Check out the new design

Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Surja: Taha   Ajeti:

طه

Qëllimet e sures:
السعادة باتباع هدى القرآن وحمل رسالته، والشقاء بمخالفته.
بەختەوەری لە شوێنکەوتنی ڕێنموێنی و هیدایەتی قورئان و هەڵگرتنی پەیامەکەیەتی، وە ناڕەحەتی و بەدبەختی لە سەرپێچیکردنیەتی.

طه
پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.
Tefsiret në gjuhën arabe:
مَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ لِتَشۡقَىٰٓ
- ئەی پێغەمبەر - ئەم قورئانەمان دانەبزاندووە بۆ سەرت بۆ ئەوەی دەروونت دووچاری ناڕەحەتی و ناخۆشی ببێت، داخ و خەم و پەژارە بخوێت لەبەر ئەوەی گەل و ھۆزەکەت پشتت تێدەکەن و باوەڕ ناھێنن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
إِلَّا تَذۡكِرَةٗ لِّمَن يَخۡشَىٰ
ئەم قورئانەمان دابەزاندووە تاوەکو ببێت بەیادخەرەوەی ئەو کەسانەی کە خوای گەورە یارمەتیان دەدات و موەفەقیان دەکات لەزاتی ھەق تەعالای ئەو بترسن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
تَنزِيلٗا مِّمَّنۡ خَلَقَ ٱلۡأَرۡضَ وَٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلۡعُلَى
لەلایەن زاتێکەوە دابەزیوە کە زەوی و ئاسمانە بەرزەکانی بەدیھێناوە، ئەویش قورئانی بەرز و مەزنە، چونکە لەلایەن زاتێکی مەزنەوە دابەزیوە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
ٱلرَّحۡمَٰنُ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ ٱسۡتَوَىٰ
خوای میھرەبان بەرزبوویەوە بۆ سەر عەرش، بەرزبوونەوەیەک کە شایەن و شایستە بێت بەگەورەیی و مەزنی (اللە جل جلالە)، بەرزبوونەوەیەک لە بەرزبوونەوەی ھیچ بەدیھێنراوێکی ناچێت، چۆنیەتیەکەیشی تەنھا (اللە) خۆی دەیزانێت.
Tefsiret në gjuhën arabe:
لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَمَا تَحۡتَ ٱلثَّرَىٰ
ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەوی ھەیە، وە ھەرچیش لە نێوانیاندایە، لەگەڵ ئەوەی لەژێر خاکدایە لە مەخلوقات ھەر ھەمووی موڵکی ئەوە، ئەو دروستیکردوون و بەدیھێناون، تەنھا ھەر موڵکی ئەویشن، وە ھەر ئەویش بەڕێوەیان دەبات.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَإِن تَجۡهَرۡ بِٱلۡقَوۡلِ فَإِنَّهُۥ يَعۡلَمُ ٱلسِّرَّ وَأَخۡفَى
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر قسە بە ئاشکرا بکەیت، یان بەبێ دەنگ و بیشاریتەوە، خوای گەورە ئاگاداری ھەموویەتی، ئەو ئاگاداری ھەرچی نھێنی ھەیە، وە ئاگاداری ئەوەیشە کەدەشاررێتەوە لە نھێنییەکان، وەک ئەو خەواتر و خەیاڵاتانەی دێت بە دەروونی مرۆڤدا، خوای گەورە ئاگاداری ھەموویەتی و ھیچی لێ ون نابێت.
Tefsiret në gjuhën arabe:
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ لَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ
ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە (اللە)، وە ھەرچی ناوە جوان و پیرۆزەکان ھەیە ھەمووی بۆ خوای گەورەیە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَهَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ
- ئەی پێغەمبەری خوا - بە دڵنیایی چیرۆک و بەسەرھاتی موسای کوڕی عیمرانت پێگەیشتووە (سەلامی خوای لێ بێت).
Tefsiret në gjuhën arabe:
إِذۡ رَءَا نَارٗا فَقَالَ لِأَهۡلِهِ ٱمۡكُثُوٓاْ إِنِّيٓ ءَانَسۡتُ نَارٗا لَّعَلِّيٓ ءَاتِيكُم مِّنۡهَا بِقَبَسٍ أَوۡ أَجِدُ عَلَى ٱلنَّارِ هُدٗى
کاتێک لە سەفەرەکەی مەدیەن دەگەڕایەوە بۆ خاکی میسر لە نزیک کێوی طور ئاگرێکی بەدی کرد، لەو کاتەدا بە خێزانەکەی وت : لەم شوێنەی خۆتان بمێننەوە، بێگومان من ئاگرێکم لە دوورەوە بەدی کرد، بەڵکۆ پشکۆیەک لەو ئاگرە بھێنم بۆتان تاوەکو خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە، یان لەوێ کەسێک ببینم ڕێگامان پیشاندا.
Tefsiret në gjuhën arabe:
فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِيَ يَٰمُوسَىٰٓ
کاتێک موسا ھاتە لای ئاگرەکە، خوای گەورە (اللە جل جلالە) بانگی موسای کرد و فەرمووی: ئەی موسا .
Tefsiret në gjuhën arabe:
إِنِّيٓ أَنَا۠ رَبُّكَ فَٱخۡلَعۡ نَعۡلَيۡكَ إِنَّكَ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوٗى
بێگومان من پەروەردگاری تۆم ، وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ وتوێژکردن لەگەڵ مندا نەعلەکانت لەپێ داکەنە، بەدڵنیایی تۆ ئێستا لە شیوی پیرۆزی (طوی) یت.
Tefsiret në gjuhën arabe:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• ليس إنزال القرآن العظيم لإتعاب النفس في العبادة، وإذاقتها المشقة الفادحة، وإنما هو كتاب تذكرة ينتفع به الذين يخشون ربهم.
قورئانی پیرۆز بۆ ئەوە دانەبەزیوە کە ببێت بە مایەی ماندووکردنی دەروونی بەندەکانی خوا لەپەرستن، وە پێچەشتنی ناڕەحەتی لەڕادە بەدەر پێی، بەڵکو قورئانی پیرۆز پەرتووکی یادخستنەوەیە بۆ ئەوەی ئەوانەی لەپەروەردگار دەترسن سوودی لێ ببینن.

• قَرَن الله بين الخلق والأمر، فكما أن الخلق لا يخرج عن الحكمة؛ فكذلك لا يأمر ولا ينهى إلا بما هو عدل وحكمة.
خوای گەورە بەدیھێنراوەکان و فەرمانی خۆی پێکەوە باسکردووە، ھەروەکۆ چۆن بەدیھێنراوەکان بەبێ حیکمەت و دانایی بەدینەھێنراون، ھەروەھا فەرمان و ڕێگرییەکانی خوای گەورە لە دادگەری و حیکمەت دەرناچن.

• على الزوج واجب الإنفاق على الأهل (المرأة) من غذاء وكساء ومسكن ووسائل تدفئة وقت البرد.
پێویستە پیاو (مێرد) خەرجی خێزانی خۆی بکات، لە خواردن و خواردنەوە و پۆشاک و جێگا و ڕێگای بۆ فەراھەم بھێنێت، ھەروەھا ھۆکارەکانی خۆ گەرم کردنەوە لەکاتی سەرمای بۆ دەستەبەر بکات.

 
Përkthimi i kuptimeve Surja: Taha
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht - Përmbajtja e përkthimeve

Botuar nga Qendra e Tefsirit për Studime Kuranore.

Mbyll