Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: An-Nahl   Ayah:
وَأَلۡقَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ رَوَٰسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمۡ وَأَنۡهَٰرٗا وَسُبُلٗا لَّعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ
خوای گەورە شاخ و کێوە بڵند و بەرزەکانی وەک مێخ داکوتیووە بەزەویدا تاوەکو نەلەرزێت و نەکەوێت بەلادا، وە چەندین ڕووباریشی تێدا داناوە تاوەکو خۆتان ئاوی لێبخۆنەوە و ئاژەڵ وکشتوکاڵ وباخ وبێستانەکانیشتانی پێ ئاو بدەن، وە ھەر لە زەویدا چەندین ڕێگای بۆتان داناوە بۆ ئەوەی بەناویدا ھاتوچۆ بکەن وبگەنە شوێن وجێگای مەبەستی خۆتان بێ ئەوەی ون ببن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَعَلَٰمَٰتٖۚ وَبِٱلنَّجۡمِ هُمۡ يَهۡتَدُونَ
وە ھەر لەزەویدا چەندین نیشانەی داناوە تاوەکو بە ھۆیانەوە لە ڕۆژدا ڕێگاکانی پێ بناسنەوە، وە ئەستێرەکانیشی لە ئاسمان بۆ داناون تاوەکو بەھۆیانەوە لە تاریکی شەودا ڕێگای پێ بدۆزنەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
أَفَمَن يَخۡلُقُ كَمَن لَّا يَخۡلُقُۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
ئایا ئەو زاتەی ھەموو ئەم شتانە و جگە لەمانەیشی بەدیھێناوە وەک ئەو کەسە وایە کە ھیچ شتێکی بەدی نەھێناوە؟! دەی ئیتر بۆ بیر ناکەوە لە گەورەیی و دەسەڵاتی ئەو خوایەی کەھەموو شتێکی بەدیھێناوە، کەوابێت ھەر ئەو شایستەی ئەوەیە بەتاک و تەنھایی بیپەرستن، وە ھیچ شتێکیش نەکەن بەھاوەڵی لەو کەسانەی کە ھیچ شتێکیان بەدی نەھێناوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِن تَعُدُّواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ لَا تُحۡصُوهَآۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَغَفُورٞ رَّحِيمٞ
- ئەی خەڵکینە - ھەرچەند ھەوڵ بدەن ئەو ناز و نیعمەتە زۆرانەی خوای گەورە بژمێرن کە بەسەرتانەوەیە ئەوا لەبەر زۆری و جۆراوجۆرییان ناتوانن بیانژمێرن، بێگومان خوای گەورە لێبووردەیە و ناتانگرێت لەبەر بێ ئاگاییتان لە شوکر و سوپاس نەکردنی نیعمەتەکانی، وە زۆریش میھرەبانە و ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیوون لەبەر گوناھ و تاوان و کەمتەرخەمی و سوپاس نەکردنی لێتانی ناگرێتەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعۡلِنُونَ
- ئەی بەندەکانی خوا - بێگومان خوا ئاگاداری ئەو کار و کردەوانەیە کە بە نھێنی ئەنجامیان دەدەن، وە ئاگاداری ئەوانەیشە کە بەئاشکرا دەیانکەن، وە ھیچی لا نھێنی و شاراوە نییە و لێی ون نابێت، وە لەسەریشی پاداشتی ھەمووتان دەداتەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَخۡلُقُونَ شَيۡـٔٗا وَهُمۡ يُخۡلَقُونَ
وە ئەو بت و خوا درۆیینانەی کە بتپەرست و موشریکەکان جگە لەخوا دەیانپەرستن ھیچ شتێکیان بەدی نەھێناوە ئەگەر شتێکی کەمیش بێت، بەڵکو ئەو کەسانە خۆیان ئەو بتانەیان دروستکردووە، ئیتر چۆن دەکرێت ئەوان ئەو بتانە لەبری خوا بپەرستن لەکاتێکدا خۆیان تاشیویانن و دروستیان کردوون؟!
Ang mga Tafsir na Arabe:
أَمۡوَٰتٌ غَيۡرُ أَحۡيَآءٖۖ وَمَا يَشۡعُرُونَ أَيَّانَ يُبۡعَثُونَ
لەگەڵ ئەوەی ئەو کەسانە بەدەستی خۆیان ئەو بتانەیان دروستکردووە، لەھەمان کاتدا ئەو بتانە لەدار و بەرد دروست کراون، نە گیانیان تێدایە وە نەزانست و زانیاریشیان ھەیە، ئەوان نازانن خۆیان و ئەوانەی دەیانپەرستن کەی لە ڕۆژی قیامەتدا زیندوو دەکرێنەوە، بۆ ئەوەی خۆیان و خوا درۆیینەکانیشیان فڕێ بدرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۚ فَٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ قُلُوبُهُم مُّنكِرَةٞ وَهُم مُّسۡتَكۡبِرُونَ
پەرستراوی بە ھەقی ئێوە یەک پەرستراوە کە ھیچ شەریک و ھاوەڵی نییە، ئەویش زاتی (اللە) یە، ئەوانەیشی کە باوەڕیان نییە بەزیندووبوونەوە بۆ وەرگرتنی پاداشتی کردەوەکانیان دڵیان لەبەرئەوەی ترسی خوای تێدا نییە بۆیە باوەڕیان بەتاکی -بەوەحدانیەتی- زاتی (اللە) نییە، ئەو دڵانە باوەڕیان بە لێپرسینەوە و تۆڵە و سزای خوا نییە، ئەوانە خۆیان بە گەورە و زل دەزانن لەئاست وەرگرتنی ھەق و ملکەچی نابن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
لَا جَرَمَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعۡلِنُونَۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُسۡتَكۡبِرِينَ
بەڕاستی خوا دەزانێت و ئاگادارە ئەوانە چی لەکار و کردەوەیان دەشارنەوە، وەچیشی ئاشکرا دەکەن، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە تۆڵەی ھەمووشیان لێ دەسێنێتەوە، بێگومان خوای گەورە -سبحانه وتعالى- کەسانی خۆبەزل زانی خۆش ناوێت، ئەوانەی لە ئاست پەرستنی خوا و ملکەچبوونی خۆیان بە گەورە و زل دەزانن، بەڵکو بەتوندی خەشم وڕقی لێیانە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِذَا قِيلَ لَهُم مَّاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمۡ قَالُوٓاْ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ
ئەگەر بەو کەسانە بوترێت کە نکۆڵی لە تاکی -وەحدانیەتی- زاتی (اللە) دەکەن، وە باوەڕیان بەزیندووبوونەوە نییە : ئایا خوای گەورە چی دابەزاندووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)؟ لەوەڵامدا دەڵێن: ھیچ شتێکی بۆ سەر دانەبەزیووە، بەڵکو له خۆیەوه ھەندێک چیرۆک و درۆ ودەلەسەی پێشووەكانی هێناوه.
Ang mga Tafsir na Arabe:
لِيَحۡمِلُوٓاْ أَوۡزَارَهُمۡ كَامِلَةٗ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَمِنۡ أَوۡزَارِ ٱلَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيۡرِ عِلۡمٍۗ أَلَا سَآءَ مَا يَزِرُونَ
ئەو قسەیە دەکەن تاوەکو لە ڕۆژی دواییدا باری گوناھ و تاوانی خۆیان بێ کەم و زیاد ھەڵگرن، وە باری گوناھ و تاوانی ئەوانەیش ھەڵگرن کە بە نەزانی و چاولێکەری لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام لایانداون و گومڕایان کردوون، ئای چەند قێزەون و ناشیرینە ئەو گوناھانەی ئەوان ھەڵیدەگرن، گوناھی خۆیان و گوناھی ئەوانەیشی گومڕایان کردوون.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَدۡ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ فَأَتَى ٱللَّهُ بُنۡيَٰنَهُم مِّنَ ٱلۡقَوَاعِدِ فَخَرَّ عَلَيۡهِمُ ٱلسَّقۡفُ مِن فَوۡقِهِمۡ وَأَتَىٰهُمُ ٱلۡعَذَابُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَشۡعُرُونَ
بێگومان بێباوەڕانی پێش ئەم موشریک و ھاوەڵدانەرانە پیلانی زۆریان دانا بۆ پێغەمبەرەکانیان، خوای گەورە ماڵ و خانووبەرەیانی لەبنەوە دەرھێنا و سەقفی خانووەکان کەوت بەسەریاندا، وە سزای خوایان لە شوێنێکەوە بۆ ھات کە ھەرگیز پێشبینیان نەدەکرد، ئەوان پێشببینی ئەوەیان دەکرد و پێیان وابوو کە ماڵ و خانوەکانیان لەسزای خوا دەیانپارێزن، کەچی خوای گەورە ھەر بەو خانووانە لەناوی بردن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• في الآيات من أصناف نعم الله على العباد شيء عظيم، مجمل ومفصل، يدعو الله به العباد إلى القيام بشكره وذكره ودعائه.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی ناز و نیعمەتەکانی خوای گەورە بەسەر بەندەکانیەوە شتێکی گەورەن، نیعمەتانێکی گشتگیر و نیعمەتانێکی ورد، خوای گەورە بەھۆیانەوە بانگ لەبەندەکانی دەکات لەبەرامبەر ئەو نیعمەتانەدا شوکر و سوپاس و یادی ئەو بکەن و ھەر لەویش بپاڕێنەوە.

• طبيعة الإنسان الظلم والتجرُّؤ على المعاصي والتقصير في حقوق ربه، كَفَّار لنعم الله، لا يشكرها ولا يعترف بها إلا من هداه الله.
سروشتی مرۆڤ وایە زوڵم و ستەم دەکات، وە گوناهـ و کەمتەرخەمیش دەکات لەجێبەجێکرنی مافەکانی خوادا، زۆر سپڵەیە بەرامبەر نیعمەتەکانی خوا و شوکر و سوپاسی ناکات، وە دانی پێدا نانێت ئەو کەسانە نەبێت کە خوای گەورە ھیدایەتی داون و ڕێنوێنی کردوون.

• مساواة المُضِلِّ للضال في جريمة الضلال؛ إذ لولا إضلاله إياه لاهتدى بنظره أو بسؤال الناصحين.
یەکسان بوونی گوناھ و تاوانی کەسی گومڕاکراو لەگەڵ کەسی گومڕاکەر، ئەگەر بھاتایە گومڕاکردنەکەی ئەو نەبووایە ئەوا بەبیرکردنەوەو تێڕامانی خۆی لە بەڵگە و نیشانەکانی خوا یان بەپرسیارکردن لە ئامۆژگاریکاران ڕێگای ڕاستی دەدۆزیەوە.

• أَخْذ الله للمجرمين فجأة أشد نكاية؛ لما يصحبه من الرعب الشديد، بخلاف الشيء الوارد تدريجيًّا.
خوای گەورە لە پڕ بەتوندترین سزا گوناھکاران و تاوانبارن دەگرێت، ھاوکات لەگەڵ ئەمەدا ترس و بیمێکی زۆریشیان تووش دەکات، بە پێچەوانەی سزا و تۆڵەیەک ئەگەر کەم کەم و لەسەرخۆ بێت بۆیان کە ترس وبیمی کەمتری لەگەڵدایە.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: An-Nahl
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara