పవిత్ర ఖురాన్ యొక్క భావార్థాల అనువాదం - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - అనువాదాల విషయసూచిక


భావార్ధాల అనువాదం వచనం: (155) సూరహ్: సూరహ్ ఆలె ఇమ్రాన్
إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَلَّوۡاْ مِنكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡتَقَى ٱلۡجَمۡعَانِ إِنَّمَا ٱسۡتَزَلَّهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ بِبَعۡضِ مَا كَسَبُواْۖ وَلَقَدۡ عَفَا ٱللَّهُ عَنۡهُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٞ
ئەی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەوانەتان لە ڕۆژی ڕووبەڕوبونەوەی ھەردوو دەستەی باوەڕداران و بێباوەڕاندا لە غەزای ئوحود تووشی شکست بوون و ھەڵھاتن و پشتیان ھەڵکرد، بێگومان لەبەر ئەوە بوو کە شەیتان ھەڵی خلیسکاندن و تووشی ئەو ھەڵەیەی کردن بەھۆی ئەو تاوان و گوناھانەی کە کردبوویان فەرمانی پێغەمبەری خوایان شکاند، خوای گەورەش بەفەزڵ ومیھرەبانی خۆی لێیان خۆش بوو، وە چاوپۆشی لێکردن، بێگومان لێبوردەیە بەرامبەر ئەو کەسانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە زۆریش ئارام ولەسەر خۆیە وھیچ پەلەی نیە لە سزادانی گوناھباران.
అరబీ భాషలోని ఖుర్ఆన్ వ్యాఖ్యానాలు:
ఈ పేజీలోని వచనాల ద్వారా లభించే ప్రయోజనాలు:
• الجهل بالله تعالى وصفاته يُورث سوء الاعتقاد وفساد الأعمال.
نەناسینی خوای گەورە وبێ ئاگا بوون لە سیفاتە بەرز وجوانەکانی وادەکات لەمرۆڤ تووشی بیروباوەڕی خراپ و کار وکردەوەی نابەجێ ببێت.

• آجال العباد مضروبة محدودة، لا يُعجلها الإقدام والشجاعة، ولايؤخرها الجبن والحرص.
کاتی مردنی بەندەکانی خوا ھەر ھەمووی دیاریکراوە وبڕاوەتەوە، چاونەترسی و ئازایەتی لەکاتی جەنگ وجیھاددا پێشی ناخات، ھەروەک چۆن ترسنۆکی وخۆش وویستنی دونیا ودانیشتن ونەچوون بۆ جیھاد ھیچ دوای ناخات.

• من سُنَّة الله تعالى الجارية ابتلاء عباده؛ ليميز الخبيث من الطيب.
یەکێک لە سوننەتەکانی خوای گەورە وبەرز وبڵند ئەوەیە بەندەکانی خۆی تاقی دەکاتەوە، تاوەکو پیس وپاک لێک جودا ببنەوە.

• من أعظم المنازل وأكرمها عند الله تعالى منازل الشهداء في سبيله.
گەورەترین پلە وپایە وبەڕێزترینیان لای خوای گەورە پلە وپایەی ئەو کەسانەیە لەپێناو خوادا گیانی خۆیان بەخت دەکەن (واتا: شەھیدەکان).

 
భావార్ధాల అనువాదం వచనం: (155) సూరహ్: సూరహ్ ఆలె ఇమ్రాన్
సూరాల విషయసూచిక పేజీ నెంబరు
 
పవిత్ర ఖురాన్ యొక్క భావార్థాల అనువాదం - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - అనువాదాల విషయసూచిక

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

మూసివేయటం