Check out the new design

แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด สำหรับหนังสืออรรถาธิบายอัลกุรอานอย่างสรุป (อัลมุคตะศ็อร ฟีตัฟซีร อัลกุรอานิลกะรีม) * - สารบัญ​คำแปล


แปลความหมาย​ สูเราะฮ์: Yūnus   อายะฮ์:
قُلۡ هَلۡ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَبۡدَؤُاْ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥۚ قُلِ ٱللَّهُ يَبۡدَؤُاْ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥۖ فَأَنَّىٰ تُؤۡفَكُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بت پەرست و موشریکانە بڵێ: ئایا لە نێوان ئەو ھاوبەشانەی کە جگە لەخوا دەیانپەرستن کەسیان دەتوانن سەرەتا شتێک بەدی بھێنێت بەبێ ئەوەی پێشتر بوونی ھەبووبێت، وە پاش مردنیشی زیندووی بکاتەوە؟ پێیان بڵێ: ئەوە خوای گەورەیە کە دەتوانێت لەسەرەتاوە شتێک بە بێ ئەوەی پێشتر بوونی ھەبووبێت بەدی بھێنێت، وە دوای مردنیشی زیندووی بکاتەوە، ئایا ئیتر - ئەی بتپەرست و موشرکینە - بۆچی لە ھەق و ڕاستی لادەدەن و بەرەو ناھەقی و باتڵ ڕوو دەنێن؟
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
قُلۡ هَلۡ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَهۡدِيٓ إِلَى ٱلۡحَقِّۚ قُلِ ٱللَّهُ يَهۡدِي لِلۡحَقِّۗ أَفَمَن يَهۡدِيٓ إِلَى ٱلۡحَقِّ أَحَقُّ أَن يُتَّبَعَ أَمَّن لَّا يَهِدِّيٓ إِلَّآ أَن يُهۡدَىٰۖ فَمَا لَكُمۡ كَيۡفَ تَحۡكُمُونَ
وە - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئایا لە نێوان ئەو ھاوبەشانەی کەجگە لەخوا دەیانپەرستن کەسی وایان تێدایە بتوانێت ڕێنومایی خەڵکی بکات بۆ ھەق و ڕاستی؟ پێیان بڵێ: ئەوە تەنھا خوای تاکانەیە ڕێنومایی خەڵکی دەکات بۆ لای ھەق و ڕاستی، ئایا ئەو کەسەی کە بتوانێت ڕێنومایی خەڵکی بکات بۆ لای ھەق و ڕاستی و بانگیان بکات بۆی شیاوتر نییە شوێنی بکەویت و پەیڕەوی لە فەرمانەکانی بکەیت، لەو پەرستراوانەی کە ئێوە دەیانپەرستن کە ناتوانن ڕێنمونی خۆشیان بکەن مەگەر ڕێیان نیشان بدرێت، ئیتر ئێوە چیتانە چۆن بڕیاری واناھەق دەدەن، بەوەی وادەزانن ئەوانە ھاوەڵ و شەریکی خوان لە بڕیارداندا؟ پاکوبێگەردی بۆ خوای گەورە لەوەی بۆی ھەڵدەبەستن.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
وَمَا يَتَّبِعُ أَكۡثَرُهُمۡ إِلَّا ظَنًّاۚ إِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغۡنِي مِنَ ٱلۡحَقِّ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِمَا يَفۡعَلُونَ
زۆربەی ئەوانەی ھاوبەش بۆ خوا دادەنێن شوێن ھیچ نەکەوتون گومان نەبێت، شوێن شتێک کەوتوون زانیاریان نییە لەبارەیانەوە، وە دیارە گومان و دوودڵیش جێگای دڵنیایی و زانیاری ناگرێتەوە، بەڕاستی خوای گەورە ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەی ئەوان لا نھێنی و شاراوە نییە، وە تۆڵەی ھەموو کارەکانیشیان لێ دەسێنێتەوە.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
وَمَا كَانَ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانُ أَن يُفۡتَرَىٰ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَٰكِن تَصۡدِيقَ ٱلَّذِي بَيۡنَ يَدَيۡهِ وَتَفۡصِيلَ ٱلۡكِتَٰبِ لَا رَيۡبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ناگونجێت ئەم قورئانە بە درۆ و دەلەسە ھەڵبەستراو بێت و لە لایەن خواوە نەبێت، وە بدرێتە پاڵ غەیری خوا، چونکە خەڵکی ناتوانن ھاوشێوەی قورئان بھێنن، بەڵکو ھی خوایە و بەڕاستدانەری پەرتووک و نامە ئاسمانییەکانی پێش خۆیەتی، وە ڕوونکەرەوەی ئەو ئەحکامانەیە کە بە گشتگیری ھاتوون، وە ھیچ گومانێکی تیا نییە کە ئەم قورئانە لەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوەیە.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۖ قُلۡ فَأۡتُواْ بِسُورَةٖ مِّثۡلِهِۦ وَٱدۡعُواْ مَنِ ٱسۡتَطَعۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
