Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro mugikurdiya - swalahuddin * - Ishakiro ry'ibisobanuro


Ibisobanuro by'amagambo Umurongo: (33) Isura: Al An’fal
وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمۡ وَأَنتَ فِيهِمۡۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ مُعَذِّبَهُمۡ وَهُمۡ يَسۡتَغۡفِرُونَ
{تا داوای لێخۆشبوون لە خوا بكەن سزاتان نادات} [ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنْتَ فِيهِمْ ] خوای گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: هاوبه‌شبڕیارده‌ران ته‌وافیان به‌ده‌ورى كه‌عبه‌دا ده‌كرد و ده‌یانووت: لبيك لاشريك لك پێغه‌مبه‌ر ده‌یفه‌رموو: وایه‌ وایه‌، وه‌ ده‌یانووت: اللهم لبيك، لبيك لا شريك لك إلا شريكا هو لك تملكه وما ملك، وه‌ ده‌یانووت: خوایه‌ لیمان خۆشبه‌ لێمان خۆشبه‌ خوای گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره‌ سزای ئه‌وان نادات تا تۆ له‌ناویاندا بیت [ وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (٣٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سزایان نادات تا داوای لێخۆشبوون بكه‌ن، یاخود وتراوه‌: له‌ناو مه‌ككه‌دا موسڵمانانێكی تیادا بووه‌ داوای لێخۆشبوونیان كردووه‌ تا ئه‌وان له‌وێ بوون خوای گه‌وره‌ سزای نه‌دان به‌ڵام كاتێك موسڵمانان له‌ مه‌ككه‌دا نه‌مان ئه‌و كاته‌ خوای گه‌وره‌ له‌ به‌دردا سزای دان، كه‌ موسڵمان له‌ كافر جیا بۆوه‌ ئه‌و كاته‌ خوای گه‌وره‌ كافرانی ڕیسوا كرد.
Ibisobanuro by'icyarabu:
 
Ibisobanuro by'amagambo Umurongo: (33) Isura: Al An’fal
Urutonde rw'amasura numero y'urupapuro
 
Ibisobanuro bya qoran ntagatifu - Ibisobanuro mugikurdiya - swalahuddin - Ishakiro ry'ibisobanuro

ibisobanuro bya Qoraani ntagatifu mururi,mi rw;igukurude byasobanuwe na swallahu diini Abdul kariim

Gufunga