แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - ซอลาฮุดดีน * - สารบัญ​คำแปล


แปลความหมาย​ อายะฮ์: (183) สูเราะฮ์: Āl-‘Imrān
ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ عَهِدَ إِلَيۡنَآ أَلَّا نُؤۡمِنَ لِرَسُولٍ حَتَّىٰ يَأۡتِيَنَا بِقُرۡبَانٖ تَأۡكُلُهُ ٱلنَّارُۗ قُلۡ قَدۡ جَآءَكُمۡ رُسُلٞ مِّن قَبۡلِي بِٱلۡبَيِّنَٰتِ وَبِٱلَّذِي قُلۡتُمۡ فَلِمَ قَتَلۡتُمُوهُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
[ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ عَهِدَ إِلَيْنَا أَلَّا نُؤْمِنَ لِرَسُولٍ حَتَّى يَأْتِيَنَا بِقُرْبَانٍ تَأْكُلُهُ النَّارُ ] وه‌ جووله‌كه‌ عاده‌تیان وابوو به‌درۆ ئه‌یانووت: خوای گه‌وره‌ عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانی به‌ ئێمه‌ داوه‌ كه‌ ئیمان به‌هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هێنین هه‌تا خێرێك نه‌كه‌ین و ئاگرێك له‌ ئاسمانه‌وه‌ نه‌یات ئه‌و خێره‌ نه‌سووتێنێ، واته‌: داوای ئه‌وه‌یان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كرد - صلی الله علیه وسلم - [ قُلْ قَدْ جَاءَكُمْ رُسُلٌ مِنْ قَبْلِي بِالْبَيِّنَاتِ وَبِالَّذِي قُلْتُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: وه‌ له‌ پێش منیشه‌وه‌ چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تر هات به‌ به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا وه‌ به‌وه‌ش كه‌ خۆتان ده‌ڵێن كه‌ خێرتان دابنایه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئاگر ئه‌هات و ئه‌یسووتان واته‌: خوا لێتانی قبووڵ كردووه‌ ئه‌وه‌یش ڕوویده‌دا به‌ڵام [ فَلِمَ قَتَلْتُمُوهُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١٨٣) ] ئه‌ی بۆچی ئێوه‌ ئیمانتان به‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ نه‌هێناوه‌و ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌تان كوشت وه‌كو (یه‌حیای كوڕی زه‌كه‌ریاو زه‌كه‌ریاى باوكى) وه‌ چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تر ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاستگۆن .
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
 
แปลความหมาย​ อายะฮ์: (183) สูเราะฮ์: Āl-‘Imrān
สารบัญสูเราะฮ์ หมายเลข​หน้า​
 
แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - ซอลาฮุดดีน - สารบัญ​คำแปล

การแปลความหมายอัลกุรอานเป็นภาษาเคิร์ด แปลโดยซอลาฮุดดีน อับดุลการีม

ปิด