی ئەو ھیدایەت وڕێنمونیانەی کە پیغەمبەرانی خوا ھێناویانە.

• من نعمة الله تعالى على عباده المؤمنين أن جعل المحرمات قليلة محدودة، وأما المباحات فكثيرة غير محدودة.
یەکێک لە ناز ونیعمەتەکانی خوای گەورە بۆ بەندە باوەڕدارەکانی ئەوەیە کە حەرامکراوەکانی کەم وسنووردارن، بەڵام حەڵاڵکراوەکانی زۆر و بێ سنوورن.

۞ لَّيۡسَ ٱلۡبِرَّ أَن تُوَلُّواْ وُجُوهَكُمۡ قِبَلَ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ وَلَٰكِنَّ ٱلۡبِرَّ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلۡكِتَٰبِ وَٱلنَّبِيِّـۧنَ وَءَاتَى ٱلۡمَالَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ ذَوِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينَ وَٱبۡنَ ٱلسَّبِيلِ وَٱلسَّآئِلِينَ وَفِي ٱلرِّقَابِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلۡمُوفُونَ بِعَهۡدِهِمۡ إِذَا عَٰهَدُواْۖ وَٱلصَّٰبِرِينَ فِي ٱلۡبَأۡسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَحِينَ ٱلۡبَأۡسِۗ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُواْۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُتَّقُونَ
ئەو خێر وچاکەیەی خوای گەورە پێی ڕازیە تەنھا ھەر ئەوە نیە کە ڕوو بکەیتە ڕووەو ڕۆژھەڵات یان ڕووەو ڕۆژئاوا، وجیاوازی دروستکردن لەسەری، بەڵکو خێر وچاکە ھەمووی ئەوەیە کە مرۆڤ باوەڕی بە خوایەکی تاک وتەنھا ھەبێت، و باوەڕی بە ڕۆژی دوایی ھەبێت، وبە تەواوی فریشتەکان وئەو پەرتووکانەیش کە دایبەزاندون، وە بەسەرجەم پێغەەمبەرانیش بێ جیاوازی، وە لەو ماڵوسامانەیش ببەخشێت ھەرچەند خۆشەویستیش بێت لای بە خزمانی، وە بەشی ھەتیوان وھەژارانیش، وە بەشی ئەو ڕێبوارانەیش لێ بدات کە دابراون لە نیشتمان و خزم وکەسوکاری خۆیان، وە بەشی ئەو کەسانەش بدات کە پێداویستیەکانی ژیان ناچار بە سواڵی کردوون، وە ببەخشێت لە پێناو ئازادکردنی بەندە و دیلەکاندا، وە نوێژەکانی وەک ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووە ئەنجامیان بدات، وە زەکاتی ماڵوسامانی دەربکات، وە ھەر پەیمان وبەڵێنێک بدەن وەفای پێ دەکەن و جێ بەجێی دەکەن، وە لەکاتی ھەژاری ونەداری ونەخۆشی ولەکاتی جەنگ وڕووبەڕووبونەوەشدا ئارامگر وخۆڕاگرن و ھەڵنایەن، ئا ئەوانەی کە خاوەنی ئەو صیفات وئاکارە جوانانە بوون ھەر ئەوانەن کە ڕاستگۆ بوون لەگەڵ خوای گەورە وباوەڕەکەیان وکاریان پێکرد، وە ھەر ئەوانەش کەسانی خواناس و پارێزکارن، کە بەڕاستی گوێڕایەڵێ فەرمانەکانی خوا بوون، وە دوور کەوتنەوە لە سەرپێچیەکانی.
Os Tafssir em língua árabe:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡقِصَاصُ فِي ٱلۡقَتۡلَىۖ ٱلۡحُرُّ بِٱلۡحُرِّ وَٱلۡعَبۡدُ بِٱلۡعَبۡدِ وَٱلۡأُنثَىٰ بِٱلۡأُنثَىٰۚ فَمَنۡ عُفِيَ لَهُۥ مِنۡ أَخِيهِ شَيۡءٞ فَٱتِّبَاعُۢ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَأَدَآءٌ إِلَيۡهِ بِإِحۡسَٰنٖۗ ذَٰلِكَ تَخۡفِيفٞ مِّن رَّبِّكُمۡ وَرَحۡمَةٞۗ فَمَنِ ٱعۡتَدَىٰ بَعۡدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٞ
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان بە خوا و پێغەمبەرەکەی ھێناوە، لەسەرتان فەرزکراوە لەتۆڵەی ئەو کەسانەی بە دەست ئەنقەسد ودوژمنکاری دەکوژرێن، بکوژەکان ھاوشێوەی کوژراوەکان سزا بدرێن، کەسی ئازاد لە تۆڵەی کەسی ئازاد، وە کەسی کۆیلە لە تۆڵەی کۆیلە، وە کەسی مێینە لە تۆڵەی مێینەدا دەکوژرێتەوە، جا ئەگەر ھاتوو کەسی کوژراو پێش مردنی یان کەسوکارەکەی لە بکوژەکە خۆش بوون لەبەرامبەر پێدانی خوێنەکەیدا، ئەویش بریتیە لە پێدانی ئەندازەیەک ماڵوسامان لە لایەن بکوژەکەوە لە بەرامبەر لێخۆش بوون لێی، جا ئەو کەسەی کە لە بکوژەکە خۆش دەبێت، ئەبێت بەجوانترین شێوە داوای خوێنی کوژراوەکەیان بکەن، نەک بە منەت کردن وئازاردانیان، وە لەسەر بکوژەکەیش پێویستە بەجوانترین شێوە خوێنی کوژراوەکە بدات بەبێ ئەوەی ئەمڕۆ وبەیانی پێ بکات ولەکاتی خۆی دوایبخات، ئەو لێخۆش بوون ووەرگرتنی خوێنە لەلایەن پەروەردگارتانەوە بارسوکی وبەزەییە خوایە بۆ ئەم ئومەتە، جا ھەر کەسێک دوای لێخۆش بوون وڕازی بوون بە وەرگرتنی خوێن دەستدرێژی بکاتە سەر بکوژەکە ئەوا سزای سەختی بەئازاری بۆ ھەیە لەلایەن خوای گەورەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَكُمۡ فِي ٱلۡقِصَاصِ حَيَوٰةٞ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ
لەو تۆڵە سەندنەوەی کە خوای گەورە بۆی داناون ژیان وگوزەرانی ئێوەی مسۆگەر کردووە، ئەویش بەوەی خوێنتان نەڕێژرێت ودەست درێژیتان لەسەر لاببات، ئەمەش تەنھا کەسانی ژیر وخاوەن بیروھۆش پێی دەزانن، ئەوانەی لە خوا دەترسێن بە گوێڕایەڵێ کردنیان بە شەریعەتەکەی وکارکردن بە فەرمانەکانی.
Os Tafssir em língua árabe:
كُتِبَ عَلَيۡكُمۡ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ إِن تَرَكَ خَيۡرًا ٱلۡوَصِيَّةُ لِلۡوَٰلِدَيۡنِ وَٱلۡأَقۡرَبِينَ بِٱلۡمَعۡرُوفِۖ حَقًّا عَلَى ٱلۡمُتَّقِينَ
ھەرکاتێک کەسێکتان نیشانەکانی مردن وھۆکارەکانی بەسەرەوە بینرا، ئەگەر ھاتوو ماڵێکی زۆری بەجێھێشت فەرزکراوە لەسەرتان وەصیەت بکات بۆ دایک وباوکی، وە بۆ خزمان وکەسانی نزیکی، بەو شێوەیەی کە شەرع دیاری کردووە، کە دەبێت لە سێیەک زیاتر نەبێت، وە کارێکی لەم شێوەیە ھەقێکی تەواوە بەسەر خواناسان وپارێزکارانەوە، ئەم حوکمە پێش دابەزینی ئایەتەکانی میرات بوو، جا کاتێک ئایەتەکانی میرات دابەزین ئیتر ھەموو ئەو کەسانەی دەست نیشانکرد کە میرات دەبەن، ڕوونیشی کردەوە ھەرکەسێکیان بە ئەندازەی چەند میرات دەبەن.
Os Tafssir em língua árabe:
فَمَنۢ بَدَّلَهُۥ بَعۡدَ مَا سَمِعَهُۥ فَإِنَّمَآ إِثۡمُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُۥٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ
جا ھەر کەسێک وەصیەتەکە بگۆڕێت بە زیاد یان کەم کردن، یان کاری پێ نەکات پاش ئەوەی ئاگاداری بووە، ئەوا گوناھو تاوانی ئەو گۆڕینە لەسەر ئەو کەسانەیە کە وەصیەتەکەیان گۆڕیوە نەک لەسەر وەصیەتکەرەکە، بێگومان خوای گەورە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زانایە بەکاروکردەوەیان، وە ھیچ شتێکی لە حاڵ وگوزەرانی ئەوانی لێ وون نابێت.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• البِرُّ الذي يحبه الله يكون بتحقيق الإيمان والعمل الصالح، وأما التمسك بالمظاهر فقط فلا يكفي عنده تعالى.
ئەو خێر وچاکەیەی خوای گەورە پێی خۆشە بە باوەڕ بوون وکار وکردەوەی چاکە دێتە دی، بەڵام تەنھا دەستگرتن بەھەندێک ڕواڵەتەوە لای خوای گەورە دادی نادات.

• من أعظم ما يحفظ الأنفس، ويمنع من التعدي والظلم؛ تطبيق مبدأ القصاص الذي شرعه الله في النفس وما دونها.
یەکێک لەمەزنترین ئەو ھۆکارانەی گیان مرۆڤەکان دەپارێزێت، وە دەبێتە ڕێگر لە دەستدرێژی و زوڵم وستەم، جێ بەجێکردنی مەبدەئی تۆڵە سەندنەوەیە کە خوای گەورە لەسەر گیان و کەمتریش لە گیان کردویەتی بە شەریعەت بۆ خەڵکی بەگشتی.

• عِظَمُ شأن الوصية، ولا سيما لمن كان عنده شيء يُوصي به، وإثمُ من غيَّر في وصية الميت وبدَّل ما فيها.
گەورەيی پلەوپایەی وەصیەت لە ئیسلامدا، بەتایبەت بۆ ئەو کەسەی کە ماڵوسامانی ھەیە ودەیەوێت وەصیەتی تێدا بکات، وە گوناھباربوونی ئەو کەسەش کە وەصیەتی مردوو دەگۆرێت یان جێ بەجێی پێ دەکات.

فَمَنۡ خَافَ مِن مُّوصٖ جَنَفًا أَوۡ إِثۡمٗا فَأَصۡلَحَ بَيۡنَهُمۡ فَلَآ إِثۡمَ عَلَيۡهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
ھەرکەسێک ھەستی کرد کە کەسی وەصیەتکەر لە وەصیەتەکەیدا ناھەقی وستەم دەکات، ئەگەر ھەوڵیدا بە ئامۆژگاری ئەوەی وەصیەتکەرەکە خراپی کردووە چاکی کردەوە، وە لایەنە جیاوازەکانی ئاشتکردەوە، ئەو ھیچ گوناھێکی ناگات، بەڵکو لەسەر ئەو کارەیشی خێری بۆ دەنوسرێت، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن، وە میھرەبانیشە بۆیان.
Os Tafssir em língua árabe:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، پەروەردگارتان ڕۆژووی لەسەر فەرز کردوون، ھەروەک چۆن فەرزیشی کردووە لەسەر ئومەتانی پێش ئێوەیش، تاوەکو لەخوا بترسن، ئەویش بەوەی بەکار وکردەوەی چاک، لەسەروو ھەموویانەوە بەڕۆژوو گرتن، خۆتان بپارێزن لە سزای دۆزەخ.
Os Tafssir em língua árabe:
أَيَّامٗا مَّعۡدُودَٰتٖۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٖ فَعِدَّةٞ مِّنۡ أَيَّامٍ أُخَرَۚ وَعَلَى ٱلَّذِينَ يُطِيقُونَهُۥ فِدۡيَةٞ طَعَامُ مِسۡكِينٖۖ فَمَن تَطَوَّعَ خَيۡرٗا فَهُوَ خَيۡرٞ لَّهُۥۚ وَأَن تَصُومُواْ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
ئەو ڕۆژووەی کە فەرزکراوە لەسەرتان، ڕۆژوو گرتنی چەند ڕۆژێکی کەمە لە ساڵێکدا، جا ھەر کەسێک لە ئێوە نەخۆش بوو بەشێوەیەک ڕۆژوو گرتنی بۆ گران و قورس بوو، یان لەسەفەردا بوو، ئەوا دەتوانێت ڕۆژووەکەی بشکێنێت و نەیگرێت، پاشان دەبێت بە ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە نەیگرتوون و شکاندونی لە دوای ڕەمەزان بیانگرێتەوە، وە ئەو کەسانەش دەتوانن بەڕۆژوو بن، بەڵام ڕۆژووەکەیان شکاند ئەوا دەبێت فدیە بدەن، ئەویش بریتیە لە پێدانی خواردنی ژەمێک خۆراک بە ھەژارێک بۆ ھەر ڕۆژێک کە نەیگرتوون، وە هەركەسێك لە ژەمی خواردنی یەك هەژار زیاتر بدات یان لەگەڵ رۆژووەكەدا نانی هەژاری دا ئەوا بێگومان چاكترە، وە بێگومان ئەگەر بەڕۆژوو بن گەلێک چاکترە لە شکاندن و پێدانی فدیە بە ھەژاران، ئەگەر ئێوە بزانن فەزڵی گەورەی ڕۆژوو چەندێکە، ئەم حوکمە لەسەرەتای فەرز بوونی ڕۆژوو بوو، ھەر کەسێک بیوستایە ڕۆژووی دەگرت، وە ھەر کەسێکیش بیوستایە نەیدەگرت و فدیەی خواردنی دەدا بە ھەژاران، بەڵام دواتر خوای گەورە ڕۆژووی فەرز کرد لەسەر ھەموو کەسێکی باڵغی بە توانا.
Os Tafssir em língua árabe:
شَهۡرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ فِيهِ ٱلۡقُرۡءَانُ هُدٗى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَٰتٖ مِّنَ ٱلۡهُدَىٰ وَٱلۡفُرۡقَانِۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ٱلشَّهۡرَ فَلۡيَصُمۡهُۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٖ فَعِدَّةٞ مِّنۡ أَيَّامٍ أُخَرَۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلۡيُسۡرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلۡعُسۡرَ وَلِتُكۡمِلُواْ ٱلۡعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمۡ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
مانگی ڕەمەزان ئەو مانگەیە کە سەرەتا قورئانی پیرۆزی تێدا دابەزی بۆ سەر پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لە شەوی قەدردا، خوای گەورە ناردیە خوارەوە کە مایەی ھیدایەت وڕێنمونی بێت بۆ خەڵکی، ئەو قورئانە بەڵگە ونیشانەگەلێکی ڕوونی ھیدایەتی تێدایە، وە جیاکەرەوەی نێوان ھەق وناھەقە، جا ھەرسێک لە ئێوە مانگی رەمەزانی بەسەردا ھات وە نیشتەجێ و لەشی ساغ بوو، ئەوا واجبە لەسەری ھەموو مانگەکە بەڕۆژوو بێت، وە ھەر کەسێکیشتان نەخۆش بوو بەشێوەیەک ڕۆژووگرتن گران وقورس بوو لەسەری یان لەسەفەردا بوو، ئەوا دەتوانێت ڕۆژوو نەگرێت وبیشکێنێت، جا ئەگەر ڕۆژوەکەی شکاند ونەیگرت واجبە لەسەری پاش ڕەمەزان ئەو ڕۆژانە بگرێتەوە کە نەیگرتوون وشکاندوونی، بەم حوکمەش کە خوای گەورە بۆی داناون دەیەوێت کارئاسانیتان بۆ بکات وئەرکی سەرشانتان سووک بکات ونایەوێت بکەونە تەنگی وناڕەحەتیەوە، وە دەیەوێت بە ئاسانی ڕۆژووی ئەو مانگە ھەمووی تەواو بکەن، وە پاش تەواو بوونی ئەو مانگە وھاتنی ڕۆژی جەژن لەبەرامبەر ئەوەی خوای گەورە یارمەتیدان کە ڕۆژووی ئەو مانگە بگرن، خوا بەگەورە بگرن و(اللە أکبر) بکەن وبیڵێنەوە، وە پێویستە شوکر وسوپاسی بکەن لەسەر ئەوەی ھیدایەتی دان وڕێنمونی کردن بۆ سەر ئەو ئاینە پیرۆزەی کە ڕازی بوو ئاینتان بێت.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌۖ أُجِيبُ دَعۡوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِۖ فَلۡيَسۡتَجِيبُواْ لِي وَلۡيُؤۡمِنُواْ بِي لَعَلَّهُمۡ يَرۡشُدُونَ
ئەی پێغەمبەر ئەگەر بەندەکانم پرسیاری نزیکی من وگیرابوونی نزاکانیان کرد، ئەوە بێگومان من نزیکم لێیانەوە، وە زانام بە حاڵو گوزەرانیان، وە بیسەری نزاکانیانم، بۆیە ھیچ پێویست بە ناوەندی گیری ودەنگ بەرزکردنەوە ناکات، نزای نزاکارانیان گیرا دەکەم ئەگەر دڵسۆز وموخلیص بن لە نزاکانیاندا، دەی کەوابێت با گوێڕایەڵی من وفەرمانەکانی من بن، وە دامەزراو بن لەسەر باوەڕەکەیان، ئەوەش بەسوودترین ھۆکارە بۆ گیرابوونی نزاکانیان، بەڵکو بەو ھۆیەوە ڕێگای ڕاست بگرنە بەر لە کاروباری دین و دونیایاندا.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• فَضَّلَ الله شهر رمضان بجعله شهر الصوم وبإنزال القرآن فيه، فهو شهر القرآن؛ ولهذا كان النبي صلى الله عليه وسلم يتدارس القرآن مع جبريل في رمضان، ويجتهد فيه ما لا يجتهد في غيره.
خوای گەورە ڕێزی لە مانگی ڕەمەزان ناوە بەوەى کردوویەتی بە مانگی ڕۆژوو و دابەزینی قورئان، ئەو مانگە مانگی قورئانە، ھەر لەبەر ئەوە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لەو مانگە لەگەڵ جبریل لە مانا و مەبەستەکانی قورئان دەکۆڵینەوە، وە زۆریش خواپەرستی تێدا دەکرد و خۆی ماندوو دەکرد زۆر زیاتر لە مانگەکانی تر.

• شريعة الإسلام قامت في أصولها وفروعها على التيسير ورفع الحرج، فما جعل الله علينا في الدين من حرج.
شەریعەتی ئیسلام بنەما ولق وپۆپەکانی لەسەر ئاسانکاری وھەڵگرتنی ناڕەحەتی بنیات ناوە، بەھیچ شێوەیەک خوای گەورە بارگرانی وئەرکی قورسی لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا دانەناوە.

• قُرْب الله تعالى من عباده، وإحاطته بهم، وعلمه التام بأحوالهم؛ ولهذا فهو يسمع دعاءهم ويجيب سؤالهم.
نزیکی خوای گەورە لە بەندەکانیەوە، وە ئاگاداری وزانایی بە ھەموو ئیش وکار وحاڵ وگوزەرانێکیان، ھەر لەبەر ئەوە نزاکانیان دەبیستێ و وەڵامی داواکانیان دەداتەوە.

أُحِلَّ لَكُمۡ لَيۡلَةَ ٱلصِّيَامِ ٱلرَّفَثُ إِلَىٰ نِسَآئِكُمۡۚ هُنَّ لِبَاسٞ لَّكُمۡ وَأَنتُمۡ لِبَاسٞ لَّهُنَّۗ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمۡ كُنتُمۡ تَخۡتَانُونَ أَنفُسَكُمۡ فَتَابَ عَلَيۡكُمۡ وَعَفَا عَنكُمۡۖ فَٱلۡـَٰٔنَ بَٰشِرُوهُنَّ وَٱبۡتَغُواْ مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَكُمۡۚ وَكُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ ٱلۡخَيۡطُ ٱلۡأَبۡيَضُ مِنَ ٱلۡخَيۡطِ ٱلۡأَسۡوَدِ مِنَ ٱلۡفَجۡرِۖ ثُمَّ أَتِمُّواْ ٱلصِّيَامَ إِلَى ٱلَّيۡلِۚ وَلَا تُبَٰشِرُوهُنَّ وَأَنتُمۡ عَٰكِفُونَ فِي ٱلۡمَسَٰجِدِۗ تِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَقۡرَبُوهَاۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ
لەسەرەتای ئیسلامەوە حەرام بوو پیاو ئەگەر ھاتوو لەشەوی ڕۆژوودا خەوت وپاشان پێش سپێدەی بەیانی خەبەری بووەوە حەرام بوو بۆی بخوات وبخواتەوە و نزیک بێتەوە لەخێزانی، خوای گەورە ئەم حوکمەی سڕیەوە، وحەڵاڵی کرد بۆتان ئەی باوەڕداران کە لەشەوی ڕۆژوودا لەگەڵ ژنەکانتان سەرجێی بکەن، ئەوان پۆشاک ومایەی داوێن پاکین بۆ ئێوە، وە ئێوەش پۆشاک ومایەی داوێن پاکیین بۆ ئەوان، ھیچ کەس لە ئێوە ناتوانێت دەستبەرداری ئەوی ترتان بێت، خوای گەورە دەیزانی کە ئێوە خیانەتتان دەکرد لەخۆتان بەھۆی ئەوەی خوای گەورە قەدەغەی کردبوو لێتان، بۆیە ڕەحمی پێکردن و تەوبەی لێوەرگرتن، وباری سەرشانی سووک کردن، ئێستا لەگەڵیاندا سەرجێی بکەن، وداوای ئەوەندە مناڵ بکەن کە خوای گەورە لە قەدەری نوسیون، دەی کەوابێت لەشەودا بخۆن وبخۆنەوە تا ئەو کاتەی سپێدەی ڕاستەقینەی بەیانی ھەڵدێت بەوەی سپیایی کەناری ئاسمان جودا بکەنەوە لە ڕەشی وتاریکی شەو، پاشان ڕۆژووەکەتان تەواو بکەن و واز لە خواردن وخواردنەوە وھەموو ئەو شتانە بھێنن کە ڕۆژوو دەشکێنن لە ھەڵھاتنی سپێدەی بەیانیەوە ھەتا ئەو کاتەی ڕۆژئاوا دەبێت، بەھیچ شێوەیەک لەو کاتەی کە خەریکی ئیعتکاف و مانەوەن لەمزگەوتدا بەمەبەستی خواپەرستن سەرجێی لەگەڵ ژنەکانتان نەکەن، چونکە خواپەرستیەکەتان بەتاڵ دەکاتەوە، ئەو حوکمانەی کە باسکران ھەموو سنوری خوای گەورەن لە نێوان حەڵاڵ وحەرامکراوەکاندا، ھەرگیز لێیان نزیک نەکەونەوە ونەیانشکێنن، چونکە ھەر کەسێک لەو سنورانەی خوای گەورە نزیک بێتەوە، گومان دەکرێت بکەوێتەوە ناو حەرامەوە، بەم شێوە ڕوونکردنەوە ئاشکرایە بۆ ئەو حوکمانەی باسکران، خوای گەورە نیشانە وبەڵگەکانی خۆی بۆ خەڵکی ڕوون دەکاتەوە، تاوەکو لەخوا بترسن، بەوەی ھەستن بە ئەنجامدانی ئەوانەی فەرمانی پێکردووە، وە دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە خوا ڕێگری لێکردووە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَا تَأۡكُلُوٓاْ أَمۡوَٰلَكُم بَيۡنَكُم بِٱلۡبَٰطِلِ وَتُدۡلُواْ بِهَآ إِلَى ٱلۡحُكَّامِ لِتَأۡكُلُواْ فَرِيقٗا مِّنۡ أَمۡوَٰلِ ٱلنَّاسِ بِٱلۡإِثۡمِ وَأَنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
ھیچ کەسێک لە ئێوە ماڵوسامانی ئەوانی ترتان بە ڕێگای نا مەشروع لەوی تر نەسێنێت، وەک بەڕێگای دزی و داگیرکردن و فڕوفێڵ کردن، وە مەیشیدەن بە کاربەدەست ودەسەڵاتداران تا بە ناڕەوا ھەندێک لە ماڵوسامانی خەڵکی وەربگرن وبیخۆن، ئێوە دەزانن کە بێگومان خوای گەورە ئەمەی حەرام کردووە، خۆ یەکلای کردنەوە بۆ گوناھو تاوان وئامادە بوون بۆ ئەنجامدانی لەگەڵ ئەوەی زانیاریت ھەبێت کە ئەو کارە حەرامە، بێگومان خراپترە وسزاکەشی گەورەترە.
Os Tafssir em língua árabe:
۞ يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡأَهِلَّةِۖ قُلۡ هِيَ مَوَٰقِيتُ لِلنَّاسِ وَٱلۡحَجِّۗ وَلَيۡسَ ٱلۡبِرُّ بِأَن تَأۡتُواْ ٱلۡبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَٰكِنَّ ٱلۡبِرَّ مَنِ ٱتَّقَىٰۗ وَأۡتُواْ ٱلۡبُيُوتَ مِنۡ أَبۡوَٰبِهَاۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ
ئەی پێغەمبەر لەبارەی نوێ بوونەوەی مانگ و گۆڕانکاریەکانی پرسیارت لێ دەکەن، تۆیش لەوەڵامی حوکمەکەیدا پێیان بڵێ: مانگ بۆ دیاریکردنی کاتەکانە بۆ خەڵکی، بۆ ئەوەی کاتەکانی خواپەرستی پێی بزانن، وەک مانگەکانی حەج و مانگی ڕەمەزان، وتەواو بوون وگەڕانەوەی ساڵ بۆ زەکات دەرکردن، وە بۆ زانینی کاتی ماڵەکانتان، وەک دیاری کردنی کاتی قەرەبوو کردنەوەی تاوانەکان وقەرزەکانتان، ئەوەش بزانن خێر وچاکە لەوەدا نیە کە لە پشتەوە بچنە نێو ماڵەکانتان لەکاتی ئیحرام کردن بە حەج وعومرە، وەک ئەوەی لەکاتی نەزانی وجاھلیدا واتان گومان دەبرد خێر لەوەدا بێت، بەڵکو خێر وچاکە لەوەدایە کە مرۆڤ سنوورەکانی خوا بپارێزێت بە ئاشکرا و بە پەنھان، وە لە دەرگای ماڵەکانتانەوە بێنە ژوورەوە، چونکە ئەوە بۆ ئێوە ئاسانترە، ودوریشتان دەخاتەوە لە ناڕەحەتی وبارگرانی، لەبەر ئەوەی خوای گەورە داوای شتێکی لە ئێوە نەکردووە کە ناڕەحەت بێت بۆتان وبارگرانی بێت بەسەرتانەوە، جا بۆیە بە کار وکردەوەی چاکە خۆتان بپارێزن لە سزای خوای گەورە، بەڵکو بەختیار وبەختەوەر بن بە بەدەستھێنانی ئەوەی کە حەزتان لێیە لە ڕۆژی دواییدا.
Os Tafssir em língua árabe:
وَقَٰتِلُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ يُقَٰتِلُونَكُمۡ وَلَا تَعۡتَدُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُعۡتَدِينَ
لە پێناو بەرزرکردنەوەی ووشەی یەکخواپەرستی (لا إلە إلا اللە) بجەنگن لەگەڵ ئەو بێباوەڕانەی کە لەگەڵتاندا دەجەنگن و ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ئاینی خوای گەورە دەکەن، وە بەھیچ شێوەیەک سنوری خودا نەشکێنن بەوەی مناڵ وژن وپیرو پەکەوتە بکوژن، یان سوکایەتی بە کوژراوەکان بکەن (چاویان ھەڵبکۆڵن یان گوێیان ببڕن) یان ھەر کارێکی تری لەو شێوەیە، چونکە بەڕاستی خوای گەورە ئەو کەسانەی خۆش ناوێت کە ئەو سنورانە دەشکێنن خوای گەورە دیاری کردووە.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• مشروعية الاعتكاف، وهو لزوم المسجد للعبادة؛ ولهذا يُنهى عن كل ما يعارض مقصود الاعتكاف، ومنه مباشرة المرأة.
مەشروعیەتی ئیعتکاف کردن و مانەوە لە مزگەوت بە مەبەستی خواپەرستی، ھەر لەبەر ئەوە ڕێگری کراوە لە ھەر شتێک کە پێچەوانەی مەبەستی ئیعتکاف کردن بێت، وەک نزیک کەوتنەوە لە ژن وسەرجێی کردن لەگەڵیدا.

• النهي عن أكل أموال الناس بالباطل، وتحريم كل الوسائل والأساليب التي تقود لذلك، ومنها الرشوة.
ڕێگری کردن لە خواردنی ماڵی خەڵکی بە ناڕەوا، وە حەرام بوونی ھەموو ھۆکارێک کە سەرپکێشێت بۆ خواردنی ماڵی خەڵکی بە ناڕەوا، وەک بەرتیل دان بە کاربەدەستان.

• تحريم الاعتداء والنهي عنه؛ لأن هذا الدين قائم على العدل والإحسان.
حەرام بوونی دەست درێژی وڕێگری کردن لە ھەر کارێکیش سەر بکێشێت بۆی، چونکە ئاینی پیرۆزی ئیسلام لەسەر دادگەری و چاکەکاری وئیحسان بنیاتنراوە.

وَٱقۡتُلُوهُمۡ حَيۡثُ ثَقِفۡتُمُوهُمۡ وَأَخۡرِجُوهُم مِّنۡ حَيۡثُ أَخۡرَجُوكُمۡۚ وَٱلۡفِتۡنَةُ أَشَدُّ مِنَ ٱلۡقَتۡلِۚ وَلَا تُقَٰتِلُوهُمۡ عِندَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ حَتَّىٰ يُقَٰتِلُوكُمۡ فِيهِۖ فَإِن قَٰتَلُوكُمۡ فَٱقۡتُلُوهُمۡۗ كَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلۡكَٰفِرِينَ
لەھەر جێگایەک بینیتان بیانکوژن، وە لەو شوێن وجێگایەش دەریانکەن کە ئێوەیان لێدەرکرد، مەبەست پێی شاری مەککەیە، ئەو فیتنە وبەڵا وموصیبەتەی بە ڕێگری کردن لە باوەڕداران تووشی ئاینەکەیان دەبێت ودەیانگێڕێتەوە بۆ بێباوەڕی زۆر گەورەترە لە کوشتن، ئێوەش ئەی باوەڕداران لە بەر گەورەی ماڵەکەی خوا لەسنووری مزگەوتی حەرام دەست پێشخەری مەکەن لەجەنگ کردن لەگەڵیان، تا ئەو کاتەی ئەوان دەجەنگن لەگەڵتان، جا ئەگەر ئەوان لە سنوری مزگەوتی حەرام دەستیان کرد بە جەنگ کردن لەگەڵتان ئەوا ئێوەش بجەنگن لەگەڵیان وبیانگوژن، -ھاوشێوەی ئەم سزایەش کە کوشتنی ئەوانە ئەگەر دەستدرێژیان کرد لە سنوری مزگەوتی حەرام- سزای بێباوەڕان ھەر بەو شێوەیە.
Os Tafssir em língua árabe:
فَإِنِ ٱنتَهَوۡاْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
جا ئەگەر ھاتوو وازیان ھێنا لەشەڕکردن وبێباوەڕیان، ئێوەش وازیان لێ بھێنن، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەوانەی کە تەوبە دەکەن، وە لەسەر گوناھەکانی پێشووتریان سزایان نادات، وە میھرەبانە لەگەڵیان خێرا سزایان نادات.
Os Tafssir em língua árabe:
وَقَٰتِلُوهُمۡ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتۡنَةٞ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ لِلَّهِۖ فَإِنِ ٱنتَهَوۡاْ فَلَا عُدۡوَٰنَ إِلَّا عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ
لەگەڵ بێباوەڕان بجەنگن تا ئەو کاتەی واز دەھێنن لە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، ودەست ھەڵدەگرن لە ئەزیت وئازاردانی خەڵکی وڕێگری کردنیان لە ڕێبازی خوای گەورە وبێباوەڕ کردنیان، وە ئاین ودینی ئاشکرا وبەرنامەی ژیان ھەر ئاینی خوا دەبێت، جا ئەگەر وازیان ھێنا لە بێباوەڕی وکۆڵیاندا لە دوژمنایەتی وڕێگرتن لەخەڵکی لە ھاتنە ناوەوەی ئاینی خوا، ئێوەش دەستھەڵگرن لە کوشتاریان، جا ئەو کاتە ھیچ دەست درێژی وجەنگ کردنێک لەگەڵیان دروست نیە مەگەر لەگەڵ ئەوانەیان ستەمکارن وشەڕەنگیزن وڕێگری لەخەڵک دەکەن لە ھاتنە ناوەوەی ئیسلام.
Os Tafssir em língua árabe:
ٱلشَّهۡرُ ٱلۡحَرَامُ بِٱلشَّهۡرِ ٱلۡحَرَامِ وَٱلۡحُرُمَٰتُ قِصَاصٞۚ فَمَنِ ٱعۡتَدَىٰ عَلَيۡكُمۡ فَٱعۡتَدُواْ عَلَيۡهِ بِمِثۡلِ مَا ٱعۡتَدَىٰ عَلَيۡكُمۡۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلۡمُتَّقِينَ
ئەو مانگی حەرامەی کە خوای گەورە یارمەتیدان کە بچنە ناو حەرەم و عومرە بکەن کە ساڵی حەوتەمی کۆچی بوو، بەرامبەر ئەو مانگی حەرامەیە کە موشریکەکان لە ساڵی شەشەمدا ڕێگریان لە ئێوە کرد و نەیانھێشت بچنە ناو حەرەمەوە، -حەرام وڕێز لێگراوەکان وەک ڕێزی شاری مەککە ومانگی حەرام وئیحرامیش- لە دەست درێژی کردن تێیاندا بەرامبەری ھەیە لە تۆلە سەندنەوە لە دەست درێژی کاران، بۆیە ھەر کەسێک دەست درێژی کردە سەرتان لەو حەرام وڕێزی لێگیراوانەدا ئێوەیش ھاو شێوەی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ بکەن، وە سنوری ھاو شێوە بوون مەبەزێنن، چونکە بەڕاستی خوای گەورە سنوربەزێنەرانی خۆش ناوێت، لەخوا بترسن کە لە سنوربەزاندنی ئەو سنورەی خوا ڕێی پێداوە، وە بزانن خوای گەورە لەگەڵ خواناسان وپارێزکارانە بە سەرخستن وپشتگیری کردنیان.
Os Tafssir em língua árabe:
وَأَنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا تُلۡقُواْ بِأَيۡدِيكُمۡ إِلَى ٱلتَّهۡلُكَةِ وَأَحۡسِنُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
ماڵوسامانتان ببخەشن لە پێناو گوێرایەڵی خوای گەورە بە جیھاد وتێکۆشان وخودا لەخۆ ڕازی کردن بە ھەموو شێوەکانی، وە ئێوە خۆتان دووچاری تیاچوون مەکەن، بەوەی واز لە جیھاد وتێکۆشان و ماڵ بەخشین بھێنن، یان خۆتان دووچاری شتێک مەکەن کە ببێتە ھۆی تیاچوونتان، لە پەرستن ومامەڵە وڕەوشت وئاکارتاندا چاکەکار بن، بێگومان خوای گەورە ئەو چاکەکارانەی خۆش دەوێت کە لە سەرجەم کاروباریاندا چاکەکارن، پاداشتیان بۆ گەورەتر وچەند قات دەکات، وە سەرکەوتویشان دەکات بە ژیری وسەلیقە پێبەخشین.
Os Tafssir em língua árabe:
وَأَتِمُّواْ ٱلۡحَجَّ وَٱلۡعُمۡرَةَ لِلَّهِۚ فَإِنۡ أُحۡصِرۡتُمۡ فَمَا ٱسۡتَيۡسَرَ مِنَ ٱلۡهَدۡيِۖ وَلَا تَحۡلِقُواْ رُءُوسَكُمۡ حَتَّىٰ يَبۡلُغَ ٱلۡهَدۡيُ مَحِلَّهُۥۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوۡ بِهِۦٓ أَذٗى مِّن رَّأۡسِهِۦ فَفِدۡيَةٞ مِّن صِيَامٍ أَوۡ صَدَقَةٍ أَوۡ نُسُكٖۚ فَإِذَآ أَمِنتُمۡ فَمَن تَمَتَّعَ بِٱلۡعُمۡرَةِ إِلَى ٱلۡحَجِّ فَمَا ٱسۡتَيۡسَرَ مِنَ ٱلۡهَدۡيِۚ فَمَن لَّمۡ يَجِدۡ فَصِيَامُ ثَلَٰثَةِ أَيَّامٖ فِي ٱلۡحَجِّ وَسَبۡعَةٍ إِذَا رَجَعۡتُمۡۗ تِلۡكَ عَشَرَةٞ كَامِلَةٞۗ ذَٰلِكَ لِمَن لَّمۡ يَكُنۡ أَهۡلُهُۥ حَاضِرِي ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
حەج و عومرە بۆ بەدەستھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە بە تەواوی ئەنجام بدەن، جا ئەگەر ھاتوو ڕێگریتان لێکرا لە تەواو کردنیان بە نەخۆشی یان بە هۆی دوژمنەوە یان نمونەی ئەوانە، ئەوا ئەوەی بۆتان دەکرێت لە ئاژەڵ سەری ببڕن، -لە وشتر و ڕەشەوڵاخ و مەڕ - بۆ ئەوەی تەحەلول بکەن لە ئیحرامەکەتان، موی سەرتان نەتاشن یان کورتی نەکەنەوە تا ئەو کاتەی ھەدی -ئاژەڵەکەتان- نەگاتە جێگای دیاریکراوی خۆی کە دروستە تێیدا سەر ببڕێت، جا ئەگەر ڕێگریان لێکرا لەوەی لە سنوری حەرەم سەری ببڕن ئەوا لەو جێگایەی کە ڕێگریان لێکراوە ھەر لەوێ سەری ببڕن، وە خۆ ئەگەر ڕێگریان لێ نەکرا لە چوونە حەرەم ئەوا با لە ڕۆژانی سەربڕین کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان و سێ ڕۆژەکەی دوای ئەو سەری ببڕن، ھەرکەسێک لە ئێوە ئەگەر ھاتوو نەخۆش بوو، یان بەھۆی مووی سەریەوە تووشی ئازارێک بوو بوو، وەک بوونی ئەسپێ و ڕشک و ھاوشێوەکانیان و بەو ھۆیەوە سەری تاشی، ئەوا ھیچ گوناھی ناگات، بەڵام دەبێت فدیەیەک بدات بۆ كەفارەتی ئەو کارەی، ئەویش بە ڕۆژوو گرتنی سێ ڕۆژ، یان ژەمە خواردنی شەش ھەژار بدات لە ھەژارانی حەرەم، یان کاوڕێک سەرببڕێت و گۆشتەکەی دابەش بکات بەسەر ھەژارانی حەرەمدا، جا ئەگەر ئێوە ترستان نەبوو، وە کەسێک لە ئێوە عومرەی لە مانگەکانی حەجدا کرد، وە پاشان تام و چێژی برد لەو شتانەی کە لەکاتی ئیحرامدا یاساغ و قەدەغەن تا ئەو کاتەی لەھەمان ساڵدا ئیحرامی بەحەج بەستەوە، ئەوا با کاورێک سەر ببڕێت، یان وشترێك یان مانگایەك حەوت کەس بەشداری تێدا بکەن، خۆ ئەگەر دەسەڵاتی سەربڕینی ئاژەڵی نەبوو، ئەوا لەسەریەتی سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت لەو ڕۆژانەی کە مەناسیکەکان ئەنجام دەدات، وە حەوت ڕۆژیش دوای ئەوەی گەڕایەوە بۆ وڵات و ناو ماڵ و مناڵی خۆی، بەوەش دەکاتە دە ڕۆژی تەواو بەڕۆژوو بوون، ئەوەی باسکرا لە سەربڕینی ئاژەڵ و ڕۆژوو گرتن بۆ کەسێک دەسەڵاتی سەربڕینی نەبێت، بۆ ئەوانەیە کە لە سنوری حەرەم نیشتەجێ نین یان لەنزیک سنوری حەرەمن، (( چونکە ئەوانەی نیشتەجێی حەرەمن لەبەر بوونیان لە ناو حەرەمدا تەمەتوعیان لەسەر واجب نیە، تەنھا تەوافی ڕەھا جێگای تەمەتوع کردن بە عومرە تاوەکو حەجیان بۆ دەگرێتەوە)) جا بۆیە لە خوا بترسن بەوەی شوێن ئەوە بکەون کە خوای گەورە بۆی دیاری کردوون، وە سنورە دیاریکراوەکانیشی بەگەورە بگرن، ئەوەش بزانن کە بەڕاستی خوای گەورە سزای توندە بۆ ئەو کەسانەی کە سەرپێچی فەرمانەکانی دەکەن.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• مقصود الجهاد وغايته جَعْل الحكم لله تعالى وإزالة ما يمنع الناس من سماع الحق والدخول فيه.
مەبەستی جیھاد وتێکۆشان ئەوەیە حوکمی خوای باڵادەست جێگیر دەکات، وە تەواوی ئەوشتانەی کە دەبنە ھۆی ڕێگری کردن لە بیستنی ھەق وچوونە ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلام لادەبات ونایانھێڵێت.

• ترك الجهاد والقعود عنه من أسباب هلاك الأمة؛ لأنه يؤدي إلى ضعفها وطمع العدو فيها.
وازھێنان لە جیھاد وتێکۆشان ودانیشتن ونەچوون بۆ جھاد یەکێکە لە ھۆکارەکانی تیاچوونی ئومەتی ئیسلام، لەبەر ئەوەی دەبێتە ھۆی لاواز بوونی ئوممەت وجێگای تەماحی دوژمنانی.

• وجوب إتمام الحج والعمرة لمن شرع فيهما، وجواز التحلل منهما بذبح هدي لمن مُنِع عن الحرم.
واجبە ئەو کەسەی دەستی کردوووە بە ئەنجامدانی حەج وعومرە تەواویان بکات، وە دروستە ئەو کەسەیشی کە ڕێگری لێ دەکرێت لە تەواو بوونی، تەحەلول بکات ولە ئیحرام دەربچێت، ئەویش بە سەربڕینی ئاژەڵێک کە پێی دەوترێت (ھەدی).

ٱلۡحَجُّ أَشۡهُرٞ مَّعۡلُومَٰتٞۚ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ ٱلۡحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي ٱلۡحَجِّۗ وَمَا تَفۡعَلُواْ مِنۡ خَيۡرٖ يَعۡلَمۡهُ ٱللَّهُۗ وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيۡرَ ٱلزَّادِ ٱلتَّقۡوَىٰۖ وَٱتَّقُونِ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ
کاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج چەند مانگێکی دیاریکراون، بە مانگی شەوال دەست پێدەکات، وبە دە ڕۆژ لە مانگی (ذي الحجة) کۆتایی پێدێت، جا ھەر کەسێک حەجی لەسەر خۆی واجب کرد وبڕیاریدا لەو مانگانەدا حەج بکات و ئیحرامی بەست ونیەتی ھێنا، ئەوا سەرجێی کردن وھەموو پێشەکیەکانی سەرجێی کردنیشی لێ حەرام ویاساغ دەبێت، وە سەرپێچی خوای گەورەیشی بە تاوان وگوناھکردن لێی حەرامە، ئەویش لەبەر گەورەی وڕێزی کات وشوێنەکە، وە ھەر دەمەقاڵێیەکش سەر بکێشێت بۆ تووڕە بوون وناکۆکی ھەر حەرامە، دڵنیابن ھەر کارێکی خێر وباش بکەن خوای گەورە دەیزانێت و پاداشتان دەداتەوە لەسەری، توێشی خواردن وخواردنەوە وپێداویستی حەج ئامادە بکەن، ئەوەش بزانن باشترین توێشیەکیش کە پێویستان بێت لە تەواوی کاروبارەکانتاندا لەخواترسان و پارێزکاریە، بۆیە ئەی خاوەن ژیری وعەقڵی سەلیم لە من بترسن ئەویش بە ئەنجامدانی فەرمانەکانم و دوور کەوتنەوە لەو شتانەی کە ڕێگریم لێکردووە.
Os Tafssir em língua árabe:
لَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَبۡتَغُواْ فَضۡلٗا مِّن رَّبِّكُمۡۚ فَإِذَآ أَفَضۡتُم مِّنۡ عَرَفَٰتٖ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ عِندَ ٱلۡمَشۡعَرِ ٱلۡحَرَامِۖ وَٱذۡكُرُوهُ كَمَا هَدَىٰكُمۡ وَإِن كُنتُم مِّن قَبۡلِهِۦ لَمِنَ ٱلضَّآلِّينَ
گوناھتان ناگات لەکاتی حەج بە بازرگانی کردن وکڕین وفرۆشتن شوێن ڕزق وڕۆزی بکەون، جا لەدوای وەستانتان لە ڕۆژی نۆیەم لە عەرەفات ھەر کاتێک جوڵان وڕۆشتن بەرەو موزدەلیفە لە شەوی دەیەمی مانگی (ذي الحجة)، یادی خوای گەورە بکەن بەتەسبیحات و اللە أکبر کردن ونزا وپاڕانەوە لە لای (مشعر الحرام، کێویکە دەکەوێتە ناو موزدەلیفەوە)، وە سوپاسی خوای گەورە بکەن لەبەرامبەر ئەوەی ھیدایەتی دان وڕێنمونی کردن بۆ سەر شەریعەت و ئەرکان و مەناسیکی حەجی ماڵەکەی، چونکە بێگومان پێشان ئێوە بێ ئاگا بوون لە شەریعەتەکەی.
Os Tafssir em língua árabe:
ثُمَّ أَفِيضُواْ مِنۡ حَيۡثُ أَفَاضَ ٱلنَّاسُ وَٱسۡتَغۡفِرُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
پاشان ھەروەکو چۆن خەڵکی چاویان لە ئیبراھیم دەکرد (سەلامی خوای لێ بێت) کە لە عەرەفاتەوە بەرەوە مینا دەجوڵان، ئێوەش ھەروەک ئەوان بکەن، نەک وەک ئەوانەی لە سەردەمی نەفامیدا کە لە عەرەفات نەدەوەستان و نەدەمانەوە، ئەمجا داوای لێخۆش بوون بکەن لەو کەم وکورتیانەی کە لە کاتی ئەنجامدانی حەجدا ھەتان بووە، بێگومان خوای گەورە چاوپۆشی دەکات لەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، وە میھرەبان و بەڕەحمیشە لەگەڵیاندا.
Os Tafssir em língua árabe:
فَإِذَا قَضَيۡتُم مَّنَٰسِكَكُمۡ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَذِكۡرِكُمۡ ءَابَآءَكُمۡ أَوۡ أَشَدَّ ذِكۡرٗاۗ فَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِي ٱلدُّنۡيَا وَمَا لَهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنۡ خَلَٰقٖ
جا کاتێک لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی حەج بوونەوە، و تەواو بوونو یادی خوای گەورە بکەن، وە زۆر سوپاس وشوکری بکەن، ھەروەکو چۆن فەخر وشانازی بە باوباپیرانتانەوە دەکەن بگرە لەوەش زیاتر یادی خوا بکەن، چونکە ھەرچی ناز ونیعمەتێک ھەیە کە ئێوە تام ولەزەتی لێ دەبن ھەر ھەمووی لەلایەن خوای بەرز وبڵندەوەیە، خەڵکیش لەمەدا جیاوازن، ھەندێکیان کە بێباوەڕن وھاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن کە باوەڕیان تەنھا بە ژیانی دونیایە، تەنھا داوای ناز ونیعمەتەکانی دونیا لە لەش ساغی و ماڵوسامان و مناڵ لەخوا دەکات، ئەوانە لە دواڕۆژدا ھیچ بەشێکیان نابێت لەوەی کە خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ بەندە باوەڕدارەکانی، چونکە ئەوان حەز وخواستیان تەنھا خۆشیەکانی دونیا بوو، وە پشتیان کردبووە دواڕۆژ.
Os Tafssir em língua árabe:
وَمِنۡهُم مَّن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِي ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٗ وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِ حَسَنَةٗ وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ
وە دەستەیەکیش لە خەڵکی باوەڕیان بە خوای گەورە و بەڕۆژی دوایی ھەیە، ئەوان داوای ناز ونیعمەتەکانی دونیا وکاروکردەوەی چاکە لەخوا دەکەن، ھەروەک چۆن داوای سەرکەوتن وچوونە بەھەشت و ڕزگار بوون لە سزای ئاگر دەکەن لە دواڕۆژدا.
Os Tafssir em língua árabe:
أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ نَصِيبٞ مِّمَّا كَسَبُواْۚ وَٱللَّهُ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ
ئەوانەی کە داوای خێر وخۆشی دونیا ودواڕۆژ دەکەن بەشیان دەبێت لەو پاداشتە گەورەیەی لە دواڕۆژدا بە کارو کردەوەی چاکە لە دونیا بەدەستیان ھێناوە، بێگومان خوای گەورە زۆر خێرایە لە لێپرسینەوەی بەندەکانی لەسەر ئەو کاروکردەوانەی ئەنجامیانداوە.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• يجب على المؤمن التزود في سفر الدنيا وسفر الآخرة، ولذلك ذكر الله أن خير الزاد هو التقوى.
واجبە لەسەر باوەڕدار کە توێشوو بۆ سەفەری دونیا وسەفەری دواڕۆژ کۆبکاتەوە، ھەر بۆیە خوای گەورە باسی ئەوەی کردووە کە باشترین توێشوویەک توێشووی لە خواترسان و پارێزکاریە.

• مشروعية الإكثار من ذكر الله تعالى عند إتمام نسك الحج.
مەشروعیەتی زۆر یادی خوای گەورە کردن پاش تەواو بوون لە ئەرکان ومەناسیەکەکانی حەج، بۆیە لەبەرامبەر ئەوەی کە خوای گەورە فەزڵی لەگەڵ کردیت کە کردیتی بە میوانی ماڵەکەی خۆی و ئەنجامدانی حەجی بۆ ئاسان کردیت دەبێت زۆر سوپاسی بکەیت وھەمیشە یادی ئەو لەسەر زمانت بێت.

• اختلاف مقاصد الناس؛ فمنهم من جعل همّه الدنيا، فلا يسأل ربه غيرها، ومنهم من يسأله خير الدنيا والآخرة، وهذا هو الموفَّق.
جیاوازی نیاز ومەبەستەکانی خەڵکی، ھەندێک ھەیە تەنھا خەم وخەفەتی دونیایە، بۆیە دەبینیت تەنھا داوای ناز ونیعمەتەکانی دونیا لەخوای گەورە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێکی تر ھەیە داوای خێر وناز ونیعمەتی دونیا ودواڕۆشیش لەخوای گەورە دەکەن، بۆیە سەرەنجام ھەر ئەوانیش سەرکەوتوون.

۞ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ فِيٓ أَيَّامٖ مَّعۡدُودَٰتٖۚ فَمَن تَعَجَّلَ فِي يَوۡمَيۡنِ فَلَآ إِثۡمَ عَلَيۡهِ وَمَن تَأَخَّرَ فَلَآ إِثۡمَ عَلَيۡهِۖ لِمَنِ ٱتَّقَىٰۗ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُمۡ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ
یادی خوای گەورە بکەن بە (اللە أکبر ) و (لا إلە إلا اللە) کردن، لەچەند ڕۆژێکی دیارکراوی کەمدا، کە بریتیە لە ڕۆژانی یازدە و دوازدە و سیازدە لە مانگی (ذي الحجة) جا ھەر کەسێک پەلەی کرد وڕۆژی دوازدەھەم پاش بەردھاوێشتنی جەمەرەکان لە مینا دەرچوو، ئەوا دروسته بۆی کە لەوێ دەرچێت، وەھیچ گوناھی ناگات، وە ھەر کەسێکیش خۆی دوای خست بۆ ڕۆژی سیازدە، تاوەکو بەردەکان بھاوێژێت، ئەوا دەتوانێت، وھیچ گرفتیش نیە وگوناھی ناگات، بێگومان کارێکی تەواوتری کردووە، وە شوێن پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) کەوتووە، ھەموو ئەمانە بۆ ئەو کەسەیە لە حەجەکەیدا لەخوا دەترسێت بەو شێوەیە ئەنجامی داوە کە خوای گەورە فەرمانی پێکردووە، لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، وە دڵنیابن ئێوە بە تاک وتەنھایی دەگەڕێنەوە بۆلای، وە پاداشتی کارەکانتان دەداتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُعۡجِبُكَ قَوۡلُهُۥ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَيُشۡهِدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلۡبِهِۦ وَهُوَ أَلَدُّ ٱلۡخِصَامِ
لەنێو خەڵکیدا کەسانی دووڕوو ھەن کە تۆ ئەی پێغەمبەر قسەکانیان لەم دونیایەدا سەرسامت دەکات، دەیانبینی زۆر زمان لوس وقسە زانن، تا ئەو ڕادەیەی خەریکە باوەڕ بە قسەکانیان بکەیت، بەڵام لەڕاستیدا ئەوان بەم شێوەیە دەیانەوێت پارێزگاری لە گیانی خۆیان وماڵوسامانیان بکەن، خوایش بە شاھید دەگرێت لەسەر ڕاستی ئەو بیروباوەڕ وخێرەی لە ناو دەڵیایەتی -کەچ درۆزنە- و لە دژایەتی کردن وناکۆکی لەگەڵ موسڵمانانیش زۆر سەرسەختە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ لِيُفۡسِدَ فِيهَا وَيُهۡلِكَ ٱلۡحَرۡثَ وَٱلنَّسۡلَۚ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلۡفَسَادَ
جا ھەر ئەو دووڕووە کە پشتی تێکردیت ولێت جودابویەوە، تێدەکوشێت وھەوڵی بەردەوام دەدات لەزەویدا بۆ ئەوەی خراپە و تاوان وگوناھی تێدا بکات، کیڵگە ومەڕ وماڵات لەناو دەبات، ھەرگیز خوا خراپەکاری و خراپەکارانی خۆش ناوێت.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذَا قِيلَ لَهُ ٱتَّقِ ٱللَّهَ أَخَذَتۡهُ ٱلۡعِزَّةُ بِٱلۡإِثۡمِۚ فَحَسۡبُهُۥ جَهَنَّمُۖ وَلَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ
ئەگەر ئامۆژگاری ئەو خراپە کارە بکرێت وپێی بوترێت: لەخوا بترسە وسنورەکانی بەگەورە بگرە ودوور بکەوەرەوە لە قەدەغەکراوەکانی، بەڵام لوت بەرزی وخۆ بەگەورە زانین ناھێڵێت بگەڕێتەوە بۆ ھەق وڕاستی، لەناو گوناھدا ڕۆ دەچێت، سزای ئەوە بەسیەتی کە بیخاتە دۆزەخەوە، ئای ئاگری دۆزەخ چەند جێگا وشوێنکی خراپە بۆ ئەوانەی تێی دەچن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشۡرِي نَفۡسَهُ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ رَءُوفُۢ بِٱلۡعِبَادِ
لەناو خەڵکیدا باوەڕدار ھەیە گیانی خۆی دەفرۆشێت، وەلە پێناو گوێڕایەڵی وتێکۆشان لە پێناوی وبەدەستێھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە گیانی دەیبەخشێت، ڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە فراوانە، وە بەبەزەیی ودلۆڤانە بەرامبەر بەندەکانی.
Os Tafssir em língua árabe:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱدۡخُلُواْ فِي ٱلسِّلۡمِ كَآفَّةٗ وَلَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٞ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوای گەورە و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون بە تەواوی بچنە ناو ئیسلامەوە، وە ھیچ شتێکی واز لێ نەھێنن، وەک ئەوەی خاوەن پەرتووکەکان کردیان، باوەڕیان ھێنا بە بەشێکی پەرتووکەکە و بێباوەڕیش بوون بە بەشەکی تری، وە شوێن ھەنگاو و ڕێگاکانی شەیتان مەکەون، چونکە بەڕاستی شەیتان دوژمنێکی ئاشکرا ودیاری ئێوەیه.
Os Tafssir em língua árabe:
فَإِن زَلَلۡتُم مِّنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡكُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
ئەگەر ھاتوو مەیلتان کرد بۆ ناھەقی وتووشی ھەڵخلیسکان بوون پاش ئەوەی ئەو ھەمووە بەڵگە ونیشانە ڕوون وئاشکراتان بۆھات کە ھیچ گومانێکی تێدا نیە، ئەوا بزانن خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە وبەتوانایە، وە دانایە لە بەرێوبردن ویاسا داناندا، لەبەر ئەوە لێی بترسن وبەگەورەی بگرن.
Os Tafssir em língua árabe:
هَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن يَأۡتِيَهُمُ ٱللَّهُ فِي ظُلَلٖ مِّنَ ٱلۡغَمَامِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَقُضِيَ ٱلۡأَمۡرُۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرۡجَعُ ٱلۡأُمُورُ
ئەوانەی شوێن ھەنگاو وڕیچکەکانی شەیتان کەوتوون و لەڕێگای ھەق لایانداوە،چاوەڕوانی ھیچ شتێک ناکەن ئەوە نەبێت لە ڕۆژی دواییدا خوای گەورە بێت بۆلایان لە پەڵە ھەورێکدا دادوەری وقەزاوەت بکات لە نێوانیاندا؟ ھاتنێک شیاوی گەورە وبڵندی ئەو بێت، وە فریشتەکانیش لە ھەموو لایەکەوە دەوریان دابن وڕیزیان بەستبێت، ئەو کاتە فەرمانی خوایان بەسەردا جێ بەجێ بکرێت وکۆتایی پێ بھێنرێت، ئەوسا ئەنجامی کاروباری ھەموو دروستکراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ لای خوای گەورە.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• التقوى حقيقة لا تكون بكثرة الأعمال فقط، وإنما بمتابعة هدي الشريعة والالتزام بها.
تەقوا ولەخوا ترسان ھەقیقەتێکە تەنھا بەئەنجامدانی کارو وکردەوەی زۆر بەدەست نایەت، بەڵکو بە شوێنەکەوتنی ڕێنمونیەکانی شەریعەتی ئیسلام پابەند بوون پێیانەوە بەدەست دێت.

• الحكم على الناس لا يكون بمجرد أشكالهم وأقوالهم، بل بحقيقة أفعالهم الدالة على ما أخفته صدورهم.
حوکمدان بەسەر خەڵکیدا تەنھا بە بینینی ڕواڵەت وبیستنی ووتە وگوفتار نابێت، بەڵکو بە ھەقیقەتی کردەوەکانیان دەبێت کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە دڵیاندا شاردویانەتەوە.

• الإفساد في الأرض بكل صوره من صفات المتكبرين التي تلازمهم، والله تعالى لا يحب الفساد وأهله.
خراپەکاری لەسەر زەویدا بەھەموو شێوەکانیەوە یەکێکە لە صیفاتی کەسانی لوت بەرز وخۆبەزلزان کە ھەمیشە پێیانەوەیە ولێیان نابێتەوە، خوای گەورەش خراپە وخراپەکارانی خۆش ناوێت.

• لا يكون المرء مسلمًا حقيقة لله تعالى حتى يُسَلِّم لهذا الدين كله، ويقبله ظاهرًا وباطنًا.
مرۆڤ نابێتە موسڵمانێکی ڕاست ودروست بۆ خوای گەورە، تاوەکو بە ھەموو شێوەیەک خۆی تەسلیم بەم ئاینە نەکات، وە بەڕواڵەت وناوەڕۆکیش بە ھەمووی ڕازی نەبێت.

سَلۡ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ كَمۡ ءَاتَيۡنَٰهُم مِّنۡ ءَايَةِۭ بَيِّنَةٖۗ وَمَن يُبَدِّلۡ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
ئەی پێغەمبەر لە نەوەکانی ئیسرائیل بپرسە، پرسیارێکی سەرزەنشتانە و پێیان بڵێ: ئایا خوای گەورە چەند جار بەڵگە ونیشانەی بۆ ڕوون کردونەتەوە لەسەر ڕاستگۆی پێغەمبەرەکانی؟ کەچی ئێوە بەدرۆتان زانین و پشتان تێکردن، ھەرکەسێک ناز ونیعمەتەکانی خوای گەورە بگۆڕێت بە بێباوەڕی و بەدرۆخستنەوەی پێغەمبەران پاش ئەوەی ناسینی وئاشکرا بوو لایان، ئەوە بێگومان سزای خوای گەورە زۆر توندە بۆ بێباوەڕان وکەسانێک پێغەمبەرانیان بەدۆر زانیوە.
Os Tafssir em língua árabe:
زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا وَيَسۡخَرُونَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۘ وَٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ فَوۡقَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ وَٱللَّهُ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيۡرِ حِسَابٖ
ژیانی دونیا و ئەوەی ھەیە لە ژیانی دونیا لە ناز ونیعمەتی تیاچوو، لە خۆشی ولەزەتی بڕاوە، ڕازێنراوەتەوە بۆ ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوای گەورە و گاڵتە ولاقرتیان دەکرد بەو کەسانەی کە باوەڕیان ھێناوە بەخوای گەورە وڕۆژی دوایی، بەڵام ئەوانەی کە لەخوا ترساون بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی لەڕۆژی دواییدا لەسەروو ئەو بێباوەڕانەوەن، خوای گەورە لە بەھەشتانێکی ھەتا ھەتایی ونەبڕاوەدا نیشتەجێیان دەکات، بێگومان خوای گەورە بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت ڕزق وڕۆزی ونیعمەتی خۆی بە بێ حساب و بەبێ شومار دەداتێ.
Os Tafssir em língua árabe:
كَانَ ٱلنَّاسُ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ فَبَعَثَ ٱللَّهُ ٱلنَّبِيِّـۧنَ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ وَأَنزَلَ مَعَهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ لِيَحۡكُمَ بَيۡنَ ٱلنَّاسِ فِيمَا ٱخۡتَلَفُواْ فِيهِۚ وَمَا ٱخۡتَلَفَ فِيهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ أُوتُوهُ مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۖ فَهَدَى ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لِمَا ٱخۡتَلَفُواْ فِيهِ مِنَ ٱلۡحَقِّ بِإِذۡنِهِۦۗ وَٱللَّهُ يَهۡدِي مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٍ
خەڵکی پێشتر یەک دەستە و یەک کۆمەڵ و ئوممەت بوون، ھەموویان لەسەر ئاینێکی ڕاست و دروست بوون، لەسەر ئاینی باوکە ئادەم بوون، تا ئەو کاتەی شەیتانەکان ھاتن و گومڕایان کردن، ئیتر لەو کاتەوە جیاوازی کەوتە نێوانیانەوە، نێوان باوەڕدار و بێباوەڕ، ھەر لەبەر ئەمەش خوای گەورە پێغەمبەرانی ڕەوانە کرد، تاوەکو موژدەدەر بن بۆ دەستەی بڕواداران و گوێڕایەڵان بەوەی خوای گەورە بەڵێنی ڕەحمەتی خۆیان دەداتێ، وە ترسێنەریش بن بۆ بێباوەڕان، بەوەی خوای گەورە ھەڕەشەی سزای سەختی خۆی لێکردوون، لەگەڵ پێغەمبەرەکانیشیدا پەرتوک گەلێکی ناردووە کە ھەق و ڕاستی بێگومانی تێدایە، تاوەکو دادوەری بکات لە نێوان خەڵکیدا لەسەر ئەو شتانەی ناکۆک دەبن لەسەری، خۆ ھەر ئەوانە لە تەوراتدا ڕاجیایان تێکەوت لە جولەکەکان کە زانستی تەوراتیان پێدرابوو، دوای ئەوەی ئەو ھەموو بەڵگە و نیشانەی خوای گەورە کە پێی دان کە ئەو تەوراتە ھەق و ڕاستییە لە لایەن خواوە نێردراوە، وە نابێت بەھیچ شێوەیەک ناکۆک بن لە نێوان یەکدا، کەچی بە زوڵم و ستەم ناکۆکیان تێکەوت وپەرت وبڵاو بوون، خوای گەورە بە ئیزن و ویستی خۆی باوەڕدارانی سەرکەوتوو کرد تاوەکو ھەق و ھیدایەت و ڕێنمونی بناسن و جیای بکەنەوە لە گومڕایی و سەرلێشێواوی، بێگومان خوای گەورە ڕێنمونی ھەر کەسێک دەکات بۆ سەر ڕێگای ڕاست کە بیەوێت، ئەو ڕێگا ڕاستەی کە ھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، ئەویش ڕێگای باوەڕە.
Os Tafssir em língua árabe:
أَمۡ حَسِبۡتُمۡ أَن تَدۡخُلُواْ ٱلۡجَنَّةَ وَلَمَّا يَأۡتِكُم مَّثَلُ ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلِكُمۖ مَّسَّتۡهُمُ ٱلۡبَأۡسَآءُ وَٱلضَّرَّآءُ وَزُلۡزِلُواْ حَتَّىٰ يَقُولَ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ مَتَىٰ نَصۡرُ ٱللَّهِۗ أَلَآ إِنَّ نَصۡرَ ٱللَّهِ قَرِيبٞ
ئایا ئەی باوەڕداران ئێوە وا دەزانن دەچنە بەھەشتەوە بەبێ ئەوەی تووشی ھیچ ناڕەحەتی وناخۆشیەک ببن؟ وەک چۆن ئومەتانی پێش خۆتان توشی ناخۆشی وناڕەحەتی بوونەوە، تا ئەندازەیەک ھەژاری ونەخۆشی توند تەنگی پێھەڵچنیبون، وە ترس ودڵەڕاوکی ھێنابوونی بەچۆکا، تا ھێندە ناڕەحەتی وناخۆشی زۆری بۆ ھێنابوون پەلەی سەرکەوتن وڕزگار بوونیان بوو، پێغەمبەرەکان وئەو باوەڕدارانەیش کە باوەڕیان پێ ھێنابوون دەیانووت: دە ئیتر سەرکەوتن ویارمەتی خوا کەی دێت؟ ئاگادار بن موژدە بێت کە بێگومان سەرکەوتنی خوا نزیکە لەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە و پشت وپەنایان ھەر بەو بەستووە.
Os Tafssir em língua árabe:
يَسۡـَٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَۖ قُلۡ مَآ أَنفَقۡتُم مِّنۡ خَيۡرٖ فَلِلۡوَٰلِدَيۡنِ وَٱلۡأَقۡرَبِينَ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِۗ وَمَا تَفۡعَلُواْ مِنۡ خَيۡرٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٞ
ئەی پێغەمبەر ھاوەڵانت لێت دەپرسن کە چی لەو سەروەت وسامانە ھەمە چەشنە ببەخشن؟ وە لەکۆیدا دایبنێن؟ تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: ئەوەی لە خێر وچاکە دەیبەخشن - کە پاک وحەڵاڵ بێت- خەرجی بکەن بۆ دایک وباوکتان، وە بۆ ئەو کەسانەشی کە خزمی زۆر نزیکتانن، وە بۆ ئەو ھەتیوانەش کە نەدارن وپێویستیان بە یارمەتی ئێوە ھەیە، وە بۆ ئەوانەیش کە ھەر ھیچ شتێکیان نیە لە ماڵو دارایی، وە بۆ ئەو ڕێبوارانەیش کە دەستیان ناگاتەوە بە خەڵک ونیشتمانی خۆیان، جا ئەی باوەڕداران ئەوەی دەیکەن لە خێر وچاکە کەم بێت یان زۆر، ئەوا خوای گەورە ئاگادارە پێێ، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت ولەسەر ھەمووی پاداشتان دەداتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• ترك شكر الله تعالى على نعمه وترك استعمالها في طاعته يعرضها للزوال ويحيلها بلاءً على صاحبها.
شوکر وسوپاس نەکردنی خوای گەورە لەسەر ناز ونیعمەتەکانی، وە بەکار نەھێنانیان لە گوێرایەڵی ئەودا، ھۆکارە بۆ لەناوچوونی ئەو ناز ونیعمەتانە، وایان لێدەکات ببێت بە مایەی بەڵا وناخۆشی بۆ خاوەنەکەی.

• الأصل أن الله خلق عباده على فطرة التوحيد والإيمان به، وإبليس وأعوانه هم الذين صرفوهم عن هذه الفطرة إلى الشرك به.
ئەصڵ وایە خوای گەورە بەندەکانی لەسەر فیرەتی یەکخواپەرستی وباوەڕی ڕاست ودروست دروستکردووە، بەڵام شەیتان وشاگردەکانی لە خشتەیان دەبەن ولەسەر ئەو فیرەتە پاکوخاوێنە لایان دەدەن بەرەو شیرک وبت پەرستی وھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە.

• أعظم الخذلان الذي يؤدي للفشل أن تختلف الأمة في كتابها وشريعتها، فيكفّر بعضُها بعضًا، ويلعن بعضُها بعضًا.
گەورەترین سەرشۆڕی کە سەردەکێشیت بۆ شکست وڕسوایی ئەوەیە ئومەت لە کتێب و شەریعەتەکەیدا ڕاجیاییان تێکەوێت، کە ھەندێکیان ھەندێکی تریان تەکفیر وبێباوەڕ بکەن، وە ھەندێکیان نەفرین لە ھەندێکی تریان بکەن.

• الهداية للحق الذي يختلف فيه الناس، ومعرفة وجه الصواب بيد الله، ويُطلب منه تعالى بالإيمان به والانقياد له.
ھیدایەت وڕێنمونی بۆ لای ھەق وڕاستی کە خەڵکی ڕاجییان تێدەکەوێت لەسەری، وە ناسیی ڕووی ڕاستی ئەو ھیدایەتە ھەمووی بەدەست خوای گەورەیە، بۆیە دەبێت لەخوای گەورە داوا بکرێت، ئەویش بە باوەڕێکی ڕاست ودروست وگوێڕایەڵی وملکەچیەکی تەواو دەبێت.

• الابتلاء سُنَّة الله تعالى في أوليائه، فيبتليهم بقدر ما في قلوبهم من الإيمان به والتوكل عليه.
تاقی کردنەوەی دۆستەکانی خوا، سوننەتێکی خوای گەورە وبڵندە، بە ئەندازەی ئەو باوەڕەی کە لەناو دڵیاندا چەسپاوە وە ئەو پشت بەستن و تەوەکولەی کە ھەیانە پێی تاقیان دەکاتەوە.

• من أعظم ما يعين على الصبر عند نزول البلاء، الاقتداء بالصالحين وأخذ الأسوة منهم.
گەورەترین شتێک کە یارمەتیدەرە بۆ ئارامگرتن لەکاتی دابەزینی ناڕەحەتی وناخۆشی وموصیبەتەکاندا، چاوکردنە لە پیاوانی خواناس وچاکەکار، کە مرۆڤ بیانکاتە سەر مەشقی خۆی.

كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡقِتَالُ وَهُوَ كُرۡهٞ لَّكُمۡۖ وَعَسَىٰٓ أَن تَكۡرَهُواْ شَيۡـٔٗا وَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۖ وَعَسَىٰٓ أَن تُحِبُّواْ شَيۡـٔٗا وَهُوَ شَرّٞ لَّكُمۡۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ
ئەی باوەڕداران جەنگ کردن لە پێناو خوای گەورە لەسەرتان فەرز کراوە، کە کارێکی قورس وگرانە لەسەر دەروون وحەزتان پێی نیە، لەبەر ئەوەی ماڵ بەخشین وگیان بەختکردنی تێدایە، لەوە دەچێت ئێوە شتێکیتان پێ ناخۆش بێت وحەزتان پێی نەبێت بەڵام لە واقیعدا خێر وخۆشی وسوودی تێدا بێت بۆتان، وەک جەنگ کردن لە پێناو خوای گەورە لەگەڵ گەورەیی پاداشت، سەرکەوتن بەسەر دوژمنان و بەرزکردنەوەی ووشەی یەکخواپەرستی تێدایە، وە پێدەچێت ئێوە شتێکیشتان پێ خۆش بێت وحەز لە شتێک بکەن بەڵام ببێتە مایەی ناخۆشی وخراپە بۆتان، وەک دانیشتن ونەچون بۆ جیھاد وتێکۆشان لە پێناو خوای گەورە، کە شەرمەزاری ونسکۆ وزاڵ بوونی دوژمنانی لێ دەکەوێتەوە، خوای گەورەش خێر وخۆشی وخراپەی ھەموو کارێک دەزانێت بە زانینێکی تەواو، کە شاراوەیە لای ئێوە و نایزانن، بۆیە ئێوە وەڵامی فەرمانی خوای گەورە بدەنەوە، چونکە خێری تێدایە بۆ ئێوە.
Os Tafssir em língua árabe:
يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلشَّهۡرِ ٱلۡحَرَامِ قِتَالٖ فِيهِۖ قُلۡ قِتَالٞ فِيهِ كَبِيرٞۚ وَصَدٌّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَكُفۡرُۢ بِهِۦ وَٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ وَإِخۡرَاجُ أَهۡلِهِۦ مِنۡهُ أَكۡبَرُ عِندَ ٱللَّهِۚ وَٱلۡفِتۡنَةُ أَكۡبَرُ مِنَ ٱلۡقَتۡلِۗ وَلَا يَزَالُونَ يُقَٰتِلُونَكُمۡ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمۡ عَن دِينِكُمۡ إِنِ ٱسۡتَطَٰعُواْۚ وَمَن يَرۡتَدِدۡ مِنكُمۡ عَن دِينِهِۦ فَيَمُتۡ وَهُوَ كَافِرٞ فَأُوْلَٰٓئِكَ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ
ئەی پێغەمبەر خەڵکی پرسیارتان لێ دەکەن لەبارەی حوکمی جەنگ كردن لە مانگە حەرامکراوەکاندا، لە مانگەکانی (ذي القعدة، وذي الحجة، ومحرم، وصفر) تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: جەنگ کردن لەم مانگانەدا لای خوا گەورەیە وکارێکی ناشایستەیە ونەخوازراوە، ھەروەک چۆن ئەوەی بتپەرست وھاوەڵ بڕیاردەرەکان پێی ھەڵدەسن لە دروستکردنی لەمپەر لەسەر ڕێگای خوا، وڕێگری کردنی باوەڕداران لە مزگەوتی حەرام، ودەرکردنی خەڵکەکەی، گەورەترە لای خوا لە جەنگ کردن لە مانگە حەرامکراوەکاندا، وە ئەو بتپەرستی وھاوەڵ بڕیاردانەی ئەوانی تێدایە گەورەترە لە تاوانی کوشتن لای خوا، تا ئێستا وبەردەوامیش ھاوەڵ بڕیاردەران بۆ خوا لەسەر زوڵم وستەمیان بەردەوامن، لەگەڵتان دەجەنگن ئەی باوەڕداران تاوەکو ھەڵتان بگێڕنەوە لە ئاینە ڕاست ودروستەکەتان و بتانگێڕنەوە بۆ ئاینە ناڕەواکەیان ئەگەر بتوانن و بچێتە سەر بۆیان وڕێگایەک بدۆزنەوە بۆی، جا ھەرکەسێک لە ئێوە لە ئاینەکەی ھەڵگەڕێتەوە و پاشان لەسەر بێباوەڕی بمرێت، ئەوا بێگومان ھەرچی کاری چاکەی ھەیە پوچ وبەتاڵ دەبێتەوە، وە سەرەنجامیشی لە دواڕۆژدا چوونە ناو ئاگری دۆزەخە.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ يَرۡجُونَ رَحۡمَتَ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بەخوا وپێغەمبەرەکەی ھێناوە، وە ووڵات ونیشتمانی خۆیان بەجێھێشت وکۆچیان کرد بۆلای خوا وپێغەمبەرەکەی، وە لەگەڵ بێباوەڕاندا جەنگان تاوەکو ووشەی یەکخواپەرستی (لا إلە إلا اللە) بەرز وبڵند بێت، وە بەتەمای ڕەحمەت ومیھرەبانی ولێخۆش بوونی ئەون بۆیە ھێندە تێدەکۆشن، بێگومان خوای گەورە لێبووردەی گوناھی بەندەکانیەتی و بە ڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەریان.
Os Tafssir em língua árabe:
۞ يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡخَمۡرِ وَٱلۡمَيۡسِرِۖ قُلۡ فِيهِمَآ إِثۡمٞ كَبِيرٞ وَمَنَٰفِعُ لِلنَّاسِ وَإِثۡمُهُمَآ أَكۡبَرُ مِن نَّفۡعِهِمَاۗ وَيَسۡـَٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَۖ قُلِ ٱلۡعَفۡوَۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّكُمۡ تَتَفَكَّرُونَ
ئەی پێغەمبەر ھاوەڵانت پرسیارت لێدەکەن لەبارەی مەیەوە، (مەی بە ھەموو شتێک دەوترێت کە عەقڵ وژیری مرۆڤ داپۆشێت ولای بات)، پرسیارت لێدەکەن لە حوکمی خواردنەوە و فرۆشتن وکڕینی؟ وە پرسیارت لێدەکەن لەبارەی حوکمی قومارەوە، (قومار: ھەر ماڵێک بەڕێگای پێشبڕکێ بەدەست بێت، بەشێوەیەک ھەر دوو لایەنی پێشبڕکێکار بەشدار بن لەدانانی ئەو ماڵەی کە دواتر یەکێک لە بەشدار بووەکان دەیباتەوە)، تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: مەی وقومار کردن خراپە وزیانی گەورەی دین ودونیای تێدایە، لە لەدەستدانی عەقڵ وژیری وماڵو سامان، ودروستکردنی دوژمنایەتی وڕق وکینە لە نێوان خەڵکی، وە ھەندێک سوودی کەمی بەدەستھێنانی ماڵ وپارەیشی تێدایە، بەڵام زەرەر وزیان وگوناھیان گەورەترە لە سوود وقازانجیان، ھەر شتێکیش زەرەر وزیانی گەورەتر بێت لە سوود وقازانجی مرۆڤی ژیر لێی دوور دەکەوێتەوە، ئەم ڕوونکردنەوەیەش لە لایەن خواوە ڕێخۆشکردنێک بوو بۆ حەرامکردنی مەی، وە ھاوەڵانت پرسیارت لێدەکەن ئەی پێغەمبەر لەبارەی ئەندازەی ئەو ماڵەی وەک بەخشین وتەطەوع لە پێناوی خوا دەیبەخشن، تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: لەو ماڵو سامانە ببەخشن کە زیادە لە پێداویستی خۆتان (ئەمەش لەسەرەتای ئیسلامەوە بوو، پاشان خوای گەورە زەکاتی فەرز کرد لەسەر باوەڕداران لە ماڵو سامانێکی تایبەت، بە ئەندازەیەگیریەکی دیاریکراو) بەم شێوە ڕوونکردنەوەیە کە ھیچ تەم ومژێکی تێدا نیە خوای گەورە ئەحکامی شەریعەتەکەی بۆ روونکردونەتەوە، تاوەکو بەڵکو بیر بکەنەوە وتێرامێنن.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• الجهل بعواقب الأمور قد يجعل المرء يكره ما ينفعه ويحب ما يضره، وعلى المرء أن يسأل الله الهداية للرشاد.
بێئاگایی لە سەرەنجامی کاروبارەکان وادەکەن لە مرۆڤ کە ڕقی بێتەوە لەو کارەی سوودی تێدایە بۆی، وە حەزی بەو کارەش بێت کە زیانی تێدایە بۆی، بۆیە دەبێت مرۆڤ ھەمیشە لە خوا داوا بکات کە ڕێنمونی بکات بەردەوام بێت لەسەر ژیری وھۆشمەندی.

• جاء الإسلام بتعظيم الحرمات والنهي عن الاعتداء عليها، ومن أعظمها صد الناس عن سبيل الله تعالى.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام فەرمانی کردووە کە مرۆڤی باوەڕدار سنوری حەرام وقەدەغە کراوەکانی خوای گەورە بە گەورە بگرێت ونەیانبەزێنێت، گەورەترینیان بریتیە لە لەمپەر دروستکردن لەسەر ڕێگای خوای بەرز وبڵند.

• لا يزال الكفار أبدًا حربًا على الإسلام وأهله حتَّى يخرجوهم من دينهم إن استطاعوا، والله موهن كيد الكافرين.
ھەمیشە و بەردەوام بێباوەڕان خەریکی دژایەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و شوێنکەوتوانین بۆ ئەوەی لە ئاینەکەیان ھەڵیان بگەڕێننەوە، بێگومان خوای گەورەش پیلان و فڕوفێڵی بێباوەڕان بەتاڵ دەکاتەوە.

• الإيمان بالله تعالى، والهجرة إليه، والجهاد في سبيله؛ أعظم الوسائل التي ينال بها المرء رحمة الله ومغفرته.
باوەڕ بەخوای بەزر وبڵند، وکۆچکردن بۆلای ئەو، وە جیھاد وتێکۆشان لە پێناویدا، گەورەترین ھۆکارە کە مرۆڤ ڕەزامەندی وڕەحم ومیھرەبانی ولێخۆش بوونی خوای گەورەی لێوە بەدەست بھێنێت.

• حرّمت الشريعة كل ما فيه ضرر غالب وإن كان فيه بعض المنافع؛ مراعاة لمصلحة العباد.
ھەر شتێک زەرەر وزیانی لە سوود وقازانجی زیاتر بێت شەریعەتی ئیسلام حەرام ویاساغی کردووە، ئەگەر ھەندێک سوودیشی تێدا بێت، ئەویش لەبەر ڕەچاو کردنی بەرژەوەندی بەندەکانی خوایە.

فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۗ وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡيَتَٰمَىٰۖ قُلۡ إِصۡلَاحٞ لَّهُمۡ خَيۡرٞۖ وَإِن تُخَالِطُوهُمۡ فَإِخۡوَٰنُكُمۡۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ ٱلۡمُفۡسِدَ مِنَ ٱلۡمُصۡلِحِۚ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَعۡنَتَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٞ
ڕێگاتان پێدراوە کە بیر بکەنەوە لەوەی سوودی دونیا و دواڕۆژتانی تێدایە، ھاوەڵانت پرسیارت لێدەکەن ئەی پیغەمبەر لەبارەی سەرپەرشتی کردنی ھەتیوانەوە، ئایا چۆن ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەین؟ ئایا ماڵوسامان تێکەڵاوی ماڵوسامانی ئەوان بکەین لە خەرجی وخواردن ونیشتەجێ بوون لەگەڵیان؟ تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: واباشە بۆتان ھەوڵی چاکەکاری ماڵوسامانیان بدەن بەبێ بریتی وەرگرتن و تێکەڵاو کردنی ماڵوسامان لەگەڵیان، ئەوە لای خوا باشترە بۆ ئێوە وبۆ ئەوانیش، وە پاداشتی گەورەشی تێدایە، چونکە بەو شێوەیە دەتوانن پارێزگاری لە ماڵوسامانیان بکەن، خۆ ئەگەر لەگەڵ ئێوە دەژین وپێکەوە نیشتەجێین ماڵوسامانی ئەوانتان لەگەڵ ماڵو سامانی خۆتان تێکەڵاو کرد، ئەوە ھیچ گرفت نیە، چونکە ئەوان برا وخوشکی ئیمانی ئێوەن، برا وخوشکیش یارمەتی وھاوکاری یەکترن، ھەندێکیان بەکاری ئەوی تریان ھەڵدەسێت، بێگومان خوای گەورە دەزانێت کێن ئەو کەسانەی کە سەرپەرشتی ھەتیوان دەکەن ونیازی خراپیان ھەیە لە تێکەڵاو کردنی ماڵو سامانیان، وە کێن ئەوانەش نیاز ومەبەستیان خێر وچاکەیە بۆ ھەتیوەکان، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە سەرپەرشتی ھەتیوانتان لەسەر گران بکات ئەوە گران وقورسی دەکرد، بەڵام نەخێر خوای گەورە ئەو کارەی بۆ ئاسانکردن، چونکە شەریعەتەکەی لەسەر بناغەی ئاسانکاری بنیاتنراوە، بێگومان خوای گەورە بەرز وباڵادەستە وھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەرریدا، وە زۆر دانایە لە دروستکراوەکانی وبەرێوەبردنی ویاسادانیدا.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَا تَنكِحُواْ ٱلۡمُشۡرِكَٰتِ حَتَّىٰ يُؤۡمِنَّۚ وَلَأَمَةٞ مُّؤۡمِنَةٌ خَيۡرٞ مِّن مُّشۡرِكَةٖ وَلَوۡ أَعۡجَبَتۡكُمۡۗ وَلَا تُنكِحُواْ ٱلۡمُشۡرِكِينَ حَتَّىٰ يُؤۡمِنُواْۚ وَلَعَبۡدٞ مُّؤۡمِنٌ خَيۡرٞ مِّن مُّشۡرِكٖ وَلَوۡ أَعۡجَبَكُمۡۗ أُوْلَٰٓئِكَ يَدۡعُونَ إِلَى ٱلنَّارِۖ وَٱللَّهُ يَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱلۡجَنَّةِ وَٱلۡمَغۡفِرَةِ بِإِذۡنِهِۦۖ وَيُبَيِّنُ ءَايَٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ
ئەی باوەڕداران ئافرەتانی ھاوبەش دانەر بۆ خوا مارە مەکەن تاوەکو بە تاک وتەنھایی باوەڕ بەخوا دەھێنن، ودەچنە ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە، بێگومان کەنیزەکێکی بڕوادار بە خوا وپێغەمبەرەکەی باشتر وچاکترە لە ئافرەتێکی ھاوبەش دانەر کە بت دەپەرستێت، ھەرچەندە ئەو ئافرەتە ھاوبەش دانەرە جوانی و ماڵو سامانەکەشی سەرسامی کردبن، وە ئافرەتێکی باوەڕدار بەشوو مەدەن بە پیاوێکی ھاوبەش دانەر وبت پەرست، چونکە بەندەیەکی باوەڕدار بەخوا وپێغەمبەرەکەی باشتر وچاکترە لە پیاوێکی ئازادی ھاوبەش دانەر، ھەرچەند ئەو پیاوە ھاوبەش دانەرە قەد وباڵا و قیافەتی سەرسامی کردبن، چونکە ئا ئەو پیاو وئافرەتە ھاوبەش دانەرانە بەکار وکردەوەیان خەڵکی بانگ دەدەن بۆ چوونە ناو ئاگری دۆزەخەوە، خوای گەورەش خەڵکی بانگ دەکات بۆ کار وکردەوەی چاکە کە دەبنە ھۆی ئەوەی خەڵکی بەرەو بەھەشت و لێخۆش بوون لە تاوان بە یارمەتی خوا بەرن، وە بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خۆی بۆ خەڵکی ڕوون دەکاتەوە تاوەکو ببێتە پەند وئامۆژگاری بۆیان وکاری پێ بکەن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡمَحِيضِۖ قُلۡ هُوَ أَذٗى فَٱعۡتَزِلُواْ ٱلنِّسَآءَ فِي ٱلۡمَحِيضِ وَلَا تَقۡرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطۡهُرۡنَۖ فَإِذَا تَطَهَّرۡنَ فَأۡتُوهُنَّ مِنۡ حَيۡثُ أَمَرَكُمُ ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلتَّوَّٰبِينَ وَيُحِبُّ ٱلۡمُتَطَهِّرِينَ
ئەی پێغەمبەر ھاوەڵانت پرسیارت لێدەکەن لەبارەی خوێنی سوڕی مانگانەی ئافرەتانەوە (سوڕی مانگانە: بریتیە لەو خوێنەی کە لە مناڵدانی ئافرەتەوە دەردەچێت لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا) تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: خوێنی سوڕی مانگانە ئێش وئازارە بۆ پیاو وئافرەتیش، جا بۆیە لەو کاتانەدا دوور بکەونەوە لە سەرجێی کردن لەگەڵ ژنان تا ئەو کاتەی لەخوێن دەوەستنەوە و خۆیان دەشۆن، جا ئەگەر لەخوێن وەستانەوە وخۆیان شۆرد ئەو کاتە سەرجێیان لەگەڵ بکەن بەو شێوەی کە بۆتان حەڵاڵ کراوە، بێگومان خوای گەورە ئەوانەی خۆش دەوێت کەواز لە گوناە دەھێنن وخۆیان زۆر بە پاکی ڕادەگرن.
Os Tafssir em língua árabe:
نِسَآؤُكُمۡ حَرۡثٞ لَّكُمۡ فَأۡتُواْ حَرۡثَكُمۡ أَنَّىٰ شِئۡتُمۡۖ وَقَدِّمُواْ لِأَنفُسِكُمۡۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُم مُّلَٰقُوهُۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
ژنەکانتان جێگای کشتوکاڵی ئێوەن کە مناڵتان بۆ دەھێنە دونیاوە، ھەروەک زەوی چۆن بەروبوم سەوز دەکات ودەھێنێتە دەرەوە، جا کەوابوو لەو شوێنەوە کە جێگای سەوز بوونی بەروبومە بچنە لای ژنەکانتان، کە مەبەست لێی زێی ئافرەتە، لە ھەر کوێوە وە بەھەر جۆرێک دەتانەوێت بچنە لایانەوە ئەگەر ھاتوو بۆ چوون بۆ لای شوێنی سەوز بوون ومناڵ بوون بوو، کاری چاکە وخێر پێش خۆتان بخەن بۆ دواڕۆژتان، یەکێک لەو کارە چاکانەش ئەوەیە پیاو بەمەبەستی خێر وخستنەوەی مناڵی ونەوەی خواناس بچێتە لای خێزانی، بۆیە لەخوا بترسن بە ئەنجامدانی فەرمان پێکراوەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغە کراوەکانی، لەوانەیش گوێڕایەڵی خوا وپیغەمبەرەکەی لەوەی ڕێگای داوە لە ھەڵسوکەوت کردن لەگەڵ خێزان، وە چاک بزانن کە بێگومان ھەمووتان دەچنەوە بەر دیوانی پەروەردگار لە ڕۆژی دواییدا، وە لەبەر دەمیدا دەوەستن، وە پاداشت وسزای ھەموو کاروکردەوەتان دەداتەوە، تۆیش ئەی پێغەمبەر موژدە بدە بە باوەڕداران بەو نازو ونیعمەت وخۆشیانەی کە لەکاتی گەیشتن بە پەروەردگاریان دڵخۆشیان دەکات، وە موژدەشیان بدەرێ بە تەماشاکردنی ڕووی پیرۆزی خوای میھرەبان.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَا تَجۡعَلُواْ ٱللَّهَ عُرۡضَةٗ لِّأَيۡمَٰنِكُمۡ أَن تَبَرُّواْ وَتَتَّقُواْ وَتُصۡلِحُواْ بَيۡنَ ٱلنَّاسِۚ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ
سوێند خواردن بەخوای گەورە مەکەنە ڕێگر وکۆسپ بۆ کردنی کاری چاکە وخواناسی و ڕێکخستنی نێوان خەڵکی، بەڵکو ئەگەر ھاتوو ئەگەر سوێندتان خوارد کە چاکەیەک نەکەن، ئەوا کارە چاکەکە بکەن، وکەفارەتی سوێندەکەتان بدەن، خوای گەورە زۆر بیسەر وزانایە و ئاگاداری ھەموو گوفتارە وکردارێکتانە.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• تحريم النكاح بين المسلمين والمشركين، وذلك لبُعد ما بين الشرك والإيمان.
حەرامە ژن بەشوودان و ژن مارە بڕین لە نێوان موسڵمانان و ھاوەڵ دانەراندا، ئەویش لەبەر دووری نێوان ھاوەڵ بریاردان وباوەڕ ویەکخواپەرستی.

• دلت الآية على اشتراط الولي عند عقد النكاح؛ لأن الله تعالى خاطب الأولياء لمّا نهى عن تزويج المشركين.
ئایەتەکە بەڵگەیە لەسەر بەمەرج گرتنی لێپرسراوی ئافرەتەکە لەکاتی گرێبەستی مارە بڕیندا، چونکە بێگومان خوای گەورە لەگەڵ لێپرسراوی ئافرەتەکەدا دەئاخفێ کاتێک ڕێگری لێدەکات کە بە شووی بدات بە کەسێکی ھاوەڵ دانەر.

• حث الشريعة على الطهارة الحسية من النجاسات والأقذار، والطهارة المعنوية من الشرك والمعاصي.
شەریعەتی ئیسلام ھانی موسڵمانان دەدات لەسەر پاکوخاوێنی بەجەستەکراو لە ھەموو پیس وپۆخڵیەک، وە پاکوخاوێنی مەعنەوی لە ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھو تاوان.

• ترغيب المؤمن في أن يكون نظره في أعماله - حتى ما يتعلق بالملذات - إلى الدار الآخرة، فيقدم لنفسه ما ينفعه فيها.
ھانی باوەڕداران دەدات بەوەی ھەمیشە چاویان لەو کاروکردەوانە بێت کە پەیوەستە بە دواڕۆژەوە - تەنانەت ئەوانەشیان کە پەیوەستە بە مەلەزاتی دونیاوە- تاوەکو ئەوانەی بەسوودن بۆ ئەوەی پێش خۆیانی بخات.

لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغۡوِ فِيٓ أَيۡمَٰنِكُمۡ وَلَٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا كَسَبَتۡ قُلُوبُكُمۡۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٞ
خوای گەورە لێپرسینەوەتان لەگەڵدا ناکات لەسەر ئەو سوێندانەی کە بەبێ مەبەست دێت بەسەر زمانتاندا، وەک ئەوەی کەسێکتان دەڵێ: نە بەخوا یان بەخوا، ئەوا ھیچ کەفارەتێک لەسەرتان واجب نیە، وە ھیچ سزایەکیش نادرێن لەسەری، بەڵکو خوای گەورە لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکات لەسەر ئەو سوێندانەی کە مەبەستتان ھەیە لەسەری، خوای گەورە لێبوردەی گوناھی بەندەکانیەتی، وە زۆریش لەسەر خۆیە لەگەڵیان بەوەی پەلە ناکات لە سزادانیان.
Os Tafssir em língua árabe:
لِّلَّذِينَ يُؤۡلُونَ مِن نِّسَآئِهِمۡ تَرَبُّصُ أَرۡبَعَةِ أَشۡهُرٖۖ فَإِن فَآءُو فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
ئەوانەی کە سوێند دەخۆن کە سەرجێی نەکەن لەگەڵ ژنەکانیان، ھەتا چوار مانگ مۆڵەتیان دەدرێت -چوار مانگ زیاتر نا- لەو کاتەوه کە سوێندەکەیان خواردووە، کە لای زانایان بە (إیلاء) ناودەبرێت، جا ئەگەر ھاتوو دوای سوێندەکەیان گەڕانەوە بۆ سەرجێی کردن لەگەڵ ژنەکانیان لەو چوار مانگە وکەمتر لەو ماوەیە، ئەوا بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە، لەو گوناھەی کە بەو ھۆیەوە کردوویانە، وە زۆر میھرەبانە بەرامبەریان بەوەی کەفارەتی بۆ داناون وەک دەرچەیەک لەو سوێندەی کە خواردوویانە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِنۡ عَزَمُواْ ٱلطَّلَٰقَ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ
جا ئەگەر ھاتوو نیەتیان تەڵاقدان وجیابوونەوە بوو، بەوەی بەردەوام بوون لەسەر وازھێنان لەسەرجێی کردن لەگەڵ ژنەکانیان ونەگەڕانەوە بۆلایان لەو چوار مانگەدا، ئەوا بێگومان خوای گەورە بیسەری گوفتارانەکانیانە، لە نێویاندا بیسەری ئەو دەستەواژەیە کە تەڵاقی پێخواردووە، وە زانایە بە حاڵو گوزەران ونیەت ومەبەستیان، وە پاداشت وسزایان دەداتەوە لەسەریان.
Os Tafssir em língua árabe:
وَٱلۡمُطَلَّقَٰتُ يَتَرَبَّصۡنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلَٰثَةَ قُرُوٓءٖۚ وَلَا يَحِلُّ لَهُنَّ أَن يَكۡتُمۡنَ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِيٓ أَرۡحَامِهِنَّ إِن كُنَّ يُؤۡمِنَّ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۚ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِي ذَٰلِكَ إِنۡ أَرَادُوٓاْ إِصۡلَٰحٗاۚ وَلَهُنَّ مِثۡلُ ٱلَّذِي عَلَيۡهِنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ وَلِلرِّجَالِ عَلَيۡهِنَّ دَرَجَةٞۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
ئەو ئافرەتانەی کە پاش چوونە لایان تەڵاقدران، تا سێ سوڕی مانگانە چاوەڕوان بکەن وخۆیان بگرنەوە وھاوسەرگیری نەکەنەوە، وە دروست نیە بۆ ئەو ئافرەتانە ئەوەی خوای گەورە کۆرپەلە لە مناڵدانیدا دروستی کردوووە بیشارنەوە، ئەگەر ڕاستگۆن لە باوەڕیان بەخوای گەورە وڕۆژی دوایی، مێردەکانیان کە تەڵاقیان داون لە پێشترن بۆ دیسان گەڕانەوە بۆلایان لە ماوەی عیددەدا، ئەگەر مەبەستیان ئاشتی ولابردنی ئەو ھۆکارانە بێت کە بوونە ھۆی تەڵاق وجیابوونەوە -دیارە مەبەست لێی ئەو تەڵاقەیە کە مافی گەڕانەوەی تێدایە- ژنان ماف وئەرکی خۆیان ھەیە ھەروەک چۆن پیاوەکانیان ماف وئەرکی خۆیان ھەیە لەو چوار چێوەیەی کە خەڵکی لەسەری ڕاھاتوون لە کۆمەڵگە ئیسلامیەکاندا، زیاد لەمەیش پیاوان پلەیەکیان ھەیە بەسەر ئافرەتانەوە لە لێپرسراویەتی وخەرجی کردنی نەفەقە و مافی تەڵاقدان، خوای گەورە زۆر دەسەڵاتدارە کە ھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر دانا وکاربەجێیە لە شەرع وبەڕێوەبردنی کارەکانیدا.
Os Tafssir em língua árabe:
ٱلطَّلَٰقُ مَرَّتَانِۖ فَإِمۡسَاكُۢ بِمَعۡرُوفٍ أَوۡ تَسۡرِيحُۢ بِإِحۡسَٰنٖۗ وَلَا يَحِلُّ لَكُمۡ أَن تَأۡخُذُواْ مِمَّآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ شَيۡـًٔا إِلَّآ أَن يَخَافَآ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِۖ فَإِنۡ خِفۡتُمۡ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡهِمَا فِيمَا ٱفۡتَدَتۡ بِهِۦۗ تِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَعۡتَدُوهَاۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
ئەو تەڵاقەی کە مێرد دەتوانێت ژنەکەی تێیدا بگەڕێنێتەوە بۆلای خۆی تەنھا دوو تەڵاقە، بەوەی تەڵاقی بدات پاشان بیگێڕێتەوە بۆ لای خۆی، دواتر تەڵاقی بدات پاشان بیگێڕێتەوە بۆلای خۆی، دوای ئەو دوو تەڵاقە یان بە شێوەیەکی جوان وڕێک وپێک لای خۆی ڕایبگرێت وتەلاقی نەداتەوە، یان تەڵاقی سێھەمی بدات و بەشێوەیەکی باش وبێ ھەرا لێی جیا بێتەوە ومافەکانی خۆی بداتێ، وە دروست نیە بۆتان ئەی مێردەکان ھیچ شتێک لەو مارەیەی داوتانە بە ژنەکانتان لێیان وەربگرنەوە، مەگەر کاتێک نەبێت ژنەکە حەزی بە ڕەوشتی یان شێوازی پیاوەکەی نیە، وە ژن وپیاوەکە وا گومان دەبەن کە بەھۆی ئەم حەز لێ نەبوونەوە نەتوانن وەفا بکەن بەو مافانەی کە بەسەریانەوەیە، بۆیە ھەڵدەسن گرفتەکەی خۆیان دەخنە ڕوو بۆ خزم وکەسوکاریان، یان بۆ ئەو کەسانەی متمانەیان پێیان ھەیە، جا ئەگەر ھاتوو لێپرسراوی ھەردوولایان ترسان لەوەی ئەو ژن وپیاوە کار وئەرکەکانی خۆیان بەرامبەر یەکتر جێ بەجێ ناکەن، ھیچ گوناھێکیان ناگات کە ژنەکە لەبەارمبەر تەڵاقدانی دەست لە مارەییەکەی یان ھەندێک پارە بدات بە پیاوەکەی، ئەو حوکمە شەرعیانە سنور وخاڵی جیاکەرەوەی نێوان حەڵاڵ وحەرامکراوەکانن، جا بۆیە بەھیچ شێوەیەک نەیان بەزێنن، وە ھەر کەسێکیش سنورەکانی خوا، سنوری نێوان حەڵاڵ وحەرامکراوەکان ببەزێنێت ئەوە ئەو کەسانەن کە ستەمەیان لەخۆیان کردووە، بەوەی توخنی ئەو جێگایانە دەبنەوە کە ھۆکاری تیاچوون و توڕەیی وخەشم وقین وسزای خودان.
Os Tafssir em língua árabe:
فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا تَحِلُّ لَهُۥ مِنۢ بَعۡدُ حَتَّىٰ تَنكِحَ زَوۡجًا غَيۡرَهُۥۗ فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡهِمَآ أَن يَتَرَاجَعَآ إِن ظَنَّآ أَن يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِۗ وَتِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِ يُبَيِّنُهَا لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ
جا ئەگەر ھاتوو پیاوەکە تەڵاقی سێھەمی ژنەکەشی دا، ئیتر دروست نیە وحەڵاڵ نیە بۆی کە جارێکی تر مارەی بکاتەوە تاوەکو مێرد بە پیاوێکی تر دەکاتەوە بە مێرد کردنێکی ڕاست ودروست کە مەبەستی حەز وئارەزوو بێت لەسەری نەک مەبەست پێی تەنھا حەڵاڵکردنەوە بێت بۆ پیاوی یەکەمی، وە دەبێت لەو مێرد کردنەدا پیاوی دووەم سەرجێی لەگەڵدا بکات، جا ئەگەر بەو شێوەیە بوو وە پیاوی دووەم تەڵاقی دایەوە، یاخود مرد، ئەو کاتە ھیچ گوناە نیە بۆ ژنەکە وپیاوی یەکەم جارێکی تر بە مارەی و گرێبەستێکی نوێوە بگەرێنەوە بۆلای یەکتر، ئەگەر ھاتوو گومانی زۆریان وابوو کە دەتوانن ھەستن بەو ئەرکە شەرعیانەی کە ئاینی ئیسلام بۆی دیاری کردوون، ئەو حوکمە شەرعیانە خوای گەورە ڕوونی کردونەتەوە بۆ ئەو خەڵکانەی کە ئاگاداری حوکم وسنورەکانی خودان، چونکە تەنھا ھەر ئەوان سوودی لێ دەبینن.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• بيَّن الله تعالى أحكام النكاح والطلاق بيانًا شاملًا حتى يعرف الناس حدود الحلال والحرام فلا يتجاوزونها.
خوای گەورە حوکمەکانی ژنھێنان وتەڵاقدانی بەشێوەیەکی جوان وڕێک وپێک ودوور ودرێژ ڕوون کردووەتەوە، تاوەکو خەڵکی شارەزای سنورەکانی حەڵاڵ و حەرام بن و نەیانبەزێنن.

• عظَّم الله شأن النكاح وحرم التلاعب فيه بالألفاظ فجعلها ملزمة، وألغى التلاعب بكثرة الطلاق والرجعة فجعل لها حدًّا بطلقتين رجعيتين ثم تحرم عليه إلا أن تنكح زوجا غيره ثم يطلقها، أو يموت عنها.
خوای گەورە پلە و پایەی ژنھێنانی بە گەورە داناوە، وە حەرامی کردووە کە خەڵکی بە وتە و گوفتاریان بیکەنە مایەی گاڵتەجاڕی، بۆیە مرۆڤەکانی پێوە پابەند کردووە، وە ھەموو گاڵتەجاڕییەکی پووچەڵ کردوەتەوە، بەوەی ڕێگا نادات پیاوان تەڵاقی زۆر بخۆن و پاشان بیانەوێت ژنەکانیان بگەڕێننەوە بۆ لای خۆیان، لەبەر ئەوەی خوای گەورە ھاتووە سنوری بۆ داناوە ئەویش تا دوو جار پیاو دەتوانێت ژن تەڵاق بدات و بیگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی، ئیتر دوای ئەو دووجارە حەرام دەبێت لەسەری، مەگەر شوو بکات بە پیاوێکی تر، وە ئەویش تەڵاقی بداتەوە یان بمرێت.

• المعاشرة الزوجية تكون بالمعروف، فإن تعذر ذلك فلا بأس من الطلاق، ولا حرج على أحد الزوجين أن يطلبه.
ژیان وگوزەرانی ژن ومێردایەتی دەبێت بەجوانترین شێوە بێت، وە ئەگەر ئەمە نەکرا، ئەو کاتە گرفت نیە پەنا ببرێتە بەر تەڵاق وجیابوونەوە، وە ھیچ کێشە نیە یەکێک لەو ژن وپیاوە داوای تەڵاق وجیا بوونەوە بکات.

وَإِذَا طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغۡنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمۡسِكُوهُنَّ بِمَعۡرُوفٍ أَوۡ سَرِّحُوهُنَّ بِمَعۡرُوفٖۚ وَلَا تُمۡسِكُوهُنَّ ضِرَارٗا لِّتَعۡتَدُواْۚ وَمَن يَفۡعَلۡ ذَٰلِكَ فَقَدۡ ظَلَمَ نَفۡسَهُۥۚ وَلَا تَتَّخِذُوٓاْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ هُزُوٗاۚ وَٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَمَآ أَنزَلَ عَلَيۡكُم مِّنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَٱلۡحِكۡمَةِ يَعِظُكُم بِهِۦۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ
ئەگەر ژنەکانتان تەڵاقدا وکاتی کۆتایی ھاتنی عیدەکانیان نزیک بوویەوە، ئەوە دەتوانن بە شێوەیەکی باش وجوامێرانە بیانگێڕنەوە بۆلای خۆتان، یان بەچاکی وبەشێوەیەکی باش وازیان لێبھێنن ونەیانگێڕنەوە ھەتاوەکو عیدەکەیان تەواو دەبێت، نەیانگێڕنەوە بەمەبەستی ئەوەی ستەمیان لێ بکەن وزیانیان پێ بگەیەنن ھەروەک چۆن لەسەردەمی نەفامیدا وایان دەکرد، ھەرکەسێک وابکات ومەبەستی ئەوە بێت زیانیان پێ بگەیەنێت ئەوە بێگومان ستەمی لەخۆی کردووە، چونکە بەو کارەی گوناھبار دەبێت وشایستەی سزای خوای گەورە دەبێت، نەکەن ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی خوا بکەنە جێگای گاڵتەجاڕی ومایەی لاقرتێ، شوکر وسوپاسی ناز ونیعەمەتەکانی خوای گەورە بکەن کە بەسەرتانەوەیە لەسەر ھەموویانەوە دابەزینی قورئان وسوننەتی پێغەمبەری خوا، ئەوەتان بە بیر دەھێنینەوە تاوەکو ببێتە مایەی ھاندانی ئێوە بۆ بەدەستھێنانی ڕەزامەندی خوا و ترسانتان لە سزای دۆزەخ، لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، وە بیشزانن کە خوای گەورە زانایە وئاگادارە بە ھەموو شتێک و ھیچی شتێکی لێ وون نابێت ولەسەر ھەموو کاروکردەوەتان پاداشت وسزاتان دەداتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِذَا طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغۡنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعۡضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحۡنَ أَزۡوَٰجَهُنَّ إِذَا تَرَٰضَوۡاْ بَيۡنَهُم بِٱلۡمَعۡرُوفِۗ ذَٰلِكَ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ مِنكُمۡ يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۗ ذَٰلِكُمۡ أَزۡكَىٰ لَكُمۡ وَأَطۡهَرُۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ
ئەگەر ژنەکانتان تەڵاقدا لە سێ تەڵاق کەمتر بوو، وە عیدەکانیان تەواو بوو، ئەوا ئەی -لێپرسراوە و وەلی ئەمرەکانیان-ڕێگریان لێ مەکەن لە گەڕانەوە بۆلای مێردەکانیان بە گرێبەست و مارەییەکی تازەوە ئەگەر ھاتوو خۆیان حەزیان بەوەکرد و ڕازی بوون لەسەری لەگەڵ مێردەکانیان، ئەو حوکمەی باسکرا لە ڕێگری نەکردنی ژنان لە گەڕانەوە بۆ لای مێردەکانیان یاد خستنەوەیە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەخوای گەورە و ڕۆژی دوایی ھەیە چونکە ئەوە زیاتر خێر وچاکە لە نێو دڵ ودەرونتان گەشە پێدەکات، وە باشتر شەرەف وناموس وکاروکردەوەتان خاوێن دەکاتەوە لە چڵک وپیس وپۆخڵی بێ ڕەوشتی، خوای گەورە ڕاستی ودروستی ھەموو کارێک وسەرەنجامەکەشی دەزانێت لەکاتێکدا ئێوە ھیچ شارەزاییتان لێی نیە و نایزانن.
Os Tafssir em língua árabe:
۞ وَٱلۡوَٰلِدَٰتُ يُرۡضِعۡنَ أَوۡلَٰدَهُنَّ حَوۡلَيۡنِ كَامِلَيۡنِۖ لِمَنۡ أَرَادَ أَن يُتِمَّ ٱلرَّضَاعَةَۚ وَعَلَى ٱلۡمَوۡلُودِ لَهُۥ رِزۡقُهُنَّ وَكِسۡوَتُهُنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ لَا تُكَلَّفُ نَفۡسٌ إِلَّا وُسۡعَهَاۚ لَا تُضَآرَّ وَٰلِدَةُۢ بِوَلَدِهَا وَلَا مَوۡلُودٞ لَّهُۥ بِوَلَدِهِۦۚ وَعَلَى ٱلۡوَارِثِ مِثۡلُ ذَٰلِكَۗ فَإِنۡ أَرَادَا فِصَالًا عَن تَرَاضٖ مِّنۡهُمَا وَتَشَاوُرٖ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡهِمَاۗ وَإِنۡ أَرَدتُّمۡ أَن تَسۡتَرۡضِعُوٓاْ أَوۡلَٰدَكُمۡ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ إِذَا سَلَّمۡتُم مَّآ ءَاتَيۡتُم بِٱلۡمَعۡرُوفِۗ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ
دایکان دەتوانن بۆ ماوەی دوو ساڵی تەواو شیر بە مناڵەکانیان بدەن، دیاری کردنی ئەو دوو ساڵە بۆ ئەو کەسەیە کە دەیەوێت ماوەی شیردانەکەی تەواو بکات، وە پێویستە لەسەر باوکی مناڵەکە بە شێوەیەکی جوان و بە پێی باوی موسڵمانانی ئەو شوێنە کە پێچەوانەی شەرع نەبێت خەرجی خواردن وجلوبەرگ وپۆشاکی ئەو ئافرەتە تەڵاقدراوانە بدەن کە شیردەدەن بە مناڵەکانیان، خوای گەورە بەدەر لە توانا ودەسەڵات داواو تەکلیف لەھیچ کەسێک ناکات، وە دروست نیە بۆ ھیچ کەسێک لە دایک وباوک مناڵ بکەنە ھۆکارێک بۆ زیان گەیاندن بەوی تریان، ئەگەر منداڵ باوکی نەبوو، وە ھیچ ماڵو سامانیشی نەبوو لەسەر میرات بەرەکەی پێویستە خەرجی ومەسروفی ئەو مناڵە بدات ھەروەک چۆن لەسەر باوکی پێوست بوو خەرجی ومەسروفی بدات، ئەگەر ھاتوو باوک ودایک وویستیان پێش دوو ساڵەکە مناڵەکەیان لە شیر ببڕنەوە ئەوە دەتوانن بیبڕنەوە وھیچ گوناھیان ناگات، ئەگەر ھاتوو لەبەر بەرژەوەندی مناڵەکە بوو، وە بە ڕاوێژ و ڕەزامەندی ھەردوولایان بوو، وە ئەگەر ھاتوو وویستان دایەن شیر بدات بە مناڵەکانتان ئەوە ھیچ گوناھتان ناگات ئەگەر لەگەڵ دایەنەکە ڕێک کەوتن بەپێی داب ونەریتی ڕۆژ کرێیان بدەنێ بەبێ کەم وکورتی وھیچ دواخستنێک، لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، وە بزانن بێگومان خوای گەورە بە گشت کاروکردەوەتان بینایە وھیچی لێ وون نابێت، وە پاداشت وسزای ھەموو کاروکردەویەکتان دەداتەوە کە پێش خۆتانی دەخەن بۆ ڕۆژی دوایی.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• نهي الرجال عن ظلم النساء سواء كان بِعَضْلِ مَوْلِيَّتِه عن الزواج، أو إجبارها على ما لا تريد.
ڕێگری کردنی پیاوان لە زوڵم وستەم لە ئافرەتان، جا بە ڕێگری کردنی لێپرسراوەکەی بێت لە شوو کردنەوەی ژنی تەڵاقدراو، یان بە زۆر لێکردنی بێت لەسەر شتێک کە نەیەوێت.

• حَفِظَ الشرع للأم حق الرضاع، وإن كانت مطلقة من زوجها، وعليه أن ينفق عليها ما دامت ترضع ولده.
شەریعەتی ئیسلام مافی شیردانی بۆ دایک پاراستووە، ئەگەر مێردەکەی تەڵاقیشی دابێت، وە پێویستە لەسەر پیاوەکەی خەرجی ومەسروفی بدات مادام شیر دەدات بە مناڵەکەی.

• نهى الله تعالى الزوجين عن اتخاذ الأولاد وسيلة يقصد بها أحدهما الإضرار بالآخر.
خوای گەورە ڕێگری کردووە لە ژن وپیاو کە مناڵەکانیان بکەنە ھۆکارێک بەمەبەستی زیان گەیاندن بەوەی تریان.

• الحث على أن تكون كل الشؤون المتعلقة بالحياة الزوجية مبنية على التشاور والتراضي بين الزوجين.
ھاندانی موسڵمانان کە ھەموو کار وبارێکی پەیوەست بە ژیان وگوزەرانی ژن ومێردایەتیەوە دەبێت لەسەر بنەمای ڕاوێژکردن و ڕەزامەندی ھەردوولا بێت.

وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوۡنَ مِنكُمۡ وَيَذَرُونَ أَزۡوَٰجٗا يَتَرَبَّصۡنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرۡبَعَةَ أَشۡهُرٖ وَعَشۡرٗاۖ فَإِذَا بَلَغۡنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ فِيمَا فَعَلۡنَ فِيٓ أَنفُسِهِنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ
ئەو پیاوانەی کە لێتان دەمرن ولەپاش خۆیان ژنانێک بەجێ دەھێڵن کە سکیان پڕ نیە، ئەوا ئەو ژنانە چوار مانگ و دە ڕۆژ دەبێت چاوەڕوان بکەن، نابێت لەماڵی پیاوەکەی بچێتە دەرەوە، وە نابێت خۆشیان بڕازێنەوە یان شوو بکەنەوە لەو ماوەیەدا، جا کاتێک ئەو ماوەیە تەواو بوو -ئەی لێپرسراوان- ئەو ژنانە گوناھیان ناگات بەپێی باوی ووڵات وشەریعەتی ئیسلام ھەموو ئەو شتانە بکەن کە لەو ماوەیەدا لەسەریان قەدەغە بوو، بێگومان خوای گەورە ئاگادارە لە ھەموو ئەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە لە ڕواڵەت و ناوەڕۆکی ئێوە، وە سزا وپاداشتان لەسەری دەداتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ فِيمَا عَرَّضۡتُم بِهِۦ مِنۡ خِطۡبَةِ ٱلنِّسَآءِ أَوۡ أَكۡنَنتُمۡ فِيٓ أَنفُسِكُمۡۚ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمۡ سَتَذۡكُرُونَهُنَّ وَلَٰكِن لَّا تُوَاعِدُوهُنَّ سِرًّا إِلَّآ أَن تَقُولُواْ قَوۡلٗا مَّعۡرُوفٗاۚ وَلَا تَعۡزِمُواْ عُقۡدَةَ ٱلنِّكَاحِ حَتَّىٰ يَبۡلُغَ ٱلۡكِتَٰبُ أَجَلَهُۥۚ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا فِيٓ أَنفُسِكُمۡ فَٱحۡذَرُوهُۚ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٞ
ھیچ گوناھێکتان ناگات ئەگەر ھاتوو بە ناڕاستەوخۆ داخوازی بکەن لەو ژنانەی کە لە عیددەی پیاوە مردوەکانیاندان یان لە عیددەی تەڵاقی بائندان، بەبێ ئەوەی بەبێ پێچ وپەنا پێیان بوترێت کە حەزیان لە خواستنیانە، وەک ئەوەی بڵێت بەژنەکە: ئەگەر عیددەکەت تەواو بوو ھەواڵم بدەرێ، بۆیە گوناھتان ناگات لەوەی لە دەروونتاندا دەیشارنەوە لە حەز کردن بە مارە کردنی ئەو ژنانەی لە عیددەدان ئەگەر ھاتوو عیددەکەیان کۆتایی ھات، چونکە خوای گەورە ئاگاداری ئەوەیە کە ئێوە لە زۆر حەزکردنتان بۆیان ھەر باسیان دەکەن، بۆیە خوای گەورە بۆی حەڵاڵ کردوون بەناڕاستەوخۆ بەبێ سەراحەت داوایان بکەن، بەڵام نەکەن بەنھێنی وژێر بەژێر لەکاتی عیددەدا بەڵێنی شوو کردنیان لێوەبگرن، مەگەر بەقسەیەکی گونجاو وشیاو بێت کە بیخەیتە پێش چاویان، وە بەھیچ شێوەیەک لەکاتی عیددەدا گرێبەستی مارەییان لەگەڵدا مەبەستن، وە بزانن کە بێگومان خوای گەورە ئاگادارە کە ئێوە چیتان لەدڵدایە لەوەی کە ڕێی پێداون وە لەوەشی قەدەغەی کردووە لەسەرتان، جا بۆیە ئاگاداربن وسەرپێچی فەرمانەکانی مەکەن، وە بیشزانن کە بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن، وە زۆریش لەسەرخۆیە وپەلەی نیە لە سزادان.
Os Tafssir em língua árabe:
لَّا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ إِن طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ مَا لَمۡ تَمَسُّوهُنَّ أَوۡ تَفۡرِضُواْ لَهُنَّ فَرِيضَةٗۚ وَمَتِّعُوهُنَّ عَلَى ٱلۡمُوسِعِ قَدَرُهُۥ وَعَلَى ٱلۡمُقۡتِرِ قَدَرُهُۥ مَتَٰعَۢا بِٱلۡمَعۡرُوفِۖ حَقًّا عَلَى ٱلۡمُحۡسِنِينَ
ھیچ گوناھتان ناگات ئەگەر لەگەڵ ژنەکانتان نەگونجان وتەڵاقتاندان پێش ئەوەی چووبنە لایان ومارەییتان بۆ دیاری کردبن، جا ئەگەر ھاتوو بەو حاڵەوە تەڵاقتاندان ھیچ مارەییەک بۆیان لەسەرتان واجب نابێت، بەڵکو تەنھا ھێندە واجبە لەسەرتان ھەندێک یارمەتیان بدەن، تاوەکو دەرونیان بھێننەوە جێگای خۆیان، چونکە کاریگەری ھەبووە لەسەر دەرونیان، ئەوەش ھەر کەسێک بەپێی توانای خۆی، جا ئەگەر ئەو کەسە دەوڵەمەند وخاوەن پارە وسەروەت وسامان بێت، یان کەمدەست و بێ سەروەت وسامان بێت، ئەم یارمەتیدانەیش مافێکی جێگیرە لەسەر کەسانی چاکەکار پێویستە کە ڕەچاوی بکەن لە کاروکردەوە و مامەڵە وھەڵسوکەوتیاندا.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِن طَلَّقۡتُمُوهُنَّ مِن قَبۡلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ وَقَدۡ فَرَضۡتُمۡ لَهُنَّ فَرِيضَةٗ فَنِصۡفُ مَا فَرَضۡتُمۡ إِلَّآ أَن يَعۡفُونَ أَوۡ يَعۡفُوَاْ ٱلَّذِي بِيَدِهِۦ عُقۡدَةُ ٱلنِّكَاحِۚ وَأَن تَعۡفُوٓاْ أَقۡرَبُ لِلتَّقۡوَىٰۚ وَلَا تَنسَوُاْ ٱلۡفَضۡلَ بَيۡنَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ
ئەگەر ھاتوو ژنەکانتان پێش چوونە لایان تەڵاقدا، ئەو ژنانەی کە گرێبەستان لەگەڵ کردوون و مارەییتان بۆ دیاری کردوون، ئەوا واجبە لەسەرتان نیوەی ئەو مارەییەی کە ناوی لێنراوە بیاندەنێ، مەگەر ژنەکان خۆیان چاوپۆشیان لێ بکەن و لەمارەییەکانیان خۆش بن، خۆ ئەگەر ھاتوو ئەو ژنانە ئەگەر ژیر وخاوەن ڕوشد بوون لە مارەییەکانیان خۆش بن، یان ئەو پیاوانە لەخۆیان ببورن و ھەموو مارەییەکەیان پێ بدەن، یان لێبوردە بن لەو مافانەی کە لەنێوانتاندایە ئەوە بێگومان ھەر دوو بارەکە نزیکترە لە ترس لەخوا و گوێرایەڵی فەرمانەکانی، بۆیە ئەی خەڵکینە ناکرێت فەزڵ وچاکەی یەک بەسەر یەکەوە لەبیر بکەن، چونکە بێگومان خوای گەورە بینایە بەھەر کارێک کە ئێوە دەیکەن، تێبکۆشن لە بەخشینی چاکە تاوەکو پاداشتی گەورەی خوای مەزن بەدەست بھێنن.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• مشروعية العِدة على من توفي عنها زوجها بأن تمتنع عن الزينة والزواج مدة أربعة أشهر وعشرة أيام.
دروست نیە ئەو ئافرەتەی کە پیاوەکەی مردووە، خۆی بڕازێنێتەوە، یان شوو بکاتەوە، تاوەکو عیددەکەی تەواو دەبێت، کە بریتیە لە چوار مانگ ودە ڕۆژ.

• معرفة المؤمن باطلاع الله عليه تَحْمِلُه على الحذر منه تعالى والوقوف عند حدوده.
مرۆڤی باوڕدار کاتێک دەزانێت کە خوای گەورە ئاگادارە بە ھەموو کاروکردەوەی، وای لێدەکات ھەمیشە لەخوا بترسێت وسنورەکانی نەبەزێنێت.

• الحث على المعاملة بالمعروف بين الأزواج والأقارب، وأن يكون العفو والمسامحة أساس تعاملهم فيما بينهم.
ھاندان وھێشتنەوەی مامەڵە و ئاکاری جوان لە نێوان ژن ومێرد و خزم وکەسوکار، بەشێوەیەک لێبوردەی وچاوپۆشی کردن بنەمای ھەموو مامەڵەیەک بێت لە نێوانیاندا.

حَٰفِظُواْ عَلَى ٱلصَّلَوَٰتِ وَٱلصَّلَوٰةِ ٱلۡوُسۡطَىٰ وَقُومُواْ لِلَّهِ قَٰنِتِينَ
پارێزگاری لە نوێژەکانتان بکەن بەوەی بەشێوەیەکی تەواو ئەنجامیان بدەن بەو شێوەیەی کە خوای گەورە فەرمانی پێکردووە، وە پارێزگاریش لە نوێژە ناوەندەکە بکەن کە مەبەست لێی نوێژی عەسرە، وە نوێژەکانتان بە ملکەچی وترسەوە بۆ خوا ئەنجام بدە.
Os Tafssir em língua árabe:
فَإِنۡ خِفۡتُمۡ فَرِجَالًا أَوۡ رُكۡبَانٗاۖ فَإِذَآ أَمِنتُمۡ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَمَا عَلَّمَكُم مَّا لَمۡ تَكُونُواْ تَعۡلَمُونَ
ئەگەر ترسان لە دوژمن و ھاوشێوەکانی دوژمن، وە نەتانتوانی بەڕێک و پێکی و بە ئاسایی نوێژەکانتان بکەن، ئەوا دەتوانن بەڕۆیشتنەوە کاتێکی بە پیادە دەڕۆن یان بەسواری وشتر و ئەسپ و ھاوشێوەکانیان، یان بەو شێوەیەی کە دەتوانن نوێژەکانتان بکەن، جا ئەگەر ترستان نەما ئەوا بەو شێوەیەی کە خوای گەورە فێری کردوون یادی خوا بکەن، لە یادەکانی خوایش ئەنجامدانی نوێژەکانتانە بە تەواوی و ڕێک و پێکی، ئەمجا ھەرچۆنێک خوا فێری ئەو شتانەی کردن کە پێشتر نەتاندەزانی لە نور و ھیدایەتی ئیسلام یادی خوا بکەن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوۡنَ مِنكُمۡ وَيَذَرُونَ أَزۡوَٰجٗا وَصِيَّةٗ لِّأَزۡوَٰجِهِم مَّتَٰعًا إِلَى ٱلۡحَوۡلِ غَيۡرَ إِخۡرَاجٖۚ فَإِنۡ خَرَجۡنَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ فِي مَا فَعَلۡنَ فِيٓ أَنفُسِهِنَّ مِن مَّعۡرُوفٖۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٞ
ئەو کەسانەی کە لە ئێوە دەمرن و ژنەکانیان لە پاش خۆیان بەجێ دەھێڵن، لەسەریان پێویستە کە وەسیەت بکەن بۆیان کە خەرجی وبژێوی وجێگای مانەوەیان بۆ ماوەی ساڵیک دابین بکەن، وە میراتگرەکانیان لە بەر قەرەبوو کردنەوەی ئەو ناڕەحەتیەی کە دووچاریان بووە لەماڵ دەریان نەکەن، ئەویش وەک وەفایەک بۆ مردووەکە، خۆ ئەگەر ھاتوو پێش تەواو کردنی ساڵەکە ئەو ژنانە بە ئارەزوومەندی خۆیان جیا بوونەوە وچوونە دەرەوە ئەوا نە گوناھی ئەوان و نە گوناھی ئێوەش ناگات، لەو کارەی کە کردوویانە لە خۆڕازاندنەوە و بۆنی خۆش لەخۆدان بەمەبەستی شوو کردن، بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە وە ھیچ شتێکیش نیە بەسەریدا زاڵ بێت، وە زۆر دانا وکار بەجێیە لە بەرێوەبردن ویاسا وڕێسا وئەندازەگیری دروستکراوەکانی، جمھوری شرۆڤەکارانی قورئانیش لەسەر ئەو ڕایەن کە حوکمی ئەم ئایەتە بەم ئایەتەی تری سورەتی بەقەرە سڕراوەتەوە کە دەفەرموێت:﴿وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنْكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا﴾ [البقرة: ٢٣٤].
Os Tafssir em língua árabe:
وَلِلۡمُطَلَّقَٰتِ مَتَٰعُۢ بِٱلۡمَعۡرُوفِۖ حَقًّا عَلَى ٱلۡمُتَّقِينَ
ئەو ژنانەی کە تەڵاقدراون دەبێت جلوبەرگ وخەرجی وئەندازەیەک لە ماڵ وسامانیان بۆ دیاری بکرێت وەک قەرەبوو کردنەوەی دڵ ودرەوونی شکاویان کە بە تەڵاقدانەکەیان دووچاریان بووە، ئەویش بەشێوەیەکی گونجاو کە ڕەچاوی حاڵو گوزەرانی پیاوەکەش بکرێت لە بوون و نەبوونی دەسەڵاتی، ئەم حوکمەش مافێکی جێگیر ونەگۆڕە لەسەر ئەوانەی لەخوا دەترسن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە یاساغکراوەکانی.
Os Tafssir em língua árabe:
كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمۡ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ
ئەی باوەڕداران نمونەی ئەوانەی کە پێشووتر خوای گەورە لە بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خۆی لە سنوور وحوکمەکانی ڕوونی کردەوە بۆتان بۆ ئەوەیە بەڵکو لێی وورد ببنەوە وکاری پێ بکەن، تاوەکو خێری وچاکەی دونیا ودواڕۆژی پێی بەدەست بھێنن.
Os Tafssir em língua árabe:
۞ أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ خَرَجُواْ مِن دِيَٰرِهِمۡ وَهُمۡ أُلُوفٌ حَذَرَ ٱلۡمَوۡتِ فَقَالَ لَهُمُ ٱللَّهُ مُوتُواْ ثُمَّ أَحۡيَٰهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشۡكُرُونَ
ئایا ئەی پێغەمبەر ھەواڵی ئەوانەت پێ نەگەیشتووە لە ترسی مردن وتووش بوون بە نەخۆشی تاعون لە ماڵەکانیان چوونە دەرەوە، ئەوان ژمارەیەکی زۆر بوون، دەستە وکۆمەڵیک بوون لە نەوەکانی ئیسرائیل، خوای گەورەش پێی فەرموون: بمرن، ئەوانیش مردن، پاشان جارێکی تر خوای گەورە زیندووی کردنەوە، تاوەکو بۆیان ڕوون بکاتەوە کە ھەموو فەرمانێک بەدەستی خۆیەتی، و ئەوان ھیچ سوود وزیانێکیان بۆ خۆشیان بەدەست نیە، بێگومان خوای گەورە زۆر بەخشندە و خاوەن فەزڵە بەسەر خەڵکیەوە، بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاس وشوکری خوا ناکەن لەسەر ناز ونیعمەتەکانی.
Os Tafssir em língua árabe:
وَقَٰتِلُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ
ئەی باوەڕداران لە پێناو سەرخستنی ئیسلام و بەرزکردنەوەی ووشەی یەکخواپەرستی (لا إلە إلا اللە) لەگەڵ دوژمنەکانی خوادا بجەنگن، وە بزانن کە بێگومان خوای گەورە بیسەری گوفتارەکانتانە، و زانایە بە نیەت وکاروکردەوەتان، وە پاداشت و سزایشتان لەسەری دەداتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
مَّن ذَا ٱلَّذِي يُقۡرِضُ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥٓ أَضۡعَافٗا كَثِيرَةٗۚ وَٱللَّهُ يَقۡبِضُ وَيَبۡصُۜطُ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
کێ ھەیە قەرز بدات بەخوای گەورە، ماڵو سامانی خۆی لە ڕێگای خوادا ببەخشێت بە نیەتێکی چاک و دەرونێکی خاوێنەوە، تاوەکو لە ڕۆژی دواییدا بەچەند قاتێکی زۆر بە سوودی بگەڕێتەوە، خوای گەورە ڕزق وڕۆزی ولەش ساغی لەخەڵکی دەگرێتەوە، وە ھەموویشی فراوان دەکات بە حیکمەت و دادپەروەری خۆی، وە لە دواڕۆژیشدا ھەر تەنھا بۆلای ئەو دەگەڕێنەوە، تاوەکو پاداشت وسزای کاروکردەوەتان بداتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• الحث على المحافظة على الصلاة وأدائها تامة الأركان والشروط، فإن شق عليه صلَّى على ما تيسر له من الحال.
ھاندانی خەڵکی لەسەر پارێزگاری کردن لە نوێژەکان وجێ بەجێ کردنیان بەشێوەیەکی ڕێک وپێک وبەجێھێنانی بنەما ومەرجەکانیان، جا ئەگەر ھاتوو جێ بەجێ کردنی نوێژەکان گران وناڕەحەت بوو لەسەریان ئەوا بەو شێوەیە بیکەن کە بۆیان دەلوێت ودەگونجێت.

• رحمة الله تعالى بعباده ظاهرة، فقد بين لهم آياته أتم بيان للإفادة منها.
ڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە بە بەندەکانی ڕوون وئاشکرایە، بەشێوەیەک تەواوی ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی خۆی بەجوانترین شێوە بۆ ڕوون کردوونەتەوە وتێی گەیاندوون.

• أن الله تعالى قد يبتلي بعض عباده فيضيِّق عليهم الرزق، ويبتلي آخرين بسعة الرزق، وله في ذلك الحكمة البالغة.
بێگومان خوای گەورە ھەندێک لە بەندەکانی تاقی دەکاتەوە، ئەویش بەوەی ڕزق وڕۆزی لە ھەندێکیان دەگرێتەوە، وە ھەندێکی تریشیان بە فراوانکردنی ڕزق وڕۆزی تاقی دەکاتەوە، وە لە ھەموو ئەمانەیشدا حیکمەت و داناییەکی زۆری خوا بەدی دەکرێت.

أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلۡمَلَإِ مِنۢ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ مِنۢ بَعۡدِ مُوسَىٰٓ إِذۡ قَالُواْ لِنَبِيّٖ لَّهُمُ ٱبۡعَثۡ لَنَا مَلِكٗا نُّقَٰتِلۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۖ قَالَ هَلۡ عَسَيۡتُمۡ إِن كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡقِتَالُ أَلَّا تُقَٰتِلُواْۖ قَالُواْ وَمَا لَنَآ أَلَّا نُقَٰتِلَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَدۡ أُخۡرِجۡنَا مِن دِيَٰرِنَا وَأَبۡنَآئِنَاۖ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقِتَالُ تَوَلَّوۡاْ إِلَّا قَلِيلٗا مِّنۡهُمۡۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ
ئەی پێغەمبەر نەتزانیوە وھەواڵی پیاوماقوڵانی نەوەکانی ئیسرائیلیان لەدوای موسی (سەلامی خوای لێ بێت) پێنەداویت، کاتێک بە پێغەمبەرەکەی خۆیانیان ووت: پاشایەک دیاری بکە بۆمان تاوەکو لەگەڵیدا لە پێناوی خوا بجەنگێین، پێغەمبەرەکەشیان پێی ووتن: پێدەچێت ئەگەر خوای گەورە جەنگاندنی لەسەر فەرز کردن ئێوە لە پێناو خوادا نەجەنگێن؟ ئەوانیش ووتیان جا چی شتێک ھەیە ببێتە ڕێگر لەبەردەمان کە لە پێناو خوا نەجەنگێین لەگەڵ ئەوەشدا ھۆکاریش ھەبێت وداوای ئەوەمان لێ بکات؟ وەک دەبینیت دوژمنەکانمان لە زێدی باوباپیرانی خۆمان وەدەریان ناوین و کوڕوکاڵیان بە دیل گرتووین، بەڵێ دەجەنگێین تاوەکو نیشتمان و زێدی باوباپیرانمان دەگەڕێنینەوە و دیل وبەند کراوەکانیشمان ئازاد دەکەین، جا کاتێک خوای گەورە جەنگی لەسەر فەرز کردن پشتیان ھەڵکرد وەفایان نەبوو بۆ ئەو بەڵێنانەی کە دابویان کەمێکیان نەبێت، خوای گەورەش زانایە بەو کەسانەی کە پشت ھەڵدەکەن لە فەرمانی خوا، وە وەفایان نیە به بەڵێنەکانی، وە پاداشت وسزاشیان لەسەری دەداتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَقَالَ لَهُمۡ نَبِيُّهُمۡ إِنَّ ٱللَّهَ قَدۡ بَعَثَ لَكُمۡ طَالُوتَ مَلِكٗاۚ قَالُوٓاْ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ ٱلۡمُلۡكُ عَلَيۡنَا وَنَحۡنُ أَحَقُّ بِٱلۡمُلۡكِ مِنۡهُ وَلَمۡ يُؤۡتَ سَعَةٗ مِّنَ ٱلۡمَالِۚ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصۡطَفَىٰهُ عَلَيۡكُمۡ وَزَادَهُۥ بَسۡطَةٗ فِي ٱلۡعِلۡمِ وَٱلۡجِسۡمِۖ وَٱللَّهُ يُؤۡتِي مُلۡكَهُۥ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ
پێغەمبەرەکەیان پێی فەرموون: خوای گەورە بڕیاری داوە طالوت بکاتە پاشا وکاربەدەستان تاوەکو لەژێر بەیداخ و سەرکردایەتی ئەو لە پێناو خوای گەورە بجەنگن، ئەوە بوو پیاو ماقوڵەکانی بەنو ئیسرائیل بەسەر سوڕمان وڕازی نەبوونەوە ووتیان: چۆن دەکرێت طالوت ببێتە پاشا وپێشەوای ئێمە لەکاتێکدا ئێمە لەو لە پێشترین بۆ ئەو کارە؟ چونکە طالوت لە کوڕ ونەوەی پاشاکان نیە و ماڵو سامانێکی زۆری وەھایشی نییە کە بتوانێت پێی بجەنگێت؟ پێغەمبەرەکەیان پێی فەرموون: بێگومان ئەوە خوای گەورە بۆی دەستنیشان کردوون، وە زانست وزانیارییەکی فراوان وھێزێکی جەستەی زۆریشی پێ بەخشیووە، خوای گەورە ئەگەر بیەوێت موڵک وپاشایەتی بە دانای وحیکمەتی دەدات بە ھەر کەسێک کە خۆی بیەوێت، بێگومان فەزڵی خوای گەورە فراوانە وە دەیبەخشێت بەھەرکەسێک کە خۆی بیەوێت، وە چاکیش دەزانێت چی کەسانێک لە دروستکراوەکانی شایستەی ئەو فەزڵەن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَقَالَ لَهُمۡ نَبِيُّهُمۡ إِنَّ ءَايَةَ مُلۡكِهِۦٓ أَن يَأۡتِيَكُمُ ٱلتَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٞ مِّن رَّبِّكُمۡ وَبَقِيَّةٞ مِّمَّا تَرَكَ ءَالُ مُوسَىٰ وَءَالُ هَٰرُونَ تَحۡمِلُهُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لَّكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
پێغەمبەرەکەیان پێی فەرموون: نیشانەی ڕاستگۆی دەستنیشانکردنی طالوت وەک پاشا وکاربەدەستان، ئەوەیە کە خوای گەورە سندوق وتابوتە زەوتکراوەکەتان بۆ دەگەڕێنێتەوە، کە دڵنیابوون وئارامی لەگەڵ بوو بۆتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە -ئەو سندوقە پیرۆز بوو لای بەنو ئیسرائیل- پاشماوە وکەلەپووری ئەوەی کە شوێنکەوتە وکەسوکاری موسی وھارون بەجێیان ھێشتبوو تێیدا بوو، وەک گۆچانەکەی موسی وھەندێک لەو تەختانەی کە تەوراتی لەسەر نوسرابوەوە، بێگومان لەوەدا نیشانە وبەڵگە ھەیە کە خوای گەورە بۆی ڕوون کردنەوە ئەگەر ئێوە بڕوادارێکی ڕاستەقینە بن.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• التنبيه إلى أهم صفات القائد التي تؤهله لقيادة الناس؛ وهي العلم بما يكون قائدًا فيه، والقوة عليه.
ئاگاداربوون لەوەی گرنگترین سیفات وئاکاری سەرکردە کە ئامادەی دەکات کە ببێت بە پێشەوا و سەرکردەی خەڵکی، زانست وشارەزایی لەو کارەی کە پێی دەسپێررێت ودەبێتە پێشەوایان بۆی، لەگەڵ ھێز وبازووی تەواویش.

