Check out the new design

Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'igikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu. * - Ishakiro ry'ibisobanuro


Ibisobanuro by'amagambo Isura: Mariam   Umurongo:
فَكُلِي وَٱشۡرَبِي وَقَرِّي عَيۡنٗاۖ فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ ٱلۡبَشَرِ أَحَدٗا فَقُولِيٓ إِنِّي نَذَرۡتُ لِلرَّحۡمَٰنِ صَوۡمٗا فَلَنۡ أُكَلِّمَ ٱلۡيَوۡمَ إِنسِيّٗا
ئەی مەریەم لەو خورما تەڕ و تازەیە بخۆ، وە لەو ئاوەیش بۆت ھەڵقوڵاوە بخۆرەوە، وە دڵ و دەرونت ئاسوودە بکە بە لەدایک بوونی مناڵە ساواکەت و ھیچ خەفەتیش مەخۆ، وە ئەگەر ھەر کەسێکیشت بینی پرسیاری لێکردیت سەبارەت بە مناڵە ساواکەت، بە ئاماژە تێی بگەیەنە کە: من لەسەری خۆمم پێویست کردووە لەبەر ڕەزامەندنی خوای میھرەبان قسە لەگەڵ ھیچ کەسێکدا نەکەم.
Ibisobanuro by'icyarabu:
فَأَتَتۡ بِهِۦ قَوۡمَهَا تَحۡمِلُهُۥۖ قَالُواْ يَٰمَرۡيَمُ لَقَدۡ جِئۡتِ شَيۡـٔٗا فَرِيّٗا
مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) کوڕەکەی ھەڵگرت و ھاتەوە بۆ ناو گەل و خزم و کەسوکارەکەی، ئەوانیش بەسەر سوڕمان و نکۆڵی لێکردنەوە پێیان وت: ئەی مەریەم بەڕاستی کارێکی نەشیاوی زۆر خراپی ئابڕوبەرانەت کردووە، بەوەی مناڵێکت ھێناوەتەوە بەبێ ئەوەی باوکی ھەبێت.
Ibisobanuro by'icyarabu:
يَٰٓأُخۡتَ هَٰرُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ ٱمۡرَأَ سَوۡءٖ وَمَا كَانَتۡ أُمُّكِ بَغِيّٗا
ئەی ئەو کەسەی لە خواپەرستیدا لە ھارون دەکەیت (ھارون پیاوێکی ساڵح و خواناس بوو، نەک ھارونی برای موسا پێغەمبەر) باوکت کەسێکی زیناکەر نەبووە، وە دایکیشت ئافرەتێکی داوێن پیس نەبووە، تۆ لە بنەماڵەیەکی پاک و خاوێن و ناوبانگ بەچاکەیت، چۆن بە مناڵێکی بێ باوکەوە ھاتویتەوە؟!
Ibisobanuro by'icyarabu:
فَأَشَارَتۡ إِلَيۡهِۖ قَالُواْ كَيۡفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِي ٱلۡمَهۡدِ صَبِيّٗا
مەریەمیش ئاماژەی کرد بۆ عیسای کوڕی (سەلامی خوای لێ بێت) کەلە بێشکەدا بوو، گەل و خزم و کەسوکارەکەیشی بەسەر سوڕمانەوە پێیان وت: چۆن قسە لەگەڵ مناڵێکی ساوای ناو بێشکەدا بکەین ؟!
Ibisobanuro by'icyarabu:
قَالَ إِنِّي عَبۡدُ ٱللَّهِ ءَاتَىٰنِيَ ٱلۡكِتَٰبَ وَجَعَلَنِي نَبِيّٗا
عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) ھاتەگۆ و فەرمووی: بەڕاستی من بەندەی اللە تەعالام، ئینجیلی پێداوم و كردوومی بە پێغەمبەرێک لە پێغەمبەرەکانی.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيۡنَ مَا كُنتُ وَأَوۡصَٰنِي بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ مَا دُمۡتُ حَيّٗا
وە لەھەر کوێیەکیش بم دەمکاتە کەسێکی سوودبەخش بۆ بەندەکانی، وە فەرمانیشی پێکردووم بە درێژایی تەمەنم نوێژ بکەم و زەکات بدەم.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَبَرَّۢا بِوَٰلِدَتِي وَلَمۡ يَجۡعَلۡنِي جَبَّارٗا شَقِيّٗا
وە چاکەکار و گوێڕایەڵی دایکم بم، وە نەیشی کردووم بە کەسێکی خۆبەزلزان و سەرپێچیکار لە بەرامبەر تاعەت و گوێرایەڵی پەروەردگارم.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَٱلسَّلَٰمُ عَلَيَّ يَوۡمَ وُلِدتُّ وَيَوۡمَ أَمُوتُ وَيَوۡمَ أُبۡعَثُ حَيّٗا
سەلامەتی و دڵنیایی خوام لە خراپەی شەیتان و یاریدەرەکانی لەسەر بێت ڕۆژێک لەدایک بووم، وە ڕۆژێک کە دەمرم، وە ڕۆژێکیش زیندوو دەکرێمەوە لە ڕۆژی قیامەتدا ، لەم سێ وێسگە ترسناکەدا شەیتان سەرم لێ نەشێوێنێت.
Ibisobanuro by'icyarabu:
