Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (251) Surah: Suratu Al-Baqarah
فَهَزَمُوهُم بِإِذۡنِ ٱللَّهِ وَقَتَلَ دَاوُۥدُ جَالُوتَ وَءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلۡمُلۡكَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَعَلَّمَهُۥ مِمَّا يَشَآءُۗ وَلَوۡلَا دَفۡعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعۡضَهُم بِبَعۡضٖ لَّفَسَدَتِ ٱلۡأَرۡضُ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ ذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئەمجا طالوت وسوپاکەی بەیارمەتی خوای گەورە جالوت وسوپاکەیان تێکشکاندا، داوادیش-کە ئەو کاتە سەربازێک بوو لە سوپاکەی طالوت- جالوتی سەرکردەی بێباوەڕانی کوشت، لەوەودوایش خوای گەورە موڵکی پاشایەتی و پێغەمبەرایەتی پێبەخشی، وە ھەرچی خوای گەورە خۆی وویستی فێری جۆرەھا زانستی کرد، ئەوەی بۆ دونیا ودواڕۆژ بەکەڵک دەھات بۆی ڕەخساند، وە ئەگەر سوننەتی خوای گەورە وانەبوایە ھەندێک لەو خەڵکە خراپەکارەی بە ھەندێکی تر لەو خەڵکە چاکەکارە لەناو نەبردایە، ئەوا ئێستا ئەم زەویە بە خراپەی خراپەکاران وێران بوو بوو، بەڵام خوای گەورە خاوەنی فەزڵ وچاکەیە بەسەر تەواوی دروستکراوەکانیەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• من حكمة القائد أن يُعرِّض جيشه لأنواع الاختبارات التي يتميز بها جنوده ويعرف الثابت من غيره.
یەکێک لە ژیری وداناییەکانی ھەر سەرکردەیەک ئەوەیە کە سوپاکەی بەچەند شێوەیەک تاقی بکاتەوە، تاوەکو سەربازە دڵسۆز ودامەزراوەکانی لەوانی تر جیا بکاتەوە.

• العبرة في النصر ليست بمجرد كثرة العدد والعدة فقط، وإنما معونة الله وتوفيقه أعظم الأسباب للنصر والظَّفَر.
پەند وگرنگی لەسەرکەوتن تەنھا بە زۆری وکەمی سەرباز و چەک وچۆڵ وتەقەمەنی نیە، بەڵکو یارمەتی خوای گەورە وتەوفیقی ئەو گەورەترین ھۆکاری سەرکەوتن وزاڵ بوونە بەسەر دوژمندا.

• لا يثبت عند الفتن والشدائد إلا من عَمَرَ اليقينُ بالله قلوبَهم، فمثل أولئك يصبرون عند كل محنة، ويثبتون عند كل بلاء.
لەکاتی بەڵاو ناڕەحەتی وتەنگانەدا تەنھا ئەوانە دامەزراو وجێگیرین کە دڵەکانیان بە دڵنیایی ویەقین بە خوای گەورە ئاوەدان کردوەتەوە، نمونەی ئەوانە لەکاتی ھەموو ناڕەحەتی وتەنگانەیەکدا خۆڕاگرن، وە لەکاتی ھەموو بەڵا وناخۆشیەکیشدا جێگیر ودامەزراون.

• الضراعة إلى الله تعالى بقلب صادق متعلق به من أعظم أسباب إجابة الدعاء، ولا سيما في مواطن القتال.
ھانا وپەنا بردن بۆ خوای گەورە بە دڵێکی ڕاستگۆ وپڕ لە باوەڕ گەورەترین ھۆکاری گیرا بوونی نزا وپاڕانەوەیە، بەتایبەت لەکاتی جەنگ وڕووبەڕوبونەوەدا.

• من سُنَّة الله تعالى وحكمته أن يدفع شر بعض الخلق وفسادهم في الأرض ببعضهم.
سوننەت وحیکمەتی خوای گەورە وایە شەڕ وخراپەی ھەندێک لە دروستکراوەکانی بە ھەندێکی تر لە دروستکراوەکانی لەناو دەبات.

 
Tradução dos significados Versículo: (251) Surah: Suratu Al-Baqarah
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Índice de tradução

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Fechar