แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - ซอลาฮุดดีน * - สารบัญ​คำแปล


แปลความหมาย​ อายะฮ์: (12) สูเราะฮ์: As-Sajdah
وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلۡمُجۡرِمُونَ نَاكِسُواْ رُءُوسِهِمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ رَبَّنَآ أَبۡصَرۡنَا وَسَمِعۡنَا فَٱرۡجِعۡنَا نَعۡمَلۡ صَٰلِحًا إِنَّا مُوقِنُونَ
{كافران لە رۆژی قیامەتدا پەشیمان دەبنەوە} [ وَلَوْ تَرَى إِذِ الْمُجْرِمُونَ نَاكِسُو رُءُوسِهِمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئای ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - له‌و كاته‌دا تاوانباران و كافران ببینی كه‌ سه‌ریان شۆڕ كردووه‌ له‌ شه‌رمه‌زاری و په‌شیمانیدا له‌لای په‌روه‌ردگاریان له‌ ڕۆژی دوایی كه‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات [ رَبَّنَا أَبْصَرْنَا وَسَمِعْنَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێستا هه‌موو ڕاستییه‌كانمان به‌ چاوی خۆمان بینی، وه‌ هه‌مووشمان به‌ گوێی خۆمان بیست ئێمه‌ گوێڕایه‌ڵى فه‌رمانه‌كانتین [ فَارْجِعْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا ] بمانگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دونیا تا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ین [ إِنَّا مُوقِنُونَ (١٢) ] ئێستا یه‌قینمان هه‌یه‌ به‌ڕاستێتی ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هێنابووی (خواى گه‌وره‌ ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بیانگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ دونیایش ئه‌وان ئیمان ناهێنن و كرده‌وه‌ى چاك ناكه‌ن به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كوفرو خراپه‌كارى).
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
 
แปลความหมาย​ อายะฮ์: (12) สูเราะฮ์: As-Sajdah
สารบัญสูเราะฮ์ หมายเลข​หน้า​
 
แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - ซอลาฮุดดีน - สารบัญ​คำแปล

การแปลความหมายอัลกุรอานเป็นภาษาเคิร์ด แปลโดยซอลาฮุดดีน อับดุลการีม

ปิด