Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Isrā’   Ayah:
مَّن كَانَ يُرِيدُ ٱلۡعَاجِلَةَ عَجَّلۡنَا لَهُۥ فِيهَا مَا نَشَآءُ لِمَن نُّرِيدُ ثُمَّ جَعَلۡنَا لَهُۥ جَهَنَّمَ يَصۡلَىٰهَا مَذۡمُومٗا مَّدۡحُورٗا
ھەرکەسێک مەبەستی لە ئەنجامدانی کاری خێر و چاکە بەدەستھێنانی ژیانی دونیا بێت، وە باوەڕی بە پاداشتی ڕۆژی دوایی نەبێت، وە ھیچ گوێی پێ نەدات، ئەوا ئەوەی ئێمە خۆمان دەمانەوێت نەک ئەوەی ئەو کەسە خۆی دەیەوێت، بە زوویی ھەندێک لە خۆشی و نیعمەتەکانی دونیای دەدەینێ و ئاواتەکەی دەھێنینە دی، لە پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا دەچێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە بەسەرزەنشتکراوی، وە بەدەست گەرماکەیەوە ئاھ و بێدادیەتی و دەتلێتەوە، لەبەر ئەوەی بەڕەزامەندی خۆی دونیای ویست و باوەڕی بە ڕۆژی دوایی نەکرد، وە لەڕەحم و میھرەبانی خوایش بەدوورە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَمَنۡ أَرَادَ ٱلۡأٓخِرَةَ وَسَعَىٰ لَهَا سَعۡيَهَا وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَأُوْلَٰٓئِكَ كَانَ سَعۡيُهُم مَّشۡكُورٗا
وە ھەر کەسێکیش مەبەستی لە ئەنجامدانی کاری خێر و چاکە ڕەزامەندی خوای گەورە و خۆشبەختی ھەتا ھەتایی دواڕۆژ بێت، وە ھەوڵ و کۆششی بۆ بکات، ھەوڵ و کۆششێک دوور لەڕیا و ڕوپامایی و سومعە و ناوبانگ، وە باوەڕیشی ھەبێت بەوەی خوای گەورە ئیمان و باوەڕی لەسەر واجب و پێویست کردووە، ئەو کەسانەی ئابەو شێوەیەن ھەوڵ و کۆششەکانیان لای خوای گەورە جێگای سوپاسە و گیرای دەکات و چەند بەرامبەریش پاداشتی لەسەر وەردەگرن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
كُلّٗا نُّمِدُّ هَٰٓؤُلَآءِ وَهَٰٓؤُلَآءِ مِنۡ عَطَآءِ رَبِّكَۚ وَمَا كَانَ عَطَآءُ رَبِّكَ مَحۡظُورًا
- ئەی پێغەمبەری خوا - ھەریەکێک لەم دوو دەستەیە خراپەکار و دونیا ویستەکان لەگەڵ چاکەکار و دواڕۆژ ویستەکان، بێ بڕانەوە بەھرەمەند دەبن لەبەخششی پەروەردگارت، بەخششی پەروەردگارت لە دونیادا لەکەس ناگیرێتەوە، جا چاکەکار بێت یان خراپەکار (مەبەست لەوەیە خوای گەورە لە دونیادا ڕزق و ڕۆزی ھەردوولایان دەدات).
Ang mga Tafsir na Arabe:
ٱنظُرۡ كَيۡفَ فَضَّلۡنَا بَعۡضَهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ وَلَلۡأٓخِرَةُ أَكۡبَرُ دَرَجَٰتٖ وَأَكۡبَرُ تَفۡضِيلٗا
- ئەی پێغەمبەر - بیربکەرەوە و تێڕامێنە بزانە چۆن لە دونیا لە ڕزق و ڕۆزی و پلەوپایەکاندا فەزڵی ھەندێکمان داوە بەسەر ھەندێکی تردا، بێگومان پلەوپایە و نیعمەت و بەخششەکانی دواڕۆژ بۆ باوەڕداران گەورەتر و باشترە لەوانەی دونیا، جا کەوابوو باوەڕدار دەبێت زیاتر ھەوڵی بۆ دواۆژ بێت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
لَّا تَجۡعَلۡ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَقۡعُدَ مَذۡمُومٗا مَّخۡذُولٗا
- ئەی بەندەی خوا - ھەرگیز نەکەیت لەگەڵ خوای گەورە کەسێکی تر بکەیت بە ھاوبەشی ئەو و بیپەرستیت، ئەو کاتە سەرزەنشتکراو دەبیت لای خوای گەورە ، وە لای بەندە چاکەکانی تری خوای گەورەش سوپاسکراو نابیت، وە سەرشۆڕ دەبیت و کەسیش نییە ببێت بە پشتیوان و کۆمەکت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
۞ وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَٰنًاۚ إِمَّا يَبۡلُغَنَّ عِندَكَ ٱلۡكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوۡ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفّٖ وَلَا تَنۡهَرۡهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوۡلٗا كَرِيمٗا
- ئەی بەندەی خوا - پەروەردگارت بڕیاری داوە کە جگە لە ئەو ھیچ کەسێکی تر نەپەرسترێت، وە فەرمانی بەچاکە کردن کردووە لەگەڵ دایک و باوکدا، بەتایبەتی لەکاتی پیر بوون و چوون بەساڵیاندا، ئەگەر یەکێکیان یان ھەردووکیان لای تۆ پیر و لاواز بوون، ھەرگیز نەکەیت وشەیەکیان لە ڕوودا بەکار بھێنیت مانای بێزاری و بێتاقەت بوون لەدەستیان بگەیەنێت، وە نەکەیت پێیاندا ھەڵشاخێیت، وە وشەی نەشیاو بەکار نەھێنیت، وە ھەمیشە وشەی جوان و نەرم و نیانیان لەبەرامبەردا بەکار بھێنە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَٱخۡفِضۡ لَهُمَا جَنَاحَ ٱلذُّلِّ مِنَ ٱلرَّحۡمَةِ وَقُل رَّبِّ ٱرۡحَمۡهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرٗا
متەوازع و خۆبەکەم زان وزەلیلی بنوێنە بۆیان، وە زۆریش میھرەبان بە لەگەڵیاندا، وە لە خوای گەورە بپاڕێرەوە و بڵێ: ئەی پەروەردگارم لەبەر ئەوەی ئەوان بەجوانترین شێوە منیان گەورەکرد و پەروەردەیان کردم ڕەحمیان پێ بکە و میھرەبان بە لەگەڵیاندا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
رَّبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِمَا فِي نُفُوسِكُمۡۚ إِن تَكُونُواْ صَٰلِحِينَ فَإِنَّهُۥ كَانَ لِلۡأَوَّٰبِينَ غَفُورٗا
- ئەی خەڵکینە - پەروەردگارتان زانایە و شارەزایە دەزانێت چی لە دەروونتاندایە لە دڵسۆزی و ئیخلاص بۆ خوای گەورە لە پەرستن و ئەنجامدانی کارە چاکەکانتان، وە لەچاکە کردن لەگەڵ دایک و باوک، ئەگەر ھاتوو نیەت و مەبەستتان لەمامەڵە کردن لەگەڵ دایک وباوک و جگە ئەوانیش باش و چاک بێت، ئەوە بێگومان خوای گەورە بۆ تۆبەکاران و ئەوانەی دەگەڕێنەوە بۆ لای زۆر لێبوردەیە، جا ھەرکەسێک تەوبە بکات لەو کەم و کورتیانەی پێشتر ھەیبوون لە گوێرایەڵی نەکردنی فەرمانەکانی خوا و دایک و باوکی ئەوا خوای گەورە لێی خۆش دەبێت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَءَاتِ ذَا ٱلۡقُرۡبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلۡمِسۡكِينَ وَٱبۡنَ ٱلسَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرۡ تَبۡذِيرًا
- ئەی باوەڕدار - مافی خزمەکانت بدە لە بەجێھێنانی سیلەی ڕەحم لەگەڵیاندا و بەسەریان بکەرەوە، وە ھەژاران و ڕێبوارانیش بێ بەش مەکە لەوەی خوای گەورە پێی بەخشیویت، وە نەکەیت ماڵ و سەروەت و سامانت بە فێڕۆ بدەیت و لەگوناھ و تاواندا خەرجی بکەیت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنَّ ٱلۡمُبَذِّرِينَ كَانُوٓاْ إِخۡوَٰنَ ٱلشَّيَٰطِينِۖ وَكَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لِرَبِّهِۦ كَفُورٗا
بێگومان ئەوانەی ماڵ و سامانیان لە گوناھ و تاواندا خەرج دەکەن، وە زیادە ڕۆیی دەکەن لە خەرج کردنی، ئەوانە برا و ھاوکاری شەیتانەکانن، گوێڕایەڵیانن لەوەی فەرمانیان پێ دەکەن لە بەھەدەردان و بەفێڕۆدانی ماڵ و سامانیان، وە شەیتانیش بۆ پەروەردگاری خۆی سپڵە و ناسوپاسگوزار بوو، جگە سەرپێچی خوای گەورە ھیچ کارێکی تر ئەنجام نادات، وە فەرمانیش بەھیچ شتێک ناکات جگە ئەو کارە نەبێت دەبێتە مایەی خەشم و توڕەیی خوای گەورە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• ينبغي للإنسان أن يفعل ما يقدر عليه من الخير وينوي فعل ما لم يقدر عليه؛ ليُثاب على ذلك.
پێوستە مرۆڤ ئەوەی لە توانایدایە لە کاری خێر و چاکە ئەنجامی بدات و نیەتیشی ڕەزامەندی خوای گەورە بێت، وە نیەتی ئەنجامدانی ئەو کارە خێر وچاکانەیشی ھەبێت کە لە توانایدا نییە بیانکات، بۆ ئەوەی لەسەر نیەتی چاکی خۆی پاداشتی خێری بدرێتەوە.

• أن النعم في الدنيا لا ينبغي أن يُسْتَدل بها على رضا الله تعالى؛ لأنها قد تحصل لغير المؤمن، وتكون عاقبته المصير إلى عذاب الله.
بێگومان نیعمەت و بەخششەکانی خوای گەورە لە دونیادا بەھەر کەسێک بەخشرا بەڵگە نییە لەسەر ئەوەی ئەو کەسە خوای گەورەی لێ ڕازییە، چونکە رەنگە دونیا جگە لە ئیمانداریش دەستی بكەوێت و سەرەنجامەکەی سزای سەختی خوای گەورەیە.

• الإحسان إلى الوالدين فرض لازم واجب، وقد قرن الله شكرهما بشكره لعظيم فضلهما.
چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوک خوای گەورە فەرز و پێویستی کردووە لەسەر مرۆڤی باوەڕدار، نەک ھەر ھێندە بەڵکو لەبەر گەورەیی فەزڵی دایک و باوک بەسەر مناڵەکانیانەوە شوکر و سوپاس کردنی ئەوانی لەگەڵ شوکر و سوپاس کردنی خوای گەورەی پێکەوە باسکراوە.

• يحرّم الإسلام التبذير، والتبذير إنفاق المال في غير حقه.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام زیادە ڕۆیی و بەفێرۆدانی حەرام کردووە، زیادەڕۆیش بریتییە لەوەی کەسێک ماڵ و سامانی خۆی لەشتی بێھودە و ناشەرعیدا خەرج بکات.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Isrā’
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara