Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Luqmān   Ayah:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيۡلَ فِي ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِي ٱلَّيۡلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ يَجۡرِيٓ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى وَأَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ
ئایا نابینیت و نەتزانیوە کە بێگومان اللە تەعالا لە کاتی شەو کەم دەکاتەوە تاوەکو کاتی ڕۆژی پێ زیاد بکات، وە لە کاتی ڕۆژیش کەم دەکاتەوە تاوەکو کاتی شەوی پێ زیاد بکات، وە خۆر و مانگی بۆ ڕامھێناون، وە خولگەکانیانی بە ئەندازەگیریەکی ورد دیاری کردووە، ھەر یەکەیان تا ئەو ماوەیەی بۆیان دیاری کراوە لەو خولگەی خۆیدا دەگەڕێن و دەسوڕێنەوە، وە بێگومان اللە تەعالا ئاگادارە بەو کار و کردەوانەی دەیانکەن، وە ھیچ شتێکی لەکار و کردەوەتان لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەداتەوە و تۆڵەیش لە خراپەکارانتان دەکاتەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدۡعُونَ مِن دُونِهِ ٱلۡبَٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡكَبِيرُ
ھەموو ئەو وردەکاری و بەڕێوەبردن و ئەندازەگیریانە شاھیدی دەدەن لەسەر ئەوەی بێگومان تەنھا ھەر اللە تەعالا ھەق و ڕاستە، ئەو لە صیفات و ئەفعالیدا ھەق و ڕاستە و ھیچ کەسێکی تر وەک ئەو نییە، وە ئەوەی بتپەرست و موشریکەکان کردویانە بە خوای خۆیان و دەیانپەرستن باتڵ و ناھەق و پڕوپووچە، وە ھیچ بنەمایەکی نییە، وە بە دڵنیاییەوە اللە تەعالا بەرز و بڵندە بەزات و گەورەیی و ڕێز و شکۆی بەسەر تەواوی مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانی تریدا، ھیچ کەس و شتێک لەسەروو بەرزی بڵندی ئەوەوە نییە، وە لەھەموو شتێکیش گەورەترە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱلۡفُلۡكَ تَجۡرِي فِي ٱلۡبَحۡرِ بِنِعۡمَتِ ٱللَّهِ لِيُرِيَكُم مِّنۡ ءَايَٰتِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُورٖ
ئایا نەتبینوە و نەتزانیوە بێگومان کەشتیەکان بە فەزڵ و بەزەیی و میھرەبانی اللە تەعالا بەناو دەریادا دێن و دەڕۆن، بۆ ئەوەی ئایەت و نیشانەکانی خۆیتان پیشان بدات کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵات و بەزەیی خۆی، بێگومان لەمەدا بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵاتی اللە تەعالا بۆ ھەموو ئارامگرێک کە ئارام دەگرێت لەسەر ئەو ناخۆشی ناڕەحەتیانەی دووچاریان دەبێت، وە شوکرانەبژێر و سوپاسگوزارە لەسەر تەواوی ئەو ناز و نیعمەتانەی پێیان دەبەخشرێت.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوۡجٞ كَٱلظُّلَلِ دَعَوُاْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمۡ إِلَى ٱلۡبَرِّ فَمِنۡهُم مُّقۡتَصِدٞۚ وَمَا يَجۡحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا كُلُّ خَتَّارٖ كَفُورٖ
ئەگەر ھاتوو ئەو بێباوەڕانه شەپۆلی دەریاکان ھاوشێوەی شاخ و ھەورەکان لەھەموو لایەکەوە دەوریدان و دایپۆشین، ئەو کاتەی ترسی خنکان و نوقم بوونیان ھەبێت زۆر بەدڵسۆزانە تەنھا ھاوار لە اللە تەعالا دەکەن و ھانای بۆ دەبەن، جا کاتیک اللە تەعالا ھات بەھانایانەوە و گەیاندنیەوە وشکانی و لە خنکان و نوقم بوون ڕزگاری کردن، ئەوسا ھەندێکیان دەبینی مامناوەندە و سوپاس و شوکری اللە تەعالا بەتەواوی ناکات، تێیشیاندایە نکۆڵی لە نیعمەتەکانی اللە تەعالا دەکات، کەس نکۆڵی لە نیشانەکانی ئێمە ناکات جگە لە پەیمان شکێنێکی ناشکور و سپڵە نەبێت، کوفری نیعمەتەکانی اللە تەعالا دەکات و شوکری ئەو پەروەردگارە ناکات کە ناز و نیعمەتەکانی خۆی بەسەردا ڕشتوون، وەک ئەوەی بەڵێنیدا بە اللە تەعالا ئەگەر ھاتوو ڕزگاری کرد ئەوا یەکێک دەبێت لە سوپاسگوزاران و شوکرانەبژێران، کەچی کاتێک ڕزگاری کرد دیسان وەک پێشووتر گەرایەوە سەر بێباوەڕیەکەی خۆی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمۡ وَٱخۡشَوۡاْ يَوۡمٗا لَّا يَجۡزِي وَالِدٌ عَن وَلَدِهِۦ وَلَا مَوۡلُودٌ هُوَ جَازٍ عَن وَالِدِهِۦ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلۡغَرُورُ
- ئەی خەڵکینە - لە پەروەردگارتان بترسن و پارێزکاربن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە بترسن لە سزای ڕۆژێک باوک بۆ مناڵەکەی ھیچ پێ ناکرێت، وە مناڵێکیش بۆ باوکی ھیچی پێ ناکرێت ، بێگومان بەڵێنی اللە تەعالا بەپاداشت دانەوەی خواناسان و تۆڵە لێسەندنەوە لە خراپەکاران لە ڕۆژی قیامەتدا بەڵێنێکی ھەق و ڕاست و جێگیرە و ھەر دێتە دی و ھیچ شتێک ناتوانێت ببێت بە ڕێگر لە ڕوودانی، ئەی باوەڕداران ژیانی دونیا بەخۆشی و ڕابواردن و گاڵتە و گەپەکانی ھەڵتان نەخەڵەتێنێت، وە شەیتانیش بەبیانووی لێبوردەیی و بەزەیی و ئارامگری اللە تەعالا و دواخستنی سزای لەسەرتان فریوتان نەدات.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥ عِلۡمُ ٱلسَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ ٱلۡغَيۡثَ وَيَعۡلَمُ مَا فِي ٱلۡأَرۡحَامِۖ وَمَا تَدۡرِي نَفۡسٞ مَّاذَا تَكۡسِبُ غَدٗاۖ وَمَا تَدۡرِي نَفۡسُۢ بِأَيِّ أَرۡضٖ تَمُوتُۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرُۢ
بێگومان تەنھا لای اللە تەعالایە زانینی کاتی ھاتنی ڕۆژی دوایی چی کاتێک ڕوو دەدات، وە تەنھا ھەر ئەویشە ھەرکاتێک ویستی باران دەبارێنێت، وە دەیشزانێت چی لە مناڵدانایە، نێرە یان مێ؟! بەختەوەرە یان چارە ڕەش؟! وە ھیچ کەسیک نازانێت سبەینێ چی بەدەست دەھێنێت لە خێر و خۆشی، یان شەڕ و خراپە، وە ھیچ کەسێکیش نازانێت لەچی زەوییەک دەمرێت، بەڵکو ھەر بەتەنھا اللە تەعالا ھەموو ئەو شتانە دەزانێت، بێگومان اللە تەعالا زۆر زانایە و زۆریش ئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچ شتێکی لەوانە لا نھێنی و شاراوە نییە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• نقص الليل والنهار وزيادتهما وتسخير الشمس والقمر: آيات دالة على قدرة الله سبحانه، ونعمٌ تستحق الشكر.
کەمکردنەوەی کاتی شەو و ڕۆژ و زیادکردنیان و ڕامھێنانی خۆر و مانگ بۆ خەڵکی: ھەر ھەمووی بەڵگە و نیشانەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی اللە تەعالا، وە هەموو نیعمەت و بەخششێکی ئەو زاتە پیرۆزەیە دەبێت شوکر و سوپاس بکرێت.

• الصبر والشكر وسيلتان للاعتبار بآيات الله.
ئارامگری و شوکر و سوپاس دوو ھۆکارن بۆ پەند وەرگرتن لە ئایەتەکانی اللە تەعالا.

• الخوف من القيامة يقي من الاغترار بالدنيا، ومن الخضوع لوساوس الشياطين.
ترسان لە ڕۆژی قیامەت مرۆڤ دەپارێزێت لە فریوو خواردن بەژیانی دونیا، وە دەیشیپارێزێت لەملکەچ بوون و گەردنكەچی وەسوەسەکانی شەیتان.

• إحاطة علم الله بالغيب كله.
اللە تەعالا بەزانست و زانیاری خۆی دەوری ھەموو شتە غەیب و نادیارەکانی داوە. واتا: ئاگاداری ھەموو شتێکە.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Luqmān
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara