Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-A‘rāf   Ayah:
وَقَطَّعۡنَٰهُمُ ٱثۡنَتَيۡ عَشۡرَةَ أَسۡبَاطًا أُمَمٗاۚ وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ إِذِ ٱسۡتَسۡقَىٰهُ قَوۡمُهُۥٓ أَنِ ٱضۡرِب بِّعَصَاكَ ٱلۡحَجَرَۖ فَٱنۢبَجَسَتۡ مِنۡهُ ٱثۡنَتَا عَشۡرَةَ عَيۡنٗاۖ قَدۡ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٖ مَّشۡرَبَهُمۡۚ وَظَلَّلۡنَا عَلَيۡهِمُ ٱلۡغَمَٰمَ وَأَنزَلۡنَا عَلَيۡهِمُ ٱلۡمَنَّ وَٱلسَّلۡوَىٰۖ كُلُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقۡنَٰكُمۡۚ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ
بەنوئیسرائیلمان دابەش کرد بۆ دوازدە ھۆز و قەبیلەوە، وە کاتێک گەلەکەی موسی تینویان بوو و داوای ئاویان لێکرد، وەحی و نیگامان کرد بۆ موسی کە گوچانەکەت بدە بەو بەردەدا، موسایش لەبەردەکەیدا، ئەوە بوو بەژمارەی ھۆز و قەبیلەکان لەبەردەکە دوازدە کانی لێ ھەڵقوڵا، وە ھەموو ھۆز و قەبیلەیەکیش دەیزانی کانیاوی تایبەتی خۆی کامەیە کە ھیچ کەسێکی تر ھاوبەش نیە لەگەڵیدا، وە ھەورەکانمان کردە سێبەر بۆیان لەگەڵ ھاتن و چونیاندا ھەورەکانیش دەھاتن و دەچوون، وە لە ناز و نیعمەتەکانی خۆمان شەرابێکی شیرینی وەک ھەنگوینمان بۆ ناردنە خوارەوە، وە باڵندەیەکی بچوکی گۆشت خۆشی وەک پۆرێشمان بۆ ڕامکردبوون کە بە ئاسانی دەیانگرتن و دەیانخواردن، وە پێیمان وتن: لەو ڕزق و ڕۆزییە پاکو خاوێنانەی کە پێمان داوون بخۆن، کەچی لەبری سوپاسگوزاری کوفری نیعمەتەکانیان کرد، بۆیە ئێمە ھیچ شتێکمان لەو ناز و نیعمەتانە کەم نەکردەوە، بە ھۆی ئەوە نەبێت کە خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد و کوفری نیعمەتەکانیان کرد، وە بەشێوەیەکی شایستە ڕێزیان لە نیعمەتەکانی خوا نەگرت، ئێمە ھیچ ستەممان لێ نەکردن بەڵکو ئەوە خۆیان بوون بە ھۆی گوناھو تاوان و سەرپێچی فەرمانەکانی خواوە ستەمیان لەخۆیان کرد و بوونە مایەی لەناو چوونی ناز و نیعمەتەکان.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِذۡ قِيلَ لَهُمُ ٱسۡكُنُواْ هَٰذِهِ ٱلۡقَرۡيَةَ وَكُلُواْ مِنۡهَا حَيۡثُ شِئۡتُمۡ وَقُولُواْ حِطَّةٞ وَٱدۡخُلُواْ ٱلۡبَابَ سُجَّدٗا نَّغۡفِرۡ لَكُمۡ خَطِيٓـَٰٔتِكُمۡۚ سَنَزِيدُ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - وە بیرخۆت بھێنەرەوە کاتێک خوای گەورە بە بەنوئیسرائیلی فەرموو: بچنە ناو (بیت المقدس)ـەوە، وە لەبەروبوومی شارەکە بخۆن، لەھەر شوێنێک و لە ھەر کاتێک خۆیان دەیانەوێت، وە کاتێکش دەچنە ناو شارەکەوە بڵێن: ئەی پەروەردگارمان گوناھەکانمان ھەڵوەرێنە و بیانسڕەوە، وە بە دەم سوژدە بردنەوە لە دەرگاکەیەوە بە گەردنکەچیەوە بۆ پەروەردگارتان بچنە ژوورەوە، جا ئەگەر ھاتوو ئاواتان کرد ئەوا ئێمەیش لە گوناھەکانتان چاوپۆشی دەکەین، وە ھێشتا ئەوانەیش کە چاکەکارن پاداشتی زیاتریان لە خێری دونیا و دواڕۆژ دەدەینەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡهُمۡ قَوۡلًا غَيۡرَ ٱلَّذِي قِيلَ لَهُمۡ فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِجۡزٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُواْ يَظۡلِمُونَ
ئەوە بوو ئەو وتەیەی کە پێیان وترابوو لە کاتی چوونە ژوورەوە بیڵێن، ستەمکارەکانیان گۆڕییان، لەبری ئەوەی بڵێن: خوایە گوناھەکانمان ھەڵوەرێنە (حطة) وتیان (حنطة) واتە دەنکە گەنمێك، وە ئەو کارەی کە فەرمانیان پێکرابوو ئەنجامیان نەدا و کارێکی تریان کرد، وە لەبری ئەوەی بە سوژدە و گەردنکەچیەوە بچنە ناو شارەکەوە بەپاشە و پاش چوونە ژورەوە، ئەوە بوو بەھۆی زوڵم و ستەمی خۆیانەوە سزایەکمان لە ئاسمانەوە بۆ ناردنە خوارەوە.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَسۡـَٔلۡهُمۡ عَنِ ٱلۡقَرۡيَةِ ٱلَّتِي كَانَتۡ حَاضِرَةَ ٱلۡبَحۡرِ إِذۡ يَعۡدُونَ فِي ٱلسَّبۡتِ إِذۡ تَأۡتِيهِمۡ حِيتَانُهُمۡ يَوۡمَ سَبۡتِهِمۡ شُرَّعٗا وَيَوۡمَ لَا يَسۡبِتُونَ لَا تَأۡتِيهِمۡۚ كَذَٰلِكَ نَبۡلُوهُم بِمَا كَانُواْ يَفۡسُقُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - وەک یادخستنەوە لەو جولەکانە بپرسە کەخوای گەورە چۆن سزای پێشینەکانی ئەوانیدا لە بەسەرھاتی ئەو گوندەی کەنزیک دەریاکە بوون کاتێک سنورەکانی خوای گەورەیان شکاند لە ڕۆژی شەممەدا ڕاوی ماسیان کرد لەکاتێکدا خوای گەورە تاقی کردنەوە کە لە شەممەدا ڕاو نەکەن، چونکە لەو ڕۆژەدا ماسیەکان دەھاتنە کەناری دەریاکە و گرتنیان زۆر ئاسان بوو، بەڵام ڕۆژەکانی تر نەدەھاتن، خوای گەورە بەمە تاقیکردنەوە لەبەر ئەوەی لە فەرمانەکانی خوا دەرچوون و دەستیان کرد بە سەرپێچی و گوناھکردن، ئەوە بوو دەستیان کرد بە فروفێڵ و تەڵەکەبازی بەوەی تۆڕەکانیان پێش ڕۆژی شەممە دادەخست و چاڵیان بۆ ھەڵدەکەندن، ماسیەکانیش ڕۆژی شەممە دەبوون بە تۆڕەکانەوە، ئەوانیش ڕۆژی یەک شەممە دەھاتن ھەڵیان دەگرتن و دەیانخواردن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
Ilan sa mga Pakinabang ng mga Ayah sa Pahinang Ito:
• الجحود والكفران سبب في الحرمان من النعم.
ئینکاری کردن و کوفری نازو نیعمەتەکان ھۆکاری بێبەش بوونە لێیان.

• من أسباب حلول العقاب ونزول العذاب التحايل على الشرع؛ لأنه ظلم وتجاوز لحدود الله.
یەکێک لە ھۆکارەکانی ھاتن و دابەزینی تۆڵە و سزاکانی خوای گەورە فروفێڵ کردنە لە شەریعەت و ئەحکامەکانی، چونکە ئەوە زوڵم و ستەم و بەزاندنی سنورەکانی خوایە.

 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-A‘rāf
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ng Al-Mukhtasar fī Tafsīr Al-Qur’an Al-Karīm - Indise ng mga Salin

Inilabas ng Markaz Tafsīr Lid-Dirāsāt Al-Qur’ānīyah (Sentro ng Tafsīr Para sa mga Pag-aaral Pang-Qur’an).

Isara