Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ni Ṣalāḥuddīn * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Hūd   Ayah:
وَيَٰقَوۡمِ لَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مَالًاۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِۚ وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْۚ إِنَّهُم مُّلَٰقُواْ رَبِّهِمۡ وَلَٰكِنِّيٓ أَرَىٰكُمۡ قَوۡمٗا تَجۡهَلُونَ
[ وَيَا قَوْمِ لَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مَالًا ] وه‌ ئه‌ی قه‌ومی خۆم كاتێك كه‌ من ئه‌ڵێم موسڵمان بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ داوای پاره‌تان لێ ناكه‌م و بۆ ئه‌وه‌م نیه‌ كه‌ سه‌روه‌ت و سامانتان ببه‌م [ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى اللَّهِ ] به‌ڵكو پاداشتی من ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَمَا أَنَا بِطَارِدِ الَّذِينَ آمَنُوا ] وه‌ من ناچم له‌سه‌ر داواى ئێوه‌ باوه‌ڕداران ده‌ربكه‌م و دووربخه‌مه‌وه‌ كه‌ فه‌قیرو هه‌ژارن [ إِنَّهُمْ مُلَاقُو رَبِّهِمْ ] ئه‌وان ئه‌گه‌ن به‌ خوای خۆیان و پاداشتیان ئه‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر ئیمان هێنانیان [ وَلَكِنِّي أَرَاكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ (٢٩) ] به‌ڵام من ئێوه‌ ئه‌بینم كه‌سانێكى زۆر نه‌زان و نه‌فامن كاتێك داوا ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌و فه‌قیرو هه‌ژاره‌ موسڵمانانه‌ دووربخه‌مه‌وه‌.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَيَٰقَوۡمِ مَن يَنصُرُنِي مِنَ ٱللَّهِ إِن طَرَدتُّهُمۡۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
[ وَيَا قَوْمِ مَنْ يَنْصُرُنِي مِنَ اللَّهِ إِنْ طَرَدْتُهُمْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (٣٠) ] وه‌ ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌گه‌ر من ئه‌و فه‌قیرو هه‌ژاره‌ موسڵمانانه‌ ده‌ربكه‌م و دووریانبخه‌مه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ سزام ئه‌دات ئه‌و كاته‌ كێ هه‌یه‌ من بپارێزێ له‌ سزای خوای گه‌وره‌؟ ئه‌ی بۆ بیر ناكه‌نه‌وه‌.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَآ أَقُولُ لَكُمۡ عِندِي خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعۡلَمُ ٱلۡغَيۡبَ وَلَآ أَقُولُ إِنِّي مَلَكٞ وَلَآ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزۡدَرِيٓ أَعۡيُنُكُمۡ لَن يُؤۡتِيَهُمُ ٱللَّهُ خَيۡرًاۖ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا فِيٓ أَنفُسِهِمۡ إِنِّيٓ إِذٗا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ
{ تەنانەت پێغەمبەرانیش غەیب نازانن} [ وَلَا أَقُولُ لَكُمْ عِنْدِي خَزَائِنُ اللَّهِ وَلَا أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلَا أَقُولُ إِنِّي مَلَكٌ ] وه‌ من هه‌رگیز به‌ ئێوه‌م نه‌ووتووه‌ كه‌ خه‌زێنه‌كانی ڕزق و ڕۆزی خوای گه‌وره‌ به‌ده‌ست منه‌، یان من زانیارى غه‌یب ئه‌زانم، یان من فریشته‌م [ وَلَا أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِي أَعْيُنُكُمْ لَنْ يُؤْتِيَهُمُ اللَّهُ خَيْرًا ] وه‌ به‌و كه‌سه‌ فه‌قیرو هه‌ژاره‌ موسڵمانانه‌م نه‌ووتووه‌ خوای گه‌وره‌ خێریان پێ نابه‌خشێ و پاداشتیان ناداته‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ به‌كه‌میان ئه‌زانن و سووكایه‌تیان پێ ئه‌كه‌ن، واته‌: خوای گه‌وره‌ تووشی خێری كردوون به‌وه‌ی ئیمانیان هێناوه‌ [ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِي أَنْفُسِهِمْ ] خوای گه‌وره‌ خۆی زاناتره‌ چی له‌ دڵی ئه‌واندایه‌ له‌ ئیمان و دڵسۆزی و ڕاستگۆیی [ إِنِّي إِذًا لَمِنَ الظَّالِمِينَ (٣١) ] ئه‌گه‌ر من ئه‌وان دووربخه‌مه‌وه‌ به‌ڕاستی من كه‌سێكی سته‌مكارم، یان ئه‌گه‌ر من بڵێم خوا خێر به‌وان نابه‌خشێ و به‌ئێوه‌ی ئه‌به‌خشێ كه‌سێكی سته‌مكارم.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالُواْ يَٰنُوحُ قَدۡ جَٰدَلۡتَنَا فَأَكۡثَرۡتَ جِدَٰلَنَا فَأۡتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
[ قَالُوا يَا نُوحُ قَدْ جَادَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَالَنَا ] وتیان: ئه‌ی نوح تۆ زۆر ده‌مه‌قاڵێ و مشتومڕت له‌گه‌ڵ كردین وه‌ زۆریشت وت [ فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (٣٢) ] ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ له‌ ئێمه‌ى ئه‌كه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنین خوا سزامان ئه‌دات با سزای خوای گه‌وره‌ بێت ئه‌گه‌ر تۆ له‌ ڕاستگۆیانی.
Ang mga Tafsir na Arabe:
قَالَ إِنَّمَا يَأۡتِيكُم بِهِ ٱللَّهُ إِن شَآءَ وَمَآ أَنتُم بِمُعۡجِزِينَ
[ قَالَ إِنَّمَا يَأْتِيكُمْ بِهِ اللَّهُ إِنْ شَاءَ ] نوح - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م سزا به‌ده‌ست من نیه‌و هه‌ر كاتێك خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت ده‌ینێرێت [ وَمَا أَنْتُمْ بِمُعْجِزِينَ (٣٣) ] به‌ڵام هه‌ر كاتێك خوای گه‌وره‌ سزا بنێرێ ئێوه‌ ڕزگارتان نابێ له‌ سزای خوای گه‌وره‌و شوێنێك نیه‌ بۆی ڕا بكه‌ن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَلَا يَنفَعُكُمۡ نُصۡحِيٓ إِنۡ أَرَدتُّ أَنۡ أَنصَحَ لَكُمۡ إِن كَانَ ٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يُغۡوِيَكُمۡۚ هُوَ رَبُّكُمۡ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
[ وَلَا يَنْفَعُكُمْ نُصْحِي إِنْ أَرَدْتُ أَنْ أَنْصَحَ لَكُمْ إِنْ كَانَ اللَّهُ يُرِيدُ أَنْ يُغْوِيَكُمْ ] وه‌ چه‌ندێك من ئامۆژگاریتان بكه‌م ئامۆژگاری من بۆ ئێوه‌ سوودی نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ق وه‌رناگرن وه‌ حه‌قه‌كه‌ ئاشكرایه‌، وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ گومڕاتان بكات كه‌ ئێوه‌ شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بن و ڕێگای گومڕایی بگرنه‌ به‌ر [ هُوَ رَبُّكُمْ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٣٤) ] هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه‌و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌.
Ang mga Tafsir na Arabe:
أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۖ قُلۡ إِنِ ٱفۡتَرَيۡتُهُۥ فَعَلَيَّ إِجۡرَامِي وَأَنَا۠ بَرِيٓءٞ مِّمَّا تُجۡرِمُونَ
[ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ] یاخود كافرانی مه‌ككه‌ ئه‌ڵێن: محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌ی نوحی هه‌ڵبه‌ستووه‌، یاخود قورئانى هه‌ڵبه‌ستووه‌ [ قُلْ إِنِ افْتَرَيْتُهُ فَعَلَيَّ إِجْرَامِي ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر من شتێكم هه‌ڵبه‌ستبێت و له‌ خۆمه‌وه‌ بیڵێم تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌رشانی خۆمه‌و له‌سه‌ر ئێوه‌ نیه‌ [ وَأَنَا بَرِيءٌ مِمَّا تُجْرِمُونَ (٣٥) ] وه‌ من به‌ریم له‌ هه‌موو ئه‌و درۆ هه‌ڵبه‌ستن و تاوانانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَأُوحِيَ إِلَىٰ نُوحٍ أَنَّهُۥ لَن يُؤۡمِنَ مِن قَوۡمِكَ إِلَّا مَن قَدۡ ءَامَنَ فَلَا تَبۡتَئِسۡ بِمَا كَانُواْ يَفۡعَلُونَ
[ وَأُوحِيَ إِلَى نُوحٍ أَنَّهُ لَنْ يُؤْمِنَ مِنْ قَوْمِكَ إِلَّا مَنْ قَدْ آمَنَ ] دوای نۆ سه‌دو په‌نجا ساڵ ده‌عوه‌و بانگه‌واز خوای گه‌وره‌ وه‌حی بۆ نوح - صلی الله علیه وسلم - نارد ئه‌ی نوح له‌مه‌ودوا هیچ كه‌سێك ئیمان ناهێنێ له‌ قه‌ومه‌كه‌ت ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بێ كه‌ پێشتر ئیمانیان هێناوه‌ بێئومێد به‌ له‌ ئیمان هێنانیان [ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (٣٦) ] وه‌ خه‌فه‌ت مه‌خۆ له‌ كرده‌وه‌ خراپه‌كانی ئه‌وان كه‌ ئیمان ناهێنن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَٱصۡنَعِ ٱلۡفُلۡكَ بِأَعۡيُنِنَا وَوَحۡيِنَا وَلَا تُخَٰطِبۡنِي فِي ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ إِنَّهُم مُّغۡرَقُونَ
{ فەرمان كرا بە نوح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - كەشتی دروست بكات} [ وَاصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا ] وه‌ له‌ پێش چاوی ئێمه‌ و به‌ ره‌زامه‌ندى و پاراستنى ئێمه‌ كه‌شتیه‌كه‌ دروست بكه‌ [ وَوَحْيِنَا ] وه‌ به‌ وه‌حی و فه‌رمانى ئێمه‌ دروستی بكه‌ پێت ئه‌ڵێین چۆنی دروست بكه‌ به‌و شێوازه‌ [ وَلَا تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُوا ] به‌ڵام گفتوگۆم له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌و داواى ڕزگار كردنى سته‌مكارانم لێ مه‌كه‌ [ إِنَّهُمْ مُغْرَقُونَ (٣٧) ] ئه‌وان ڕزگار نابن و هه‌موویان نوقمی ئاوه‌كه‌ ئه‌بن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Hūd
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ni Ṣalāḥuddīn - Indise ng mga Salin

Isinalin ni Salahuddin Abdulkarim.

Isara