ذَٰلِكَ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَۖ قَوۡلَ ٱلۡحَقِّ ٱلَّذِي فِيهِ يَمۡتَرُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا- ئەوەی کە باسکرا بەو سیفاتانەوە عیسای کوڕی مەریەمە، گوفتاری ڕاست و دروستیش سەبارەت بەو ھەر ئەمەیە، نەک ئەوەی گومڕاکان دەیڵێن، ئەوانەی گومان و دوو دڵن لەبارەیەوە و ڕایان جیاوازە سەبارەت بە ئەو.
Ibisobanuro by'icyarabu:
مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٖۖ سُبۡحَٰنَهُۥٓۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمۡرٗا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ
ھەرگیز بۆ خوا شیاو نییە مناڵ بۆ خۆی بڕیار بدات، پاکوبێگەردی بۆ ئەو لەوەی کارێکی وا بکات، ئەو ھەر کاڕێکی بوێت تەنھا ھێندەی بەسە بەو شتە بڵێ ببە بەبێ ئەوەی ھیچ شتێک ببێتە ڕێگر یەکسەر دەبێت، زاتێک ئەوە سیفات و دەسەڵاتی بێت بێگومان زۆر لەوە پاکوبێگەردترە کە پێویستی بە مناڵ ھەبێت و مناڵ بۆ خۆی بڕیار بدات.
Ibisobanuro by'icyarabu:
وَإِنَّ ٱللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمۡ فَٱعۡبُدُوهُۚ هَٰذَا صِرَٰطٞ مُّسۡتَقِيمٞ
وە بێگومان (اللە) تەعالا پاکوبێگەردی بۆ زاتی ئەو، پەروەردگاری من و پەروەردگاری ھەموو ئێوەیشە، کەوابێت تەنھا ھەر ئەو بپەرستن، ئەوەی بۆم باسکردن ئەوە ڕێگای ڕاست و دروستە کەبەندەکان دەگەیەنێتە ڕەزامەندی خوای گەورە.
Ibisobanuro by'icyarabu:
فَٱخۡتَلَفَ ٱلۡأَحۡزَابُ مِنۢ بَيۡنِهِمۡۖ فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن مَّشۡهَدِ يَوۡمٍ عَظِيمٍ
لەگەڵ ئەوەیشدا ئەوانەی ڕایان جیاواز بوو سەبارەت بە عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) ناکۆکی کەوتە نێوانیانەوە و بوون بەچەند دەستە و کۆمەڵێکی جیاوازەوە، ھەندێکیان باوەڕیان پێھێنا و وتیان: عیسا پێغەمبەری خوایە، وە ھەندێکی تریان وەک جولەکەکان باوەڕیان پێ نەھێنا، وە چەند دەستە و تاقمێکیش زیادەڕۆییان تێدا کرد، ھەندێکیان وتیان: عیسا خوایە، وە ھەندێکی تریان وتیان: نەخێر عیسا کوڕی خوایە، پاک و بێگەردی بۆ خوای گەورە لە ھەموو ئەو ناھەقیانەی دەیڵێن، دەسا وەیل و ھاوار و تیاچوون بۆ ئەوانەی لەبارەی ئەوەوە ڕایان جیاواز بوو لەدیمەنەکانی ڕۆژی قیامەت کە ڕۆژێکی یەکجار گەورەیە، کە دیمەنی زۆر ترسناک و لێپرسینەوە و تۆڵە و سزای تێدایە بۆ بێباوەڕان، بەتایبەت بۆ ئەوانەی باوەڕیان وایە عیسا کوڕی خوایە (بەرز و بڵندی بۆ خوای تاک و تەنھا لەوەی بۆی ھەڵدەبەستن).
Ibisobanuro by'icyarabu:
أَسۡمِعۡ بِهِمۡ وَأَبۡصِرۡ يَوۡمَ يَأۡتُونَنَا لَٰكِنِ ٱلظَّٰلِمُونَ ٱلۡيَوۡمَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ
لەو ڕۆژەدا ئەوانە چەند بیستن و بینینیان بەھێزە، بیستیان بەڵام کاتێک بیستیان بیستن ھیچ سوودێکی نەبوو بۆیان، وە کاتێکیش بینیان بینین ھیچ سوودێکی پێ نەگەیاندن، بەڵام ئەمڕۆ ستەمکاران لە ژیانی دونیا ھێشتا لە گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادان، وە ڕێگای ڕاست ناگرنە بەر، خۆیان ئامادە ناکەن بۆ ژیانی دواڕۆژ، تا ئەو کاتەی لەپڕ ڕۆژی دوایی دێت، کەچی ئەوان ھێشتا لەناو ستەم و گومڕایی خۆیاندا مەست بوون.
Ibisobanuro by'icyarabu:
Inyungu dukura muri ayat kuri Uru rupapuro:
• في أمر مريم بالسكوت عن الكلام دليل على فضيلة الصمت في بعض المواطن .
لەبارەی ئەو شێوازەوە کە مەریەم گرتیە بەر کە بێدەنگی ھەڵبژارد لەبەرامبەر قسە و قسەڵۆکی خەڵکی، بەڵگەیە لەسەر فەزیڵەت و چاکی بێدەنگی لە ھەندێک جێگا و وێستەگەی ژیاندا.

