Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Yūsuf   Ayah:
وَمَا تَسۡـَٔلُهُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۚ إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ لِّلۡعَٰلَمِينَ
- ئەی پێغەمبەر - ئەوانە ئەگەر کەمێک ژیر بوونایە باوەڕیان پێ دەھێنای، چونکە تۆ لە بەرامبەر گەیاندی ئەو قورئانە و بانگ کردنیان بۆ ئیسلام داوای ھیچ پاداشتێکیان لێ ناکەیت، وە ئەم قورئانەیش تەنھا بیرخەرەوە و پەند و ئامۆژگارییە بۆ تەواوی جیھان و مرۆڤایەتی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَكَأَيِّن مِّنۡ ءَايَةٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ يَمُرُّونَ عَلَيۡهَا وَهُمۡ عَنۡهَا مُعۡرِضُونَ
زۆر ئایەت و نیشانە لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەن لەسەر دەسەڵات و پەروەردگار و یەکخوایی ئەو تاوەکو باوەڕی پێ بھێنن کەچی بەسەریدا ڕادەبورن و بیری لێ ناکەنەوە و پشتی لێ ھەڵدەکەن و ئاوڕی لێ نادەنەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَمَا يُؤۡمِنُ أَكۡثَرُهُم بِٱللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشۡرِكُونَ
زۆرینەی خەڵکی باوەڕ ناھێنن کە خوای گەورە دروستکەر و ڕۆزیدەر و مرێنەر و زیندووکەرەوەی مردوانە، ئیللا لەگەڵ ئەوەیشدا شتێکی تر لە بت و دار و بەرد دەکەن بەخوا و دەیپەرستن، وە بانگەشەی ئەوەش دەکەن کە خوای گەورە منداڵی ھەیە (پاک و بێگەردی بۆ زاتی ھەق تەعالای اللە ).
Ang mga Tafsir na Arabe:
أَفَأَمِنُوٓاْ أَن تَأۡتِيَهُمۡ غَٰشِيَةٞ مِّنۡ عَذَابِ ٱللَّهِ أَوۡ تَأۡتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ
ئایا ئەو بێباوەڕ و موشریکانە دڵنیان کە لەلایەن خواوە لە دونیادا سزایەکی سەختی وایان بۆ نایەت کە لە ھەموو لایەکەوە بیانگرێتەوە و توانای ئەوەیان نەبێت ڕێگری لێ بکەن، یان لەپڕێکدا ڕۆژی دوایی بەسەریاندا بێت و ھیچ حسابیان بۆ ھاتنی نەکردبێت و خۆیان بۆ ئامادە نەکردبێت، لەبەر ئەوە باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەری خوا؟!
Ang mga Tafsir na Arabe:
قُلۡ هَٰذِهِۦ سَبِيلِيٓ أَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِيۖ وَسُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
- ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە بانگیان دەکەیت بۆ ئیسلام: ئەمە ڕێگا و ڕێبازی منە کە لەسەر بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا و بەرچاو ڕوونی خەڵکی بۆ بانگ دەکەم، وە ڕێگا و ڕێبازی ئەوانەشە کە چاو لە من دەکەن و پاش من خەڵکی بۆ بانگ دەکەن، بە ھیدایەتی ئەو ڕێبازە ڕێگا دەگرن و لەسەر سوننەتی من ھەنگاو دەنێن، وە من ھەرگیز لەو کەسانە نیم کە ھاوبەش بۆ خوا دادەنێن، وە پاک و بێگەردی بۆ خوا کە شەریک و ھاوبەشی ھەبێت، وە من لە یەکخواپەرستانم.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ إِلَّا رِجَالٗا نُّوحِيٓ إِلَيۡهِم مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡقُرَىٰٓۗ أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۗ وَلَدَارُ ٱلۡأٓخِرَةِ خَيۡرٞ لِّلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
- ئەی پێغەمبەر - لە پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە پیاوانێک لە نەوەکانی ئادەم نەبێت، مرۆڤ بوون نەک فریشتە، وەحیمان بۆ کردوون ھەروەک چۆن وەحیمان بۆ تۆیش کردووە، خەلکی شار بوون نەک خەڵکی گوند و دەشت، ئوممەتەکانیان بە درۆیان خستنەوە و باوەڕیان پێ نەکردن ئێمەیش لەناومان بردن، ئەوانەی باوەڕ بەتۆ ناھێنن بەسەر زەویدا ناگەڕێن و نابینن ئەوانەی پێشان باوەڕیان بە پێغەمبەرەکانیان نەھێنا و بەدرۆیان زانین چییان بەسەرھات و دووچاری چی سزایەک بوون تاوەکو پەند و ئامۆژگاریان لێ وەربگرن و لە ملھوڕی خۆیان بگەڕێنەوە؟ بەدڵنیاییەوە پاداشتی ڕۆژی دوایی لە دونیا و ئەوەش لە دونیادا ھەیە باشترە بۆ کەسانێک لەخوا بترسن، ئایا ئیتر ژیر نابن و تێناگەن كەوا ئەمە باشترە بۆیان، کەوابوو لەخوا بترسن و فەرمانەکانی بەجێ بھێنن - لەسەرووی ھەموویانەوە باوەڕ و ئیمانە - وە دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە گەورەترینیان ھاوبەش دانانە بۆ خوا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
حَتَّىٰٓ إِذَا ٱسۡتَيۡـَٔسَ ٱلرُّسُلُ وَظَنُّوٓاْ أَنَّهُمۡ قَدۡ كُذِبُواْ جَآءَهُمۡ نَصۡرُنَا فَنُجِّيَ مَن نَّشَآءُۖ وَلَا يُرَدُّ بَأۡسُنَا عَنِ ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ
ئەو پێغەمبەرانەی کە ڕەوانەیان دەکەین ئێمە مۆلەتی دوژمنەکانیان دەدەین، وە ھیچ پەلە ناکەین لە سزادانیان تاوەکو بەتەواوی پەل کێشیان بکەین، تا ئەو کاتەی لەناوبردنیان دوادەخەین، وە پێغەمبەرەکانیش نائومێد دەبن لە لەناوچوونیان، وە بێباوەڕەکانیش واگومان دەبەن کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دەرچوون و بەڵێنەکانیان ڕاست نەبووە لەوەی خوای گەورە سزای دوژمنەکانیان دەدا و باوەڕداران ڕزگار دەكات و سەریان دەخات، لەو کاتەی کە ھەموو لایەک نائومێد بوون لەبەدەمەوە چوونی خوای گەورە بۆیان، خوای گەورە دەفەرموێت: سەرکەوتنمان بۆ پێغەمبەرانمان ھات، پێغەمبەران و باوەڕدارانیش ڕزگار دەکەین لەوسزا و تۆڵە و لەناو بردنەی کە دادەبەزێت بۆ بێباوەڕان، وە بەدڵنیایی سزای ئێمە کاتێک دادەبەزێت بۆ گەل و ھۆزی بێباوەڕ ڕەد بوونەوەی نییە و ناگەڕێتە دواوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
لَقَدۡ كَانَ فِي قَصَصِهِمۡ عِبۡرَةٞ لِّأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِۗ مَا كَانَ حَدِيثٗا يُفۡتَرَىٰ وَلَٰكِن تَصۡدِيقَ ٱلَّذِي بَيۡنَ يَدَيۡهِ وَتَفۡصِيلَ كُلِّ شَيۡءٖ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ
لە چیرۆک و بەسەرھاتی پێغەمبەران و بەسەرھاتی گەلەکانیان وە لە چیرۆک و بەسەرھاتی یوسف و براکانی پەند و ئامۆژگاری گەلێک ھەن بۆ ئەو کەسانەی کە عەقڵ و ژیرییەکی ساغیان ھەیە، ئەم قورئانە کە ئەم گرنگیەی ھەیە قسەیەکی درۆ و ھەڵبەستراو نییە و درابێتە پاڵ خوای گەورە، بەڵکو ئەم قورئانە کە لەلایەن خوای گەورەوە دابەزیوە شاھیدە لەسەر ڕاستی ئەو کتێبانەی کە پێشتر دابەزێنراون، وە بە درێژی ھەموو ئەو ئەحکام یاسا و ڕیسایانەی باسکردووە کە پێویستن، ھەروەھا ببێتە ڕێنمونی بۆ ھەموو کارێکی خێر و چاکە، وە ڕەحمەت و بەزەیی بۆ باوەڕداران، چونکە ئەوان سوود لەو ئەحکام و ڕێنموییانە دەبینن کە تێیدا ھاتووە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• أن الداعية لا يملك تصريف قلوب العباد وحملها على الطاعات، وأن أكثر الخلق ليسوا من أهل الهداية.
بانگخوازان ناتوانن دڵی بەندەکانی خوا بگۆڕن و وایان لێ بکەن کە تاعەت و گوێڕایەڵی خوا بکەن، وە زۆرینەی خەڵکیش شوێنکەوتەی ھیدایەت و رێنمونیەکانی خوا نین.