• إرشاد من يتولى قيادة الناس إلى ألا يغتر بأقوالهم حتى يبلوهم، ويختبر أفعالهم بعد أقوالهم.
ڕێنومایی کردنی ئەو کەسەی کە دەبێتە سەرکردەی خەڵکی کە بە ووتە وگوفتاریان فریو نەخوات تاوەکو تاقیان دەکاتەوە، وە کاروکردەوەیان پێش ووتار وگوفتاریان ھەڵدەسەنگێنێت.

• أن الاعتبارات التي قد تشتهر بين الناس في وزن الآخرين والحكم عليهم قد لا تكون هي الموازين الصحيحة عند الله تعالى، بل هو سبحانه يصطفي من يشاء من خلقه بحكمته وعلمه.
ئەو پێوەرانەی کە لەناو خەڵکیدا بڵاوە بۆ پێوانە و حوکمدان پێی لەسەر کەسانی تر بێگومان پێدەچێت پێوەرێکی ڕاست ودروست نەبن لای خوای گەورە، بەڵکو خوای گەورە خۆی بە حیکمەت ودانایی وزانیاری خۆی کەسانێک ھەڵدەبژێرێت لەناو دروستکراوەکانی خۆیدا کە شایستەی ئەو کارە بن کە پێیان دەسپێررێت.

فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِٱلۡجُنُودِ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ مُبۡتَلِيكُم بِنَهَرٖ فَمَن شَرِبَ مِنۡهُ فَلَيۡسَ مِنِّي وَمَن لَّمۡ يَطۡعَمۡهُ فَإِنَّهُۥ مِنِّيٓ إِلَّا مَنِ ٱغۡتَرَفَ غُرۡفَةَۢ بِيَدِهِۦۚ فَشَرِبُواْ مِنۡهُ إِلَّا قَلِيلٗا مِّنۡهُمۡۚ فَلَمَّا جَاوَزَهُۥ هُوَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ قَالُواْ لَا طَاقَةَ لَنَا ٱلۡيَوۡمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦۚ قَالَ ٱلَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَٰقُواْ ٱللَّهِ كَم مِّن فِئَةٖ قَلِيلَةٍ غَلَبَتۡ فِئَةٗ كَثِيرَةَۢ بِإِذۡنِ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ
جا کاتێک طالوت سەربازەکانی لە شارەکە بردە دەرەوە پێی ووتن: بێگومان خوای گەورە دەیەوێت بەڕووبارەکە تاقی بکاتەوە، ھەرکەسێک لێی بخواتەوە ئەوا لەسەر ڕێبازی من نیە وبەکەڵکی ئەوە نایەت لەم سوپایەی مندا بێت وھاوشانی من بجەنگێت، وە ھەرکەسێکیش ھیچی لێ نەخواردەوە ئەوا لەسەر ڕێبازی منە وبەکەڵکی ئەوە دێت ھاوشانی من بجەنگێت، مەگەر کەسێک نەبێت ناچار بێت وبە ئەندازەی لاگوێل ولامشتێکی لێ ھەڵبگۆزێت ولێی بخواتەوە، ئەوە بوو سەربازەکان ھەموویان لە ئاوی ڕووبارەکەیان خواردەوە کەمێکیان نەبێت لەگەڵ ئەوەی زۆریش تینویان بوو بەڵام ئارامیان گرت ولێیان نەخواردەوە، جا کاتێک طالوت وئەو بڕوادارانەی کە لەگەڵیدا بوو لە ڕووبارەکە پەڕینەوە، ھەندێک لە سەربازەکان ووتیان: ئەمڕۆ ئیمە ناتوانين لەگەڵ جالوت و سەربازەکانیدا بجەنگێین، بەڵام ئەوانەیان یەقینیان ھەبوو لەڕۆژی دواییدا دەگەنە لیقای خوای گەورە ووتیان: بەیارمەتی خوای گەورە دەستە وکۆمەڵێکی کەمی بڕوادار سەردەکەون بەسەر دەستە وکۆمەڵێکی زۆری بێ باوەڕدا، گرنگ لە سەرکەوتندا بە باوەڕ وئیمانە نەک بە زۆری ژمارە، بێگومان خوای گەورە ھەمیشە لەگەڵ بەندە بە ئارام وخۆڕاگرەکانیدا و پشتگیریان دەکات وسەریان دەخات بەسەر دوژمنەکانیاندا.
Os Tafssir em língua árabe:
وَلَمَّا بَرَزُواْ لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ قَالُواْ رَبَّنَآ أَفۡرِغۡ عَلَيۡنَا صَبۡرٗا وَثَبِّتۡ أَقۡدَامَنَا وَٱنصُرۡنَا عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ
کاتێک سوپاکەی طالوت ڕووبەڕووی جالوت وسوپاکەی بوونەوە، دەستیان کرد بە نزا وپاڕانەوە لای خوای گەورە وووتیان: ئەی پەروەردگارمان ئارامی وخۆڕاگریمان بەسەر دڵەکانماندا بڕژە وپێکانمان لەگۆڕەپانی جەنگدا دامەزراو بکە تاوەکو ھەڵنەیەین و لەبەرامبەر دوژمەنکانماندا شکست نەھێنین، بە ھێزی خۆت پشتگیرمانبە وسەرمان بخە بەسەر گەلی بێباوەڕاندا.
Os Tafssir em língua árabe:
فَهَزَمُوهُم بِإِذۡنِ ٱللَّهِ وَقَتَلَ دَاوُۥدُ جَالُوتَ وَءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلۡمُلۡكَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَعَلَّمَهُۥ مِمَّا يَشَآءُۗ وَلَوۡلَا دَفۡعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعۡضَهُم بِبَعۡضٖ لَّفَسَدَتِ ٱلۡأَرۡضُ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ ذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئەمجا طالوت وسوپاکەی بەیارمەتی خوای گەورە جالوت وسوپاکەیان تێکشکاندا، داوادیش-کە ئەو کاتە سەربازێک بوو لە سوپاکەی طالوت- جالوتی سەرکردەی بێباوەڕانی کوشت، لەوەودوایش خوای گەورە موڵکی پاشایەتی و پێغەمبەرایەتی پێبەخشی، وە ھەرچی خوای گەورە خۆی وویستی فێری جۆرەھا زانستی کرد، ئەوەی بۆ دونیا ودواڕۆژ بەکەڵک دەھات بۆی ڕەخساند، وە ئەگەر سوننەتی خوای گەورە وانەبوایە ھەندێک لەو خەڵکە خراپەکارەی بە ھەندێکی تر لەو خەڵکە چاکەکارە لەناو نەبردایە، ئەوا ئێستا ئەم زەویە بە خراپەی خراپەکاران وێران بوو بوو، بەڵام خوای گەورە خاوەنی فەزڵ وچاکەیە بەسەر تەواوی دروستکراوەکانیەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ نَتۡلُوهَا عَلَيۡكَ بِٱلۡحَقِّۚ وَإِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
ئەوەی باسمان کرد بۆت ھەمووی بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرای خوای گەورەن، بەسەرتدا دەیخوێنینەوە ئەی پێغەمبەر، کە ھەواڵی ڕاست ودروست و دادپەروەری لە حوکمەکاندا لەخۆ گرتووە، وە بێگومانبە تۆیش ئەی موحەمەد یەکێکی لە پێغەمبەران.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• من حكمة القائد أن يُعرِّض جيشه لأنواع الاختبارات التي يتميز بها جنوده ويعرف الثابت من غيره.
یەکێک لە ژیری وداناییەکانی ھەر سەرکردەیەک ئەوەیە کە سوپاکەی بەچەند شێوەیەک تاقی بکاتەوە، تاوەکو سەربازە دڵسۆز ودامەزراوەکانی لەوانی تر جیا بکاتەوە.

• العبرة في النصر ليست بمجرد كثرة العدد والعدة فقط، وإنما معونة الله وتوفيقه أعظم الأسباب للنصر والظَّفَر.
پەند وگرنگی لەسەرکەوتن تەنھا بە زۆری وکەمی سەرباز و چەک وچۆڵ وتەقەمەنی نیە، بەڵکو یارمەتی خوای گەورە وتەوفیقی ئەو گەورەترین ھۆکاری سەرکەوتن وزاڵ بوونە بەسەر دوژمندا.

• لا يثبت عند الفتن والشدائد إلا من عَمَرَ اليقينُ بالله قلوبَهم، فمثل أولئك يصبرون عند كل محنة، ويثبتون عند كل بلاء.
لەکاتی بەڵاو ناڕەحەتی وتەنگانەدا تەنھا ئەوانە دامەزراو وجێگیرین کە دڵەکانیان بە دڵنیایی ویەقین بە خوای گەورە ئاوەدان کردوەتەوە، نمونەی ئەوانە لەکاتی ھەموو ناڕەحەتی وتەنگانەیەکدا خۆڕاگرن، وە لەکاتی ھەموو بەڵا وناخۆشیەکیشدا جێگیر ودامەزراون.

• الضراعة إلى الله تعالى بقلب صادق متعلق به من أعظم أسباب إجابة الدعاء، ولا سيما في مواطن القتال.
ھانا وپەنا بردن بۆ خوای گەورە بە دڵێکی ڕاستگۆ وپڕ لە باوەڕ گەورەترین ھۆکاری گیرا بوونی نزا وپاڕانەوەیە، بەتایبەت لەکاتی جەنگ وڕووبەڕوبونەوەدا.

• من سُنَّة الله تعالى وحكمته أن يدفع شر بعض الخلق وفسادهم في الأرض ببعضهم.
سوننەت وحیکمەتی خوای گەورە وایە شەڕ وخراپەی ھەندێک لە دروستکراوەکانی بە ھەندێکی تر لە دروستکراوەکانی لەناو دەبات.

۞ تِلۡكَ ٱلرُّسُلُ فَضَّلۡنَا بَعۡضَهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۘ مِّنۡهُم مَّن كَلَّمَ ٱللَّهُۖ وَرَفَعَ بَعۡضَهُمۡ دَرَجَٰتٖۚ وَءَاتَيۡنَا عِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَأَيَّدۡنَٰهُ بِرُوحِ ٱلۡقُدُسِۗ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقۡتَتَلَ ٱلَّذِينَ مِنۢ بَعۡدِهِم مِّنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُ وَلَٰكِنِ ٱخۡتَلَفُواْ فَمِنۡهُم مَّنۡ ءَامَنَ وَمِنۡهُم مَّن كَفَرَۚ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقۡتَتَلُواْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَفۡعَلُ مَا يُرِيدُ
ئەو پێغەمبەرانەی کە باسمانکردن فەزڵی ھەندێکیانمان داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا لەڕووی نیگا بۆ کردن وشوێنکەوتن و پلە وپایەیانەوە، ھەندێکیان خوای گەورە قسەی لەگەڵ کردوون، وەک موسی (سەلامی خوای لێ بێت)، وە ھەندێکیانی تری پلە وپایەی بەرزکردونەتەوە وەک موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، چونکە بۆ تەواوی خەڵکی نێردراوە، وە کۆتایی بە پێغەمبەرایەتی ھێناوە، وە فەزڵی ئومەتەکەی دراوە بەسەر تەواوی ئومەتانی تردا، وە بە عیسای کوڕی مەریەمیش چەندین موعجیزە وبەڵگە ونیشانەی ڕوونمان داوەتێ کە بەڵگە بوو لەسەر پیغەمبەرایەتیەکەی، وەک زیندوو کردنەوەی مردوو، وە چاک کردنەوەی کوێری زکماک ونەخۆشی بەڵەکەی، وە بە جوبرەئیلیش پشتگیریمان لێکرد تاوەکو بتوانێت بە ئەرک وفەرمانەکانی خوای گەورە وبەزر وبڵند ھەستێت، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە ئەوانەی لە دوای ئەم پێغەمبەرانەوە ھاتن کە بەڵگە ونیشانە گەلێکی ڕوون وئاشکرایان ھێنا باوەڕدار دەبوون ویەکتریان نەدەکوشت وشەڕی یەکتریان نەدەکرد، بەڵام لەناو یەکتردا تێکچون وجیاوازیان تێکەوت، ھەندێکیان باوەڕیان ھێنا بەخوای گەورە، وە ھەندێکی تریان بێباوەڕ بوون پێی، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە شەڕی یەکتر نەکەن ویەکتر نەکوژن ئەوا شەڕیان لەگەڵ یەکتر نەدەکرد ویەکتریان نەدەکوشت، بەڵام ئەوەی کە خوای گەورە خۆی بیەوێت ئەنجامی دەدات، ھەرکەسێکی بوێت بە ڕەحم ومیھرەبانی وفەزڵی خۆی ڕێنومایی دەکات بۆ باوەڕ وئیمان، وە ھەر کەسێکیشی بوێت بە دادپەروەری ودانای خۆی گومڕاو سەر لێشێواوی دەکات.
Os Tafssir em língua árabe:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقۡنَٰكُم مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ يَوۡمٞ لَّا بَيۡعٞ فِيهِ وَلَا خُلَّةٞ وَلَا شَفَٰعَةٞۗ وَٱلۡكَٰفِرُونَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە بەخوا وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون لەوەی کە ڕزق وڕۆزیمان داون لە تەواوی ماڵ وسامانی حەڵاڵتان لە پێناو خوای گەورەدا ببەخشن، پێش ئەوەی کە ڕۆژی دوایی بێت، ئیتر ئەو کاتە ھیچ کڕین وفرۆشتنێکی نامێنێت کە مرۆڤ ئەوەی سوودی ھەیە بۆی دەست خۆی بخات، وە ھاوڕێیەتی وبرادەرایەتیش نامێنێت کە لەکاتی تەنگانەدا بێت بە فریاتەوە، وە ھیچ تکاکارێکیش نامێنێت کە بتوانێت زیانێکت لێ دوور بخاتەوە یان سودێکیت پێ بگەیەنێت مەگەر لەسەر وویست ومۆلەتی خودا نەبێت ئەویش بۆ ئەو کەسانەی کە خوا خۆی دەیەوێت وڕەزامەندە لەسەری، وە ھەر بێباوەڕانیش ستەمکاری ڕاستەقینەن چونکە بێباوەڕ بوون بە خوای بەرز وبڵند و لە سنور دەرچوون ویاخی بوون.
Os Tafssir em língua árabe:
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡحَيُّ ٱلۡقَيُّومُۚ لَا تَأۡخُذُهُۥ سِنَةٞ وَلَا نَوۡمٞۚ لَّهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ مَن ذَا ٱلَّذِي يَشۡفَعُ عِندَهُۥٓ إِلَّا بِإِذۡنِهِۦۚ يَعۡلَمُ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيۡءٖ مِّنۡ عِلۡمِهِۦٓ إِلَّا بِمَا شَآءَۚ وَسِعَ كُرۡسِيُّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَۖ وَلَا يَـُٔودُهُۥ حِفۡظُهُمَاۚ وَهُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡعَظِيمُ
خوای گەورە ئەو خوایەیە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لەئەو، تاک وتەنھا وبێھاوتایە، ھەر ئەو زیندووی ھەمیشەییە، ژیانێکی تەواو وکامڵ کە مردن وکەموکورتی تێدا نیە، ڕاگیرکەری بونەوەرە بەزاتی خۆی ڕاوەستاوە وپێویستی بەھیچ شتێک لە دروستکراوەکانی نیە، وە تەواوی بوونەوەر ودروستکراوەکانی ئەو ڕایگرتوون، وە بەھیچ شێوەیەک ناتوانن بەبێ خوای گەورە بەردەوام بن، وە بەھیچ شێوەیەکیش وەنەوز نایگرێت وخەویش نایباتەوە، چونکە ژیانی ئەو ژیانێکی تەواو بێ کەم وکورتیە وە ھەمیشە ڕاوەستاوە، وە ئەوەشی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە موڵکی خوای گەورەیە، ھیچ کەسێک ناتوانێت تکا وشەفاعەت بۆ کەسێکی تر بکات بەبێ موڵەت وڕەزامەندی ئەو، ئەوەی ڕابردووە لە کاروباری دروستکراوەکانی وڕوویداوە ھەمووی دەزانێت وئەگای لێی ھەیە، وە ئەوەشی ھێشتا ڕووی نەداوە وچاوەڕوانی ڕوودانینی ھەر دەیزانێت وئاگادارە پێی، وە ھیچ کەسێکیش ئاگاداری زانست وزانیاری خوای بەرز وبڵند نیە مەگەر خۆی بیەوێت ئاگاداریان بکات لەڕێگای پێغەمبەرانەوە شتێکیان بۆ ڕوون بکاتەوە، کورسی خوای گەورە- کەجێگا پێیەکانی پەروەردگارە- تەواوی ئاسمانەکان وزەوی کە چەندێک فراوان وگەورەن ھەمووی داگرتووە، وە پارێزگاری کردن وڕاگرتنی ئاسمانەکان و زەوی بۆ خوای گەورە گران وقورس نیە، وە ھەر ئەویشە بڵند وپایەبەزر وبەدەسەڵاتە وھیچ کەس وشتێکیش ھاوشانی نیه.
Os Tafssir em língua árabe:
لَآ إِكۡرَاهَ فِي ٱلدِّينِۖ قَد تَّبَيَّنَ ٱلرُّشۡدُ مِنَ ٱلۡغَيِّۚ فَمَن يَكۡفُرۡ بِٱلطَّٰغُوتِ وَيُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱسۡتَمۡسَكَ بِٱلۡعُرۡوَةِ ٱلۡوُثۡقَىٰ لَا ٱنفِصَامَ لَهَاۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
زۆر لەھیچ کەسێک ناکرێت کە بڕواتە ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە، چونکە ئاینی ھەق وڕاستیە و پێویستی بەوە نیە کە زۆر بکرێت لەخەڵکی بۆ ئەوەی پێی ڕازی بێت، بێگومان ڕێگای ڕاست وھەق لەڕێگای ناھەق و گومڕایی جودا کراونەتەوە، ھەر کەسێک بێباوەڕ بێت بەھەر شتێک جگە لە خوای گەورە دەپەرسترێت وە خۆیشی لێ بەری بکات، وە باوەڕیشی ھەبێت بەخوای تاک وتەنھا، ئەوا بێگومان ئەو کەسە دەستی بەھۆکارێکی ھەر بەھێزەوە لە ئایندا گرتووە کە دەبێتە مایەی سەرفرازی وڕزگاری لەڕۆژی دواییدا، وە خوای گەورەش بیسەری ووتە وگوفتاری بەندەکانیەتی، وە زانایە بە کاروکردەوەیان، وە پاداشت وسزاشیان لەسەر دەداتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• أن الله تعالى قد فاضل بين رسله وأنبيائه، بعلمه وحكمته سبحانه.
بێگومان خوای گەورە بە زانست وزانیاری ودانایی خۆی فەزڵی ھەندێک لە پێغەمبەرانی داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا.

• إثبات صفة الكلام لله تعالى على ما يليق بجلاله، وأنه قد كلم بعض رسله كموسى ومحمد عليهما الصلاة والسلام.
جێگیر کردنی سیفەتی گوفتار وقسەکردن بۆ خوای بەرز وبڵند بەو شێوەیەی کە شایستەی بەرزی وڕێزی ئەو بێت، وە ئەو بێگومان قسەی کردووە لەگەڵ ھەندێک لە پێغەمبەرەکانی وەک موسی وموحەمەد سەڵات وسەلامی خوایان لێ بێت.

• الإيمان والهدى والكفر والضلال كلها بمشيئة الله وتقديره، فله الحكمة البالغة، ولو شاء لهدى الخلق جميعًا.
باوەڕ وھیدایەت و بێباوەڕی و گومڕایی ھەمووی بە وویست و قەدەری خوایە، حیکمەت وداناییەکی یەکجار بەرزوبڵندی تێدایە، خۆ ئەگەر بیویستایە ھیدایەتی ھەموو دروستکراوەکانی دەدات.

• آية الكرسي هي أعظم آية في كتاب الله، لما تضمنته من ربوبية الله وألوهيته وبيان أوصافه .
ئایەتەل کورسی گەورەترین ئایەتە لەقورئانی پیرۆزدا، چونکە یەکخواپەرستی لە پەروەردگاریەت و لەپەرستنی لەخۆ گرتووە، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی وەصفەکانی بە جوانرتین شێوە.

• اتباع الإسلام والدخول فيه يجب أن يكون عن رضًا وقَبول، فلا إكراه في دين الله تعالى.
شوێن کەوتنی ئیسلام وھاتنە نێویەوە پێویستە بەڕەزامەندی ووەرگرتنی ئەو کەسە خۆی بێت بەبێ ھیچ زۆر لێکردنێک، چونکە لە ئاینی خوای گەورە وبەرز وبڵند زۆر کردن نیه.

• الاستمساك بكتاب الله وسُنَّة رسوله أعظم وسيلة للسعادة في الدنيا، والفوز في الآخرة.
دەستگرتن بە قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەری خواوە، گەورەترین ھۆکاری بەختەوەری وسەرفرازی وسەرکەوتنە لە دونیا ودواڕۆژدا.

ٱللَّهُ وَلِيُّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يُخۡرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَوۡلِيَآؤُهُمُ ٱلطَّٰغُوتُ يُخۡرِجُونَهُم مِّنَ ٱلنُّورِ إِلَى ٱلظُّلُمَٰتِۗ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ
خوای گەورە پشت وپەنا ویار ویاوەری ئەو کەسانەیە کە باوەڕیان ھێناوە پێی، سەرکەوتویان دەکات لە کاروباریاندا و سەریان دەخات بەسەر نەیارانیاندا، لە تاریکی بێباوەڕی و گومڕاییەوە دەریان دەھێنێت بۆ نور وڕووناکی باوەڕ و زانست، ئەوانەش کە بێباوەڕن پشت وپەنا ویار ویاوەریان ئەو بت و ھاوبەشانەیە کە دایانناون بۆ خوا، ئەوانەی بێباوەڕیان بۆ ڕازاندونەتەوە، لە نور و ڕوناکی باوەڕەو و زانستەوە دەریان دەپەڕێنن بۆ تاریکی بێباوەڕی ونەزانین، ئەوانە دەستە وتاقمی ئاگری دۆزەخن و بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِي حَآجَّ إِبۡرَٰهِـۧمَ فِي رَبِّهِۦٓ أَنۡ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلۡمُلۡكَ إِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِـۧمُ رَبِّيَ ٱلَّذِي يُحۡيِۦ وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا۠ أُحۡيِۦ وَأُمِيتُۖ قَالَ إِبۡرَٰهِـۧمُ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَأۡتِي بِٱلشَّمۡسِ مِنَ ٱلۡمَشۡرِقِ فَأۡتِ بِهَا مِنَ ٱلۡمَغۡرِبِ فَبُهِتَ ٱلَّذِي كَفَرَۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
ئایا ئەی پێغەمبەر تۆ لەجورئەت وزاتی ئەو لەخوا یاخی بووە سەرسامترت بینیوە کە دەمەقاڵێی لەگەڵ ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) دا کرد لەبارەی پەروەردگاریەتی ویەکخواپەرستیەوە، ئەوە بوو وای گومان دەزانی کە خۆی خوایە، کاتێک کە خوای گەورە موڵک دەسەڵات وسەروەت وسامانێکی زۆری پێ بەخشی بوو لە ئەنجامدا لەخوا یاخی بوو، ئیبراھیمیش سیفاتی پەروەردگاری بۆ ڕوون کردەوە و پێی فەرموو: پەروەردگاری من ئەو پەروەردگارەیە کە ژیانی بەخشیوە بەسەرجەم دروستکراوەکانی وھەر ئەویش دەیانمرێنێت، ئەو یاخی بووەیش بەسەرسەختیەوە ووتی: منیش ژیان دەبەخشم بە خەڵک دەیشیانمرێنم، ئەوەی بمەوێت دەیکوژم و ئەوەشی بمەوێت لێی خۆش دەبم وعەفوی دەکەم، ئەوە بوو ئیبراھیم بەڵگەیەکی گەورەتری بۆ ھێنا و پێی فەرموو: ئەو پەروەردگارەی من دەیپەرستم ڕۆژ لە ڕۆژھەڵاتەوە ھەڵدەھێنێت، تۆیش ئەگەر خۆت بەخوا دەزانیت لە ڕۆژئاواوە ھەڵی بھێنە، ئەوە بوو ئەو یاخی بووە ھیچی بۆ نەماوە وحەپەسا، ئیبراھیم بە بەڵگەکانی زاڵ بوو بەسەریدا، بێگومان خوای گەورەش ستەمکاران ڕێنومایی ناکات وسەرکەوتویان ناکات لەگرتنە بەری ڕێگای ڕاست ئەویش لەبەر ئەو زوڵم وستەم ولەخوا یاخی بوونیان.
Os Tafssir em língua árabe:
أَوۡ كَٱلَّذِي مَرَّ عَلَىٰ قَرۡيَةٖ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحۡيِۦ هَٰذِهِ ٱللَّهُ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۖ فَأَمَاتَهُ ٱللَّهُ مِاْئَةَ عَامٖ ثُمَّ بَعَثَهُۥۖ قَالَ كَمۡ لَبِثۡتَۖ قَالَ لَبِثۡتُ يَوۡمًا أَوۡ بَعۡضَ يَوۡمٖۖ قَالَ بَل لَّبِثۡتَ مِاْئَةَ عَامٖ فَٱنظُرۡ إِلَىٰ طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمۡ يَتَسَنَّهۡۖ وَٱنظُرۡ إِلَىٰ حِمَارِكَ وَلِنَجۡعَلَكَ ءَايَةٗ لِّلنَّاسِۖ وَٱنظُرۡ إِلَى ٱلۡعِظَامِ كَيۡفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكۡسُوهَا لَحۡمٗاۚ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُۥ قَالَ أَعۡلَمُ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
یان ھەواڵی ئەو کەسەت پێگەیشتووە کاتێک تێپەڕی بەلای گوندێکدا کە سەربان ودیوارەکانی بەسەریەکدا کەوتبوون، وە دانیشتوانەکەی ھەمووی مردبوون، زۆر ترسناک وکاولە بوو، ئەو پیاوە بەسەر سوڕمانێکەوە ووتی: ئایا خوای گەورە چۆن خەڵکی ئەم گوندە پاش مردنیان زیندوو دەکاتەوە؟ ئەوە بوو خوای گەورە سەد ساڵ ئەو پیاوەی مراند، پاشان زیندووی کردەوە و لێی پرسی وپێی فەرموو: چەند ساڵ دەبێت کە مردوویت؟ ئەویش لەوەڵامدا ووتی: ڕۆژێک یان کەمتر لەڕۆژێکیش، خوای گەورە پێی فەرموو: سەد ساڵی تەواو بە مردوویی ماویتەتەوە، تەماشای ئەو خواردن وخواردنەوە بکە کە پێت بوو، کە تا ئێستاش وەک خۆی ماوەتەوە ونەگوڕاوە وخراپ نەبووە، لەگەڵ ئەوەدا خێراترین شتێک کە گوڕانکاری بەسەردا دێت خواردن وخواردنەوەیە، وە تەماشای گوێدرێژەکەت بکە کە تۆپیوە، تاوەکو بتکەین بە بەڵگە ونیشانەیەکی ڕوون بۆ خەڵکی لەسەر دەسەڵاتی گەورەیی خوای گەورە کە چۆن لەپاش مردن زیندوویان دەکاتەوە، وە تەماشای ئێسک وپروسکی ڕزیوی دوور لەیەکی گوێدرێژەکەت بکە چۆن کۆیان دەکەینەوە و دەیانجوڵێنین، لەپاشان بەگۆشت دایان دەپۆشین وزیندووی دەکەینەوە، جا کاتێک ئەو پیاوە بەچاوی خۆی ئەوەی بینی وڕاستی بۆ ڕوون بویەوە، گەورەیی دەسەڵاتی خوای بۆ دەرکەوت، ودانی نا بەڕاستیدا ووتی: ئێستا دەزانم کە خوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• من أعظم ما يميز أهل الإيمان أنهم على هدى وبصيرة من الله تعالى في كل شؤونهم الدينية والدنيوية، بخلاف أهل الكفر.
گەورەترین شتێک کە باوەڕدارانی پێی دەناسرێتەوە ولەخەڵکی تر پێی جیا دەکرێنەوە ئەوەیە ئەوان لەسەر ھیدایەت وڕێنومایی وچاو ڕوونی پەروەردگارن لە تەواوی کاروباری دین ودونیایاندا، بە پێچەوانەی بیباوەڕانەوە کە خاوەنی ئەو سیفەتە ناوازانە نین.

