Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ni Ṣalāḥuddīn * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Yūsuf   Ayah:

یوسف

الٓرۚ تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ
سووره‌تی (یوسف - صلی الله علیه وسلم - ) سووره‌تێكى مه‌ككيیه‌و (١١١) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الر ] سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون له‌ سووره‌تی به‌قه‌ره‌دا باسمان كرد [ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ (١) ] ئه‌م ئایه‌تانه‌ی كه‌ له‌م سووره‌ته‌دا باسكراوه‌ ئایه‌تی قورئانی پیرۆزن كه‌ هه‌موو حوكم و ئیعجازه‌كانی به‌ئاشكراو به‌ ڕوونی تیادا باسكراوه‌.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ قُرۡءَٰنًا عَرَبِيّٗا لَّعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ
[ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (٢) ] ئێمه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌مان به‌ زمانی عه‌ره‌بی دابه‌زاندووه‌ به‌ڵكو لێی تێ بگه‌ن و فێرى ببن، چونكه‌ زمانى عه‌ره‌بى پاراوترین و فراوانترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین و روونترین و مانابه‌خشترین زمانه‌.
Ang mga Tafsir na Arabe:
نَحۡنُ نَقُصُّ عَلَيۡكَ أَحۡسَنَ ٱلۡقَصَصِ بِمَآ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ وَإِن كُنتَ مِن قَبۡلِهِۦ لَمِنَ ٱلۡغَٰفِلِينَ
[ نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَذَا الْقُرْآنَ ] هاوه‌ڵان فه‌رموویان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - پێمان خۆشه‌ چیرۆكمان بۆ بگێڕیته‌وه‌؟ خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئێمه‌ باشترین چیرۆكی ئوممه‌تانی پێشترت بۆ ئه‌گێڕینه‌وه‌ به‌م وه‌حی¬یه‌ى كه‌ له‌م قورئانه‌دا بۆمان دابه‌زاندوویت [ وَإِنْ كُنْتَ مِنْ قَبْلِهِ لَمِنَ الْغَافِلِينَ (٣) ] هه‌ر چه‌نده‌ تۆ پێش دابه‌زینی وه‌حی بێئاگابوویته‌ له‌ ڕووداو و به‌سه‌رهاتی ئوممه‌تان و پێغه‌مبه‌رانی تر.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِذۡ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَٰٓأَبَتِ إِنِّي رَأَيۡتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوۡكَبٗا وَٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَ رَأَيۡتُهُمۡ لِي سَٰجِدِينَ
{بەسەرهاتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لەگەڵ براكانی} [ إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ إِنِّي رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِي سَاجِدِينَ (٤) ] كاتێك یوسف - صلی الله علیه وسلم - به‌ باوكی فه‌رموو كه‌ یه‌عقوبی كوڕی ئیسحاقی كوڕی ئیبراهیم بوو (صه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێت): ئه‌ی باوكه‌ من یانزه‌ ئه‌ستێره‌م بینی له‌ خه‌ودا (كه‌ لێكدانه‌وه‌كه‌ی یانزه‌ براكه‌ی بوو)، وه‌ خۆرو مانگیشم بینی (كه‌ لێكدانه‌وه‌كه‌ی دایك و باوكی بوو) هه‌موویان كڕنوشی ڕێزو ئیحتیرامیان بۆ ئه‌بردم، كه‌ پاش چل ساڵ یاخود هه‌شتا ساڵ روویداوه‌.
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Yūsuf
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ni Ṣalāḥuddīn - Indise ng mga Salin

Isinalin ni Salahuddin Abdulkarim.

Isara