Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Përmbajtja e përkthimeve


Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (1) Surja: Suretu El Kehf

سورەتی الكهف

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ عَلَىٰ عَبۡدِهِ ٱلۡكِتَٰبَ وَلَمۡ يَجۡعَل لَّهُۥ عِوَجَاۜ
سووره‌تی (كه‌هف) (واته‌: ئه‌شكه‌وت) سووره‌تێكى مه‌ككيیه‌ ته‌نها ئایه‌تى (٣٨) و ئایه‌تى (٨٣-١٠١) نه‌بێت كه‌ مه‌ده‌نيیه‌و (١١٠) ئایه‌ته‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (هه‌ر كه‌سێك ده‌ ئایه‌تى سه‌ره‌تاى سووره‌تى كه‌هف بخوێنێت ئه‌وا پارێزراو ده‌بێت له‌ فیتنه‌ى ده‌ججال). وه‌ ده‌فه‌رمێت: (هه‌ر كه‌سێك ده‌ ئایه‌تى كۆتایى سووره‌تى كه‌هف بخوێنێت ئه‌وا پارێزراو ده‌بێت له‌ فیتنه‌ى ده‌ججال). وه‌ ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك له‌ رۆژى جومعه‌ سووره‌تى كه‌هف بخوێنێت ئه‌وا له‌ لاى خۆیه‌وه‌ تا مه‌ككه‌ نورو روناكى بۆ ده‌كات له‌ رۆژى قیامه‌ت). كافرانى مه‌ككه‌ چه‌ند كه‌سێكیان نارد بۆ لاى جوله‌كه‌كانى مه‌دینه‌ كه‌ چه‌ند شتێكمان پێ بڵێن تا محمدى پێ تاقی بكه‌ینه‌وه‌ بزانین راست ده‌كات پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ یان نا، ئه‌وانیش وتیان پرسیارى لێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ پیاوێك كه‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا گه‌ڕاوه‌ (ذو القرنين)، وه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و چه‌ند گه‌نجه‌ى چوونه‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه‌، وه‌ ده‌رباره‌ى روح، ئه‌گه‌ر زانى ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ره‌و راست ده‌كات، ئه‌وانیش هاتنه‌وه‌و پرسیاریان كرد، پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: به‌یانى وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه‌و نه‌یوت: إن شاء الله، خواى گه‌وره‌ پانزه‌ رۆژ وه‌حى دواخست و دواتر سوره‌تى (كه‌هف) ى دابه‌زاند. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَى عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَلْ لَهُ عِوَجًا (١) ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ى دابه‌زاندۆته‌ سه‌ر عه‌بدی خۆی كه‌ محمده‌ - صلى الله عليه وسلم - وه‌ هیچ گێڕی و خوارى و كه‌مو كوڕی و نوقستانی و جیاوازیه‌كی تیا نیه‌ نه‌ له‌ له‌فزدا نه‌ له‌ مانادا .
Tefsiret në gjuhën arabe:
 
Përkthimi i kuptimeve Ajeti: (1) Surja: Suretu El Kehf
Përmbajtja e sureve Numri i faqes
 
Përkthimi i kuptimeve të Kuranit Fisnik - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Përmbajtja e përkthimeve

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Mbyll