Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ni Ṣalāḥuddīn * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: An-Nahl   Ayah:
ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ عَمِلُواْ ٱلسُّوٓءَ بِجَهَٰلَةٖ ثُمَّ تَابُواْ مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ وَأَصۡلَحُوٓاْ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعۡدِهَا لَغَفُورٞ رَّحِيمٌ
[ ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ عَمِلُوا السُّوءَ بِجَهَالَةٍ ] پاشان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خراپه‌یان كردووه‌ به‌ نه‌زانی و نه‌یانزانیوه‌ [ ثُمَّ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُوا ] پاشان ته‌وبه‌یان كردووه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌و چاكسازیان كردووه‌ له‌ كرده‌وه‌كانیاندا [ إِنَّ رَبَّكَ مِنْ بَعْدِهَا لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (١١٩) ] به‌دڵنیایى په‌روه‌ردگاری تۆ له‌ دوای ئه‌وه‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنَّ إِبۡرَٰهِيمَ كَانَ أُمَّةٗ قَانِتٗا لِّلَّهِ حَنِيفٗا وَلَمۡ يَكُ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
[ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ كَانَ أُمَّةً ] به‌ دڵنیایی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - به‌ته‌نها خۆی ئوممه‌تێك بووه‌، واته‌: پێشه‌واو مامۆستای خێرو چاكه‌ بووه‌ [ قَانِتًا لِلَّهِ ] وه‌ گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چ بووه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ [ حَنِيفًا ] له‌ دینه‌ پووچه‌ڵه‌كان لایداوه‌ بۆ دینی حه‌ق [ وَلَمْ يَكُ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١٢٠) ] وه‌ له‌و كه‌سانه‌ نه‌بووه‌ كه‌ هاوبه‌شیان بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار داوه‌.
Ang mga Tafsir na Arabe:
شَاكِرٗا لِّأَنۡعُمِهِۚ ٱجۡتَبَىٰهُ وَهَدَىٰهُ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
[ شَاكِرًا لِأَنْعُمِهِ ] شوكرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌ [ اجْتَبَاهُ ] خوای گه‌وره‌ هه‌ڵیبژاردووه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی [ وَهَدَاهُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (١٢١) ] وه‌ هیدایه‌تی داوه‌ بۆ ڕێگای ڕاست.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَءَاتَيۡنَٰهُ فِي ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٗۖ وَإِنَّهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
[ وَآتَيْنَاهُ فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً ] وه‌ له‌ دونیاشدا مناڵی باشمان به‌ ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - به‌خشی، یان پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێی به‌خشیوه‌ [ وَإِنَّهُ فِي الْآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ (١٢٢) ] وه‌ به‌دڵنیایى ئه‌و له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش له‌ پیاوچاكانه‌.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ثُمَّ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ أَنِ ٱتَّبِعۡ مِلَّةَ إِبۡرَٰهِيمَ حَنِيفٗاۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
[ ثُمَّ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ أَنِ اتَّبِعْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ] پاشان ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه‌حیمان بۆ تۆش دابه‌زاندووه‌ كه‌ شوێنی دینی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - بكه‌وه‌ كه‌ دینی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی و لادان بووه‌ له‌ شیرك بۆ ته‌وحید [ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١٢٣) ] وه‌ ئه‌و له‌ هاوبه‌شبڕیارده‌ران نه‌بووه‌.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنَّمَا جُعِلَ ٱلسَّبۡتُ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱخۡتَلَفُواْ فِيهِۚ وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَحۡكُمُ بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ
[ إِنَّمَا جُعِلَ السَّبْتُ عَلَى الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ ] سزای ڕۆژی شه‌ممه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و جووله‌كانه‌ بوو كه‌ خوای گه‌وره‌ كردیانی به‌ مه‌یمون و به‌راز كه‌ ئیختیلاف كه‌وته‌ نێوانیان سه‌باره‌ت به‌ ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ئه‌یانووت: ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - جووله‌كه‌ بووه‌ یان گاور بووه‌، یان ئه‌وانه‌ی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ جیاوازى كه‌وته‌ نێوانیان كه‌ جووله‌كه‌كان خۆیان بوون كه‌ رۆژى شه‌ممه‌یان هه‌ڵبژارد [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (١٢٤) ] وه‌ به‌ دڵنیایى له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره‌ خۆی بڕیار ئه‌دات له‌ نێوانیاندا له‌و ناكۆكى و جیاوازیه‌ی كه‌ كه‌وتبووه‌ نێوانیان.
Ang mga Tafsir na Arabe:
ٱدۡعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِٱلۡحِكۡمَةِ وَٱلۡمَوۡعِظَةِ ٱلۡحَسَنَةِۖ وَجَٰدِلۡهُم بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ
{بانگەواز كردن بۆ دینی خوا} [ ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ ] تۆ بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه‌ بۆ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌ به‌ حیكمه‌ته‌وه‌، واته‌: به‌ دانایی و كاربه‌جێیی، یاخود به‌ سوننه‌ت بانگه‌وازیان بكه‌ [ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ] وه‌ به‌ ئامۆژگاری جوان [ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك گومانی هه‌بوو مشومڕو گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌ به‌ جوانترین شێواز تا تێی بگه‌یه‌نیت و وه‌ڵامى گومانه‌كانى بده‌یته‌وه‌ [ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ ] به‌ دڵنیایى په‌روه‌ردگاری تۆ زاناتره‌ به‌ كه‌سێك كه‌ گومڕا بووه‌و له‌ ڕێگای ڕاست لایداوه‌ [ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (١٢٥) ] وه‌ هه‌ر خوای گه‌وره‌ زاناتره‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هیدایه‌تدراون و له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستن.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَإِنۡ عَاقَبۡتُمۡ فَعَاقِبُواْ بِمِثۡلِ مَا عُوقِبۡتُم بِهِۦۖ وَلَئِن صَبَرۡتُمۡ لَهُوَ خَيۡرٞ لِّلصَّٰبِرِينَ
{لێخۆشبوون باشترە لە تۆڵەسەندن} [ وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُمْ بِهِ ] له‌ غه‌زاى ئوحود دا شه‌ست و چوار پیاوى ئه‌نصارى و شه‌ش پیاوى كۆچكه‌ر پێكران، كه‌ ئیمامى حه‌مزه‌یشیان تێدا بوو، وه‌ كافران لاشه‌یان شێواندن، ئه‌نصاریه‌كان وتیان ئه‌گه‌ر رۆژێك زاڵ بین به‌سه‌ریاندا ده‌بێت وایان لێبكه‌ینه‌وه‌ به‌ زیاده‌وه‌، كه‌ فه‌تحى مه‌ككه‌ كرا خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، پیاوێك وتى: له‌مه‌ودوا قوڕه‌ش نامێنێت، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: وازیان لێبێنن ته‌نها چوار كه‌سیان نه‌بێت: خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر ویستتان سزای كه‌سێك بده‌ن ئه‌وه‌ سزایان بده‌ن به‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان سزای ئێوه‌یان دابوو [ وَلَئِنْ صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِلصَّابِرِينَ (١٢٦) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئارام بگرن و لێیان خۆش بن ئه‌مه‌ باشتره‌ بۆ ئارامگران.
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَٱصۡبِرۡ وَمَا صَبۡرُكَ إِلَّا بِٱللَّهِۚ وَلَا تَحۡزَنۡ عَلَيۡهِمۡ وَلَا تَكُ فِي ضَيۡقٖ مِّمَّا يَمۡكُرُونَ
[ وَاصْبِرْ وَمَا صَبْرُكَ إِلَّا بِاللَّهِ ] وه‌ تۆ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئارام بگره‌، وه‌ ئارامگرتنه‌كه‌شت به‌ یارمه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ ] وه‌ خه‌فه‌ت مه‌خۆ له‌ كافران كه‌ ئیمان ناهێنن [ وَلَا تَكُ فِي ضَيْقٍ مِمَّا يَمْكُرُونَ (١٢٧) ] وه‌ دڵیشت ته‌نگ نه‌بێ له‌و فێڵ و نه‌خشه‌و پیلانانه‌ی كه‌ ئه‌وان دایئه‌ڕێژن بۆ تۆ.
Ang mga Tafsir na Arabe:
إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَواْ وَّٱلَّذِينَ هُم مُّحۡسِنُونَ
[ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوْا وَالَّذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ (١٢٨) ] به‌ دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن وه‌ چاكه‌كارن خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵیاندایه‌ به‌ سه‌رخستن و یارمه‌تیدان، والله أعلم.
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Surah: An-Nahl
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ni Ṣalāḥuddīn - Indise ng mga Salin

Isinalin ni Salahuddin Abdulkarim.

Isara