• ذم المعرضين عن آيات الله الكونية ودلائل توحيده المبثوثة في صفحات الكون.
خوای گەورە بەخراپە باسی ئەوانە دەکات کە پشت لە بەڵگە و نیشانە گەردونیەکان دەکەن، ئەو بەڵگە و نیشانانە شاھیدن لەسەر تاکو تەنھایی خوا کە لە دوو توێی گەردووندا خوای گەورە بەشێوەیەکی جوان و پێوانەیەکی زۆر ورد نەخشاندونی.

• شملت هذه الآية ﴿ قُل هَذِهِ سَبِيلِي...﴾ ذكر بعض أركان الدعوة، ومنها: أ- وجود منهج:﴿ أَدعُواْ إِلَى اللهِ ﴾. ب - ويقوم المنهج على العلم: ﴿ عَلَى بَصِيرَةٍ﴾. ج - وجود داعية: ﴿ أَدعُواْ ﴾ ﴿أَنَا﴾. د - وجود مَدْعُوِّين: ﴿ وَمَنِ اتَّبَعَنِي ﴾.
ئەم ئایەتە (قُلۡ هَٰذِهِۦ سَبِيلِيٓ...) چەند بنەمایەكی بانگەوازی لەخۆ گرتووە لەوانە: أ-بوونی پڕوگرامی بانگەواز دەبێت بۆ لای خوا بێت (أَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۚ) ب-دەبێت پڕۆگرامیش لەسەر بنەمای علیم و زانست بێت ( عَلَىٰ بَصِيرَةٍ) ج-بوونی کەسی بانگخواز (أَدۡعُوٓاْ) ( أَنَا۠) د-بوونی ئەو کەسانەی بانگیان دەکەیت بۆ لای خوا (وَمَنِ ٱتَّبَعَنِيۖ ).

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Yūsuf
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara