Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Āl-‘Imrān   Ayah:
لَن تَنَالُواْ ٱلۡبِرَّ حَتَّىٰ تُنفِقُواْ مِمَّا تُحِبُّونَۚ وَمَا تُنفِقُواْ مِن شَيۡءٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٞ
ئێوە ھەرگیز - ئهی باوهڕداران - ناگهن بە پله وپاداشتی ئههلی خێرو چاکە تا نەیبەخشن له پێناو خوای مهزن ھەندێ لەو داراییەی کە خۆشتان دەوێت وە ھەرچی ببەخشن ئهگهر كهم بێت یان زۆر ئەوە بێگومان خودا ئاگای له نیاز وكردهوهكانتانه، وه پاداشتی ههریهكێك له ئێوه دهداتهوه به پێی كردهوهكانی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
۞ كُلُّ ٱلطَّعَامِ كَانَ حِلّٗا لِّبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ إِلَّا مَا حَرَّمَ إِسۡرَٰٓءِيلُ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦ مِن قَبۡلِ أَن تُنَزَّلَ ٱلتَّوۡرَىٰةُۚ قُلۡ فَأۡتُواْ بِٱلتَّوۡرَىٰةِ فَٱتۡلُوهَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
ھەموو خواردنێکی پاک وخاوێن حەڵاڵ بوون بۆ نەوەکانی ئیسرائیل (نەوکانی یەعقوب)، وە ھیچیان حەرام نەبوون بۆیان، جگە ئەوانە نەبێت یەعقوب خۆی پێش دابەزینی تەورات لەسەر خۆی حەرام کردبوون، نەک وەک ئەوەی جولەکە وادەزانن ئەو حەرام کردنە لە تەوارتدا بوو، ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: بڕۆن تەورات بھێنن و بیخوێننەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لەو بانگەشەی کە دەیکەن، بۆیە دواجار بێدەنگ بوون و دەمیان داخست، وە نەیانتوانی شتێکی لەو شێوەیە بھێنن، ئەمەش نمونەیەکە لەسەر درۆ ودەلەسەکانی جولەکە وگۆڕینی ناوەڕۆکی تەورات.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَمَنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَ مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
پاش ڕوون بوونەوەی بەڵگەکان، ھەرکەسێک درۆ ودەلەسە بەدەم خوای گەورەوە بکات (وە بڵێ ئەوەی یەعقوب لەسەر خۆی حەرام کرد، لەخۆیەوە کردی، وە خوای گەورە لەسەری حەرام نەکردبوو) ئەوا ئەو کەسانە خۆیان ستەمکارن، ستەمیان لەخۆیان کردووە، بەوەی پاش ڕوون بوونەوەی ھەق وڕاستیەكان وازیان لێھێنا و پشتیان تێکرد.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قُلۡ صَدَقَ ٱللَّهُۗ فَٱتَّبِعُواْ مِلَّةَ إِبۡرَٰهِيمَ حَنِيفٗاۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
ئەی موحەمەد بڵێ: خوای گەورە ڕاستی فەرمووە کە ھەرچی لەبارەی یەعقوبەوە (سەلامی خوای لێ بێت) فەرموو، وە ھەروەھا ڕاستیشی فەرموو لەوەی ناردیە خوارەوە وکردی بەشەریعەت و یاسا وڕێسای ژیانی مرۆڤەکان، جا کەوابوو شوێن ئاینی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بکەون، چونکە ئیبراھیم لەھەموو ئاینێکی پوچ وبەتاڵ لایدابوو بەلای ئیسلامدا، وە بەھیچ شێوەیەک ھاوەڵی بۆ خوای گەورە دانەدەنا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنَّ أَوَّلَ بَيۡتٖ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكٗا وَهُدٗى لِّلۡعَٰلَمِينَ
یەکەمین ماڵێک لەسەر زەوی بۆ ھەموو خەڵکی دروستکرا تاوەکو بۆ پەرستنی خوای گەورە ڕووی تێبکەن، (بیت اللە الحرام) ئەو ماڵە بوو لە مەککە، ماڵێکی بەرز وپیرۆز، کە سوودی دین ودونیای زۆر زۆرە، وە مایەی ھیدایەت و ڕێنوێنی ھەموو خەڵکیە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فِيهِ ءَايَٰتُۢ بَيِّنَٰتٞ مَّقَامُ إِبۡرَٰهِيمَۖ وَمَن دَخَلَهُۥ كَانَ ءَامِنٗاۗ وَلِلَّهِ عَلَى ٱلنَّاسِ حِجُّ ٱلۡبَيۡتِ مَنِ ٱسۡتَطَاعَ إِلَيۡهِ سَبِيلٗاۚ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ ٱلۡعَٰلَمِينَ
لەم ماڵە پیرۆزەدا نیشانە گەلێک ھەن کە بەڵگەن لەسەر ڕێز وفەزڵی ئەو ماڵە خۆی، وەک ھەنگاو و ڕوکنەکانی بەجێگەیاندنی حەج و عومرە و مەشاعیرەکان، یەکێک لەو نیشانانەیش ئەو بەردەیە کە ئیبراھیم لەسەری وەستا کاتێک وویستی دیواری کەعبە دروست بکات، وە یەکێکی تریان ئەوەیە: ھەرکەسێک بچێتە ناو ئەو ماڵە پیرۆزەوە ھەموو ترس و بیمێکی دەڕەوێتەوە و ھیچ ئازارێکی پێ ناگەیەنرێت، خوای گەورەش فەرزی کردووە لەسەر خەڵکی کە حەجی ماڵی خوا بەجێ بھێنن، جا ھەرکەسێک بێباوەڕ بێت بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج ئەوا بێگومان خوای گەورە بێنازە لەو بێباوەڕە و ھیچ پێویستیەکی پێی نیە وە بێنازە لەتەواوی خەڵکی سەر زەویش.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لِمَ تَكۡفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَٱللَّهُ شَهِيدٌ عَلَىٰ مَا تَعۡمَلُونَ
ئەی پێغەمبەر بڵێ: ئەی خاوەن نامەکان، ئەی جولەکە و گاورەکان، بۆچی ئێوە ئینکاری ئەو بەڵگە ونیشانانە دەکەن کە لەسەر ڕاستی پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھەن؟ ئەو بەڵگە ونیشانانەی کە لە تەورات و ئینجیلدا ھاتوون؟! بێگومان خوای گەورە ئاگادارە بەم کردەوەتان کە دەیکەن، وە دەییبینێت، وە تۆڵەشتان لێ دەسێنێتەوە لەسەری لەڕۆژی دواییدا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لِمَ تَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ مَنۡ ءَامَنَ تَبۡغُونَهَا عِوَجٗا وَأَنتُمۡ شُهَدَآءُۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ
ئەی پێغەمبەر بڵێ: ئەی خاوەن نامەکان لە جولەکە وگاورەکان بۆچی ڕێگری لە ئاینی خوای گەورە دەکەن، بۆچی ڕێی خوا لە باوەڕداران دەگرن وناھێڵن شوێنی بکەون، ئێوە دەتانەوێت خەڵکی واز لەھەق وڕاستی بھێنن و شوێن باتڵ و ناھەقی بکەون؟! وە لەبری ھیدایەت وڕێنوێنی شوێن گومڕایی و سەر لێشێواوی بکەون؟ لەکاتێکدا ئێوە خۆتان چاک دەزانن وشاھیدن کە ئەم ئاینە ئاینی ھەق وڕاستیە، وە لە پەڕاو کتێبەکانی خۆشتاندا بەڕاست زانراوە، وە خوای گەورە بێ ئاگا نیە لەوەی دەیکەن لە بێباوەڕی و ڕێگرتن لە ئاینەکەی، وە تۆڵە وسزای ئەو کارانەشتان لێ دەسێنێتەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تُطِيعُواْ فَرِيقٗا مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ يَرُدُّوكُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡ كَٰفِرِينَ
ئەی ئەوانەی باوەرتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، ئەگەر بێتو گوێڕایەڵی دەستەیەک لە خاوەن نامەکان لە جولەکە وگاورەکان بکەن لەوەی کە ئەوان دەیڵێن، وە بەڕا وبۆچونی ئەوان ڕازی بن، ئەوا بێگومان ئەوان بەھۆی ئەو ڕق و کینە وحەسودیەیانەوە بۆتان دەتانگێڕنەوە بۆ کوفر وبێباوەڕی پاش ئەوەی باوەڕتان ھێنا بەخوای گەورە وھاتنە ناو ئیسلامەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• كَذِبُ اليهود على الله تعالى وأنبيائه، ومن كذبهم زعمهم أن تحريم يعقوب عليه السلام لبعض الأطعمة نزلت به التوراة.
درۆ کردنی جولەکە بەدەم خوای گەورە وبەرز وبڵند و پێغەمبەرەکانیەوە، یەکێک لە درۆیانەشیان ئەوەیە وادەزانن کە یەعقوب (سەلامی خوای لێ بێت) ھەندێک لەو خواردنانەی حەرام کرد لەسەر خۆی و نەوەکانی، لەتەوراتیشدا ھاتبوون.

• أعظم أماكن العبادة وأشرفها البيت الحرام، فهو أول بيت وضع لعبادة الله، وفيه من الخصائص ما ليس في سواه.
گەورەترین و پێرۆزترین شوێن وجێگای پەرستن لەسەر ڕووی زەوی بریتیە لە ماڵەکەی خوا، ئەو ماڵە یەکەم ماڵێک بوو کە دانرا بۆ خواپەرستی، کە ھەندێک تایبەت مەندی خۆی ھەیە لەھیچ جێگایەکی تردا نیە.

• ذَكَرَ الله وجوب الحج بأوكد ألفاظ الوجوب تأكيدًا لوجوبه.
خوای گەورە باسی واجب بوونی حەجی کردووە بە دڵنیاترین دەستەواژەی واجب بوون، ئەویش وەک دڵنیاکردنەوەی باوەڕداران لەسەر واجب بوونی فەریزەی حەج.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Āl-‘Imrān
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara