Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Índice de tradução


Tradução dos significados Surah: Suratu At-Tariq   Versículo:

سورەتی الطارق

Dos propósitos do capítulo:
بيان قدرة الله وإحاطته في خلق الإنسان وإعادته.
ڕوونکردنەوەى دەسەڵات و تواناى خواى گەورە لە خوڵقاندنی مرۆڤ و دووبارە زیندووکردنەوەى.

وَٱلسَّمَآءِ وَٱلطَّارِقِ
اللە -تەعاﻻ- سوێند دەخوات بەئاسمان وئەو ئەستێرانەیشی لەشەودا دەردەکەون.
Os Tafssir em língua árabe:
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلطَّارِقُ
-ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ئەو ئەستێرە گەورەیەی لەشەودا دەردەکەوێت چییە؟
Os Tafssir em língua árabe:
ٱلنَّجۡمُ ٱلثَّاقِبُ
ئەستێرەیەکە بە ڕووناکی ودرەوشاوەی خۆی تاریکی شەو كون دەكات.
Os Tafssir em língua árabe:
إِن كُلُّ نَفۡسٖ لَّمَّا عَلَيۡهَا حَافِظٞ
سوێند بەھەموو ئەوانە ھیچ کەسێک نییە چاودێری بەسەرەوە نەبێت (ھەموو کەس دوو فریشتە کردەوەکانی تۆمار دەکەن یەکێکیان چاکەکان وئەوی دیکەش خراپەکان)، بۆ لێپرسینەوەی ڕۆژی قیامەت.
Os Tafssir em língua árabe:
فَلۡيَنظُرِ ٱلۡإِنسَٰنُ مِمَّ خُلِقَ
(واتە مرۆڤـــ بۆ ئەوەندە سەرکەشە) دەبا تەماشا بکات وسەرنج بدات کە اللە -تەعاﻻ- لە چی بەدیھێناوە، تاوەکو دەسەڵاتی ئەو زاتە پیرۆزەی بۆ دەرکەوێت وبێ توانایی وبێ دەسەڵاتی مرۆڤیشی بۆ ڕوون بێتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
خُلِقَ مِن مَّآءٖ دَافِقٖ
اللە -تەعاﻻ- بەدیھێناوە لە ئاوێکی ھەڵقوڵاو -فڕێدراو- کەدەڕژێتە ناو منداڵدانەوە (واتە لە ئاوی پیاو وھێلکەدانی ئافرەت).
Os Tafssir em língua árabe:
يَخۡرُجُ مِنۢ بَيۡنِ ٱلصُّلۡبِ وَٱلتَّرَآئِبِ
ئەو ئاوە دەردەچێت لەناوەندی مۆرگەی ئێسکی پشتی پیاو، ودانەی پەراسووەکانی سینگی ئافرەتەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّهُۥ عَلَىٰ رَجۡعِهِۦ لَقَادِرٞ
بێگومان اللە -تەعاﻻ- کە مرۆڤی بەدیھێناوە لەو ئاوە قێزەونە، بەدەسەڵات و بەتوانایشە لەسەر زیندوو کردنەوەی پاش مردنی وڕزانی لەخاکدا، بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
يَوۡمَ تُبۡلَى ٱلسَّرَآئِرُ
لە ڕۆژێکدا (کە ڕۆژی دواییە) ھەموو نھێنی وڕاز ونیاز وبیروباوەڕێکی ناو دڵەکان ئاشکرا دەکرێت، ئیتر لەو ڕۆژەدا چاکەکاران جیا دەکرێنەوە لە خراپەکاران.
Os Tafssir em língua árabe:
فَمَا لَهُۥ مِن قُوَّةٖ وَلَا نَاصِرٖ
ئادەمیزاد لەو ڕۆژەدا ھیچ ھێز وپشتیوانێکی نییە کە ڕزگاری بکات لەسزای اللە -تەعاﻻ-، وە ھیچ یارمەتیدەرێکی نییە یارمەتی بدات.
Os Tafssir em língua árabe:
وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلرَّجۡعِ
اللە -تەعاﻻ- سوێند دەخوات بە ئاسمانی خاوەن باران، چونکە لەوێوە جار لەدوای جار دەبارێتە سەر زەوی.
Os Tafssir em língua árabe:
وَٱلۡأَرۡضِ ذَاتِ ٱلصَّدۡعِ
وە سوێند دەخوات بە زەوی خاوەن درز وقڵیش (کە بەھۆی دەرھاتنی دار ودرەخت وبەرهەم وڕووەکەوە درزی تێ دەبێت).
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّهُۥ لَقَوۡلٞ فَصۡلٞ
بێگومان ئەم قورئانە پیرۆزەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم- وتەی جیاکەرەوەیە، ھەق لە پوچەڵ -باتڵ-، وڕاستی لەدرۆ جیا دەکاتەوه.
Os Tafssir em língua árabe:
وَمَا هُوَ بِٱلۡهَزۡلِ
ئەم قورئانە وتەی گاڵتە وگەپ وناڕەوا وبێھوودە نییە، بەڵکو وتەی ھەق وڕاستیە.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّهُمۡ يَكِيدُونَ كَيۡدٗا
بێگومان بێباوەڕان، ئەوانەی باوەڕیان نیە بەوەی پێغەمبەرەکەیان بۆی ھێناون، ھەردەم خەریکی پیلان وفڕوفێڵن بۆ ئەوەی لەمپەر وکۆسپ بۆ بانگەوازەکەی دروست بکەن، وپوچەڵی بکەنەوە.
Os Tafssir em língua árabe:
وَأَكِيدُ كَيۡدٗا
وە منیش پیلان ونەخشەی خۆم دەخەمە کار بۆ ئاشکرا کردنی ئاینی ھەق وڕاستی ولەناو بردنی پوچەڵ -ناڕەوا-.
Os Tafssir em língua árabe:
فَمَهِّلِ ٱلۡكَٰفِرِينَ أَمۡهِلۡهُمۡ رُوَيۡدَۢا
جا تۆیش -ئەی پێغەمبەر- پەلە مەکە لەو بێباوەڕانه، وکەمێک مۆڵەتیان بدە ولێیان بوەستە، وپەلە مەکە سەبارەت بە سزادان ولەناوبردنیان.
Os Tafssir em língua árabe:
Das notas do versículo nesta página:
• تحفظ الملائكة الإنسان وأعماله خيرها وشرها ليحاسب عليها.
فریشتەکان مرۆڤ وکردەوەکانی دەپارێزن، بەچاکە وخراپەیەوە، بۆئەوەی لەڕۆژی دواییدا لێپرسینەوەی لەسەر بکرێت لەگەڵیدا.

• ضعف كيد الكفار إذا قوبل بكيد الله سبحانه.
لاوازی فرت وفێڵی بێباوەڕان، ئەگەر بەراوورد بکرێت بەنەخشە وپیلانی اللە -سبحانە وتعالی-.

• خشية الله تبعث على الاتعاظ.
ترسان لە اللە -تەعاﻻ- وا دەکات لەمرۆڤ پەند وئامۆژگاری وەربگرێت لەڕێنوونی وڕێنماییەکانی قورئان.

 
Tradução dos significados Surah: Suratu At-Tariq
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Índice de tradução

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Fechar