Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Ayah: (81) Surah: Yūsuf
ٱرۡجِعُوٓاْ إِلَىٰٓ أَبِيكُمۡ فَقُولُواْ يَٰٓأَبَانَآ إِنَّ ٱبۡنَكَ سَرَقَ وَمَا شَهِدۡنَآ إِلَّا بِمَا عَلِمۡنَا وَمَا كُنَّا لِلۡغَيۡبِ حَٰفِظِينَ
برا گەورەکەیان وتی: بگەڕێنەوە بۆ لای باوکتان و پێی بڵێن: کوڕەکەت دزی کردووە، لە سزای ئەو کارەیشیدا عەزیزی میسر کردوویەتی بە بەندە و کۆیلەی خۆی، شاھیدیشمان لەسەر ئەمە نەداوە تا ئەو کاتەی بەچاوی خۆمان بینیمان کە پێوانەکەی پاشایان لە کوڵوبار و کەلوپەلەکەی ئەودا دەرھێنا، وە ئێمەیش نەماندەزانی ئەو دزی دەکات، چونکە ئەگەر بمانزانیایە ئەو دزی دەکات ئەوا ھەرگیز پەیمانمان پێ نەدەدای کە ئەوت بۆ دەگێڕینەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• لا يجوز أخذ بريء بجريرة غيره، فلا يؤخذ مكان المجرم شخص آخر.
دروست نییە ھیچ کەس بە تاوانی کەسی تر بگیررێت، کەسی بێتاوان لەبری کەسی تاوانبار دەستگیر ناکرێت.

• الصبر الجميل هو ما كانت فيه الشكوى لله تعالى وحده.
ئارامگرتنی جوان بریتییە لەوەی مرۆڤی باوەڕدار سکاڵای خۆی تەنھا لای خوای گەورە بکات.

• على المؤمن أن يكون على تمام يقين بأن الله تعالى يفرج كربه.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار دڵنیا بێت و یەقینی ھەبێت کە خوای گەورە دێت بەدەمیەوە لە ناخۆشی و تەنگانە ڕزگاری دەکات.

 
Salin ng mga Kahulugan Ayah: (81) Surah: Yūsuf
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara