Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-An‘ām   Ayah:
ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَمۡ يَلۡبِسُوٓاْ إِيمَٰنَهُم بِظُلۡمٍ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلۡأَمۡنُ وَهُم مُّهۡتَدُونَ
ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە، وە شوێن شەریعەتی ئیسلام کەوتوون، وە باوەڕەکەشیان تێکەڵاوی شیرک وبتپەرستی نەکردووە، ئاسایش ونەبوونی ترس لەسزای خوا ھەر بۆ ئەوانە وبۆ کەسی تر نیە، ئەوانە سەرکەوتون خوای گەورە سەرکەوتووی کردوون بۆ ڕێگای ھیدایەتی وڕێنوێنی بۆلای ھەق وڕاستی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَتِلۡكَ حُجَّتُنَآ ءَاتَيۡنَٰهَآ إِبۡرَٰهِيمَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦۚ نَرۡفَعُ دَرَجَٰتٖ مَّن نَّشَآءُۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٞ
ئەمانە چەند بەڵگەیەک بوون کە پێشتر لە ئایەتی: ﴿فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالأَمْنِ﴾ باسکران، کە ئیبراھیم بەو بەڵگانە سەرکەوت بەسەر گەڵ وھۆزەکەیدا تاوەکو ھەرچی بەڵگەیان ھەبوو ھەموویانی وەڵامدایەوە، ئائەوانە بەڵگەگەلێکی ئێمە بوون بەخشیمان بەئیبراھیم تا بەھۆیانەوە سەرکەوێت بەسەر بەڵگەی گەل وھۆزەکەیدا، جا ھەر کەسێکیشمان بوێت لەبەندەکانمان پلەوپایەیان لەدونیا ودواڕۆژدا بەرز دەکەینەوە، ئەی پێغەمبەر پەروەردگارت زۆر دانا وکاربەجێیە لەکار وباری دروستکراوەکانی وبەڕێوەبەردنیان، وە زۆریش زانا وشارەزایە بە بەندەکانی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ إِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَۚ كُلًّا هَدَيۡنَاۚ وَنُوحًا هَدَيۡنَا مِن قَبۡلُۖ وَمِن ذُرِّيَّتِهِۦ دَاوُۥدَ وَسُلَيۡمَٰنَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَىٰ وَهَٰرُونَۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
دوای ئەوەی ئیبراھیم (سڵاوی خوای لێ بێت) بێھیوا بوو لەمناڵ بوونی خێزانی، خوای گەورە ئیسحاقی پێ بەخشی، وە یەعقوبیشی بەخشیە ئیسحاق، واتا کوڕ وکوڕەزای بەخشیە ئیبراھیم، وە ھەموویشیان ڕێنومایی کرد بۆ سەر ڕێگای ڕاست، وە پێش ئەوانیش نوحمان ڕێونمایی کرد، وە لەناو زوڕیەت ونەوەکانی نوحیشدا ھەریەک لە داود وسولەیمانی کوڕی وئەیوب ویوسف وموسی وھارونی برایمان (سەلامی خوایان لەسەر بێت) ڕێنومایی کرد بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی، وە ئێمە بەو شێوەیەی کە پاداشتی پێغەمبەرانمان دایەوە لەسەر چاکەکانیان، ھەر بەو شێوەیەش پاداشتی چاکەکارانی تریش دەدەینەوە لەسەر چاکەکانیان.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَزَكَرِيَّا وَيَحۡيَىٰ وَعِيسَىٰ وَإِلۡيَاسَۖ كُلّٞ مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
وە ھەروەھا ھەریەک لەزەکەریا ویەحیی وعیسای کوڕی مەریەم وئیلیاسمان (سەلامی خوای لێ بێت) ڕێنومایی کرد بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی، وە گشت ئەو پێغەمبەرانە لەپیاوچاکانی خوا بوون، بۆیە خوای گەورەش ھەڵیبژاردن وکردنی بەپێغەمبەر.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِسۡمَٰعِيلَ وَٱلۡيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطٗاۚ وَكُلّٗا فَضَّلۡنَا عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ
وە ھەروەھا ئیسماعیل وئەلیەسع ویونس ولوتیشمان ڕێنومایی کرد بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی، وە ھەریەک لەو پێغەمبەرانە ولەسەروو ھەمووشیانەوە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) فەزڵ وقەدریانماندان بەسەر گشت خەڵکی سەر زەویدا.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَمِنۡ ءَابَآئِهِمۡ وَذُرِّيَّٰتِهِمۡ وَإِخۡوَٰنِهِمۡۖ وَٱجۡتَبَيۡنَٰهُمۡ وَهَدَيۡنَٰهُمۡ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
وە لە باوباپیران ونەوەکانیان وھەندێک لەبراکانیشیان کۆمەڵێکی زۆرمان ڕێنومایی کردن بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی، وە ھەڵمانبژاردن وکردمانن بەپێغەمبەر، وەشارەزای ڕێگای ڕاست ودروستمان کردن کە ڕێگای یەکخواپەرستی وگوێڕایەڵی فەرمانەکانیەتی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهۡدِي بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦۚ وَلَوۡ أَشۡرَكُواْ لَحَبِطَ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
ئەوەی کردمان لەرێنومایی کردنیان بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی بەتەوفیق ویارمەتی خوای گەورەبوو، ئەو یارمەتی ھەرکەس لەبەندەکانی دەدات کە بیەوێت، ئەگەر ئەو پێغەمبەرانە ھاوبەشیان بۆ خوا دانابا ئەوا ھەموو کارەکانیان پووچەڵ دەبوویەوە، چونکە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا تەواوی کارە باشەکان پووچەڵ دەکاتەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحُكۡمَ وَٱلنُّبُوَّةَۚ فَإِن يَكۡفُرۡ بِهَا هَٰٓؤُلَآءِ فَقَدۡ وَكَّلۡنَا بِهَا قَوۡمٗا لَّيۡسُواْ بِهَا بِكَٰفِرِينَ
ئەو پێغەمبەرانەی کە باسکران کتێب ونامە وحیکمەت وپێغەمبەرێتیمان پێدان، جا ئەی موحەممەد ئەگەر گەل وھۆزەکەت باوەڕ نەکەن بەپێغەمبەرێتی وپەرتووک وحیکمەتی ئەو پێغەمبەرانە ئەوا گەلانێکی تر ئامادە وساز دەکەین کە بێباوەڕ نابن پێیان، بەڵکو باوەڕدارن پێی ودەستیان پێوە گرتووە، ئەوانیش کۆچەریەکان ویاریدەدەرەکانن (أنصار وموھاجیرەکان) وە ئەوانەیش دوای ئەوان بەچاکی شوێن ئەوان دەکەون.
Ang mga Tafsir na Arabe:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُۖ فَبِهُدَىٰهُمُ ٱقۡتَدِهۡۗ قُل لَّآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ أَجۡرًاۖ إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرَىٰ لِلۡعَٰلَمِينَ
ئائەو پێغەمبەرانە وئەوانەیشی باسکران لەباوباپیران ونەوە وبراکانیان ھەموویان بەڕاستی شوێن ھیدایەت وڕێنوێنی خوای گەورە کەوتوون، دەسا ئێوەش ئەی موحەممەد شوێن ئەوان بکەون چاو لەوان بکەن، تۆیش ئەی پێغەمبەری خوا بڵێ بە گەل وھۆزەکەت: من لەبەرامبەر گەیاندی ئەم قورئانە وئەم ئاینە داوای ھیچ پاداشتێکیتان لێناکەم، وە ئەم قورئانەیش تەنھا ئامۆژگاریە بۆ خەڵکی ھەموو جیھان بە مرۆڤ وجنۆکەوە، تاوەکو ڕێگای ڕاست ودروستی پێ دەربکەن وئاشنا بن بەھۆیەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• من فضائل التوحيد أنه يضمن الأمن للعبد، خاصة في الآخرة حين يفزع الناس.
یەکێک لەفەزڵ وچاکەکانی یەکخواپەرستی وتەوحید ئەوەیە ئەمن وئاسایش بۆ بەندەکانی خوا دەستەبەر دەکات، بەتایبەتی لەدواڕۆژدا کاتێک کە ھەموو خەڵکی ترس دایاندەگرێت.

• تُقَرِّر الآيات أن جميع من سبق من الأنبياء إنما بَلَّغوا دعوتهم بتوفيق الله تعالى لا بقدرتهم.
ئەم ئایەتانە باس لەوە دەکەن سەرجەم پێغەمبەرانی پێشووتر بەیارمەتی وتەوفیقی خوای گەورە بانگەوازەکەیان گەیاند، نەک بە ھێز وبازووی خۆیان.

• الأنبياء يشتركون جميعًا في الدعوة إلى توحيد الله تعالى مع اختلاف بينهم في تفاصيل التشريع.
پێغەمبەران ھەموویان ھاوبەشن لەبانگەواز کردن بۆ یەکخواپەرستی، لەگەڵ بوونی جیاوازی لە نێوانیان لە شەریعەت و یاسا و ڕێساکانی عیبادەت و خواپەرستیاندا.

• الاقتداء بالأنبياء سنة محمودة، وخاصة في أصول التوحيد.
چاوکردن لەپێغەمبەران وشوێنکەوتنیان کارێکی زۆر باشە، بەتایبەتی شوێنکەوتنیان لە بنەماکانی یەکخواپەرستیدا.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-An‘ām
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara