Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Indise ng mga Salin


Salin ng mga Kahulugan Ayah: (165) Surah: Al-Baqarah
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادٗا يُحِبُّونَهُمۡ كَحُبِّ ٱللَّهِۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَشَدُّ حُبّٗا لِّلَّهِۗ وَلَوۡ يَرَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ إِذۡ يَرَوۡنَ ٱلۡعَذَابَ أَنَّ ٱلۡقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعٗا وَأَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعَذَابِ
[ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَنْدَادًا ] له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌نه‌ شه‌ریك و هاوشێوه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ [ يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ ] ئه‌و شه‌ریكانه‌یان خۆش ئه‌وێ وه‌كو خۆشه‌ویستی خوا، چه‌ندێك خوای گه‌وره‌یان خۆش ئه‌وێ ئه‌وانیشیان به‌ئه‌ندازه‌ی خوای گه‌وره‌ خۆش ئه‌وێ، یاخود بته‌كانیان خۆش ئه‌وێ به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمانداران خوایان خۆش ئه‌وێ [ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ ] به‌ڵام باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌یان له‌وان خۆشتر ئه‌وێ، یان ئیمانداران خوای گه‌وره‌یان زیاتر خۆش ئه‌وێ له‌ خۆشه‌ویستی ئه‌وان بۆ بته‌كانیان ئه‌و دوو ته‌فسیره‌ی هه‌یه‌ [ وَلَوْ يَرَى الَّذِينَ ظَلَمُوا إِذْ يَرَوْنَ الْعَذَابَ أَنَّ الْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ] ئای ئه‌و سته‌مكارانه‌ كه‌ كه‌سانێكیان كردووه‌ به‌ شه‌ریك و وه‌كو خوای گه‌وره‌ خۆشیانیان ئه‌وێ كاتێك كه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌بینن ئه‌وكاته‌ ئه‌زانن كه‌ هێزو توانا ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و خوایه‌كانی ئه‌وان بێ ده‌سه‌ڵاتن و ناتوانن سزای خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر لابده‌ن [ وَأَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعَذَابِ (١٦٥) ] وه‌ سزای خوای گه‌وره‌ یه‌كجار سه‌خته‌
Ang mga Tafsir na Arabe:
 
Salin ng mga Kahulugan Ayah: (165) Surah: Al-Baqarah
Indise ng mga Surah Numero ng Pahina
 
Salin ng mga Kahulugan ng Marangal na Qur'an - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Indise ng mga Salin

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Isara