அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன். * - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை


மொழிபெயர்ப்பு அத்தியாயம்: ஸூரா அல்காபிரூன்   வசனம்:

سورەتی الكافرون

قُلۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡكَٰفِرُونَ
سوورەتی (كافیرون) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (كافیرون) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (كافیرون) (٦) شەش ئایەتە. ٣- سورەتى (كافیرون) زنجیرەى سەدو نۆیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (كافیرون) لە دواى سورەتى (ماعون) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرى سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە بەتەنها پەرستنى خواى گەورەو بەرائەت كردن لەشیرك و گومرایی، كە موشریكەكان داوایان كرد لە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم كە ساڵێك پەرستراوى ئەوان بپەرسترێت و ساڵێكیش خواى گەورە بپەرسترێت، بۆیە خواى گەورە ئەم سورەتەى دابەزاندو ئەو هیوایەى كافرو موشریكەكانى بنەبر كرد. فەزڵى سوورەتى كافیرون پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەم سوورەتەی لەگەڵ (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)دا ئەخوێند لە دوو ڕكاتی دوای تەواف كردن, دوای ئەوەی تەواف ئەكەی بە دەوری كەعبەدا لە پشت مەقامی ئیبڕاهیم دوو ڕكات نوێژ ئەكەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەم دوو ڕكاتە سووڕەتی (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ) و سوورەتی (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) ئەخوێند . وە لە دوو ڕكاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانیدا, وە لە دوو ڕكاتی سوننەتی دوای نوێژی مەغریبدا بەهەمان شێوە ئەیخوێند, وە لە سێ ڕكاتی ویتری كۆتاییدا لە ڕكاتی یەكەمدا سوورەتی (سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى) (ئەعلا)ی ئەخوێند لە دووەمیاندا سوورەتی (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ)ی ئەخوێند, لە سێیەمیاندا سوورەتی (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئەخوێند . وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەفەرمووێ: كاتێك كە خەوتی لەسەر جێگاكەت (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ) بخوێنەوەو پاشان لەسەر كۆتاییەكەی بخەوە ئەمە بەڕائەتە لە شیرك, وە فەرموودەی تر هاتووە كە (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ) چوار یەكی قورئانە لە فەزڵدا سوورەتێكی گەورەیە بۆیە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لەو نوێژە سوننەتانە خوێندوویەتی وە پێش خەوتنیش پێش ئەوەی بخەوێ خوێندوویەتی وە بە ئێمەش ئەفەرمووێ: بیخوێنن . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ (١) ] ئەم سوورەتە بەڕائەتە لە موشریكان و لەو شیركانەی كە ئەوان ئەیكەن, كاتێك كە كافران لەبەر نەزانی و نەفامى خۆیان بانگی پێغەمبەری خوایان كرد صلى الله علیه وسلم وتیان: وەرە با ڕێك بكەوین ساڵێك تۆ بتەكانی ئێمە بپەرستە ئێمەش ساڵێك خوایەكەی تۆ ئەپەرستین, خوای گەورە ئەم سوورەتەی دابەزاند: (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ) ئەی محمد صلى الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ئەی كافران كە مەبەست كافرانی قوڕەیشە وە هەموو كافران ئەگرێتەوە تا ڕۆژی قیامەت .
அரபு விரிவுரைகள்:
لَآ أَعۡبُدُ مَا تَعۡبُدُونَ
[ لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ (٢) ] ئەوەی كە ئێوە عیبادەتی بۆ ئەكەن لەو بتانە من عیبادەتی ئەو بتانە ناكەم.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَلَآ أَنتُمۡ عَٰبِدُونَ مَآ أَعۡبُدُ
[ وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ (٣) ] وە ئێوەیش عیبادەتی ئەو خوایە ناكەن كە من ئەیپەرستم, لەبەر ئەوەی ئەگەر عیبادەتیشی بكەن لەگەڵ بت پەرستی و شەریكدانان بۆ خوای گەورە پێی ناووترێ: عیبادەت، بەڵكو پێی ئەووترێ: شیرك .
அரபு விரிவுரைகள்:
وَلَآ أَنَا۠ عَابِدٞ مَّا عَبَدتُّمۡ
[ وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ (٤) ] وە من عیبادەتی ئەو بت و خوایانە ناكەم كە ئێوە ئەیپەرستن.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَلَآ أَنتُمۡ عَٰبِدُونَ مَآ أَعۡبُدُ
[ وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ (٥) ] وە ئێوەیش عیبادەتی ئەو خوایە ناكەن كە من دەیپەرستم, بۆچی خوای گەورە چەند جارێك دووبارەی كردۆتەوە؟ هەیە لە زانایان فەرموویانە: مەبەست ئەوەیە كە من ئێستا عیبادەتی ئەو خوایانە ناكەم كە ئێوە ئەیپەرستن، وە لە داهاتوویشدا نایانپەرستم, یاخود وتراوە: مەبەست پێی ئەوەیە لە ڕابردوودا من عیبادەتی ئەو خوایانەی ئێوەم نەكردووەو لە داهاتووشدا نایكەم، یاخود وتراوە: بۆ جەخت كردنەوەیە تا ئومێد بڕاویان بكات كە بەدڵنیایی من عیبادەتی خواكانی ئێوە ناكەم, یاخود وتراوە: (لَا أَعْبُدُ) نەفی فیعلە جوملەكە جوملەیەكی فیعلیەو نەفی فیعلی كردووەو فیعل قابیلە بۆ روودان، بەڵام نەفی كردن بە جوملەی ئیسمی تەئكیدی زیاترى تیایەو روونادات بۆیە نەفى ئیسمیشى كردووەو فەرموویەتى: [ وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ ] واتە: لە ڕووی شەرعەوە مومكین نییە و بەهیچ شێوازێك من عیبادەتی خواكانی ئێوە ناكەم
அரபு விரிவுரைகள்:
لَكُمۡ دِينُكُمۡ وَلِيَ دِينِ
[ لَكُمْ دِينُكُمْ ] دینی خۆتان بۆ خۆتانەو خۆتان لەسەر دینی خۆتان عیبادەتی خۆتان ئەكەن [ وَلِيَ دِينِ (٦) ] وە منیش دینی خۆمم هەیەو عیبادەتی پەروەردگاری خۆم ئەكەم نە دینی ئێوە بۆ من دێت نە دینی منیش بۆ ئێوە ئەچێ, هەر كەسێ دینی خۆمان هەیەو دینی خۆمان جیاوازە، بەڵام لە قیامەتدا سەرەنجامى ئەم هاوبەشبڕیاردانەتان دەزانن و بەهەمیشەیی لە سزاى ئاگرى دۆەخدا دەمێننەوە، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (كافیرون) والحمد لله.
அரபு விரிவுரைகள்:
 
மொழிபெயர்ப்பு அத்தியாயம்: ஸூரா அல்காபிரூன்
அத்தியாயங்களின் அட்டவணை பக்க எண்
 
அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன். - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை

புனித அல் குர்ஆனுக்கான குர்திய மொழிபெயர்ப்பு- சலாஹுத்தீன் அப்துல் கரீம் மூலம் மொழிபெயர்க்கப்பட்டது

மூடுக