ශුද්ධවූ අල් කුර්ආන් අර්ථ කථනය - කුර්දි පරිවර්තනය - සලාහුද්දීන් * - පරිවර්තන පටුන


අර්ථ කථනය වාක්‍යය: (54) පරිච්ඡේදය: සූරා අල් අන්ආම්
وَإِذَا جَآءَكَ ٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِـَٔايَٰتِنَا فَقُلۡ سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمۡۖ كَتَبَ رَبُّكُمۡ عَلَىٰ نَفۡسِهِ ٱلرَّحۡمَةَ أَنَّهُۥ مَنۡ عَمِلَ مِنكُمۡ سُوٓءَۢا بِجَهَٰلَةٖ ثُمَّ تَابَ مِنۢ بَعۡدِهِۦ وَأَصۡلَحَ فَأَنَّهُۥ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
[ وَإِذَا جَاءَكَ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِنَا فَقُلْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕداره‌ لاوازانه‌ی كه‌ به‌ به‌یانیان و ئێواران زیكری خوای گه‌وره‌یان ئه‌كردو نوێژیان ئه‌كرد ئه‌گه‌ر هاتن تۆ پێیان بڵێ: سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت، واته‌: دڵیان بده‌وه‌و ڕێزیان لێ بگره‌، له‌ دوای دابه‌زینی ئه‌و ئایه‌ته‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕداره‌ فه‌قیرو هه‌ژارانه‌ى ببینیایه‌ ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌كرد له‌سه‌لام كردن لێیان [ كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَى نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ ] خوای گه‌وره‌ له‌ (لوح المحفوظ) دا چاكه‌و فه‌زڵ و ئیحسانی له‌سه‌ر نه‌فسی پیرۆزی خۆی نووسیوه‌و پێویستی كردووه‌ كه‌ به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌یی بێت، وه‌ ره‌حمه‌تى خوا پێش توڕه‌بوونێتى، وه‌ (سه‌د) ره‌حمه‌تى هه‌یه‌ ته‌نها یه‌كێكى دابه‌زاندووه‌ بۆ ناو دروستكراوه‌كانى و (نه‌وه‌دو نۆى) هێشتۆته‌وه‌ بۆ رۆژى قیامه‌ت، به‌و ته‌نها ره‌حمه‌ته‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكى و گیانله‌به‌ران ره‌حم به‌ یه‌كدى ده‌كه‌ن [ أَنَّهُ مَنْ عَمِلَ مِنْكُمْ سُوءًا بِجَهَالَةٍ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ی موسڵمان ئه‌گه‌ر خراپه‌یه‌ك بكات به‌نه‌زانین كه‌ (ابن عباس) (خوای لێ ڕازی بێ) ده‌فه‌رمووێ: هه‌موو كه‌سێك كه‌ خراپه‌ ده‌كات ئه‌وه‌ له‌ نه‌زانیه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌زان نه‌بێ خراپه‌ ناكات [ ثُمَّ تَابَ مِنْ بَعْدِهِ وَأَصْلَحَ ] له‌ دوای ئه‌وه‌ ته‌وبه‌ بكات له‌و خراپه‌یه‌ی كه‌ كردۆتی و بگه‌ڕێته‌وه‌و په‌شیمان بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی كه‌ به‌خراپه‌ ئه‌نجامی داوه‌و خراپی كردووه‌ چاكی بكاته‌وه‌و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕێگای ڕاست وه‌ كرده‌وه‌ی چاك بكات [ فَأَنَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٥٤) ] ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌.
අල්කුර්ආන් අරාබි අර්ථ විවරණ:
 
අර්ථ කථනය වාක්‍යය: (54) පරිච්ඡේදය: සූරා අල් අන්ආම්
සූරා පටුන පිටු අංක
 
ශුද්ධවූ අල් කුර්ආන් අර්ථ කථනය - කුර්දි පරිවර්තනය - සලාහුද්දීන් - පරිවර්තන පටුන

ශුද්ධ වූ අල් කුර්ආනයේ අර්ථයන් හි පර්සියානු කුර්දි පරිවර්තනය. සලාහුද්දීන් අබ්දුල් කරීම් විසින් පරිවර්තනය කරන ලදී.

වසන්න