ශුද්ධවූ අල් කුර්ආන් අර්ථ කථනය - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - පරිවර්තන පටුන


අර්ථ කථනය වාක්‍යය: (10) පරිච්ඡේදය: සූරා අල් අඃරාෆ්
وَلَقَدۡ مَكَّنَّٰكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَجَعَلۡنَا لَكُمۡ فِيهَا مَعَٰيِشَۗ قَلِيلٗا مَّا تَشۡكُرُونَ
- ئەی نەوەکانی ئادەم - سوێند بێت ئێمە ئێوەمان جێگیر کرد لەسەر زەوی، وە زەویمان کردە ھۆکاری ژیان و گوزەرانی ئێوە، پێویست بوو لە سەرتان کە شوکر و سوپاسی خوا بکەن لە بەرامبەر ئەو نازو نیعمەتانەدا، بەڵام شوکرانە بژێریتان زۆر كەم بوو .
අල්කුර්ආන් අරාබි අර්ථ විවරණ:
මෙ⁣ම පිටුවේ තිබෙන වැකිවල ප්‍රයෝජන:
• من مقاصد إنزال القرآن الإنذار للكافرين والمعاندين، والتذكير للمؤمنين.
لە مەبەست و ئامانجەکانی دابەزینی قورئان ئاگادار کردنەوە و ترساندنی بێباوەڕان و کەسانی عیناد و سەرخەستە، وە لەھەمان کاتدا یادخستنەوە و ئامۆژگارییە بۆ بڕاواداران.

• أنزل الله القرآن إلى المؤمنين ليتبعوه ويعملوا به، فإن فعلوا ذلك كملت تربيتهم، وتمت عليهم النعمة، وهُدُوا لأحسن الأعمال والأخلاق.
خوای گەورە قورئانی دابەزاند بۆ بڕواداران تاوەکو شوێنی بکەون و کاری پێ بکەن، ئەگەر ئەوەیان کرد ئەوا پەروەردەکەیان تەواو کردووە، وە ناز و نیعمەتەکانیش تەواو بووە بۆیان، وە ھیدایەتیش دراون بۆ باشترین کارو کردەوە و ئاکار و ڕەوشتی جوان.

• الوزن يوم القيامة لأعمال العباد يكون بالعدل والقسط الذي لا جَوْر فيه ولا ظلم بوجه.
کێشانەی کارو کردەوەی بەندەکان لە ڕۆژی قیامەتدا زۆر بە دادگەرانە دەبێت و ھیچ جۆرە ستەم و زوڵمێکی تێدا ناکرێت.

• هَيَّأ الله الأرض لانتفاع البشر بها، بحيث يتمكَّنون من البناء عليها وحَرْثها، واستخراج ما في باطنها للانتفاع به.
خوای گەورە زەوی ئامادە کردووە تاوەکو سوود بەخش بێت بۆ مرۆڤەکان، بەشێوەیەک بتوانن ئاوەدانی بکەنەوە بە دروستکردنی خانوو بەرەو کشتوکاڵ تێدا کردنی، وە بتوانن ئەوەی لەناو سکی زەوی ھەیە دەری بھێنن و سوودی لێ وەربگرن.

 
අර්ථ කථනය වාක්‍යය: (10) පරිච්ඡේදය: සූරා අල් අඃරාෆ්
සූරා පටුන පිටු අංක
 
ශුද්ධවූ අල් කුර්ආන් අර්ථ කථනය - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - පරිවර්තන පටුන

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

වසන්න