Check out the new design

Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Surja: El Kasas   Ajeti:
وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَٱسۡتَوَىٰٓ ءَاتَيۡنَٰهُ حُكۡمٗا وَعِلۡمٗاۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
کاتێک موسا گەیشتە تەمەنی بەھێز بوونی جەستە و ژیری، پێش پێغەمبەرایەتی دانایی و زانستمان پێدا لە ئاینی بەنوئیسرائیل، ھەروەک چۆن پاداشتی موسامان دایەوە لەسەر گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداری، ئاوایش پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە لە ھەموو سەردەم و شوێنێکدا.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَدَخَلَ ٱلۡمَدِينَةَ عَلَىٰ حِينِ غَفۡلَةٖ مِّنۡ أَهۡلِهَا فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيۡنِ يَقۡتَتِلَانِ هَٰذَا مِن شِيعَتِهِۦ وَهَٰذَا مِنۡ عَدُوِّهِۦۖ فَٱسۡتَغَٰثَهُ ٱلَّذِي مِن شِيعَتِهِۦ عَلَى ٱلَّذِي مِنۡ عَدُوِّهِۦ فَوَكَزَهُۥ مُوسَىٰ فَقَضَىٰ عَلَيۡهِۖ قَالَ هَٰذَا مِنۡ عَمَلِ ٱلشَّيۡطَٰنِۖ إِنَّهُۥ عَدُوّٞ مُّضِلّٞ مُّبِينٞ
لەو کاتەی خەڵکی لە ماڵەکانی خۆیان پشوویان دەدا، موسا چووە ناو شارەکەوە، وە دوو پیاوی بینی لەگەڵ یەکتر دەمەقاڵێیان دەکرد و لە یەکتریان دەدا، یەکێکیان لە بەنوئیسرائیلییەکان بوو ، گەلەکەی موسا خۆی (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، ئەوی دیکەشیان لە قبطییەکان بوو گەلەکەی فیرعەون و دوژمنەکانی موسا، ئەو پیاوەیان لەگەل و ھۆزەکەی موسا بوو، داوای لە موسا کرد یارمەتی بدات دژ بە قبطییەکە کە دوژمنی ئەویش بوو، ئەوە بوو موسا بۆکزێکی لە قبطییەکەدا، لەبەر بەھێزی بۆکزەکەی موسا دەست بەجێ کابرا مرد و گیانی دەرچوو، موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، وتی: ئەم کارە شەیتان بۆمی ڕازاندەوە و ھانیدام، بێگومان شەیتان دوژمنێکی گومڕاکەرە بۆ ھەرکەسێک شوێنی بکەوێت، وە دوژمنێکی ڕوون و ئاشکرایشە، ئەوەی ڕوویدا لە من بە ھۆی دوژمنایەتی شەیتانەوە بوو، وە بەھۆی ئەوەیشەوە کە گومڕاکەرە دەیەوێت گومڕام بکات.
Tefsiret në gjuhën arabe:
قَالَ رَبِّ إِنِّي ظَلَمۡتُ نَفۡسِي فَٱغۡفِرۡ لِي فَغَفَرَ لَهُۥٓۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
موسا دانی نا بەو گوناھەی لێی ڕوویدا و لە پەروەردگاری پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم من ستەمم لە خۆم کرد ئەم کابرا قبطییەم کوشت، لە گوناھم خۆشبە، اللە تەعالا بۆی ڕوونکردینەوە کە لە موسا خۆش بوو، بێگومان ئەو لێبووردەی ھەرکەسێکە لە بەندەکانی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای ئەو، وە زۆریش بە بەزەییە بەرامبەریان.
Tefsiret në gjuhën arabe:
قَالَ رَبِّ بِمَآ أَنۡعَمۡتَ عَلَيَّ فَلَنۡ أَكُونَ ظَهِيرٗا لِّلۡمُجۡرِمِينَ
پاشان اللە تەعالا زیاتر باسی نزا و پاڕانەوەکەی موسا دەکات، کە تێیدا وتی: پەروەردگارم بە ھۆی ئەوەی نیعمەت و چاکەی خۆتت لەھێز و دانایی و زانست و زانیاری پێ بەخشیووم، بڕیار بێت ئیتر نەبمە پشتیوانی ھیچ تاوانبارێک لە تاوانەکەیدا.
Tefsiret në gjuhën arabe:
فَأَصۡبَحَ فِي ٱلۡمَدِينَةِ خَآئِفٗا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا ٱلَّذِي ٱسۡتَنصَرَهُۥ بِٱلۡأَمۡسِ يَسۡتَصۡرِخُهُۥۚ قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰٓ إِنَّكَ لَغَوِيّٞ مُّبِينٞ
كاتێك ئەوەی ڕوویدا لە موسا لە کوشتنی قبطییەکە، ئیتر لەوە بەدواوە موسا لەو شارەدا بەترسەوە دەجوڵایەوە و چاودێری ھەواڵەکانی دەکرد کەچی ڕوو دەدات، لەپڕ ئەو کابرا بەنوئیسرائیلییەی دوێنی داوای یارمەتی کرد لە موسا دژ بەو قبطییەی کوشتی، ئەمڕۆیش جارێکی تر داوای لێکرد یارمەتی بدات دژ بە قبطییەکی تر، بۆیە موسا پێی وت: بەڕاستی تۆ کەسێکی زۆر گومڕای ڕوون و ئاشکرایت.
Tefsiret në gjuhën arabe:
فَلَمَّآ أَنۡ أَرَادَ أَن يَبۡطِشَ بِٱلَّذِي هُوَ عَدُوّٞ لَّهُمَا قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ أَتُرِيدُ أَن تَقۡتُلَنِي كَمَا قَتَلۡتَ نَفۡسَۢا بِٱلۡأَمۡسِۖ إِن تُرِيدُ إِلَّآ أَن تَكُونَ جَبَّارٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا تُرِيدُ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلۡمُصۡلِحِينَ
کاتێک موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) ویستی بە توندی بدات لەو قبطییەی کە دوژمنی ئەو و بەنوئیسرائیلییەکەش بوو، بەنوئیسرائیلیەکە وای زانی موسا لەو دەدات کاتێک گوێی لێ بوو موسا وتی (بەڕاستی تۆ کەسێکی زۆر گومڕای ڕوون و ئاشکرایت) بەنوئیسرائیلیەکە بە موسای وت: ئایا دەتەوێت منیش بکوژیت ھەروەکو چۆن دوێنێ کەسێکی تریشت کوشت، تۆ ئەی موسا دەتەوێت زۆردار و ملھوڕ بیت لە زەویدا خەڵکی بکوژیت و ستەمیان لێ بکەیت، تۆ ناتەوێت لەو کەسانە بیت کە ئاشتەوایی دەکەن لە نێوان کەسە ناکۆکەکاندا.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَجَآءَ رَجُلٞ مِّنۡ أَقۡصَا ٱلۡمَدِينَةِ يَسۡعَىٰ قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّ ٱلۡمَلَأَ يَأۡتَمِرُونَ بِكَ لِيَقۡتُلُوكَ فَٱخۡرُجۡ إِنِّي لَكَ مِنَ ٱلنَّٰصِحِينَ
کاتێک ھەواڵەکە بڵاو بوویەوە (کە پیاوەکەی دوێنێ موسا کوشتویەتی)، پیاوێک لەوپەڕی شارەوە بە پەلە ھات بۆ لای موسا و بەزەیی پێدا دەھاتەوە نەوەک دەستگیری بکەن و بیکوژنەوە لەبری کابرای قبطی کوژراو، بە موسای وت: ئەی موسا پیاوە ناودارەکانی دەوروبەری فیرعەون کۆبوونەتەوە و لەناو خۆیاندا ڕاوێژ دەکەن و پیلان دادەنێن بۆ ئەوەی بتکوژن، بۆیە زوو خێرا لە شار بڕۆ و ئێرە جێ بھێڵە، بێگومان من دڵسۆزتم و بەزەییم پێتدا دێتەوە و دەترسم بتگرن و بتکوژن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
فَخَرَجَ مِنۡهَا خَآئِفٗا يَتَرَقَّبُۖ قَالَ رَبِّ نَجِّنِي مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
موسایش بە گوێی ئەو کەسە ئامۆژگاریكارە دڵسۆزەی کرد، بەترسەوە لە شار چووە دەرەوە، زۆر بە وردی چاودێری دەکرد بزانێت چی ڕوو دەدات، لە پەروەردگاری پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم ڕزگارم بکە لەدەست گەلی ستەمکاران و دەستیان نەگات پێم.
Tefsiret në gjuhën arabe:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• الاعتراف بالذنب من آداب الدعاء.
داننان بە گوناهـ لە ئادابی نزاو پاڕانەوەیە.

• الشكر المحمود هو ما يحمل العبد على طاعة ربه، والبعد عن معصيته.
شوکر و سوپاسی چاک ئەوەیە کە وا لە بەندە دەکات گوێڕایەڵی پەروەردگاری بێت، وە دووریش بکەوێتەوە لە گوناھ و تاوان و سەرپێچی.

• أهمية المبادرة إلى النصح خاصة إذا ترتب عليه إنقاذ مؤمن من الهلاك.
گرنگی دەست پێشخەری بۆ ئامۆژگاری کردن، بەتایبەت کاتێک ڕزگارکردنی گیانی کەسێکی باوەڕداری پێوە بەند بێت.

• وجوب اتخاذ أسباب النجاة، والالتجاء إلى الله بالدعاء.
پێویستە ھەموو ھۆکارێکی ڕزگار بوون بگیرێتەبەر، وە بەنزاو پاڕانەوەیشەوە ھانا و ھاوار بۆ اللە تەعالا ببررێت.

 
Përkthimi i kuptimeve Surja: El Kasas
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht - Përmbajtja e përkthimeve

Botuar nga Qendra e Tefsirit për Studime Kuranore.

Mbyll