Check out the new design

Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'igikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu. * - Ishakiro ry'ibisobanuro


Ibisobanuro by'amagambo Isura: Mariam   Umurongo:
يَٰيَحۡيَىٰ خُذِ ٱلۡكِتَٰبَ بِقُوَّةٖۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡحُكۡمَ صَبِيّٗا
یەحیا لەدایک بوو، جا کاتێک گەورە بوو، گەیشتە ئەو تەمەنەی قسەی لەگەڵ بکرێت، پێمان وت: ئەی یەحیا بە ھەرچی تواناتەوە ھەیە تەورات بگرە، وە ھێشتا ھەر مناڵ بوو تێگەیشتن و زانست و زانیاری و سووربوون لەسەر کارەکەیمان پێ بەخشی.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَحَنَانٗا مِّن لَّدُنَّا وَزَكَوٰةٗۖ وَكَانَ تَقِيّٗا
ھەروەھا ڕەحم و میھرەبانی خۆشەویستیمان پێ بەخشی، وە پاکمان کردەوە لە گوناھ و تاوان، وە یەحیا لەخواترس بوو، فەرمانەکانی ئەوی جێ بەجێ دەکرد، وە بەدوور بوو لە ڕێگری و نەھییەکانی.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَبَرَّۢا بِوَٰلِدَيۡهِ وَلَمۡ يَكُن جَبَّارًا عَصِيّٗا
ئەو چاکەکار بوو بەرامبەر دایک و باوکی، بەسۆز و نەرم و نیان بوو لەگەڵیان، بەباشی ھەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکردن، وە کەسێکی خۆبەزلزان و لوتبەرز نەبوو لەئاست تاعەت و گوێڕایەڵی پەروەردگار و دایک و باوکی، وە کەسێکی سەرپێچیکاریش نەبوو بەرامبەر پەروەردگار و دایک و باوکی.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَسَلَٰمٌ عَلَيۡهِ يَوۡمَ وُلِدَ وَيَوۡمَ يَمُوتُ وَيَوۡمَ يُبۡعَثُ حَيّٗا
درود و سڵاو و دڵنیایی لەلایەن خواوە بۆ ئەو، ھەر لەو ڕۆژەی لەدایک بوو، وە لەو ڕۆژەیش کە دەمرێت و لەم ژیانە دەگوازێتەوە، وە لەو ڕۆژەیش کە تێیدا زیندوو دەکرێتەوە لە ڕۆژی قیامەت ، ئەم سێ کات و شوێنە ترسناکترین قۆناغە کەمرۆڤ پێیدا تێپەڕ دەکات، بۆیە ئەگەر ھاتوو مرۆڤ لەو سێ قۆناغەدا دڵنیا و بێ ترس بوو، ئیتر لەوەو پاش ھیچ ترس و دڵەڕاوکێیەک ڕووی تێ ناکات.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مَرۡيَمَ إِذِ ٱنتَبَذَتۡ مِنۡ أَهۡلِهَا مَكَانٗا شَرۡقِيّٗا
- ئەی پێغەمبەر - باسی چیرۆک و بەسەرھاتی مەریم (سەلامی خوای لێ بێت) كه لەم قورئانەدا بۆت دابەزیووە بکە، کاتێک لە خزم و کەسوکارەکەی خۆی بەدوور گرت، لەلای ڕۆژھەڵاتی ئەوانەوە شوێنێکی بۆ خۆی دیاری کرد و بەتەنھا تێیدا مایەوە.
Ibisobanuro by'icyarabu:
فَٱتَّخَذَتۡ مِن دُونِهِمۡ حِجَابٗا فَأَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرٗا سَوِيّٗا
جا پەردەیەکی بۆ خۆی گێڕایەوە بۆ ئەوەی دوور بێت لەگەل و خزم و کەسوکارەکەی بۆ ئەوەی خەڵکی نەیبینێت لەکاتی پەرستنی پەروەردگاری، ئێمەیش جوبرەئیلمان (سەلامی خوای لێ بێت) لەسەر شێوەی مرۆڤێکی تەواو نارد بۆ لای، مەریەم ترسا لێی کە تووشی خراپەیەکی بکات.
Ibisobanuro by'icyarabu:
قَالَتۡ إِنِّيٓ أَعُوذُ بِٱلرَّحۡمَٰنِ مِنكَ إِن كُنتَ تَقِيّٗا
کاتێک مەریەم جوبرەئیلی لەسەر شێوەی مرۆڤێکی تەواو بینی، ڕووی تێکرد و پێی وت: من پەنا دەگرم بەخوای میھرەبان لەتۆ ئەگەر بێتو دووچاری خراپەیەکم بکەیت، ئەگەر تۆ کەسێکی خۆپارێز و لەخواترسیت.
Ibisobanuro by'icyarabu:
قَالَ إِنَّمَآ أَنَا۠ رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ لَكِ غُلَٰمٗا زَكِيّٗا
جوبرەئیل (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموو: من مرۆڤ نیم، بەڵکو من نێرراوێکم خوای گەورە ناردومی بۆ لای تۆ، بۆ ئەوەی بەفەرمانی خۆی کوڕێکی پاک و چاکت پێ ببەخشم.
Ibisobanuro by'icyarabu:
قَالَتۡ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَٰمٞ وَلَمۡ يَمۡسَسۡنِي بَشَرٞ وَلَمۡ أَكُ بَغِيّٗا
مەریەم بەسەر سوڕمانێکەوە وتی: من چۆن کوڕم دەبێت کە مێردم نەکردووە و ھیچ کەسێکی تریش دەستی لە دەستم نەکەوتووە، وە کەسێکی داوێن پیس و زیناکاریش نیم تا مناڵم لێی ببێت.
Ibisobanuro by'icyarabu:
قَالَ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٞۖ وَلِنَجۡعَلَهُۥٓ ءَايَةٗ لِّلنَّاسِ وَرَحۡمَةٗ مِّنَّاۚ وَكَانَ أَمۡرٗا مَّقۡضِيّٗا
جوبرەئیل (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموو: ئەوەی دەیڵێیت ڕاست و دروستە کە مێردت نەکردووە و کەسیش دەستی لەدەستت نەکەوتووە و داوێن پیسیش نیت، بەڵام پەروەردگارت (پاکو بێگەردی بۆ زاتی بەرزی ئەو) دەفەرموێت: بەدیھێنان و بەخشینی مناڵ، بەبێ شووکردن و بێ باوک بۆ من زۆر ئاسانە، بۆ ئەوەی ئەو مناڵەی پێت دەبەخشین ببێتە نیشانە و ئایەت و بەڵگەیەک بۆ خەڵکی لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە، وە چاکە و میھرەبانیەکیش بێت بۆ تۆ و ئەوانەیش باوەڕی پێ دەھێنن، بەدیھێنانی کوڕەکەت پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە و جێ بەجێ دەبێت، وە لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوە کە دەبێت ببێت.
Ibisobanuro by'icyarabu:
۞ فَحَمَلَتۡهُ فَٱنتَبَذَتۡ بِهِۦ مَكَانٗا قَصِيّٗا
دوای ئەوەی جوبرەئیل فووی کرد بە مەریەمدا سکی پڕ بوو، ئەوە بوو لەخەڵک دوور کەوتەوە و کەناری گرت.
Ibisobanuro by'icyarabu:
فَأَجَآءَهَا ٱلۡمَخَاضُ إِلَىٰ جِذۡعِ ٱلنَّخۡلَةِ قَالَتۡ يَٰلَيۡتَنِي مِتُّ قَبۡلَ هَٰذَا وَكُنتُ نَسۡيٗا مَّنسِيّٗا
ئەمجا ژانی مناڵ بوون گرتی و بردی بەرەو قەدی دار خورمایەک، مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) لەم کاتەدا وتی: ئای خۆزگە پێش ئەم ڕۆژە بمردایەم ، خۆزگە شتێک بومایە ھەر باس نەکرامایە، تاوەکو خەڵکی گومانی خراپیان پێ نەبردمایە.
Ibisobanuro by'icyarabu:
فَنَادَىٰهَا مِن تَحۡتِهَآ أَلَّا تَحۡزَنِي قَدۡ جَعَلَ رَبُّكِ تَحۡتَكِ سَرِيّٗا
عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) لە دایک بوو، لەدامێنی بەر بوویەوە لای پێیەکانیەوە بانگی لێکرد و پێی وت: ھیچ خەفەت مەخۆ، بێگومان خوای گەورە جۆگەلە ئاوێکی لەژێر پێتەوە بۆ ھەڵقوڵاندویت تاوەکو لێی بخۆیتەوە.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَهُزِّيٓ إِلَيۡكِ بِجِذۡعِ ٱلنَّخۡلَةِ تُسَٰقِطۡ عَلَيۡكِ رُطَبٗا جَنِيّٗا
ئەو قەدی دار خورما بگرە و ڕایوەشێنە، خورمایەکی تەڕ وتازەی گەییوت بۆ دێتە خوارەوە.
Ibisobanuro by'icyarabu:
Inyungu dukura muri ayat kuri Uru rupapuro:
• الصبر على القيام بالتكاليف الشرعية مطلوب.
ئارامگرتن لەسەر تەکلیف و داخوازییە شەرعییەکان داواکارییەکی پەروەردگارە و دەبێت مرۆڤی باوەڕدار پێی ھەڵسێت.

• علو منزلة بر الوالدين ومكانتها عند الله، فالله قرنه بشكره.
بەرزی و بڵندی پلە و پایەی چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوک لای خوای گەورە، چونکە خوای گەورە کردویەتی بە ھاوشانی شوکری نعمەت و بەخششەکانی خۆی.

• مع كمال قدرة الله في آياته الباهرة التي أظهرها لمريم، إلا أنه جعلها تعمل بالأسباب ليصلها ثمرة النخلة.
لەگەڵ ئەوەی خوای گەورە دەسەڵاتی ڕەھای گەورەی پێشانی مەریەمدا، بەوەی کوڕێکی بەبێ باوک پێ بەخشی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانی پێ دەکات کە ھۆکارێک بگرێتەبەر بۆ ئەوەی خورما تەڕ وتازەکەی بۆ بکەوێتە خوارەوە، پێی دەفەرموێت قەدی دار خورماکە ڕاوەشێنە.

 
Ibisobanuro by'amagambo Isura: Mariam
Urutonde rw'amasura numero y'urupapuro
 
Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'igikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu. - Ishakiro ry'ibisobanuro

Byasohowe n'ikigo Tafsir of Quranic Studies Center.

Gufunga