Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Isrā’   Ayah:
وَإِمَّا تُعۡرِضَنَّ عَنۡهُمُ ٱبۡتِغَآءَ رَحۡمَةٖ مِّن رَّبِّكَ تَرۡجُوهَا فَقُل لَّهُمۡ قَوۡلٗا مَّيۡسُورٗا
ئەگەر ڕووت لەو کەسانە وەرچەرخاند و لەبەر ئەوەی ماڵ و سامانت نەبوو ھیچ نەبوو بیاندەیتێ، وە چاوەڕوانی ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارت دەکرد تاوەکو لە ئایندەدا شتێکت بداتێ، ئەوە دەکرێت بەقسەیەکی نەرم و نیان و خۆش لەگەڵیان بدوێیت و بەڕێیان بکەیت، وەک ئەوەی نزای بەرەکەتی ڕزق و ڕۆزییان بۆ بکەیت، یان بەڵێنیان بدەیتێ ھەرکاتێک خوای گەورە ماڵ و سامانی پێ بەخشیت تۆ بەشی ئەوانی لێدەدەیت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَا تَجۡعَلۡ يَدَكَ مَغۡلُولَةً إِلَىٰ عُنُقِكَ وَلَا تَبۡسُطۡهَا كُلَّ ٱلۡبَسۡطِ فَتَقۡعُدَ مَلُومٗا مَّحۡسُورًا
دەست مەگرەوە لەبەخشینی ماڵ، وە زیادەڕۆیش مەکە لەبەخشینی، ئەو کاتە بەلۆمەکراوی دادەنیشیت و خەڵکی لۆمەت دەکەن لەبەر ئەوەی بەخیل و چروکیت و ماڵ نابەخشیت، یان ماڵ نابەخشیت لەبەر ئەوەی ھەرچی ماڵ و سامانت ھەیە بەبێھوودە خەرجی دەکەیت، پاشانیش ھیچ شک نابەیت بیبەخشیت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنَّ رَبَّكَ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرَۢا بَصِيرٗا
بێگومان پەروەردگارت ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکات و دەیبەخشێت بەھەر کەسێک ویستی لەسەر بێت، وە لەبەر حیکمەتێکی زۆری خۆیشی تەنگی دەکات لەسەر ھەرکەسێک بیەوێت، بێگومان خوای گەورە ئاگادار و بینایە بەبەندەکانی خۆی، ھیچ شتێکی ئەوانی لا نھێنی و شاراوە نییە، کاروبارەکانی لە نێویاندا بە ویستی خۆی جێ بەجێ دەکات.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَوۡلَٰدَكُمۡ خَشۡيَةَ إِمۡلَٰقٖۖ نَّحۡنُ نَرۡزُقُهُمۡ وَإِيَّاكُمۡۚ إِنَّ قَتۡلَهُمۡ كَانَ خِطۡـٔٗا كَبِيرٗا
مناڵەکانتان مەکوژن لە ترسی ھەژاری و نەداری لە داھاتوو ئەگەر ماڵ و سامانیان بۆ خەرج بکەن بترسن لەوەی ھەژار دەکەون، ئێمە ڕزق و ڕۆزی ئێوە و ئەوانیش دەدەین، بێگومان کوشتنی ئەوان تاوانێکی گەورەیە، چونکە ئەوان ھیچ تاوانێکیان نەکردووە و ھیچ ھۆکارێکیش نییە کوشتنی ئەوان پێویست بکات.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَا تَقۡرَبُواْ ٱلزِّنَىٰٓۖ إِنَّهُۥ كَانَ فَٰحِشَةٗ وَسَآءَ سَبِيلٗا
ھۆشیار بن نزیک نەکەونەوە لە زینا و داوێن پیسی، وە نزیک نەکەونەوە لەو شتانەی ھاندەرن بۆ زیناکردن، چونکە بەڕاستی زینا و داوێن پیسی تاوان و کردەوەیەکی زۆر خراپە، وە ڕێگایەکی خراپیشە بۆ تێکەڵاو بوونی وەچەی خەڵکی، وە ھۆکاریشە بۆ سزای خوای گەورە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَا تَقۡتُلُواْ ٱلنَّفۡسَ ٱلَّتِي حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۗ وَمَن قُتِلَ مَظۡلُومٗا فَقَدۡ جَعَلۡنَا لِوَلِيِّهِۦ سُلۡطَٰنٗا فَلَا يُسۡرِف فِّي ٱلۡقَتۡلِۖ إِنَّهُۥ كَانَ مَنصُورٗا
ئەو کەسە مەکوژن خوای گەورە ڕشتنی خوێنی حەرام کردووە بە باوەڕھێنان یان بە پێدانی ئەمان و دڵنیایی، مەگەر بەمافێک نەبێت کە خوای گەورە ڕێگای داوە بکوژرێت، وەک کەسێک لە ئیسلام پاشگەز ببێتەوە، یان بەردبارانکردنی ئەو پیاوەی ژنی ھێناوە یان ئەو ئافرەتەی شووی کردووە و زینا دەکەن، یان کوشتنەوەی کەسێک کەسێکی تری بەناڕەوا کوشتبێت، جا ھەرکەسێک بەناھەق و ستەم لێکراوی بکوژرێت بەبێ ھیچ ھۆکارێک کە کوشتنی ڕێگا پێ بدات، ئەوا دەسەڵاتمان بەمیراتگرەکەی داوە کە داوای کوشتنی بکوژەکە بکەنەوە، یان بەبێ ھیچ بریتی وەرگرتنێک بکوژەکە ببەخشن، یان لەبەرامبەر وەرگرتنی خوێنەکەی لە بکوژەکە ببورن، وە دەبێت کەسوکاری کوژراوەکە زیادەڕۆیی نەکەن لە تۆڵە سەندنەوەدا و سنووری خوای گەورە ببەزێنن، وەک ئەوەی بکوژەکە ئەتک بکەن و دەستکاری دەم و لووت و چاوی بکەن، یان بەشێوەیەک بیکوژنەوە کە کوژراوەکەی ئەوان بەو شێوەیە نەکوژرا بێت، یان کەسێکی تر لەبری بکوژەکە بکوژنەوە، بێگومان کارێکی لەو شێوەیە یارمەتییە بۆ کەسوکاری کوژراوەکە تاوەکو بتوانن تۆڵەی خۆیان وەربگرنەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَا تَقۡرَبُواْ مَالَ ٱلۡيَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ حَتَّىٰ يَبۡلُغَ أَشُدَّهُۥۚ وَأَوۡفُواْ بِٱلۡعَهۡدِۖ إِنَّ ٱلۡعَهۡدَ كَانَ مَسۡـُٔولٗا
ھەڵسوکەوت مەکەن بە ماڵ و سامانی ھەتیوانەوە، مەگەر بەباشترین شێوە نەبێت کە ماڵ و سامانەکەی ئەوان گەشە پێ بکات، یان بیپارێزێت لە تیاچوون، تا ئەو کاتەی ھەتیوەکە باڵغ دەبێت و ژیری و بیر و ھۆشی تەواو دەبێت، وە ئەو پەیمان و بەڵێنەیش لە نێوان ئێوە و خوای گەورە و ئێوە و خەڵکیدا ھەیە بێ کەم و کورتی بیبەنە سەر، بێگومان خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا لەو کەسە دەپرسێتەوە کە پەیمان و بەڵێنی لەگەڵ خەڵکیدا ھەبووە، ئایا وەفای کردووە پێی تاوەکو پاداشتی بداتەوە، یان ئایا وەفای پێ نەکردووە تاوەكو سزای بدات.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَأَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ إِذَا كِلۡتُمۡ وَزِنُواْ بِٱلۡقِسۡطَاسِ ٱلۡمُسۡتَقِيمِۚ ذَٰلِكَ خَيۡرٞ وَأَحۡسَنُ تَأۡوِيلٗا
کاتێک پێوانە بۆ خەڵکی دەکەن بە تەواوی بۆیان بپێون و ھیچی لێ کەم مەکەن، وە کێشانەیشتان دەبێت بەتەرازووی دادگەرانە بێت، کە ھیچی لێ کەم نەبێت و ھیچیشی لێ نەفەوتێت، کێشان و پێوانە بەو شێوەیە چاکتر و باشترە بۆتان لە دونیا و دواڕۆژیشدا، وە سەرەنجامی باشیشی ھەیە لە لای خوای گەورە لە تەرازوو بازی کردن لە پێوانە و کێشانەدا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَا تَقۡفُ مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٌۚ إِنَّ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡبَصَرَ وَٱلۡفُؤَادَ كُلُّ أُوْلَٰٓئِكَ كَانَ عَنۡهُ مَسۡـُٔولٗا
ئەی ئادەمیزاد شوێن شتێک مەکەوه کە زانیاریت دەربارەی نییە، ئەو کاتە شوێن گومان و وەھم دەکەویت، بێگومان مرۆڤ بەرپرسە لە خێر و شەڕی ئەوەی بەکاری ھێناوە لە گوێ و چاو و دڵی، ئەگەر لەکاری خێردا بەکاری ھێناون خوای گەورە پاداشتی چاکی دەداتەوە، وە ئەگەر لەخراپەدا بەکاری ھێناون تۆڵەیان لێ دەسێنێتەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَا تَمۡشِ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَرَحًاۖ إِنَّكَ لَن تَخۡرِقَ ٱلۡأَرۡضَ وَلَن تَبۡلُغَ ٱلۡجِبَالَ طُولٗا
بە خۆبەزلزانین و دەعیەوە بەسەر زەویدا مەڕۆ، بێگومان بەم جۆرە ڕۆیشتنەت ناتوانیت زەوی لەت بکەیت، وە باڵایشت ناگاتە باڵای چیاکان لە بەرزی و بڵندیاندا، ئیتر لەبەر چی خۆت بەزل دەزانیت و فیز دەکەیت بەسەر خەڵکیدا؟
Ang mga Tafsir na Arabe:
كُلُّ ذَٰلِكَ كَانَ سَيِّئُهُۥ عِندَ رَبِّكَ مَكۡرُوهٗا
- ئەی مرۆڤ - ھەموو ئەوانەی باسکران لە فەرمان و قەدەغە کراوەکان، خوای گەورە حەز بە خراپییەکانی ناکات و ڕازیش نابێت بەندەکانی ئەنجامی بدەن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• الأدب الرفيع هو رد ذوي القربى بلطف، ووعدهم وعدًا جميلًا بالصلة عند اليسر، والاعتذار إليهم بما هو مقبول.
ئەدەبی بەرز و بڵند ئەوەیە بەشێوەیەکی جوان و نەرم و نیان وەڵامی خزم و کەسەکانت بدەیتەوە، وە بەڵێنی جوانیشیان بدەیتێ ئەگەر خوای گەورە دەسەڵاتی دایت خزمایەتیان لەگەڵ دەکات و یارمەتیان دەدات، وە بەشێوەیەکی جوانیش پۆزشیان بۆ بھێنیتەوە.

• الله أرحم بالأولاد من والديهم؛ فنهى الوالدين أن يقتلوا أولادهم خوفًا من الفقر والإملاق وتكفل برزق الجميع.
خوای گەورە میھرەبانترە بە مناڵان لە دایک و باوکی خۆیان، ڕێگری کردووە لە دایک و باوک لەترسی ھەژاری و نەداری مناڵی خۆیان بکوژن، وە ڕزق و ڕۆزی ئەوانیشی گرتووەتە ئەستۆی خۆی و دابینی کردووە.

• في الآيات دليل على أن الحق في القتل للولي، فلا يُقْتَص إلا بإذنه، وإن عفا سقط القصاص.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی کوشتنەوە مافی خزم و کەسوکاری کوژراوەکەیە، نابێت بەبێ ئیزن و مۆڵەتی ئەوان تۆڵەی لێ بسێنرێتەوە، خۆ ئەگەر ئەوان لە مافی خۆیان خۆش بوون، ئیتر کەس مافی کوشتنەوەی بکوژەکەی نییە.

• من لطف الله ورحمته باليتيم أن أمر أولياءه بحفظه وحفظ ماله وإصلاحه وتنميته حتى يبلغ أشده.
یەکێک لە ڕەحم و میھرەبانییەکانی خوای گەورە بۆ ھەتیوان ئەوەیە فەرمانی کردووە بە لێپرسراوەکانیان کە خۆیان و ماڵ وسامانیشیان بپارێزن، وە ھەوڵبدەن کە ماڵ و سامانەکەیان گەشە پێ بدەن تائەو کاتەی باڵغ و ژیر دەبن و ماڵەکەیان بۆ دەگێڕنەوە.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Isrā’
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara