Check out the new design

Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ni Ṣalāḥuddīn * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Baqarah   Ayah:
وَٱقۡتُلُوهُمۡ حَيۡثُ ثَقِفۡتُمُوهُمۡ وَأَخۡرِجُوهُم مِّنۡ حَيۡثُ أَخۡرَجُوكُمۡۚ وَٱلۡفِتۡنَةُ أَشَدُّ مِنَ ٱلۡقَتۡلِۚ وَلَا تُقَٰتِلُوهُمۡ عِندَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ حَتَّىٰ يُقَٰتِلُوكُمۡ فِيهِۖ فَإِن قَٰتَلُوكُمۡ فَٱقۡتُلُوهُمۡۗ كَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلۡكَٰفِرِينَ
[ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ] وه‌ ئێوه‌ش له‌ هه‌ر شوێنێكدا بینیانتان وه‌ زاڵ بوون به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌ڵاتتان به‌سه‌ریاندا هه‌بوو كوشتاری كافران بكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وان كوشتاری ئێوه‌ ئه‌كه‌ن [ وَأَخْرِجُوهُمْ مِنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ ] وه‌ له‌ ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ریان بكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وان ئێوه‌یان له‌ مه‌ككه‌ ده‌ركردووه‌ [ وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ ] وه‌ فیتنه‌ لێره‌ به‌مانای كوفرو شیرك دێت كه‌ قورسترو سه‌ختتره‌ له‌ كوشتن، ئه‌وان ویستوویانه‌ ئێوه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ شیرك و كوفر، { ماناكانی (فیتنە) لە قورئانی پیرۆزدا} فیتنه‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا به‌ حه‌وت مانا هاتووه‌: یه‌كه‌م: به‌مانای كوفر: (فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ) (آل عمران: ٧ ). دووه‌م: به‌مانای لادان: (وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ) (المائدة: ٤٩) . سێیه‌م: به‌مانای تاقیكردنه‌وه‌: (وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ (العنكبوت: ٣ ) . چواره‌م: به‌مانای سووتاندن: (إِنَّ الَّذِينَ فَتَنُواْ الْمُؤْمِنِينَ) (البروج: ١٠) ، (يَوْمَ هُمْ عَلَى النَّارِ يُفْتَنُونَ) (الذاريات: ١٣) . پێنجه‌م: به‌مانای بیانوو عوزر هێنانه‌وه‌: (ثُمَّ لَمْ تَكُنْ فِتْنَتُهُمْ إِلاَّ أَن قَالُواْ) ( الأنعام: ٢٣ ) . شه‌شه‌م: به‌مانای كوشتن: ( إِنْ خِفْتُمْ أَن يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا) (النساء: ١٠١ ). حه‌وته‌م: به‌ مانای سزادان: (جَعَلَ فِتْنَةَ النَّاسِ كَعَذَابِ اللَّهِ) (العنكبوت: ١٠ ) . [ وَلَا تُقَاتِلُوهُمْ عِنْدَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ حَتَّى يُقَاتِلُوكُمْ فِيهِ فَإِنْ قَاتَلُوكُمْ فَاقْتُلُوهُمْ ] به‌ڵام وه‌كو ڕێزو حورمه‌تێك بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز لای (مسجد الحرام) كوشتاری كافران مه‌كه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن بۆ كوشتاری ئێوه‌ ئه‌و كاته‌ ئێوه‌ به‌رگری بكه‌ن و كوشتاریان بكه‌ن [ كَذَلِكَ جَزَاءُ الْكَافِرِينَ (١٩١) ] به‌م شێوازه‌ سزای كافران ئه‌درێته‌وه‌
Ang mga Tafsir na Arabe:
فَإِنِ ٱنتَهَوۡاْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
[ فَإِنِ انْتَهَوْا ] ئه‌گه‌ر وازیان هێنا و ده‌ستیان هه‌ڵگرت له‌ كوشتاری ئێوه‌ وه‌ موسڵمان بوون [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٩٢) ] ئه‌وا خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌یییه‌ وه‌ زۆر لێخۆشبووه‌
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَقَٰتِلُوهُمۡ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتۡنَةٞ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ لِلَّهِۖ فَإِنِ ٱنتَهَوۡاْ فَلَا عُدۡوَٰنَ إِلَّا عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ
[ وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ ] وه‌ كوشتاری كافران بكه‌ن تا فیتنه‌ دروست نه‌بێت، دیسان فیتنه‌ واته‌: شیرك بڵاو نه‌بێته‌وه‌ واته‌: ڕێگری له‌ دینی خوای گه‌وره‌ نه‌كه‌ن [ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ ] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ دینی خوای گه‌وره‌ به‌رزو بڵندو بڵاو بێته‌وه‌و خه‌ڵك بێته‌ ناو ئیسلامه‌وه‌ [ فَإِنِ انْتَهَوْا فَلَا عُدْوَانَ إِلَّا عَلَى الظَّالِمِينَ (١٩٣) ] ئه‌گه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵگرت له‌ كوفر ئه‌وكاته‌ ئێوه‌ش كوشتارو دژایه‌تی هیچ كه‌سێك مه‌كه‌ن ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌ كوشتارتان ئه‌كات و زاڵم و سته‌مكاره‌
Ang mga Tafsir na Arabe:
ٱلشَّهۡرُ ٱلۡحَرَامُ بِٱلشَّهۡرِ ٱلۡحَرَامِ وَٱلۡحُرُمَٰتُ قِصَاصٞۚ فَمَنِ ٱعۡتَدَىٰ عَلَيۡكُمۡ فَٱعۡتَدُواْ عَلَيۡهِ بِمِثۡلِ مَا ٱعۡتَدَىٰ عَلَيۡكُمۡۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلۡمُتَّقِينَ
[ الشَّهْرُ الْحَرَامُ بِالشَّهْرِ الْحَرَامِ ] ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ مانگه‌كانی حه‌رامدا كوشتاری ئێوه‌یان كرد ئه‌وه‌ ئێوه‌ش كوشتاریان بكه‌ن وه‌كو رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌وان [ وَالْحُرُمَاتُ قِصَاصٌ ] وه‌ ئه‌و شتانه‌یشی كه‌ حه‌رامه‌ له‌ شه‌رعدا پێشێل بكرێ ئه‌وانه‌ تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌ندرێ ئه‌گه‌ر هاتوو زوڵم و سته‌میان كرد [ فَمَنِ اعْتَدَى عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَى عَلَيْكُمْ ] هه‌ر كه‌سێك كه‌ ده‌ستدرێژی كرده‌ سه‌رتان ئێوه‌ش ده‌ستدرێژی بكه‌نه‌ سه‌ری به‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستدرێژی كردۆته‌ سه‌رتان نه‌ك زیاتر، وه‌ زوڵمیان لێ مه‌كه‌ن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ (١٩٤) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و سنوره‌كانی مه‌به‌زێنن، وه‌ بزانن كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دایه‌ كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی سه‌ریان ئه‌خات و پشتیوانیان ئه‌كات و یارمه‌تیان ئه‌دات
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَأَنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا تُلۡقُواْ بِأَيۡدِيكُمۡ إِلَى ٱلتَّهۡلُكَةِ وَأَحۡسِنُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
[ وَأَنْفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] له‌ جیهاد كردن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ببه‌خشن [ وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ] ئه‌نصاریه‌كان خێریان زۆر ده‌كرد ساڵێكی گرانی بوو خێریان نه‌كرد خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، یان كه‌سێك تاوانی ده‌كردو ده‌یوت خوا لێم خۆش نابێت خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، واته‌: وه‌ به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان تووشی ته‌هلوكه‌و به‌هیلاك دان مه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ خه‌ریكی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان كۆكردنه‌وه‌ بن و واز له‌ جیهاد كردن بهێنن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ [ وَأَحْسِنُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (١٩٥) ] وه‌ چاكه‌كار بن به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ چاكه‌كارانی خۆش ئه‌وێ
Ang mga Tafsir na Arabe:
وَأَتِمُّواْ ٱلۡحَجَّ وَٱلۡعُمۡرَةَ لِلَّهِۚ فَإِنۡ أُحۡصِرۡتُمۡ فَمَا ٱسۡتَيۡسَرَ مِنَ ٱلۡهَدۡيِۖ وَلَا تَحۡلِقُواْ رُءُوسَكُمۡ حَتَّىٰ يَبۡلُغَ ٱلۡهَدۡيُ مَحِلَّهُۥۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوۡ بِهِۦٓ أَذٗى مِّن رَّأۡسِهِۦ فَفِدۡيَةٞ مِّن صِيَامٍ أَوۡ صَدَقَةٍ أَوۡ نُسُكٖۚ فَإِذَآ أَمِنتُمۡ فَمَن تَمَتَّعَ بِٱلۡعُمۡرَةِ إِلَى ٱلۡحَجِّ فَمَا ٱسۡتَيۡسَرَ مِنَ ٱلۡهَدۡيِۚ فَمَن لَّمۡ يَجِدۡ فَصِيَامُ ثَلَٰثَةِ أَيَّامٖ فِي ٱلۡحَجِّ وَسَبۡعَةٍ إِذَا رَجَعۡتُمۡۗ تِلۡكَ عَشَرَةٞ كَامِلَةٞۗ ذَٰلِكَ لِمَن لَّمۡ يَكُنۡ أَهۡلُهُۥ حَاضِرِي ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
