แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - ซอลาฮุดดีน * - สารบัญ​คำแปล


แปลความหมาย​ อายะฮ์: (185) สูเราะฮ์: Al-Baqarah
شَهۡرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ فِيهِ ٱلۡقُرۡءَانُ هُدٗى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَٰتٖ مِّنَ ٱلۡهُدَىٰ وَٱلۡفُرۡقَانِۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ٱلشَّهۡرَ فَلۡيَصُمۡهُۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٖ فَعِدَّةٞ مِّنۡ أَيَّامٍ أُخَرَۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلۡيُسۡرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلۡعُسۡرَ وَلِتُكۡمِلُواْ ٱلۡعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمۡ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
[ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ ] مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ قورئانی پیرۆزی تیادا نارده‌ خواره‌وه‌ هه‌ر هه‌مووی به‌یه‌كجار له‌ (لوح المحفوظ)هوه‌ بۆ (بيت العزة) له‌ ئاسمانی دونیا، یاخود وتراوه‌: یه‌كه‌م ئایه‌ت له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان دابه‌زیوه‌ له‌ شه‌وی قه‌دردا [ هُدًى لِلنَّاسِ ] ئه‌م قورئانه‌ هیدایه‌ته‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵكی [ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ ] وه‌ ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و هیدایه‌ته‌یه‌ وه‌ فورقانیش ئه‌وه‌ی كه‌ جیاكاری ئه‌كاته‌ نێوان حه‌ق و باتڵ هه‌مووی روونكراوه‌ته‌وه‌و درێژ كراوه‌ته‌وه‌ [ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ] هه‌ر كه‌سێك له‌و مانگه‌دا ئاماده‌بوو له‌ شاری خۆی بوو موقیم بوو ئه‌وا با به‌ڕۆژوو بێت [ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ ] به‌ڵام كه‌سێك كه‌ نه‌خۆش بوو یان له‌سه‌فه‌ردا بوو [ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ] ئه‌وه‌ ئه‌توانێ له‌ دوای ڕه‌مه‌زان له‌ چه‌ند ڕۆژێكدا ڕۆژووه‌كانی به‌قه‌زا بگێڕێته‌وه‌ [ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ ] خوای گه‌وره‌ ئاسانكاری بۆ ئێوه‌ ئه‌وێ بۆیه‌ ڕێگای به‌نه‌خۆش و موسافیر داوه‌ كه‌ به‌ڕۆژوو نه‌بن [ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ نایه‌وێ شت له‌سه‌ر ئێوه‌ قورس بكات [ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ ] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌قه‌زاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ ماوه‌كه‌و مانگه‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن [ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ ] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ الله أكبر بكه‌ن و خوای گه‌وره‌ به‌ گه‌وره‌ بزانن، وه‌ كه‌ ڕۆژوو ته‌واو ئه‌بێت و ئێوه‌ ئه‌چن بۆ جه‌ژن الله أكبر بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی داون [ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (١٨٥) ] وه‌ به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
 
แปลความหมาย​ อายะฮ์: (185) สูเราะฮ์: Al-Baqarah
สารบัญสูเราะฮ์ หมายเลข​หน้า​
 
แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - ซอลาฮุดดีน - สารบัญ​คำแปล

การแปลความหมายอัลกุรอานเป็นภาษาเคิร์ด แปลโดยซอลาฮุดดีน อับดุลการีม

ปิด