• من أعظم أسباب الطغيان الغرور بالقوة والسلطان حتى يعمى المرء عن حقيقة حاله.
گەورەترین ھۆکاری یاخی بوون، لەخۆبایی بوون ونازینە بەھێز ودەسەڵاتدا، تاوای لێ دەکات مرۆڤ کوێر دەکات لە ئاست ڕاستی حاڵی خۆی وکار وئەرکی لەدونیادا.

• مشروعية مناظرة أهل الباطل لبيان الحق، وكشف ضلالهم عن الهدى.
ڕوو بەڕوبونەوە وگفتوگۆ کردن لەگەڵ کۆمەڵ ودەستە وتاقمی بێباوەڕان وناڕەوایاندا لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا کارێکی ڕێگا پێدراوە تاوەکو ھەق وڕاستی باوەڕداران وگومڕایی ودوور لەخوای ئەوانیش بۆ خەڵکی ڕوون بێتەوە.

• عظم قدرة الله تعالى؛ فلا يُعْجِزُهُ شيء، ومن ذلك إحياء الموتى.
گەورەیی دەسەڵاتی خوای گەورە وبەرز وبڵند، بەوەی لە ئاست ھیچ شتێکدا دەستەوسان نابێت، ودەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، وەک زیندوو کردنەوەی مردووەکان.

وَإِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِـۧمُ رَبِّ أَرِنِي كَيۡفَ تُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰۖ قَالَ أَوَلَمۡ تُؤۡمِنۖ قَالَ بَلَىٰ وَلَٰكِن لِّيَطۡمَئِنَّ قَلۡبِيۖ قَالَ فَخُذۡ أَرۡبَعَةٗ مِّنَ ٱلطَّيۡرِ فَصُرۡهُنَّ إِلَيۡكَ ثُمَّ ٱجۡعَلۡ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٖ مِّنۡهُنَّ جُزۡءٗا ثُمَّ ٱدۡعُهُنَّ يَأۡتِينَكَ سَعۡيٗاۚ وَٱعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٞ
ئەی پێغەمبەر وەبیر بھێنەوە وباسی ئەوە بکە کاتێک کە ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) ووتی: ئەی پەروەردگارم پێم پیشاندە چۆن مردوو زیندوو دەکەیتەوە؟خوای گەورەش پێی فەرموو: ئایا تۆ باوەڕت بە زیندوو کردنەوەی مردوان نیە؟ ئیبراھیمیش ووتی: بەڵی باوەڕم ھەیە، بەڵام دەمەوێت بەچاو ببینم و زیاتر دڵنیا ببمەوە، خوای گەورە فەرمانی پێکرد وپێی فەرموو: چوار باڵندە بھێنە وسەریان ببڕە وپارچە پارچەیان بکە، پاشان ھەر پارچەیەک لەو باڵندە سەربڕاوانەی کە گۆشتەکانیت تێکەڵاو کردووە بخەرە سەر چیایەک لەو چیایانەی دەوروبەرت، دوای ئەوە بانگیان بکە، ئەوانیش زیندوو دەبنەوە بەفەرمانی خوا خێرا دێن بۆلات، جا کەوابێت ئەی ئیبراھیم بزانە کە بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر موڵکی خۆیدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە فەرمان وشەرع و دروستکراوەکانیدا.
Os Tafssir em língua árabe:
مَّثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنۢبَتَتۡ سَبۡعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنۢبُلَةٖ مِّاْئَةُ حَبَّةٖۗ وَٱللَّهُ يُضَٰعِفُ لِمَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ
نمونەی پاداشتی ئەو باوەڕدارانەی کە لە پێناو خوای گەورەدا ماڵوسامانی خۆیان دەبەخشن، وەک نمونەی ئەو دەنکە دانەوێڵەیە وایە کەجوتیارێک لە زەویەکی پاکوخاوێندا دەینێژێت، دواتر سەوز دەبێت وحەوت گوڵ دەردەکات، لە ھەر گوڵێکدا سەد دانە دانەوێلە ھەیە، (واتا: پاداشتی بەندەکانی یەک بەحەوت سەد دەداتەوە)، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیەوێت بۆ ھەرکەسێک لەبەندەکانی لەوەش زیاتر بەچەند بار پاداشتی دەداتەوە وبۆی زیاد دەکات، بەشێوەیەک بەبێ ژمارە پاداشتیان دەداتەوە، خوای گەورە فەزڵ وبەخشینی زۆر فراوانە، وە زانایە بەو کەسەی کە شایستەی پاداشتی زیاترە.
Os Tafssir em língua árabe:
ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ لَا يُتۡبِعُونَ مَآ أَنفَقُواْ مَنّٗا وَلَآ أَذٗى لَّهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ
ئەوانەی کە ماڵو سامانیان لە پێناو خوای گەورە وگوێڕایەڵی وڕەزامەندی ئەودا دەبەخشن، وە پاشان پاداشتی ئەو ماڵ بەخشینەیان بە منەت وئازاردانی خەڵکی بە کردار و گوفتاریان بەتاڵ ناکەنەوە لای پەروەردگاریان، ئا ئەوانە پاداشتی گەورەیان لای خوایە، وە ھیچ ترسێکیان بۆ نابێت لەڕۆژی دواییدا، وە ھیچ دڵ گران وخەفەت باریش نابن بۆ لەدەستدانی خۆشیەکانی دونیا، ئەویش لەبەر گەورەیی ئەو ناز ونیعەمەتەی کە خوای گەورە پێیان دەبەخشێت.
Os Tafssir em língua árabe:
۞ قَوۡلٞ مَّعۡرُوفٞ وَمَغۡفِرَةٌ خَيۡرٞ مِّن صَدَقَةٖ يَتۡبَعُهَآ أَذٗىۗ وَٱللَّهُ غَنِيٌّ حَلِيمٞ
گوفتارێکی جوان کە دڵی باوەڕدارێک خۆش بکات، وە لێبووردن لەکەسێک کە خراپەیەکی بەرامبەر کردویت، باشتر وچاکترە لە خێر وسەدەقەیەک کە ئازاری خێر پێکراوەکەی پێ بدرێت ئەویش بە منەت کردن بەسەریدا، بێگومان خوای گەورە بێ نیازە لە بەندەکانی وھیچ پێویستی پێیان نیە، وە زۆریش بە ئارامە بەرامبەریان وپەلەی نیە لە سزادانیان.
Os Tafssir em língua árabe:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُبۡطِلُواْ صَدَقَٰتِكُم بِٱلۡمَنِّ وَٱلۡأَذَىٰ كَٱلَّذِي يُنفِقُ مَالَهُۥ رِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَلَا يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۖ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ صَفۡوَانٍ عَلَيۡهِ تُرَابٞ فَأَصَابَهُۥ وَابِلٞ فَتَرَكَهُۥ صَلۡدٗاۖ لَّا يَقۡدِرُونَ عَلَىٰ شَيۡءٖ مِّمَّا كَسَبُواْۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون پاداشتی خێرو سەدەقەکانتان بە منەت وئازاردان بەتاڵ مەکەنەوە بەسەر ئەو کەسەی کە خێرەکەی پێ دەکەن، نمونەی ئەو کەسەی کە وادەکات وەک ئەو کەسە وایە کە لەبەر ڕوپامایی ومەدح کردنی خەڵکی ماڵەکەی دەبەخشێت، وە باوەری بەخوا وڕۆژی دوایی نیە وپاداشت وسزای نیە، نمونەی ئەم کەسە وەک ئەو بەردە ساف ولوسە وایە کە کەمێک خۆڵی بەسەرەوە بێت، پاشان بارانێکی بەخوڕ ولێزمەی بەسەردا ببارێت وھیچی بەسەرەوە نەمێنێت، ھەر بەو شێوەیەش ئەوانەی لەبەر ڕوپامایی خەڵکی ماڵ دەبەخشن ھیچ پاداشتێکیان لای خوای گەورە چنگ ناکەوێت، بێگومان خوای گەورە ھەرگیز ڕێنمونی بێباوەڕان ناکات بۆ کارێک کە جێگای ڕەزامەندی خۆی بێت وسودیێکی ھەبێت بۆ کاروکردەوە وماڵبەخشینیان.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• مراتب الإيمان بالله ومنازل اليقين به متفاوتة لا حد لها، وكلما ازداد العبد نظرًا في آيات الله الشرعية والكونية زاد إيمانًا ويقينًا.
پلەکانی باوەڕ بەخوا ویەقین بە زاتی اللە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، ھەرکاتێک بەندە زیاتر وورد بوویەوە لە بەڵگە ونیشانە شەرعی وگەردونیەکانی خوای گەورە بێگومان باوەڕ و یەقین ودڵنیایشی زیاتر دەبێت.

• بَعْثُ الله تعالى للخلق بعد موتهم دليل ظاهر على كمال قدرته وتمام عظمته سبحانه.
زیندووکردنەوەی دروستکراوەکان لەپاش مردنیان، بەڵگەیەکی ڕوون وئاشکرایە لەسەر تەواوی دەسەڵات وگەورەیی خوای بەرزوبڵند.

• فضل الإنفاق في سبيل الله وعظم ثوابه، إذا صاحبته النية الصالحة، ولم يلحقه أذى ولا مِنّة محبطة للعمل.
فەزڵی ماڵ بەخشین لە پێناو خوا و گەورەیی پاداشتەکەی، ئەگەر ھاتوو بە نیەتێکی باش و تەنھا لەبەر خوای گەورە بێت، بەو مەرجەش ھیچ منەت وئازارێکی بەشوێندا نەیەت، کە دەبێتە ھۆی بەتاڵ کردنەوەی پاداشتەکەی لای خوای گەورە.

• من أحسن ما يقدمه المرء للناس حُسن الخلق من قول وفعل حَسَن، وعفو عن مسيء.
باشترین شتێک کە مرۆڤ پێشکەشی خەڵکی بکات خوو ڕەوشتی جوانە، خوو ڕەوشتی جوان لە گوفتار وئاکاری شیرین، وە لێبوردەیی لەو کەسەی کە خراپەی بەرامبەر کردویت.

وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمُ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِ وَتَثۡبِيتٗا مِّنۡ أَنفُسِهِمۡ كَمَثَلِ جَنَّةِۭ بِرَبۡوَةٍ أَصَابَهَا وَابِلٞ فَـَٔاتَتۡ أُكُلَهَا ضِعۡفَيۡنِ فَإِن لَّمۡ يُصِبۡهَا وَابِلٞ فَطَلّٞۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ
نموونەی ئەو بڕاوادارنەی کە ماڵوسامانی خۆیان دەبەخشن لەپێناو بەدەستھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە، وە دڵو دەروونیشیان لەسەر پەیمان وبەڵێنی خوا دامەزراوە وھیچ زەبر وزەنگێکی کەسیشیان لەسەری نیە، زیاد بوونی خێرەکەیان وەک نمونەی ئەو باخ وبێستانە وایە لە شوێنێکی خاوێن وبەرزەوە بارانێکی بە لێزمە وخوڕی لێدابکات، کە بەربووبومێکی دوو بەرامبەر بدات بەرھەم بھێنێت، خۆ ئەگەر بارانێکی بەلێزمە وخوڕیش لێی نەدات ئەوا ھەر بارانێکی وورد تێراوی دەکات، لەبەر پاکوخاوێنی زەویەکە ئەو ووردە بارانەی بەسە بۆ بەرھەم ھێنانی بەروبومەکەی، ھەروەھا بەخشینی کەسانی موخلیس ودڵسۆزیش بۆ خوای گەورە، کارەکانیان لای پەروەردگار بەچەند قات جێگای ڕەزامەندی وقبوڵە ئەگەر چی کەمیش بێت، خوای گەورەش بینایە بەو کارانەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت لە کار وکردەوەی کەسانی موخلیس ودڵسۆز لەکار و کردەوەی کەسانی ڕیا بازی ڕوپامایی کەر.
Os Tafssir em língua árabe:
أَيَوَدُّ أَحَدُكُمۡ أَن تَكُونَ لَهُۥ جَنَّةٞ مِّن نَّخِيلٖ وَأَعۡنَابٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ لَهُۥ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَأَصَابَهُ ٱلۡكِبَرُ وَلَهُۥ ذُرِّيَّةٞ ضُعَفَآءُ فَأَصَابَهَآ إِعۡصَارٞ فِيهِ نَارٞ فَٱحۡتَرَقَتۡۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّكُمۡ تَتَفَكَّرُونَ
ئایا کەس لە ئێوە حەز دەکات کە باخ وبێستانێکی لەھەموو جۆرە خورما وڕەزێک ھەبێت، و ئاوی سازگاری ڕووبار بەنێویدا تیپەڕ بکات، ھەموو جۆرە بەروبومێکی پاکوخاوێنی تێدا بێت، خاوەنەکەشی پیری تەنگی پێھەڵچنیبێت و توانای ئیش وکار وخزمەتی نەمابێت، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک مناڵی ووردی لاوازیشی ھەبێت کە توانای کارکردن وخزمەتی باخەکەیان نەبێت، کەچی لەناکاو باخەکەیان گێژەڵوکەیەکی گڕاوی لێی ھەڵبکات، و ھەموو باخ وبێستانەکە بسوتێنێت، پاشان خۆی ومنداڵەکانی بەسەرگەردانی ودەستی بەتاڵەوە ھیچ شتێکیان بۆ دەرنەچێت لەکاتێکدا ئەوان زۆر پێویستیان بە بەروبومی باخەکەیان ھەیە چونکە باوکە پیر بووە و مناڵەکانیش ووردن وتوانای کاریان نیە، ڕێک وپیک نمونەی کەسێک ماڵوسامانی لەبەر ڕووپامایی خەڵکی دەبەخشێت وەک نمونەی ئەو پیاوە خاوەن باخە وایە، بەدەستی بەتاڵ وبەبێ ھیچ چاکە وحەسەناتێک دەگەڕێتەوە بۆلای خوا لەڕۆژی دواییدا، لەکاتێکدا ئەو زۆر پێویستی بەچاکە وحەسەنات ھەیە، ھەمیشە ئا بەو شێوەیە خوای گەورە بەڵگە ونیشانەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە تاوەکو سودێکی بۆتان ھەبێت لە دونیا ودواڕۆژدا بەڵکو بەووردی بیری لێ بکەنەوە ولێی ڕامێنن.
Os Tafssir em língua árabe:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنفِقُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا كَسَبۡتُمۡ وَمِمَّآ أَخۡرَجۡنَا لَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِۖ وَلَا تَيَمَّمُواْ ٱلۡخَبِيثَ مِنۡهُ تُنفِقُونَ وَلَسۡتُم بِـَٔاخِذِيهِ إِلَّآ أَن تُغۡمِضُواْ فِيهِۚ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون لەو ماڵو سامانە حەڵاڵە ببەخشن کە بەدەستان ھێناوە، وە ببەخشن لەو بەروبومەی کە لەزەویەوە بۆمان سەوز کردون ودەرمانھێناوە، بەدوای بەخشینی شتێکی پیس وپۆخڵ وخراپدا مەگەڕێن، کە ئەگەر بێتو بدرێت بەخۆشیتان وەری ناگرن مەگەر لەڕوو دابمێنن و لەناچاریدا وەری بگرن، دەی ئیتر چۆن بۆ خوای گەورە ڕازی دەبن شتی خراپی لەپێناودا ببەخشن، کەچی بۆخۆتان ڕازی نابن کە شتی خراپتان پێ بدرێت، وە چاک بزانن خوای گەورە بێ نیازە لەوەی ئێوە دەیبەخشن وھیچ پێویستی بە بەخشینی ئێوە نیە، ئەو زاتە بەرز وپیرۆزە سوپاس کراوە لە زات و کارو کرداریشیدا.
Os Tafssir em língua árabe:
ٱلشَّيۡطَٰنُ يَعِدُكُمُ ٱلۡفَقۡرَ وَيَأۡمُرُكُم بِٱلۡفَحۡشَآءِۖ وَٱللَّهُ يَعِدُكُم مَّغۡفِرَةٗ مِّنۡهُ وَفَضۡلٗاۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ
کاتێک دەتانەوێت ماڵوسامانتان لە پێناو خوای گەورە ببەخشن شەیتان بەھەژاری دەتانترسێنێت ولەسەر بەخیلی و چروکی ھانتان دەدات، وە بانگتان دەکات بۆ گوناھو تاوان وسەرپێچی خوای گەورە، لەبەرامبەریشدا خوای گەورە بەڵێنی لێخۆش بوونی گەورەی گوناھەکان وڕزق وڕۆزی فراوانتان پێ دەدات، بێگومان خوای گەورە خاوەنی فەزڵ وبەخشندەی فراوانە، وە زانایە بەحاڵ وگوزرەانی بەندەکانی.
Os Tafssir em língua árabe:
يُؤۡتِي ٱلۡحِكۡمَةَ مَن يَشَآءُۚ وَمَن يُؤۡتَ ٱلۡحِكۡمَةَ فَقَدۡ أُوتِيَ خَيۡرٗا كَثِيرٗاۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ
خوای گەورە دانایی وحیکمەت وکاربەجێی لە گوفتار وکرداردا دەبەخشێت بە کەسانێک لەبەندەکانی کە خۆی بیەوێت، جا ھەرکەسێک خوای گەورە ئەوەی پێ ببەخشێت ئەوە بێگومان خێر وچاکەیەکی زۆری پێدراوە، ھیچ کەسیش پەند وئامۆژگاری لە بەڵگە ونیشانەکانی خوای گەورە وەرناگرێت ئەو کەسانە نەبن کە ھۆشمەند وخاوەنی ژیرییەکی تەواون کە بەنوور وڕووناکی ڕێگا ڕۆشن دەکەنەوە و شوێن ڕێنومایی وھیدایەتی ئیسلام دەکەون.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• المؤمنون بالله تعالى حقًّا واثقون من وعد الله وثوابه، فهم ينفقون أموالهم ويبذلون بلا خوف ولا حزن ولا التفات إلى وساوس الشيطان كالتخويف بالفقر والحاجة.
ئەوانەی بەڕاستی باوەڕیان بەخوای بەرز وبڵند ھێناوە، متمانەی تەواویان ھەیە بە بەڵێنەکانی خوای گەورە وپاداشتەکانی، ئەوان لەپێناو خوای گەورە ماڵو سامانەکانیان دەبەخشن وە ھیچ ترس ودڵەڕاوکێشیان لە ھەژاری نیە، وە ھیچ گوێش نادەن بە وەسوسە وترسی شەیتان بەوەی دوچاری ھەژاری ونەداری دەبنەوە.

• الإخلاص من أعظم ما يبارك الأعمال ويُنمِّيها.
ئیخلاس ودڵسۆزی بۆخوای گەورە گەورەترین شتێکە کە کار وکردەوە بەرەکەتدار دەکات وگەشە ونمای پێدەکات.

• أعظم الناس خسارة من يرائي بعمله الناس؛ لأنه ليس له من ثواب على عمله إلا مدحهم وثناؤهم.
خەسارۆمەندترین کەس ئەوانەن کە لەبەر ڕوپامایی وبەچاک باسکردنی خەڵکی خێر وسەدەقە دەکەن، چونکە غەیری پێداھەڵدان وسوپاس کردنی خەڵکی ھیچ شتێکی تریان لای خوا دەست گیر نابێت.

وَمَآ أَنفَقۡتُم مِّن نَّفَقَةٍ أَوۡ نَذَرۡتُم مِّن نَّذۡرٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُهُۥۗ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنۡ أَنصَارٍ
ئەوەی دەیبەخشن لە پێناو ڕەزامەندی خوای گەورە کەم بێت یان زۆر، یان نەزرێک دەکەن وخۆتان پابەندی کارێکی خێر دەکەن بەبێ ئەوەی داواتان لێ کرا بێت، ئەوا خوای گەورە دەزانێت وئاگاداری ھەموویەتی، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە بەگەورەترین پاداشت، وە ستەمکارانیش ئەوانەی کە بەوە ھەڵناسن خوا لەسەری واجب کردوون، وە سنورەکانی دەبەزێنن، لەڕۆژی دواییدا ھیچ کەسێکیان نیە بەرگریان لێ بکات.
Os Tafssir em língua árabe:
إِن تُبۡدُواْ ٱلصَّدَقَٰتِ فَنِعِمَّا هِيَۖ وَإِن تُخۡفُوهَا وَتُؤۡتُوهَا ٱلۡفُقَرَآءَ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۚ وَيُكَفِّرُ عَنكُم مِّن سَيِّـَٔاتِكُمۡۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ
ئەگەر ئەوەی دەیبەخشن لەماڵو سامان لەپێناو خوای گەورە ئاشکرای دەکەن ئەوا کارێکی باش وچاکتان کردووە، چونکە دەبێتە ھۆی ئەوەی خەڵکی تریش چاوتان لێ بکەن، خۆ ئەگەر شاردتانەوە وبەنھێنی خێر وسەدەقەکەتان کرد وداتان بە ھەژاران ئەوا باشترە لەوەی ئاشکرای بکەن، چونکە کەمتر ڕیا وڕوپامایی تێدەکەوێت، ونزیکتریشە لە ئیخلاس ودڵسۆزیەوە بۆ خوای گەورە، بێگومان ئەوەی دەیکەن بە ئاشکرا و نھێنی خوای گەورە ئاگادارە بەھەمووی، وە ھیچ شتێکیشی لە حاڵی ئێوە لا شاراوە نیە ولێی وون نابێت.
Os Tafssir em língua árabe:
۞ لَّيۡسَ عَلَيۡكَ هُدَىٰهُمۡ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَهۡدِي مَن يَشَآءُۗ وَمَا تُنفِقُواْ مِنۡ خَيۡرٖ فَلِأَنفُسِكُمۡۚ وَمَا تُنفِقُونَ إِلَّا ٱبۡتِغَآءَ وَجۡهِ ٱللَّهِۚ وَمَا تُنفِقُواْ مِنۡ خَيۡرٖ يُوَفَّ إِلَيۡكُمۡ وَأَنتُمۡ لَا تُظۡلَمُونَ
ئەی پێغەمبەر ھیدایەت و خستنە سەر ڕێگای ھەق وڕاستی ئەو خەڵکە ئەرکی سەرشانی تۆ نیە، تاوەکو بەھەق ڕازی بن و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی پەروەردگاریان بکەیت، بەڵکو ئەوەی ئەرکی تۆیە ئەوەیە ڕێنوماییان بکەیت بۆ ھەق وڕاستی وپێیان بناسێنیت، بێگومان تەوفیق وخستنە سەر ڕێگای ھەق بەدەست خوای گەورەیە، ئەو ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات، ئەوەی لە خێر وچاکە دەیبەخشن لەڕۆژی دواییدا بەسوودی خۆتان دەگەڕێتەوە، چونکە خوای گەورە بێ نیازە لەکار وکردەوەی ئێوە وپێویستی پێی نیە بەڵکو ئەوە خۆتانن پێویستان بەکار وکردەوەی چاکە ھەیە، جا بۆیە با خێر وچاکەکانتان تەنھا بۆ خوای گەورە بێت، چونکە باوەڕداری ڕاستەقینە ماڵو سامانی نابەخشێت لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە نەبێت، ھەر شتێکیش ببەخشن کەم بێت یان زۆر ئەوا بێگومان پاداشتەکەی بە تەواوی وبەبێ کەموکورتی وەردەگرنەوە، چونکە خوای گەورە ستەم لەھیچ کەسێک ناکات.
Os Tafssir em língua árabe:
لِلۡفُقَرَآءِ ٱلَّذِينَ أُحۡصِرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ لَا يَسۡتَطِيعُونَ ضَرۡبٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ يَحۡسَبُهُمُ ٱلۡجَاهِلُ أَغۡنِيَآءَ مِنَ ٱلتَّعَفُّفِ تَعۡرِفُهُم بِسِيمَٰهُمۡ لَا يَسۡـَٔلُونَ ٱلنَّاسَ إِلۡحَافٗاۗ وَمَا تُنفِقُواْ مِنۡ خَيۡرٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٌ
خێر و ماڵ بەخشین شایستەی ئەو ھەژارانەیە کە جیھاد وتێکۆشان لەپێناو خوای گەورەدا بووە بەرێگر لە بازرگانی وکەسابەت کردن، وە ناتوانن دەستبەرداری جیھادەکە ببن وبەسەر زەویدا بەدوای ڕزق وڕۆزیدا بگەڕێن، ئەو کەسەی شارەزای ژیان وگوزەرانیان نەبێت وادەزانێت دەوڵەمەندن، چونکە خۆیان دەپارێزن لەداواکردن لەخەڵکی، بەڵام ئەوەی ئاگاداری ژیان وگوزەرانیان بێت بە لاشە ولار وسیما وجلوبەرگیاندا دەیاناسێت کە ھەژار ونەدارن، ئەو کەسانە سیفاتیان وایە وەک ھەژارانی تر بەزۆر داوای ھیچ شتێک لەخەڵکی ناکەن، بێگومان ئەوەی دەیبەخشن خوای گەورە ئاگادارە پێی، وە پاداشتی گەورەتان لەسەری دەداتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُم بِٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ سِرّٗا وَعَلَانِيَةٗ فَلَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ
ئەوانەی ماڵو سامانیان بەشەو وڕۆژ، بە ئاشکرا ونھێنی، بەبێ ھیچ مەرامێکی ڕوپامای وڕیا ناو وناوبانگێک، لە پێناو خوای گەورە دەبەخشن، ئەوانە پاداشتیان لای خوای گەورەیە لە رۆژی دواییدا، ئەوانە فەزڵ ونیعمەتی خوای گەورە ھیچ ترسێکیان نیە لەوەی دێتە ڕێگایان لە داھاتوودا، وە ھیچ خەفەتێکیشیان نیە لەوەی لەدەستیان چووە لە دونیادا.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• إذا أخلص المؤمن في نفقاته وصدقاته فلا حرج عليه في إظهارها وإخفائها بحسب المصلحة، وإن كان الإخفاء أعظم أجرًا وثوابًا لأنها أقرب للإخلاص.
ئەگەر ھاتوو باوەڕدار ماڵ بەخشین وخێر وسەدەقاتی تەنھا لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە بوو، ئەوا ھیچ گرفت نیە وکارێکی خراپ نیە کە ئاشکرای بکات یان بیشارێتەوە، بەپێی بەرژەوەندی موسڵمانان، ئەگەر چی شاردنەوە پەنھان کردنی پاداشتی گەورەترە لای خوای گەورە، چونکە نزکیترە لە ئیخلاس ودڵسۆزیەوە بۆ خوای گەورە.

• دعوة المؤمنين إلى الالتفات والعناية بالمحتاجين الذين تمنعهم العفة من إظهار حالهم وسؤال الناس.
خەڵک بانگ کردن بۆ ئەوەی چاویان لەو ھەژار ونەدارانە بێت کە شەرم وخۆپاراستن لە سواڵ کردن بووە بەرێگری کە داوا لەخەڵکی بکەن.

• مشروعية الإنفاق في سبيل الله تعالى في كل وقت وحين، وعظم ثوابها، حيث وعد تعالى عليها بعظيم الأجر في الدنيا والآخرة.
ماڵ بەخشین لەپێناو خوای گەورە ھەموو کات وساتێک کارێکی ڕێگا پێدراوە، وە خوای گەورە باوەڕدارانی بۆ ھان دەدات، چونکە پاداشتی زۆر گەورەیە، وە بەڵێنی داوە بەوانەش کە خێر وسەدەقە دەکەن پاداشتی گەورەیان بداتەوە لە دونیا ودواڕۆژدا.

ٱلَّذِينَ يَأۡكُلُونَ ٱلرِّبَوٰاْ لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ ٱلَّذِي يَتَخَبَّطُهُ ٱلشَّيۡطَٰنُ مِنَ ٱلۡمَسِّۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَالُوٓاْ إِنَّمَا ٱلۡبَيۡعُ مِثۡلُ ٱلرِّبَوٰاْۗ وَأَحَلَّ ٱللَّهُ ٱلۡبَيۡعَ وَحَرَّمَ ٱلرِّبَوٰاْۚ فَمَن جَآءَهُۥ مَوۡعِظَةٞ مِّن رَّبِّهِۦ فَٱنتَهَىٰ فَلَهُۥ مَا سَلَفَ وَأَمۡرُهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِۖ وَمَنۡ عَادَ فَأُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ
ئەو کەسانەی سوو دەخۆن و مامەڵە بە سووەوە دەکەن، کە ڕۆژی قیامەت دێت لە گۆڕەکانیان وەک ئەو کەسە ڕاست دەبنەوە کە شەیتان دەستی لێ وەشاندبن، لە گۆڕەکەی دێتە دەرەوە و ڕاست دەبێتەوە وەک ئەو کەسەی فێی ھەبێت و بەملاولادا ھەنگاو بنێت و قسە تێکەڵاو بکات، ئەویش بەھۆی ئەوەی کە خواردنی سوویان حەڵاڵ کردبوو بۆ خۆیان، وە ھیچ جیاوازیان نەدەکرد لە نێوان سوو و ئەوەی خوای گەورە لە کڕین و فرۆشتن حەڵاڵی کردبوو، دەیانوت: کڕین و فرۆشتنیش وەک سوو خواردن وایە لە حەڵاڵی و دروستیدا، چونکە ھەردووکیان ھەر ماڵ و سامانیان پێ زیاد دەکرێت، خوای گەورەش بەرپەرچیانی دایەوە و قیاس و پێوەرەکەی بەتاڵ کردنەوە و بەدرۆیانی خستەوە، وە ڕوونی کردەوە بۆیان کە خوای گەورە کڕین و فرۆشتنی حەڵاڵ کردووە چونکە سوودی گشتی و تایبەتی خەڵکی تێدایە، وە سوویشی حەرام کردووە چونکە ستەم و زوڵم و بەناھەق خواردنی ماڵی خەڵکی تێدایە بەبێ بەرامبەر، جا ھەر کەسێک ئامۆژگاری و ڕێنومایی پەروەردگاری بۆ ھاتبێت کە ڕێگری و ترساندنی تێدا بێت لە خواردنی سوو، وازی لێ ھێنا و تەوبەی کرد و گەڕایەوە بۆ لای خوای گەورە، ئەوا ئەو سووەی کە پێشووتر خواردویەتی گوناھی ناگات، وە ھەواڵەی خوای گەورە دەکرێت کە ئایا لێی خۆش دەبێت یان نا، وە ھەر کەسیش پاش ئەم ڕێگرییەی خوای گەورە گەڕایەوە بۆ سوو خواردن، ئەوا ئیتر خوا ئیقامەی بەڵگە و حوججەی لەسەر کردووە، وە شایانی ئەوەیە کە بچێتە دۆزەخەوە و بەھەتا ھەتایی تێیدا بمێنێتەوە، مەبەست لە مانەوەی ھەتاھەتایی لە دۆزەخدا بۆ ئەو کەسەیە کە خواردنی سوو بە حەڵاڵ دەزانێت، یان مەبەست لێی مانەوەیەتی بۆ ماوەیکی دوور و درێژ، چونکە مانەوەی ھەتاھەتایی لە دۆزەخدا تەنھا بۆ بێباوەڕانە، چونکە بەڕاستی خەڵکانی یەکخواپەرست لە دۆزەخدا بە ھەمیشەیی نامێننەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
يَمۡحَقُ ٱللَّهُ ٱلرِّبَوٰاْ وَيُرۡبِي ٱلصَّدَقَٰتِۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ
خوای گەورە ماڵی سوودی خۆری لەناو دەبات و ناھێڵێت، جا بە بەرجەستەیی بێت وەک بەلەناو بردن وھاوشێوەکانی بێت، یان بەلەناوبردنی مانا ومەعنەوی بێت بەوەی پیت وبەرەکەتی لێی ھەڵبگرێت ونەیھێڵێت، لە بەرامبەردا خێر وسەدەقە زیاد دەکات بەوەی گەشەی پێ دەکات وپاداشتەکەی چەند قات دەکاتەوە، چونکە ھەر چاکەیەک لای خوای گەورە بە دە چاکە یان حەوت سەد چاکەیە یان ھەر پاداشتەکەی بێ ژمارە وحسابە، وە بەرەکەت دەخاتە ماڵو سامانی چاکەکارانەوە، بێگومان خوای گەورە بێباوەڕی سەرسەختی خۆش ناوێت، ئەوانەی حەرامکراوەکان حەڵاڵ دەکەن و ڕۆدەچن لە تاوان وگوناھدا.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ لَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە و شوێن پیغەمبەرەکەی کەوتوون، وە کارانێکی چاکەیان ئەنجامداوە، وە نوێژەکانیان بە تەواوی ولەکاتی خۆی بەو شێوەی خوا بڕیاری لەسەرداوە کردووە، وە زەکاتی ماڵ وسامانیان دەرکردووە بۆ ئەوانەی شایستەی زەکات پێدانن، ئەوانە پاداشتیان لای خوای گەورەیە، وە ھیچ ترسێکیان نیە لەوەی لە دواڕۆژدا دێتە پێشیان، وە ھیچ خەم وخەفەتێکی ئەو ناز ونیعمەتەشیان نیە لە دونیادا لەدەستیان داوە.
Os Tafssir em língua árabe:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَذَرُواْ مَا بَقِيَ مِنَ ٱلرِّبَوٰٓاْ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە و شوێن پیغەمبەرەکەی کەوتوون، دەبێت بەتەواوی ملکەچی فەرمان وقەدەغەکراوەکانی خوا بن، وە لەخوا بترسن و واز بھێنن لە پاشماوەی ئەو سوو وڕیبایەی کە بەلای خەڵکیەوە ماوتانە، ئەگەر ئێوە باوەڕداری ڕاستەقینەن بەخوای گەورە و بەوەشی کە یاساغ وڕێگری لێکردوون لە سوو خواردن.
Os Tafssir em língua árabe:
فَإِن لَّمۡ تَفۡعَلُواْ فَأۡذَنُواْ بِحَرۡبٖ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۖ وَإِن تُبۡتُمۡ فَلَكُمۡ رُءُوسُ أَمۡوَٰلِكُمۡ لَا تَظۡلِمُونَ وَلَا تُظۡلَمُونَ
جا ئەگەر ھاتوو ئەوەی خوا فەرمانی پێکردوون ئەنجامتان نەدا ودەستان لە سوو خواردن ھەڵنەگرت، ئەوا بزانن ئیتر جەنگێکی گەورە لەگەڵ خوا وپێغەمبەرەکەی ڕابگەیەنن، خۆ ئەگەر ھاتوو تەوبەتان کرد وگەڕانەوە بۆلای خوا وە وازتان ھێنا لە سوو خواردن، ئەوا سەرمایەکانی خۆتان لە قەرزارەکان بسێننەوە، وە ئیتر نە ئێوە ستەم لەکەس بکەن بەوەی زیاد لە سەرمایەکەی خۆتان وەربگرنەوە، وە نە ئەوانیش ستەمتان لێ بکەن کە کەمتر لە ماڵەکەی خۆتان بۆ بگێڕنەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِن كَانَ ذُو عُسۡرَةٖ فَنَظِرَةٌ إِلَىٰ مَيۡسَرَةٖۚ وَأَن تَصَدَّقُواْ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
جا ئەگەر ھاتوو ئەو کەسەی کە داوای قەرزەکەی لێ دەکەیتەوە ھەژار و نەدار وکەم دەست بوو نەیدەتوانی قەرزەکەت بداتەوە ئێوە دانەوەی قەرزەکەی بۆ دوابخەن تا ئەو کاتەی خوای گەورە بۆی دەلوێنێت وقەرزەکەت دەداتەوە، خۆ ئەگەر قەرزارەکە ھەر توانای دانەوەی قەرزەکەی نەبوو، ئەوا ئەگەر لە ھەموو قەرزەکە خۆش بن یان لە بەشێکی خۆش بن باشتر وچاکترە بۆتان، ئەگەر ئێوە بزانن ئەو کارە چی فەزڵ وپاداشتێکی گەورەی ھەیە لای خوای گەورە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَٱتَّقُواْ يَوۡمٗا تُرۡجَعُونَ فِيهِ إِلَى ٱللَّهِۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفۡسٖ مَّا كَسَبَتۡ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ
ئەی خەڵکینە بترسن لەو ڕۆژەی کە دەگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە، وە پاشان ھەموو کەسێک پاداشت و تۆڵەی بۆ هەیه لەسەر ئەو کاروکردەوانەی ئەنجامیداوه، وە ھیچ کەسێکیش ستەمی لێ ناکرێت به كەم كردنەوەی پاداشتی چاكەكانی، یان زیادبوونی سزاكەی به هۆی خراپەكانیەوه.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• من أعظم الكبائر أكل الربا، ولهذا توعد الله تعالى آكله بالحرب وبالمحق في الدنيا والتخبط في الآخرة.
گەورەترین گوناھە گەورەکان بریتیە لە سوو خواردن، بۆیە خوای گەورە ھەڕەشی گەورەی کردووە لەو کەسەی کە سوو دەخوات بەوەی شەڕی لەگەڵدا ڕاگەیاندووە، وە بەرەکەتیش لەماڵو سامانی ھەڵدەگرێت لە دونیادا، وە لەڕۆژی دواییشدا بەسەرخۆشی ولاشەیەکی لار وخێچەوە زیندوو دەکرێتەوە و حەشر دەکرێت.

• الالتزام بأحكام الشرع في المعاملات المالية ينزل البركة والنماء فيها.
پابەند بوون بە حوکمەکانی شەریعەتی ئیسلام لە تەواوی مامەڵە داراییەکاندا، ھۆکارێکە بۆ پیت وبەرەکەت وگەشە کردنی لەلایەن خوای گەورەوە.

• فضل الصبر على المعسر، والتخفيف عنه بالتصدق عليه ببعض الدَّين أو كله.
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر گەورەیی فەزڵی ئارامگرتن لەسەر ئەو کەسەی توانای دانەوەی قەرزی نیە، یان ھەندێکی سووک بکەیت لەسەری، بەوەی لێی خۆش بێت ونیەتی خێری لێ بھێنیت، یان دەست ھەڵگرێت لە ھەندێکی.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيۡنٍ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى فَٱكۡتُبُوهُۚ وَلۡيَكۡتُب بَّيۡنَكُمۡ كَاتِبُۢ بِٱلۡعَدۡلِۚ وَلَا يَأۡبَ كَاتِبٌ أَن يَكۡتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ ٱللَّهُۚ فَلۡيَكۡتُبۡ وَلۡيُمۡلِلِ ٱلَّذِي عَلَيۡهِ ٱلۡحَقُّ وَلۡيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ وَلَا يَبۡخَسۡ مِنۡهُ شَيۡـٔٗاۚ فَإِن كَانَ ٱلَّذِي عَلَيۡهِ ٱلۡحَقُّ سَفِيهًا أَوۡ ضَعِيفًا أَوۡ لَا يَسۡتَطِيعُ أَن يُمِلَّ هُوَ فَلۡيُمۡلِلۡ وَلِيُّهُۥ بِٱلۡعَدۡلِۚ وَٱسۡتَشۡهِدُواْ شَهِيدَيۡنِ مِن رِّجَالِكُمۡۖ فَإِن لَّمۡ يَكُونَا رَجُلَيۡنِ فَرَجُلٞ وَٱمۡرَأَتَانِ مِمَّن تَرۡضَوۡنَ مِنَ ٱلشُّهَدَآءِ أَن تَضِلَّ إِحۡدَىٰهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحۡدَىٰهُمَا ٱلۡأُخۡرَىٰۚ وَلَا يَأۡبَ ٱلشُّهَدَآءُ إِذَا مَا دُعُواْۚ وَلَا تَسۡـَٔمُوٓاْ أَن تَكۡتُبُوهُ صَغِيرًا أَوۡ كَبِيرًا إِلَىٰٓ أَجَلِهِۦۚ ذَٰلِكُمۡ أَقۡسَطُ عِندَ ٱللَّهِ وَأَقۡوَمُ لِلشَّهَٰدَةِ وَأَدۡنَىٰٓ أَلَّا تَرۡتَابُوٓاْ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً حَاضِرَةٗ تُدِيرُونَهَا بَيۡنَكُمۡ فَلَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَلَّا تَكۡتُبُوهَاۗ وَأَشۡهِدُوٓاْ إِذَا تَبَايَعۡتُمۡۚ وَلَا يُضَآرَّ كَاتِبٞ وَلَا شَهِيدٞۚ وَإِن تَفۡعَلُواْ فَإِنَّهُۥ فُسُوقُۢ بِكُمۡۗ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۖ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱللَّهُۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ
ئەی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوای گەورە و پێغەمبەرەکەی، ئەگەر ھاتوو ھەندێکتان لەگەڵ ھەندێکی ترتان مامەڵەتان بە قەرزەوە کرد بۆ ماوەیەکی دیاری کراو، ئەوە بینووسن، وە با نووسەرێکی خاوەنداد لەنێو خۆتان بە دادگەرانە وبەھەق وبەویژدان بینوسێت کە موافیقی شەریعەتی ئیسلام بێت، وە نابێت ھیچ نوسەرێک سەرپێچی بکات لە نوسینی ئەو قەرزەی کە ھاوتای ئەوەیە کە خوای گەورە فێری کردووە لەنووسینی قەرز بەدادگەرانە، جا ئەگەر داوایان لێکرد دەبێت بینوسێت، جا ئەگەر قەرزارەکە خوینەوار نەبوو، دەبێت خۆی ئەو ھەقەی لەسەریەتی ڕوونی بکاتەوە ونووسەرەکەش بینوسێت تاوەکو وەک دان پێدانانێک تۆمار بکرێت لەسەر ئەو ھەقەی لەسەریەتی، دەبێت لە خوای گەورە بترسێت وە لەکاتی نووسینی قەرزەکەدا کەموکورتی لە ئەندازە وجۆر و شێوازی قەرزەکە نەکات، جا ئەگەر ھاتوو ئەو کەسەی کە قەرزەکەی لەسەرە ھەڵسوکەوتی باش نەبوو، یان لاواز بوو لەبەر مناڵی یان جۆرێک لە شێتی ھەبوو، یان نەیدەتوانی ئەوەی پێویستە بیڵێ و بنوسرێت لەبەر لاڵی یان لەبەر نەخۆشی، ئەوا با سەرپەرشتکارەکەی کە بەرپرسە لێی بە ھەق وبەویژدان وبەدادەگەرانە لەبری ئەو سەنەدی قەرزەکەی بخوێنێتەوە و نوسەرەکەش بینوسێت، دەبێت دوو پیاوی ژیری دادگەریش بکەنه شاھید لەسەر ئەم قەرزە، جا ئەگەر دوو پیاو دەست نەکەوت، با پیاوێک و دوو ژن کە لە دین و ئەمانەتیان ڕازین شاھیدی بدەن، تاوەکو ئەگەر ھاتوو یەکێک لە ژنەکان شتێکی لەبیرچوو ئەوی تریان بیری بخاتەوە، وە ئەگەر ھاتوو شاھیدەکان بانگکران بۆ شاھیدی دان لەسەر ئەو قەرزە نابێت ڕێگربن وخۆیان لەو شاھیدیە بەدوور بگرن، وە دەبێت شاھیدیەکەیان بدەن ئەگەر داوایان لێکرا، وە نابێت ماندوو بن لە نووسینی ماوەی قەرز زۆر بێت یان کەم، دەبێت بزانن کە نووسینی قەرز لای خوای گەورە دادەگەرانەتر وپەسەندترە لای خوای گەورە، وە چاکتریش دەتوانن شاھیدیەکە بدەن وە کەمتریش جێگای گومان و دوو دڵی دەبێت، قەرزەکانتان ھەمووی بنوسن مەگەر کاتێک نەبێت کە بازرگانی کردن لەنێوانتان کاڵاکان دەست بەدەست و پارەکەی بەنەقدی بێت، ئەو کاتە ھیچ گرفت نابێت کە نەینوسن چونکە ھیچ پێویست بە نوسین ناکات، خوای گەورە ڕێگای داوە کە شاھیدی بگرن لەکاتی کڕین وفرۆشتندا تاوەکو ڕێگر بێت لە ناکۆکی وناخۆشی لە نێوانتاندا، وە نابێت بەھیچ شێوەیەک زیان بە نووسەر و شاھیدەکان بگەیەنرێت وئازاریان بدرێت، وە دروست نیە بۆ ئەوانیش کە زیان بەو کەسانە بگەیەنن کە داوای شاھیدی و نوسینیان کردووە، چونکە کارێکی لەو شێوەیە دەرچوونە لە فەرمان وگوێڕایەڵی خوای گەورە بۆ سەرپێچی کردنی، جا ئەی باوەڕداران لەخوا بترسن بەوەی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن و دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە قەدەغەی کردوون، خوای گەورەش فێری زانست وکاروباری ئاینەکەتان دەکات ئەوەی کە چاکەی دونیا ودواڕۆژتانی تێدایە، وە خوای گەورەش بە ھەموو شتێک زانایە و ھیچ شتێکی لێ وون نابێت.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• وجوب تسمية الأجل في جميع المداينات وأنواع الإجارات.
مەشروعیەتی بەدیکۆمێنتکردنی قەرز وھەموو مامەڵە داراییەکانی تر، بۆ ئەوەی ناکۆکی و جیاوازی دروست نەبێت.

جێگیربوونی سەرپەرشتیاری کردنی مناڵانی تەمەن خوار باڵغ بوو، جا بەھۆی نەتوانینیانەوە بێت، یان بەھۆی کەم فامی یان بەھۆی مناڵی وکەم تەمەنییانەوە بێت.

مەشروعیەتی شاھیدیدان لەسەر داننان بە قەرز و ھەموو مافەکانی تر.

لە باشی و تەواویەکانی نوسین و دادگەری ئەوەیە کە نووسەر بەباشی توانای داڕشتن و ھەڵبژاردنی دەستەواژە شیاو ومتمانەپێکراوەکانی ھەبێت، ھەموو مامەڵەیەک بەپێی خۆی دەستەواژەی گونجاوی بۆ ھەڵببژێررێت.

دروست نیە بەھۆی دیکۆمێنتکردنی مافە داراییەکان ونوسینیانەوە زەرەر وزیان بگەیەنرێت بەھیچ کەسێک، نە لەتەرەفی خاوەن مافەکانەوە، وە نە لەتەرەفی ئەو کەسانەی کە گرێبەستەکان دەنوسن و شاھیدی لەسەر دەدەن.

۞ وَإِن كُنتُمۡ عَلَىٰ سَفَرٖ وَلَمۡ تَجِدُواْ كَاتِبٗا فَرِهَٰنٞ مَّقۡبُوضَةٞۖ فَإِنۡ أَمِنَ بَعۡضُكُم بَعۡضٗا فَلۡيُؤَدِّ ٱلَّذِي ٱؤۡتُمِنَ أَمَٰنَتَهُۥ وَلۡيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥۗ وَلَا تَكۡتُمُواْ ٱلشَّهَٰدَةَۚ وَمَن يَكۡتُمۡهَا فَإِنَّهُۥٓ ءَاثِمٞ قَلۡبُهُۥۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ عَلِيمٞ
ئەگەر ھاتوو لەسەفەردا بوون وە ھیچ نووسەرێکیشتان دەست نەکەوت کە گرێبەستی قەرزەکەتان بۆ بنوسێت، ھێندە بەسە قەرزارەکە بارمتەیەک بداتە خاوەن ھەقەکە، تاوەکو ببێتە متمانە و جێگای دڵنیایی بۆ خاوەن قەرزەکە کە ماڵەکەی بەفیڕۆ ناڕوات، تا ئەو کاتەی کە قەرزارەکە قەرزەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی، جا ئەگەر متمانەتان بەیەکتر ھەبوو ئەوا پێویست بە نووسین و شاھیدی گرتن و بارمتەدانان ناکات، ئەو کاتە قەرزەکە دەبێتە ئەمانەتێک لای قەرزارەکە و لە ئەستۆیدایە، وە پێویستە بیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی، وە لەخوا بترسێت وکەمتەرخەمی نەکات لە دانەوەی قەرزەکەی، جارێکی تر ڕوو دەکاتە شاھیدەکان وپێیان دەفەرموێت: کە ھەرکاتێک بانگ کران بۆ شاھیدی دان شاھیدیەکەیان نەشارنەوە، چونکە ھەر کەسێک شاھیدی بشارێتەوە بێگومان دڵی خۆی گوناھبار دەکات، وە دڵەكەی دڵی کەسێکی لەسنوور دەرچووە، وە خوای گەورە بەو کارانەی ئێوە ئەنجامی دەدەن ئاگادار وزانایە، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، وە لەسەر تەواوی ئەوەی دەیکەن پاداشت وسزا دەدرێنەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
لِّلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَإِن تُبۡدُواْ مَا فِيٓ أَنفُسِكُمۡ أَوۡ تُخۡفُوهُ يُحَاسِبۡكُم بِهِ ٱللَّهُۖ فَيَغۡفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ
ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە تەنھا موڵکی خوای گەورەیە، ھەر خوای گەورەش دروستی کردوون و بەڕێوەیشیان دەبات، جا ئەگەر ئەوەی له دڵ ودەرونتاندا ھەیە ئاشکرای بکەن یان بیشارنەوە ودەری نەخەن خوای گەورە پێی ئاگادارە وموحاسەبەیشتان دەکات لەسەری، دوای ئەوە خوای گەورە بە فەزڵ ورەحمی خۆی خۆش دەبێت لەو کەسەی کە دەیەوێت، وە بە دادگەری و حیکمەتی خۆی سزای ئەو کەسەش دەدات کە بیەوێت، بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا.
Os Tafssir em língua árabe:
ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَۚ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ لَا نُفَرِّقُ بَيۡنَ أَحَدٖ مِّن رُّسُلِهِۦۚ وَقَالُواْ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَاۖ غُفۡرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيۡكَ ٱلۡمَصِيرُ
پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) باوەڕی ھێنا بە تەواوی ئەوەی لە لایەن خوای گەورەوە دابەزیوە، ھەروەھا باوەڕدارانیش ھەر ھەمویان باوەڕیان ھێنا بە خوای گەورە، وە باوەڕیان بە ھەموو فریشتەکان ھێنا، وە بە ھەموو ئەو پەرتووکانەی دابەزیوون بۆ سەر پێغەمبەران، وە باوەڕیشیان بە تەواوی ئەو پێغەمبەرانەی ڕەوانەی کردوون، باوەڕیان پێ ھێنان و ووتیان: ئێمە جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ یەکێک لە پێغەمبەران، وە ووتیان: ئەی پەروەردگار ئەوەی فەرمانت پێکردین وئەوەش ڕێگریت لێکردن بیستمان، وە گوێڕایەڵ و ملکەچین بە ئەنجامدانی فەرمانەکانت و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانت، وە داوات لێدەکەین کە لێمان خۆش بیت ئەی پەروەردگارمان، چونکە سەرەنجام وگەڕانەوەمان لە ھەموو کاروبارێکماندا تەنھا ھەر بۆلای تۆیە.
Os Tafssir em língua árabe:
لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ لَهَا مَا كَسَبَتۡ وَعَلَيۡهَا مَا ٱكۡتَسَبَتۡۗ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذۡنَآ إِن نَّسِينَآ أَوۡ أَخۡطَأۡنَاۚ رَبَّنَا وَلَا تَحۡمِلۡ عَلَيۡنَآ إِصۡرٗا كَمَا حَمَلۡتَهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِنَاۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلۡنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِۦۖ وَٱعۡفُ عَنَّا وَٱغۡفِرۡ لَنَا وَٱرۡحَمۡنَآۚ أَنتَ مَوۡلَىٰنَا فَٱنصُرۡنَا عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ
خوای گەورە بەدەر لەتوانا و تاقەت ئەرک ناخاتە سەر ھیچ کەسێک، چونکە ئاینی پیرۆزی ئیسلام لەسەر ئاسانکاری بنیاتنراوە و ھیچ بارگرانی وقورسیەکی تێدا نیە، ھەر کەسێک ھەر کارێکی خێر وباش ئەنجام بدات ئەوە پاداشتی ئەوەی کردوویەتی بەبێ کەم وکوورتی وەری دەگرێتەوە، وە ھەر کەسیش ھەر تاوان و کارێکی خراپ ئەنجام بدات ئەوا سزاکەی وەردەگرێت، وە ھیچ کەسیش تاوان و خراپەی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت، پێغەمبەر و باوەڕداران ھەموو ووتیان: ئەی پەروەردگارمان ئەگەر فەرمانێکی تۆمان لەبیر چوو، وە یان بەھەڵە چووین لەکردنی کارێک یان گوفتارێک بەبێ مەبەست، لێمان مەگرە و سزامان مەدە لەسەری، ئەی پەروەردگارمان ھیچ ئەرکێکی گران وقورسمان لێ داوا مەکە کە نەتوانین ئەنجامی بدەین، وەک ئەو ئەرکانەی کە لەسەر پێش ئێمە داتنان، وەک جولەکەکان کە بەھۆی ستەم وزوڵمی خۆیانەوە سزات دان وداوای ئەرکی گرانت لێکردن ونەیانتوانی ئەنجامی بدەن، وە ئەرکێکی وا گران وقورسمان بەسەردا مەدە کە پێمان ھەڵنەگیرێت ولە تواناماندا نەبێت جێ بەجێی بکەین، ئەی پەروەردگارمان چاوپۆشی لەگوناھەکانمان بکە ولێمان خۆشبە وە بەفەزڵ ومیھرەبانی خۆت ڕەحمان پێ بکە، چونکە تەنھا ھەر تۆ پشت وپەنا وسەرخەرمانیت، دەسا بەسەر بێ باوەڕان وخوا نەناساندا سەرمان بخە.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• جواز أخذ الرهن لضمان الحقوق في حال عدم القدرة على توثيق الحق، إلا إذا وَثِقَ المتعاملون بعضهم ببعض.
دروستە بۆ دڵنیایی لە وەرگرتنەوەی مافەکان بارمتە وەربگیرێت، لە حاڵەتێکدا ئەگەر ھاتوو نەتوانرا مافەکان دیکۆمێنت بکرێن، مەگەر کاتێک نەبێت ئەو کەسانەی کە مامەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەن متمانەیان بەیەکتر ھەبێت.

• حرمة كتمان الشهادة وإثم من يكتمها ولا يؤديها.
حەرامە شاھیدی دان بشارێتەوە و جێ بەجێ نەکرێت، وە ئەو کەسەشی شاھیدی دان دەشارێتەوە و نەیدات گوناھی دەگاتێ.

• كمال علم الله تعالى واطلاعه على خلقه، وقدرته التامة على حسابهم على ما اكتسبوا من أعمال.
کەمالی زانستی خوای گەورە کە ئاگادارە بەسەر کاروباری تەواوی دروستکراوەکانیدا، وە دەسەڵاتی تەواوی ھەیە لە لێپرسینەوەی ئەو کاروبارانەی ئەنجامی دەدەن.

• تقرير أركان الإيمان وبيان أصوله.
ڕوونکردنەوە و جەختکردنەوە لەسەر پایەکانى ئیمان و بنچینەکانى.

• قام هذا الدين على اليسر ورفع الحرج والمشقة عن العباد، فلا يكلفهم الله إلا ما يطيقون، ولا يحاسبهم على ما لا يستطيعون.
ئەم ئاینە پیرۆزە لەسەر ئاسانکاری و ھەڵگرتنی ناڕەحەتی وبارگرانی لەسەر بەندەکان ڕاوەستاوە، خوای گەورە داوای شتێکیان لێ ناکات کە لە توانایاندا نەبێت، وە لێپرسینەوەشیان لەگەڵدا ناکات لەسەر کارێک نەتوانن ئەنجامی بدەن.

 
Tradução dos significados Surah: Suratu Al-Baqarah
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Índice de tradução

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Fechar