แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - ซอลาฮุดดีน * - สารบัญ​คำแปล


แปลความหมาย​ อายะฮ์: (32) สูเราะฮ์: Al-Qasas
ٱسۡلُكۡ يَدَكَ فِي جَيۡبِكَ تَخۡرُجۡ بَيۡضَآءَ مِنۡ غَيۡرِ سُوٓءٖ وَٱضۡمُمۡ إِلَيۡكَ جَنَاحَكَ مِنَ ٱلرَّهۡبِۖ فَذَٰنِكَ بُرۡهَٰنَانِ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦٓۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ
{موعجيزه‌يه‌كى ترى موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -} [ اسْلُكْ يَدَكَ فِي جَيْبِكَ ] وه‌ ده‌ستت بخه‌ره‌ ناو ملوانی قه‌میسه‌كه‌ته‌وه‌ [ تَخْرُجْ بَيْضَاءَ ] كه‌ ده‌ستت ده‌رئه‌كه‌ی زۆر سپی و جوانه‌و وه‌كو مانگى چوارده‌ ده‌دره‌وشێته‌وه‌، ئه‌مه‌یش موعجیزه‌یه‌كی تره‌ (موسى - صلی الله علیه وسلم - خۆی كه‌سێكی ئه‌سمه‌ر بووه‌ وه‌كو له‌ بوخاریدا هاتووه‌) [ مِنْ غَيْرِ سُوءٍ ] به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڵه‌ك یاخود گه‌ڕوگول بێت [ وَاضْمُمْ إِلَيْكَ جَنَاحَكَ مِنَ الرَّهْبِ ] وه‌ كه‌ ترسایت هه‌ردوو ده‌ستت كۆبكه‌وه‌و بیخه‌ره‌ سه‌ر دڵت ترست نامێنێت و دڵئارام ده‌بیت (كه‌ فیرعه‌ونى ببینیایه‌ ده‌ترسا به‌ڵام كه‌ واى ده‌كرد خواى گه‌وره‌ ترسى ده‌خسته‌ دڵى فیرعه‌ونه‌وه‌و فیرعه‌ون زۆر له‌ موسى ده‌ترساو وه‌كو گوێدرێژ میزى ده‌كرده‌ ژێر خۆى) [ فَذَانِكَ بُرْهَانَانِ مِنْ رَبِّكَ إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ ] ئه‌مه‌ دوو به‌ڵگه‌و حوجه‌و موعجیزه‌یه‌ له‌ په‌روه‌ردگارته‌وه‌ بۆ تۆ تا بڕۆی بۆ لای فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتدارانى [ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ (٣٢) ] به‌ڕاستی ئه‌وان قه‌ومێك بوون له‌ گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌ ده‌رچوو بوون.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
 
แปลความหมาย​ อายะฮ์: (32) สูเราะฮ์: Al-Qasas
สารบัญสูเราะฮ์ หมายเลข​หน้า​
 
แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - ซอลาฮุดดีน - สารบัญ​คำแปล

การแปลความหมายอัลกุรอานเป็นภาษาเคิร์ด แปลโดยซอลาฮุดดีน อับดุลการีม

ปิด