Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin * - Índice de tradução


Tradução dos significados Surah: Suratu Al-Ghashiyah   Versículo:

سورەتی الغاشیة

هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلۡغَٰشِيَةِ
سووره‌تی (غاشیه‌) (واته‌: داپۆشه‌ر) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٢٦) ئایه‌ته‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربان و ڕۆژانی جومعه‌دا له‌ ڕكاتی یه‌كه‌مدا سووڕه‌تی (ئه‌علا)ی ئه‌خوێند وه‌ له‌ ڕكاتی دووه‌مدا سووڕه‌تی (غاشیه‌)ی ئه‌خوێند . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ (١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی غاشیه‌ت بۆ هاتووه‌ یاخود [ هَلْ ] به‌ ماناى (قَد) دێت، واته‌: به‌دڵنیایی بۆت هاتووه‌و خوای گه‌وره‌ بۆی باسكردووى (الْغَاشِيَةِ) ناوێكه‌ له‌ ناوه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت، پێی ئه‌ووترێ: (الْغَاشِيَةِ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ ناخۆشی و ترسناكییه‌كانی هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌گرێته‌وه‌و دایانئه‌پۆشێ.
Os Tafssir em língua árabe:
وُجُوهٞ يَوۡمَئِذٍ خَٰشِعَةٌ
[ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ خَاشِعَةٌ (٢) ] له‌و ڕۆژه‌دا كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ كۆمه‌ڵێك ڕوو كه‌ ڕووی كافران و بێ باوه‌ڕانه‌ زه‌لیل و شۆڕه‌و سزاو ئازاری پێوه‌ دیاره‌.
Os Tafssir em língua árabe:
عَامِلَةٞ نَّاصِبَةٞ
[ عَامِلَةٌ نَاصِبَةٌ (٣) ] ئه‌مه‌ ڕووی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ له‌ دونیادا كارو كرده‌وه‌ی زۆریان كردووه‌و خۆیان ماندوو كردووه‌ به‌ڵام ته‌نها ماندووبوونیان بۆ ماوه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانیان به‌ گوێره‌ی شه‌ریعه‌ت نه‌بووه‌و له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه‌ - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ئه‌مه‌ كافران و بیدعه‌چیانیش ئه‌گرێته‌وه‌، هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌كانی له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - نه‌بێت و بیدعه‌ بێ خوای گه‌وره‌ لێی قبووڵ ناكات و ته‌نها ماندووبوونی بۆ ئه‌مێنێته‌وه‌و له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا په‌شیمان ئه‌بێ وه‌ سزا ئه‌درێ له‌سه‌ر ئه‌و بیدعانه‌ی كه‌ كردوویه‌تی.
Os Tafssir em língua árabe:
تَصۡلَىٰ نَارًا حَامِيَةٗ
[ تَصْلَى نَارًا حَامِيَةً (٤) ] هیچ پاداشتێكی نیه‌ به‌ڵكو ئه‌چێته‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ كه‌ ئاگرێكه‌ سووتێنه‌ره‌، ئیمامی عومه‌ر (خوای لێ ڕازی بێ) به‌ڵای په‌رستگای قه‌شه‌یه‌كدا تێپه‌ڕی بانگی كرد ئه‌ی قه‌شه‌؟ ئه‌ویش هاته‌ ده‌ره‌وه‌، ئیمامی عومه‌ر ته‌ماشای كردو ده‌ستی به‌گریان كرد، وتیان: ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران بۆچی گریای؟ چی تۆی هێنایه‌ گریان؟ فه‌رمووی: ئه‌م ئایه‌ته‌م بیر كه‌وته‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: (عَامِلَةٌ نَاصِبَةٌ (٣) تَصْلَى نَارًا حَامِيَةً (٤)) ئه‌مه‌ منی گریاند، چه‌ندێك عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كات چه‌ندێك خۆی ماندوو ئه‌كات به‌ڵام هیچ ئه‌جرو پاداشتێكی نیه‌، (ابن عه‌باس) ئه‌فه‌رمووێ: مه‌به‌ست پێی گاوره‌كانه‌، وه‌ وتمان: جووله‌كه‌و گاورو سه‌رجه‌م كافران و ئه‌هلی بیده‌عیش ئه‌گرێته‌وه‌، وه‌ وتراوه‌: ئه‌وانه‌ن له‌ دونیادا مه‌عصیه‌ت ئه‌كه‌ن به‌ڵام له‌ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزای خوای گه‌وره‌دا ماندوو هیلاكن و به‌هیلاك ئه‌چن و ئه‌چنه‌ ناو ئاگرێك كه‌ له‌وپه‌ڕی گه‌رمیدایه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
تُسۡقَىٰ مِنۡ عَيۡنٍ ءَانِيَةٖ
{خواردن و خواردنه‌وه‌ى دۆزه‌خییه‌كان} [ تُسْقَى مِنْ عَيْنٍ آنِيَةٍ (٥) ] وه‌ خواردنه‌وه‌و ئاوێكیان پێ ئه‌درێ كه‌ له‌وپه‌ڕی گه‌رمی و كوڵاویدایه‌و به‌ ئاگری دۆزه‌خ كوڵاوه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
لَّيۡسَ لَهُمۡ طَعَامٌ إِلَّا مِن ضَرِيعٖ
[ لَيْسَ لَهُمْ طَعَامٌ إِلَّا مِنْ ضَرِيعٍ (٦) ] وه‌ هیچ خواردنێكیان بۆ نیه‌و پێ نادرێت ته‌نها (ضَرِيع) نه‌بێ كه‌ دڕكێكه‌ قوڕه‌یش له‌ به‌هاردا پێی ئه‌ڵێن: (شیبڕه‌ق) وه‌ له‌ هاویندا كه‌ وشك ئه‌بێ پێی ئه‌ڵێن: (ضَرِيع) وه‌ دڕكێكی زۆری هه‌یه‌و زۆر تاڵه‌ وه‌كو گوژاڵك، وه‌ ژه‌هری هه‌یه‌و خراپترین و پیسترین خواردنه‌، كه‌ ئه‌چێته‌ قوڕگیان گیر ئه‌بێ نه‌ ده‌رئه‌چێ، نه‌ ده‌چێته‌ خواره‌وه‌ به‌ڵكو وه‌كو سزایه‌ك سزا ئه‌درێن پێی، (سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر) فه‌رموویه‌تی: هه‌ر زه‌قومه‌كه‌یه‌، (ابن عه‌باس) فه‌رموویه‌تی: دارێكه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خدا، وه‌ وتراوه‌: به‌رده‌، به‌هه‌رحاڵ واته‌ خراپترین خواردنه‌ كه‌ پێیان ئه‌درێ كاتێك كه‌ برسییانه‌ هیچ خواردنێكیان پێ نادرێ ته‌نها ئه‌و ضهریع و زه‌قوم و دڕكه‌ نه‌بێ.
Os Tafssir em língua árabe:
لَّا يُسۡمِنُ وَلَا يُغۡنِي مِن جُوعٖ
[ لَا يُسْمِنُ وَلَا يُغْنِي مِنْ جُوعٍ (٧) ] كاتێك كه‌ برسییان ده‌بێت و ده‌یخۆن هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ و له‌ برسێتی تێریان ناكات، وه‌ هیچ مه‌به‌ستێكیان پێى جێبه‌جێ نابێ به‌ڵكو وه‌كو زیاده‌ سزایه‌ك سزا ئه‌درێن پێی.
Os Tafssir em língua árabe:
وُجُوهٞ يَوۡمَئِذٖ نَّاعِمَةٞ
{رووگه‌شى به‌هه‌شتییه‌كان} [ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاعِمَةٌ (٨) ] پاشان خوای گه‌وره‌ دێته‌ سه‌ر باسی باوه‌ڕداران، كۆمه‌ڵێك ڕووی تر ئه‌وه‌نده‌ له‌ نازو نیعمه‌تدا بوونه‌ له‌ ده‌مو چاویانه‌وه‌ پێیانه‌وه‌ دیاره‌ كه‌ چه‌ندێك روویان گه‌شاوه‌و دره‌وشاوه‌یه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
لِّسَعۡيِهَا رَاضِيَةٞ
[ لِسَعْيِهَا رَاضِيَةٌ (٩) ] وه‌ ڕازین به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیا كردوویانه‌و خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌نده‌ پاداشتیان ئه‌داته‌وه‌ تا ڕازیان ئه‌كات.
Os Tafssir em língua árabe:
فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٖ
[ فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٍ (١٠) ] له‌ پله‌كانی سه‌ره‌وه‌ی به‌هه‌شتن، له‌وێ خوای گه‌وره‌ شوێنی بۆ داناون.
Os Tafssir em língua árabe:
لَّا تَسۡمَعُ فِيهَا لَٰغِيَةٗ
[ لَا تَسْمَعُ فِيهَا لَاغِيَةً (١١) ] له‌ناو به‌هه‌شتدا گوێیان له‌ هیچ قسه‌یه‌كی به‌تاڵ و پووچه‌ڵ و بێمانا نابێ.
Os Tafssir em língua árabe:
فِيهَا عَيۡنٞ جَارِيَةٞ
[ فِيهَا عَيْنٌ جَارِيَةٌ (١٢) ] له‌ناو به‌هه‌شتدا چه‌نده‌ها سه‌رچاوه‌ی خواردنه‌وه‌و ئاوی ڕۆیشتوو له‌ پێشیانه‌وه‌ ئه‌ڕوات و خوای گه‌وره‌ بۆی ئاماده‌ كردوون.
Os Tafssir em língua árabe:
فِيهَا سُرُرٞ مَّرۡفُوعَةٞ
[ فِيهَا سُرُرٌ مَرْفُوعَةٌ (١٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ چه‌نده‌ها جێگای به‌رزی بۆ ئاماده‌ كردوون كه‌ زۆر نه‌رمه‌و حۆرییه‌كانی له‌سه‌ر دانراوه‌، چه‌ندێك به‌رزه‌ به‌ڵام كه‌ بیانه‌وێ بچنه‌ سه‌ری خۆی نزم ئه‌بێته‌وه‌ بۆیان.
Os Tafssir em língua árabe:
وَأَكۡوَابٞ مَّوۡضُوعَةٞ
[ وَأَكْوَابٌ مَوْضُوعَةٌ (١٤) ] وه‌ چه‌نده‌ها كوپیان بۆ دانراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌یی و جۆره‌ها خواردنه‌وه‌كانی ترى پێ بخۆنه‌وه‌ كه‌ ئاره‌زووی ئه‌كه‌ن.
Os Tafssir em língua árabe:
وَنَمَارِقُ مَصۡفُوفَةٞ
[ وَنَمَارِقُ مَصْفُوفَةٌ (١٥) ] وه‌ جێگای باشیان بۆ ڕاخراوه‌و ریز كراوه‌و هه‌مووی له‌ ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌ دانراوه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
وَزَرَابِيُّ مَبۡثُوثَةٌ
[ وَزَرَابِيُّ مَبْثُوثَةٌ (١٦) ] وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بیانه‌وێ دابنیشن جێگای نه‌رم و ته‌نك و ناسكیان بۆ دانراوه‌و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى ٱلۡإِبِلِ كَيۡفَ خُلِقَتۡ
{تێڕامان له‌ دروستكراوه‌كانى خواى گه‌وره‌} [ أَفَلَا يَنْظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ (١٧) ] خوای گه‌وره‌ سه‌رنجی به‌نده‌كان ڕائه‌كێشێ ئه‌وه‌ بۆ ته‌ماشای حوشتر ناكه‌ن بزانن خوای گه‌وره‌ چۆن دروستی كردووه‌؟ چه‌ندێك سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ دروستی كردووه‌، چه‌ندێك به‌هێزه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا چه‌ندێك به‌ ئاسانی ئه‌توانی باری قورسی لێ بنێی، وه‌ گۆشت و شیره‌كه‌ی ئه‌خورێت و ئاوی ناو سكی به‌كار ئه‌هێنرێ، بۆ ته‌ماشا ناكه‌ن بزانن خوای گه‌وره‌ چۆن دروستی كردووه‌ تا بتانگه‌یه‌نێ به‌ یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌تان بۆ ده‌ركه‌وێ
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِلَى ٱلسَّمَآءِ كَيۡفَ رُفِعَتۡ
[ وَإِلَى السَّمَاءِ كَيْفَ رُفِعَتْ (١٨) ] وه‌ بۆ ته‌ماشای ئاسمان ناكه‌ن خوای گه‌وره‌ چۆن به‌رزی كردۆته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ كۆڵه‌كه‌ی له‌ ژێری ڕاگرتبێ، به‌بێ هیچ شتێك خوای گه‌وره‌ وه‌كو سه‌قفێكی پارێزراو به‌سه‌ر زه‌وییه‌وه‌ دایناوه‌و به‌رزی كردۆته‌وه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِلَى ٱلۡجِبَالِ كَيۡفَ نُصِبَتۡ
[ وَإِلَى الْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ (١٩) ] وه‌ بۆ ته‌ماشای شاخه‌كان ناكه‌ن چۆن خوای گه‌وره‌ چه‌قاندوویه‌تی به‌ناخی زه‌ویدا بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی نه‌جوولێت و نه‌هه‌ژێت.
Os Tafssir em língua árabe:
وَإِلَى ٱلۡأَرۡضِ كَيۡفَ سُطِحَتۡ
[ وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ (٢٠) ] وه‌ بۆ ته‌ماشای زه‌وی ناكه‌ن چۆن خوای گه‌وره‌ ڕایخستووه‌ تا سوودی لێ ببینن.
Os Tafssir em língua árabe:
فَذَكِّرۡ إِنَّمَآ أَنتَ مُذَكِّرٞ
[ فَذَكِّرْ إِنَّمَا أَنْتَ مُذَكِّرٌ (٢١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ یادیان بخه‌ره‌وه‌ تۆ ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌ی، واته‌: به‌زۆر ناتوانی ئیمان بخه‌یته‌ دڵیانه‌وه‌و ته‌نها ئیشی تۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان به‌جوانی پێ بگه‌یه‌نی و یادیان بخه‌یته‌وه‌و بیانترسێنی ئیشی تۆ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
لَّسۡتَ عَلَيۡهِم بِمُصَيۡطِرٍ
[ لَسْتَ عَلَيْهِمْ بِمُصَيْطِرٍ (٢٢) ] وه‌ تۆ تواناو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ت به‌سه‌ریاندا نیه‌ كه‌ به‌زۆر ئیمان بخه‌یته‌ دڵیانه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زۆر حه‌زی ئه‌كرد خه‌ڵكی موسڵمان بن و ئیمان بێنن وه‌ زۆر خۆی له‌گه‌ڵیاندا ماندوو ئه‌كرد.
Os Tafssir em língua árabe:
إِلَّا مَن تَوَلَّىٰ وَكَفَرَ
[ إِلَّا مَنْ تَوَلَّى وَكَفَرَ (٢٣) ] ته‌نها كه‌سانێك كه‌ پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن له‌ په‌ندو ئامۆژگاری و كرده‌وه‌ی چاك، وه‌ كوفر ئه‌كه‌ن.
Os Tafssir em língua árabe:
فَيُعَذِّبُهُ ٱللَّهُ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَكۡبَرَ
[ فَيُعَذِّبُهُ اللَّهُ الْعَذَابَ الْأَكْبَرَ (٢٤) ] ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌ سزا هه‌ره‌ گه‌وره‌كه‌یان ئه‌دا كه‌ بریتییه‌ له‌ سزای ئاگری دۆزه‌خ كه‌ به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌و له‌سه‌ریان سووك ناكرێ، وه‌ كه‌س نیه‌ ڕزگاریان بكات.
Os Tafssir em língua árabe:
إِنَّ إِلَيۡنَآ إِيَابَهُمۡ
[ إِنَّ إِلَيْنَا إِيَابَهُمْ (٢٥) ] به‌ دڵنیایی شوێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌مان له‌ دوای مردن هه‌ر بۆ لای خۆمانه‌و بۆ لای ئێمه‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و بۆ لای كه‌سی تر ناگه‌ڕێنه‌وه‌.
Os Tafssir em língua árabe:
ثُمَّ إِنَّ عَلَيۡنَا حِسَابَهُم
[ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُمْ (٢٦) ] پاشان به‌ دڵنیایى لێپرسینه‌وه‌یشیان له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ خۆمان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ین له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانیان كه‌ له‌ دونیادا وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌رانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌و ئیمانیان نه‌هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان نه‌كردووه‌، والله أعلم.
Os Tafssir em língua árabe:
 
Tradução dos significados Surah: Suratu Al-Ghashiyah
Índice de capítulos Número de página
 
Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin - Índice de tradução

Tradução dos significados do Nobre Alcorão para a língua Curda, traduzido por Salahuddin Abdul Carim

Fechar