• نذر الصمت كان جائزًا في شرع من قبلنا، أما في شرعنا فقد دلت السنة على منعه.
نەزرکردن بە بێدەنگ بوون و قسە نەکردن ڕێگەپێدراو بوو لە شەریعەتەکانى پێشوو بەڵام لە شەریعەتی ئێمەدا لە سوننەتدا بەڵگە هاتووە لەسەر ڕێگری لێکردنی.

• أن ما أخبر به القرآن عن كيفية خلق عيسى هو الحق القاطع الذي لا شك فيه، وكل ما عداه من تقولات باطل لا يليق بالرسل.
بێگومان ئەوەی قورئان لەبارەی چۆنیەتی خەلقکردن و بەدیھێنانی عیساوە باسی کردووە، ئەوە ھەق و ڕاستی ڕەھا و تەواوە و ھیچ گومان و دوو دڵییەکی تێدا نییە، ئیتر جگە لەم ھەقیقەتە ھەرچییەک باس بکرێت قسە و قسەڵۆک و باتڵ و ناھەقە و شایستەی پێغەمبەران نییە.

• في الدنيا يكون الكافر أصم وأعمى عن الحق، ولكنه سيبصر ويسمع في الآخرة إذا رأى العذاب، ولن ينفعه ذلك.
لە دونیادا بێباوەڕان کەڕ و کوێرن لە ئاست بینین و بیستنی ھەق و ڕاستییەکان، بەڵام لە دواڕۆژدا کاتێک کە سزا و تۆڵەی خۆیان دەبینن، ئیتر ئەو کاتە زۆر چاک دەبینن و زۆر چاکیش دەبیستن، بەڵام بەداخەوە بیستن و بینینی ئەو ڕۆژە ھیچ سودێکی بۆیان نابێت.

 
Ibisobanuro by'amagambo Isura: Mariam
Urutonde rw'amasura numero y'urupapuro
 
Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu mu rurimi rw'igikurudi, bikaba ari incamacye y'ibisobanuro bya Qur'an Ntagatifu. - Ishakiro ry'ibisobanuro

Byasohowe n'ikigo Tafsir of Quranic Studies Center.

Gufunga