Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Ayah: (64) Surah: Yūsuf
قَالَ هَلۡ ءَامَنُكُمۡ عَلَيۡهِ إِلَّا كَمَآ أَمِنتُكُمۡ عَلَىٰٓ أَخِيهِ مِن قَبۡلُ فَٱللَّهُ خَيۡرٌ حَٰفِظٗاۖ وَهُوَ أَرۡحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ
باوکی پێی وتن: ئایا متمانەتان پێ بکەم و براکەتان پێ بسپێرم ھەروەکو چۆن پێشتر متمانەم پێکردن و براکەیم (واتا یوسف) م پێ سپاردن؟! متمانەم پێکردن و بەڵێنتان دا کە بیپارێزن، کەچی بەڵێنەکەتان نەبردەسەر، لەبەر ئەوە ئێستاش متمانەتان پێناکەم کە دەیپارێزن، بەڵکو من متمانەم بەخوا ھەیە و متمانەم بە ئێوە نییە، وە دەیدەمە دەستی ئەو ھەر ئەویش چاکترین پارێزەرە بۆ کەسانێک کە بیەوێت بیانپارێزت، بۆیە دەیسپێرم بە ئەو، وە ئەویش لە ھەموو کەسێک بەبەزەییترە بەرامبەر کەسانێک کە بیەوێت بەبەزەیی بێت بەرامبەریان.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• الأمر بالاحتياط والحذر ممن أُثِرَ عنه غدرٌ، وقد ورد في الحديث الصحيح: ((لَا يُلْدَغُ المُؤْمِنٌ مِنْ جُحْرٍ وَاحِدٍ مَرَّتَيْنِ))، [أخرجه البخاري ومسلم].
فەرمانکردن بە ئیحتیات وەرگرتن -دانانى پلان بە وریاییانە و زیاتر لە پلانێک لە هەموو بابەتێک- بەتایبەت ئیحتیات وەرگرتن بەرامبەر ئەوانەى دەزانرێت کە ستەم دەکەن و لەوەیە خیانەت بکەن و فەرموودەى سەحیح لە (بخاري ومسلم) هاتووە لەسەر ئەوەى ئیماندار لە یەک کونەوە دووجار پێیەوە نادرێت.

• من وجوه الاحتياط التأكد بأخذ المواثيق المؤكدة باليمين، وجواز استحلاف المخوف منه على حفظ الودائع والأمانات.
یەکێک لە ڕێکارەکانی ئیحتیاط وەرگرتن سوێند و پەیمان وەرگرتنە لە کەسی بەرامبەر، وە دروستە ئەو کەسەی لێی دەترسیت خیانەت لەو ئەمانەتە بکات لای دایدەنێیت سوێندی بدەیت کە پارێزگاری لێ بکات و زایەی نەکات.

• يجوز لطالب اليمين أن يستثني بعض الأمور التي يرى أنها ليست في مقدور من يحلف اليمين.
دروستە بۆ ئەو کەسەی کە سوێندی بەرامبەر دەدات ئەگەرێک جیا بکاتەوە کاتێک کە ببینێت ھەندێک کار ھەیە لە دەسەڵاتی ئەو کەسەدا نییە کە سوێندت بۆ دەخوات.

• من الأخذ بالأسباب الاحتياط من المهالك.
یەكێك لەو هۆكارانەی مرۆڤی باوەڕدار دەستی پێوە بگرێت ئەوەیە خۆی بپارێزێت لەو لەو گوناهو تاوانانەی دەبنە هۆی تیاچوونی

 
Salin ng mga Kahulugan Ayah: (64) Surah: Yūsuf
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Indise ng mga Salin

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Isara