Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Ayah: (76) Surah: An-Nahl
وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا رَّجُلَيۡنِ أَحَدُهُمَآ أَبۡكَمُ لَا يَقۡدِرُ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَهُوَ كَلٌّ عَلَىٰ مَوۡلَىٰهُ أَيۡنَمَا يُوَجِّههُّ لَا يَأۡتِ بِخَيۡرٍ هَلۡ يَسۡتَوِي هُوَ وَمَن يَأۡمُرُ بِٱلۡعَدۡلِ وَهُوَ عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
[ وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا رَجُلَيْنِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ نموونه‌ی موسڵمان و كافر به‌ دوو كه‌س ده‌هێنێته‌وه‌ [ أَحَدُهُمَا أَبْكَمُ لَا يَقْدِرُ عَلَى شَيْءٍ ] یه‌كێكیان لاڵه‌و توانای قسه‌كردن و هیچ شتێكی نیه‌ [ وَهُوَ كَلٌّ عَلَى مَوْلَاهُ ] وه‌ ئه‌و بارقورسیه‌ به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ [ أَيْنَمَا يُوَجِّهْهُ لَا يَأْتِ بِخَيْرٍ ] بۆ هه‌ر شوێنێك ئاراسته‌ی بكات هیچ خێرێك ناهێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای هه‌ڵسوكه‌وت و قسه‌ كردنى نیه‌، كه‌ ئه‌مه‌ نمونه‌ى كافره‌كه‌یه‌ كه‌ بێخێره‌ [ هَلْ يَسْتَوِي هُوَ وَمَنْ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَهُوَ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٧٦) ] ئایا ئه‌م كۆیله‌یه‌ كه‌ حاڵی وایه‌ یه‌كسانه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كه‌ فه‌رمان ده‌كات به‌ دادپه‌روه‌ری وه‌ ئه‌و له‌سه‌ر ڕێگای ڕاسته‌؟ ئه‌مه‌ نمونه‌ى موسڵمانه‌كه‌یه‌، كه‌ ئه‌مه‌ مه‌به‌ست پێی ئیمامی عوسمانه‌ (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) كه‌ كۆیله‌یه‌كی هه‌بووه‌ چه‌ندێك خزمه‌تی ئه‌كرد ئه‌و هه‌ر موسڵمان نه‌ئه‌بوو وه‌ هیچ خێرێكی تیا نه‌بوو خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند.
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Ayah: (76) Surah: An-Nahl
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Indise ng mga Salin

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Isara