แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - ซอลาฮุดดีน * - สารบัญ​คำแปล


แปลความหมาย​ อายะฮ์: (79) สูเราะฮ์: At-Tawbah
ٱلَّذِينَ يَلۡمِزُونَ ٱلۡمُطَّوِّعِينَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ فِي ٱلصَّدَقَٰتِ وَٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهۡدَهُمۡ فَيَسۡخَرُونَ مِنۡهُمۡ سَخِرَ ٱللَّهُ مِنۡهُمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ
[ الَّذِينَ يَلْمِزُونَ الْمُطَّوِّعِينَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ فِي الصَّدَقَاتِ ] (عبدالرحمن ى كوڕى عه‌وف) چل ئۆقه‌ ئاڵتونى هێنا بۆ خێر هه‌ندێك له‌ مونافیقان وتیان ئه‌مه‌ بۆ ریایه‌تى بۆیه‌ زۆرى هێناوه‌، وه‌ پیاوێكى تر صاعێك خورماى هێنا، وتیان خواى گه‌وره‌ پێویستى به‌ خێرى تۆ نیه‌ ئه‌مه‌ زۆر كه‌مه‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، ئه‌و مونافیقانه‌ى كه‌ تانه‌و ته‌شه‌ر له‌و باوه‌ڕدارانه‌ ئه‌ده‌ن كه‌ خێریان بكردایه‌و شتێكی كه‌میان بهێنایه‌ پێیان ئه‌وتن خوای گه‌وره‌ بێ پێویسته‌ له‌م خێره‌ كه‌مه‌ی تۆ، وه‌ ئه‌گه‌ر زۆریان بهێنایه‌ ئه‌یانوت: ئه‌مه‌ بۆ ڕیایه‌تی [ وَالَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهْدَهُمْ ] وه‌ هه‌یشه‌ هیچ شتێكی نیه‌ بیكات به‌خێر ته‌نها هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆی نه‌بێت [ فَيَسْخَرُونَ مِنْهُمْ سَخِرَ اللَّهُ مِنْهُمْ ] گاڵته‌یان پێ ئه‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره‌ بۆ سه‌رخستنى باوه‌ڕداران گاڵته‌یان پێ ئه‌كات و رسوایان ئه‌كات و سزایان ئه‌دات، چونكه‌ سزاى خواى گه‌وره‌ هاوشێوه‌ى تاوانى مرۆڤه‌ [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٧٩) ] وه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌.
ตัฟสีรต่างๆ​ ภาษาอาหรับ:
 
แปลความหมาย​ อายะฮ์: (79) สูเราะฮ์: At-Tawbah
สารบัญสูเราะฮ์ หมายเลข​หน้า​
 
แปล​ความหมาย​อัลกุรอาน​ - คำแปลภาษาเคิร์ด - ซอลาฮุดดีน - สารบัญ​คำแปล

การแปลความหมายอัลกุรอานเป็นภาษาเคิร์ด แปลโดยซอลาฮุดดีน อับดุลการีม

ปิด