Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Mā’idah   Ayah:
۞ يَوۡمَ يَجۡمَعُ ٱللَّهُ ٱلرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَآ أُجِبۡتُمۡۖ قَالُواْ لَا عِلۡمَ لَنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّٰمُ ٱلۡغُيُوبِ
ئەی خەڵکینە بیر لەو ڕۆژە بکەنەوە (ڕۆژی دوایی) کە خوای گەورە سەرجەم پێغەمبەران کۆدەکاتەوە وپێیان دەڵێت: ئایا وەڵامی ئەو ئوممەت گەلانە چی بوو بۆتان کە رەوانە کران بۆلایان؟ ئەوانیش وەڵامەکەیان گێڕایەوە بۆلای خوای گەورە و ووتیان: ئێمە نازانین وشارەزا نین، بەڵکو ئەی پەروەردگارمان تۆ دەزانیت چونکە بێگومان ھەر تەنھا تۆ ئاگات لەھەموو کاروبارە نھێنی وشاراوەکانە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِذۡ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ ٱذۡكُرۡ نِعۡمَتِي عَلَيۡكَ وَعَلَىٰ وَٰلِدَتِكَ إِذۡ أَيَّدتُّكَ بِرُوحِ ٱلۡقُدُسِ تُكَلِّمُ ٱلنَّاسَ فِي ٱلۡمَهۡدِ وَكَهۡلٗاۖ وَإِذۡ عَلَّمۡتُكَ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَۖ وَإِذۡ تَخۡلُقُ مِنَ ٱلطِّينِ كَهَيۡـَٔةِ ٱلطَّيۡرِ بِإِذۡنِي فَتَنفُخُ فِيهَا فَتَكُونُ طَيۡرَۢا بِإِذۡنِيۖ وَتُبۡرِئُ ٱلۡأَكۡمَهَ وَٱلۡأَبۡرَصَ بِإِذۡنِيۖ وَإِذۡ تُخۡرِجُ ٱلۡمَوۡتَىٰ بِإِذۡنِيۖ وَإِذۡ كَفَفۡتُ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ عَنكَ إِذۡ جِئۡتَهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٞ
وە ئەوە وەبیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک کەخوای گەورە لەگەڵ عیسا دواو و فەرمووی: ئەی عیسای کوڕی مەریەم یادی ئەو ناز ونیعمەتانەی من بکەرەوە ھەر لەو ڕۆژەی بەبێ بوونی باوک دروستم کردیت، وە یادی ئەو ناز ونیعمەتانەیشم بکەرەوە کە بەسەر مەریەمی دایکتەوەیە (سەلامی خوای لێ بێت) کاتێک لەناو ھەموو ئافرەتانی سەردەمی خۆیدا ھەڵم بژارد، وەیادی ئەو نیعمەتەیش بکەرەوە کە من بەھۆی جوبرەئیلەوە (سەلامی خوای لێ بێت) پشتیوانیم لێکردیت، –کاتێک خەڵکی داوایان لەخوا کرد-تۆ لەناو لانکەدا بوویت قسەت لەگەڵ کردن، وە لەکاتی پیریشدا کاتێک ڕەوانەم کردیت بۆلایان قسەت لەگەڵ کردن، ھەورەھا کاتێک فێری نوسینم کردیت، وەفێری ئەو تەوراتەیشم کردیت کە دابەزی بۆ موسی (سەلامی خوای لێ بیت)، وە فێری ئینجلیشم کردیت کە دابەزیوە بۆ خۆت، وە فێری نھێنی وسوود وحیکمەتەکانی شەریعەتکەیشتم کردیت، وە فێری ئەوەشم کردیت کە لەگڵ وقوڕ شێوەی باڵندەت دروست دەکرد پاشان فوت پێدا دەکرد بەئیزنی من دەبوویە باڵندەیەکی ڕاست ودروست، وە بەئیزنی من شیفای ئەو کوێرەت دەدا کە بەکوێری لەدایک بوو بوو، وە نەخۆشی بەڵکەیت چاک دەکردەوە وپێستەکەی ساغ وسەلامەت دەبوویەوە، وە مردوەکانیشت زیندوو دەکردەوە کاتێک داوات لەخوا دەکرد کە زیندوویان بکاتەوە، ھەموو ئەمانە بە ئیزن وفەرمانی من بوو، وە یادی ئەو نیعمەتەیش بکەرەوە کە خراپە وشەڕی بەنو ئیسرائلیم لێ لادایت کە وویستیان بتکوژن کاتێک بەو ھەمووە موعجیزە ڕوون وئاشکرانەت بۆ ھێنان، جا ئەوانیش لەبری ئەوە باوەڕ بھێنن کەچی بێباوەڕ بوون پێی، وە ووتیان: ئەوەی عیسا ھێناویەتی جگە لەوەی جادوویەکی ڕوون وئاشکرایە ھیچی تر نیە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِذۡ أَوۡحَيۡتُ إِلَى ٱلۡحَوَارِيِّـۧنَ أَنۡ ءَامِنُواْ بِي وَبِرَسُولِي قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَٱشۡهَدۡ بِأَنَّنَا مُسۡلِمُونَ
وە یادی ئەوەش بکەرەوە کەنیعمەتم پێی بەسەردا ڕشت کە ھاوەڵ ویارمەتیدەرانێکم بۆ ئاسان کردیت کاتێک ئیلھامم کرد بۆ ھاوەڵە دڵسۆزەکان کەباوەڕ بەمن وبەپێغەمبەرەکەم بھێنن، ئەوانیش گوێڕایەڵی ئەوە بوون وھاتن بەدەمیەوە وە ووتیان: ئەوە باوەڕمان ھێنا، وە ئەی پەروەردگار تۆیش شاھیدبە بەڕاستی ئێمە موسڵمانین وملکەچی فەرمانی تۆین.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِذۡ قَالَ ٱلۡحَوَارِيُّونَ يَٰعِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ هَلۡ يَسۡتَطِيعُ رَبُّكَ أَن يُنَزِّلَ عَلَيۡنَا مَآئِدَةٗ مِّنَ ٱلسَّمَآءِۖ قَالَ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
وە یادی ئەوەش بکەرەوە کاتێک ھاوەڵە دڵسۆزەکانت ووتیان: ئایا پەروەردگارت ئەتوانێت ئەگەر داوای لێ بکەیت خوانێکمان لەئاسمانەوە بۆ دابەزێنێت؟ عیسایش لەوەڵامیاندا پێی ووتن: لەخوا بترسن وواز لەداواکاریەکەتان بھێنن، چونکە پێدەچێت ئەوە تاقیکردنەوە بێت وببێت بە مایەی بەڵاو وفیتنە وموسیبەت بۆیان، وە پێی ووتن: پشت بەپەروەردگارتان ببەستن لەداواکردنی ڕزق وڕۆزی ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕدارن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالُواْ نُرِيدُ أَن نَّأۡكُلَ مِنۡهَا وَتَطۡمَئِنَّ قُلُوبُنَا وَنَعۡلَمَ أَن قَدۡ صَدَقۡتَنَا وَنَكُونَ عَلَيۡهَا مِنَ ٱلشَّٰهِدِينَ
ھاوەڵەکانیشی پێیان ووت: ئێمە دەمانەوێت لەو سفرە وخوانە بخوێن، تاوەکو دڵنیا دەبینەوە لەتەواویی دەسەڵات وقودرەتی خوای گەورە، وە دڵنیایش دەبینەوە کە تۆ پێغەمبەری خوایت، وە تەواویش دڵنیا دەبین وچاکیش بزانین کە تۆ ڕاستت لەگەڵدا کردوین لەوەی بۆت ھێناوین لەلایەن خواوە، وەتا ئێمە ببینە شاھید بۆ ئەو خەڵکەیشی کە ئامادە نەبووە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• إثبات جمع الله للخلق يوم القيامة جليلهم وحقيرهم.
ئەم ئایەتانە ئەوە دەسەلمێنن کە خوای گەورە ھەموو دروستکراوەکانی خۆی لەڕۆژی دواییدا بەچاک وخراپەوە کۆدەکاتەوە.

• إثبات بشرية المسيح عليه السلام وإثبات آياته الحسية من إحياء الموتى وإبراء الأكمه والأبرص التي أجراها الله على يديه.
وە ئەوەش دەسەلمێنن کە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمیش مرۆڤە، وە بەڵگە و موعجیزە ھەست پێکراوەکانیشی لە زیندووکردنەوەی مردوەکان و چاک کردنەوەی کوێر و بەڵەکی کە لەسەر دەستی ئەو ڕوویاندا ھەر ھەمووی بەڵگەن لەسەر دەسەڵاتی خوا و پێغەمبەرایەتی ئەو.

• بيان أن آيات الأنبياء تهدف لتثبيت الأتباع وإفحام المخالفين، وأنها ليست من تلقاء أنفسهم، بل تأتي بإذن الله تعالى.
ئەم ئایەتانە ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە بەڵگە وموعجیزەی پێغەمبەران مەبەست لێی دامەزراوکردنی شوێنکەوتوانی پێغەمبەران ودەمت کووت کردنی ناحەزانیانە، تاوەکو بۆیان بسەلمێنێت ئەوەی ڕوویانداوە لەخۆیانەوە نەبووە بەڵکو بەئیزن وفەرمانی خوای گەورە بووە.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Mā’idah
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara