Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Versículo: (17) Surah: Suratu Al-Haqqah
وَٱلۡمَلَكُ عَلَىٰٓ أَرۡجَآئِهَاۚ وَيَحۡمِلُ عَرۡشَ رَبِّكَ فَوۡقَهُمۡ يَوۡمَئِذٖ ثَمَٰنِيَةٞ
[ وَالْمَلَكُ عَلَى أَرْجَائِهَا ] وه‌ فریشته‌كانیش له‌ملاو له‌ولای ئاسمانه‌وه‌ ڕاوه‌ستاون، یاخود لای ده‌رگاكانی ئاسمانه‌وه‌ ڕاوه‌ستاون و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ن كه‌ فه‌رمانیان پێ بكات دابه‌زنه‌ سه‌ر زه‌وی و ده‌وری زه‌وی بگرن [ وَيَحْمِلُ عَرْشَ رَبِّكَ فَوْقَهُمْ يَوْمَئِذٍ ثَمَانِيَةٌ (١٧) ] له‌سه‌رووی ئه‌مانیشه‌وه‌ له‌سه‌رووی ئاسمانیشه‌وه‌ هه‌شت مه‌لائیكه‌ت، یان هه‌شت پۆل و كۆمه‌ڵ مه‌لائیكه‌ت عه‌رشی خوای گه‌وره‌یان هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ له‌وپه‌ڕی گه‌وره‌ییدان وه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێ كه‌س نازانێ ژماره‌یان چه‌نده‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (خواى گه‌وره‌ رێگاى دام باسى فریشته‌یه‌ك له‌ فریشته‌كانى هه‌ڵگرى عه‌رشى خواى گه‌وره‌ بكه‌م كه‌ نێوان نه‌رمى گوێى تا بان شانى ماوه‌ى حه‌وت سه‌د ساڵه‌).
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Versículo: (17) Surah: Suratu Al-Haqqah
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar