Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: An-Nahl   Ayah:
لِيَكۡفُرُواْ بِمَآ ءَاتَيۡنَٰهُمۡۚ فَتَمَتَّعُواْ فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ
ھاوبەشدانانیان بۆ خوا وای لێکردن کوفر و ناشکوری نیعمەت و بەخششەکانی خوا بکەن، یەکێک لەو نیعمەتانەی خوا بەسەریانەوە ھەڵگرتنی ناخۆشی و ناڕەحەتیە لە سەریان، بۆیە پێیان وترا: دەسا ڕابوێرن و تام و چێژ وەربگرن لەو نیعمەت و بەخششانەی خوا تا ئەو کاتەی سزای خواتان بۆ دادەبەزێت لە ئێستا و دواتریش، لەمەودوایش سەرەنجامی کوفر و بێباوەڕی و سەرپێچی خۆتان دەزانن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَيَجۡعَلُونَ لِمَا لَا يَعۡلَمُونَ نَصِيبٗا مِّمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡۗ تَٱللَّهِ لَتُسۡـَٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمۡ تَفۡتَرُونَ
موشریک و بتپەرستان بەشێک لەو ماڵ وسامانەی ئێمە ڕۆزیمان داون دايدەنێن بۆ ئەو بتە بێ گیانانە کە ھیچ نازانن و ھیچ سوود و زیانێکیان نییە، تاوەکو بەھۆیەوە خۆیان لەخوای گەورە نزیک بکەنەوە، سوێند بێت بە خوای گەورە - ئەی موشریکینە - لە ڕۆژی قیامەتدا پرسیارتان لێدەکرێت دەربارەی ئەو درۆ و بوھتانەی بۆ خوای دەکەن گوایە ئەو بتە بێ گیانانە خوا و پەرستراوی ئێوەن، وە دەربارەی ئەوەى بەشێک لە ماڵ و سامانەکانتان بۆیان دادەنێن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَيَجۡعَلُونَ لِلَّهِ ٱلۡبَنَٰتِ سُبۡحَٰنَهُۥ وَلَهُم مَّا يَشۡتَهُونَ
موشریک و بت پەرستەکان کچیان بۆ خوا بڕیار دەدا، وە باوەڕیان وابوو فریشتەکان کچی خوان (پەنا بەخوا) ئەوەی بۆ خوایان بڕیار دەدا بۆ خۆیان پێیان خۆش نەبوو، پاک و بێگەردی بۆ خوا لەوەی ئەوان دەیڵێن ، ئەوەی بۆ خۆیان حەزی پێدەکەن کە کوڕە بۆ خۆیانی دادەنێن، دەی ئیتر چی تاوانێک ھێندەی ئەم تاوانە گەورەیە؟!
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِٱلۡأُنثَىٰ ظَلَّ وَجۡهُهُۥ مُسۡوَدّٗا وَهُوَ كَظِيمٞ
ئەگەر بێتۆ ھەواڵی لەدایک بوونی کچ بەیەکێک لەو بتپەرست و موشریکانە بدەیت ئەوا لەداخ ومەراقدا ڕوخساری ڕەش دادەگیرسێت و دڵ و دەروونی پڕ خەم و پەژارە دەبێت، پاشان ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆش نییە بۆ خوای بڕیار دەدا!
Ang mga Tafsir na Arabe:
يَتَوَٰرَىٰ مِنَ ٱلۡقَوۡمِ مِن سُوٓءِ مَا بُشِّرَ بِهِۦٓۚ أَيُمۡسِكُهُۥ عَلَىٰ هُونٍ أَمۡ يَدُسُّهُۥ فِي ٱلتُّرَابِۗ أَلَا سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ
لە ناخۆشی و خراپی ئەو ھەواڵەی پێی دراوە خۆی لە خزم و کەسەکانی دەشارێتەوە، لەگەڵ دەروونی خۆیدا گفتوگۆ دەکات و بە خۆی دەڵێت: ئایا ئەو کچە بە زیندوویی بھێڵێتەوە و ببێتە مایەی سوکی و زەلیلی و زەبونی لای کەسەکانی، یان زیندە بەچاڵی بکات و ڕزگاری ببێت لەو حاڵە؟ ئای ئەو بتپەرست و موشریکانە چەند بڕیارێکی خراپ و نەگریس دەدەن، ئەوەی بۆ خوای بڕیار دەدەن بۆ خۆیان پێیان ناخۆشە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
لِلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ مَثَلُ ٱلسَّوۡءِۖ وَلِلَّهِ ٱلۡمَثَلُ ٱلۡأَعۡلَىٰۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
ئەو بێباوەڕانەی کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نییە، وێنە و سیفەتێکی خراپیان ھەیە، لە حەز کردن لە کوڕ و ڕق بوونەوە لە کچ و جەھل و نەفامی و بێباوەڕی، خۆ نموونەی بەرزو بڵندیش ھەر بۆ خوایە، لە پیرۆزی و تەواوی و دەوڵەمەندی و عیلم و زانستی بێ سنوور، ئەو خوایە لە موڵکی خۆیدا بەدەسەڵاتە بەشێوەیەک ھیچ کەس زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی و بەڕێوەبردنیان و شەریعەت و یاسا و ڕێساکانیدا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَوۡ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِظُلۡمِهِم مَّا تَرَكَ عَلَيۡهَا مِن دَآبَّةٖ وَلَٰكِن يُؤَخِّرُهُمۡ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗىۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمۡ لَا يَسۡتَـٔۡخِرُونَ سَاعَةٗ وَلَا يَسۡتَقۡدِمُونَ
ئەگەر خوای گەورە بە ھۆی ستەم و بێباوەڕی خەڵکەوە سزای کەسەکانی بدایە ئەوا نەیدەھێشت ھیچ مرۆڤ و گیانلەبەرێک لەسەر زەوی ھاتووچۆ بکات و بجوڵێت، بەڵام خوای گەورە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە ھەر لەعیلم و زانینی خۆیدایە بۆیان دوا دەخات و دەیانھڵێتەوە، جا کاتێک ئەو ماوەی دیاری کردووە کۆتایی ھات ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت بە ھیچ شێوەیەک پاش و پێش ناکەوێت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَيَجۡعَلُونَ لِلَّهِ مَا يَكۡرَهُونَۚ وَتَصِفُ أَلۡسِنَتُهُمُ ٱلۡكَذِبَ أَنَّ لَهُمُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ لَا جَرَمَ أَنَّ لَهُمُ ٱلنَّارَ وَأَنَّهُم مُّفۡرَطُونَ
ھەر شتێک کە بۆ خۆیان پێیان ناخۆشە بۆ خوای بڕیار دەدەن لە ھەبوونی کچ، وە زمانیان بە درۆ گۆ دەکات دەڵێن ئەگەر ڕاست بێت کە خەڵکی ھەموو زیندوو دەکرێنەوە ئەوا ئەوان لای خوا پلە وپایە وسەرەنجامی باشیان ھەیە، بەڕاستی سەرەنجامی ئەوان ھەر ئاگری دۆزەخە، وە لەناو ئەو ئاگرەیشدا فەرامۆش دەکرێن، وە ھەرگیزیش لێی نایەنە دەرەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
تَٱللَّهِ لَقَدۡ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰٓ أُمَمٖ مِّن قَبۡلِكَ فَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَهُوَ وَلِيُّهُمُ ٱلۡيَوۡمَ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
- ئەی پێغەمبەر - سوێند بێت بە خوا، چەندین پێغەمبەرمان نارد بۆ گەل و نەتەوەکانی پێش تۆ، شەیتان کارە ناشرین و خراپەکانی لە ھاوەڵدانان و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان بۆ ڕازاندنەوە، بە خەیاڵی خۆیان لە ڕۆژی قیامەتدا دێت بە ھانایانەوە و ڕزگاریان دەکات، دەی ئەگەر وایە بابگاتە فریایان، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا سزایەکی بە ئێش و ئازاریان بۆ ھەیە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَمَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ إِلَّا لِتُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِي ٱخۡتَلَفُواْ فِيهِ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ
- ئەی پێغەمبەر - ئێمە ئەم قورئانەمان بۆیە بۆت ناردوەتە خوارەوە، تاوەکو ئەوە ڕوون بکەیتەوە كە خەڵکی لەسەری ناکۆکن لە یەک خوا پەرستی -تەوحید- و زیندووبونەوە و تەواوی ئەحکامەکانی تری شەرع، وە بۆ ئەوەش ئەم قورئانە بێتە مایەی ھیدایەت و ڕێنوێنی و ڕەحمەت بۆ ئەو باوەڕدارانەی کە بڕوایان بە خوا و پێغەمبەرەکانی ھەیە، وە باوەڕیان ھەیە بەوەی قورئان ھێناویەتی، چونکە ئەوانە سوودمەند دەبن لە هەق وڕاستی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• من جهالات المشركين: نسبة البنات إلى الله تعالى، ونسبة البنين لأنفسهم، وأَنفَتُهم من البنات، وتغيّر وجوههم حزنًا وغمَّا بالبنت، واستخفاء الواحد منهم وتغيبه عن مواجهة القوم من شدّة الحزن وسوء الخزي والعار والحياء الذي يلحقه بسبب البنت.
یەکێک لە نەفامی بت پەرست و موشریکەکان ئەوەیە کچ دەدەنە پاڵ خوا، وە کوڕیش بۆ خۆیان، وە زۆریش ڕقیان لە کچ دەبێتەوە و ئازاریان پێدەگات بە بیستنی ھەواڵی لە دایک بوونی کچ، وە ڕوخساریان لەداخ و پەژارەدا دەگۆڕێت کاتی دەبیستن کچیان بووە، وە ئەو کەسەش کچی دەبێت بە سووک تەماشای دەکەن، بۆیە لەخەم و خەفەت و زەبوونی و زەلیلی بەرچاوی خزمەکانی خۆی دەشارێتەوە و حەز ناکات کەس بیبینێت و پێی بڵێت کچتان بووە.

• من سنن الله إمهال الكفار وعدم معاجلتهم بالعقوبة ليترك الفرصة لهم للإيمان والتوبة.
یەکێک لە سوننەتەکانی خوای گەورە ئەوەیە بۆ ماوەیەک مۆڵەتی بێباوەڕان دەدا، وە ھیچ پەلە ناکات لە سزادانیان تاوەکو دەرفەتیان بدات باوەڕ بھێنن و تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای.

• مهمة النبي صلى الله عليه وسلم الكبرى هي تبيان ما جاء في القرآن، وبيان ما اختلف فيه أهل الملل والأهواء من الدين والأحكام، فتقوم الحجة عليهم ببيانه.
کاری زۆر گرنگی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بریتیە لە ڕوونکردنەوەی ئەوەی لە قورئاندا ھاتووە، وە ئەوەشی شوێنکەوتوانی ئاین و ئاینزاکان جیاوازیان ھەیە تێیدا لە ئەحکامەکان بۆیان ڕوون بکاتەوە ، وە ئەو ڕوونكردنەوەیە ببێتە بەڵگەیەك بە سەریانەوە .

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: An-Nahl
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara