Check out the new design

Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Surja: El Kasas   Ajeti:
وَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَيۡءٖ فَمَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتُهَاۚ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
ھەرچیەک پەروەردگارتان پێی بەخشی بن، ئەو خۆشگوزەرانی و تام و چێژ و ڕازاوەیی ژیانی دونیایە و پاشان کۆتایی دێت و نامێنێت، وە ئەو پاداشتە گەورەیەی لای اللە یە لە دواڕۆژدا باشتر و چاکترە لە خۆشی و جوانییەکانی دونیا، وە ئەمێنێتەوە و بەردەوامە و کۆتایی نایەت، دەی ئایا ئیتر ژیر نابن و بیر ناکەنەوە لێی، ئەوەی دەمێنێتەوە کۆتایی نایەت ھەڵیبژێرن بەسەر ئەوەی دەبڕێتەوە کۆتایی دێت.
Tefsiret në gjuhën arabe:
أَفَمَن وَعَدۡنَٰهُ وَعۡدًا حَسَنٗا فَهُوَ لَٰقِيهِ كَمَن مَّتَّعۡنَٰهُ مَتَٰعَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا ثُمَّ هُوَ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ مِنَ ٱلۡمُحۡضَرِينَ
ئایا کەسێک بەڵێنی بەھەشتمان پێدابێت لە دواڕۆژدا، بەو ھەموو خۆشی و نیعمەت و بەخشش و بەردەوامییەوە، وەک ئەوە وایە کە خۆشی و جوانییەکانی ژیانی دونیامان پێدابێت، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا لەوانە بێت ئامادەی دەکەن بۆ سزای دۆزەخ؟! دەی ئایا ئەم دوو کەسە وەک یەک وان و یەکسانن؟
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ فَيَقُولُ أَيۡنَ شُرَكَآءِيَ ٱلَّذِينَ كُنتُمۡ تَزۡعُمُونَ
ئەو ڕۆژەی پەروەردگاریان (جل جلالە) بانگیان دەکات و پێیان دەفەرموێت: کوان ئەو شەریک و ھاوەڵانەی جگە لەمن دەتانپەرستن، وە واتان دەزانی ئەوانە شەریک و ھاوەڵی منن ؟
Tefsiret në gjuhën arabe:
قَالَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقَوۡلُ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَغۡوَيۡنَآ أَغۡوَيۡنَٰهُمۡ كَمَا غَوَيۡنَاۖ تَبَرَّأۡنَآ إِلَيۡكَۖ مَا كَانُوٓاْ إِيَّانَا يَعۡبُدُونَ
ئەوانەی کە فەرمانی سزا بەسەریاندا چەسپا و جێگیر بوو کە بانگخوازانی کوفر و بێباوەڕین دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەوانە ئێمە گومڕامان کردن ھەروەک گومڕامان کردن خۆیشمان گومڕا بووین، ئێمە بەرین لەوانە، بەری بوونەکەمان لای تۆ دەکەین لێیان، ئەوانە ئێمەیان نەدەپەرست بەڵکو شەیتانیان دەپەرست.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَقِيلَ ٱدۡعُواْ شُرَكَآءَكُمۡ فَدَعَوۡهُمۡ فَلَمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَهُمۡ وَرَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَۚ لَوۡ أَنَّهُمۡ كَانُواْ يَهۡتَدُونَ
پێیان دەوترێت: ھاوار بکەن لە ھاوەڵ و شەریکەکانتان و بانگیان بکەن تاوەکو ڕزگارتان بکەن لەو زەلیلی و ڕیسواییەی تێی کەوتون، ئەوانیش ھاواریان لێدەکەن و بانگیان دەکەن بەڵام وەڵامیان نادەنەوە، لەو کاتەدا ئەو سزایە بەچاوی خۆیان دەبینن کە بۆیان ئامادە کراوە، ئاواتە خوازن لە دونیادا ڕێگای ڕاستیان بگرتایەتە بەر و ھیدایەت بدرایان بۆ ھەق و ڕاستی.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ فَيَقُولُ مَاذَآ أَجَبۡتُمُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
ئەو ڕۆژەی پەروەردگاریان بانگیان دەکات و دەفەرموێت: چیتان وەڵامی پێغەمبەرەکانی من دایەوە، ئەوانەی ڕەوانەم کرد بۆ لاتان؟
Tefsiret në gjuhën arabe:
فَعَمِيَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَنۢبَآءُ يَوۡمَئِذٖ فَهُمۡ لَا يَتَسَآءَلُونَ
لەو ڕۆژەدا ھەموو بەڵگەکانیان لێ بزر دەبێت و ھیچیان لەبیر نامێنێت، وە لەتاو ناخۆشی و ناڕەحەتییەکانی ئەو ڕۆژە کە دڵنیان بەرەو سزای سەخت دەبرێن ھیچیان پرسیار لەوانی تر ناکەن.
Tefsiret në gjuhën arabe:
فَأَمَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَعَسَىٰٓ أَن يَكُونَ مِنَ ٱلۡمُفۡلِحِينَ
بەڵام ئەو کەسەی لە بتپەرست و موشریکەکان تەوبەی کردبێت لە کوفر و بێباوەڕیەکەی باوەڕی ھێنا بێت بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی، وە کار و کردەوە چاکەکانی ئەنجام دابێت، ئەوە بێگومان لەسەرکەوتووان دەبێت، لەوانەی ڕزگاریان دەبێت لەوەی لێی دەترسان.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَرَبُّكَ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُ وَيَخۡتَارُۗ مَا كَانَ لَهُمُ ٱلۡخِيَرَةُۚ سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
- ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت ویستی لەھەر شتێک بێت بەدی بھێنێت بەدی دەھێنێت، وە ھەرکەسێکیشی ویست بۆ طاعەت و گوێڕایەڵی و پێغەمبەرایەتی ھەڵیدەبژێرێت، بەڵام بتپەرست و موشریکەکان لەبەرامبەر ویستی اللە تەعالا ھەڵبژرادنیان بۆ نییە، تاوەکو ڕەخنە لە فەرمانی ئەو بگرن، پاکوبێگەردی و بەرز و بڵندی بۆ اللە تەعالا لەوەی دەیپەرستن و دەیکەنە ھاوەڵ و شەریکی ئەو.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَرَبُّكَ يَعۡلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمۡ وَمَا يُعۡلِنُونَ
پەروەردگارت ئاگاداری ئەوەیە چی لەسینەیاندا دەشارنەوە و چیش ئاشکرا دەکەن، پەروەردگار ھیچی لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و تۆڵەی ھەمووشیان دەداتەوە لەسەرى.
Tefsiret në gjuhën arabe:
وَهُوَ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ لَهُ ٱلۡحَمۡدُ فِي ٱلۡأُولَىٰ وَٱلۡأٓخِرَةِۖ وَلَهُ ٱلۡحُكۡمُ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
اللە ئەو پەرستراوەیە کەھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە لە ئەو نییە، وە سوپاس و ستایش لە دونیا و دواڕۆژدا ھەر بۆ ئەوە، وە بڕیار و حوکمی جێ بەجێکراویش تەنھا بۆ ئەوە کە بەھیچ شێوەیەک ڕەد بوونەوەی نییە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا گەڕانەوە ھەر بۆلای ئەوە بۆ حساب و لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە.
Tefsiret në gjuhën arabe:
Dobitë e ajeteve të kësaj faqeje:
• العاقل من يؤثر الباقي على الفاني.
کەسی ژیر و ھۆشمەند ئەو کەسەیە کە فەزڵی ژیانێکی ھەتا ھەتایی کە دەمێنێتەوە نافەوتێت دەدا بەسەر ژیانێکی کورتی لەناوچوودا.

• التوبة تَجُبُّ ما قبلها.
تەوبە کردن و گەڕانەوە بۆ لای خوا ھەرچی گوناھ و تاوانی پێشووە ھەمووی دەسڕێتەوە و نایھێڵێت.

• الاختيار لله لا لعباده، فليس لعباده أن يعترضوا عليه.
ھەڵبژرادن بۆ اللە تەعالایە نەک بۆ بەندەکانی، بۆ ھیچ یەکێک لەبەندەکانی نییە ڕەخنە لە بڕیار و حوکمی اللە تەعالا بگرێت و بیداتە دواوە.

• إحاطة علم الله بما ظهر وما خفي من أعمال عباده.
اللە تەعالا بە زانست و زانیاری خۆی ئاگاداری ھەموو کاروکردەوەیەکی نھێنی و ئاشکرای بەندەکانیەتی.

 
Përkthimi i kuptimeve Surja: El Kasas
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - El Muhtesar fi tefsir el Kuran el Kerim - Përkthimi kurdisht - Përmbajtja e përkthimeve

Botuar nga Qendra e Tefsirit për Studime Kuranore.

Mbyll