แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - ซอลาฮุดดีน * - สารบัญ​คำแปล


แปลความหมาย​ อายะฮ์: (106) สูเราะฮ์: Āl-‘Imrān
يَوۡمَ تَبۡيَضُّ وُجُوهٞ وَتَسۡوَدُّ وُجُوهٞۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱسۡوَدَّتۡ وُجُوهُهُمۡ أَكَفَرۡتُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡ فَذُوقُواْ ٱلۡعَذَابَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡفُرُونَ
{سپی بوونی رووی ئەهلی سوننە‌و رەش بوونی رووی ئەهلی بیدعە} [ يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ ] ڕۆژی قیامه‌ت ڕۆژێكه‌ كه‌ هه‌ندێ له‌ ڕووه‌كان سپی ئه‌بێ وه‌ هه‌ندێ ڕوو ڕه‌ش ئه‌بێ [ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕوویان ڕه‌ش بووه‌ پێیان ئه‌ووترێ: [ أَكَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ ] ئایا له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمانتان هێنا كافر بوونه‌وه‌و مورته‌د بوونه‌وه‌ [ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ (١٠٦) ] ده‌ی سزای خوای گه‌وره‌ بچێژن به‌هۆی ئه‌و كوفره‌ی كه‌ له‌ دونیادا كردتان، وتراوه‌: ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕوویان ڕه‌ش ئه‌بێ مه‌به‌ست پێی ئه‌هلی كتابه‌، وه‌ وتراوه‌: ئه‌وانه‌ی كه‌ مورته‌د بوونه‌ته‌وه‌، وه‌ وتراوه‌: ئه‌وانه‌ی كه‌ مونافیق بوونه‌، وه‌ وتراوه‌: ئه‌وانه‌ی كه‌ بیدعه‌چین، وه‌كو ابن عباس ئه‌فه‌رمووێ: (تَبْيَضُّ وُجُوهُ أَهْلِ السُّنَّةِ وَالْجَمَاعَة) ڕووی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ سپی ئه‌بێ (وَتَسْوَدُّ وُجُوهُ أَهْلِ الْبِدَعِ وَالفُرْقَة) وه‌ ئه‌هلی بیده‌ع و گومڕایی و پارچه‌ پارچه‌یى ڕوویان ڕه‌ش ئه‌بێ له‌ قیامه‌تدا .
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
 
แปลความหมาย​ อายะฮ์: (106) สูเราะฮ์: Āl-‘Imrān
สารบัญสูเราะฮ์ หมายเลข​หน้า​
 
แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - ซอลาฮุดดีน - สารบัญ​คำแปล

การแปลความหมายอัลกุรอานเป็นภาษาเคิร์ด แปลโดยซอลาฮุดดีน อับดุลการีม

ปิด