Check out the new design

แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - โดยศอลาฮุดดีน * - สารบัญ​คำแปล


แปลความหมาย​ อายะฮ์: (90) สูเราะฮ์: Yūnus
۞ وَجَٰوَزۡنَا بِبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱلۡبَحۡرَ فَأَتۡبَعَهُمۡ فِرۡعَوۡنُ وَجُنُودُهُۥ بَغۡيٗا وَعَدۡوًاۖ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَدۡرَكَهُ ٱلۡغَرَقُ قَالَ ءَامَنتُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱلَّذِيٓ ءَامَنَتۡ بِهِۦ بَنُوٓاْ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَأَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ
{فیرعەون ئیمانی هێنا بەڵام سودی پێ‌ نەگەیاند} [ وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ ] به‌نی ئیسرائیلمان له‌ ده‌ریاكه‌ په‌ڕانده‌وه‌ بۆ وشكانی [ فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ وَجُنُودُهُ بَغْيًا وَعَدْوًا ] فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانی شوێنیان كه‌وتن وه‌كو زوڵم و سته‌م و دژایه‌تی كردن و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ریان [ حَتَّى إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ ] تا فیرعه‌ونیش چووه‌ ناو ئاوه‌كه‌ كه‌ پێشتر له‌ سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)و سووره‌ته‌كانی تر باسمان كرد كه‌ خوای گه‌وره‌ دوانزه‌ ڕێگای وشكانی بۆ موساو موسڵمانان كرده‌وه‌و په‌ڕینه‌ ئه‌وبه‌ره‌وه‌ كاتێك كه‌ فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانی به‌و ڕێگا وشكانیانه‌ ڕۆیشتن خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی كرد ئاوه‌كه‌ یه‌كیگرته‌وه‌و هه‌موویانى له‌ناو ئاوه‌كه‌ غه‌رق و نوقم كرد كه‌ له‌ رۆژى عاشورادا بوو [ قَالَ آمَنْتُ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ (٩٠) ] له‌و كاته‌دا فیرعه‌ون زانی ته‌واو غه‌رق ئه‌بێ وتی: ئیمانم هێنا به‌و خوایه‌ی كه‌ به‌نی ئیسرائیل ئیمانیان پێ هێنا كه‌ هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها ئه‌و خوایه‌ نه‌بێ كه‌ به‌نی ئیسرائیل ئیمانیان پێی هێناوه‌ وه‌ من ته‌سلیمی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ بوومه‌و منیش یه‌كێكم له‌ موسڵمانان.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
 
แปลความหมาย​ อายะฮ์: (90) สูเราะฮ์: Yūnus
สารบัญสูเราะฮ์ หมายเลข​หน้า​
 
แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - โดยศอลาฮุดดีน - สารบัญ​คำแปล

ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

ปิด