یان ئەو بتپەرست و موشریکانە دەڵێن: موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) خۆی ئەم قورئانەی ھەڵبەستووە و داویەتییە پاڵ خوا، تۆیش - ئەی پێغەمبەر - لە وەڵامیاندا پێیان بڵێ: ئەگەر من خۆم ئەم قورئانەم داناوە و بە ناو خواوە ھەڵیدەبەستم، خۆ منیش وەک ئێوە مرۆڤم دەی ئەگەر ڕاست دەکەن تەنھا سورەتێک ھاوشێوەی قورئان بھێنن، وە ھەر کەسێکیش جگە لە خوا دەتوانن بانگی بکەن لە خەڵکی و خواکانتان تاوەکو پتشگیر و پشتیوانتان بن ئەگەر ڕاستگۆن لەوەی بانگەشەی دەکەن گوایە قورئان بە ناو خواوە ھەڵبەستراوە و درۆو دەلەسەیە، بێگومان بن کە ناتوانن و دەسەڵاتی ئەوەتان نییە، لەکاتێکدا ئێوە خاوەنی زمان و ڕەوانبێژین، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەم قورئانە لەلایەن خوای گەورەوە ھاتووە و دابەزێنراوە.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
بَلۡ كَذَّبُواْ بِمَا لَمۡ يُحِيطُواْ بِعِلۡمِهِۦ وَلَمَّا يَأۡتِهِمۡ تَأۡوِيلُهُۥۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلظَّٰلِمِينَ
درۆیان کرد و نەیانتوانی وەڵامی ئەم تەحەدا و دەمکوتکردنە بدەنەوە، بەڵکو پەلەیان کرد لە بەدرۆزانینی قورئان پێش ئەوەی لێی تێبگەن و بیری لێ بکەنەوە، وە پێش ئەوەی ئەو سزایەی کە پێی ترسێنراون بۆیان دابەزێت، وە زۆریش نزیکە ئەو سزایەیان بۆ بێت، ھاوشێوەی ئەم باوەڕنەکردن و بەدرۆزانینە ئوممەتانی پیشووتریش ئەنجامیاندا لەگەڵ پەیام و پێغەمبەرەکانی خۆیاندا، بۆیە سزای خوایان بۆ دابەزی، کەواتە - ئەی پێغەمبەر - تێرامێنە و بیر بکەرەوە بزانە سەرەنجامی ستەمکارانی ئوممەتانی پێشووتر چۆن بووە، بێگومان خوای گەورە لەناوی بردن و سزای بەسەردا باراندن.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
وَمِنۡهُم مَّن يُؤۡمِنُ بِهِۦ وَمِنۡهُم مَّن لَّا يُؤۡمِنُ بِهِۦۚ وَرَبُّكَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُفۡسِدِينَ
ھەیشە لەناو ئەو بتپەرست و موشریکانەدا پێش مردن باوەڕ بە قورئان دەھێنێت، وە ھەیشیانە لەبەر ملھوڕی و خۆبەزلزانینیان ھەتا دەمرێت باوەڕی پێ ناھێنێت، - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت زاناترە بەوانەی لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان سوورن و ملکەچی ھەق و ڕاستی نابن، وە ھەر ئەویش تۆڵەی کارە خراپەکانیان لێ دەسێنێت.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
وَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل لِّي عَمَلِي وَلَكُمۡ عَمَلُكُمۡۖ أَنتُم بَرِيٓـُٔونَ مِمَّآ أَعۡمَلُ وَأَنَا۠ بَرِيٓءٞ مِّمَّا تَعۡمَلُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر گەل و ھۆزەکەت بە درۆیان زانیت ئەوا پێیان بڵێ: پاداشتی کردەوەی خۆم بۆ خۆمە وە ھەر خۆیشم تەحەمولی کاروکردەوەکانم دەکەم، وە کاروکردەوەی ئێوەیش بۆ خۆتانە، وە ھەر خۆیشتان تۆڵەکەی تەحەمول دەکەن، ئێوە بەرین لە تۆڵەی کاروکردەوەکانی من، وە منیش بەریم لە تۆڵەی کاروکردەوەکانی ئێوە.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
وَمِنۡهُم مَّن يَسۡتَمِعُونَ إِلَيۡكَۚ أَفَأَنتَ تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ وَلَوۡ كَانُواْ لَا يَعۡقِلُونَ
وە ھەیە لەناو ئەو بتپەرست و موشریکانەدا کاتێک کە تۆ قورئان دەخوێنیت بە ڕواڵەت گوێت لێدەگرن، گوێگرتنێک تەنھا دەیبیستن نەک دڵی بدەنێ و بیر لە مانا و مەبەستەکانی بکەنەوە، - ئەی پێغەمبەر - ئایا تۆ دەتوانیت کەسێک کەڕ بێت قورئانی پێ ببیستیت؟! ھەر بەو شێوەیە ناشتوانیت ھیدایەت و ڕێنوێنی ئەوانە بکەیت کە کەڕن لە بیستنی ھەق و ڕاستی و بیری لێ ناکەنەوە.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
ประโยชน์​ที่​ได้รับ​:
• الهادي إلى الحق هداية التوفيق هو الله وحده دون ما سواه.
ئەو کەسەی کە تەوفیقی خەڵکی دەدات ھیدایەت وەربگرن تەنھا خوای گەورەیە، وە ھیچ کەسێکی تر ناتوانێت تەوفیقی کەس بدات.

• الحث على تطلب الأدلة والبراهين والهدايات للوصول للعلم والحق وترك الوهم والظن.
ئەم ئایەتانە خەڵکی ھاندەدەن بۆ گەڕان بە شوێن بەڵگەی ڕاست و دروست و ھیدایەت و ڕێنوێنی کردنی خەڵکی بۆ گەیشتن بە زانست و زانیاری و ھەق و شوێنکەوتنی، وە وازھێنان لە گومان و دوودڵی و ھەر شتێکی تر کە بەرەو بێباوەڕی خەڵکی ببات.

• ليس في مقدور أحد أن يأتي ولو بآية مثل القرآن الكريم إلى يوم القيامة.
ھیچ کەسێک ناتوانێت تا ڕۆژی قیامەت تەنانەت تاکە ئایەتێکیش ھاوشێوەی قورئانی پیرۆز بھێنێت.

• سفه المشركين وتكذيبهم بما لم يفهموه ويتدبروه.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر گێلی و گەمژەیی و بێ عەقڵی ئەو بتپەرست و موشریکانەی کە باوەڕیان بە قورئان نەکرد و بە درۆیان زانی، وە بیریان لە مانا و مەبەستەکانی نەکرد.

 
แปลความหมาย​ สูเราะฮ์: Yūnus
สารบัญสูเราะฮ์ หมายเลข​หน้า​
 
แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด สำหรับหนังสืออรรถาธิบายอัลกุรอานอย่างสรุป (อัลมุคตะศ็อร ฟีตัฟซีร อัลกุรอานิลกะรีม) - สารบัญ​คำแปล

โดย ศูนย์ตัฟซีรเพื่อการศึกษาอัลกุรอาน

ปิด