{فەرمان كردن بە حەج‌و عومرە} [ وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ ] پیاوێك هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وتی چۆن عومره‌ بكه‌م خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: حه‌ج و عومره‌ هه‌ردووكی به‌یه‌كه‌وه‌ ته‌واو بكه‌ن بۆ خوای گه‌وره‌ [ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ ] ئه‌گه‌ر ڕێگریتان لێ كرا له‌ چوونه‌ ناو مه‌ككه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی یان دوژمنه‌وه‌ [ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ] ئه‌وه‌ چه‌ندێك له‌ تواناتان هه‌بوو (هه‌دی) و ئاژه‌ڵ له‌گه‌ڵ خۆتاندا به‌رن له‌ حوشترو مانگاو مه‌ڕو بزن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مه‌ككه‌دا سه‌ری ببڕن [ وَلَا تَحْلِقُوا رُءُوسَكُمْ حَتَّى يَبْلُغَ الْهَدْيُ مَحِلَّهُ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئیحرامدان سه‌ر مه‌تاشن تا ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ ئه‌گاته‌ شوێنی خۆی [ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ بِهِ أَذًى مِنْ رَأْسِهِ فَفِدْيَةٌ مِنْ صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ نه‌خۆش بوو یان ئازاری له‌سه‌ریدا هه‌بوو وه‌ سه‌ری تاشی ئه‌وه‌ ئه‌بێ فیدیه‌یه‌ك بدات: یان سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێ یان شه‌ش فه‌قیر تێر بكات یان ئاژه‌ڵێك سه‌ر ئه‌بڕێ و ئه‌یكاته‌ خێر به‌ ئاره‌زووی خۆی، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (كه‌عبی كوڕی عوجره‌) دابه‌زی [ فَإِذَا أَمِنْتُمْ ] ئه‌گه‌ر ئه‌من و ئاسایش هه‌بوو ڕێگری نه‌كران له‌ چوونه‌ ناو مه‌ككه‌ [ فَمَنْ تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ ] هه‌ر كه‌سێك (ته‌مه‌توعی) كرد واته‌: عومره‌ی له‌ مانگه‌كانی حه‌جدا كردو له‌وێ مایه‌وه‌و ئیحرامی شكاند له‌ مه‌ككه‌و دوای ئه‌وه‌ ئیحرامی به‌سته‌وه‌ بۆ حه‌ج [ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ] ئه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئیحرام شكاندنه‌ی ئه‌ویش ئاژه‌ڵێك سه‌رئه‌بڕێ [ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاژه‌ڵی پێ نه‌بوو یان پاره‌ی نه‌بوو [ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَجِّ ] ئه‌وه‌ سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ له‌ كاتی حه‌جدا له‌ ڕۆژه‌كانی حه‌جدا له‌و كاته‌ی كه‌ ده‌ست ئه‌كات به‌ ئیحرام هه‌تا ڕۆژی جه‌ژنی قوربان، وه‌ ئه‌گه‌ر كاتی نه‌بوو ئه‌توانێ (أَيَّامُ التَّشْرِيق)یش دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م ڕۆژی جه‌ژنیش به‌ڕۆژوو بێت له‌وێ [ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ ] وه‌ حه‌وت ڕۆژیش كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ [ تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ ] ئه‌مه‌ ده‌ ڕۆژی ته‌واو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س وا نه‌زانێ ئاره‌زووی خۆته‌ سێ ڕۆژ له‌وێ به‌ڕۆژوو بیت یا حه‌وت كه‌ گه‌ڕایته‌وه‌، نه‌خێر سێ له‌وێ و حه‌وت كه‌ گه‌ڕایته‌وه‌ ئه‌كاته‌ ده‌ ڕۆژی ته‌واو [ ذَلِكَ لِمَنْ لَمْ يَكُنْ أَهْلُهُ حَاضِرِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ئه‌مه‌ بۆ كه‌سێكه‌ كه‌ خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌وروبه‌ری مه‌ككه‌ نه‌بێ ئه‌هلی حه‌ره‌م نه‌بێ [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (١٩٦) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ بزانن كه‌ سزای خوای گه‌وره‌ یه‌كجار سه‌خته‌
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Surah: Al-Baqarah
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - Salin sa Wikang Kurdo ni Ṣalāḥuddīn - Indise ng mga Salin

Isinalin ni Salahuddin Abdulkarim.

Isara