Check out the new design

แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด สำหรับหนังสืออรรถาธิบายอัลกุรอานอย่างสรุป (อัลมุคตะศ็อร ฟีตัฟซีร อัลกุรอานิลกะรีม) * - สารบัญ​คำแปล


แปลความหมาย​ สูเราะฮ์: An-Nisā’   อายะฮ์:
وَإِنِ ٱمۡرَأَةٌ خَافَتۡ مِنۢ بَعۡلِهَا نُشُوزًا أَوۡ إِعۡرَاضٗا فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡهِمَآ أَن يُصۡلِحَا بَيۡنَهُمَا صُلۡحٗاۚ وَٱلصُّلۡحُ خَيۡرٞۗ وَأُحۡضِرَتِ ٱلۡأَنفُسُ ٱلشُّحَّۚ وَإِن تُحۡسِنُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٗا
ئەگەر ژنێک ترسا لەمێردەکەی کەخراپە وخۆی بەسەردا ھەلدەکێشێت وئارەزووی نەماوە لەگەڵیدا، ئەوا ھیچ گوناە نیە ئەو ژن وپیاوە ڕێک بکەون، وە ژنەکە دەست ھەڵبگرێت لەھەندێک مافی پێویستی خۆی، وە مافی خەرجی ڕۆژانە و مانەوەی شەو لای، لەم کاتەدا ڕێک کەوتن باشترە لە تەڵاق و جیابوونەوە، بێگومان دەرونی مرۆڤ وا خولقاوە کە ھەمیشە سوورە لە سەر ماڵی دونیا وبەخیلی وڕژدی، وە ھیچ کاتێک حەز بەوە ناکات کە دەست ھەڵبگرێت لەمافەکانی خۆی، بۆیە پیویستە ژن وپیاو چارەسەری ئەم خووە خراپە بکەن ئەویش بە پەروەردەکردنی دەروون لەسەر لێبوردەی وچاکەکردن، ئەگەر بێتو چاکەکار بن لەھەموو کاروبارێکتاندا وەلەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، ئەوە بێگومان خوای گەورە بەھەموو کار وکردەوەیەکتان شارەزا وئاگادارە، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە ولە سەر تەواوی کاروکردەوەتان پاداشت وسزاتان دەداتەوە.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
وَلَن تَسۡتَطِيعُوٓاْ أَن تَعۡدِلُواْ بَيۡنَ ٱلنِّسَآءِ وَلَوۡ حَرَصۡتُمۡۖ فَلَا تَمِيلُواْ كُلَّ ٱلۡمَيۡلِ فَتَذَرُوهَا كَٱلۡمُعَلَّقَةِۚ وَإِن تُصۡلِحُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
ئەی پیاوان دڵنیابن ھەرگیز ناتوانن دادگەری تەواو لەڕووی خۆشەویستی و مەیلی دڵەوە بچەسپێنن لەنێوان ژنەکانتاندا ئەگەر چی ھەوڵی زۆریش بدەن، ئەویش لەبەر چەند ھۆکارێک چونکە پێدەچێت لەدەرەوەی توانا وئیرادەی ئێوە بێت، بۆیە ئەوەندە دووریان مەخەنەوە و کەنارگیرییان لێ مەکەن ھەتا بیانکەنە ھەڵپەساردە وداماوبن، بەشێوەیەکیان لێ بێت نە ئەوەبێت مێردیان ھەبێت بیانحەوێنێتەوە، نە ئەوەشە مێردیان نەبێت وبڕۆن شوویەکی تر بکەنەوە، وه ئەگەر بێتو لەگەڵیان ڕێك بكەون بەوەی دەرونتان ڕابهێنن لەسەر پێدانی مافی ژنەكانتان كه ئارەزووەكانتان حەزی پێ ناكات، وه لەخوا بترسن بەرامبەریان، بێگومان خوای گەوره زۆر لێبوردەی میهرەبانه.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
وَإِن يَتَفَرَّقَا يُغۡنِ ٱللَّهُ كُلّٗا مِّن سَعَتِهِۦۚ وَكَانَ ٱللَّهُ وَٰسِعًا حَكِيمٗا
ئەگەر هەردوو هاوسەر لەیەک جیا بنەوە بەهۆی تەڵاق یان خولعەوە ئەوا خواى گەورە هەریەکێکیان دەوڵەمەند دەكات بە فەزڵی فراوانی خۆی وخواى گەورە فەزڵ و ڕەحمەتی فراوانە و کاربەجێیە لە بەڕێوەبردنی و حسێبکردنی.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
وَلِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَلَقَدۡ وَصَّيۡنَا ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِكُمۡ وَإِيَّاكُمۡ أَنِ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ وَإِن تَكۡفُرُواْ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَنِيًّا حَمِيدٗا
ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەوی و ئەوەشی لەنێوانیاندا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی خوایە، بێگومان خاوەن نامەکان (جولکە وگاورەکان) ڕاسپاردو پەیمانمان لێوەرگرتن، وە ئێوەشمان ڕاسپارد کە فەرمانبەرداری فەرمانەکانی خوای گەورە بن ولە قەدەغەکراوەکانی دوور بکەونەوە، وە ئەگەر ھاتوو بێباوەڕ بوون بەو پەیمان وڕاسپاردەیە ئەوا تەنھا زیان بەخۆتان دەگەیەنن، چونکە خوای گەورە بێ نیازە لە بەندایەتی وفەرمانبەرداری ئێوە، وە ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە ھەمووی ھی خوایە، ئەو زۆر بێ نیازە لەھەموو دروستکراوەکانی، وە زۆر جوان وقەشەنگە لە ناو سیفات وکردەوەکانیدا.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
وَلِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًا
ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی خوای گەورەیە، وە ئەو شایانی ئەوەیە کە گوێڕایەڵی بکرێت، وە خوا بەسە کە ھەڵسوڕێنەری ھەموو کاروباری دروستکراوەکانی بێت.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
إِن يَشَأۡ يُذۡهِبۡكُمۡ أَيُّهَا ٱلنَّاسُ وَيَأۡتِ بِـَٔاخَرِينَۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ ذَٰلِكَ قَدِيرٗا
ئەی خەڵکینە ئەگەر خوا بیەوێت لەناوتان دەبات، وە کەسانێکی تر لەجێی ئێوە دەھێنێت کە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵی بن و سەرپێچی نەکەن، بێگومان خوای گەورە لەسەر کاری وا بەتوانا و بەدەسەڵاتە.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
مَّن كَانَ يُرِيدُ ثَوَابَ ٱلدُّنۡيَا فَعِندَ ٱللَّهِ ثَوَابُ ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ سَمِيعَۢا بَصِيرٗا
ئەی خەڵکینە ئەگەر ھەرکەسێک لە ئێوە ھەوڵ وکاروکردەوەی تەنھا بۆ خۆشیەکانی دونیا بێت، ئەوا با بزانیت ھەموو خۆشیەکانی دونیا ودواڕۆژیش ھەر لای خوای گەورەیە، بۆیە داوای ھەردووکیان با لەخوا بکات، وە خوای گەورە بیسەری ھەموو قسە وگوفتارتانە، وە بینەری کاروکردەوەتانە، وە پاداشت وسزای ھەموویشتان دەداتەوە.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
ประโยชน์​ที่​ได้รับ​:
• استحباب المصالحة بين الزوجين عند المنازعة، وتغليب المصلحة بالتنازل عن بعض الحقوق إدامة لعقد الزوجية.
چاکی ڕێککەوتن وئاشتەوایی کردن لەنێوان ژن وپیاودا، لەکاتی دروست بوونی ناکۆکی لەنێوانیاندا، وە باشتریش ئەوەیە ھەرکەسێک لەوان دەست ھەڵبگرێت لەھەندێک لەمافەکانی خۆی، تاوەکو گرێبەستی ھاوسەرگیریان بەردەوام بێت.

• أوجب الله تعالى العدل بين الزوجات خاصة في الأمور المادية التي هي في مقدور الأزواج، وتسامح الشرع حين يتعذر العدل في الأمور المعنوية، كالحب والميل القلبي.
خوای گەورە دادگەری واجب کردووە لەنێوان ژنەکاندا، بەتایبەتی لەو کاروبارانەی کە پەیوەندیان بە لایەنی مادیەوە ھەیە و لەدەسەڵاتی پیاواندایە، لە ھەمان کاتدا شەرعیش چاوپۆشی کردووە لەو شتانەی کە ناتوانرێت دادەگری تێدا ڕەچاو بکرێت، بەتایبەتی لە کاروبارە مەعنەویەکانی وەک خۆشەویستی ومەیلی دڵ.

• لا حرج على الزوجين في الفراق إذا تعذرت العِشْرة بينهما.
ئەگەر ھاتوو ژن وپیاو نەیانتوانی پێکەوە بژین، ئەوا ھیچ گوناە نیە لێک جودا ببنەوە.

• الوصية الجامعة للخلق جميعًا أولهم وآخرهم هي الأمر بتقوى الله تعالى بامتثال الأوامر واجتناب النواهي.
وەسیەتی گشتگیر بۆ تەواوی دروستکراوەکانی خوا لە سەرەتا تا کۆتاییان، ئەوەیە فەرمان بکرێت بە تەقواو خواناسی و بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی.

 
แปลความหมาย​ สูเราะฮ์: An-Nisā’
สารบัญสูเราะฮ์ หมายเลข​หน้า​
 
แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด สำหรับหนังสืออรรถาธิบายอัลกุรอานอย่างสรุป (อัลมุคตะศ็อร ฟีตัฟซีร อัลกุรอานิลกะรีม) - สารบัญ​คำแปล

โดย ศูนย์ตัฟซีรเพื่อการศึกษาอัลกุรอาน

ปิด